کۆتایی جینۆساید،
حەفتا ساڵەی سەربەخۆیی ھیندستان
ئاوارە حسێن

کاتێک پەرتوکی پیرۆز (تەورات) دیاردەی دەوڵەتی کۆیلەداریی، و تۆماس ھۆبز دەوڵەتی ستەمکاریی بە لێڤی ئەتھان ناودەبەن پێناسەیەکی ڕاستییان کردووە. ئەو ئیمپراتۆریەتەی کە خۆری لێئاوا نەدەبوو! لە ھیندستاندا لێڤی ئەتھان بوو.
پاشئەوەی ماوەی سەدو نەوەد ساڵ یەکەمین لانکەی لەدایکبوونی مرۆڤایەتی (ھیندستان) لەلایەن بەریتانیای گەورەوە داگیردەکرێت، لە (١٥/٨/١٩٤٧) بەڕابەرایەتی ماھاتما گاندی سەربەخۆیی بەدەستدەھێنن و ئەو ئیمپراتۆریەتەی کە خۆری لێئاوا نابێت لەھیندستاندا خۆرەکەی ئاوادەبێت و بۆ ھەتاھەتایە ھەڵنایەتەوە. ڕۆژی سەربەخۆیی لەتەنیشت ڕۆژی لەدایک بوونی ماھاتما و ڕۆژی کۆماریدا سێ پشووە فەرمییەکەی دەوڵەتن.
لەو مێژووی داگیرکارییەدا ھیندییەکان جینۆساید دەکران، دەچەوسێنرانەوە، دەستدرێژی دەکرایە سەر ناموسی ژنان و کچانیان، سوکایەتی دەکرا بە کەلتور و بیروباوەڕ و ویژدان و ئاینیان و زۆر کات وەک کۆیلەیەک سەیر دەکران. ئەو کۆیلەیەی کە ڕەنجێکی زۆر خەرج دەکات، وەک کرێکارێکی بێکرێ لە بەرەبەیانەوە تا ئاوابوون کاریان پێکراوە و ڕاژەیان کردووە. بەریتانیا لەڕوی نەتەوەیی، نەژادی، ڕەگەزی و ئاینییەوە جیاوازبوون لە ھیندییەکان، بە تەنھا ئەوانەش پێوەر و مەرجەکانی ناساندن و یەکلایکردنەوەی جینۆسایدن، بەوەش کردارە تاوانکارییەکانی بەریتانییەکان بەدرێژای ماوەی داگیرکاریی لە ڕوانگەی یاسای تاوانکاری نێودەوڵەتییەوە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جینۆسایدەوە. بەروبومی کێڵگەکان، میوە چێژدار و سودبەخش و دەگمەنەکانیان و کەرەستەی خاوی جوگرافیاکە بە ڕەنجی ھیندییەکان بەرھەمدەھات و دەگەڕێنرایەوە بۆ ئیمپراتۆریەتەکە. تەنانەت شۆڕشگێڕانی ساڵی (١٨٥٧) جاری وا ھەبووە چەند ڕۆژێک ھیچ خۆراک و میوەیەکیان دەست نەکەوتووە بیخۆن، ڕێبەرەکەشیان ڕانی لاکشمیبای ڕێگانادات ڕاوی ئاژەڵەکان بکەن و وەک سەرچاوەی خۆراک سودی لێببینن. لەسەر ئەو بنەمایەی سروشت چەندە ھی ئەوانە ئەوەندەش ھی گیاندارانە. لەبەرامبەردا بەریتانییەکان بە بەرچاوی شۆڕشگێڕانەوە ئاژەڵ و باڵندەیان بە بەھاراتەوە دەبرژاند و دەخوارد. بەوەش دوو جار ئازاری ھیندییەکانیان دەدا. لەلایەکەوە ھیندییەکان بێ خۆراک مابوونەوە، لەلایەکی ترەوە بە بەرچاوی ھیندییەکانەوە گۆشتەکەیان دەخوارد، کە ڕاوکردن و خواردنی گۆشت لای ھیندییە ھیندۆسە باوەڕدارەکان قەدەغەیە. سەرەڕایی ئەوەی بە زۆر و ستەم بە ھندییەکان ئاگرەکەیان خۆشدەکرد و گۆشتەکانیان دەبرژاند.
ھیندستان وەک یەکەمین جوگرافیای لەدایک بونی مرۆڤایەتی، و وەک دووەمین دەوڵەتی گەورەی دنیا مێژووی ئازار و جینۆسایدەکەی بەیەکێک لە قوڵترین ئەو جینۆسایدانە دادەنرێت کە مێژووی نوێی جینۆساید ناسیویەتی. ھەربۆیە گەورەی ھیندیەکان بە ژمارەی دانیشتوانیان ناپێورێت، بەڵکو بریتییە لە ھەستانەوە، ژیانەوە، فەراھەمکردن و گەرەنتی ئازادی نێوان ھەموو ئاین و گروپەکان و سورنەبوونی دەست و مێژوویان بە ڕشتنی خوێنی مرۆڤایەتی. دەکرێت ھەمان پێناسە دروستبێت بۆ شکۆ و گەورەیی نەتەوەیەک و بە مەزنییەوە مانەوەی، کە خوێنی لێڕژابێت نەک خوێنی ڕشتبێت، جینۆسایدکرابێت نەک جینۆسایدی کردبێت.
ستەمی بەریتانییەکان و چەوساندنەوەی ھیندییەکان دەگاتە ئاستێک کە ماھاتما گاندی وەک پارێزەرێکی لێھاتوو بە مافدارانە و یاساییانەوە ڕایدەگەیەنێت؛ ،،ئێمە باوەڕمان وایە کە گەلی ھیندستان خاوەنی مافێکی جێگیرە، کە وەک ھەموو گەلێکی تر ئازادبێت، میوەی ڕەنجەکانی بخوات و پێداویستییەکانی ژیان و دەرفەتی تەواوی ھەبێت بۆ گەشەسەندن. باوەڕمان وایە کە ھەر حکومەتێک گەلێک بێبەشبکات لەومافانە و بیان چەوسێنێتەوە، ئەوا گەلەکە مافێکی تری ھەیەکە حکومەتەکە بگۆڕێ یان ھەڵیوەشێنێتەوە. حکومەتی بەریتانیا لە ھیندستان-دا بە تەنھا گەلی ھیندستانی بێبەش نەکردووە لە ئازادییەکانیان، بەڵکو حکومەتەکەی لەسەر چەوساندنەوەیەکی جەماوەریی فراوان بنیادناوە، و ھیندستانی لەڕوی ئابووری، سیاسی، کەلتوری و ڕۆحییەوە وێرانکردووە. ھەربۆیە باوەڕمان وایە کە دەبێت ھیندستان بە بەریتانیاوە ببچڕێ و داببڕێت و بە تەواوەتی سەربەخۆیی بەدەستبھێنێت،، شۆڕشی سپی ماھاتما بۆ سەربەخۆیی بەردەوام دەبێت تا ئەو ماوەیەی ڕابەرایەتی پارتی کۆنگرەی نیشتیمانی دەکرد لە (٢٦/١/١٩٣٠) سەربەخۆیی ھیندستانی ڕاگەیاند، بەڵام بەریتانیا دانیپێدانەنا. ھیواو ھەوڵی گاندی بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆیی لەسەر ئەو بنەمایەی ،، کاتێک یاسا وەک ئامرازی ستەمکاری بەکاردەھینرێت، تاکە مافمان ئەوەیە کە پێوەی پابەند نەبین،، لە ساڵی (١٩٤٢) دەستبەجێ داوای سەربەخۆیی ھیندستانی کرد، بەڵام بەریتانییەکان بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە شاری پونە وەڵامیاندایەوە. بەوەشەوە نەوەستان و دەیان ھەزار لە ئەندامان و ڕابەرە یاساناسەکانی پارتی کۆنگرەیان زیندانیکرد.
ھەوڵی قوڵی گاندی لەتەنیشت ئازادی سیاسیدا، ئازادبونی ھندییەکانیش بوو لە برسێتی و ھەژاری. ھەر بۆیە گەر نەشیتوانیبێت لە مێژووی ژێرچەپۆکییاندا دۆخی ھەژارییان بگۆڕێت ئەوا توانیویەتی وەک ئەوان بە ھەژاری و سادەییەوە بژی. نەک بە دروشم بەڵکو بەکردار سەلماندی کە مرۆڤێک بۆ ئەوەی خۆی بدۆزێتەوە، پێویستە ونبوبێت لە ڕاژەکردنی ئەوانی تردا. ونبوونی بۆ دەستھێنانی مافەکانی ھیندییەکان وەک پارێزەرێکی بە پرەنسیپ لە ھەرێم بە ھەرێمی ھیندستاندا، بووە ھۆی ئەوەی کە بۆ ھەمیشە خۆی بدۆزێتەوە و گەلەکەشی بۆ ھەتاھەتایە ڕزگارکات. ھەر گەلێک بە قوڵی ئازاری ستەمی نەچەشتبێت لە مانا بەھادارەکانی ئازادبوونیش تێناگات. ھەر ئەوەشە وای لە ھیندییەکان کردووە بە درێژای ماوەی حەفتا ساڵی سەربەخۆیی، قوربانیی ئەو ھەزاران شۆڕشگێڕە لەبیر نەکەن کە ژیانی خۆیان بەخشی تا نیشتیمانەکەیان ھەناسەی ئەمڕۆ بدات
139 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, January 11, 2018
زیاتر
گەنج لەنێوان ڕۆشنبیری و گەمەسیاسیەکاندا
هاژە شیخ سالار
هەندێ چەمكی پێویست بۆ نووسینی فەلسەفە
نووسه‌ر : Henri Pene Ruir
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی چییه‌؟
حه‌سه‌ن جودی
رەهەندە فەلسەفی و مێژوویییەكانی هزری رەخنەیی
عادل نادری
ئۆجه‌لان و خه‌ونی ده‌رچون له‌ هیگڵ
هیوا موسا
فەندە میتالیزم و جەهلی موقەدەس
ن/هاشم سالح
و/حەبیب محەمەد دەروێش
دیاردەی خۆکوشتنن!
پارێزەر: لوقمان مصطفی
گەڵاڵەنامەی مافی نەتەوەیی و ئاینی و
ئەتنیە دینیەكان لە هەرێمی كوردستان
حةبيب محةمةد دةرويَش
دەوڵەت و کۆمەڵگە شکستخواردوەکان , عێراق و کوردستان بە نمونە
هەورامان عەلی
نهێنیکاری لە بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێزدا
سیاسەتی نهێنیکاری ئەتۆمی ئیسرائیل
و.حه بيب محەمەد دەرويش
شەنگار سابیر
پەیوەندی نێوان ئیمان و ئەدەب، وەستان لەسەر وەختەکانی تەورات وەک ڕۆمانێکی ناوازە.
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
سیستەم و ڕەوشی ئابوورى لە وڵاتانى جیهانى سێهەم
د.محەمەد ئەمین
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
دو قودس و یه‌ك چاره‌نوس
سه‌باح محه‌مه‌د
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
دەربارەی پیناسەی عه‌قڵ
دکتۆر کەمال میراودەلی
زمانی منداڵ و ڕۆڵی گەورەكان
رێواس ئەحمەد
گەڕانەوە بۆ ناوەوە
حەبیب محەمەد دەروێش
رەهەندە فەلسەفی و مێژوویییەكانی هزری رەخنەیی
عادل قادری
گەڕانەوە بۆ ناوەوە
حەبیب محەمەد دەروێش
سوكرات….
ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی له‌ ئاسمانه‌وه‌ هێنایه‌ سه‌ر زه‌وی
سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم…
سێكوچكه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت و ئیرهاب و مه‌زهه‌بگه‌را
فاتیح سه‌نگاوی
ریفراندۆم و تاوانباركردنی دڵسۆزان …
عیماد عەلی
هه‌نگاوی سێیه‌میش بۆ دواوه‌ ‌
خاید سلێمان
دادگایەک بۆ مردووەکان و پاشماوەی زیندووەکان …
سۆران ئازاد
بە ژن کردنی فەلسەفەو
ژن بوون بە دیدی دلۆز
بەفراو نوری
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
ژن لە هزری نیچەدا
شۆڕش غەفوری
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
ستیڤن هاوکینگ دانیدا بەوەدا کە بیردۆزی (دیزاینی زیرەک)
ئەگەری زۆرە راست بێت!!
دیلمان لەتیف
كاتێك داعش بەناوی ئایینەوە لە مەغۆل خراپتر دەكات،
مرۆڤ ناتوانێت نەیەتەگۆ
ئیسماعیل حاجی زەڵمی
دەستێوەردانی کتوپڕی رووسیا لە شەری ناوخۆیی سوریا
جوان زیدبەگی
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
خوێندنەوەیەكی دوور لە رۆمانسیەت بۆ زەردەشتیەت
نوسینی: د. عثمان عەلی
وەڕگێرانی: ماکوان کەریم
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
فەتحوڵا گیولەن کێیە؟
د.جه‌بار قادر
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
(كۆماری باشوری سودان) نمونەیەكی شووم لە سەربەخۆیی
حاميد محمد عه‌لى
توندوتیژی و ئایینداری
نووسینی: دكتۆر عەبدولكەریم سروش
وەرگێڕانی: ئەرسەلان تۆفیق
شۆڕشێكی نوێ بەڕێوەیە
هەوار جەمال
فەلسەفە و زانست لای ئارسەر ئادنجتون
د.حەسەن حسێن سدیق
مامۆستای زانست ‌و لۆجیك لە زانكۆی راپەڕین/ بەشی فەلسەفە
بەناوی سەنتەری روناکبیری کۆچ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم میللەتی کوردو گەلی عێراق و خانەوادەی بەڕێزی مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین...
پاشماوەی ئاسەواری فەرهەنگی مادەكان
لەبەردەم لیكۆڵینەوەكانی شوێنەوارناساندا
كەمال نوری مەعروف لەفارسییەوە گۆڕیوێتی و لەسەری نووسیوە
سسته‌مي سياسي ئيسلامي، له‌لاي بونيادگه‌را و سه‌له‌فييه‌كان..
ئیمداد تەها
هونەری جەنگی كورد لەچیادا
محەممەد بەكر
كۆتایی دەوڵەتی شۆڕشگێڕەكان
حەبیب محمەد دەروێش
هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی هاریكاری كەنداوی عەرەب لە تەرازووی هێزدا
نووسینی: نەجمەدین فارس حەسەن
مۆدێرنیتە و وتار
هەڵسەنگاندنێکی وتارنووسیی کوردی
دکتۆر هاشم ئەحمەدزادە
باشووری كوردستان لەكاتی دوورخستنەوەی شێخ مەحمودو
سەرهەڵدانی چالاكی توركەكان بە سەرۆكایەتی ئۆزدەمیر پاشا 1919- 1922
ئەحمەد باوەڕ
زانكۆی گەرمیان – كۆلێژی پەروەردە
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
govari koch| All rights reserved © 2010