وەزیروپەرلەمانتاری نادەستوری!! حەبب محمد دەروێش
بەپێی مادەی (۱۸/چوارەم) ی دەستور ئەو کەسانەی بێجگە لە رەگەزنامە عێراقی رەگەزنامەیەکیتری بیانیان هەبێت ، ئەگەر پلەوپایەکی سیادی یان ئەمنی بەرز وەرگرن لە عێراقدا دەبێت واز لە رەگەزنامەکەیتر (بیانیەکەی) بهێنێ ، بەڵام تا ئێستا ئەو مەرجە جێبەجێ نەکراوە بەسەر ئەو کەسانەی کە پلەوپایەی پەرلەمانتار یان وەزیر یان هەر پلەیەکیتری سیادی یان ئەمنیان لە عێراق و کوردستان وەرگرتووە ، لە رۆژی سێ شەمە ۲۰۱۸/۲/٦ دادگای فیدراڵی عێراق داوایەکی رەدکردەوە کە تۆمارکرابوو لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرەڕای کارەکەی بەمەبەستی ئیلزامکردنی ناوبراو بە زیادکردنی بڕگەیەک بۆ (۸)ی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ ئەوەی هەرکەسێک خۆی کانید دەکات بۆ ئەندامیەتی پەرلەمانی عێراق دەبێت وازبهێنێ لە رەگەزنامە بیانیەکەی، بەڵام دادگای فیدراڵی عێراق دەڵێت ئەو مەرجە دەستوریە بە پێی بڕگەی (چوارەم ) لە مادەی( ۸) ی دەستور ، بەڵام پێویستە ئەو بابەتە بە یاسایەک رێکبخرێت ، و ئیلزامکردنی سەرۆکی پەرلەمان بە دانانی ئەو مەرجە لە یاساکە لەلایەن دادگای ئیتیحادیەوە ناچێتە چوارچێوەی ئەو تایبەتمەندیانەی کاری دادگای فیدراڵی کە لەیاسای ژمارە (۳۰) ی ساڵی ۲۰۰٥ ، ومادەی (۹۳) ی دەستوردا هاتووە،
واتە ئەو ئەرکی پەرلەمان خۆیەتی یاسایەک دەربکات و ئەو پلەو پایانە دیاری بکات کە هەر کەسێک وەریگرت دەبێت تەنها رەگەزنامەی عێراقی هەبێت . کە پێناچێت پەرلەمانیش هەروا بە ئاسانی بچێتە ژێر باری دانانی یاسایەکی لەو جۆرە ، چونکە زۆربەی دەسەڵاتدارە سیاسی و ئەمنی وئیدارە باڵاکانی حوکمداری عێراق وهەرێم زیاتر لە ڕەگەزنامەیەکیان هەیە ، ئەوانەش نیانە بەردەوام لە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی رەگەزنامەی دووەم.
بەڵام ئەگەر کەسێک داوا تۆماربکات لە سەر کەسێک (بعینە) پلەو پایەکی سیادی یان ئەمنی باڵای وەرگرتبێت لە عێراق یان هەرێم دادگای دەستور دەتوانێت حوکم بدات دەربکات بەوەی ئەو کەسە مەرجێکی دەستور تیادا نیە بۆ وەرگرتنی ئەو پلەوپایەیە ،بۆ مانەوەی لە پلەیەدا نادەستوریە ، ئیتر بەو شەرعیەتی مانەوەی نامێنێ .
|
745
جار خوێندراوهتهوه |
Thursday, March 8, 2018
|
|
|