ناوەندی کۆچ کتێبی "مەرگی شۆڕشگێڕێک" بڵاوکردەوە
ئۆکتۆبەری ساڵی 1967 له زانستگه‌ی شیلی خه‌ریکی وانه گوتنه‌وه بووم که هه‌واڵی کوژرانی گیڤارا به ده‌ستی ئه‌رته‌شی بۆلیڤیا له ناوچه‌یێکی دووره‌ده‌ستی باشوری ئه‌و وڵاته‌م پێگه‌یشت.
ماوه‌ێکی کورت پاش ئه‌و رووداوه به‌ره‌و بۆلیڤیا وه‌ڕێ که‌وتم تا وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی که ببووه که‌ڵکه‌ڵه‌ی زه‌ینم بده‌مه‌وه، له به‌رچی به‌ناوبانگترین شۆڕشگێڕی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌بێ له ناوچه‌ێکی دوره‌ده‌ستی یه‌کێک له هه‌ژارترین وڵاتانی دنیا‌و به ده‌ستی یه‌کێک له لاوازترین ئه‌رته‌شه‌کانی دنیا بکوژرێت. ده‌مویست بزانم له‌به‌رچی گیڤارای به ناوبانگ و هاوڕێیانی ده‌بێت گیانی خۆیان له شه‌ڕێکدا که بێ ئاکام ده‌هاته به‌رچاوله ده‌س بده‌ن. کاتێک چوومه ناو خاکی بۆلیڤیا هۆی سه‌فه‌ره‌که‌ی خۆمم به به‌رپرسانی بۆلیڤیایی و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا ئاوه‌ها راگه‌یاند " لێکۆڵینه‌وه له مه‌ڕ تێکشکانی شۆڕشی پارتیزانی گیڤارا له ناوچه باشووریه‌کانی بۆلیڤیا له کۆتای ساڵی 1966و ساڵی 1967" به‌و هیوایه ئه‌م شیکردنه‌وه بتوانێت له لایێکه‌وه ئیمکانی ده‌س راگه‌یشتنم به سه‌رچاوه‌ی زانیاریه فه‌رمیه‌کان پێک بهێنێت و له لایێکی دیکه‌شه‌وه گۆمانه‌کان له‌سه‌ر سه‌فه‌رم بۆ بۆلیڤیا بڕه‌وێنێته‌وه.
به‌ڵام ئامانجی من زیاتر تایبه‌ت به خۆم و سیاسی بوو. نیازم وابوو هاوکات لەگەڵ تێگه‌یشتن له ئامانجی شۆڕشگێڕانه‌و بیر‌و باوه‌ڕی پته‌وی گیڤاراو هاوڕێیانی، تێگه‌یشتنێکی راست له رۆحی شۆڕشگێڕانه‌ی په‌ره گرتوو له ئه‌مریکای لاتین و تا راده‌ێک ته‌واوی دنیا له ساڵه‌کانی 1960وه ده‌س بێنم. له راستیدا سه‌فه‌رم بۆ بۆلیڤیا هه‌وڵێکی رووناکبیرانه‌و مه‌عنه‌وی بوو به‌و هیوایه‌ی یارمه‌تیم بدات بۆتێگهیشتنێکی باشتر له پاڵنهڕه شۆڕشگێرانه‌کان له دنیای ده‌وروبه‌رمدا و رێنوێنم بێت بۆ دیتنه‌وه‌ی ده‌وری خۆم له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕانه‌دا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا مامۆستاێکی چالاکی زانستگە بووم له بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا و له هه‌مانکاتدا چالاکێکی سیاسی تازه کاریش بووم که وا هه‌ستم ده‌کرد ئه‌م سه‌فه‌ره بتوانێ یارمه‌تیم بدات له هه‌ڵبژاردنی ده‌ورێکی کاریگه‌رتر له رووداوه شۆڕشگێڕانه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مدا. له‌و زەمەندا به خه‌یاڵیشمدا نه‌ده‌هات تا سێ ده‌یه دواتریش بیر له گیڤارا ده‌که‌مه‌وه‌و له باره‌یه‌وه ده‌نووسم.
ئه‌م په‌ڕتووکه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه نووسراوه که شه‌ش هه‌یڤ پاش یه‌خسیری و مه‌رگی گیڤارا به ده‌س ئه‌رته‌شی بۆلیڤیا نووسراوه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ره‌نگدانه‌وه و دوواهاتهی سیاسی، چارەنووسی خه‌فه‌تهێنه‌ری گیڤارا له بۆلیڤیا به تایبه‌ت گێره‌و کێشه‌ی سه‌رچاوه گرتوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی نووسراوه رۆژانهییەکانی که به نهێنی له لایه‌ن به‌رپرسێکی پله سه‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی بۆلیڤیا بۆ کوبا نێردرابوو هێشتاش ئاسته‌نگی بۆ ده‌سه‌ڵات و ئه‌رته‌شی بۆلیڤیا دروستده‌کرد. هه‌ر بۆیه لێکۆڵینه‌وه له مەڕ چالاکی و مه‌رگی گیڤارا کارێکی ئه‌سته‌م بوو. زۆری پێ نه‌چوو له‌و راستیه تێگه‌یشتم که ته‌واوی ده‌رکه فه‌رمیه‌کان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی پڕۆفسۆرێکی کالیفۆڕنیای داخراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه توانیم سه‌رچاوه‌گه‌لی زانیاری زۆر به که‌ڵک بدۆزمه‌وه به‌تایبه‌ت له نێو ئه‌ندامانی تۆڕه هه‌واڵیه‌کانی بۆلیڤیا، به‌ش گه‌لی پێشکه‌وتووی کڵێسا‌ی کاتۆلیک، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی زانستگه ناوچه‌یه‌کان، و ئه‌ندامی هه‌ندێ له حیزبه چه‌په‌کان، زانیاری زۆر به که‌ڵکیان له‌م باره‌وه خسته روو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه له ره‌وتی لێکۆڵینه‌وه‌کانمدا له‌گه‌ڵ زانیاری جیگه‌ی پرسیار بەرەوڕوو دەبوم، به تایبه‌ت له لایه‌ن که‌سانێک که ئیدعای ئه‌وه‌یان دەکرد ئه‌ندامی ئه‌رته‌ش یان سرویسی پاراستنی بۆلیڤیان و زانیاری به‌که‌ڵک له رووداو کاره‌ساته‌کانی په‌یوندیدار به چالاکی و مه‌رگی گیڤارایان له لایه.
به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که چین و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگای بۆلیڤیا بەر فراوان نین" پێده‌چێ به گشتیانه‌وه به‌رامبه‌ر بن له‌گه‌ڵ بلیمه‌ته‌کانی شارێکی چکۆله‌ی ئه‌مریکا" ده‌س راگه‌یشتن به چه‌ن سه‌رچاوه‌ێکی زانیاری گرینگ به واتای ده‌س راگه‌یشتن به زۆربه‌ی زانیاریه سیاسیه‌کان ته‌نانه‌ت نهێنیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه. له سیستمێکی سیاسی گچکه‌دا وه‌ک بۆلیڤیا شاردنه‌وه‌ی حه‌قێقه‌ت له‌مه‌ڕ بابه‌تێکی جێگه‌ی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر وه‌ک مردنی گیڤارا وێ ده‌چێ هه‌ر ئیمکانی نه‌بێت. له راستیدا ئاسته‌نگی سه‌ره‌کی لە کۆمه‌ڵگاێکی وه‌هادا، فره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌یه که لەو بواره‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه‌و زۆربه‌شیان له‌گه‌ڵ یه‌ک ناکۆکن و ته‌نانه‌ت دژ به یه‌کیشن. له کۆتایدا سه‌رکه‌وتنم له کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان بووە هۆی ئه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له بۆلیڤیا هه‌ڵوێستێکی زۆر دۆستانه له به‌رامبه‌رمدا ره‌چاو نه‌کاو پێیان راگه‌یاندم به هۆی ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه زانیاریت زۆر کۆکردۆته‌وه گیانت له مه‌ترسیدایه‌و ده‌بێ بۆلیڤیا جێبهێڵی، به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که له‌و کاتەدا هه‌ستم ده‌کرد ئه‌وه‌ی ده‌مویست و نیازم پێیه‌تی وهدهسم هێناوه و کۆم کردۆته‌وه گوێ رایه‌ڵی فه‌رمانه‌که‌ی بالوێزخانه‌ی ئه‌مریکابووم و ئه‌و وڵاته‌م به‌جێهێشت.
له‌و کاته‌وه بۆلیڤیام به‌جێهێشتوه و تا ئێستا ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌مه‌ڕ چالاکی بۆلیڤیا و مه‌رگی گیڤارا خراونه‌ته‌روو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و زانیاریانه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا"1968" وه ده‌سم هێنابوو ده‌سه‌لمێننن و ره‌دیان ناکه‌نه‌وه.
بەشێک لە پێشەکی کتێبی "مەرگی شۆڕشگێڕێک" کە ناوەندی کەلتوری کۆچ چاپی کردووە...
|
179
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Wednesday, November 21, 2018
|
|
|