پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جیهان له‌دوای كۆرۆناوه‌
نوسینی: ئان ماری سڵۆته‌ر
سه‌رچاوه‌: پڕۆجێكت سایندیكه‌یت


سی ساڵه‌ له‌ جیهاندا هه‌وڵ ده‌درێت دوباره‌ پێناسه‌ی چه‌مكی (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) بكرێته‌وه‌، به‌جۆرێك له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ یارمه‌تی ده‌وڵه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بدرێت، له‌ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌‌و چاره‌سه‌ركردنی كۆمه‌ڵێك هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ر بوون‌و خۆشگوزه‌رانیمان. به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌، ده‌بینین دوباره‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌راورد‌و په‌یوه‌ست ده‌كرێت به‌ ئاسایشی مرۆییه‌وه‌، چوونكه‌ چه‌ند هه‌وڵ‌و خه‌رج كردنی دارایی له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ییدا چڕده‌كرێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌ مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر مرۆڤێتیدا چڕكراوه‌ته‌وه‌.
ئایا لە ڕۆژئاوا ئاین و دەستەڵات تەواو لێك دابڕاون؟
ئیبراهیم مەلازادە


ێگومان، ئەوە بابەتێکی فرەڕەهەند و ئاڵۆزە. بەڵام دەتوانین لەچەند دێڕێکدا ئەوە بخەینە ڕوو کە کاریگەری ئاین لەهەموو شوێنێك بەڕێژەی جیاواز هەیە. قسەکە لێرەدا لەسەر کاریگەری ئاین نیە بەقەد ئەوەی بەسیاسیکردن و دەسوەردانییەتی لە کاروباری سیاسی.
فەرەنساو موسڵمانەکانی: سەرنجێکی کورت لەپەیوەندیی نێوان ئیسلام‌و تێرۆر
مەریوان وریا قانع


فەرەنسا وڵاتی نزیکەی ٦ ملیۆن موسڵمانە لە کۆی نزیکەی ٦٧ ملیۆن، ئەمەش مانای ئەوەیە نزیکەی ٩% دانیشتوانی ئەو وڵاتە موسڵمانن. ئەم ژمارە لە موسڵمان لەو وڵاتەدا خاوەنی سەدەھا مزگەوت و ڕێکخراو و ناوەندیی دینیی و نادینین. زۆرینەی ھەرەزۆری ئەم موسڵمانانە وەک کۆچبەر چوونەتە ئەو وڵاتە و لە ساڵانی شەستەوە بە ژمارەی گەورە لەو وڵاتەدا جێگیربوون، موسڵمانەکانی فەرەنسا سەر بە شوێن و جێی جیاوازن، ھەیانە عەرەب، ھەیانە تورک و فارس و کورد ھتد... لەو ٦ ملیۆن موسڵمانە تەنھا نزیکەی ٤٠% ڕۆژانە نوێژ دەکەن، تەنھا ٢٣% دەچنە نوێژی جەماعەت لە ڕۆژی ھەینیدا. ژمارەی ئەو موسڵمانانەش کە مەشروبخۆرن ڕێژەیان ٣٤%. ئەم لە موسڵمان لەو وڵاتەدا خاوەنی سەدەھا مزگەوت و ڕێکخراو و ناوەندیی دینیی و نادینیی ھەمەجۆرن. لەناو ئەم گشتە ئاڵۆزەدا کەسانێکیان ھەن وەزیر و پرۆفیسۆری زانکۆ و ھونەرمەند و وەرزشەوان و گۆرانیبێژ و نووسەری گەورەن و لەناوە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتەن، زۆرینەی ئەو موسڵمانانە کەسانێکی بێوەین و خەریکی کارکردن و باشترکردنی ژیانی خۆیان ماڵ و منداڵەکانیانن، ھەشیانە جیھادیست و تێرۆریستن و کاری سەرەکییان کوشتن و وێرانکردنە.
كتێبی "گڵێجاڵ لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەكاندا"
ئامادەكردنی: كۆچ


لەم چەند رۆژەی رابردوو كتێبی "گڵێجاڵ لە بەڵگەنامە و بیرەوەرییەكاندا"، بڵاوكرایەوە كە مێژوو كلتوری گەورە دێیەكی جاف لە بناری بەمۆ دەگێڕێتەوە كە ئێستا ناوەندی چوارەم ناحیەی پارێزگای هەڵەبجەیە؛ ناحیەی بەمۆ.
ئەمریكا و كۆتایی بەرپرسیارێتی
د. سەردار عەزیز


بەیانی پاش موشەكەكانی نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر، لە شارۆچكەیەكی كوردستان بووم، گوێم لێبوو، كۆمەڵێك خەڵك كە باسی ڕوداوەكەیان دەكرد، یەكێك بە دەنگێكی بەرز و زولال ووتی، ئەی ئەمریكا بۆ هیچ ناكات؟ پرسیارەكەی ئەو سادە و بەڵام لە هەمانكاتدا ئاڵۆزبوو. ئێمە لە دەربڕینی ڕۆژانەماندا بڕێكی زۆر لە دونیابینی ئاڵۆز لە ناخماندا ناوەكی دەكەین، لە میانەی بیستن و دوبارەبونەوە و تەشەنەكردنی، ئیتر دەبێت دۆگمایەكی ئاینی و خەڵك دەیڵێنەوە.
کورد و عێراق
عەتا قەرەداخی


پێگەی کورد چیە لە عێراقدا؟ ئایا لە راستیدا کورد پێگەی هەیە لە عێراقدا؟ ئەگەر کورد پێگەی هەیە لە عێراقدا کامەیە؟ چ کاتێک کورد پێگەی دەبێت لە عێراقداو شوێن و پێگەی کورد لە عێراقدا بە چ پێوەرێک دەپێورێت؟ ئایا بوونی هەندێ پێگەی کارتۆنی یان تەشریفاتی بەسە بۆ ئەوەی بڵێین کورد شوین و پێگەی هەیە لە عێراقدا؟ ئایا بوونی چەند وەزیرو ئەندم پەرلەمانێک کە لەسەر حیسابی کورد ئەو پۆست و شوێنانەیان وەرگرتووە، بەسە بۆ ئەوەی بگوترێت کورد خاوەنی شوێن و پێگەیە لە عێراقی دوای سەدامدا؟ یان پێوانەی تر هەن بۆ سەلماندنی بوونی شوێن و پێگەی کورد لە بەغدا؟ کە ئەوەش لە ئاستی یەکەمدا بریتیە لە دەوری بەکردەوەی کورد لە بڕیاری عێراقیدا.
كورد ...
گرنگترین پێكهاتەی گەشەی سەرمایەداری توركییە
دیدار لەگەڵ د. سەردار عەزیز
ئا: هەرێم عوسمان
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
پارادایم دەتوانێ ئێمە لە شێواوی فیكری و زانستی رزگار بكات؟
دیدار لەگەڵ د. ئەحمەد محەممەد پوور(*)
چاوپێكەوتن: هەرێم عوسمان
دیمانە لەگەڵ دوکتۆر بەختیار سەجادی
سازدانی: دوکتور مەسعوود بینەندە
کتێبخانەی کوردی
گه‌لگامیش بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی
سایتی هاوڵاتی
سايتى الاوان بؤ تويَزينةوةى زانستى
سایتی کەوانە
گۆڤاری - هه‌ژان- لێره‌وه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌
سایتی دەنگەکان
رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ لێره‌وه‌ سه‌یر بكه‌
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010