هه‌ندی له‌نوسه‌رانی مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می نوێی رۆژئاوا، هه‌ندێ كات هێگڵ به یه‌كێك له دوانوسهرهكانی ئینسكلۆپیدیا1 له‌سه‌ر ستایڵی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌می زایینی داده‌نێن. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وان ئاماژه بۆ به‌ربڵاوی زانیاریه‌كانی هیگڵ له‌بواره جیاوازه‌كانی وته‌ی بیركاری و ئه‌ستێره‌ناسی و فیزیا‌و مێژوو و یاسا‌و زانسته ئاینییه‌كان و ...هتد بێت، ره‌نگه بتوانرێ وته‌ی ئه‌وان به‌نزیك له‌راستی دابنرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌بێت كه بیركردنه‌وه‌ی هیگڵ هاوشێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی نوسه‌رانی ئینسكلۆپیدیایه هه‌ڵبه‌ت وته‌ی ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شیاوی وه‌رگرتن نیه.
زۆربه‌ی نوسه‌رانی ئینسكلوپیدیا بڕوایان به جۆرێك له‌بیركردنه‌وه‌ی زانستی و میتۆدی (ره‌سه‌نێتی سروشت) هه‌بوو، له‌م جۆره بیركردنه‌وه فراوانه‌دا ناسینه‌وه‌ی زۆر له رووی چۆنایه‌تیه‌وه شیاوی باس بوو و هه‌وڵ ده‌درا به‌هۆی شێوازه‌كانی زانستی ناسراوه‌وه زیاده بخرێتهر سه‌ر سنوری زانیاریه‌كانی مرۆڤ، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه له‌پشتیه‌وه هه‌لێكی تر بۆ عه‌قڵ وێنابكرێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته به فایلی(pdf) كلیك لێره بكه