قسه‌كردن ده‌رباره‌ی كهمایهتییهكان له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا دوو ناونیشانی هه‌یه:
یه‌كه‌م: كه‌مایه‌تی نه‌ژادی یان نه‌ته‌وه‌یی
دوه‌م: كهمایهته ئایینییه‌كان یان بێباوه‌ره‌كان
سنووری شه‌رعییه‌تی تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی
له ناونیشانییهكهمدا كه په‌یوه‌ندی به كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و نهژادییهكانهوه هه‌یه، پێویسته ئه‌م تێبینییه تۆماربكه‌ین؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هێڵ و یاسا و شیمانه‌ی خۆیدا، هیچ خه‌سڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی یاخود نه‌ژادی هه‌ڵناگرێت، به‌و هۆیه‌وه خه‌سڵه‌تی زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، له‌م ناوچه بۆ ئه‌و ناوچه له یه‌ك ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا یان له فڵانه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، له‌رووی یاسایی و ئیمتیازاتی زۆرینه‌وه و له‌سه‌ر حسابی كه‌مینه، به‌هه‌ند ناگیرێت.
شتێك نییه ناوی رێسای عه‌ره‌ب بێت و له رێسای فارس و كورد و تورك جیاوازبێت، به‌ڵكو یه‌ك رێسا هه‌یه و هه‌مو لایه‌ك تێیدا یه‌كسانن: ﴿وجعلناكم شعوباً وقبائل لتعارفوا إن أكرمكم عند الله أتقاكم﴾، بۆیه عه‌ره‌ب به‌سه‌ر عه‌جه‌م و سپی به‌سه‌ر ره‌شپێستدا نییه‌تی، مه‌گه‌ر ته‌قوا ئه‌و جیاوازییه دروستبكات.
له روانگه‌ی ئه‌مه‌وه، داوای خودموختاری یان سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا هیچ مانایه‌كی نییه، چونكه رێسای ئیسلامی دوور له نه‌ته‌وه‌كانیان سه‌رجه‌م خه‌ڵك ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هاوكات ئه‌مه قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه ناكات له رۆشنایی ئینتیما بۆ بازنه‌ی ئیسلامی گشتی و زمانی ره‌سمی له وڵاتێكی ئیسلامی‌دا، پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌كان ئه‌و رۆشنبیرییه به‌خۆیان نه‌ده‌ن كه مافی ئازادی تاكه‌كان له‌رووی فێربونی زمان و زانینی مێژوو و تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ژادی خۆیان ده‌سته‌به‌رده‌كات، چونكه ئیسلام تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ژادی ناسرێته‌وه، هه‌روه‌ك نكوڵی له بوونی جۆراوجۆری جووگرافی و بازنه‌ی خێزانی و نیشتنمانییهكان ناكات وه‌ك رهگهزگهلێكی ناوازه له واقیعی مرۆڤایه‌تیدا.
ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تایبهمهندێتیی هه‌مان كه‌س وایه، له بازنه‌ی خودێتیدا (الدائره الژاتیه)، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆی بازنهكانیتر بزووتن یان جوووڵهیهك له ژیانی مرۆڤدا ده‌نوێنن، له هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌ته له ناكاوانهی له ناوه‌وه یان له ده‌ره‌وه كاریتێدهكهن، ته‌نانه‌ت ده‌توانین جه‌خت له هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه بكه‌ینه‌وه له رێگه‌ی "حه‌دیسی" (گه‌لان و خێڵه‌كان) له ئایه‌تی پێشوودا، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان پێكه‌وه جۆرێك له فره‌ره‌نگی (التنوع) له خه‌سڵه‌ته چاكه‌كاندا له ناو بازنه‌ی مرۆڤایه‌تیدا ده‌نوێنن. هه‌روه‌ك كرۆك و ناوه‌رۆكی ئه‌م چه‌مكه له حه‌دیسی " أولی ألارحام "دا ده‌بینینه‌وه. هاوكات چه‌ندین ناونیشان و چه‌مگه‌لی كورت و فراوانیشی تێدایه، وه‌ك ئه‌و حه‌دیسانه‌ی له‌مه‌ر "بنی ئیسرائیل"و "أهل البیت" كه جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌م ناونیشانانه واتای دانپیانانه به كاریگه‌ری و جوووڵانه‌وه‌ی له ژیاندا، به‌ڵام ئه‌م دانپیانانه به تایبه‌تمه‌ندێتیدا وه‌ك راستییه‌كی مرۆڤی و ده‌ره‌كی، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه بیگۆرین بۆ ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستێكی راسته‌قینه‌یی و پراكتیكی كه دواتر مرۆڤه‌كان لهیهكترجیابكاتهوه و بیانكات به چه‌ندین قه‌واره‌ی به‌شه‌ری سه‌ربه‌خۆ له كیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكری و یاساداناندا، چونكه ناكۆكییه نه‌ته‌وه‌یی، نیشتیمانی یان نه‌ژادی و ره‌گه‌زییه‌كان په‌یوه‌ندی به‌و سنووره سیاسی یان چه‌مكی یاسادانه‌ری یان به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه نییه كه په‌یوه‌ندی به مرۆڤایه‌تی مرۆڤه‌وه هه‌یه، دوور له هه‌موو دۆخ و حاڵهتهكانیتر. هه‌ر ئه‌مه‌ش هێڵ یان سنووری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان تایبه‌تمه‌ندی و ده‌مارگیرییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له "حه‌دیسی زه‌هری"دا هاتووه كاتێك له "ئیمام عه‌لی كوری حسینی كوری زهینالعابدینهوه" ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێ "ئه‌و ده‌مارگیرییه‌ی كه كه‌سی ده‌مارگیر و نه‌ژادپه‌رستی پێتاوانباردهكرێت ئه‌وه‌یه كه كه‌سه‌كه وایببینێ خراپترین كه‌سی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی له چاكترین كه‌سی نهتهوهكهیتر پێباشتربێ، نه‌ك ده‌مارگیری ئه‌وه بێت كه كه‌سێك نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی خۆشبوێـت و له سته‌م و زۆرداریدا پشتگیریلێبكات". له‌به‌رئه‌وه پرسێك كه په‌یوه‌ندی به به‌های ئه‌خلاقییه‌وه هه‌بێ، پرسێكی مرۆڤایه‌تییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به تایبه‌تمه‌ندی خود و خێزان و نه‌ته‌وه‌وه نییه.
ئه‌وه‌ی كه‌وا ده‌كات ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ په‌یوه‌ندی هه‌بێ به كرۆكی ره‌وشتی چاك و خراپه‌وه، به‌بێ جیاوازی له‌نێوان دوور و نزیكدا. هه‌رلێره‌شه‌وه پرسگه‌لی په‌یوه‌ندیدار به كێشه‌ی یه‌كسانی و نایهكسانییهوه سه‌رهه‌ڵده‌دات و دروستده‌بێت له ژیان و بازنه‌ی گشتی مرۆڤایه‌تیدا. كه‌واته پێویسته مرۆڤی موسوڵمان له‌گه‌ڵا یه‌كسانی و چهمكهكاكنی دادوه‌ریدا هاوئاهه‌نگ بێـت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنیشدا بێت. وه‌ك چۆن پێویسته دژی زوڵم و سته‌مكاری بێت ئه‌گه‌ر كه‌سی سته‌مكار هاورێ یان دۆستیش بێت.. هه‌رئه‌مه‌شه پرسه‌كه ده‌به‌ستێ گشتگیری داد و یه‌كسانی لای كۆی مرۆڤه‌كان و په‌یوه‌ندی به لایه‌نی هه‌ستی جوووڵه‌ی مرۆڤه‌وه له ژیاندا.
بێگومان ئیسلامیش نموونه‌ی پراكتیكی ئه‌م دید و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌رخستووه، كاتێك خوای گه‌وره سووره‌تی "أبی لهب"ی دابه‌زاند و كۆی دنیابینی ئه‌م پیاوه‌ی ره‌دكرده‌وه و له بازنه‌ی ره‌فتاری چاكه كردیهدهرهوه.. له كاتێكدا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سه‌لمانی فارسی هێنایهناو "أهل البیت"ه‌وه. وه‌ك له‌م حه‌دیسه‌دا روونده‌بێته‌وه، كاتێك ده‌فه‌رموێ: سه‌لمان له ئێمه‌یه، له "أهل البیت"، واته ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی په‌یوه‌ندی نییه به بابه‌تی پله‌وپایه‌ی مرۆڤه‌وه به هه‌ردوو رێگه‌ی چاكه یان خراپه.
بێگومان ئیسلام بۆ هه‌ڵوێستی داد و یه‌كسانی له یاساداناندا هیچ ره‌چاوی تایبه‌تمه‌ندێتی ناكات، به‌ڵكو ره‌چاوی مرۆڤایه‌تی مرۆڤ ده‌كات له قه‌باره و جۆری ئه‌و كێشه‌یه‌ی پێیهوهگیرۆدهیه و تێیدادهژێت. قووڵا له ناوه‌وه له‌گه‌ڵیدا دهجوووڵێت و ده‌یخاته‌سه‌ر رێگه‌ی چاره‌سه‌ر و ههتوانكردن. له‌به‌رئه‌مه‌شه كه ئیسلام هه‌رگیز گیرۆده‌ی كێشه‌گه‌لی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نابێت به مانای سیاسی له ناوخۆیدا، به‌ڵكو خۆی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه جۆراوجۆر و جیاوازه‌كان – به مانا رۆشنبیرییه‌كه‌ی- ئاماده‌ده‌كات له‌ناو ئه‌م بازنه‌یه‌دا كه دواجار رۆشنبیری نه‌ته‌وایه‌تی ناكات به زیندانێك كه مرۆڤ له ناو بازنه‌ی ده‌مارگیریدا به‌ند و دیل بێت، به‌ڵكو ده‌یكاته بازنه‌یه‌كی كراوه به‌سه‌ر كۆی بازنهكانیتردا، له چوارچێوه‌ی ئه‌و یه‌كترناسین و ئاشنایه‌تییه‌ی كه دواتر ده‌گۆڕێت به جۆرێك له تێكه‌ڵابوون و یه‌كتر ته‌واوكردن و هه‌روه‌ها كارلێككردنیش كه هه‌موویان پێكه‌وه ئه‌زموونی رۆشنبیری و رووناكبیری مرۆڤ له‌سه‌ر بنه‌مای فره‌شێوازی له‌ناو یه‌ك بازنه‌دا دهوڵهمهنددهكهن. واته ئه‌وه‌ی واده‌كات مرۆڤ له‌سه‌ر هێڵی گشتگیربوون تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی بژی و به مانای مرۆڤێكی شگتگیر له چوارچێوه‌ی كارلێككردن له‌نێوان كۆی مانا تایبه‌ته‌كاندا بجوووڵێت.
راستی و سه‌رچاوه‌ی رهوایهتییهكهی
ناونیشانی دووه‌م په‌یوه‌ندی به كهمینهئایینی و بێباوهرهكانهوه هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به ناوه‌ڕۆكه ئیجابییه‌كه‌ی ناونیشانێكی ئایینییه كه بریتییه‌له پابه‌ندبوون به ئایینێكیترهوه جگه‌له ئایینی ئیسلام، به‌ڵام به ناوه‌ڕۆكه نێگهتیڤییهكهی واته ره‌دكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئایینێك له‌لایه‌نی پره‌نسیپییه‌وه كه له‌سه‌ر بنه‌مای بێباوه‌ری یان هاوبه‌شدانان بۆ خودا، به‌ڵام پێویسته پرسه‌كه له دوو لایه‌نه‌وه تاوتوێبكهین:
لایه‌نی یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه كه ئیسلام رازینابێت یان قبوڵیناكات له هیچ بیروباوه‌ر و فیكرێك یان هیچ ئایینێكی‌تر بهشداریپێبكات له كایه‌كانی "پێشهواییكردن یان بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه یان سنووره‌كانی یاساداناندا" هه‌روه‌ك نایه‌وێت هی كه‌سێك له پله‌وپایه و شوێنه گرنگه‌كانی سه‌ركردایه‌تیكردن یان ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا دابنێت كه لایه‌نگر و دڵسۆزی خۆی نه‌بێت یان سه‌ر به فیكرێكی دژه ئیسلام یان لادهربێ له هێڵ و سنووره گشتی و تایبه‌ته‌كانی، چونكه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه ئایینی ئیسلامی كردووه به بنه‌ما و بینچینه‌ی دروستبوونی، نایه‌وێت و ناشتوانێ ئه‌و بنه‌ما و بنچینه فیكرییه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه وه‌ك بنكه‌یه‌كی فیكری نه‌گۆڕ و جێگیر له قووڵایی فیكریی خۆیدا پشتیپێبهستووه. هه‌روه‌ك ناشتوانێت ده‌سه‌ڵات بخاتهدهستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فیكره ئیسلامییه‌كه رهددهكهنهوه یاخود لێیلادهدهن. له‌به‌رئه‌وه‌ی دواجار ئه‌مه به مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خودی ئایینی ئیسلام دێت و ئه‌مه‌ش واتای بێهووده‌یی ئینتیما و به توندنهگرتنی ئه‌و ههوڵویست و دنییابینی و جوووڵانهی كه له هێڵی دوورودرێژ راستوڕه‌وانی ئیسلامه‌وه دێت.
بێگومان ئایینی ئیسلامیش شتی داهێنراو و بیدعه‌ی تێداجێنابێتهوه له‌و بیروباوه‌ڕ و بۆچوونانه‌ی كه بۆ خۆی ده‌یكاته بنكه‌یه‌كی فیكری بۆ فه‌رمانڕه‌وایی خه‌ڵكی. له‌به‌رئه‌وه فیكری فه‌رمانڕه‌وایی لای ئیسلام پێویسته خۆی له هه‌موو به‌رهه‌نگی (تحدی) بیروباوهرهكانیتر و هاتنه‌ناوه‌وه‌یان بپارێزێ، هه‌روه‌ها له هه‌موو كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی سه‌ركردایه‌تی ناحه‌ز و لاده‌ره‌كان له جووڵاندنی ره‌وڕه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی شوێنه گرنگه‌كانی.
بێگومان ئه‌مه‌ش له فیكری په‌یوه‌ست – ئایینی یان نا ئایینی – به دیموكراتییه‌وه جیاوازه، چونكه له ناوه‌ڕۆكدا بیروباوه‌ڕی دیموكراتی په‌یوه‌ست نییه به فیكر یان بیروباوه‌ڕێكی تایبه‌ت و دیاریكراوه‌وه له جووڵانه‌وه‌ی سیاسیانه‌ی جه‌ماوه‌ردا، چونكه دیموكراتی بۆ خۆی ئه‌و چوارچێوه‌یه‌یه كه به دوای وێنه‌ی بیروباوهڕێكدا ده‌گه‌ڕێت كه پێیهوهپابهندبێت و زۆرینه بڕیاری له‌سه‌ر بدات و رێكبكهوێ له سه‌ری یان پێیرازیبێـ. دوور له هه‌موو پیرۆزییه‌كی خودی له‌مه‌ڕ تایبه‌تمه‌ندییه فیكری یان رۆحی یان شه‌رعییه‌كانی. به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌كرێت هاوسه‌نگی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری له زۆرینه‌یه‌كی پێشووه‌وه كه شه‌رعییه‌ت و ره‌وایه‌تی داوه به فیكرێكی دیاریكراو بگۆڕێت بۆ زۆرینه‌یه‌كی ئاماده كه شه‌رعییه‌ت و ره‌وایه‌تی ببه‌خشێت به فیكر و بیروباوهڕێكیتر، چونكه بیروباوه‌ڕه‌كه ره‌وایه‌تی خۆی له تایبه‌تمه‌ندییه خودییهكانهوه - الخصائص الژاتییه – وه‌رنه‌گرتووه كه بیروباوه‌ڕێكی راست یاخود ناڕاست و پووچ بێت یان له سه‌رچاوه پیرۆزه‌كانه‌وه كه خودا و پێغه‌مبه‌ر بێت، به‌ڵكو ئه‌وه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره به دوور له ناوهڕۆك، شه‌رعییه‌ت و ره‌وایه‌تی پێبه‌خشیوه، به‌ڵام "ئایین" شه‌رعییه‌ت و ره‌وایه‌تی و پیرۆزی خۆی له په‌روه‌ردگاری گه‌ردوونه‌وه وه‌رگرتووه و پهیامبهرێكیشی ناردووه بۆئه‌وه‌ی به خه‌ڵكی بگه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وتووان و پێڕهوكارانیشی له خه‌می كه‌مینه‌یه‌كی چه‌وساوه و به‌شخوراودا بن له‌ڕووی ژماره‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه نه‌توانن خۆیان وه‌كو راسته‌قینه‌یه‌كی كۆتایی و پیرۆز بسه‌پێنن، ئه‌گه‌ر هاتو زۆرینه‌ش له دژیان وه‌ستایه‌وه.
بێگومان له‌وانه‌یه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وه نه‌زانن و لێیتێنه‌گه‌ن له‌كاتێكدا له ئاستێكی به‌رزی زانست و عه‌قڵا و تێگه‌یشتندا بیت و – له هه‌ندێ قۆناغیشدا – كه‌مینه بیت، هه‌روه‌كو بیروباوه‌ڕی په‌یڕه‌وكراو – ئه‌وانه‌ی په‌یڕه‌ویده‌كه‌ن و پابه‌ندن پێوه‌ی – مانای خۆی له‌و بنه‌ما فیكرییانهوه وه‌رده‌گرێ كه له پرسه عه‌قڵی و ئهزمونییهكاندا پشتیپێبهستووه، به‌دوور له ئینتیما یان بێئینتیمایی خه‌ڵكی بۆی. به‌مشێوه‌یه ئایینی ئیسلام ده‌یه‌وێ خه‌ڵكی باوهڕیپێبهێنن، چونكه راستییه‌كی نه‌گۆڕ و جێگیره و شتی پڕ وپووچی هیچ لایه‌كی تێدابهشدارنابێت، هه‌روه‌ها كاتێ بانگی ئه‌وه ده‌كا كه خه‌ڵكی باوهڕیپێبهێنن و به ده‌وریدا كۆببنه‌وه و هه‌ڵسوڕێن و كۆببنه‌وه، له‌ڕاستیدا به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ره‌وایه‌تی و شهرعییهتپێداندا ناگه‌رێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ خه‌ڵكی له‌گه‌ڵیدا بژێت و بكهونهسهر ئه‌و هێڵی ره‌وایه‌تی و شه‌رعییه‌ته ره‌سه‌نه‌ی كه دواجار رزگاری و سه‌رفرازی دنیا و قیامه‌ت له‌گه‌ڵا خۆیدا ده‌هێنێ. هه‌رئه‌مه‌ش بنه‌مای نه‌خشه و پیلان دارێژیهكهیهتی – له هه‌ندێ ئامراز و هه‌ڵوێسته‌كانیدا – بۆ ناچاركردن و په‌ستانخستنه‌سه‌ر ئه‌وانیتر تا لایه‌نگر و دڵسۆزیبن، بێنه‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌وه و ئیسلام و گه‌واهیدان رابگه‌یه‌نن، ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی نه‌بوونی قه‌ناعه‌تی خودیشدا – القناعه الژاتییه – چونكه پرسه‌كه پرسی راستی و راستگۆییه كه له جووڵانه‌وه‌ی پراكتیكی خۆیدا چی به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌سه‌پێنێ به‌دوور له هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كه‌سییانه.
له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت كه ئیسلام نایه‌وێت ئامراز و هۆكاره فیكرییه‌كان بجووڵێنێـت و دنهیانبدات بۆ گه‌شتن به قه‌ناعه‌ت و دڵنیایی ئه‌وانیتر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه و نموونه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م ئایینه باوه‌ڕهێنان له دۆخێكی فیكری و هۆشیاریدا ده‌بینێت، نه‌ك دۆخی نه‌زانی و بێئاگایی، به‌و مانایه‌ی كه ئایینی ئیسلام ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی له پێگه‌ی ره‌وایه‌تییه پیرۆز و پهیوهستهكهیهوه به‌ڕاسته‌قینه‌یی خوداوه‌ندی هه‌میشه‌یی و نه‌مره‌وه، به‌سه‌ر ژیان و مرۆڤدا بسه‌پێنێت، له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پێگه‌ی پڕگومان و دوودڵی خۆیانه‌وه به‌رده‌وامن، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا بچێته گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژ و لێكتێگه‌شتنێكی ته‌واوه بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ بگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته فیكرییه‌ی كه هه‌ست و ویژدانی پێویستی پێیه‌تی.
له‌نێوان " به‌ڵێنی زیمه " و په‌یماننامه‌دا
بێگومان چه‌مكی یاسادانان (التشریع) له‌گه‌ڵا كهمینهئایینهكاندا به دوو هێڵی فراواندا هه‌نگاوده‌نێت:
هێڵی یه‌كه‌م: هێڵی (أهل الكتاب)ه، واته ئه‌وانه‌ی به خه‌سڵه‌تی ئایینیانه‌ی خۆیان سه‌ربه په‌یامێكی دابه‌زێنراون – كتاب منزل – وه‌كو جووله‌كه و مه‌سیحی و مه‌جووس و – هه‌ندێك ده‌ڵێن – سابیئهكانیش كه له‌ڕاستیدا ئیسلام نایه‌وێت و رهدیكردووهتهوه كه شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵیاندا هه‌ڵگیرسێنێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕه پاریه‌ك وه‌ك سه‌رانه – الجزیه- كه فه‌رمانڕه‌وا یان پێشه‌وای موسڵمانان دیاریده‌كات. واته ئه‌و سه‌رانه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پارێزگاریكردنهی ئیسلام بۆیان فه‌راهه‌مده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی هیچ یاسا و سیسته‌مێكی سه‌ربازی ببن له پاراستن و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی و كهلهبهركانی موسڵمانان، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای پاراستن و په‌یڕه‌وكردنی مافی ئایینی و په‌رستن و تقوس و دابونه‌ریته تایبه‌ته‌كانی خۆیان له چوارچێوه‌ی سیسته‌می گشتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا. به‌بێ كه‌مكردنه‌وه له نرخی مرۆڤبوونیان. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵێنی ئه‌و سه‌رانه‌یه كه هه‌ردوو لا ملكه‌چی به‌ند و رێوشوێنه هاوبهشكانیانن له دانوسان له‌مه‌ڕ ئه‌م به‌ڵێنه‌وه. ئه‌مه‌یه پێیده‌وترێت به‌لێنی زیمه "عقد الژمه". به مانای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی موسڵمانانه، له لێپرسراوێتی پاراستنی لایه‌نه‌كانی ئاسایش و سیاسه‌تدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ههندێكهس و لایه‌ن ئه‌م پرسه به شێوازێكی خراپ و نێگوتیڤانه ده‌ورووژێنن به‌وه‌ی كه له نرخی مرۆڤبوونیان كه‌مكراوه‌ته‌وه، ئێمه بانگهێشتی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی پرسه‌كه ده‌كه‌ین به دوور له هه‌موو شێوازه‌كانی به‌كارهێنانی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه، بۆئه‌وه‌ی ببینین چ شێوازێكی شارستانیانه به‌كارهاتووه یان په‌یڕه‌وكراوه له پاراستنی كهمینهئایینییهكان و به‌خشینی مافهئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان پێیان له چوارچێوه‌ی سیسته‌می گشتیدا، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌یان له‌و بێزاری و دڵگرانییه‌ی كاتێك به‌شدارده‌بن له‌و جه‌نگانه‌ی ئیسلام له دژی گروپ و كۆمهڵهكانیتر هه‌ڵیگیرساندووه كه جیاوازبوون له ئینتیمای ئایینیاندا یان ئه‌و جه‌نگانه‌ی بۆ به‌رگری له ئایینی ئیسلام كراون و هیچ یه‌كێك له شوێنكه‌وتوانی ئایین و كه‌مینه‌كانی باوهڕیانپێینهبووه و هیچ پاساوێكیشان بهدهستهوهنهبووه بۆ قوربانیدان له‌پێناو جه‌نگه‌كانی ئیسلامدا.
له‌ڕاستیدا، لێره‌دا نامانه‌وێ بچینه قووڵایی پرسی "به‌ڵێنی زیمه" یان به دوورودرێژی باسی پرسه‌كانی "په‌یمانی سه‌رانه" بكه‌ین كه مه‌به‌ستی هه‌ردووكیان پێكه‌وه ههڵنهگیرسان و دروستنه‌بوونی دۆخی جه‌نگه له‌گه‌ڵا (أهل الكتاب)دا، چونكه ئه‌م باسه ته‌نها مه‌به‌ستی پێشكه‌شكرنی بیركردنه‌وه‌یه‌كی گشتییه له تێڕوانینی ئیسلاك بۆ كه‌مینه‌كان.
هێڵی دووه‌م: هێڵی ئه‌وانه‌یه سه‌ر به (أهل الكتاب) نین، وه‌ك لاده‌ر و ئه‌وانه‌ی هاوبه‌ش بۆ خودا داده‌نێن (المشركین)و هه‌موو ئایینه زهمینییهكانیتریش، وه‌ك بووزییه‌كان.
شاره‌زایانی ئیسلام – له رێگه‌ی قورئان و سوننه‌ته‌كان و به‌پێی ئه‌و راڤهكارییهی (أڵاجتهادات) كه له‌نێوان خۆیاندا ده‌یكه‌ن – وایده‌بینن كه ئه‌م تاقم و گروپ و ئایینهزهمینیانه ده‌كرێت ئیسلامیان لێقبوڵابكرێت، ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌كی رووكه‌ش بێت و له دڵنیایی و قه‌ناعه‌تێكی خودیشه‌وه نه‌هاتبن، چونكه شتی پێویست - له‌م دۆخه‌دا- كه بكرێت ئه‌وه‌یه ملكهچیانبكهن بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام و هه‌روه‌ها دووربخرێنه‌وه له كه‌شی دوژمنایه‌تی و پێكدادان له‌گه‌ڵا موسڵماناندا و بخرێنه یان بهێنرێنه ژێرڕكێف و سایه‌ی ئیسلامه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌شێك بن له ئیسلام، چونكه ئه‌م رێگه‌یه تاكهشێوازێكه بۆ تێكه‌ڵابوون و ئاوێته‌بوونیان به كه‌ش و دۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی ئه‌و دۆخهكراوهی به‌سه‌ر راستییه‌كانی ئایینی ئیسلام، ئه‌وانیش ئاشنابكه‌ن به شێوه‌یه‌ك دوور له دۆخه‌كانی گرژی و ئاڵۆزی كه پێشتر تێیدادهژیان و بكرێنه‌وه به‌ڕووی ئایینی راسته‌قینه‌ی ئیسلامدا، چونكه پێده‌چێ بنه‌ما و بنچینه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه بێ كه ئایینی ئیسلام بێباوه‌ری و هاوبه‌ش بۆ خودادانان هه‌رگیز به فیكر و بیركردنه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز و ئاقڵانه تهماشاناكات كه پێویسته شوێنكه‌وتووه‌كانی رێز و نه‌وازشیان لێبنرێت، به‌ڵكو وه‌ك به‌رنامه‌ی شێواوی و لادان له سروشتی ئاسایی شته‌كان تهماشایدهكات كه له پێگه‌ی نه‌زانی و دواكه‌وتوویی و دهمارگیریدان.
له‌به‌رئه‌وه قورئانیش به‌وشێوه‌یه ده‌ریده‌بڕێت كه ئه‌مانه "نه‌زانن"، به‌ومانایه‌ی كه شوێن و پێگه‌ی ئه‌مانه فیكر یان بیركردنه‌وه‌یه‌كی دژه ئیسلامییانه نییه، به‌ڵكو له پێگه‌ی جه‌هل و نهزانیدان، كه‌واته له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه به‌م ئاراسته‌یه‌دا ده‌جووڵێت، بێگومان سروشتییه كه ئایینی ئیسلام رێی سروشت و به‌رئه‌نجامه‌كانی نه‌زانی و بهدهۆشی نه‌گرێت، بۆیه داوا له‌وانه ده‌كات كه ئه‌مجۆره ئایینه‌یان هه‌ڵگرتووه بگه‌رێنه‌وه ئه‌و سه‌نگه‌ر و شوێنانه‌ی كه شێمانه‌ی ده‌سكه‌وتنی زانیاری كراوه‌یان لێبه‌دیده‌كرێت، له‌سه‌ر راستییه میتافیزیكییه‌كان له ئاسۆی باوه‌ڕهێنان به خوداوه‌ند.
بێگومان ئه‌مه‌ش ته‌نها رێگه و شێوازێك نییه بۆ پێكه‌وه یانی موسڵمان و نا موسڵمان له (أهل الكتاب) و بێباوه‌ر و هاوبه‌شدانه‌ران بۆ خودا، به‌ڵكو رێگهیهكیتر هه‌یه كه كهمینهئایینی و نائایینییهكان – له گروپ و تاقمه دژهئایینهكان- كه پێكه‌وه له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامدا یان له‌ناو وڵاته سه‌ربه‌خۆكانی ئیسلامدا بژین، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی به‌ستنی په‌یماننامه‌ی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵا موسڵماناندا به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه له‌گه‌ڵا پێشه‌وای موسڵماناندا ده‌یبه‌ستن. واته به‌پێی به‌رژوه‌ندی باڵای موسڵمانان كه ده‌یسه‌پێنێ به‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا بۆ هه‌ڵپه‌ساردن و كۆتاییهێنان به جه‌نگ و خوێنڕێژی له‌گه‌ڵا ئه‌وانیتردا و به‌یه‌كگه‌شتنی هه‌ردوو لا به سه‌رزه‌مینی ئاشتی له‌گه‌ڵا ئه‌و گه‌ل و نهتهوانهیتردا كه ئیسلامیان نه‌كردووه به ئایینی خۆیان. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به هۆی پڕهێزی بێباوهرهكانهوه بێ له‌ڕووی ژماره و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێگه سیاسی و ئابوورییه‌كانیان، به شێوه‌یه‌ك كه موسڵمانه‌كان نه‌توانن له جه‌نگێكی هاوسه‌نگدا بهیهكدابدهن و ئه‌م هۆكاره پاڵنه‌ری موسڵمانه‌كان بێ بۆ داوای گفتوگۆ و دانوسانی ئاشتییانه و په‌یمانبه‌ستن له‌گه‌ڵیاندا، ئه‌گه‌ر بێباوه‌ره‌كان سه‌ره‌تا دهستپێخشهریبكهن یان هۆكاره‌كه به هۆی به‌رژوه‌ندی باڵای موسڵمانانه‌وه بێت بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و یه‌كسان، له رێگه‌ی سروشتی كه‌شوهه‌وای نێودهوڵتهتی كه له سایه‌ی رێككه‌وتنێكی گشتگیری هاورێتییهتی و دۆستایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیاندا بێت یان به‌پێی رێككه‌وتنه‌كانی نهتهوهیهكگرتووهكتن ده‌ستدرێژی نهكهنهسهر یه‌كتر. دواجار ئه‌مه‌ش موسڵمانان دهخاتهناو په‌یمان و رێككه‌وتنێكی گشتییه‌وه له‌گه‌ڵا كۆی دهوڵهتانیتردا، ته‌نها ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌بێت په‌یماننامه‌كه دهشكێنێـت و جاڕی جه‌نگ ده‌دات له‌گه‌ڵیاندا یان ده‌وڵه‌تێك بێـهیچ ره‌وایه‌تییه‌كی سیاسییانه‌ی لای موسڵمانان نه‌بێت وه‌ك ئیسرائیل.
ئه‌م هێڵه‌ش - هێڵی په‌یماننامه- له هه‌ردوو هێڵهكهیتر جیاوازتره كه ده‌توانرێت له رێگه‌یه‌وه زۆر له‌و بارگرژیانه بسڕێته‌وه كه هه‌ندێك له‌مه‌ڕ میتۆدی ئیسلامه‌وه هه‌یانه له تێڕوانینی به‌رامبه‌ر ئه‌وانیتر.
له پێودانگی ئه‌و وته‌یه‌ی كه ده‌ڵێت " شمشێر هه‌موو شتێك دهبڕێـتهوه" ئیسلام سه‌رانه یان كوشتنی سه‌پاندووه كه موسڵمانان دوورده‌خاته‌وه له هه‌ر شێمانهیهكی پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵا گهلانیتردا كه له ئینتیمای ئایینی‌دا جیاوازن یان شێمانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤانه و به‌رپابوونی یه‌كسانی له‌گه‌ڵا كه‌مینه ئایینییهكانیتردا, ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێ بێنه‌ناو ئایینی ئیسلامه‌وه و نایانه‌وێ سهراهش بده‌ن و له‌هه‌مانكاتیشدا خۆیان ناخهنهناو دۆخی جه‌نگێكی هه‌میشه‌ییه‌وه.
له‌ژێر رۆشنایی ئه‌مه‌شدا ده‌توانین وێنای جیهانی ئیسلامی بكه‌ین له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامدا كه هه‌موو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی تێداده‌ژی كه جیاوازن له ئایین و باوه‌ڕیاندا و یه‌كسانن له هه‌موو مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه گشتییه‌كان و ناكۆك و ناته‌با نییه به تایبه‌تمه‌ندییه خودییه‌كانی ئیسلامه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌زموونی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌یبینین.
سه‌رچاوه:
http://arabic.bayynat.org.lb/alwihda/071991.htm