1- ئوجانیو گریفینی Eugenio Griffini (1296-1343 ك/ 1886-1925ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی ئیتاڵییه, له ئه‌ندامانی مه‌جمه‌عی زانستی عه‌ره‌بییه, له شاری میلانۆ له‌دایكبووه و زمانی عه‌ره‌بی له په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتی له شاری ناپۆلی خوێندوووه, گه‌شتیكردووه بۆ یه‌مه‌ن و تونس و ته‌رابلوسی رۆژئاوا و میسر, له گه‌شته‌كانیدا جلوبه‌رگی عه‌ره‌بی له‌به‌ركردووه, پادشا فوئادی یه‌كه‌م ساڵی (1922ز) وه‌ك ئه‌مینداری كتێبخانه تایبه‌تییه‌كه‌ی له قاهیره دایمه‌زراندووه.
گریفینی له‌وێ ماوه‌ته‌وه تاوه‌كو مردنی هاوڕێًكهی (لوكا بلترامی Luca Bltrami) نامه‌یه‌كی گریفینی له وه‌رگێڕانه‌كه‌یدا به زمانی ئیتاڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا گریفینی شرۆڤه‌ی كتێبخانه‌كه‌ی كردووه, كه (1221) كتێب له خۆده‌گرێت و زۆربه‌یان ده‌رباره‌ی رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بین, له‌گه‌ڵ (56) ده‌ستنووسی عه‌ره‌بی, گریفینی راسپاردهیكردووه كه هه‌موو كتێبه‌كانی بدرێته كتێبخانه‌ی ئهبدۆسیانییه له شاری میلانۆ, چه‌ند دانراوێكی هه‌یه له‌وانه: (التحفه اللوبیه فی الغه العامیه الگرابلسیه, معجم لمفردات من الغه الایگالیه و مایقابلها من الغه العامه فی گرابلس الغرب) بڵاوكردنه‌وه‌ی دیوانی (ئهلئهختهل)(الاخگل) به نووسخه كۆنه‌كه‌ی كه له یه‌مه‌ن دۆزراوه‌ته‌وه, له‌گه‌ڵ (ئهلفیقه ئه‌لزه‌یدی)(الفقه الزیدی) كه بۆ ئیمام زه‌یدی كوڕی عه‌لی ده‌گه‌ڕێته‌وه, هه‌روه‌ها (قه‌سیده)(قصیده)ش كه ده‌وترێ هی ئیمروئولقهیسی شاعیره.
2- ئوجین میتوخ: Eugen mihwoch (1362ك-1943ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی ئه‌ڵمانییه و له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عه‌ره‌بییه, گرنگیداوه به مێژووی عه‌ره‌ب له پێش ئیسلامدا و له نووسراوه یه‌مه‌نییه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه, دووباره كتێبی (تاریخ سینی مولوك ئه‌لئه‌رز وهلئهنبیاْ )(تأریخ سنی ملوك الارچ و الانبیاو) ی حه‌مزه ئه‌سفه‌هانی چاپكردووه‌ته‌وه هه‌روه‌ها كتێبێكیتری له شاری به‌رلین به زمانی ئه‌ڵمانی بۆ حه‌مزه ئه‌سفه‌هانی داناوه و تیایدا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه كه حه‌مزه ئه‌سفه‌هانی له هه‌واڵ و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به دانراوهكانیهوه له سه‌ر راوه‌ستاوه.
3- ئوكتاڤ هوداس: Octave houdas (1256-1334ك/ 1840-1916ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی فه‌ره‌نسییه و مامۆستا بووه له قوتابخانه‌ی زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له پاریس وه‌ك پشكنه‌ری قوتابخانه‌كانی جه‌زائیر ده‌ستنیشانكراوه, چه‌ند كتێبێكی عه‌ره‌بی هه‌یه له‌وانه (توروف مه‌غریبییه)(گرف مغربیه), (مهجموعهت مهكاتیب مهختوته)(مجموعه مكاتیب مخگوگه) وه‌رگێڕانی 64 شه‌ست و چوار سوره‌ت له قورئان, (ریساله فی ته‌فسیر تیباعهت ئهلنووسوس ئه‌لعه‌ره‌بییه)(رساله فی تفسیر گباعه النصوص العربیه), هه‌روه‌ها هوداس بایه‌خ و گرنگیداوه به لێكۆڵینه‌وه و وردهكاریكردنی كتێب له‌وانه‌ش: (مێژووی سودان)ی سه‌عدی, (مێژووی فهتاش) و (هه‌واڵ ده‌رباره‌ی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت له ده‌وڵه‌ته‌كانی خانه‌دانه عه‌له‌وییه‌كان) و (ژیاننامه‌ی سوڵتان منكبرتی) و (نوزهه‌ت ئهلحادی)(نزهه الحادی)ی محه‌ممه‌د ئه‌لسه‌فیر ئهلمهراكشی.
4- ئیڤارست لیڤی پرۆڤینسال Evariste Levi-Provenc(1311- 1376ك / 1894-1955ز):
له بنه‌ڕه‌تدا به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ره‌نسییه و بووه‌ته عه‌ره‌ب, زۆر سه‌رقاڵبووه به راستكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووسه عه‌ره‌بییه‌كان و بڵاوكردنهوهیانهوه, له جه‌زائیر له‌دایكبووه و فێربووه له شه‌ڕی ده‌رده‌نیل له سوپای فه‌ره‌نسیدا ئاماهبووه و برینداربووه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ میسر, پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ فه‌ره‌نسا, ساڵی (1920ز) وه‌ك مامۆستا له په‌یمانگای زانستهباڵاكانی مه‌غریب له شاری ریبات دامه‌زراوه و دواتریش له ساڵی (1926ز) بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاكه, له میانه‌ی ئه‌وه‌دا و ساڵی (1928ز) ماوه‌ته‌وه بۆ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی مێژووی عه‌ره‌ب و شارستانییه‌تی ئیسلامی له كۆلیژی ئه‌ده‌بیات له جه‌زائیر.
هه‌روه‌ك سه‌رقاڵبووه به وتنه‌وه‌ی وانه‌ی مێژووی عه‌ره‌ب و نووسراوهكانیانهوه له په‌یمانگای توێژینه‌وه ئیسلامییه‌كان له زانكۆی سۆربۆن له‌پاریس, به‌ڕێوه‌بردنی په‌یمانگای ریبات ساڵی (1935ز) وازیهێناوه و له زانكۆی قاهیره‌وه بانگهێشتكراوه بۆ وتنه‌وه‌ی وانه ساڵی (1938ز) وه‌زیری په‌روه‌ردی فه‌ره‌نسا ساڵی (1945)ز له نووسینگه‌ی خۆیدا دایمه‌زراندووه و له‌گه‌ڵیدا بووه, و له هه‌مان ساڵیش‌دا وه‌ك مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی و شارستانی ئیسلامی له كۆلیژی ئه‌ده‌بیات له پاریس دامه‌زراوه, هه‌روه‌ها كراوه به بریكاری په‌یمانگای توێژینه‌وه سامییه‌كان له زانكۆكه‌یدا.
پرۆڤنیسال ئه‌ندام بووه له هه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عه‌ره‌بی له دیمه‌شق و كۆمه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی له قاهیره, له شاری پاریس مردووه, له‌گه‌ڵ (محه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌بی شنب)دا هاوكاریكردووه له پۆلێنكردنی ده‌ستنووسه عه‌ره‌بییه‌كان له گه‌نجینه‌كه‌ی ریباتدا, چه‌ند به‌رهه‌مێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌وانه: (نووسراوه عه‌ره‌بییه‌كانی له ئیسپانیا), (نه‌س جه‌دید لیلتاریخ ئهلمهرینی)(نص جدید للتأریخ المرینی) (ئیسپانیای موسوڵمان له سه‌ده‌ی ده‌یه‌مدا) (شارستانیه‌تی عه‌ره‌بی له ئیسپانیا), (به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاًونهكراوه ده‌رباره‌ی مێژووی مووهحیدین, مه‌به‌ست له مێژووی ده‌وڵه‌تی مووهحیدینه- وه‌رگێڕ), (هه‌ڵبژارده له مێژوونووسانی عه‌ره‌ب له مهڕاكیش), (ئه‌لبه‌یان ئه‌لمه‌غریبی)(البیان المغربی)ی ئیبن عه‌زاری, (موقتهتهفات تاریخییه عه‌ن بهرابیرهت ئهلقرون ئه‌لوستا)(مقتگفات تأریخیه عن برابره القرون الوسگی)، (ئه‌عمال ئهلئیعلام، ئهلقیسم ئه‌لسانی فی ئه‌خبار ئه‌لجه‌زیره ئهلئهندهلوسییه)(أعمال اڵاعلام, القسم الپانی فی اخبار الجزیره اڵاندلسیه)ی ئیبن خه‌تیب,(یاداشته‌كانی شا عه‌بدوڵڵا كۆتا پاشای غه‌رناته), (سیفه‌ت جه‌زیره‌ت ئه‌لئه‌نده‌لوس)(صفه جزیره اڵاندلس), (سه‌بع وهسهلاسون ریساله ره‌سمییه لیدیوان ئهلمووهحیدین)(سبع وپلاپون رساله رسمیه لدیوان الموحدین), (جمهره أنساب العرب)ی ئیبن حه‌زم, (ره‌چه‌ڵه‌كی قوڕه‌یش) ی زوبه‌یری.
5- ئینویستمان: Ennolitmann (1292-1377ك/1875-1958ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی ئه‌ڵمانییه و له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عه‌ره‌بییه له دیمه‌شق و كۆمهڵًهی زمان له میسر, له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی, له شاری (ئولدنبگر) له ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه, ساڵی (1898ز) بڕوانامه‌ی دكتۆرای له فه‌لسه‌فه له زانكۆی (هاله) به‌ده‌ستهێناوه و ساڵی (1899-1900ز) و ساڵی (1904-1905ز) له سوریا نیشته‌جێبووه, له‌گه‌ڵ نێرژه ئه‌مریكییه‌كاندا, زانیاری و مه‌عریفه‌ی ده‌رباره‌ی زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و حه‌به‌شه‌یی و عیبری و سریانی و فارسی و توركی په‌یداكردووه له‌گه‌ڵ زمانهكانیتریشدا.
زمانه سیاسییه‌كانی ساڵی (1901ز) له زانكۆی برنستۆن له ئه‌مریكا وتووه‌ته‌وه وه‌ك مامۆستای زمانه سامییه‌كان له زانكۆی (ستراسبۆرگ) له ئه‌ڵمانیادا دامه‌زراوه له نێوان ساڵانی (1906-1914ز) له ژماره‌یه‌ك زانكۆ گواستوویه‌ته‌وه له‌وانه: زانكۆی میسری كۆن, دواجار له زانكۆی (توبنگن,Tubingen) گیرساوه‌ته‌وه, به شێوه‌یه‌ك بووه به كتێبخانه‌ی, له‌و توێژینه‌وه جۆراوجۆرانه‌ی كه نووسیویه‌تی خۆی ده‌دات له (700) به‌رهه‌م, له‌وانه: له زمانه حه‌به‌شییه‌كان و ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی, هه‌وره‌ها له ههڵكۆڵینه سامییه‌كان و دیالێكه عه‌ره‌بییه كۆنه‌كان (سه‌فه‌وییه‌كان و سهمودییهكان), هاوكات چیرۆكی (هه‌زار شه‌وه)ی بۆ سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی وه‌رگێڕاوه, چه‌ند كتێبێكی به زمانی عه‌ره‌بی داناوه له‌وانه: (قیسهس فی ئهللوغه ئه‌لعه‌ره‌بییه ئهلداریجه)(قصص فی الغه العربیه الدارجه) و (قیسهس ئه‌لعه‌ره‌ب فی شه‌رق ئهلتئوردون )(قصص العرب فی شرق اڵاردن) له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه بۆ سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی, (ئهسماْ ئهلبهدو وهلدوروز فی دیره ئهلحوران)(أسما البدو و الدروز فی دیره حوران) و (لهههجات عه‌ره‌بییه شیمالییه قهبله ئه‌لئیسلام)(لهجات عربیه شمالیه, قبل الاسلام) كه له گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی زماندا بڵاویكردۆته‌وه.
6- پۆل كراوس: paul Kraus (1322-1363ك/1904-1944ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی ئه‌ڵمانی به ره‌چه‌ڵه‌ك چیكۆسلۆڤاكی بووه, له زانكۆی پراگ خوێندووویه‌تی و فێربووه, له زانكۆی به‌رلین زانسته رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی پێگه‌یشتووه و خوێندوویه‌تی, له په‌یمانگای مێژوو بۆ زانسته‌كان له شاری به‌رلین دامه‌زراوه, پاشان بووه به مامۆستای زانكۆی به‌رلین ساڵی (1933ز) له زانكۆی سۆربۆن له پاریس ماوه‌ته‌وه بۆ وانه‌وتنه‌وه, (1936ز) و نیشته‌جێبووه تا وه‌كو مردووه و بیروڕا وایه خۆی كوشتبێ, چه‌ند به‌رهه‌مێكی هه‌یه له‌وانه: (ریساله‌ت تارخ ئهلئهفكار ئهلعیلمییه فی ئه‌لئیسلام)(رساله تأریخ الافكار العلمیه فی الاسلام) سێ به‌شه, یه‌كه‌میان دهقهعهرهبییهكانه, هه‌روه‌ها (ریساله فی فه‌هره‌ست كوتوب محه‌ممه‌د بن زه‌كه‌رییا ئه‌لڕازی)(رساله فی فهرست كتب محمد بن زكریا الرازی لابی الریحان البیرونی) كه ده‌ق و لێدوانه, یارمه‌تی لویس ماسینیۆنی داوه له سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی (ئه‌خبار ئه‌لحه‌لاج)(أخبار الحلاج). له ئه‌نسكلۆپیدیای ئیسلامی‌دا توێژینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی مستهنسر و رازی و ئیبن راوندی و ئیبن جبێر هه‌یه, هه‌روه‌ها له گۆڤاری رۆشنبیری‌دا له میسر ساڵی (1944ز) وتاری هه‌یه به ناونیشانی (له روانگه‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه) و جگه‌له‌ویش.
7- برنارد درون: Bernard Darn (1220-1298ك/ 1805-1881ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی روسییه, له ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه و خوێندوویه‌تی, حكومه‌تی روسی له لایبزگ پێشكه‌شیكردووه بۆ وانه‌وتنه‌وه له په‌یمانگای خركوف ساڵی (1892ز), پاشان له پترسپۆرگ (لینینگراد), سه‌رپه‌رشتیارێتی كتێخانه‌ی ئاسیایی و مۆزه‌خانه‌ی ئیمپراتۆری گرتووه‌ته‌ده‌ست, زمانی عه‌ره‌بی باش زانیوه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان, به زمانی خۆی چه‌ند كتێبێكی زۆری له مێژووی قه‌فقاز و غوز و كه‌ره‌ج و ئه‌فغان داناوه, هاوكات شرۆڤه‌ی هه‌ندێ شوێنه‌واری رۆژهه‌ڵاتی كردووه, وه‌ك درواه عه‌ره‌بییه‌كان و ده‌ستنووسه‌كان, به زمانی عه‌ره‌بی به‌رهه‌می هه‌یه وه‌ك (فهرست المخگوگات الشرقیه) كه پارێزراوه, له خانه‌ی كتێبی پادشایه‌تی له پترسپۆرگ له‌گه‌ڵ (فهرست الكتب العربیه و الفارسیه و التركیه فی الاستانه و فی مصر و فی العجم) كه له خانه‌ی شوێنه‌واره ئاسیاییه‌كان ئه‌م به‌رهه‌مه به‌دیده‌كرێت.
8- برنهارت موریتس: (1275-1358ك/1859-1939ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی ئه‌ڵمانی بووه, هه‌ستاوه به گه‌شتكردن له نێوان عێراق و مه‌غریب بۆ گه‌ڕان به دوای ده‌ستنووس و شوێنه‌واره جوگرافییه‌كاندا, ئه‌مینداری كتێبخانه‌ی (په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی) بووه له به‌رلین, هه‌روه‌ك ئه‌مینداری خانه‌ی كتێبی میسریش بووه له قاهیره، به‌رهه‌می (كۆمه‌ڵه‌یه‌ك ده‌ستوخه‌تی عه‌ره‌بی له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی تا كۆتایی سه‌ده‌ی ده‌یه‌م بڵاوكردووه‌ته‌وه, كه (188) جۆر ده‌ستوخه‌تی له خۆگرتووه و ئێستا بریتییه له چاپكراوه نایابه‌كان, له‌گه‌ڵ (جوگرافیای سروشتی و مێژوویی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی), هه‌روه‌ها له گۆڤاره عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانییه‌كاندا توێژینه‌وه‌ی نووسیوه له‌وانه: (كانزاكان له وڵاتی عه‌ره‌بی كۆندا) كه (د.ئه‌مین روهیحه) له زمانی ئه‌ڵمانییه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و له گۆڤاری (عه‌ره‌ب) دا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
9- رجیس.ل.بلاشیر: Blashere.R.L (1318-1393ك/1900-1973ز):
یه‌كێكه له زانا رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان و له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عه‌ره‌بییه له دیمه‌شق و كۆمه‌ڵه‌ی فه‌ره‌نسی باڵا (ئه‌نستیتۆ) له پاریس, به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ره‌نسییه و شاره‌زای باشی له زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌بووه, له شاری مونروج (له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری پاریس) له دایكبووه و وانه‌ی ناوه‌ندی له دارلبه‌یزا له مه‌غریب خوێندوووه و له كۆلیژی ئه‌ده‌بیات له جه‌زائیر ساڵی (1922ز) ده‌رچووه. وه‌ك مامۆستا له په‌یمانگه‌ی خوێندنی باڵای مه‌غریبی له ریبات ساڵی (1924ز) دامه‌زراوه, له ساڵی (1927ز) وه‌ك موحازیر گواستوویه‌تییه‌وه بۆ زانكۆی سۆربۆن له پاریس, هه‌روه‌ها بووه به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی خوێندنی باڵای زانستی ساڵی (1942ز) و سه‌رپه‌رشتی گۆڤاری (مه‌عریفه)ی له‌پاریس كردووه كه به زمانی عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی بڵاوده‌كرێته‌وه, چه‌ند كتێبێكی زۆری به زمانی فه‌ره‌نسی داناوه و هه‌ندێكیان بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و ره‌زامه‌ندی نواندووه له سه‌پاندنی خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی له هه‌ندێ په‌یمانگه‌ی ناوه‌ندی فه‌ره‌نسیدا, به‌شداریكردووه له خزمه‌تكردنی كێشه عه‌ره‌بییه مه‌غریبی و فه‌له‌ستینییه‌كان.. له كتێب و به‌رهه‌مه‌كانی كه هه‌موویان چاپكراون برتییه له (وه‌رگێڕانی قورئانی پیرۆز) سێ به‌شه, (مێژووی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی ) كه (د. ئیبراهیم ئهلكهیلانی) بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی وه‌ریگێڕاوه, (قه‌واعید ئه‌لعه‌ره‌بییه ئهلفوسحا)(قواعد العربیه الفصحی) و (ئه‌بو ته‌یب ئهلموتهنهببی)(أبوگیب المتنبی) كه (د. ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د به‌ده‌وی) وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی, له‌گه‌ڵ (مهعجهم عه‌ره‌بی فه‌ره‌نسی ئینگلیزی)(معجم عربی فرنسی إنكلیزی).
10- پۆل كازانۆڤا: paul Casanova (1334ك/1926ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی فه‌ره‌نسییه و له جه‌زائیر له‌دایكبووه, ساڵی (1879ز) گه‌شتیكردووه بۆ پاریس و له قوتابخانه‌ی زمانه رۆژهه‌ڵاتییه زیندووهكان خوێندوویه‌تی, وه‌ك ئه‌مینداری به‌شی دراوه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان دامه‌زراوه, پاشان بووه به مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی له زانكۆی فه‌ره‌نسا ساڵی (1909ز) سێ جار هاتووه‌ته وڵاتی میسر: یه‌كه‌م له ساڵی (1889ز) و كتێبێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی نووسیوه ده‌رباره‌ی (قه‌ڵای قاهیره), دووه‌م له ساڵی (1892-1909ز) به پیشه‌ی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی بۆ شوێنه‌واره رۆژهه‌ڵاتییه‌كان, سێیه‌م ساڵی (1925ز) و مایه‌وه بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی له زانكۆی میسر به شێوه‌یه‌ك موحازه‌ره‌كانی به زمانی عه‌ره‌بی وتووه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و رۆژئاوایی, له شاری قاهیره كۆچی دواییكردووه.
هه‌ندێ قسه‌ی (ئیبن خلدون)ی له‌مه‌ڕ (به‌ربه‌ره‌كان) و چه‌ند به‌شێك له ده‌ستنووسه‌كه‌ی (مه‌قریزی) له شرۆڤه‌كردنی میسردا وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی, هه‌روه‌ها به زمانی فه‌ره‌نسی كتێبێكی به ناونیشانی (محه‌ممه‌د و كۆتایی جیهان) داناوه, جگه له‌وه‌ی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی دراوه ئیسلامییه‌كان و ئامێره‌كانی روانگه لای عه‌ره‌ب و پێوانه و كێشه‌كانیان به زمانی فه‌ره‌نسی نووسیوه.
11- بیاردوج: Dr. Bayard Dodgei (1305-1391ك/1888- 1971ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی ئه‌مریكییه و له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی زمانی عه‌ره‌بی په‌یامنێرانه, بڕوانامه‌ی دكتۆرای له بواری ماف و زانستی ئاینیدا هه‌یه, ساڵی له‌دایكبوون و مردن و خوێندنی له وڵاته‌كه‌ی خۆی بووه, وه‌ك مامۆستا و ئه‌ندام له ده‌سته‌ی زانكۆی ئه‌مریكی له بێروت ساڵانی (1923-1928ز) دامه‌زراوه, هه‌روه‌ها وه‌ك مامۆستا له زانكۆی ئه‌مریكی له قاهیره له‌ساڵانی (1956-1959ز) دامه‌زراوه و سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند پۆستێك بووه له‌وانه: به‌ڕێوه‌بردنی فریاگوزاری رۆژهه‌ڵاتی نزیك بۆ سوریا و فه‌له‌ستین ساڵانی (1920-1921ز) به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره‌ی رۆشنبیری ئیسلامی له زانكۆی برنستۆن ساڵانی (1952-1953.).
ئه‌م رۆژهه‌ڵاتناسه كتێبی (ئهلفههرهست)(الفهرست)ی (ئیبن ئهلندیم)ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئینكلیزی و هه‌ر به زمانی ئینگلیزی كتێبی (ئهلئزههر)(الازهر)ی داناوه له‌گه‌ڵ كتێبی (ئهلتهعهللوم ئه‌لئیسلامی)(التعلم الاسلامی), هاوكات چه‌ند وتارێكی له (ژیانی ئیبن نه‌دیم) نووسیوه و كتێبه‌كه‌ی (ئهلفههرهست)(الفهرست)ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌رزمانی عه‌ره‌بی.
12- بیبرشتاین كازیمرسكی: B.kazimirski (1194-1282ك/1780-1865ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی پۆڵۆنییه, له فه‌ره‌نسا نیشستهجێبووه, له فه‌ره‌نسا فه‌رهه‌نگه گه‌وره‌كه‌ی به ناونیشانی (كیاب ئهللوغهتهین ئه‌لعه‌ره‌بییه وهلفهرهنساوییه)(كتاب اللغتین العربیه و الفرنساویه) له چوار به‌رگدا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م فه‌رهه‌نگه ناسراوه به (فه‌رهه‌نگی كازیمرسكی), هه‌روه‌ها هه‌ستاوه به وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی.
13-پیتهردی یونگ: Pieter de yong (1248-1307ك/1832-1890ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی هۆڵاندییه, له مامۆستاكانی كۆلیژی (ئوتریخت)ه و یارمه‌تی (دی خویه)ی رۆژهه‌ڵاتناسی داوه له شرۆڤه‌كردنی ده‌ستنووسه‌كانی زانكۆی لیدندا, به زمانی عه‌ره‌بی كتێبی (ئهلموشتهبهه فی ئهسماْ ئهلریجال)(المشتبه فی أسماو الرجال)ی زه‌هه‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه, له‌گه‌ڵ (ئهلئهنساب ئهلموتهفهقه فی ئهلخهت)(اڵانساب المتفقه فی الخگ)ی ئیبن قه‌یسه‌رانی و (له‌تائیف ئهلمهعاریف)(الگائف المعارف)ی سه‌عالیبی, هه‌روه‌ك بهرههمێكیتری هه‌یه به ناونیشانی (فه‌هره‌ست ئهلكوتوب ئه‌لشه‌رقییه ئهلمهوجوده فی كولییهت ئوتریخت)(فهرست الكتب الشرقیه ألموجوده فی كلیه أوتریخت) هه‌روه‌ها (فه‌هره‌ست ئهلكوتوب ئه‌لشه‌رقییه ئهلمهوجوده فی ئه‌كادیمییه‌ت لیدن)(فهرست الكتب الشرقیه الموجوده فی أكادیمیه لیدن) به‌شی سێیه‌م و چواره‌م لێی, له‌گه‌ڵ جوینبولدا كاریكردووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (ئهلخهراج)(الخراج)ی یه‌حیای كوڕی ئاده‌مدا.
14- پیته‌ر یوهانس ڤت: Pieter Jojohannes veth (1229-1317ك/1814-1899ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی هۆڵه‌ندییه و فه‌ره‌نسییه, به بییر جان فت ناوی ده‌به‌ن, له شاری دوردریخت له‌دایكبووه و له زانكۆی لیدن زمانی عه‌ره‌بی خوێندوووه, له زانكۆی ئه‌مستردام بانگهێشتكراوه بۆ وانه‌وتنه‌وه, وه‌ك ئه‌ندام له كۆمه‌ڵه‌ی زانستی ساڵی (1864ز) هه‌ڵبژێردراوه و به كتێب و نووسراوه‌كانی ده‌رباره‌ی هیند و كۆڵۆنییه هۆڵه‌ندییه‌كان به‌ناوبانگه, ماناكانی قورئانی پیرۆزی بۆ سه‌ر زمانی هیندی وه‌رگێڕاوه, به زمانی عه‌ره‌بی لوب ئهلئهلباب(لب الباب)ی سیوتی بڵاوكردووه‌ته‌وه, هه‌روه‌ها لێدوانی هه‌یه له سه‌ر كتێبه‌كه‌ی (دوزی) له مێژووی عه‌ره‌بدا به زمانی ئیسپانی.
15- چارڵز ئامادامز charles adams (1300-1367) ك – (1883-1948ز):
رۆِژههڵاتناسێكی ئه‌مریكییه له ناوچه‌ی په‌نسلڤانیا, له كۆلێژی (وست منستر) فێربووه, رۆیشتووه بۆ میسر و له نێوان ساڵانی (1909-1915) ز تیایدا ماوه‌ته‌وه, پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریكا له هه‌ردوو زانكۆی هارفارد و شیكاغۆ فێری عه‌ره‌بی بووه, دواتر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی سیۆلۆژیا له عه‌باسیدا له قاهیره دامه‌زراوه.
له ساڵی 1939 ز وه‌ك سه‌رۆكی به‌شی زمانی رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له زانكۆی ئه‌مریكی له قاهیره دامه‌زراوه و له‌وێش كۆچی دواییكردووه, كتێبێكی به زمانی ئینگلیزی هه‌یه بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕدراوه به ناونیشانی (نوێكردنه‌وه له ئیسلامدا) تیایدا ده‌رباره‌ی له شێخ محه‌ممه‌د عه‌بده و ژماره‌یه‌ك له‌پیاوانی نوێكردنه‌وه و نوێخواز كردووه و له هه‌ندێ له توێژینه‌وه‌كانیدا زیاتر ته‌ركیزی خستووه‌ته‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی (ئیسلام و بنه‌ماكانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ) ی عه‌لی عبدوالرازق.
16- سلستیۆ سكیابارلی: celes tiro schiarelli (1257-1338 ) ك – (1841- 1919ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی ئیتاڵییه, له تۆرینیۆ فێری عه‌ره‌بی بووه, قوتابی رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌ماری بووه له فلۆره‌نسه له زانكۆی رۆما خوێندوویه‌تی به زمانی عه‌ره‌بی فهواعید ئهلشیعر(قواعد الشعر)ی سه‌عله‌ب و ریحلهت ئیبن جوبێر(رحله ابن جبیر) له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی ئیتاڵیدا بڵاوكردووه‌ته‌وه, زیاده‌ی خستووه‌ته‌سه‌ر دیوانی ئیبن حهمدیس(ابن حمدیس), به‌شداریكردووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شێكی تایبه‌تی زمانی ئیتاڵی له په‌ڕاوی نوزههتولموشتاق(نزهه المشتاق)ی ئیدریسی له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی ئیتالیی و لێدواندا به پهڕاویمورشید ئهلتالیب (مرشد الگالب)ی ئیبن هائیمی بۆ چاپ ئاماده‌كردووه.به زمانی ئیتاڵی به‌رهه‌می هه‌یه ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ب و مێژووه‌كه‌یان, له‌دایكبوونی له ناوچه‌ی بیاحونتی بووه و مردنه‌كه‌شی له رۆمییه.
17-تۆماس ڤان ئهربینۆس Thomas van erpenius (992-1033) ك – (1584-1624ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی هۆڵه‌ندییه, به دامه‌زرێنه‌ری رێنسیانسی رۆژهه‌ڵاتناسی و رێكخه‌ری رۆژهه‌ڵاتناسی له وڵاته‌كه‌یدا ده‌ژمێردرێت, له جوركم (Gorkum) له هۆڵه‌ندا له‌دایكبووه و له لیدن فێربووه و خوێندوویه‌تی, گه‌شتیكردووه بۆ ئینگلته‌را و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا, ده‌ڵێن زمانی عه‌ره‌بی له سه‌رده‌ستی كه‌سێكی میسری كه نازناوی (ئه‌بی زقن) بووه خوێندووه, له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا چاپخانه‌یه‌كی عه‌ره‌بی دامه‌زراندووه و بووه بناغه‌ی ئه‌و چاپخانه عه‌ره‌بییه‌ی كه ئه‌مڕۆ له شاری لیدن به ناوی چاپخانه‌ی بریل (Brin ) ناسراوه و هه‌روه‌ها وه‌ك مامۆستای زمانی رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له زانكۆی لیدن ساڵی (1613)ز دامه‌زراوه و هه‌ر له شاری لیدن كۆچی دواییكردووه.
نووسراو كتێبی هه‌یه له بواره‌كاندا بۆ نموونه: (رێسكانی زمانی عه‌ره‌بی) و گرنگیداوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی مونتهخهبات عه‌ن شیعر ئهلحهماسه لئیبن ئهلتهممام (منتخاب عن شعر الحماسه لابن تمام) و بڵاوكردنه‌وه‌ی (مێژووی موسوڵمانان) كه به‌شێكه له مێژووی ئیبن عه‌مید (شێخ مه‌كین جه‌رجیس كوڕی عه‌مید), له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی بۆ سه‌ر زمانی لاتینی, هه‌روه‌ها به‌رهه‌می په‌نده‌كانی لوقمانیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
18- ئیۆدۆر ویلیه‌م جان جورنبول Wilhelm Jeam Juyrboll (1216-1277) ك – (1802-1861ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی هۆڵه‌ندییه و له شاری رۆتردام له‌دایكبووه و له‌و شاره خوێندوویه‌تی, پاشان له لاهای و له زانكۆی لیدن, وه‌ك مژده‌ده‌رێكی پرۆتستانی له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری لیدندا له‌ساڵی (1826) ز دامه‌زراوه و له زمانی عه‌ره‌بیدا سه‌رقاڵبووه, تاوه‌كو بووه به مامۆستا له زانكۆی لیدن و تاكو مردنی ماوه‌ته‌وه, به زمانی عه‌ره‌بی كتێبی مهراسید ئهئیتیلاع فی ئهسماْ ئهلئهمكینه وهلبیقاع (مراصد الاگلاع فی أسماو اڵامكنه و البقاع) ی عهبدولئهمین كوڕی عهبدولحهقی بڵاوكردووه‌ته‌وه و دهستیشیكردووه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئهلنوجوم ئهلزاهیره (النجوم الزاهره) ی ئیبن تفری و دوو به‌شی لێده‌ركردووه, پاشان رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌مریكی بوبر بهشهكانیتری بڵاوكردووه‌ته‌وه.
19- تیۆدۆر نۆلدكه Theodor noldeke (1251-1349) ك – (1836-1930ز):
له گه‌وره رۆژههڵاتناسهكانی ئه‌ڵمانیایه, له شاری هاربۆرگ له‌داكیبووه و له ئه‌ڵمانیا و له زانكۆكانی گوتنگن و ڤییه‌ننا و لیدن و به‌رلین خوێندوویه‌تی, دواتر رویكردووهته زمانه سامییه‌كان و مێژووی ئیسلامی و وه‌ك مامۆستای ئه‌و دوو بواره له زانكۆی گوتگن ساڵی (1861ز) دامه‌زراوه, پاشان له زانكۆی كیل ساڵی (1864) ز و پاشان له زانكۆی ستراسبۆرگ ساڵی (1872ز) له شاری كارلسهوه (karlsruhe) مردووه, كتێبێكی به زمانی ئه‌ڵمانی هه‌یه له باره‌ی عه‌ره‌ب و مێژووهكهیانهوه چه‌ندین بهرههمیتریشی هه‌یه وه‌ك (مێژووی قورئان) و (ژیانی پێغه‌مبه‌ر محه‌ممه‌د) و (توێژینه‌وه‌ی شاعیره پێشووه‌كانی عه‌ره‌ب) و (نه‌حوی عه‌ره‌ب) و خهمسولموعهللهقات(خمس المعلقات) كه وه‌ریگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی و شیكردووه‌ته‌وه له گۆڤاره‌كانی رۆژئاوا و مهوسوعهكاندا لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری نووسیوه, له‌وانه: ئومهراْ غه‌سسان(أمراو غسان) كه (د. بهندهلی جوزی) و (قسته‌نتین زریف) بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی وه‌ریانگێڕاوه, هه‌روه‌ها به زمانی عه‌ره‌بی به‌رهه‌می ( هه‌ڵبژارده‌ی شیعره عه‌ره‌بییه‌كان)ی هه‌یه و به‌شداریكردووه له سه‌رپه‌رشتیكردنی چاپكردنی مێژووی ته‌به‌ریدا و بۆ سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانیش وه‌ریگێڕاوه, كه‌شه ئه‌نستانس كه‌رمه‌لی ده‌ڵێت: (له نێوان هه‌ڵمه‌تی زانستی هاوچه‌رخدا نه‌مبینیوه كه‌سێ بگاته لێكۆڵینه‌وه و ته‌حقیقی ئه‌و) هه‌روه‌ك ئه‌و هه‌موو زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان وه‌ك زمانی عه‌ره‌بی و عیبری و ئارامی و سابئی و حه‌به‌شی و جهگهلهوانیش به باشی ده‌زانی جگه‌له‌وه‌ی راستكردنه‌وه و ته‌حقیقاتی له‌و بوارانه‌دا هه‌یه, سه‌ره‌ڕای زانین و شاره‌زایی له زمانه رۆژئاواییه‌كاندا وه‌ك زمانی یۆنانی و لاتینی و فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و ئیتاڵی و ئیسپانی و زمانه‌كانی خۆی كه ئه‌ڵمانی بووه.
20- جان هجرت jenu humbert (1206-1267) ك – (1792-1851ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی سویسرییه, له شاری جنێف له‌دایكبووه, زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ده‌ستی رۆژهه‌ڵاتناسی دی ساسی له پاریس خوێندووه, پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی و زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی خوێندووه و چه‌ندین كتێبی به زمانی عه‌ره‌بی داناوه له‌وانه ئیلتیقات ئهلئهزهار فی مهحاسین ئهلئهشعار (التقاگ اڵازهار فی محاسن اڵاشعار) له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانێكی فه‌ره‌نسی و یه‌كێكیتری لاتینی هه‌روه‌ها كتێبی مونتهخهبات عه‌ره‌بییه ( منتخاب عربیه) به‌شی یه‌كه‌م لێی.
21- جاك ئۆگه‌ست چربونو Jacques Auguste cherbonnean (1228-122-) ك – (1813-1882) ز
رۆژهه‌ڵاتناسێكی فه‌ره‌نسییه, زمانی عه‌ره‌بی له رۆژهه‌ڵاتناسی دی ساسی وه‌رگرتووه له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتناسی كوسان دی برسفالدا, حكومه‌ته‌كه‌ی واته فه‌ره‌نسا بۆ رێكخستنی خوێندنگه‌كانی له جه‌زائیر هێشتوویه‌تیه‌وه و له شاری قوسته‌نتینییه (ئه‌سته‌مبوڵی ئێستا- وه‌رگێڕ) نیشته‌جێبووه, له كۆتایی ژیانیدا بۆ پاریس بانگهێشتكراوه بۆ وتنه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی له قوتابخانه‌ی زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا چه‌ند به‌رهه‌مێكی هه‌یه له‌وانه (چیرۆكی هه‌ڵبژارده له كتێبی عه‌ره‌به موسوڵمانه‌كان) بۆ قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان, ئهلموخاتهبات فیما تهحتاجوهه ئه‌لعه‌ره‌ب مین ئه‌ولات (المخاگبات فیما تحتاجه العرب من الولاه) كۆمه‌ڵه قسه‌كردنێكه به زاراوه‌ی خه‌ڵكی جه‌زائیر, له‌گه‌ڵ موعجه‌می (عه‌ره‌بی فه‌ره‌نسی) كه دووبه‌رگه, هاوكات له گۆڤاری ئاسیایدا چه‌ند وتارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی شاعیر و نووسه‌ره‌كانی عه‌ره‌ب, هه‌روه‌ك چه‌ندین گه‌شتنامه و چیرۆكی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی گواستووه‌ته‌وه.
22- جاكوب جۆرج كریستیان ئه‌دله‌ر j.G.k. Adler (1169-1250) ك – (1756 – 1834ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی دانیماركییه و بایه‌خی به نووسراوه كوفییهكان داوه, هه‌روه‌ها مێژووی ئه‌بی فیدا (كورته‌یه‌ك له هه‌واڵی مرۆڤ) ی بۆ چاپ ئاماده‌كردووه له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی لاتینی و رۆژهه‌ڵاتناس ریسكه (reiske) بڵاوكردووه‌ته‌وه, ئه‌دله‌ر به‌وه ناسراوه كه به زمانی دانیماركی زانیاری له‌باره‌ی دراوه عه‌ره‌بییه‌كان و مێژوهكانیانهوه نووسیوه, هه‌روه‌ك توێژینه‌وه‌یه‌كی هه‌یه به‌ناونیشانی ( مێژووی دروز- كه تایفه‌یه‌كی ئاینین – وه‌رگێڕ), زۆربه‌ی كات له شاری كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك نیشتهجیًبووه.
23- جان ئارتوركی Jean Arthorki (1291 – 1347) ك – (1874 – 1928ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی فه‌ره‌نسییه و له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی عه‌ره‌بییه, له شاری بیزانسۆن له‌دایكبووه و له قوتابخانه‌ی زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له زانكۆی سۆربۆن خوێندوویه‌تی وه‌ك وه‌رگێڕی هه‌ندێ له باڵوێزخانه‌كان له دیمه‌شق و ته‌رابلوسی رۆژئاوا دامه‌زراوه.
پاشان باڵوێز بووه له زنجبار و له ته‌رابلوسی رۆژئاوا‌و له ئه‌زمیر, چه‌ندین وتاری عه‌ره‌بی هه‌یه كه به ناوی خوازراوی شیخ یه‌حیا دبقییهوه بڵاویكردووه‌ته‌وه, هه‌روه‌ك به زمانی عه‌ره‌بی كتێبی ئهلئهشریبه(الاشربه) ی ئیبن قوته‌یبه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه, به زمانی فه‌ره‌نسیش پاشكۆیه‌كی بۆ كتێبی دوزی له ئیسلامدا نووسیوه و له ئه‌نسكلۆپیدیای ئیسلامیشدا سه‌رنووسه‌ری به‌شی جوگرافیا و مێژوو و ئه‌ده‌ب بووه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتدا.
24- جان جاك شۆڵز j.j.schutens (1128- 1192) ك – ( 1716 – 1778ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی هۆڵه‌ندییه و بریتییه له كوڕی ئهلبرتۆس شۆڵز كه پێشتر ناومان برد, وه‌ك مامۆستای زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له زانكۆی ئه‌مسته‌ردام دامه‌زراوه و پاشان له‌زانكۆی لیدن چه‌ند كتێبێكی عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه, له‌وانه نهوابغ ئهلكهلیم لیلزهمهخشهری(نوایغ الكلم للزمخشری) كه پێشه‌كی و راڤهشی بۆ داناوه.
25- جان جاك كوسان دی بیرسڤاڵJenn Jacques-Antoine cousin de Perceval (1172- 1251) ك - (1759 – 1835ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی فه‌ره‌نسییه, زمانی عه‌ره‌بی خوێندووه و له‌كۆلیژی (دوفرانس) یش زمانی عه‌ره‌بی وتۆته‌وه, ئه‌میندارێتی ده‌ستنوسه رۆژهه‌ڵاتیه‌كانی له‌خانه‌ی كتێبی پادشایه‌تی له‌پاریس گرتۆته ئه‌ستۆ, جان ئه‌ندام له‌كۆمه‌ڵه‌ی زانستی بۆ كتێب و نووسین هه‌ڵبژێردراوه چه‌ند كتێبێكی به‌زمانی عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی داناوه, له‌وانه به‌زمانی عه‌ره‌بی (به‌سه‌رهاته‌كانی موسوڵمانان) و (مجموع مكاتیب و تمسكات و حجج), هه‌روه‌ها بایه‌خ و گرنگیداوه بهتهعلیقی به‌ڵگه‌نامه‌كانی, هه‌روه‌ها گرنیگداوه بهڵاوكردنهوهی كتێبی عه‌ره‌بی له‌وانه (شرح معلقه امرۆ القیس) ی زوزئی و (الزرج الكبیر الحاكی) ی ئیبن نووسین و (مقتگفات من نهائیه الارب) ی نوری له مێژووی سقلیه, كه بریتیه له‌باوكی ئه‌رمان كه‌پێشتر ناوی هاتووه.
26-جان جوزیف مارسیل janjoseph marcel (1190-1270) ك – (1776 – 1854ز):
رۆژهه‌ڵاتناسێكی فه‌ره‌نسییه, كارگه‌یه‌كی باروتی له رۆژگاره‌كانی شۆڕشی فه‌ره‌نسیدا به‌ڕێوه‌ده‌برد, زمانی عه‌ره‌بی له رۆژهه‌ڵاتناس دی ساسی وه‌رگرتووه و له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ناپلیۆندا بۆ سه‌ر میسر گه‌شتیكردووه له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ی لانجل (langles) هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری چاپخانه‌ی سوپا دامه‌زراوه. فه‌رهه‌نگێكی فه‌ره‌نسی عه‌ره‌ب ی به زمانی گشتی به‌ناونیشانی كهنزولموساحهبه (كنز المصاحبه) داناوه, كتێبێكیشی له ئهلف و بێی هیجائیدا به زمانی عه‌ره‌بی و توركی و فارسی چاپكردووه.
وتاره‌كه‌ی ناپلیۆنی له میسردا بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕاوه, ساڵی (1800) ز گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پاریس له‌گه‌ڵ خۆیدا چاپخانه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه و تیایدا كتێبی (واڵاكردنی ممسیر)ی (نیكولا تورك)ی چاپكردووه له‌گه‌ڵ كتێبێك به‌ناونیشانی (چاره‌سه‌ركردنی نووسینه عه‌ره‌بییه كۆنه‌كان) و (هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له شیعری عه‌ره‌بی) و (مێژووی گه‌شتی فه‌ره‌نسی بۆ میسر) و (مێژووی میسر له واڵاكاری عه‌ره‌بییه‌وه تا هه‌ڵمه‌تی فه‌ره‌نسی) هه‌روه‌ك له گۆڤاری ئاسیایدا لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری ده‌رباره‌ی (ئیبن مهعیون و ئیبن سینا و قه‌زوین) و جگه له‌وانیش بڵاوكردووه‌ته‌وه, كتێبی ئهلفیلاحه(الفلاحه) ی ئیبن عه‌وامی بۆ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی وه‌رگێڕاوه و له كۆتایی رۆژه‌كانی ژیانیدا كوێر بووه.
27- جاك دیرۆ jean Desrayau (1332- 1914ز):
ژنه بهعهرهببوویهكی به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ره‌نسییه و له ژنه نووسه‌ره عه‌ره‌بییه‌كانه له خه‌ڵكی جه‌زائیر, له نووسراوهكانیدا به ناوی (جمانه ریاز) یان (فاتیمه ئه‌لزه‌هرا) ده‌ناسرێت, خه‌ڵاتی یه‌كه‌می له ئه‌ده‌بیاتی زمانی عه‌ره‌بی ساڵی (1911) ز له نێوان قوتابیانی قوتابخانه‌ی زمانه رۆژهه‌ڵاتییه زیندووهكان له پاریس به‌ده‌ستهێناوه, خاوه‌نی كتێبی (مێژووی رۆژنامه‌گه‌ری عه‌ره‌بییه) ده‌ڵێت: خاتوو جان دیرۆ بریتییه له دامه‌زرێنه‌رانی سه‌ره‌تای گۆڤاره عه‌ره‌بییه‌كان له پایته‌ختی جه‌زائیر, هه‌روه‌ها گۆڤاری (زینده‌وه‌رزانی) ساڵی (1907ز) ده‌ركردووه.
پاشان خاوه‌نی كتێبی رۆژنامه‌گه‌ری عه‌ره‌بی درێژه‌ی پێده‌دات و ده‌بێژێت: پاشماوه‌كانی خاتوو جان دیرۆمان لایه كه بریتییه له چه‌ند نامه‌یه‌كی نووسراو به ده‌ستوخه‌ته مه‌غریبییه جوانه‌كه‌ی, دواجار خاتوو جان دیرۆ له وڵاتی جه‌زائیر كۆچی دواییدهكات.
28- جان سوفاجیه Jenn savaget (1318-1369) ك – (1901 – 1950ز):
ژنه رۆژهه‌ڵاتناس و توێژه‌ره‌وه‌یه‌كی فه‌ره‌نسییه, له شاری نیۆرت (niort) له‌دایكبووه و هه‌رله‌وێش خوێندوویه‌تی و شاره‌زایی باشی له زمانی عه‌ره‌بیدا وه‌رگرتووه له قوتابخانه‌ی زمانه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان له پاریس, هه‌روه‌ها گه‌شتیكردووه بۆ دیمه‌شق ساڵی (1924ز) و له په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسیدا له‌وێ كاریكردووه, دواتر له ساڵی (1936ز) گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ پاریس و وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی له قوتابخانه‌ی (خوێندنی باڵا) دامه‌زراوه و هه‌روه‌ها وه‌ك مامۆستای زمانه رۆژههڵاتییهكانیش دامه‌زراوه.
هاوكات مامۆستای هونه‌ری ئیسلامی بووه له قوتابخانه‌ی (لۆڤه‌ر) ساڵانی (1941-1944) جكه له‌وه وانه‌بێژ بووه له زمانی عه‌ره‌بی له زانكۆی پاریس, خاتوو سۆفاجیه هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی گه‌شت بۆ توركیا و فه‌له‌ستین و عێراق و ئێران, له‌گه‌ڵ شاره‌زایی زمانی عه‌ره‌بیدا, هه‌ریه‌كه له زمانی توركی و فارسیشی به باشی زانیوه, سۆفاجه دانراو و توێژینه‌وه‌ی زۆری به زمانی فه‌ره‌نسی هه‌یه له‌وانه (شوێنه‌واره مێژووییه‌كان له دیمه‌شق ) و (له نووسراوه‌كانی ئهدمور) و (ئه‌سپه‌كانی پۆسته‌ی مه‌مالیكه‌كان) و (پاشماوه و شوێنه‌واره‌كانی ئومه‌وی له كۆشكه‌كانی شام), هاوكات راستكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ نوسخه‌ی كتێبی (مێژووی به‌یروت) كه ساڵی (1937) ز چاپكراوه بڵاوكردووه‌ته‌وه به چاوپێكه‌وتنی خۆی له‌سه‌ر نوسخه‌ی ده‌ستنووس له كتێبخانه‌ی نیشتمانی له پاریس.
هه‌روه‌ها كتێبی (گه‌وهه‌ری هه‌ڵبژارده له مێژووی شانشینی حه‌له‌بدا) بۆ (ئیبن شه‌خه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه دوو به‌شه), هه‌وره‌ك كتێبێكی ده‌رباره‌ی (هه‌واڵ و دهنگوباسی چین و هند) به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكردووه‌ته‌وه و بۆ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی وه‌ریگێڕاوه, دوایین به‌رهه‌مێكی ناوبراو كه خوێندبێتمانه‌وه توێژینه‌وه‌یه‌كه به ناونیشانی (رێكخستنی ناوی مه‌مالیكه‌كان و نازناوه‌كانیان و شیكردنه‌وه‌ی ماناكانیان) كه له (جورناڵ ئهزیاتیك) دا بڵاویكردووه‌ته‌وه, دواجار سوفاجیه گه‌شتیكردووه له پاریسه‌وه بۆ كامبۆ (cambo) به نه‌خۆشی و هه‌رله‌وێش كۆچی دواییكردووه.
سه‌رچاوه:
1- ئینته‌رنێت سایتی : ( المدینه المنوره للدراسات الاستشراقیه)