گۆرانی وەک بکوژ
گۆران ڕەسووڵ

گۆرانییە خەمگینەکان ئامڕازێک بوون کە مرۆڤ بۆ هەڵکردن لەگەڵ ئازار و بۆ لاواندنەوەی برین یان بۆ هەر هەستێک کە نائومێدی پاڵنەری بێت، گوێی لێ گرتوون. گۆرانی، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر لایەنی دەروونیی مرۆڤ هەیە، بە جۆرێک کە گۆرانی وەک كحول، وەک حەشیش هێزی جەستە و خەیاڵی مرۆڤ دەگۆڕێت، دەبێت باوەڕ بەوە بهێنین کە گۆرانییش وەک هەموو ئەو ئامڕازانەی کە مرۆڤ بۆ خۆکوشتنی بەکاری دەهێنێت، ببێتە بکوژ. سەدان چیرۆکی ڕاستەقینە تۆمار کراون کە ئاماژە بە خۆکوژیی مرۆڤ بەدەم گۆرانییەوە دەدەن. یەکشەممەی خەمبار ئەو گۆرانییەیە کە سەدان کەس بە هۆیەوە لە بارودۆخی جیاوازدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، گۆرانیی یەکشەممەی خەمبار کە بە گۆرانیی خۆکوژیی هەنگاری ناسراوە، تێکستەکەی لە لایەن شاعیری هەنگاریی لاسزلۆ جاڤۆر László Jávor نووسراوە، کە بۆ خۆشەویستەکەی نووسیوە و کاتێک کە خۆشەویستەکەی خۆی دەکوژێت و لە دوای خۆیدا یاداشتێک جێ دەهێڵێت و تەنها لێی نووسراوە یەکشەممەی خەمبار. ئەم تێکستە لە ساڵی 1933 لە لایەن پیانۆژەن و ئاوازدانەری هەنگاری ڕێزسۆ سێرێس Rezso Seress کراوەتە گۆرانی. خودی ئەم هونەرمەندەش لەساڵی 1968 لە بوداپێست لە پەنجەرەی باڵەخانەیەکەوە خۆی فڕێ دایە خوارەوە، کەچی لەم هەوڵە خۆکوژییە شکستی هێنا، بەڵام دواتر لە نەخۆشخانە بە وایەر خۆی خنکاند. لە دوا ساتەکانیشدا ئەم چەند وشەیەی دەربارەی گۆرانییەکە جێ هێشت: ”وەک پیاوێکی تاوانبار لەناو جەرگەی ئەم سەرکەوتنە کوشندەیەدا وەستام. ئەم ناوبانگە کوشندەییە ئازارم دەدا. گریام بۆ هەموو نائومێدییەکانی دڵم لەناو ئەم گۆرانییەدا، پێدەچێت ئەوانی تر بە هەمان هەستی من ئازارەکانی خۆیان لەناو ئەم گۆرانییەدا دۆزیبێتەوە“.
هەر لە ساڵانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکە، بە لایەنی کەمەوە هەژدە حاڵەتی مردن لە هەنگاریا تۆمار کران، کە بە شێوەی جۆراوجۆر پەیوەندییان بە گۆرانیی یەکشەممەی خەمبارەوە هەبووە، پێڵاوفرۆشێکی هەنگاری بە ناوی جۆزێف کێلە لە دوای خۆکوشتنی یاداشتێکی جێ هێشتبوو کە چەند دێڕێک لە تێکستی گۆرانییەکەی لەسەر نووسرابوو، چەند جەستەیەک لەناو ڕووباری دانوبدا دۆزرانەوە کە پەڕەی موزیکی ئەم گۆرانییەیان لەناو دەستیاندا هەڵگرتبوو، دوو کەس تەقەیان لە خۆیان کرد و خۆیان کوشت لەو کاتەی کە گرووپێک ئەم گۆرانییەیان دەگوتەوە و چەندانی تریش هەر لەوێ لە هەوڵی خۆکوژییاندا شکستیان هێنا، دوا بە دوای ئەوە بۆ ماوەیەک ئەم گۆرانییە لە هەنگاریا قەدەغە کرا.
نەک هەر تەنها لە هەنگاریا، بەڵکو لە ساڵانی کۆتایی سییەکانی سەدەی ڕابردوو ڕۆژنامەکانی تایم و نیویۆرک تایمز ڕاپۆرتی چەندان هەوڵ و ڕووداوی خۆکوژییان بڵاو کردەوە کە گۆرانیی یەکشەممەی خەمبار هۆکاریان بوو، لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە چیرۆکگەلێک هەن کە ڕووداوی خۆکوژیی خەڵکانێک دەگێڕنەوە کە ئەم گۆرانییە پاڵنەر و هۆکاریان بووە، یەکێک لەوانە چیرۆکی ژنێک لە لەندەنە کە دوای گوێگرتنی بە بەردەوامی لەم گۆرانییە، زیاد لە پێویست دەرمان دەخوات و دەمرێت. یەکێکی تر چیرۆکی کچێکی هەرزەکارە لە ڤیەننا کە خۆی خنکاندووە و لەناو دەستیدا پەڕەی موزیک و لیریکی ئەم گۆرانییە جێ ماوە.
ئەم گۆرانییە بە هۆی ناوەڕۆکەکەیەوە لە ئەڵمانیای نازییەکان قەدەغە کرابوو، بەڵام هێزی خەمگینیی گۆرانییەکە ئەفسەرێکی سوپای تایبەتیی هیتلەری ناچار کرد کە لە کامپی پلازۆو داوا لە پیاوێک بکات کە کەمانچەژەنێکی کارامە بوو بۆ ئەوەی لە ئێوارەدا ئەم موزیکەی بۆ بژەنێت، لەم ئێوارەیەدا بە بەردەوامی ئەفسەرەکە ئەم موزیکەی بە کەمانچەژەنەکە دووبارە دەکاتەوە تا دەگاتە ئەوەی کە بەرەو باڵکۆنی باڵەخانەکە دەچێت و لەوێش گوللـەیەک بە سەریەوە دەنێت. ئەم گۆرانییە لە مێژووی موزیکدا زیاتر لە هەر گۆرانییەکی تر وەک هۆکارێک بۆ خۆکوژی ناسراوە، ئەمەش زیاتر پەیوەندیی بە زەمەنی بڵاوبوونەوەی ئەم گۆرانییە هەیە، بەتایبەت کە مرۆڤی ئەو سەردەمە بە دەست وێرانکارییە دەروونییەکانی هەردوو یەکەم و دووەم جەنگی جیهانییەوە دەیناڵاند. ئەم گۆرانییە بۆ ماوەی 66 ساڵ لە بی بی سی قەدەغە کرا هەتاکو ساڵی 2002. یەکشەممەی خەمبار هەر لە ساڵی 1936ەوە بە زمانی ئینگلیزی بۆ چەندین جار لە لایەن هونەرمەندی جیاوازەوە تۆمار کرا کە تێکستەکەی لە لایەن سام ئێم. لویس بە دەستکارییەوە نووسرابووەوە، بەڵام دیارترین ڤێرژنی ئینگلیزیی گۆرانییەکە کە بە دونیادا بڵاو بووەتەوە لە ساڵی 1941 لە لایەن بیللیێ هۆڵیدەییە. لە گۆرانییەکەی بیللیێهۆڵیدەی چەمکی مردن و تارمایی زیاتر قووڵ کراونەتەوە. ئەگەرچی بەردەوام تێکستی ئەم گۆرانییە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و گۆرانیبێژە نەتەوە جیاوازەکان لە کاتی گوتنەوەیدا شتی تریان بۆ زیاد کردووە، بەڵام هەمیشە تێکست و گۆرانییە ئۆرجیناڵەکە مەزنیی خۆی هێشتووەتەوە.
ئەمەی خوارەوە تێکستی گۆرانییە هەنگارییەکەیە کە لە ئینگلیزییەوە وەرمگێڕاوەتە سەر کوردی:
یەکشەممەی خەمبار
لە یەکشەممەیەکی خەمباردا
لەگەڵ سەدان گوڵی سپی،
ئازیزم چاوەڕ‌ێی تۆ بووم، لەگەڵ نوێژکەرێکی کڵێسا
سپێدەی یەکشەممە، شوێن خەونەکانم کەوتووم.
گالیسکەی خەمباری من بەبێ تۆ گەڕایەوە،
لەو کاتەوە یەکشەممەکانم بۆ هەمیشە خەمگین بوون
فرمێسکەکان تاکە خواردنەوەی منن و ئازاریش نان.
یەکشەممەی خەمبار
دوایین یەکشەممەیە ئازیزم، تکایە وەرە
قەشە، تابوت، چوارچێوەی دارتەرم و کفنیش لێرە دەبن
گوڵەکان چاوەڕێی تۆ دەبن، گوڵەکان لەگەڵ تابوتێک،
لەژێر دارە گوڵدارەکانەوە
ئەمە دەبێتە دوایین گەشتی من.
چاوەکانم کراوە دەبن،
بۆیە دەتوانم بۆ دوایین جار بتبینم،
لە چاوەکانم مەترسە
کە لەناو مەرگیشمدا بۆت دەپاڕێنەوە.
دوایین یەکشەممە،
یەکشەممەی خەمبار!
6 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, January 17, 2019
زیاتر
گۆرانی وەک بکوژ
گۆران ڕەسووڵ
چۆن دەبیت بە فەیلەسوف
ئیان راڤێنسۆفت
لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد
جۆره‌كانی‌ هزری‌ میدیایی‌
م.كاروان محەمەد
به‌شی‌ راگه‌یاندن – زانكۆی‌ سلیمانی
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ‌و کتێبێک لەبارەی مەولەوییەوە بڵاوبوویەوە
زمانی كوردی له‌ناو كه‌له‌پووری ئیسلامی دا
و قڕانی له‌ توێژینه‌وه‌و تێزه‌كانی په‌یمانگاو كۆلێجی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان
هێمن عومه‌ر خۆشناو
بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
کەریم پەرویزی
سەرمایەداری و دوژمنایەتی كردنی كۆمەڵگە
جوتیار كەمانگەر
تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
کەیوان دروودی
ئەلبێر كامۆ:مرۆڤی یاخی
ریچارد كامبەر
لەفارسیەوە: ئەكرەمی میهرداد
عیراق دوای ساڵێك لە شەڕی داعش
بورهان شێخ ڕەئوف‌
کاریگەری تەلەفزێۆن لەسەرگەشەی زمانی منداڵ
د.ڕێدار محەمەد ئەمین
پەیوەندییەكانی ئەمریكا- توركیا لە وەرچەرخانێكی مەترسیداردا
فەرید ئەسەسەرد
کورد لەنێوان هزری کۆیلەبوون و دروستکردنی دەوڵەتدا
بەهرە حەمەڕەش
کتێبی"لیریکی گۆران لە روانگەی بونیادگەریی کراوەو تەواوکارانەوە" ناوەندی کۆچ بڵاویکردەوە
هەرای هەڵبژاردنەکانی عێراق
دوور لەسیاسەت، نزیک لە یاسا
حەبیب محمد دەروێش
ناوەندی کۆچ کتێبی
"مەرگی شۆڕشگێڕێک" بڵاوکردەوە
کێ دوژمنی خەلکی کوردستانە؟
حاکم شێخ لەتیف
کتێبی "ڕۆڵی كوردەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە پێشهاتە سیاسییەكانی ئێران لە (1905-1921ز )"
ناوەندی کەلتوری کۆچ بڵاویکردۆتەوە
دوور لەسیاسەت، نزیک لە دادوەری
حەبیب محمد دەروێش
ڕامانێك له‌ ڕاگه‌یاندنی كوردی
لەشکر قادر ڕەسوڵ
دیسانەوە دژ بە بەرگریی لە بەعس:
وەڵامێکی درێژتر بۆ "حاکم لەتیفەکان"
د.نیاز نەجمەدین
ئازاری بەندیخانە لای قانع‌ و گۆران
درەو مەهدی
فەیسبووک شوێنی دیاره‌ نادیاره‌کان
هه‌رێم عوسمان
ڕووتی لە هونەردا: باشی یان خراپەکاری؟
ئاڕت ڕینیواڵ -برایان یۆدەر
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
سۆزی بیرکردنەوە
هانا ئارێنت
وەرگێڕانی: د.محەمەد کەمال
سیاسەتەکانی وڕێنەکردن
زاموا محەمەد
پەرلەمانی کوردستان دامەزراوەیەکی دوور لە یاسادانن
حەبیب محمد دەروێش
پێوویستبوونی دەسەڵاتی مەدەنی لە ئیسلامدا
دیدی سوننە بۆ دەوڵەت لە نێوان دیدی شیعەو عەلمانییەتدایە
ڕاشد غەننوشی
وەرگێڕانی: جەمیل عوسمان
عیراق بەرەو كوێ؟
رێبین عومەر
کەمین پۆڵەتیک
پێویستی دروستكردنی لۆبییەكی كاریگەر
خەڵەف غەفور
دروشمی بریقەدار و ئەستەم
هەڵكەوت عەبدوڵا
گرنگی جیۆپۆلەتیكی نەوت بۆ كورد
د. شێركۆ كرمانج
سه‌له‌فییه‌كانی‌ میسر، سیاسه‌ت دەخەنە پێش بانگه‌واز‌ ئایینی‌
كه‌ریم شه‌فه‌ق
سیاسه‌ت و فاڵگرتنه‌وه‌
سمکۆ محەمەد
نابێت قازانجی گەشتیاری بە زیانی ژینگە تەواو بێت
عه‌بدولره‌حمان سدیق
نیولیبڕاڵیزم و دامه‌زراوه‌ی خێزان
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
جۆره‌كانی‌ هزری‌ میدیایی‌
م.كاروان محەمەد
به‌شی‌ راگه‌یاندن – زانكۆی‌ سلیمانی
گرێی مێدیاو دیدێكی مۆدێرن ‌ ‌
دانا ڕه‌ئووف
عەفرین و تێڕوانینێکی مارکسستی!
سامان کەریم
لەبارەی مەحویەکەی “هێمن خۆشناو”ەوە …
عەلی مستەفا
چۆن سەرۆک کۆمار دەتوانێت پارێزگاری پابەندبوون بەدەستورەوە بکات
حبیب محمد دەرویش
وشەی مامۆستا لە چییەوە هاتووە؟
دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
عەفرین پەیامێک بۆ ئەمەریکا…
زیگمار گابریل، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمانی
لە ئەڵمانییەوە:هەڵۆ بەرزنجی
شێرکۆ بێکەس ئیمپراتۆری شیعری هاوچەرخی کوردی
د.لوقمان رەئوف
وەزیروپەرلەمانتاری نادەستوری!!
حەبب محمد دەروێش
ئاخۆ ئه‌کرێت شێعری مودێڕنیش شرۆڤه‌ و شی بکرێته‌وه‌؟
نووسینی : ره‌زا ئولمه‌له‌کی
وه‌رگێڕانی: ره‌ئوف مه‌حموودپوور
بڕیاری (باخ) کە ی پەرلەمان
حەبیب محەمەد دەروێش
“خوێندنەوەیەک بەکەڵک وەرگرتن لەپارادایمی دابرانی ئێروین پانۆفسکی”
شاهۆ حوسینی
یاسا بۆ پەرلەمانی نەخوێندەوار و خوێندەوار
حەبیب محمد دەروێش
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010