له باره‌ی بوێرییه‌كه‌ی مسته‌فا زه‌ڵمییه‌وه د.عرفان مستەفا
كاتێك مسته‌فا زه‌ڵمی ده‌ڵێت: (سه‌یری قسه‌كه بكه و سه‌یری كه‌سه‌كه مه‌كه و خۆت قسه‌كه ڵیكبدهرهوه و شیبكه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر راستبوو قبووڵی بكه و ئه‌گه‌ر راستیش نه‌بوو هی هه‌ركه‌س هه‌یه بیخه‌ره لاوه ) وتنی ئه‌م قسه‌یه بۆ پییاوێكی ئاینی كه ره‌وایه‌تییه‌كی ئاینی لای خه‌ڵكی هه‌یه بوێرییه‌كی زۆری ده‌وێت. ئه‌م پیاوه ئیش له سهردهستكاریكردنی نه‌ریتی مه‌زهه‌بی ده‌كات و له كاره‌كانیدا ئه‌وه ده‌بینرێت كه چۆن هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات نه‌ریته مه‌زهه‌بیه‌كه له‌وه كراوه‌تر بێت كه هه‌یه. شه‌ریعه‌ت ویاساش هه‌ردووكیان نه‌ریتن وكاركردن له‌چاكسازی نه‌ریتیدا كارێكی ئاسان نییه. چونكه نه‌ریت شتێكه له ناو مرۆڤه‌كانی ئه‌و كۆمهڵهگاییهدا به نائاگایی چێنراو و ههڵسسوكهوتی هه‌موو تاكه‌كان دیاری ده‌كات، بۆیه هه‌ركه‌سێك هه‌وڵێكی دابێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری نه‌ریته‌كان بكات ئیتر نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بن یان نه‌ریته مه‌زهه‌بیه‌كان من لای خۆمه‌وه رێزی ده‌گرم.كه‌سێكیش ئه‌م كاره ده‌كات له‌راستیدا ئه‌گه‌ر خۆی له چوارچێوه‌ی ئه‌و نه‌ریته‌دا نه‌بێت كاره‌كه‌ی پێناكرێت. من خۆم هه‌میشه دوور خستووه‌ته‌وه له‌وه‌ی ئیش له سه‌ر گۆڕینی نه‌ریته‌كان بكه‌م، واته ئیش بۆ ئه‌وه بكه‌م نه‌ریته‌كان جێگیر نه‌بن و له‌گه‌ل بارودۆخه‌كاندا بگۆڕین. من له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ته‌وا رادیكاڵم چونكه كێشه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خودی نه‌ریتدا هه‌یه نه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌ریتێكی دیاریكراو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نه‌ریت توخمێكی ناهوشیارانه و ناعه‌قڵانی تێدایه. واته ئه‌گه‌ر له‌مه‌وه سه‌یری كاری ئه‌وكه‌سانه بكه‌م كه چاكسازی له نه‌ریته‌كاندا ده‌كه‌ن ئیتر كه‌سانێكی وه‌ك ئه‌م پیاوه بن كه چاكسازی له نه‌ریتی مه‌زهه‌بیدا ده‌كات یان كه‌سانێكی بۆ نموونه وه‌ك شێرزاد حه‌سه‌ن بن كه ده‌ست بۆ نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێت چاكتریان بكه‌ن له‌وه‌ی كه هه‌ن، ئه‌وه ده‌بێت كاره‌كه‌یان له بنچینه‌وه به كارێكی بێهوده بزانم. چونكه كێشه‌كه‌ی من له‌وه‌دا نییه كه با نه‌ریتێكی كۆن بگۆڕین به نهرییتێكی تازه كه له‌گه‌ل سه‌رده‌مه‌كه‌دا گونجاوبێت، بۆ نموونه با نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتووه‌كه‌ی خۆمان بگۆڕین بۆ نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه ئه‌ورپییه‌كان. من چۆن له وڵاته‌كه‌ی خۆمدا كێشه‌م له‌گه‌ڵ نه‌ریت هه‌یه له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیادا كه ئه‌وه بۆ شه‌شه مانگه تێیدا ده‌ژیم كێشه‌م له‌گه‌ڵ نه‌ریت هه‌یه، چونكه لێره‌ش هه‌مووشتێك به پێی نه‌ریتێك ده‌روات به رێوه كه خه‌ڵكی لای ئێمه چه‌ند هوشیاری به نه‌ریته‌كه‌ی خۆی هه‌یه ئه‌مانه‌ی ئێره‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده هوشییاریان به‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه هه‌یه كه ده‌یكه‌ن. نه‌ریت له هه‌مووشوێنێك نائاگاییانه وه‌رده‌گیرێت و هوشیاری له‌گه‌ڵدا نییه. له هه‌ر شوێنێك بین و خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه هه‌ر نه‌ریتێكیان هه‌بێت دواجار هه‌ر نه‌ریته و بۆ ده‌ربازبوون له‌و بێئاگاییه‌ی كه بوونی نه‌ریته‌كه‌ی راگرتووه پێویستمان به بیركردنه‌وه وتێڕامان و هوشیاری هه‌یه و له‌م خاڵه‌دا هیچ جیاوازییه‌ك له ئارادا نییه. به‌ڵام به دڵنیایه‌وه له‌وه‌دا جیاوازی هه‌یه كه ئه‌ونه‌ریته بواری به‌چی داوه و بواری به چی نه‌داوه. چی قهدهغهكردوو و چی رێ پێداوه. به‌ڵام درچوون له‌و نه‌ریته له هه‌موو شوێنێك ئه‌نجامه‌كه‌ی سزدانی ئهوتاكهی كه له نه‌ریته‌كه ده‌رچووه. له هه‌موو شوێنیكیش گه‌ر كه‌سێك بوونی خۆی له‌رێگه‌ی نه‌ریته‌كانی ئه‌و شوێنه‌وه به‌رجه‌سته نه‌كات بوونی قبوڵنه‌كراوه. به‌ڵام له نێوان نه‌ریته‌كاندا جۆرێك له رێكه‌وتنیش هه‌یه ده‌كرێت نه‌ریتیك رێگه بدات تاكێك بوونی خۆی به شێوه‌یه‌كی به‌شه‌كی له رێگه‌ی نه‌ریته‌كه‌ی كۆمه‌لگاكه‌ی خۆیه‌وه ئاشكرا بكات، به‌ڵام كه‌سێك بوونی خۆی له رێگه‌ی نه‌ریتێك له‌و نه‌ریتانه‌وه ئاشكرا نه‌كات له ناو هه‌موو نه‌ریته‌كاندا بوونی نهفیدهكرێتهوه، یان ناچارده‌كرێت به پێی نه‌ریتێك له نه‌ریته ناسراوه‌كان بوونی خۆی ئاشكرا بكات. من گه‌ر له‌م رادیاكڵیهتهی خۆمه‌وه له كاری هه‌ر كه‌سێكی تر رامێنم و داوای ئه‌وه‌ی لیبكهم ئه‌ویش رادیكاڵ بێت و سه‌رقال نه‌بێت به چاكسازی نه‌ریتییه‌وه و جه‌نگ له‌گه‌ڵ ماهیه‌تی نه‌ریته‌كاندا بكات كه نائاگاییه، ئه‌وه له راستیدا نه‌ك كاره‌كه‌ی مسته‌فا زه‌ڵمی به‌ڵكو كاری زۆربه‌ی بیرمه‌ندانی دنیا ده‌بێت بخه‌مه ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه چونكه كاره‌كانیان هه‌مووی ده‌كه‌ونه ناو چوارچێوه‌ی چاكسازی نه‌ریتییه‌وه. بۆ نموونه میشیل فۆكۆ كه باس له مه‌عریفه ده‌كات یان چومسكی كه باس له مه‌عریفه ده‌كات باس له مه‌عریفه‌ی نه‌ریتی ده‌كات واته ئه‌و زانینه‌ی كه نه‌ریتیك له تاكێكی كۆمه‌ڵگادا ده‌خاته كار. بۆیه گه‌ر من چاكسازی نه‌ریتیم له هیچ پێ باشتر نه‌بێت ده‌بێت هه‌موو ئه‌م كارانه ره‌ت بكه‌مه‌وه. كاری ئه‌م پیاوه‌ش له‌راستیدا ده‌كه‌وێته ناو چوارچێوه‌ی چاكسازی نه‌ریتییه‌وه و هه‌ر شتێكیشی له‌و بوراه‌دا كردبێت بۆ من بوێری كردووه و جێگه‌ی پێزانینه.
|
195
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Friday, June 12, 2020
|
|
|