حکومەت هی کێیە؟
ناسک ئەحمەد

ئەو بارودۆخە ناهەموارەی هەرێمی کوردستانی پێیدا گوزەر دەکات، رۆژ بە رۆژ بەرەو قوڵبونەوە و سەختر دەروات. حکومەت هێ کێیە و کێ لێی بەرپرسیارە؟ ئەمە ئەو پرسیارە تاقەت پروکێنەیە کە رۆژانە لەم هەرێمەدا گوێمان لێیدەبێت. بێگومان ئەمەش لە سۆنگەی ئەو جەدەلە بێ ئەنجامانەوە سەرچاوەی گرتووە کە کادر و هەڵسوراوانی پارتە سیاسیەکان لەرێگەی کەناڵەکانی راگەیاندنەوە قسە لەسەر حکومەت دەکەن و پرۆژە لەدوای پرۆژە وەک چارەسەرکردنی قەیرانەکان بۆ حکومەتی پێشنیار ئەکەن. ئەوەی جێگەی هەڵوەستە لەسەرکردنە بۆچی پارتە سیاسیەکان تەنها لەژێر لێوەوە بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەمرۆ نا سبەی لە حکومەت دەکشێینەوە. ئایا ئەمە تەنها وەک کارتێکی فشار ئاراستەی پارتی دەکەن، یان ئەوەتا دڵیان نایەت دەست لەپلە و پایەی ناو حکومەت هەڵبگرن.
بەشداریکردن و بەردەوامبونی ئەو پارتە سیاسیانەی ناو حکومەت نوێترین نوکتەی سیاسیە لەم هەرێمەدا دەبینرێت، تموحە مادیەکان وای لێکردوون بوێری ئەوەیان نەبێت بەبریارێک کۆتایی بەو بەشداریکردنە بهێنن و پاشکەشە بکەن، تەنها لە کۆبونەوەکانیاندا ئەو بڕیارە ئەدەن و دواتر لەرێگەی میدیاکانەوە بڵاوی دەکەنەوە وەک بڵێی بیانەوێت ناراستەوخۆ ئەم نیەتە بە پارتی بڵێن. هەرکات توانیان ئەو بریارە بدەن ئەوکات جەماوەریش لەلایان روون دەبێتەوە کە ئایا پارتی بەتەنیا ئەتوانێت حوکمرانی بکات و بەردەوام بێت؟ یان ئەوەتا ئەویش بەتەواوی جاڕی هەڵوەشاندنەوەی حکومەت ئەدات.
ماوەی سێ ساڵە ئەم حزبانە بەشدارن لە حکومەتدا، ئەی خێرە ئێستا کەوتونەتە باس و خواستی دوورکەوتنەوە یان ئەوەتا دەیانەوێت ئەم باسە درێژە بکێشێت هەتا چرکەساتی هەڵبژاردنی ئایندە و دواتر وەک کارتێک بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بەکاری بهێنن. خاڵێکی تریش ئەوەیە کاتێک حکومەت سەرجەم لایەنەکان بانگهێشت دەکات بۆ کۆبونەوە و دۆزینەوەی دەرەچەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و قەیرانانەی بەرۆکی خەڵکی گرتووە، بۆچی ئەرک ناکێشن وناچن بەشداربن بۆ ئەوەی بتوانن قەناعەت لای ئێمەی هاوڵاتی دروست بکەن و نیشانی بدەن بەراستی ئەوان خەمخۆری میللەتن و بیرۆکەی فریاد رەسیان پێیە، یان ئەوەتا جگە لەیاری کردن بە عەقڵ و هەستی هاوڵاتی هیچی دیکەیان لەبەرنامەیاندا نیە و هەر لەدوورەوە بانگەشەی بۆ ئەکەن. بێگومان دوورکەتنەوە لە حکومەتیش تەنها بەوازهێنانی وەزیرێک نابێت بەڵکو دەبێت لەسەرجەم جومگەکانی حکومەتدا دووربکەویتەوە بۆ نموونە لە زۆنی شین و سەوزدا تەنانەت بەرێوەبەرێکیش نابینیت پارتی بێت، ئیدی وازهێنان لە حکومەت چۆن دەکرێت و بەمانای چی دێت.
کاری سیاسی و بەشداریکردنی حوکمرانی بەو شێوەیە نابێت، خۆیەکلای نەکردنەوەی پارتە سیاسیەکان بووەتە گەورەترین کێشە لەبەردەم چارەسەکردنی کێشەکاندا چونکە وەک دەبینین هەر ئەوانەی هەرەشەی وازهێنان لە حکومەت دەکەن، دەبینین بەرۆژ لەناو حکومەتدان و شەوانیش وەک تەواوکاری کاری رۆژیان لەکەناڵەکانی راگەیاندنەوە رای جیاوازتر پیشانی خەڵک ئەدەن. ئەو سیستمەی لە کاری سیاسی و حوکمرانی کوردستاندا دەبینرێت لەسیستمی هیچ وڵاتێکی دیکە نابینرێت کە پارتێکی سیاسی بەشداربێت لە حکومەت لەلایەک خۆی بە حکومەت بزانێت و لەلایەکی دیکەشەوە خۆی بە ئۆپۆزسیۆن بزانێت، بۆیە لەمێژە خەڵک لەو گەمانەیان تێگەیشتووە و چیدیکە نابێتە قوربانی سیاسەتەکانیان.
12052 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, October 5, 2016
زیاتر
ناسیۆنالیزم بۆ گەلێکی چەوساوە
بەهرۆز جەعفەر
لە (شەریعەتی)یەوە لەبارەی مردنی شەریعەتی
نووسینی: عــەبدولكەریم سروش
شکستی سۆسیالیزم و ئەزموونی سۆڤیەت
میران قادر ئەحمەد
تەنیایی یان جیایی؟
نووسینی: د. عەلی شـەریعەتی
خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان له‌ هه‌موو کاتێک دوورتر ده‌نوێنێت
ده‌یڤید گاردنر
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
عەلی شەریعەتی ..
ئەو كەسەی هەموو رۆژێك تیرۆر دەكرێت!
نووسینی: حەبیب محەممەد دەروێش
لەیادی (233) ساڵەی لەدایك بونی مەولانا خالیدی نەقشبەندی شارەزووری دا
نوێخوازێك لەئاییندا و عەدالەت خوازێك لە ژیاندا
مەولانا لەسلێمانیەوە بۆ هندستان
حبیب محمد دەروێش
رۆڵی ( شەریعەتی )
لە خەباتی ئیسلامی پێشەوتووخوازی لە ئێران 1965 - 1977
نووسینی: وەلید محمود عەبدونناسر
وەرگێڕانی: بـــەرزانی مەلا تـەها
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی
بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟(1)
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ(2)
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
دكتۆر عەلی شەریعەتی
پیاوێك هێشتاش لە ئاسمانی دنیای رۆشنبیریدا دەدرەوشێتەوە
نووسینی:موسعەب ئەدهەم
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
کتێبی بزووتنەوەی ژنان(فێمینیزم)
نووسینی ئاندرێ میشێل
تورکیا لە شەڕی داعشدا، دەوری پاکستان لە بەرابەر تاڵیبان دەبینێ؟
شێرکۆ جیهانی
سەرهەڵدانى چەپ (له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و جيهاندا)
دكتۆر عه‌لى ئه‌سه‌دى
وەرگێڕانى: ناجى ئەفراسیاو
تورکیا لە دوو ڕێیانی شەڕو ئاشتیدا
نووسینی : بورھان شێخ رەئوف
ئوستورە و ئەفسانە و دین
زه‌رده‌شت نوره‌دين
ئەزموونی شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی
عەبدولخالق یەعقووبی
یەعقوبیزم و سڵەمینەوەى کرێکاران
فلاديمێر لینین
له‌ ئينگڵيزييه‌وه‌: سەرکەوت جەلیل
ێڕانەوە له‌ نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‎دا
سه‌یدقادرهیدایه‌تی
تارماييه‌كانى هيدايه‌ت
موراد فه‌رهادپور
و. وه‌ليد عومه‌ر
هزری نوێخوازانه‌ له‌ شیعری بێكه‌سدا
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
قەیرانى دارایى لە کۆڵى سەرمایەدارى نابێتەوە
تۆم برۆمبێڵ
وه‌رگێڕانى: ئارى مەحمود
عەقڵی كوردی و هزری رۆژئاوایی!
عادل قادری
هەموو جێيه‌ك، جیهانى سێیەمە! ئ
ەنتۆنیۆ کابالیرۆ[1]
وه‌رگێڕانى: كه‌يوان نورى
ليبراڵيزم و ڕيشه‌ى قه‌يران و بارگرژييه‌كان
نوسينى: سه‌مير ئه‌مين
وه‌رگێڕانى: ناجى ئه‌فراسياو
هەڵوێستی توركیا
لە فیدراڵیزمی هەرێمی كوردستانی عێراق
ی. سەرپەرشتیار: وەسمی محەممەد ئەلشمەری ی. توێژەر: محەممەد حازم حامید
وەرگێڕانی: حەسەن حسێن
نیولیبراڵيزم پێشه‌كيی كتێبی "كورته‌مێژووی نیولیبراڵیزم"
داڤید هارڤه‌ی
وه‌رگێڕانى: هاوار محه‌مه‌د
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی
بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی
ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
نيوليبراڵيزم چيه‌؟
ئه‌ليزابێت مارتێنز/ئاڕنۆڵدۆ گارسيا
و: وه‌ليد عومه‌ر
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
قه‌یرانه‌ ئابوری و فیكريیه‌ جیهانییه‌كانی نیولیبراڵیزم
نوسینى: دكتۆر سه‌باح قودورى
و. ئه‌يوب حه‌سه‌ن
سیاسەتی توركیا بەرانبەر بە باكووری عێراق
گرفت و ئاسۆ ئایندەییەكان
ن.د. بیل پارك و: سان بەرزان ئەحمەد
زمان و دەوڵەت
عەتا قەرەداغی
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد
لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
ڕۆڵ و گرینگی زمانی زگماکیی بۆ نەتەوەی کورد!
ئاریتما موحەممەدی
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد
لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
کۆمەڵگەی کوردیی فەیسبوك..
پێوەندییە نوێیەکانی مرۆڤی کوردی بە دیموکراسیەوە
دکتۆر عادل باخه‌وان*
توركیا: چارەسەركردنی كێشەی كورد و دینامیكە هەرێمییەكان
نووسینی: ئۆمیر تاشـبینار(*)
وەرگێڕانی: مەهاباد قادر
زمانی ئاماژە،
یان زێدەڕۆیی لێکدانەوەو ھەڵواسینی تیۆر بەدەقدا
مەحمود عبداللە
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد دەرگیریی و كاریگەرییەكان
لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
ژمارەی ئایندەی گۆڤاری کۆچ
سیاسەتی حكومەتەكانی توركیا و
رەوشی گشتی كوردستانی باكوور
عەلی حاجی زەڵمی
فەلسەفەی نزا
ئاگایی، عیشق، نیاز و جیهاد لە نزادا
نووسینی: د. عەلی شەریعەتی
وەرگێڕانی: لیان ســـەییدی
خەباتی سیاسی و چەداری شێخ مەحمود
لە هاوكێشە و پلانە سەربازییەكانی بەریتانیا 1914 - 1922
ئەحمەد باوەڕ
(شەریعەتی) كێ بوو، چی وت؟
گفتوگۆ لەگەڵ (د. سروش دەباغ)
سەرژمێری گشتی حەشیمەت و خانووبەرە
ساڵی (90) ی هەتاوی لە سیاسەتی قەومی نابەرانبەرەوە بۆ نۆڵیكردنی قەومی
خالید عەلیزادە
(شەریعەتی)، بیرمەندی ئازادی
نووسینی: د. ئیحسان شەریعەتی
پەیوەندی سیاسی نێوان مستەفا بارزانی و
عەبدولكەریم قاسم (1958 - 1963 )
نیهایەت عەلی حسێن
(شەریعەتی) بت نییە
گفتوگۆ لەگەڵ (موجتەبا موتەههەری)
كوڕی مورتەزا موتەههەری
وەرگێڕانی: رێبوار كوردستانی
رامانێك لە زانست و فەلسەفەی مێژوو
سەباح عەلی جاف
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010