کەشتیەکی فریاگوزاری ئەڵمانی ناوی لێنرا (ئالان کوردی)
وەرگێڕانی: ڕەوا فەرمان

کەشتیەکی فریاگوزاری پەنابەرانی ئەڵمانی لە دەریای ناوراستدا ناوەکەی گۆردرا بۆ (ئالان کوردی ) ئەو منداڵە بچوکەی کە مردنە دڵتەزێنەکی هەموو جیهانی دڵ تەنگ کر وە ئەو مەترسیانە بخاتە ڕو کە خێزانەکان توشی دەبن بۆ گەیشتن بە ئەوروپا.
وە کەشتیەکە ناوی ( پرۆفیسۆر ئەلبرێشت بینک ) بوو وە گۆڕدرا بۆ (ئالان کوردی ) لە بەندەرێکی بچوک لە مایورکا ڕۆژی یەک شەمە . باوکی ئالان و مامی لە کاتی ئاهەنگی کردنەوکەدا ئامادەبوون. وە گوتیان ئێمە دڵخۆشین کە کەشتیەکی فریاگوزاری ئەڵمانی ناوی کوڕەکەی ئیمەی هەلگرتووە ،وە عەبدوڵا کوردی لە گوتەیەکیدا کە دەزگایەکی سەر بە کەشتیەکە بڵاو کردبوەوە دەڵێت؛ هەمووان بەشدارن لە خەمەکانم بۆ لەدەستانی هاوژین و منداڵەکانم وە لە لایەن هەزارەها خێزانیشەوە کە کەس و کار و منداڵەکانیان لە دەست داوە . ئالا ن و برا چوار ساڵانەکەی و دایکی ڕێحان لە کۆبانیەوە نوقمی ئاو بوون و خنکان لە ساڵی ٢٠١٥ دا کاتیک دەیان ویست لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەری بکەون
وێنەی جەستەی مردوی ئالان لەسەر قەراغ دەریاکانی تورکیا جیهانی دل تەنگ کرد
پێویستە ناوی ( ئالان کوردی ) وە بیرهینانەوەیەک بێت سەبارەت بە کارەکەمان ، ئەمە هیج پەیوەندی بە کاپتن یاخود کەشتیەکانەو و حکومەت و ڕوبەڕوبونەوەی سیاسیەوە نییە کارەکە پەیوەندی بە خودی کەسەکانەوە هەیە وەک ئالان و غالب و رێحانە ، کە رۆژەانە لە دەریای ناوراستا دەمرن ، وە پەیوەندی بە ئازارێکی بی پایانەوە هەیە .وتەبیژێک بەناوی ( (Sea Eye Calotta Weibl دامەزراوەی چاوی دەریا کە کاریان فریاگوزاری پەنابەرانە لە ئاودا تیمەکەیان پێک هاتووە لە ١٤٠٠٠ خۆبەخش لە ساڵی ٢٠١٦ وە . حکومەتەکانی ئەوروپا زۆر هەوڵیان داوە کە رێگری لە هاتنی ئەو ڕێژە زۆرەی پەنابەران بکەن لەڕێی ئاوە کوشندەکانەوە بەڵام خەلکی هەر بەردەوامن ، تەنها لەم مانگەدا ٣ منداڵی کورد گیانیان لە دەستا لە بەلەمیک لەنێوان تورکیاو یۆناندا.
سەرچاوە:
http://www.rudaw.net/english/world/10022019
24 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, February 21, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010