ڕوسیا لە جیهانی ئینتەرنێت دا دەبڕێت
وەرگێڕانی : هەرێز طارق

حکومەتی ڕوسیا وا لەپلانیدایە بۆ ماوەیەکی کاتی وڵاتەکەی لە هێڵی ئینتەرنێتی گشتی جیهان داببڕێت، ئەمەش بەمەبەستی تاقیکردنەوە و بەئەنجام دانی ئەو پلانەی دایناوە. تاقیکردنەوەکە بەو شێوەیە دەبێت کە داتاکان لە نێوان هاوڵاتیان و دامەزراوەکان لە ناو وڵاتەکەدا تێدەپەڕێت بەڵام تێناپەڕێت بۆ ئینتەرنێتی گشتی جیهان. وا پێشبینی دەکرێت کە تاقیکردنەوەکە پێش ۱ ی گوڵان (مانگی چوار) ڕوبدات، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕۆژێکی بۆ دیاری نەکراوە.
حکومەتی ڕوسیا ئەم تاقیکردنەوەیەش بەمەبەستی توندوتۆڵتر کردن و زیاتر پارێزراوترکردنی داتا و زانیاری تۆڕی ئینتەرنێتی وڵاتەکەی ئەنجامدەدات وە پلانێکی داناوە کە دەیەوێت ڕێژەیەکی زۆری ڕێرەوەی ئینتەرنێت بگەڕێنێتەوە ناوخۆی وڵاتەکەیی و تڕافیکی ئینتەر و داتای ئینتەرنێتی ڕوسیا بە ئەندازەیەکی کەمتر پێویست بێ بچێتە دەر لە وڵاتەکەیان، ئەوەش بۆئەوەی زانیارییەکانی وڵاتەکەی بپارێزرێت لە دزەکردن. ساڵی پار ڕەشنوسێکی یاسایی لەو بارەیەوە پێشکەش بە پەرلەمانی ئەو وڵاتە کراو مۆڵەتی یاسایی پێدرا. ڕەشنووسە یاساییەکە بە بەرنامەی نەتەوەیی ئابوری ژمارەیی ناودەبرێت، وە پێویستی بە ISP ڕوسیایە بۆ دڵنیابونەوە لە توانینی ڕێکخستنی ڕوداوەکە و پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی وڵاتەکە. ناتۆ و هاوپەیمانەکان هەڕەشە دەکەن بە سزادانی ڕوسیا بە تێکشکاندن و زیانگەیاندنی سیستمی نێتۆرک و دەستخستنە ناو هێڵەکان پێوانەکان دەریانخستووە کە بە پێی یاسا ڕوسیا سیستمی ناونیشانی ئینتەرنێتی تایبەت بە خۆی بنیات دەنێت کە ناسراوە بە DNS کە ئەتوانرێ بخرێتە کار ئەگەر لینک و ڕاژەکارە نێودەوڵەتییەکانی کە
ئەکەونە ئەو شوێنانەش بپچڕێ. لە ئێستادا ۱۲ دامەزراوە چاودێری ڕەگی ڕاژەکارەکان دەکەن بۆ DNS وە هیچیشیان لە ڕوسیا نین، هەرچۆنێک بێت ژمارەیەکی زۆر کۆپی ناونیشانی ناوەڕۆکی تۆڕ هەن لە ناو ڕوسیادا ، وە ڕوسیا پێشنیار ئەکات کە سیستمی تۆڕەکانی ئیش بکات تەنانەت ئەگەر سزای بدەن و لێیداببڕن. جاروبار وڵاتانی جیهان خۆیان دادەبڕێنن لە هێڵی ئینتەرنێتی جیهان بە ڕێکەوت، مۆریتانیا بۆ ماوەی ۲ ڕۆژ ئینتەرنێتی نەبوو لە ساڵی ۲٠۱۸ بەهۆی پچڕانی کێبڵی ئینتەرنێت لە ژێر ئاودا بەهۆی کەوتنی کەشتی ڕاوەماسی.
سەرچاوە
https://www.bbc.com/news/technology-47198426?fbclid=IwAR39XzAIKMxwBboRZmeEt6kCLxFK0W7GI6KeUxbwRnUXAEx9idlsE1MeVCE
28 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Tuesday, February 12, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010