بۆچی شەپۆلی كۆرۆنا، لە کەناری سلێمانی لەنگەری گرت؟ د. زاهیر سوران پسپۆری نه‌خۆشییه درمییه‌كان و گشتییه‌كان، سلێمانی
به‌داخه‌وه پاش نزیكه‌ی ٥ مانگ له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید ١٩، هاونیشتیمانیان سوودیان له خاڵه لاوازه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌و هاوكات روونكردنه‌وه‌ی رێگاكانی تووشبوونیان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و قسه‌ی نه‌فام و ناحاڵی و نا به‌رپرسانه‌ی ئه‌م و ئه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵكیان له خشته برد‌و ڤایرۆسه‌كه‌ش ژێر به ژێر كاری خۆی كرد تا دوێنی شه‌و كۆرۆنا فریشكی شار‌و ده‌وروبه‌ری برد. تۆ بڵێی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به بوونی كۆڤید ١٩ نه‌بوو، دوێنێ شه‌و دڵیان ئاوی نه‌فامی خۆیان نۆش كردبێت و له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانی شاردا، ئاوێته بووبن؟ هیوادارم بێ باوه‌ڕان له درۆ‌و ده‌له‌سه هه‌ڵبه‌ستنی نابه‌رپرسانه‌و نازانستیانه كه‌وتبن. بڵاوكردنه‌وه‌ی نێوی زێده‌تر له ١٠٠ تووشبووی نوێ، به‌شێكی له دانیشتوان شارەکان تووشی شۆك و دڵه‌ڕاوكێ و ترس كرد. به‌ڵام لای من فره ئاسایی بوو! چونكه من چاوه‌ڕێی خراپتر بووم. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، ئه‌وانه‌ی وانه‌یان له ڕۆژانی ره‌ش وه‌رنه‌گرتبێت، ئه‌وا به‌رگه‌ی ئه‌م جۆره شۆكه زانستیانه ناگرن و وره‌یان به‌رزنییه. به‌ڵام چه‌نده خه‌ڵك بێ وره‌و ترسنۆكن، ئه‌وه‌نده‌ش میدیاكانی ئه‌م نیشتیمانه (هه‌موویان له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ره‌كان) خولقێنه‌ری ترس ولهرزو دڵه‌ڕاوكێن و به مانشێتی قێزه‌وه‌ن و نا به‌رپرسیارانه، ژه‌هریان كرده نێو دڵ و ده‌روونی هاونیشتیمانیانهوهو خه‌ڵكیان تۆقاند. پێویسته حكومه‌ت به تۆپزی ڕایان بگرێت، ده‌بێت سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانان، به‌رپرسیاریه‌تی ویژدانیانهو مرۆڤدۆستانەی خۆی بخاته گه‌ڕو سنوورێك بۆ ئه‌و بهرهڵاییەی میدیاكارو رۆژنامه‌وانییه کان دابنێت و نه‌هێڵێت له‌وه زیاتر كۆلكه كوردیی نه‌زان، بێویژدانه‌كان بازرگانی به‌ژیان و مافی نه‌خۆش و چارەنووسیانەوە بكه‌ن. چونكه ئه‌وان بوونه‌ته به‌رزكردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی هاووڵاتی و كه‌سه لاوازه به سۆزه‌كان، ئه‌وه‌ش كارێكی نابه‌رپرسانه‌ی قێزه‌وه‌ن و دور له مۆڕاڵ و بێویژدانانه‌یه.
به‌ڕێزان، راسته ژماره‌ی تووشبووان به‌رزه، به‌ڵام كاتێك یه‌كێك بە دەمامک و دەستکێشەوە، ده‌چێته سوپه‌رماركێتێك، بۆ چه‌ند خوله‌كێك هه‌موو سه‌یری ده‌كه‌ن و چاو له یه‌كتری داده‌گرن، ته‌نانه‌ت جوڵه‌ی نامۆش ده‌كه‌ن بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی كه‌سانی دی. باشه پێم ناڵێن بۆچی خه‌وشه ده‌ستكێش یان دهمامكت پێوه بێت، بۆچی خه‌وشه تووشی كۆرۆنا ببیت، بۆچی خه‌وشه خۆت بپارێزیت، بۆچی؟...تاد ، به‌ڵام خه‌وشه گه‌وره‌كه له كه‌مته‌رخه‌می قسه‌ی زل و تانه‌و تهشهرداندایه، خه‌وش له نه‌بوونی قه‌ناعه‌ت و تێ نه‌گه‌یشتنی پزیشكی و زانستدایه، خه‌وش له بێسه‌روبه‌ری توانج هاوێژو فس‌فس پاڵه‌وانه‌كان و فشهكهرەكانی شاره حهیاتهكهدایه، كه گه‌یاندیانه ئه‌م رۆژه. ئه‌ی بۆچی ده‌ڵێین ٢ مەتر له‌یه‌كدی دووربن، له بۆنه‌كاندا زۆربه‌مان قوونمان ناوه به قوونی یه‌كدییه‌وه ئه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی !
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه تێبگه‌ین و بزانین كه ئه‌و ژماره‌یه به‌تەنیا نێوشاری سلێمانی نییه، به‌ڵكو هی شار‌و شارۆچكه‌كانی ده‌ورو بهریشن. پاشان ئه‌وه‌نده‌ی من زانیارییم هه‌بێت، ژماره‌یه‌ك له‌تووشبووان هه‌ڵگری بێ نیشانه‌ی گه‌نجن، له‌ش ساخن و هیوادارم راستگۆبن له گه‌ڵ خۆیاندا، خۆشیان وره‌یان به‌رزبێت و هیمه‌تێك بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی به باشی به‌رگه‌ی بگرن و به سه‌لامه‌تی و بێ زیان لێی ده‌ربچن.
به‌ڵام گیروگرفته‌كه له‌م خاڵانهدایه:
١- بێ نیشانه مه‌ترسی زیاتره له‌وانه‌ی نیشانه‌یان هه‌یه‌و پێویسته هاووڵاتی خۆیان له یه‌كدی به دووربگرن، نه‌چنه شوێنه قه‌ره‌باڵخه‌كان.
٢- ئایا هه‌ریه‌كێكیان له چه‌ند رۆژی رابردوودا، چه‌ندو له‌كوێ به‌ركه‌وته‌یان هه‌بووه، چه‌ند كه‌سیان تووش كردووه؟ ئه‌وانه‌ی كه لێیانه‌وه تووشبوون نزیكه‌ی ٢-٣ هه‌فته‌ی دی نیشانه‌یان لێ ده‌رده‌كه‌وێت.
٣- پێویسته تووشبووه‌كان بهركەوتهكان و نزیكه‌كانیان ئاگاداربكه‌نه‌وه، كه نه‌خۆشن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له ماڵه‌وه خۆیان كارانتینه(ھاوێر) بكه‌ن، به پێی توانا‌و به به‌رپرسیارانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سوكارو نزیكه‌كانیاندا بكه‌ن، ڕوو نه‌كه‌نه نه‌خۆشخانەکان (فشار دروست نه‌كه‌ن) تا هه‌ست ده‌كه‌ن نیشانه‌ی نه‌خۆشییان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، تا ته‌نگه نه‌فه‌س نه‌بن نابێت رووبكه‌نه نه‌خۆشخانه بۆ تێست كردن.
٤- له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه گرنگتر بریتییه له:- به‌ئاگابوونه‌وه‌ی هاووڵاتیی له ته‌ندروستی خۆی كه ڤایرۆسه‌كه په‌یوه‌ندی به وڵات، حیزب، دین، ره‌نگ، ده‌وڵه‌مه‌ند، هه‌ژار، ئاقڵ، نه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌ز و ناحالییهوه نییه.
٥- میوته‌یشنی ئه‌مجاره جیاوازتره له شه‌پۆلی یه‌كه‌م، له‌وانه‌یه ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌یه له جۆری به‌غاو تاران بێت، به‌ڵام چه‌نده هێزو درێتی پێ ماوه، چه‌نده له كوردستان ژینگه‌ی لهباروگونجاوه.
٦- چی دی پێویست ناكات، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بكرێت، ئێمه ئه‌و قۆناغه‌مان تێپه‌ڕاند، نابێت بگه‌ڕێینه‌وه دواوه، ده‌بێت بۆ پێشه‌وه بچین، ئێستا یان پاشتر ده‌بێت حكومه‌ت زانستیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌دا بكات، ده‌بێت هه‌موو تووش ببین بۆ ئه‌وه‌ی له‌شمان به‌رگری پاش ڤایرۆسه‌كه په‌یدا بكات.
٧- كارانتینه له هۆتێلدا هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی ئیداریی، ئابووریی، ناپزیشكی ونازانستیی به‌رپرسانی حكومه‌ت بووه، كاتی به‌سه‌رچوو، نابێت بمێنێت.
٨- ناڕاستگۆیی خه‌لك، شه‌رمكردن كه تووشبوون، شاردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه ته‌نانه‌ت له كه‌سوكارو نزیكه‌كان .
به‌رێزان، خۆتان هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێنن، ئه‌مه شه‌پۆلی دووه‌م نییه! هێشتا پاییزمان له پێشه، باشتر وایه‌و پێویسته هاووڵاتی متمانه‌ی به ویژدان، سه‌ربه‌رزی خۆی، خۆشه‌ویستی كار‌و نیشتیمان بێت، ده‌بێت هاووڵاتی خه‌می سه‌ری بێت، هاوكات خۆی ئاماده بكات بۆ رۆژانی سه‌خت تر‌و شۆكی زیاتر، چونكه گه‌ر هاووڵاتی باوه‌ڕی به راستی نه‌بوو، به تۆپزی راستی ناخرێته نێو مێشكییه‌وه! تا داخ ده‌بێت ئه‌وسا تێ ده‌گات و ژیانی لەلا خۆشه‌ویست ده‌بێت.
من گه‌ش بینم و ده‌بێت ئه‌م باره ناهه‌مواره به رێ بكه‌ین، له‌وانه‌یه هه‌واڵی فره ناخۆشمان پێ بگات، به‌ڵام ده‌بێت وره به‌رزبین، هێمنانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌كه‌دا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به زیانێكی كه‌م لێی ده‌ربچین.
١ حوزەیران ٢٠٢٠
|
127
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Sunday, June 7, 2020
|
|
|