چۆن لە ژیاندا کۆتای بە بێزاری دەهێنین؟
نووسینی:دەیڤد جی ئایلان
وەرگێڕانی: ڕێبەر عبدلڵە

ئایا هەندێ کات بە ئاسانی تووشی بێزاری دەبیت؟ ئایا زوو تووشی هەڵچوون و تووڕەبوون دەبیت؟ ئەگەر بەم شێوەیەیت ئەوا تەنها نیت وە پێویست ناکات بەم شێوەیە بژیت. لەمەودوا بگەڕێرەوە باری ئاسای خۆت و بەختەوەری بەدەست بهێنە.
دەستەمۆکردنی تووڕەی خۆت دەتوانێت سوودێکی گەورەی هەبێت بۆ تەندروستیت.
دڵەڕاوکێی بەردەوام و تووڕەبوون دەبێتە هۆی زۆر خواردن و بێ خەوی و خەم و پەستی. هەروەها تووڕەبوونی بەردەوام دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی لێدانەکانی دڵ و تووشی مەترسی دەکات. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بێزاری و تووڕەبوون لە ناو ئێمەدا باوە لە تووڕەی سەر ڕێگەوە هەتا تووڕە بوونی ئاسمانی، لە ماندوێتی ئیشەوە بۆ دایک و باوک. چەند چارەسەرێکی کەم و ئاسان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام لەوانەیە ئێمە تەنها چارەسەرە گەورەکان هەڵبژێرین لە ژیاندا، یاخود لەوانەیە وەڵامە ئاسانەکان ناکۆک بن لەگەڵ ئەو کێشانەی کە رەگیان داکوتیووە.
دەبێت ئەم شێوازی بیرکردنەوەیە بگۆڕین کە پێمان وابێت ڕێگەچارە ئاسانەکان چارەسەری کێشەکان ناکات بەڵکو دەبێت هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەین لە ڕێگەی ڕێگەچارەی ئاسانەوە . دوو ساڵ لەمەوبەر لە ڕێگەی سیستەمێکی ئاسانی دەروونیەوە پلانم دانا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە ئەتوانم سوودی لێ ببینم لە کاتی تووڕەی و پەستیدا. زیچ نهات هان، لە نووسینێکدا نووسیوویەتی تووڕەی وەک ئاگر وایە کە توانای کۆنتڕۆڵ کردنی خۆمان دەسووتێنێت. نیازی من وابووە خۆم فێربکەم کە چۆن بە ئارامی ئۆکسجین بەدەست بهێنم و هەڵیمژم.
دکتۆر مارک کراوفۆرد کە دەروناسێکی تاقیگەییە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت ئێمە هەموومان پەلەپیتکەی "شەڕ یاخود فڕینمان هەیە". هەندێک لە ئێمە هەستیارترە لە چاو کەسانی دیکەدا. لەگەڵ ئەوەشدا هەواڵە باشەکە ئەوەیە کە ئێمە ئەتوانین لە ڕێگەی چەند تەکنیکێکەوە سەرلەنوێ خۆمان بنیادبنێینەوە، وەک هەناسەدانی قووڵ وە تێڕامانی وردتر لە بار و دۆخەکە.
بۆ من ئەم بوونیادنانەوەیی خۆم بۆتە هۆی ئەوەی کە سوودێکی بەرچاوی هەبێت بۆ کەسایەتی خۆم.
25 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Tuesday, January 29, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010