سستهمي سياسي ئيسلامي، له‌لاي بونيادگه‌را و سه‌له‌فييه‌كان.. ئیمداد تەها
له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا ئه‌مانه‌وێت لهچهمكي بونيادگهرای بكۆڵينهوهو, هێزو بزوتنهوهسياسيه بونيادگهراكان وهۆكاري سهرههڵدانيان باس ده‌كه‌ين, پاشان باس لهپهيوهنديان ده‌كه‌ين بهسهلهفييهتهوه كه‌ئه‌مڕۆ زۆرێك له‌بزوتنه‌وه بونيادگهراكان, هه‌ڵگري عهقيدهى سهلهفيين و, بونيادگهرايي وسهلهفيهت بونه‌ته دوانهيهكي لێك جودا نه‌بوه‌وه. و پاشان كه‌مێك له‌باره‌ى هۆكارهسياسييهكان لهدهركردني فهتواي شه‌رعيدا باسدهكهين.
زاراوه‌ى بونيادگهراي (الأصولية), بريتي له‌و دهستهواژهيهى لهڕۆژگاري ئه‌مڕۆماندا به‌كارده‌هێنرێت بۆ وێناكردني بزوتنهوهيهكي (ئايني- سياسي) كه هاني شوێن كهوتواني ده‌دات بۆ ده‌ست گرتن و گه‌ڕانه‌وه بۆ بنهماسهركيهكاني ئه‌و ئاين و ڕێبازه‌ى كه باوه‌ڕيان پێيهتي و خۆيان پێوه پابه‌ند كردوه.(1). مێژووي سه‌رهه‌ڵداني زاراوه‌ى ئوصوڵيهت وه‌ك يه‌كێك لهزاراوهكاني سه‌رده‌م, ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌وتي ئايني پرۆتستانتي مه‌سيحي, له‌سه‌ده‌ى نۆزده‌ى زانيني , ئه‌م ڕێبازه ئاينيه كاري ده‌كرد بۆ زيندوو ڕاگرتني ئه‌و بيرو باوه‌ڕه‌ى پێي وايه بۆ جاري دووه‌م عيساى مه‌سيح سه‌لامي خواى لێبێت ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رزه‌وي. سه‌ره‌تاى به‌كارهێناني زاراوه‌ى ئوصوڵيهت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و زنجيره بڵاوكراوه و كتێبانه‌ى كه ده‌رده‌كران له‌ژێر ناونيشاني «نشرات الأصول وخلفاؤهم المباشرون», كه‌له نهتهوهيهكگرتوهكاني ئه‌مريكا بڵاو كرانه‌وه له‌نێوان ساڵاني 1910 – 1915ز. زاراوه‌ى ئوصوڵي تێدا به‌كارهات به‌ماناى بنه‌ما سه‌ره‌كيه‌كاني عه‌قيده له وهحيي و به‌ڵگه‌كان, له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌ى كه عيسا به‌خودا ده‌زانێت و هه‌مو ئه‌و بيرو بۆچونه نهگۆڕانهى لهئايني مه‌سيحيه‌تدا هه‌ن.(2). هه‌روه‌ها ئه‌م بزوتنه‌وه ئاينيه له‌و بارودۆخه قهيراناويهى ئه‌مه‌ريكادا سه‌ري هه‌ڵدا هه‌مو بواره‌كاني ئابوري و كۆمه‌ڵايه‌تي و ڕۆشنبيري گرتبوه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و ترسه‌ى زۆره‌ى كه گياني ڕابه‌ران و شوێن كهوتواني كهنيسهى پرۆتستانتي داگرتبو, كه داهاتويهكي ناديار چاوه‌ڕێي ده‌كردن. ئهتوانين بلێين ئه‌م بزوتنه‌وه ئوصوليهى ويلايه‌ته يهكگرتوهكاني ئه‌مريكا بزوتنهوهيهكي كۆنه په‌رستي ترساوو بو لهئازادي مرۆڤايه‌تي و پێشكه‌وتني سه‌رمايه دارييه, هه‌روه‌ها دژايهتي بيرۆكه‌ى داروينيزم وههمو ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ى تري ئه‌كرد دهرخهري په‌يوه‌ندي مرۆڤ بوو به سروشته‌وه. (3)
تايبهتمهنديهكاني ئوصوڵيهتي مه‌سيحي
تايبهتمهنديهكاني خۆي له‌سێ خاڵي سهرهكيدا ده‌بينێته‌وه, ئه‌وانيش (الشمولية، والنصوصية، والانحياز المطلق.)
شموليهت واته هه‌ر ڕوداو و پێشهاتێك ڕوبدات له دونيادا ئه‌وا ياسا و حوكمي تايبه‌ت به‌خۆي هه‌يه لهئايندا. نصوصيهت, واته ده‌ست گرتن به ده‌قه ئاينيهكانهوه به‌شێوه‌يه‌كي ڕوكهشانهو به‌بێ لێكدانه‌وه‌و تێگه‌يشتن له مانا‌و مه‌به‌ستي ناوه‌ڕۆكي ده‌قه‌كان. والانحياز المطلق, واته قهدهغهكردني پرسيار كردن له‌بنه‌ما سهرهكيهكانو ڕه‌ت كردني هه‌ر بۆچونێكي به‌رهه‌ڵستكارانه. ئه‌م ڕه‌وته ئاينيه لهنێوههندێك لهلايهنگراني پارتي كۆماري ئه‌مريكادا ده‌بينرێن وداكۆكيكارێكي سهرسهختي بههاكاني خاچ پهرستين له پيادهكردني سياسه‌تدا.(4).
بونياد گهرايي ئيسلامي
بيرمه‌ندان لهناساندني بونيادگهراي ئيسلاميدا وتويانه, واته ده‌ست گرتن به‌تێكڕاى قورئان و فهرمودهكاني پێغه‌مبه‌ره‌وه درودي خواى لێبێت له‌گه‌ڵ چاو قوچين له‌و ماوه درێژه‌ى له‌نێوان دابه‌زين و هاتنه نێودونياى ئايهت و فهرمودهكانهوه بۆ دنياى ئيسلام, به بێ گوێدانه ئه‌و گۆڕانكارييانه‌ى له‌ژياني خه‌ڵكدا ڕويانداون. هه‌ندێك لهبيرمهندان پێناسه‌ى ئوصوڵيهتي ئيسلاميان كردوه به‌وه‌ى كه كار ده‌كات بۆ بونياد ناني سيسهتمێكي سياسي ئيسلامي له‌سه‌ر زه‌ويدا وه‌ك جێگره‌وه‌يه‌ك بۆ سيسته‌مي جيهانگيري ڕۆژاواى (5).
به‌ڵام ئوصوڵيهتي ئيسلامي هه‌موي له‌يه‌ك ئاستدا نيهو وه‌كو يه‌ك نين, ئوصوڵيهتي شيعه‌كان جياوازه له ئوصوڵيهتي سوننه‌كان. ئه‌گه‌ر ئوصوڵيهت له‌لاي سوننه‌كان ته‌نها خۆي له پابه‌ند بوون به‌قورئان و فه‌رموده‌دا ببينێته‌وه ئه‌وا له‌لاي شيعه‌كان بريتيه له په‌يوه‌ست بوون به‌قورئان و فه‌رموده و وته‌و كردارهكاني ئيمام عه‌لي و دوازده ئيمامهكهى تريش كهبهلاي شيعه دوازده ئيماميهكانهوه ( المعصوم) بێ هه‌ڵه‌ن. ئيمامهكان به‌لاي شيعه‌كانه‌وه هه‌رچه‌نده ناگه‌نه پله‌ى پێغه‌مبه‌ران له‌ڕێزو شكۆمهنديدا, به‌ڵام چوون يه‌كن له‌گه‌ڵياندا له پارێزراويان لهههڵهكردندا و تێكڕاى موسوڵمانانيش پێويسته لهسهريان ده‌ست به ڕه‌فتار و گوفتارهكانيانهوه بگرن, به‌به‌شێك لهديني بزانن. به‌ڵام ڕاجياي و ناكۆكي هه‌يه له‌نێوان شيعه‌كان ده‌رباره‌ى ڕێبه‌ري گشتي و ويلايه‌تي فه‌قيهـ كه‌ئايا هه‌مان حوكمي ئيمامهكان وه‌رده‌گرن يان نا ؟. له‌كاتێكدا پێيان وايه فه‌تواو بۆچونهكاني ڕابه‌ر قابيلي هه‌ڵه نيه و پێويسته جێ به‌جێ بكرێت, گێڕانه‌وه‌ى نيه مه‌گه‌ر له‌لايه‌ن خۆيه‌وه.
به‌لاي شيعه دوازده ئيماميهكانهوه ويلايه‌تي فه‌قيهـ هه‌مان حوكمي ئيمامهكان وه‌رده‌گرێت, به‌ڵام به‌لاي شيعهكاني تره‌وه به‌و جۆره لێي ناڕوانن و ده‌ست به ويلايه‌تي فهقيههوه ناگرن كه زۆربه‌ى شيعهكاني عێراق له‌وجۆره‌ن.
دوو ڕه‌وتي سه‌ره‌كي ئوصوڵ گه‌را هه‌ن, كه يه‌كێكيان ڕه‌وتێكي توند ڕه‌وه و باوه‌ڕي وايه هه‌مو ڕێكارێك بگيرێته به‌ر بۆ به‌ده‌ست هێناني ئامانجه‌كان, بهشۆڕشي چه‌كداري بێت يان له‌ڕێگه‌ى خۆته‌قاندنه‌وه و توند‌و تيژي بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له جه‌زائر و عێراق‌و سوريا بينيمان. بزوتنهوهكاني ئه‌لقاعيده و داعش و بۆكۆ حه‌رام له نمونه و به‌رجه‌سته‌ى ئه‌م جۆره بيركردنهوهن.
ڕه‌وتي دووه‌م ڕه‌وتي ميانڕهوهكانه, ئه‌م ڕه‌وته باوه‌ڕيان وه‌هايه كه كار كردن به دهقهكاني قورئان و فه‌رمووده له‌پاش چوارده سه‌ده پێويستي به لێكدانه‌وه و مانا كردني نوێ هه‌يه و پێويسته ڕه‌چاوي ئه‌م بار‌و دۆخه بكه‌ين كه ئێستا تێيدا ده‌ژين, خۆمان په‌يوه‌ست نه‌كه‌ين به‌هه‌مو ده‌قه‌كان يان ماناى هه‌موو ده‌قه‌كان و كهلهپوري ئيسلاميهوه و تێگهشتني نوێ مان هه‌بێت بۆيان.
هه‌ندێك لهبيرمهنداني ئيسلامي ئه‌م ڕه‌وته به ڕه‌وتێكي ئوصوڵي ناناسێنن به‌ڵكه بهڕهوتێكي عه‌قڵاني عهلماني يان ده‌ناسێنن.(6). ئه‌مه له‌كاتێكدا پێويسته ئێمه ئه‌وه بزاين كه‌وا هه‌مو هێزه ئوصوڵيهكان يه‌ك به‌رنامه‌ى كاركردن و ڕوانينان وه‌كو يه‌ك نيه بۆ بابهتهكان, هه‌ريه‌كه‌يان به‌جۆرێك بيركردنه‌وه‌ى تايبه‌ته‌وه له مه‌يدانا كارده‌كات وهه‌وڵ بۆبه‌ده‌ست هێناني ئامانجهكاني ده‌كات.(7). به‌كارهێناني زاراوه‌ى ئوصوڵ له زانسته ئيسلاميه‌كاندا ڕيشهيهكي مێژووي ههيهو بۆيهكهمين جار ئيمامي شافعي زانستي «علم الأصول» ي داناوه و نوسيني له‌و زانسته‌دا خستۆته ڕوو. لهچاخو سه‌رده‌مه جياوازه‌كاندا كۆمه‌ڵێك فه‌قيهـ و زانايان هه‌بون بيرۆكه‌ى سهلهفيهت و ئوصوڵ گهراييان پياده كردوه به‌ماناى ده‌ست گرتن به‌دينه‌وه و ئوصوليهت و چه‌مكي ئوصولي بوون سه‌ربه‌خۆي وه‌گرتوه و جيابۆتهوه لهزانستي ئوصوڵ, سهلهفيهت و ئوصوڵ گه‌راى بۆته ڕه‌وتێك له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌وتي سۆفيگه‌ريدا. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌و شێوه‌يه لهكهسي ئوصوڵي بڕوانين ئه‌و كه‌سه‌يه باوه‌ڕي به پايه و بنه‌ما سه‌ره‌كيه‌كاني ئيسلام هه‌يه و جێ به‌جێيان ده‌كات به شێوه‌يه‌كي ڕه‌ها, باوه‌ڕي به‌و بابه‌تانه هه‌يه كه‌له ئيسلام‌دا باسكراون, ئه‌وا چه‌ند كه‌سانێك ده‌بينين كه‌وا باوه‌ڕو بيركردنه‌وه‌يان هه‌روه‌كو ئه‌وانه و ئوصولين, به‌ڵام جياوازييهكهيان ئه‌وه‌يه كه ئه‌مان پێيان وايه پێويسته جياكاري له‌نێوان ئاين و سياسه‌تدا بكرێت و به‌شێوه‌يه‌كي سيكۆلارييانه بيردهكهوه له چه‌مكي سياسه‌ت و ئاين و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوانن. دروشم‌و بنه‌ما سه‌ره‌كيه‌كاني كاركردن له‌لاي بزوتنه‌وه ئوصوڵيهكان له سێ خاڵدا كۆبكهينهوه, كه ئيخوان موسلمين به‌و پێيه‌ى يه‌كه‌مين بزوتنه‌وه‌ى سياسي چه‌كداري ئيسلامي بوه به‌باوكي هه‌مو بزوتنهوهكاني ديكه هه‌ژمار ده‌كرێت, هه‌مو هێزێكي ئوصولي له ژێر ناوي ئيخواني بوندا خۆي ده‌بينێته‌وه هه‌ر چه‌نده ناوێكي ديكهشي هه‌بێت و ستايلي كاركردنيشي جياوازي تێدابێت.
يه‌كه‌م: الحاكمية لله, ئه‌م گروپه ئوصوڵيانه ڕوانينيان له ياساكاني ده‌وڵه‌تي موسوڵمان نشينه‌كان يان ئه‌و وڵاتانه‌ى زۆينهى موسوڵمانن كه وڵاتاني ڕۆژهه‌ڵاتي ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتاني باكوري ئه‌فه‌ريقا, به سيسته‌م و ياسايه‌كي ناشهرعي لێي ده‌ڕوانن, پێيان وايه مرۆڤه‌كان به‌پێي ياسامهدهنيهكان دايان ناون و له‌قورئان و فه‌رموده‌وه سه‌رچاوه‌ى نه‌گرتوه, ئه‌م ده‌وڵه‌تانه بهدهوڵهتي ئيسلامي هه‌ژمار ناكرێن چوون حاكميهت تێيدا بۆخودا نيه. هه‌ندێك له‌گروپه چه‌كداره‌كان بۆ بهدي هێناني ده‌وڵه‌تێكي ئيسلامي كه‌تێيدا حاكميهت بۆ خودايه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر شۆرشي چه‌كداري و توند‌و تيژي كردن, تاوه‌كو ئه‌وده‌وڵه‌ته دروست بكه‌ن كه خهليفه تێيدا له‌ڕێگه‌ى شوراوه ده‌بێته خه‌ليفه‌ى بڕواداران, باش‌ترين نمونه‌ى ئه‌م جۆره وتنهوهانه ڕێكخراوي داعشه كه ئێستا به‌شێكي زۆري سوريا و عێراقي له‌ژێر كۆنترۆڵدايه.
دووه‌م: جێبه‌جێ كردني ياساكاني شه‌ريعه‌تي ئيسلامي, ئه‌مه‌ش يه‌كێكه لهئامانجهكانيان و پێيان وايه هه‌مو ئه‌و ده‌ستور و ياسايانهى دانراون به‌پێي ياساكاني مه‌ده‌ني شهرعي نين و لهقورئانو فه‌رموده‌وه سهرچاوهيان نه‌گرتوه. جێ به‌جێ نهكردني ئه‌و سزايانه‌ى له‌قورئان و فه‌رموده‌دا هاتون ده‌رباره‌ى تاوانباران له مل په‌ڕاندن و به‌رده باران كردن و ده‌ست بڕين..هتد, ده‌بێته هۆي نانه‌وه‌ى پشێوي و ئاشووب و خراپهكاري له‌كۆمه‌ڵگه‌دا. بهكورتي بۆچونيان وايه ئه‌م ده‌ستورو ياسانهى ئه‌مرۆ له‌وڵاته ئيسلاميه‌كان كاري پێده‌كرێت هه‌مان ئه‌و ياسايانهى سه‌رده‌مي نهفاميه كه پێغه‌مبه‌ر درودي خواى له‌سه‌ربێت هات بۆ بن بڕ كردني, پێويسته ئێمه‌ش له‌م ڕۆدا به‌هه‌مان كار هه‌ستين. سێيه‌م: ئيسلام چاره‌سه‌ره, يه‌كێكه له‌دروشمه سه‌ره‌كيه‌كان بهبڕواى هه‌موو ره‌وته ئوصوڵيهكان به توند ڕه‌و و ميانڕهوهوه. ئوصوڵيهكان پێيان وايه به‌و پێيه‌ى كه‌وا ئايني ئيسلام ئاينيێكي ته‌واوه و كهمو كورتي تێدا نيه چاره‌سه‌ري هه‌مو كێشه‌و ڕوداوهكاني ڕۆژگاري تێدايه, ده‌كرێت بكرێته بهديلي سيستهمو ياسا مه‌ده‌نييه‌كان.(8).
هێزه سياسيه بونيادگهراكان.
ئيخوان موسلمين : ئه‌و گروپه ئيسلامييهيه بانگه‌شه‌ى چاكسازي گشتگير ده‌كات, به گه‌وره ترين بزاوتي سياسي ئۆپۆوسيؤن هه‌ژمار ده‌كرێت له‌زۆرێك له‌وڵاته عه‌ره‌بييه‌كاندا و حه‌سه‌ن به‌ننا له‌ساڵي 1928 ز داي مه‌زراندوه.
ئيخوانه‌كان پێيان وايه دامه‌زراندني ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه بۆ چاكسازي سياسي و ئابوري و كۆمه‌ڵايه‌تييه له كۆمه‌ڵگه ئيسلامييه‌كاندا, ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه ڕۆڵێكي به‌رچاوي بينيوه لههاوكاري كردني بزوتنه‌وه جيهاديهكاندا كه بۆ سه‌ربه‌خۆي خۆيان يان دژي هێزي داگيركه‌ر جيهاديان كردوه. حه‌سه‌ن به‌ننا له‌يه‌كێك له كۆبونه‌وه جهماوهرييهكاندا پڕۆگرامي ئه‌م ڕێكخراوه ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت: بانگهوازێكي سهلهفييه, واته بانگه‌شه‌ي گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه يهكهمينهكاني ئيسلام ده‌كه‌ين كه له‌قورئان و فه‌رموده پێكهاتوه. بهڕێبازي سوننه‌ت, هه‌ڵگرتن و كاركردن به سوننه‌ت له‌ڕوي بيروباوه‌ڕ و مامه‌ڵه‌كردن و..هه‌موو لايه‌نه‌كاني ديكه. ناوهڕۆكێكي سۆفيگهرانهيه, واته ئيخوانه‌كان باوه‌ڕيان به پاڵفته كردني ده‌روون, دونيا نهويستي, خۆشه‌ويستي خودا, به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كاري باشه هه‌يه. هه‌روه‌ها وتي ڕوكارێكي سياسيشمان هه‌يه, واته داواى چاكسازي ده‌كه‌ين لهحوكمڕانيدا و خه‌ڵك په‌روه‌رده ده‌كه‌ين له‌سه‌ر هيممه‌ت به‌رزي.(9).
گروپي ته‌كفير و هيجيره
دووهمين ڕێكخراوي ئايني له‌دواى ئيخوان موسلمين درووست بوبێت گروپي تهكفيرو هيجرهيه, تهكفيرو هيجره يان جهماعهتي موسلمين, شكري ئه‌حمه‌د مسته‌فا هه‌ستا بهدرووست كردني ئه‌م ڕێكخراوه له‌پاش ئه‌وه‌ي له‌ساڵي 1974ز له زيندان ئازاد كرا. ئه‌م ڕێكخراوه گهنجهكاني ئيخوان موسلميني له‌خۆي خڕ كرد. ناوناني ئه‌م گروپه بهتكفير و هيجره ته‌نها كاري ڕاگه‌ياندن كاره‌كانه و له‌بنه‌ڕه‌تدا ناوي «الجماعة المسلمة»،يه هۆكاري ناو نانهكهشي ئه‌وه‌بو كه ئه‌م ڕێكخراوه بۆچونيان وابو هه‌ركه‌س له‌گه‌ڵيان نه‌بێت بێ باوه‌ڕه, هه‌ر ئهندامێكيش واز له‌م گروپه بهێنێت به هه‌ڵگه‌ڕاوه هه‌ژمار ده‌كرێت و پێويسته بكوژرێت. مه‌به‌ستيش به هيجرهت ئه‌وه‌يه كه پێويسته موسوڵمان ئه‌و شوێنه جێبهێڵێت كه كوفر تێيدا باڵاده‌سته و كۆچ بكات بۆ شوێنێكي ديكه.(10).
ڕێكخراوي ئه‌لقاعيده
يه‌كێكي ديكه له هێزه بونياد گه‌راكان ڕێكخراوي ئه‌لقاعيده‌يه. ئه‌لقاعيده ئه‌و ڕێكخراوه بونيادگهرايه يه كه له پاشماوه‌ى ئيخوان موسلمين و هه‌مو ئه‌و سهلهفيه جيهادييانهى ديكه دروست بوو له ميسرو جه‌زائرو وڵاتاني كه‌نداودا هه‌بوون و ئازاد كران‌و ڕه‌وانه‌ى ئه‌فغانستان كران.
درووست بوني ئه‌لقاعيده: توێژه‌ران لهباسكردني چۆنيه‌تي دروست بون‌و گه‌شه‌كردني ئهلقاعيدهدا ده‌ڵێن ئه‌مه‌ريكا ده‌ستي باڵاى هه‌بوه له گهشهپێكردني ئهلقاعيدهدا له ئه‌فغانستان بۆ بهرژهوهنديهكاني خۆي, كه ئه‌و كات بزوتنه‌وه چهكداريه جيهاديهكان له‌دژي سۆڤيه‌ت ده‌جه‌نگان و هه‌وڵي وهدهرنانيان ده‌دا له‌و وڵاته. هه‌روه‌ها ئه‌و فهتاوايانهى كه‌له‌لايه‌ن شێخه سوننيه سهلهفيهكانهوه ده‌رده‌كرا و فه‌تواى جيهاد درا, ئه‌مه‌ش واى كرد زۆرێك له جيهاديهكان خۆيان بگه‌يه‌ننه ئه‌فغانستان له‌نێويشياندا عهبدوڵاعهزامي ئيخواني. عه‌بدوڵا عه‌زام له‌ساڵي 1984 (مكتب الخدمات)ي دامه‌زراند و له‌ڕێگه‌ى ئه‌م مه‌كته‌به‌وه سه‌رپه‌رشتي هاوردهكردني عه‌ره‌به موجاهيدهكاني ئه‌كرد بۆ ئه‌فغانستان, چه‌ند جارێكيش سه‌رداني ئه‌مريكاى كرد بۆ به‌ده‌ست هێناني هاوكاري. به‌م پێيه‌ش عه‌بدوڵا عه‌زام نهخشهكێشي يه‌كه‌مي شۆڕشێك بوو له‌گه‌ڵ يه‌كێتي سۆڤيه‌ت. له‌و ده‌مه‌شدا ئوسامه بن لادن هاوكاري عه‌زام بوو. له‌ساڵي 1985 زۆرێك لهجيهادييهكان و ئهندامو لايه‌نگراني ئيخوان موسليمن كه وڵاته عهرهبيهكانو به‌تايبه‌ت له ميسر ده‌ستگير كرابوون به‌ره‌و ئه‌فغانستان ره‌وانه كران, ئه‌و وڵاتانه ويستيان له‌و ڕێگه‌يه‌وه له كۆڵ خۆيانيان بكه‌نه‌وه. له‌نێويشياندا ئه‌يمه‌ن زهواهييري بوكه ههوادارێكي توندي سه‌يد قوتب بوو. ئه‌يمه‌ن زهواهيري سهركردهي جهماعهتي ئيسلاميش بوو كه له‌و ڕۆژگاره‌دا خۆيان به‌تاكه خاوه‌ني ڕاست قينهى ئيسلام ده‌زاني, زهواهيري له‌گه‌ل كۆچكردني بۆ ئه‌فغان ده‌ست به‌بڵاو كردنه‌وه و بره و پێدانيى بير و بۆچونهكاني ده‌كات. له‌پاش كۆتاى هاتني جهنگو سه‌ركه‌وتني ئه‌فغان به‌سه‌ر سۆڤيه‌تدا, ئه‌و بۆچوونه له‌لاي موجاهيدان درووست بوو هه‌مان جيهاد له‌وڵاتاني ديكه‌ى ئيسلامي دوباره بكه‌نه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن له‌وێش به‌ده‌ست بهێنن, له‌م سه‌رو به‌نده‌شدا ناكۆكي كه‌وته نێوانيانه‌وه, بوون به دوو ده‌سته‌وه, ده‌سته‌ى عه‌بدوڵا عهزامي ميانڕه‌و, هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى زهواهيري توندڕه‌و. زهواهيري ورده ورده هه‌وڵي كاڵكردنه‌وه‌ى تارمايي عهزامي ده‌دا, هه‌روه‌ها به‌و به‌ڵێنه‌ى به بن لادنيدا كه بيكاته ئه‌ميري جهماعهتي ئيسلامي تواني ماڵ و سامانه‌كه‌ى بن لادن به‌كار بهێنێت لهخزمهتي فيكرهكهى خۆي‌دا. تاوه‌كو كار گه‌شته ئه‌وه‌ى شوێنكهوتواني زهواهيري چيدي نوێژيان له‌پشت عهبدوڵاعهزامهوه نه‌ده‌كرد و به‌هه‌مو شێوه‌يه‌ك دهنگۆيان لهدوودهنا بۆئه‌وه‌ى ناشريني بكه‌ن له‌پێش چاوي موجاهيدان. بن لادنيش هاته نێو گروپه‌كه‌ى زهواهيريهوه, به‌و مه‌رجه‌ى بيكه‌ن به ئه‌مير, پيلانيان دانا بۆعهبدوڵاعهزام و به مايكێكي بۆمب ڕێژكراو كه بۆيان دانابوو وتاري پێبدات كوشتيانو كۆتاييان بهژياني هێنا. پاشانيش زهواهيري و بن لادن بيروبۆچونهكاني خۆيان لهناوپارته ئيسلاميه‌كاندا بره‌وپێدا و به‌تايبه‌ت لهميسروجهزائر, به‌هۆي بيرو بۆچونهكاني ئه‌وانه‌وه, چه‌ندين ڕوداوي تراژيدي و خوێناوي كه‌وته‌وه, به‌هه‌زاران خه‌ڵكي بێ تاوان بونه قوربانيي شۆڕش‌و ئينقلابهكان.(11).
بزوتنه‌وه‌ى طاليبان
بزوتنه‌وه‌ى طاليبان ئه‌و بزوتنه‌وه سياسيهبو لهويلايهتي قهندههاري ئه‌فغانستان له‌سه‌ر ده‌ستي مهلامحمدعومهر دروست كرا له‌ساڵي 1994ز, طاليبان وشه‌يه‌كه كۆي وشه‌ى طالب- خوێندكار- ه, مه‌لا محمد عومه‌ر ئه‌و كاته بوبه سه‌ركرده‌ى ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه كه 53 خوێندكاري خوێندنگه دينيهكان له قه‌نده‌هار كۆبونه‌وه و مهلامحمدعومهريان وه‌ك سه‌ركرده هه‌ڵبژاردوو ده‌ستيان دايه چه‌ك, و توانيان له‌ماوه‌يه‌كي كورتدا زۆرێك له‌ئه‌فغانستان كۆنترۆڵ بكه‌ن و, مهلامحمدعومهر بوبهخهليفهى موسوڵمانان.(12).
ئامانجهكاني بزوتنه‌وه‌ى طاليبان: مه‌لا عه‌بدولمه‌نان نيازيي وته‌بێژي فه‌رمي بزوتنه‌وه‌ى طاليبان, ئامانجهكاني بزوتنه‌وه‌كه‌ى ڕاگهياندو وتي ئامانجي سه‌ره‌كي ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه بريتيه له گێڕانه‌وه‌ى هێمنيوئاسايش بۆئه‌فغانستان. به‌ڵام له‌پاش ئه‌وه‌ى زۆرێك لهويلايهتهكاني خسته‌ژێر قهڵهمڕهوي خۆيه‌وه, له‌لايه‌ن زۆرێك له عهشيرهتهكانهوه داني پێدا نرا, ئامانجي ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه گۆڕا بۆ بونيادناني ده‌وڵه‌تێكي ئيسلامي و له 4/4/ 1996ز مهلامحمدعومهر لهبهردهمي زاناياني قه‌نده‌هاردا ئه‌مه‌ى ڕاگهياندو ئامانجهكاني بزوتنه‌وه‌كه‌ى به‌م شێوه‌يه ڕاگه‌ياند: - دروست كردني ده‌وڵه‌تێكي ئيسلامي له‌سه‌ر ڕێبازي خوله‌فاى ڕاشيدين. - ئيسلام ئايني خه‌ڵك و ده‌وڵه‌ت بێت. -ده‌ستنيشان كردني زانايانو په‌يوه‌ست به دينان بۆپۆسته ئيداريو حوكوميهكان. - نه‌هێشتني هه‌مو ناكۆكيهكي نهتهوايهتي له‌و وڵاته. - پاراستني ئه‌هلي زيمهو ئه‌وانه‌ى داواى پارێزگارييان له‌ده‌وڵه‌تي ئيسلامي كردوه و بڕوادارنين, له‌گه‌ڵ پاراستني ماڵ‌و ناموسيان. - به‌ستني په‌يوه‌ندي له‌گه‌ڵ هه‌مو ده‌وڵه‌ته ئيسلاميو ڕێكخراوه ئيسلاميه‌كان. - گرنگيدان بهپۆشاكي شهرعي ئافرهتانو پێويست كردني پۆشينيي له‌سه‌ر ئافره‌تان له‌هه‌مو بواره‌كاندا. - دروست كردني ده‌زگاى فه‌رمان به‌چاكه و ڕێگري له‌خراپه له‌هه‌موو وڵات‌دا. - نه‌هێشتني تاوانه ئهخلاقيهكانو رێگري لهبڵاوبونهوهى فيلم و ێنهى به‌د ڕه‌وشتي. -دروست كردني سوپايه‌ك بۆ پارێزگاري دهوڵهتو داناني سيسته‌مێكي په‌روه‌رده‌ى گونجاو له‌گه‌ڵ شه‌ريعه‌تي ئيسلامي بۆ قۆناغه‌كاني خوێندن.
كێ له‌پشت بزوتنه‌وه‌ى طاليبانهوهبوو ؟هه‌رچه‌نده مهلامحمدعومهر ده‌ڵێت بيرۆكه‌ى دروست كردني ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه خۆم دامڕشتوه له‌وكاته‌ى كهوڵاتهكهمم لهوبارهناههموار و بڵاوبونه‌وه‌ى گهندهڵيه زۆره‌دا ديوه و ئاستي زانستي شهرعي خۆمم بهشياو بينيوه وزياتر له1500 زانا كۆبونه‌ته‌وه, بيرۆكه‌ى دامه‌زراندني رێكخراوه‌كه‌م گه‌ڵاڵه كردوه و ههمويان به‌يعه‌تيان پێداومو كراومه‌ته ئه‌مير. به‌ڵام توێژه‌ران ده‌لێن مه‌وله‌وي فهزڵڕهحمان سه‌رۆكي ده‌سته‌ى زاناياني ئيسلامي له‌پاكستان ئه‌وكاته به‌رپرسي لێژنه‌ى په‌ڕله‌مان بوو بۆكاروباري ده‌ره‌كي لهحكومهتي بێ نهزير بۆتۆ, بيرۆكه‌ى دارشتني ئه‌م ڕێكخراوهي داڕشتوه‌و بۆئه‌م مه‌به‌سته ڕاوێژي به بورهانهديني ڕهباني و عهبدڕهب ڕه‌سوڵ كردوه‌و ئه‌وانيش ڕهزامهنديان دهربريوه به‌و پێيه‌ى زيانێكي كوشنده له حكومه‌تي حيكمهتيار بدات كه دوژمني ئه‌وان بوو(13).
جياوازييهكاني بزوتنه‌وه‌ى طاليبانو ئه‌لقاعيده: هه‌رچه‌نده هه‌ردوو بزوتنه‌وه‌كه يه‌ك سهرئهنجاميان هه‌بوو له ئه‌فغانستان و هه‌ردوكيان كۆتاييان پێهات, به‌ڵام چه‌ند خالێكي جياوازي جه‌وهه‌ري لهئايدۆلۆژيهتي ههردوڕێكخراوهكهداههيه, بزوتنه‌وه‌ى ئه‌لقاعيده بزوتنهوهيهكي ئيسلامي جيهاني بوو واته داني به‌و سنورانه‌دا نه‌ده‌نا كه‌ئێستا هه‌يه له‌نێوان وڵاتانداو به‌تايبه‌ت ئيسلاميه‌كان, ده‌يويست هه‌موي بخاته ژێر ركێفي خۆيه‌وه و خه‌لافه‌تي ئيسلامي زيندووبكاتهوه, به‌ڵام طاليبان به‌پێچه‌وانه‌وه, بزوتنهوهيهكي ئيسلامي ئهفغاني بوو ڕێزي له‌سنوره‌كان ده‌گرت و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتاني دراوسێي باشتر بوو له ئه‌لقاعيده. جياوازي دووه‌م له‌ڕوي ڕۆشنبيري ئاينييهوهبوو, بزوتنه‌وه‌ى طاليبان بزوتنهوهيهكبوو له‌ناو ئيسلامهتي باشوري ئاسياوه سه‌ري هه‌ڵدابوو, ڕۆشنبيرييه ئاينيهكهى لۆكاڵي وهي ئه‌و ژينگه‌يه‌ى خۆي بوو كه بيري سهلهفيهتي تێدا لاوازبو به‌ڵكه بزوتنه‌وه‌ى طاليبان پڕي بوو لهبيري سۆفيگهريو مه‌زه‌بي حهنهفي, به‌ڵام ڕۆشنبيري بزوتنه‌وه‌ى ئه‌لقاعيده له سهلهفيهتهوه سه‌رچاوه‌ى دهگرتو لهنيوه دورگه‌ى عه‌ره‌بيه‌وه كۆچي كردبو بۆ ئه‌فغانستان.(14).
په‌يوه‌ندي و ڕوه لێكچوهكاني سهلهفيهتو بونياد گه‌راي.
ئهتوانين بڵێين خاڵي سه‌ره‌كي و جه‌وهه‌ري لهوڕوه لێكچوهكاني نێوان سهلهفيهت و بونيادگهراي بريتيه له پابه‌ندبوون به ده‌ق- النص- ه‌وه, به‌شێوه‌يه‌كي بن بڕو بێ هيچ ته‌ئويل كردنێك, به‌شێوه‌يه‌ك لێكدانه‌وه و واتاكردني ده‌قه‌كان به‌پێي گۆڕانكارييهكاني ڕۆژگار كارێكي ناپه‌سه‌نده و گۆڕاني سه‌رده‌م هيچ كارێك لهواتاكردن و شرۆڤهكردني ده‌قه‌كاندا ناكات, ئه‌و مانايه‌ى لهزهمهني هاتني ئه‌و ده‌قه‌وه بۆ نێو دونياى ئيسلام جا چي فه‌رموده بێت پێغه‌مبه‌ر درودي خواى لێبێت فهرموبێتي يان ئايه‌تێك بێت‌و دابهزيبێت, مانا كرابێت و كاري پێكرابێت, نابێت لێي لابدرێت, ده‌بێت به‌هه‌مان تێگهشتنو كارپێ كردن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌لدا بكرێت.
به‌ڵام لێكچونێكي ئه‌وتۆ له‌نێوان سهلهفيهتو بونيادگهرايدا نييه, جياوازيهكي زۆر هه‌يه له‌نێوان ئه‌م دووڕهوت و تێڕوانينه ئاينيهدا, له‌گرنگترين ئه‌و جياوازيانه پێش‌و پاش كه‌وتني سهلهفيهت و بونيادگهراييه به‌سه‌ر يهكتردا, سهلهفيهت زۆر لهبونيادگهراي له‌پێش تره و ڕيشهيهكي مێژووي هه‌يه, ئه‌گه‌ر دوورنهكهوينهوه بۆسهلهفيهتي سه‌رده‌مي ئه‌حمه‌د بن حه‌نبه‌ل و ئيبن تهيميهو, باسي ئێستا بكه‌ين, سهلهفيهتي ئه‌م ڕۆژگاره و له‌م چه‌رخه‌ى خۆمان تێيدان كه لهوههابيهتدا خۆي ده‌بينێته‌وه, لهژينگهيهكي بياباني پرلهكۆمهڵه دابونهريت و بهندايهتيهكدا ده‌ركه‌وت كه له‌ڕوانگه‌ى وههابيهكانهوه به‌هاوبه‌ش بۆخودا په‌يداكردن هه‌ژمار ده‌كرا, كاري سه‌ره‌كي وه‌هابيه‌ت خۆي له دژايهتي ئه‌و ديارده ناشهرعيو هاوبه‌ش بۆ خودا په‌يدا كردنانهدا چر بويهوهو, بهنيازي دامه‌زراندني سيسته‌مي سياسي نه‌بوه له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌ڵكه ئامانجي ژيان گوزه‌راندن بوه لهژێرسايهى ميرنشينێكدا چه‌ندين ميرنشين گهڕاوهتاوهكو جێگه‌ى بكه‌نه‌وه‌و بتوانێت بانگه‌واز بكات, به‌ڵام بونياد گه‌راي زۆر له‌دواى سهلهفيهت ده‌ركه‌وت و يه‌كه‌م ده‌ركه‌وتني ئيخوان موسلمين بوو, كهبزوتنهوهيهكي سياسي بوو, ئامانجي دروست كردنه‌وه‌ى خيلافهتي ئيسلامي يان ده‌وڵه‌تێك و سيسته‌مێكي سياسي بوو. هه‌روه‌ها له‌نێو بونيادگهراكاندا چه‌ندين كه‌سايه‌تي و بۆچوون هه‌ن به‌ئاشكرا باوه‌ڕيان به نوێ كردنه‌وه و ڕيفۆرمي ئايني هه‌يه به‌پێي پێشكهوتنهكاني ڕۆژگارو به‌تايبه‌ت ڕۆژاوا, به‌ڵام سهلهفيهت بهپێچهوانهوهيه, ئه‌و جۆره بيركردنهوانه بهكوڕي سيكۆلاريستي ده‌بينێت و ڕه‌وتێكي كۆن پارێز‌و موحافيزكاره نه‌ك ڕيفۆرم خواز. لهبنهڕهتي درووست بونيشيدا سهلهفيهت لهنيوهدوورگهى عه‌ره‌بيدا سه‌ري هه‌ڵدا له‌به‌رچه‌ند دياردهيهكو دژايهتي كردني ئه‌وو دياردانهو هيچ په‌يوه‌ندي يان كارتێكردنێكي ڕۆژاواى بهسهروهنهبوه و كه‌ڵكي لێوهرنهگرتوون, به‌ڵام بونيادگهراي له درووست بونيدا و له‌شێوه‌ى بيركردنهوهياندا كاري گه‌ري ڕۆژاوايان له‌سه‌ره, ئه‌مه له‌كاتێكدا لهسهلهفيهتدا ڕابه‌رو پێشه‌واكان پێويسته پسپۆڕييان له شهريعهتو زانستهئيسلاميهكاندا هه‌بێت, به‌ڵام له بونيادگهرايدا ئه‌مه به‌مه‌رج نه‌گيراوه و چه‌ندين كه‌سايه‌تي به‌ناوبانگي ئوصوليهكان هه‌ن پسپۆڕييان لهزانستهكاني تري وه‌ك پزيشكي و ئه‌ندازياري و زانستهكاني تردا هه‌يه. بونيادگهراكان بانگه‌شه‌ى واڵاكردني ده‌رگاى ئيجتهاد ده‌كه‌ن, به‌ڵام سه‌له‌فيه‌كان دژي ئه‌وه‌ن. هه‌روه‌ها بونياد گه‌راكان پێيان وايه ده‌بێت كاري ئيسلامي و بانگه‌واز بهێنرێته ده‌ره‌وه‌ى مزگهوتو گرنگي به‌كۆڕ و سيمينار و كاري حيزبي و رێكخراوهي ده‌ده‌ن, به‌ڵام سه‌له‌فيه‌كان- كهمێكيان نه‌بێت- به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نها گرنگي به‌مزگه‌وت ده‌ده‌ن, دژي حيزبايهتين و به‌شێك له‌كاري سه‌ره‌كييان دژايهتي حيزبايهتييه. هه‌روه‌ها بونياد گه‌راكان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ئافره‌تان بخوێنن و پۆستي ئيداريان هه‌بێت به‌ڵام سه‌له‌فيه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه كهيفيان بهوهنايهت ئافره‌تان زۆر بخوێنن‌و به‌ڕه‌واى نابينن پۆستي ئيداري وه‌ربگرن. (31).
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌و سهلهفيهتهى ئێستا له‌سعوديه باڵادهستو چالاكه بهههردووجۆرهكهيهوه( وههابي و مهدخهلي) دژي كاري حيزبينو به‌هه‌مو جۆرێك گرتنه به‌ري ڕێكاري مهدهنيانهو ڕه‌خنه‌گرتن لهحكهومهته. به‌ئاشكرا دياره كه‌چه‌نده جياوازي هه‌يه له‌نێوان سهلهفيهت و ئوصوليهتدا و دوو ئامانجي جياوازيان هه‌يه و دوو ستايلي كار كردني جياواز و ناكۆك له‌سه‌ر يه‌كه‌م هه‌نگاو و كاري چاكهخوازي. كه ئامانجي سه‌له‌فيه‌كان ته‌نها ژيان گوزهراندنه له‌ژێر سايهى حكومهتداو دوور كهوتنهوهيه له‌سياسه‌ت, به‌ڵكه ئه‌وان ئه‌وه‌نده دژي سياسهتن دوركه‌وتنه‌وه له‌سياسه‌ت به سياسه‌ت دهبيننو پێيان وايه ئه‌و سياسه‌ته‌ى حيزبه ئيسلاميه‌كان هيچ عه‌قڵ و مهنتيقێكي تيانيه, محمد ناسره‌دين ئه‌لباني, فهرمودهناسێكي سهردهمو زانايه‌كي سهلهفييه ده‌ڵێت سياسه‌ت ئه‌وه‌يه خه‌ريكي پاكژ كردنه‌وه‌ى بيروباوهري خه‌ڵك بيت نه‌ك حيزبايه‌تي كردن‌و پێويسته له‌كاري بانگخوازي و چاكهكاريدا هه‌مان ڕێگه‌ي پێغه‌مبه‌ر بگرينه‌به‌ر دروودي خواى له‌سه‌ربێت, ئه‌گه‌ر چاوو له سياسه‌تي ئه‌وو بكه‌ين ده‌بينين يه‌كه‌مين كاري بريتي بووه له پاككردنه‌وه‌ى بيروباوه‌ڕي خه‌ڵك له بت پهرستيو پاشان ده‌ستي داوه‌ته كاري سياسي و درووست كردني ده‌وڵه‌ت, بۆيه ئێمه‌ش ده‌بێت به‌و شێوه‌يه بكه‌ين و بارودۆخمان هه‌مان بارودۆخي پێغه‌مبه‌ره له‌شاري مه‌ككه, هێشتا نهچوينهته قۆناغي بارودۆخي مهدينهوه, هه‌ركاتێك بيروباوه‌ڕي خه‌ڵكمان پاككرده‌وه له‌هاوبه‌ش بۆخودا دانان ئهوجاسياسهت ده‌كه‌ين.(32). له‌به‌رامبه‌ريشدا ئوصوليهكان ئه‌م دووره پهرێزييهي سه‌له‌فيه‌كان له‌سياسه‌ت و ڕێكهوتنهكهى ژێنهرهوهى سهلهفيهت محمد عه‌بدولوه‌هاب له‌گه‌ڵ محمد سعودي ميري درعيه له‌سه‌ر دابه‌ش كردني ده‌سه‌ڵاتي ديني و سياسي له‌نێوانيان, بهكارێكي ناشهرعي ده‌بينن, به‌ڵكه زۆرێك له ئوصولييهكان ئه‌م ڕه‌فتاره‌ى سه‌له‌فييه‌كان بهجێبهجێكردني داخوازي عه‌لمانييه‌كان ده‌بينن, ده‌ڵێن ئه‌م ڕووه‌ى سهلهفيهت له‌ڕووي سيكۆلايستي دهچێتو هيچ جياوازييه‌ك نيه له‌نێوان بيرمهندێكي سيكۆلار له‌گه‌ڵ شێخێكي سهلهفي كه بانگه‌شه‌ى دوورهپهرێزي له‌سياسه‌ت ده‌كه‌ن به‌ناوي ئايينه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و سهلهفيهجيهاديانهش كه‌وا ئه‌مرۆ خۆيان له‌نێو بونيادگهراكاندا ده‌بيننه‌وه و بهنههجي ئه‌وان كار ده‌كه‌ن, له‌بنه‌ڕه‌تدا سهلهفي وههابي بوون‌و لهسعوديهوه كۆچيان كردوه ئه‌فغانستان و ده‌ستيان به‌كاري سياسي كردوه بيرو باوه‌ريان(العقيدة) له وههابيهكانهوه وه‌رگرتوه و بيرۆكه‌ى بونيادگهرايشيان لهئيخوان و قوتبييهكانهوه وه‌رگرتوه. بۆنمونه ئه‌يمه‌ن زهواهيري پياوي دووه‌مي ئه‌لقاعيده خۆي به به‌ش به‌ري بيرو سياسه‌تي سه‌يد قوتب ده‌زانێت (33)
بونيادگهرايي ئيسلامي ڕه‌وتێكه تێكه‌ڵه‌ى زۆر بيروباوه‌ڕ و بۆچونه و كه‌ساني سهلهفي و سۆفي و حهنبهلي و حهنهفي و عه‌قڵاني و ڕيفۆرم خواز و كۆنپارێزيان تێدايه, ههمويان لهبابهتي ئۆپۆزسيۆن بون و خروج كردن و به‌رهه‌ڵستي ده‌وڵه‌ت و هه‌وڵدان بۆ بونياد ناني سيسته‌مێكي سياسي يه‌كده‌گرنه‌وه.
به‌ڵام له جه‌نگي ئه‌فغانستانه‌وه سهلهفي جيهادي سه‌هه‌ڵده‌دات و بانگه‌شه‌ى ده‌رچوون له‌ژێر سايهى حوكمي ده‌وڵه‌تدا ده‌كات, هه‌وڵي گۆڕينيان ده‌دات. ئه‌م جيهادييانه بيروباوه‌ڕ له سهلهفيهتهوه وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ باقي سه‌له‌فيه‌كان ناكۆن لهبابهتي حاكميهت و جيهاد و خروج كردن‌و بابه‌تي وه‌لائو بهراء ..تاد. گه‌شه‌كردني سهلهفيهتي جيهادي به‌شێوه‌يه‌كي يهكجاري ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆساڵي 1990ز, كاتێك وڵاتي سعووديه هاوكاري وه‌رگرتن له‌هێزه بيانييه‌كان وهێنانيه وڵاتي سعوديه بۆپارێزگاري خۆي و, ئازادكردني وڵاتي كوه‌يت, كه‌عێراق داگيري كردبو, له‌وكاته‌دا زاناياني ئايني سعوديه ناكۆكي كه‌وته نێوانيانهوهو ده‌سته‌ى گهورهزاناياني سعوديه بهڕهوايان بيني و, كۆمه‌لێك زانا‌و بانگخوازي ديكه بهناڕهوايان زانيو, دژي هێناني هێزي هاوپه‌يمانان وهاوكاري لێوهرگرتنيان بوون, ئه‌و زانا‌و بانگخوازانه داواى چاكسازيان له‌حكومه‌ت ده‌كرد وشۆرشي چه‌كدارييان به‌چاره‌سه‌ر ده‌بيني بۆگۆريني ده‌سه‌ڵاتي پاشكۆي هێزودهوڵهته بيانييه‌كان.
گرنگترين بنه‌ما فيكرييهكاني سهلهفيهتي جيهادي خۆي ده‌بينێته‌وه له: أ- تهوحيدي حاكميهت, واته: سه‌رچاوه‌ى يه‌كه‌م وسهرهكي دهستوروياسادانراوهكان شه‌ريعه‌تي ئيسلامي بێت, واته ته‌نها خوداى گه‌وره مافي ياساداني بۆخه‌ڵك هه‌يه. ب- (الولا‌ء والبراء), واته: ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى ديني دابمه‌زرێت نه‌ك له‌سه‌ربنه‌ماى نهتهوهياتي ونيشتماني, خۆشه‌ويستي و وهلائي بۆئيسلام و موسوڵمانان هه‌بێت و, دژي بێباوه‌ڕان بێت, له‌سياسه‌ت كردنيشدا ئامانجي بهرزڕاگرتني ئيسلام وبڵاوكردنه‌وه‌ى ئيسلام بێت وئه‌گه‌ر ئه‌هلي كيتاب له‌نێو ئهودهوڵهتهدا ژيان سه‌رانه‌يان لێوه‌ربگيرێت.
ج- تێكۆشان دژي ده‌وڵه‌تاني داگيركهري وڵاتي ئيسلامي وڕوخاندني ئهودهوڵهتهى پاشكۆي داگيركه‌ران وبێباوه‌ڕانه.
به‌ڵام له‌مه‌به‌دواوه ناكۆكي گه‌وره و ئاڵۆز كه‌وته نێوان سه‌له‌فيه‌كان و ئيخوان موسلمين و, كاتێك شێخه سهلهفيهكاني سعووديه به‌هه‌ردوو ڕهوتهكهوه - وههابي و مهدخهلييهكان- بۆيان ڕوون بويه‌وه كه‌وا ئيخوانه‌كان و هه‌ندێك لهسهلهفيهكان كه كاريگه‌رن بهبيروبۆچون و تێڕوانينهكاني سه‌يد قوتب و مهودودي – كه‌دوو بانگخوازي ديار و ههڵكهوتووي ئيخوانن- ده‌رباره‌ى خروج كردن لهدهىوڵهت و به‌تايبه‌ت به‌رامبه‌ر حكومه‌تي سعوديه دڵيان گهردي گرتوه و بهحكومهتێكي لاڕێ بوي ناوزه‌ند ده‌كه‌ن و هه‌مان تێڕوانيني حكومه‌ته نه‌ته‌وه‌يي و سيكۆلارهكاني تريان هه‌يه بۆ سعووديه‌ش, ئه‌وا كه‌وتنه تانه دان لهئيخوان موسلمين و سهلهفيه جيهادييه‌كان و بهگرۆي لاڕێ بوو و خهواريجي سهردهميان ناوزه‌ند كردن.
ئه‌م فهتوايانهى شێخه سه‌له‌فيه‌كان له‌دژي ئيخوان موسلمين و ترسي گواستنه‌وه‌ى شۆرش بۆسعوديهو لابردني ئالي سعوود له‌سه‌ر تهختي حوكمڕاني واى كرد, سعوديه به چه‌ندين مليار دۆلار پشتگيري سيسي بكات بۆلابردني مورسي له‌سه‌ر حوكم و ئێستاش به‌رده‌وام لهپێداني قه‌رز بهسيسي به‌رده‌وامه‌و دابه‌زيني نرخي نه‌وت و خهرجييهكاني شه‌ڕي حوسييهكاني يه‌مه‌نيش بهريشييهوه بوه ده‌ستي پێههڵنهگرتوه لههاوكاري كردني سيسي. هه‌روه‌ها هۆكارێكي ديكهشي ئه‌وه‌يه بۆ ڕاكێشاني ميسر بۆناو ئه‌و هاوپهيمانێتيهى دروستي كردبو بۆبهرهنگاربونهوهى تيرۆر و خۆ به‌ده‌م سپي كردني ده‌وڵه‌تاني عه‌ره‌بي و پێشڕهوي كردنيان وه‌ك پيشانداني ههيمهنهيهك له‌به‌رامبه‌ر ئێران‌دا.
به‌ئاشكرا هۆكارگهلێكي سياسي ده‌بينين بۆفهتوادان و ده‌ركردني گروپه‌كان له‌چوارچێوه‌ى ئه‌هلي سوننه‌و جه‌ماعه, هه‌روه‌ك لهدهركردني ئيخوان و سهلهفييهجيهادييهكان بينيمان له‌لايه‌ن شێخه سهلهفييهكانهوه كاتێك ڕهخنهيان لهحوكمهتي سعوديه گرت و بونه هۆكاري درووست كردني مه‌ترسي له‌سه‌ري وويستيان هه‌مان جيهاد كه‌له‌وه‌و پێش به‌هاوبه‌شي دهيانكرد بيگوێزنهوه بۆ ئه‌وێش.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان.
1- مفهوم الأصولية والأصوليات الإسلامية, د. كاظم حبيب. http://www.tasheeh.com/
2- مقاربات أولية حول مفهوم الأصولية, محمد حلمي عبد الوهاب, http://archive.aawsat.com/
3-مفهوم الأصولية والأصوليات الإسلامية, د. كاظم حبيب. http://www.tasheeh.com/ .
4- هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
5- الأصوليات الإسلامية في عصرنا الراهن. الكتاب الثالث عشر والرابع عشر -أكتوبر/تشرين الأول 1993
6- هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو.
7- الأصولية, أ. الأمير, بروفيسور في العلوم العصبية المعرفية, http://www.qiraat.net.
8- العظمة، عزيز. الأصالة أو سياسة الهروب من الواقع. بحوث اجتماعية -14-. ط 1. دار الساقي. بيروت. 1992. . لا 13.
9- إخوان المسلمون, http://www.ikhwanwiki.com
10- جماعة التكفير والهجرة, http://www.marefa.org
11- نشأة تنظيم القاعدة, http://arabobservatory.com/.
12- من هم طالــــبان, https://forum.sedty.com
13- حركة طالبان.. النشأة والإمارة, http://www.aljazeera.net/
14- الفرق بين الطالبان والقاعدة, http://www.muslm.org.
15- تهافت الاصولية لشاكر النابلسي, www.alattaronline.com
16- الفتاوى المهمة للعلامة محمد ناصرالدين الألباني, دار الغد الجديد, مصر- القاهرة, ط1, 2009 ز.
17- تهافت الاصولية لشاكر النابلسي, www.alattaronline.com.
|
1794
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Wednesday, September 6, 2017
|
|
|