لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیی عیرفانییه له‌سه‌ر شیعره‌كانی مه‌حوی و مه‌وله‌وی
زوبێر علی عارف
پێشه‌كی
ئه‌مڕۆ لێكۆڵینه‌وه له بواری ده‌روونی و رۆحی و رۆچوون له بواری لایه‌نه مه‌عنه‌وییه‌كان بۆ زیاتر گرنگی دان به قوڵاییه‌كانی ژیان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه و، بۆ ئه‌مه‌ش زیاتر گرنگی به سه‌رچاوه‌كانی پێشووتر ده‌درێت، به تایبه‌ت له به‌رهه‌می ئه‌و شاعیر و عاریف و ده‌روونناسانه گه‌ورانه سود وه‌رده‌گیرێت كه له‌م بواره‌دا شت و بابه‌ت و شیعریان هه‌بێت، چونكه ئه‌وان زیاتر له‌م بواره‌دا رۆچوون و توانیویانه بگه‌نه قوڵاییه‌كانی ده‌روون و ئاسته‌كانی رۆح و ئاسوده‌یی رۆح و چێژ وه‌رگرتن له مانا گه‌وره‌كانی بوون و زینده‌گی و، به تایبه‌ت عیشق و ژیان له‌گه‌ڵا مه‌عشوقدا.
لێكۆڵینه‌وه له بواره رۆحی و ئه‌ده‌بییه‌كاندا ئه‌مرۆ له ئێران و وڵاتانی وه‌ك هیندستان و هه‌ندێك له وڵاتانی تر زۆر گه‌شه‌ی سه‌ندووه، كه تا راده‌یه‌ك ئه‌ویش به پشت به‌ستن به عاریف و كه‌سه دینی و شاعیره حهقبینهكانه، كه وای لێهاتووه له هه‌موو جیهاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
منیش له‌م لێكۆلینه‌وه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی كه بتوانم و بوار هه‌بێ ده‌مه‌وێ لێكۆڵینه‌وه له شیعره‌كانی ئه‌م دوو شاعیری گه‌وره‌ی كورد بكه‌م تا بتوانین له رێگه‌ی شیعره‌كانیانه‌وه ده‌رك به عیشق و ژیانی رۆحی ئه‌وان بكه‌ین و هه‌ست به‌و جیهانه بكه‌ین كه تێیدا ویستویانه وێنایه‌كی تر و بینینێكی تر بۆ ژیان و زیندووبوون بكه‌ن. لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش زیاتر پشتی به خوێندنه‌وه‌ی دیوانی ئه‌و دوو شاعیره به‌ستووه، به جۆریك كه زیاتر له چه‌ندین جار دیوانهكانم خوێندۆته‌وه تا ئه‌و به‌یتانه‌ی كه ئه‌م باسه‌ی من له خۆ ده‌گرن هه‌موویان به‌راورد بكه‌م و هه‌ندێكیان به نمونه بهێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر و زۆرتر مانای ئه‌و عیشق و شهیدابوونهیان نیشان بده‌م، هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ش زیاتر پشتی به ماندووبوون و وردبوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو و خۆێندوهی زۆری دیوانه‌كان، ئه‌و سه‌رچاوه كه‌مانه به‌ستووه كه له‌م بواره‌دا ده‌ستم كه‌وتوون، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌كرێ ئه‌م بابه‌ته زیاتر له خۆ هه‌ڵبگرێت و باشتریش بێت، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه هه‌نگاوێكه بۆ هه‌نگاو نانی باشتر و زیاتر گرنگی دان به چه‌مكه عیرفانی و لایه‌نه رۆحییه‌كان لای شاعیرانی كورد به‌و هیوایه‌ی كه بتوانین كه به گه‌وره‌یی و جوانبینییهكی ته‌واوه‌وه شیعره‌كانیان هه‌ڵسه‌نگێنین.
عیشق له عاله‌می بولبول و په‌روانه‌دا
مرۆڤ له دونیای پاك و بێگه‌ردی زینده‌گی و مانه‌وه‌ی له عاله‌می هه‌ستی و زیندووبووندا زۆرجار لاسایی شته هه‌ستپێكراو و بهرجهستهبووهكانی به‌ڵگه و ئایاتی گه‌ردوونی ده‌كات و وردبوونه‌وه و تێڕامانی خۆی تێیاندا قوڵا ده‌كاته‌وه تا ئه‌میش له زۆرباردا وه‌ك ئه‌وان به جوانی و راست و رێك له شت و پێشهات و هه‌وڵدان و چاره‌نووسی خۆی باش بڕوانێت و وێنایه‌ك بۆ وێناكردنی ژیانی خۆی له مێشكی خۆیدا بخولقێنی و له ناو دونیای بچوكی ئه‌م زه‌مینه نزمه‌دا عالهمێك له گه‌وره‌یی و به‌رزیی ئاسمانی رۆح وێنا بكات، تا ئه‌وانیش هه‌ناسه‌ی رۆح به‌خشی زه‌وی و هه‌ناسه‌ی پڕ له نه‌شئه‌ی جوانییه‌ك بن كه مێشك و دڵا و ده‌روون بنیات ده‌نێن و، باخچه و باخ و كانی و رووباری حه‌وانه‌وه‌ی رۆح له ئێش و ئازار و ماندوویهتییهكانی ژیان فه‌راهه‌م بهێنن. هه‌ربۆیه زۆرجار ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیاتر له گه‌ردوون و سروشت و مه‌خلوقات و بوونه‌وه‌ره‌كانی سروشت راده‌مێنن و به ناو قوڵایی ناخی خۆیاندا رۆ ده‌چن، زیاتر ده‌توانن بچنه ناو جوانییه‌كانی رۆحی شته‌كانی دیكه‌وه تا له خۆیان و له‌وانی تر نزیك بن و هه‌موو سیفه‌ت و خه‌سڵه‌ته پڕ به‌هاكانی ئه‌وان وه‌ك مه‌دالیای مه‌عنه‌وییه‌ت به دڵ و رۆحی خۆیاندا ئاوێزان بكه‌ن و تامی ئه‌و گه‌وهه‌ره به هه‌میشه‌یی له‌ناو خۆیاندا بهێڵنه‌وه و له‌گه‌ڵیدا بژین.
له‌مه‌شدا ره‌نگه زۆرێك له شته‌كان سه‌ره‌تا له پێناسه‌یه‌كه‌وه ناسێنرابن، به‌ڵام دواتر ئه‌و باسكردن و پێناسانه چه‌ندین پێناسه و خوێندنه‌وه و راڤه‌كردنی تریان له خۆ گرتووه، چونكه بێگومان ئه‌وی تر ره‌نگه نه‌یتوانیبێت له زۆر لایه‌نه‌وه بچێته ناو ناخی شتهكهوه و پێناسه و ناساندنێكی باشی بۆ بكات. ده‌توانین بڵێین پێناسه‌كردن و وێناكردنی عیشقیش كارێكی هێنده ئاسان نییه تا ئێمه به‌ر له‌وه‌ی چێژی ته‌واوی هه‌ست پێ بكه‌ین بتوانین پێناسه‌ی بۆ دابنێین، هه‌ر بۆیه لێره‌وه ته‌نیا ده‌مه‌وێ به نمونه‌ی هه‌ندێ شاعیر و عاریف و كه‌سانی قوڵبین چه‌ند وێنایه‌ك له پێناسه‌ی عیشق بخه‌مه روو، كه ره‌نگه دیسانه‌وه هه‌ر یه‌كه‌یان له شتێكی بچوكدا له یه‌ك جیاوازبن، به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی هه‌ر ده‌گه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه عیشق عاله‌مێكی زۆر گه‌وره‌یه و هه‌تاوه‌كو به‌ناویدا رۆ بچی ئه‌ویش گه‌وره‌تر ده‌بێت و نهێنییه‌كانی زۆرتر و زیاتر ده‌بن. عیشق ئه‌وه‌نده‌ی كه له كتێبه‌كاندا باسكرابێت ئه‌وه‌یه كه زۆرجار به گه‌وره‌ترین ئێش و ئازارێكی ته‌سكین به‌خش ناو براوه، واته زۆریك له شاعیران و عاریفان عیشقیان به ئێش و ئازار و ده‌رد و ئاگر و بڵیسه ناو بردووه كه خۆی هه‌م ئازاره و ده‌رده هه‌م ده‌وا و ده‌رمان، هه‌م ئاگری سوتێنه‌ره هه‌م ته‌سكین به‌خشی رۆح و گیان. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر له شیعر و گوته‌كان و ژیانیان بڕوانین ئه‌وا لای زۆربه‌یان به‌شێوه‌یه‌كه كه سه‌ره‌تا كه‌سه‌كه وه‌ك خشتێكی سورهكراوی ناو كوره، هه‌ڵگره‌كه‌ی پێ ده‌گه‌یه‌نێت و كامڵی ده‌كات تا بتوانێت ده‌ركی هه‌موو ده‌ركه‌وته و به‌رهه‌م و پێشهاته‌كانی رێگه‌ی بكات تا بزانێت چه‌نده تواوه‌یه له‌ناو ئه‌و عاله‌مه‌دا، خۆ ئه‌گه‌ر توانی عاشق بێت ئه‌وا عیشق ئه‌ویش ده‌كات به كه‌سێكی دڵزیندوو و مرۆڤێكی جوانبین، تا بتوانێ هه‌رده‌م له‌سه‌ر ته‌ریقه‌تی ئه‌م عاشق بوونه‌ی به‌رده‌وام بێت. ره‌نگه تیشكی عاله‌می عیشق سه‌ره‌تا به شتێك یا له كونجێكه‌وه یا له وێنای گۆشه‌ی چاوێكه‌وه سه‌ر هه‌ڵبدات، به‌ڵام له دواییدا هه‌موو ژیان و بوون و هه‌ستی ئه‌م مه‌خلوقاته ده‌رك پێ ده‌كات و ده‌یكات به گه‌وره‌یه‌ك كه مانای ئه‌و گه‌وره‌ییه بزانێت، وه‌ك مه‌حوی ده‌ڵێ:
له‌به‌ر ده‌رگاهی عیشقا یه‌كسه‌ره هه‌ركه‌س سه‌ری دانا
ئه‌گه‌ر پهتیارهیهك بو، بو له صه‌د عهللامهزیاتر
یان:
عیشق ئاگرێكه به‌ربووه هه‌ركه‌س، ده‌بێ به كه‌س
گه‌ر ڕۆژه ڕه‌ش وهكوشهوه بێ ، بوو به شه‌وچراغ
یان:
زاهید وه‌ره ڕویێ بكه‌ره‌وه باره‌گاهی عیشق
عالی جه‌نابه، وا نییه هه‌ر ڕێ بدا به كه‌س
موحتاجی مهرحهمهتیه چ ناكه‌س، چ كه‌س، به گه‌ل
ئه‌و تاقه بێكهسێكه كه گرتی خودا به كه‌س
یان:
خودا ئه‌م ده‌ردی عیشقه‌م لێ نه‌كا كه‌م
هه‌تا هه‌م به‌س له باتی هه‌ر ده‌وا به‌س
یان وه‌ك حافڤ ده‌ڵێ:
الا یاایها الساقی ادر كاسا و ناولها كه عشق اسان نمود اول ولی افتاد مشكلها
یان وه‌ك سه‌عدی شیرازی ده‌ڵێ:
دردی است درد عشق كه هیچش گبیب نیست
گر دردمند عشق بنالد، غریب نیست
یان وه‌ك مولانا ده‌ڵێ :
دریای دل از لگفش پر خسر و پر شیرین
وز قگره ی اندیشه، صد گونه گه‌ر سازد
ێن جمله گهرها را اندر شكند در عشق
وان عشق عجایب را هم چیز دگر سازد
یان:
عشق اول سركش و خونین بود. "مه‌ولانا"
یان " دكتر رچوی خسروانی" ده‌ڵێ:
عشق یعنی پرتو نور خدا عاشقان را كرده بر دل مبتلا
عشق یعنی شمع جان افروختن بر ره عشـاق عـــالم سوختن
كه‌واته له‌م نمونانه و له چه‌ندان نمونه‌ی جوانی له‌م شێوه‌یه‌دا ده‌توانین بڵێین كه عیشق گه‌وره‌ترین جوانییه كه خالقی ئه‌و جوانییه به مه‌خلوقاتی به‌خشیوه، هه‌ر بۆیه پێناسه‌كردن و وێناكردنی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه تا شاعیرانی حه‌ق دۆست و حه‌ق بین و عاریفانیش بتوانن به‌ته‌واوی ده‌ركی پێ بكه‌ن و، هه‌موو ئه‌سرار و نهێنییه‌كانی باس بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه ره‌نگه ئه‌وان زۆرترین نهێنی و گه‌وره‌یی ئه‌و گه‌وهه‌ره‌یان ده‌رك پێكردبێت. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی منیش ئه‌وه‌نده بواری ئه‌وه‌ی تیا نییه كه به‌ته‌واوی له مانای عیشق به گشتی تر و قوڵتر بڕوانم تا بتوانم نمونه‌ی زیاتری شاعیرانی تر بهێنمه‌وه، به‌ڵكو من ته‌نیا هێنده‌م مه‌به‌سته كه وێنای عیشقی بولبول و په‌روانه لای مه‌حوی و مه‌وله‌وی لێك بده‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نهێنی ئه‌وه بزانین كه بۆ چ بولبول و په‌روانه لای زۆریك له شاعیران و عاریفان بۆ وێناكردنی عیشق به كاردێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌و به‌یتانه به به‌ڵگه بۆ راستی بوونی ئه‌و وێناكردن و عاشق بوونه‌ی ئه‌وان بهێنمه‌وه.
كه‌واته ده‌توانین بڵێین زۆرجار له لای مرۆڤ ناسك بین و ئیمانداره جوانبین و شاعیره حه‌ق بینهكانهوه زیاتر هه‌ست به‌م گه‌وره‌یی و جوانییه ده‌كرێت، چونكه ئه‌وان زۆرتر ده‌توانن له مانای وێنا و زیندوویه‌تی و گه‌وره‌یی گه‌وهه‌ر و مه‌عنه‌وییه‌ت بگه‌ن. لێره‌وه ده‌توانین بڵێین یه‌كێك له‌و گه‌وهه‌ر و كاره به‌نرخانه‌ی كه عاریفان و شاعیران بۆ زیاتر رۆچوونه ناو عاله‌می عیرفان و رۆح و مه‌عنه‌وییه‌ت ده‌یكه‌ن به هه‌وێنی كاره‌كه‌یان بریتییه له ڕامان و لاساییكردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی وانه نهخوێنراوهكان و شته بهرجهستهبووهكانی سروشت، ئه‌و شته ههستپێكراونهی كه ده‌بنه هۆی زیاتر جۆشدانی دڵا و ده‌روونیان تا به گیان و ڕۆح هه‌ست به ژیان و زیندووبوون و مانه‌وه بكه‌ن، تا دیسانه‌وه له رێگه‌ی وێنه‌یه‌كی تری زیندووه‌وه به‌ره‌و قوڵایی ئه‌و عاله‌مه بڕۆن كه سه‌ره‌تا ده‌ست و پێی دڵی ئه‌مانی به‌ره‌و ئه‌و جیهانه رێنمایی كردووه تا هه‌رده‌م له‌ناویدا به ده‌ست و باڵی مه‌عنه‌وی بوونه‌وه له‌ناو عاله‌می رۆح و ژیانی پڕ له جوانی و ئارامی عیشقدا مه‌له‌بكه‌ن.
ره‌نگه زۆرجار شاعیرانی عاریف یان عاریفانی شاعیر گه‌وره‌ترین كاریان ئه‌وه بووه كه مانای (بصیره) له ژیانی خۆیاندا بدۆزنه‌وه و، تا چه‌نده ده‌توانن په‌ی به نهێنی و ئه‌سراری ئه‌و زیندووبوون و زیندوویهتییهی ده‌ورووبه‌ری خۆیان ببه‌ن تا بتوانن ئه‌مانیش وێنای ئه‌و وێناكردنه له به‌رهه‌می ژیانی خۆیاندا به ده‌ورووبه‌ر ببه‌خشن، كه ره‌نگه له‌مه‌شدا بۆ هه‌ر جۆره بابه‌ت و باسێك شتێك وه‌ك نمونه‌یه‌كی باڵا وه‌رگیرابێت و به رۆچوونه ناو خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی ئه‌و شته یان ئه‌و گه‌وهه‌ره ده‌ركیان به به‌شێك له حه‌قیقه‌تی ئه‌و شت و لایه‌نه كردبێت و دواتر وه‌ك پێوه‌رێكی راست و ره‌وان به زه‌ریفی لێیان روانیبێت و ئه‌و خه‌سڵه‌ت و سیفه‌ته‌یان له‌و شته‌دا له هه‌موو شتێك پێ باشتر بووه و، تا گه‌یشتن به شتێكی له‌و جوانتر كردوویانه به كانی و سه‌رچاوه‌ی هه‌لقوڵانی بیر و هه‌ست و سۆزیان و به‌رده‌وام ئاوی ژیان و شه‌وق و شه‌یدایی و تامه‌زرۆبوونی گه‌یشتن به مه‌عشوقیان لێ خواردووه‌ته‌وه.
هه‌ربۆیه یه‌كێك له هه‌ره سه‌ره‌كیترین گه‌وهه‌ره‌كان و جوانییه‌كانی ناو ناخی جوانبینی عاریفان و شاعیرانی عاریف بریتییه له عیشق و گه‌وره‌یی گه‌یشتن به مه‌عشوق و له‌گه‌ڵا مه‌عشوق ژیان و توانه‌وه له یاد و لیقایدا تا به جوانی و دڵزیندوویی بمێننه‌وه و له ئه‌سرار و راز و نهێنی ئاسوده‌یی دڵ و ده‌روون، مانای حه‌قیقه‌تی ژیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. ئه‌مه وای كردووه كه بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌یان جوانترین وێنا و نمونه‌ی نهمایانی ده‌ورووبه‌ر بكه‌ن به پێوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌دا ته‌واو به حه‌قیقه‌تی شه‌یدایی و بینینی ئاسۆ و رێگه‌ی گه‌یشتن به مه‌عشوق هه‌نگاو بنێن، هه‌ربۆیه زۆربه‌یان بۆ گه‌یشتن له عیشق و چه‌شتنی تامی عیشقی مه‌عشوق شوێن پێی گوڵ و په‌روانه‌یان هه‌ڵبژاردووه، تا به ته‌واوی له مانای عیشق بگه‌ن، چونكه ئه‌م وێناكردنهیان بۆ ئه‌وان وه‌ك نهمایانبوونێكی وێنه‌ی ئاگری ناخ و ته‌یكردنی سه‌فه‌ری زیندوویه‌تی و هێشتنه‌وه‌ی چاوی بینایی وایه، تا هه‌رده‌م زیاتر له‌وه‌ی كه په‌ییان پێبردوه به ئارامشی دڵ و رۆح و گیان بكه‌ن( ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه ره‌نگه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئامانجه یان ئه‌و هۆكارانه كه ده‌بنه هۆی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه لای هه‌ندێكیان جیاواز بێت و به جۆرێكی تر و بۆ مه‌به‌ستێكی تر ئه‌وانه‌یان هه‌ڵبژاردبێت.)
ههلبَژاردنی گوڵا و بولبول و شه‌مع و په‌روانه لای زۆرێك له شاعیره‌كان به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ن كه ئه‌م دوو مه‌خلوقه جوانترین نهمایانبوونی عیشق و شه‌یدایی و پاكی و سپێتی و یه‌ك ویستنیان لێوه بینراوه، هه‌ربۆیه ده‌توانین نمونه‌ی زۆری شاعیران و عاریفان به به‌ڵگه بهێنینه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر سنوردار كردن و وردبوونه‌وه‌ی زیاتر ته‌نیا ئه‌م دوو شاعیره گه‌وره‌ی كورد ( مه‌حوی و مه‌وله‌وی ) هه‌لده‌بژێرین كه ره‌نگه تا راده‌یه‌ك مه‌به‌سته‌كه‌ی ئێمه‌ش به ته‌واوی روون بكاته‌وه.
ئه‌گه‌ر به وردی له سه‌رجه‌م دیوانه شیعری مه‌حوی و مه‌وله‌وی بڕوانین ئه‌وا ده‌بینین، له پێناسه كردن و سه‌رمه‌شقی و نیشاندان و چواندنی حه‌قیقه‌تی عیشقدا نمونه‌ی بولبول و په‌روانه هێنراوه‌ته‌وه. كه‌واته یه‌كێك له‌و نمونه و پێشه‌نگانه‌ی كه باسی لێوه ده‌كه‌ن و وه‌ك به‌ڵگه ده‌یهێننه‌وه، بریتییه له عاله‌می شه‌یدایی و عیشقی بولبول و په‌روانه له به‌رامبه‌ر به گوڵا و شهمعدا، وه‌ك چۆن مه‌حوی له‌م به‌یته‌ی خواره‌وه‌دا جۆرێك ته‌حه‌داش له‌م نێوانه‌دا نیشان ده‌دات، چونكه وشه‌ی (هه‌ر) ی له پێش په‌روانه و بولبول به‌كار هێناوه و ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ كه من ته‌نیا له‌وانه‌وه فێری وانه‌ی عیشق و خۆشه‌ویستی بووم نه‌ك كه‌سی دیكه، هه‌ربۆیه هه‌رده‌م به كه‌وتن یان نه‌كه‌وتن به شكست یان سه‌ركه‌وتن، به سوتان یان نه‌سوتان، ئه‌وا ئه‌و دووانه سه‌رمه‌شق و ئوستادی منن و منیش عیشقیان لێوه فێر ده‌بم، وه‌ك ده‌ڵێت:
ده‌رسی عیشقم هه‌ر له كن په‌روانه یا بولبول بوه
بیگه‌مێ یا، نه‌یگه‌مێ، هه‌ر مه‌شقی ئوستادێ ده‌كه‌م ... ل234
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له به‌یتێكی دیكه‌دا پێمان ده‌ڵێ و داوامان لێ ده‌كات كه وانه‌ی عیشق و خۆشه‌ویستییان لێوه فێربین، چونكه ئه‌و پێی وایه كه زانین و ده‌رك كردن به‌مه له خوێندن و فێربوون و فێركردن باشتره و، وه‌ك ده‌ڵێ:
از بلبل و پروانه بیا عشق بیاموز
برتر بود این علم ز تعلیم وتعلم ... ل518
یان وه‌ك مه‌وله‌وی كه له‌م به‌یتانه‌دا ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌مان به‌گوێدا بچرپێنی كه نه‌وا و خوێندنی بولبول له به‌رامبه‌ر بیننیی گوڵدا بۆ ته‌سكین و ئارامبه‌خشی دڵ و گیانه تا له رێگه‌ی خوێندنه‌كه‌یه‌وه ئاگری ناخی بنێرێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌نا نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش له جوانی و ده‌وڵه‌مه‌ندی سۆز و خۆشه‌ویستی گوڵه‌وه دهبَیت و له عیشقی ئه‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه وا بكات مه‌وله‌وی له‌سه‌ر زمانی ئه‌وه‌وه بڵێت:
ئه‌ر تهصدیع نه‌بۆ وه جان فیدای وێت
گۆش ده‌ر سهوادش بوانوون په‌رێت :
وه‌نام ده‌رمان زامان موشكوڵ
جه نه‌وای بوڵبوڵ جه ئیستیغنای گوڵ ... ل408
یان چۆن له‌م به‌یته‌دا ماهییه‌تی ئه‌و پێكه‌وه بوونه‌ی بولبول و گوڵا نیشان ده‌دات و ئه‌وه ده‌خاته روو كه ئازادبوونی رۆح و گه‌یشتن به ئاسوده‌یی بولبول له ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه كه بولبول له گوڵا و مه‌عشوقی خۆی نزیك بووه‌ته‌وه. كه‌واته دیسانه‌وه مه‌وله‌وی شاعیر ئه‌وه‌ی وێناكردووه كه چۆن ئه‌و پرده بووه‌ته هۆی گه‌یاندنی ئه‌و دوو عاله‌مه، وه‌ك ده‌ڵێت:
ساقی یه‌ن ، باده‌ن ، نهسیمهن ، باده‌ن
بوڵبوڵ جه ده‌وره‌ی گوڵان ئازادهن ... ل473
ئه‌مه‌ش ره‌نگه لای هه‌ندێ شاعیر و عاریف بازنه‌ی ئه‌م وێناكردن و نمونه وه‌رگرتن و قولبَوونهوهیه كه‌مێك ته‌سكتر و قوڵتر بكرێته‌وه، واته ره‌نگه زۆرتر به ده‌وری یه‌كێكیاندا بخولێته‌وه و به‌ره‌و ناخی وردیی و زه‌ریفی و گه‌وره‌یی ئه‌و جوانیانه رۆ بچن و تێكه‌ڵ به هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌كانی بن و له‌گه‌ڵیدا بتوێنه‌وه، تا بتوانن به جوانترین شێوه ئه‌دای ئه‌و جوانییه بكه‌ن كه لێیه‌وه وه‌ری ده‌گرن، وه‌ك مه‌وله‌وی كه به زۆری نمونه‌ی كیان و ژیانی بولبول هه‌ڵده‌بژێرێت و به سه‌رمه‌شق و حه‌كیمی خۆی لێی ده‌ڕوانێت و وانه‌كانی خۆشه‌ویستی و وه‌فا و فیداكاری لێوه وه‌رده‌گرێت، تا وه‌ك ئه‌و نه‌مایشی ئه‌و ناسكی و راستیانه بكات و به راستی چێژ له ژیان وه‌ربگرێت، یاخود ره‌نگه شاعیرێكی وه‌ك (مه‌حوی) یش له‌م وێناكردنهدا باس له هه‌ردووكیان بكات و، هه‌ردوولا بكاته سنوری روانین و وێناكردنی خۆی وه‌ك چۆن باس له گوڵا و شه‌مع ده‌كات و هه‌ردوولا به نمونه ده‌هێنێته‌وه و، ده‌چێته ناو قوڵایی ژیانی خۆی و خوێندنه‌وه‌ی ناخی ئه‌وان و كێشانی وێنه‌ی شیعری و ههڵگواستنی مانای كامڵ و جوانی ئه‌و خۆشه‌ویستی و یه‌ك ویستییهی ئه‌وان، به‌ڵام ئه‌مه ره‌نگه لای شیعره غهزهلیاتهكانی سه‌عدی شیرازی و هۆنراوه عیرفانییه‌كانی حافڤ و مه‌ولانای رۆمی و شاعیرانی دیكه‌دا وا نه‌بێت، واته ره‌نگه له هه‌ردوولادا به‌پێی شێوازی گونجان و ئه‌و حاڵا و مه‌قام و ساته‌ی كه تێیدا ژیاون له یه‌كێكیاندا زیاتر قوڵا بووبێتنهوهو به جوانتریان زانیبێت و، نمونه‌ی جوانی عیشق و وه‌فا و زینده‌گییان له‌وانه‌وه وه‌رگرتبێت.
ئه‌وه‌ی كه له شیعره‌كانی (مه‌وله‌وی و مه‌حوی) دایه هه‌لبژاردنی نمونه‌ی عاشق بوون و سیفه‌ته‌كانی عاشق بوونه لای ئه‌و دوو مه‌خلوقه‌ی كه ناویان بولبول و په‌روانه‌یه، هه‌ربۆیه كاتێك به ته‌واوی له شیعره‌كانیان بڕوانین ره‌نگه به جۆرێك له جۆره‌كان مانای عیشق و گه‌وره‌یی ئه‌م گهوههرهمان بۆ ده‌ربكه‌وێ، چونكه به‌ر له‌وه‌ی له مانای عیشقی ئه‌و دووانه بگه‌ین و له به‌یته‌كانی ئه‌وانه‌وه وێنه‌ی حه‌قیقی ئه‌و گهوههرهمان ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌وا لێیانه‌وه فێری جوانی بینی و هونه‌ری وێناكردن و قوڵبوونه‌وه و تێڕامان ده‌بین، تا بتوانین به‌ر له‌وه‌ی جوانییه‌كان ببینین فێری وانه‌ی جوانبینی و حه‌قیقه‌ت بینی و ناسك بینی ببین و په‌ی به هه‌بووه‌كانی حه‌قیه‌قه‌ت ببه‌ین و، له‌وێوه به‌ره‌و عاله‌می ئه‌و عیشقه بڕۆین كه له حهقیهتدا هه‌یه و پێویسته پێی بگه‌ین.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له عاله‌می زینده‌گی و ژیان و عاشق بوونی ئه‌و دوو نمونه‌یه را بمێنین و زیاتر به ناو بهیتهكانیشدا رۆ بچین و مانای كامڵتر و جوانتری عیشقی باسكراوی ناو هۆنراوه و به‌یته‌كانی (مه‌حوی و مه‌وله‌وی) به‌ده‌ست بهێنین، ئه‌وا به جیا نمونه‌ی بولبول و په‌روانه و نمونه شیعرییه‌كان وه‌رده‌گرین تا زیاتر و قوڵتر به‌ناویاندا رۆ بچین و لێیان نزیك و نزیكتر ببینه‌وه.
گوڵا و بولبول
گوڵا و بولبول ئه‌و دوو گه‌وهه‌ر و كیانه زیندووه‌ن كه له‌ناو باخی هه‌میشه سه‌وزی عیشقدا جگه له توانه‌وه‌ی خۆیان بۆ یه‌كتر زۆر جار دڵی عاشقانیش تێكه‌ڵا به‌م خۆشه‌ویستییه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و كه‌مه‌ندكێشی ناو عاله‌می حه‌قیقه‌تی راستییه‌كانی گه‌ردوون و سیفه‌ته جوانه‌كانی ژیانیان ده‌كه‌ن، تا بتوانن گوڵستان و باخێكی هه‌میشه سه‌وز و، ده‌ریا و ئۆقیانوسێك له تینووشكێنی به عاشقان ببه‌خشن، ته‌نانه‌ت ره‌نگه ببنه بیلبیلهیهكی تری وێناكردن بۆ ئه‌وانه‌ی كه لێیان ده‌ڕوانن و نیگایه‌كی نوێی بینین و ئاسۆیه‌كی روونتر و پانتاییه‌كی تری ئاسمانی خه‌یاڵیان بۆ بدۆزنه‌وه تا هه‌رده‌م به جوانی بڕوانن و هه‌موو جوانییه‌كان بدۆزنه‌وه و، ئاسمانێك له ئافراندن له ژیان و بیركردنه‌وه له دڵ و ده‌روونی خۆیاندا بخولقێنن. گوڵا بریتییه له یارێك كه هه‌میشه مه‌حبوب و خۆشه‌ویستی بولبوله و ده‌بێته هه‌وێنی جوانییه‌كانی بولبول و سه‌رنج راكێشان و نیشاندانی هه‌ستێكی پاكی خۆشه‌ویستی و گیان به‌خشین به بولبول و، ده‌بێته ئاگرێك بۆ جۆشدانی دڵ، یان ده‌بێته نه‌سیم و شه‌ماڵێك بۆ فێنك كردنه‌وه و حه‌وانه‌وه و ئاسوده كردنی دڵا و گیانی بولبول، هه‌ر بۆیه زۆرجار سه‌رچاوه‌ی په‌ی بردنه به هه‌موو جوانییه‌كانی ئه‌و عیشقه‌ی كه شاعیران و عاریفان ده‌یانه‌وێ پێی بگه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین مه‌وله‌ویش ئه‌م وێناكردن و دیمه‌نه سه‌رنج راكێشه ده‌خاته به‌رچاوی ئێمه تا ئێمه‌ش به چاوی بیناییه‌وه ده‌رك به‌و راستییه بكه‌ین كه بریتییه له هه‌ڵگیرساندنی سۆزی ناو دڵی بولبول و ته‌قینی بوركانی شه‌یدایی ئه‌و هه‌سته ناسكه و، په‌خش كردنی ئه‌و نه‌سیمی مه‌ست كردنه‌ش كه له لای گوڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. كه‌واته لێره‌وه مه‌وله‌وی گوڵا ده‌كات به سه‌رچاوه‌ی مه‌ست بوونی بولبول و ئاگری سۆز و عیشق و خۆشه‌ویستی له دڵی بولبول وه‌رده‌دات. ئه‌م عیشقهیش وا له بولبول ده‌كات تا پێكه‌وه له‌گه‌ڵ رۆحی ئه‌مدا به‌ره‌و ناخی عاله‌مێكی تر بڕۆن و جیهانێكی نوێ بۆ خۆیان بخولقێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێدا په‌ی به گه‌وره‌یی ئه‌و شتانه ببه‌ن كه سه‌ره‌تای ئه‌م ریگه‌یه ئه‌و ته‌زوو و تهوژمهیان به له‌شدا دێنێ تا هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه هه‌ست به گه‌وره‌یی و جیاوازی بكه‌ن له ته‌یكردنی ئه‌م رێگه‌یه‌دا. ره‌نگه بتوانین بڵێین مه‌وله‌وی هه‌ستی به قوڵایی ئه‌م په‌یوه‌ندی و پهیوهستهگییهی گوڵا و بولبول كردووه، وه‌ك چۆن ده‌لێت:
سه‌وزه وسته‌ن فه‌رش ئه‌و چه‌مه‌ن ده‌س ده‌س
گوڵان جام وه ده‌س بوڵبوڵان سه‌رمه‌س ... ل69
یان:
تۆ وێنه‌ی بوڵبوڵ مه‌ست هه‌وای گوڵ
من چون بایه قوش چۆڵ نه‌وای دڵ ... ل119
ده‌بینین بۆ عاشقانی تریش نمونه‌ی بولبول ده‌هێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش شه‌یدایی و مه‌ست بوونی خۆیان وه‌ك ئه‌و نیشان بده‌ن و، وه‌ك ئه‌و بن بۆ تامه‌زرۆبوون و گه‌یشتنیان به مه‌عشوق.
یان ئه‌و دیمه‌نه هونه‌ری و جوانبینییهی مه‌حوی چه‌نده گه‌وره‌یه كه باس له په‌یوه‌ست بوونی بولبول به گوڵه‌وه ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته روو كه ئه‌گه‌ر پاكێتی گوڵا و جیلوه‌ی جوانی ده‌روون و گه‌وهه‌ری گوڵا نه‌بێت ده‌بێ بولبول چی بكات و چۆن به چی هه‌ناسه ئاگرین و ده‌روونه سوتاوه‌كه‌ی خۆی فێنك بكاته‌وه و درێژه به ژیان بدات. واته ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌مان پێ بڵێت، كه په‌یوه‌ستێتی ئه‌م دووانه‌یه كه بووه به سه‌رچاوه‌ی مانه‌وه و دڵزیندوویی بولبول، هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر خودی گوڵا نه‌مێنێ ئه‌وا ئه‌م چی له لق و داری گوڵه‌كه بكات، له‌به‌رئه‌وه مه‌حوی له‌م به‌یته‌ی خواره‌وه‌دا جوانترین وێنای په‌یوه‌ست بوونی بولبولمان به گوڵه‌وه پێ نیشان ده‌دات و، ده‌ڵێت:
ئه‌رێ دڵ بێ شه‌رابی له‌علی گوڵ ڕه‌نگت له گوڵ چ‌بكا ؟!
كه جیلوه‌ی گوڵ له گوڵشه‌ندا نه‌بێ، بولبول له چڵ چ‌بكا؟! ... ل13
له‌گه‌ڵا ئه‌مه‌دا زۆرجار ده‌بینین هه‌میشه له‌به‌ر نزیكی بولبول له گوڵا و هاوژیان بوونی ئه‌م دووانه پێكه‌وه، شه‌وق و زه‌وقێك سه‌راپای گیانی بولبول ده‌گرێته‌وه و مه‌ستی ئاوازه‌كانی عیشق و ئارامشی رۆحی ده‌كات و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، كه بێزه‌وقی و بێ مه‌یلی له‌گه‌ڵ ئه‌مدا نه‌گونجێ و، شاعیران و عاریفانیش هه‌رشتێكی تری پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دیمه‌ن و خۆشییه به شتێكی نامۆ و چاوه‌ڕوان نه‌كراو بزانن و بڵێن كه بێمهیلی و بێزه‌وقی بۆ بولبول نه‌هاتوووه، وه‌ك چۆن مه‌وله‌وی دیمه‌نه سروشتییه‌كانی وه‌ك ( ماته‌م و وه‌هار) و ( بێ شه‌وقی و نهوگوڵا ) و (مه‌لولی و گوڵزار ) و ( بێ زه‌وقی و بولبول ) ده‌خاته روو و ده‌ڵێت كه ئه‌مانه له بنه‌ره‌تدا به‌و شێوه‌یه نین و له‌یه‌كه‌وه دوورن، واته ئه‌م شت و سیفه‌تانه سیفه‌تی راسته‌قینه‌ی ئه‌مانه نین، هه‌ربۆیه هه‌ركات ئه‌مه روویدا ئه‌وه ده‌بێ ده‌رك به‌وه بكه‌ین كه ئه‌وه نه‌خۆشی و ماته‌می و ده‌رد و ئازارێك لێیداون كه وای لێكردوون له خه‌سڵه‌تی خۆیان دووربكه‌ونه‌وه، وه‌ك له‌م به‌یته‌دا ده‌ڵێ:
ماته‌می و وه‌هار ؟ بێ شه‌وقی و نه‌و گوڵ ؟
مه‌لوولی و گوڵزار ؟ بێ زه‌وقی و بوڵبوڵ ؟....... ل383
كه‌واته ئه‌وه جوانی و بێگه‌ردی مه‌عشوقه كه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی سۆزی خۆشه‌ویستی له گیان و رۆح و دڵی بولبولدا، چونكه بولبول به هۆی تامی شیرینی فیداكاری و نه‌سیمی وه‌فا و حه‌وانگه‌ی ئارامی گوڵه‌وه‌یه كه مه‌ستی چاكه و سه‌نا خوانی یار(گوڵا) ده‌بێت و، ئیتر له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌شدا مانه‌وه‌ی ئه‌و سۆز و خۆشه‌ویستییه‌ی به‌رامبه‌ر به ئه‌و ئامانجی هه‌میشه‌یی بولبوله. لێره‌دا ئه‌م دووانه عاشق و مه‌عشوقێك نین كه گه‌یشتنیان به‌یه‌ك بریتی بێت له هێنانه‌دی حه‌ز و هه‌واو ئاره‌زووی جه‌سته و مه‌رامه‌كانی نه‌فس، به‌ڵكو هه‌موو یه‌ك ویستنیان ته‌نیا له‌به‌ر یه‌كترییه، چونكه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ خۆی هه‌وێنی خۆشه‌ویستی ئه‌وی دیكه‌ی هه‌ڵگرتووه و ده‌یه‌وێ به عیشق و خۆشه‌ویستییه‌وه له‌گه‌ڵا ئه‌وی دیكه‌دا بژی. گوڵا خۆی ده‌كات به عاله‌می ڕه‌نگا و ڕه‌نگی سه‌فا و جوانی و، خۆشه‌ویستی و گیان و یه‌ك ویستی خۆی و، مه‌یل كردنی بۆ گوڵستان و چه‌شتنی سۆز و هه‌وا و بۆنی عیشق به بولبول ده‌به‌خشێت و، بولبولیش هه‌میشه به چڕینی ئاواز و یاد و سه‌نای گوڵا سۆز و وه‌فای خۆی ده‌رده‌بڕێت و مه‌ست و شه‌یدای خۆشه‌ویستیی ئه‌و ده‌بێت، مه‌ستییه‌ك كه ئاگای له هه‌موو شته‌كانی ژیان ده‌بێت، وه‌ك چۆن شاعیری ناسكبین و جوانی (مه‌وله‌وی) وێنه‌ی سه‌رچاوه‌ی مه‌ستی بولبولمان ــ كه فه‌رشی جوان و رازاوه‌ی گوڵه‌كانه ــ بۆ ده‌خاته روو و ده‌ڵێ:
سه‌وزه وسته‌ن فه‌رش ئه‌و چه‌مه‌ن ده‌س ده‌س
گــوڵان جــام وه ده‌س بـوڵبـوڵان سـه‌ر مه‌س ... ل69
كه‌واته شه‌یدا بوونی گوڵا و بولبول بۆ یه‌ك، شهیدابوونێكه بۆ ڕاستی به‌خشین به هه‌وێنی جوانی و خۆشه‌ویستی و نزیكبوونه‌وه‌ی گیان و رۆحیان له یه‌كتر، چونكه لێره‌دا هیچ حه‌زێك له نێوان ئه‌م دووانه‌دا نه‌بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی نزیكبوونه‌وه له یه‌كتر، به واتایه‌كی تر نزیكبوونه‌وه‌ی بولبول له گوڵا ته‌نیا له‌به‌ر سه‌فای جوان و پاكی رۆحه نه‌ك شتێكی دی. عیشقی بولبول بۆ گوڵا وه‌ك عیشقی په‌روانه نییه بۆ شه‌مع، چونكه بولبول ده‌یه‌وێ رازی خۆی بۆ هه‌موو كه‌س ئاشكرا بكات و بڵێت كه من گوڵم خۆش ده‌وێ، ئه‌و نایه‌وێ ئاگری ده‌روون ناخی بڕزێنێ و بیسوتێنی، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ هه‌موو بلێسه و داخه گڕگڕتووهكانی بهاوێته ده‌ره‌وه تا ده‌روونی به فێنك و سه‌لامه‌ت بمێنێته‌وه. ئه‌و ده‌یه‌وێ توزقاڵێك له‌و شهرارهیهی كه گوڵا له دڵیدا هه‌ڵیگیرساندووه په‌رشی بكاته‌وه تا خۆشه‌ویستی و نزیكی و شه‌یدایی خۆی و سۆز و وه‌فای گوڵا به هه‌موو بیناییهكانی ده‌ورووبه‌ر نیشان بدات و بۆیان نه‌مایان بكات، واته لێره‌دا گوڵا وه‌ك په‌روانه سوتانی بیده‌نگ و فه‌نای بێفهریاد هه‌ڵنابژێرێ، به‌ڵكو به ئاواز و و نه‌غمه‌ی جوان و دڵڕفێنی خۆی هاوار ده‌كا و سۆزی خۆشه‌ویستی به گوێی عاشقاندا ده‌چڕێ، و به‌یانی عاشقیی خۆی ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه ناچێته سه‌ر رێچكه‌ی مه‌حوی چونكه مه‌حوی په‌روانه ئاسایه و ده‌یه‌وێ به بێده‌نگی له په‌نای مه‌عشوقدا بێت، وه‌ك مه‌حوی ده‌ڵێ:
سوتـانی به بێ ده‌نگییه ئــادابی مه‌حه‌ببه‌ت
وه‌ك بولبول ئه‌م ئه‌فغانه به په‌روانه حه‌رامه ...ل275
هه‌ربۆیه گوڵا به زمانی سكوت و بێده‌نگی و به هۆی پاكی و شه‌یدایی بۆ بینینی بولبول ئاگر له ناخی بولبول وه‌رده‌دات تا ئه‌و زمانحاڵی هه‌ردووكیان بێت و هه‌وێنی ئه‌و جوانییه ببه‌خشێ به هه‌موو بوونی ده‌ورووبه‌ری خۆیان تا جوانی و عیشقیش له زمانی سۆز و وه‌فای ئه‌م دووانه‌شه‌وه سه‌رچاوه بگرێ، مه‌حوی ده‌ڵێ:
به‌م زارییه كه ئاته‌شی به‌ردایه جه‌رگی دڵا
بولبول، مهگــهر زوبانهیی دڵیه لــه زارییه ...ل356
ئه‌مه وایكردووه كه كه‌سانی عاشقیش هه‌ندێكیان وه‌ك بولبول بن و هه‌ندێكی كه‌شیان وه‌ك په‌روانه رێگه‌ی ته‌یكردنی عیشق بگرنه‌به‌ر و مه‌نزڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و شتانه فه‌راهه‌م بهێنن كه ئه‌و جۆره وانانه‌یان پێده‌ڵێنه‌وه. ئه‌گه‌رچی هه‌ریه‌ك له‌م دووانه عیشق و خۆشه‌ویستی نه‌مایان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ عاشقی عیشقی حه‌قیقی بن و، هه‌ردوولا ته‌نیا له پێناو گه‌یشتن به ڕۆح و گیانی یه‌كتری خۆیان ده‌كه‌ن به قوربانی یه‌كتری، به‌ڵام ئه‌مه وای نه‌كردووه كه ئیتر له‌یه‌ك هه‌ڵبێن و دژایه‌تی ڕاستی بوونی ئه‌ویتر بكه‌ن، چونكه ئه‌نجام و مه‌به‌ستی هه‌ردوو لا زینده‌گی كردن و ژیانه له عاله‌می به‌رینی عیشق و مانه‌وه و دیدار له‌گه‌ڵا مه‌عشوقدا.
كه‌واته هۆی زیاد گرنگی دان به خۆشه‌ویستی گوڵا و بولبول ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ڕێگه‌ی سۆز و به‌خشنده‌یی و سه‌نا خوانی مه‌عشوق به گیان و به دڵا قه‌بوڵا بكرێت تا هیچ هێزێك نه‌بێت كه ئه‌م گه‌وهه‌ر و په‌یوه‌ندییه رۆحیی و مه‌عنه‌وییه‌ی ئه‌م دووانه له‌یه‌ك دوور بخاته‌وه و حه‌قیقه‌تی ژیانیان له دڵدا لێ بتۆرێنێ.
عاریفانیش هه‌میشه و هه‌رده‌م ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ل مه‌عشوقی حه‌قیقی دا به‌م شێوه‌یه بن تا هه‌میشه سه‌ناخوانی خوا بن، چونكه مه‌عشوقی حه‌قیقی هه‌ر ئه‌وه و هه‌ر ئه‌ویشه كه ئه‌و سیفه‌ته جوانانه‌ی خۆی له ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌ی گه‌ردوونییه‌وه نیشانی ئێمه‌ی مه‌خلوق ده‌دات، تاوه‌كو نه‌رمی و ناسكی و زه‌ریفی شته‌كان جوان هه‌ست پێبكه‌ین و به جوانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بنوێنین.
له چه‌ندین به‌یتی تری ئه‌م دوو شاعیره‌دا گرنگی دان به گوڵا و بولبول و شه‌مع و په‌روانه به روونی دیاره، وه‌ك مه‌حوی ده‌لێت:
چو من بلبل گلی را چون تو رنگین جلوه می شاید
چو تو گل بلبلی را همچو من خوش لهجه می باید ...ل500
....
زنی ێتش بدل بلبل نالان ای گل
گوش بر ناله جانكاه نداری هرگز
ێشیانم بگلستان خزان ێباد است
نكَژرد بر سر ما باد بهاری هرگز....503
ئه‌وا گوڵ وه‌ختی ڕۆینیه، ده‌بێ شیوه‌ن بكا بولبول
ئه‌مه سه‌رمه‌شقه، هه‌ر عه‌یشێ ده‌بێ سه‌ره‌نجامی ده‌بێ وابێ ...ل544
یان وه‌ك مه‌وله‌وی ده‌ڵێت:
ئاخ ، چراخ ! چ ئاخ ؟ ئاخ په‌ی ئاخدارێ
چون من خاگر خار ، خه‌مبار ، داخدارێ
بشیامێ وه سه‌یر سه‌ر سه‌راو چه‌مه‌ن
چ ئه‌و چراخم نه‌و چه‌مه‌ن، چ مه‌ن
ناڵه‌مان كه‌ردا چه‌نی بوڵبوڵان
چه‌نی ناڵیێ؟ چون سفته دڵان
تا نه قه‌فه‌سدا مانمان نه‌فه‌سێ
ئه‌وان په‌ی گوڵان، ئێمه په‌ی كه‌سێ ... ل55
یان:
ڕێزان سه‌وزه‌ی گوڵ مه‌عاریف وه گڵ
چۆڵ بیهن چه‌مه‌ن جه سۆزه‌ی بوڵبوڵ ...ل67
یان:
بووڵ وه یانه‌ی جه‌م نه‌و گوڵاڵان شه‌ند
چه‌مه‌ن بێ نه‌وای ناڵه‌ی بوڵبوڵ مه‌ند ...ل523
له‌م به‌یتانه و چه‌ندین به‌یتی دیكه‌دا هه‌موویان ئه‌و راستییه نیشان ده‌ده‌ن كه شاعیران زۆر به جوانی توانیویانه وێنای ئه‌و عیشق و زیندهگییهی بولبول و په‌روانه نه‌مایان بكه‌ن و له بهیتهكانیاندا نیشانی ئێمه‌شی بده‌ن.
ئه‌گه‌ر بێت و له گوڵا و بولبول باش بڕوانین ئه‌وا وێنه‌یه‌كی جوان و ناسكی جوانیی رۆحمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه چۆن به هۆیه‌وه دڕكهكانی گوڵا لای بولبول ده‌بنه‌وه به په‌ڕه‌یه‌كی ناسك و زه‌ریف و هه‌ست به ئازاریان ناكات، چونكه هه‌موو ئازاره‌كانیش دیسان لای ئه‌و ده‌بنه‌وه به هه‌وێنی شیرینی و جوانی و سه‌فای یه‌كتر، چونكه بولبول ئه‌وه‌نده گوڵی خۆش ده‌وێت كه ئه‌و كاته هه‌موو دڕكهكانیشی لێ ده‌بن به جۆرێكیتر له گه‌یاندن و مه‌فهومی ئه‌و په‌یوه‌ندییه جوانییه‌ی نیوانیان، ئه‌مه‌یه وای له گه‌وره شاعیری ئێرانی "سه‌عدی" كردووه كه بڵێت:
به ژكرش هر چه بینی در خروش است
دلی داند در این معنی كـه گوش است
نـه بلبل بر گلش تسبیح خوانــی است
كه هر خاری به تسبیحش زبانی است
كه‌واته هه‌موو شته‌كانی به‌رده‌م رێگه‌ی گه‌یشتن به گوڵا له‌لای بولبول دیسان ده‌بنه‌وه به جواتر كردنی هه‌وێنی ئه‌و خۆشه‌ویستییه هه‌ربۆیه هه‌موویان به گیان و به دڵ په‌سه‌ند ده‌كات، چونكه هه‌موو دڕكهكانی گوڵیش دیسانه‌وه هه‌ر یه‌كه‌و بۆ خۆی وانه و ده‌رسێكی نوێ به دڵی بولبولدا ده‌گوزه‌رێنی، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ویش هه‌موو شته‌كان له پێناو گه‌یشتن به ئه‌و به جوانی ده‌بینێت و قه‌بوڵیان ده‌كات.
لێره به دوا دێینه سه‌ر تهوهرهیهكه تر كه‌ویش عیشقی په‌روانه‌یه بۆ شه‌مع و نیشاندانی عاله‌می ئه‌و عاشق بوونه‌ی نێوانی ئه‌و دووانه‌یه كه وێنه‌یه‌كی دی له عیشق بۆ ئێمه به‌یان ده‌كه‌ن.
شه‌مع و په‌روانه
په‌روانه و شه‌مع ئه‌و عاشق و مهعشوقهن كه هه‌میشه و هه‌رده‌م عیشق كردوونی به دۆستی و مه‌حبوبی یه‌كتری، شه‌مع هه‌میشه نوری ئارامش و سوكنایی و تامه‌زرۆبوون به په‌روانه ده‌به‌خشێ و، په‌روانه‌ش ئامێزی وه‌فاو خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئه‌و نور و رۆشناییه ده‌كاته‌وه و به گیان و به دڵ ئه‌و ڕووناكیه له ئامێز ده‌گرێت و خۆی پێدهڕازێنێتهوه و له جوانی ئه‌و روناكییه سه‌رچاوه‌یه‌كی بچوكی سۆز و خۆشه‌ویستی به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ئه‌وه‌نده نزیك ده‌بێته‌وه تا هه‌موو خۆشی و ئامانجه‌كه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت و ئیتر كۆتایی به سوتان و فه‌نابوونی دێت و ده‌بێت به ڕۆحێكی هه‌میشه‌ی زیندووی بێ جه‌سته، كه له عاله‌می هیواكانیدا ده‌ژی و هه‌رده‌م عیشقی مه‌عشوقه‌كه‌ی به زیندوویی له دڵدا ده‌پارێزێت و بۆ هه‌میشه ته‌نیا به رۆحێكی فڕیوی پڕ له عیشق هه‌رده‌م به‌ده‌وری ئه‌و نوره‌دا په‌رواز ده‌كات و عاریفانه له ژیاندا ده‌ژی.
شه‌مع و په‌روانه نمونه‌یه‌كی جوان و ڕاسته‌قینه‌ی حه‌قیقه‌تی عیشقن كه زۆر جار بوون به مامۆستا و پێشه‌نگی ئه‌وانه‌ی كه ئیددیعای عاشق بوون ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت زۆر جار عاریفان و عاشقان شێوازی عیشقی شه‌مع و په‌روانه ده‌كه‌ن به پێوه‌ر بۆ هه‌بوونی عیشقی عاشقان و كه‌سانی دڵزیندوو، تا ئه‌وه بخه‌نه روو كه عاشق بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك په‌روانه عاشق بێ، ده‌بێ ئاماده‌بێ و ئاماده‌گی ئه‌وه‌ی هه‌بێ كه له‌ناو عیشقی مه‌عشوقه‌كه‌یدا بتوێته‌وه و هه‌موو وجودی پڕ بێت له په‌یامه‌كانی عیشق و دۆستایه‌تی و یه‌ك ویستی، تا بتوانێ حه‌قیقه‌تی عاشق بوون بچێژێ و ده‌رك به نهێنییه‌كانی ئه‌و گه‌وهه‌ره قه‌شه‌نگ و ره‌نگینه‌ی زینده‌گی بكات و ببێت به قوتابی مه‌دره‌سه‌ی عیشق و، له كه‌نار زه‌ریای پڕ له نه‌شئه و شه‌پۆلداری ئه‌م عاله‌می هه‌ستییه‌دا نه‌سیمی سوكنایی به خه‌ڵات وه‌ربگرێت، تا بتوانێ به ته‌واوی ئه‌و مانا راست و كامڵهی كه له وێناكانی ئه‌وانه‌وه له به‌رچاوی دڵی ئێمه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه ببینێت و به ته‌واوی له ناخ و رۆح و ههستییدا جێگیر ببن، تا ئێمه‌ش بكه‌وینه به‌ر ئه‌و مانا و پێناسه‌یه‌ی كه له روانگه‌ی شه‌مع و په‌روانه‌وه بۆ عیشق كراوه، وه‌ك چۆن مه‌حوی به زمانحاڵی په‌روانه‌وه دێته‌گۆ و پێمان ده‌ڵێ :
زوبانی حاڵی په‌روانه له وه‌ختی سوتنا ده‌یوت:
كه‌سێ واریپمه وه‌ك من بێ، له عیشقا خۆ بسوتێنێ ...ل311
ئه‌گه‌ر زمانحاڵی په‌روانه بۆ شه‌مع به‌وشێوه‌یه بێت و ئه‌وانه به شوێن پێ هه‌ڵگری خۆی دابنێ كه سوتان و فه‌نابوون له عیشقدا هه‌لبژێرین، كه‌واته ئه‌وانه‌ش كه لافی عاشق بوون لێده‌ده‌ن و ئیددیعای عاشق بوون ده‌كه‌ن پێویسته په‌یوه‌ندی و وابهستهگییهكانی شه‌مع و په‌روانه و هه‌وێنی ئه‌و عه‌شقه‌ی نێوانیان بكه‌ن به هه‌وێن و پێشه‌نگ بۆ گه‌یشتن به جوانی و حه‌قیقه‌تی ئه‌و شته‌ی كه ده‌یڵێن، تا به ته‌واوی نهمایانی حه‌قیقه‌تی ئه‌و تام و ژیانه بكه‌ن كه ئه‌و جۆره زینده‌گییه به ئه‌وانی ده‌به‌خشێ، چونكه كاری عاشق دیاره هه‌میشه توانه‌وه‌یه له عیشقی مه‌عشوقدا و به ته‌واوی په‌سه‌ند كردنی هه‌موو ئه‌و میوه و به‌رهه‌مانه‌یه كه له گه‌یشتن به‌و تامه‌دا ده‌بێ بیانچێژێ، وه‌ك چۆن مه‌حوی ده‌ڵێ :
دیاره خۆ په‌روانه هه‌ر سوتانه ئه‌صڵی موددهعای
بۆیه ئێمه‌ش عاشقین، ئه‌ی شه‌خصی ئاته‌ش خو، به خوت ... ل 14
گه‌ر به وردی له دیوان و به‌یته‌كان را بمێنین ده‌بینین زۆرجار مه‌حوی داوامان لێ ده‌كات كه شوێن پێ و رێچكه‌ی ته‌یكردنی رێگه‌ی په‌روانه هه‌ڵبژێرین، بۆ نمونه ده‌ڵێ:
سه‌كینه‌ی مه‌رته‌به‌ی سوتانیه ئاته‌ش په‌رستی عیشق
ئه‌گه‌ر صاحێب ئیراده‌ت بێ عه‌جه‌ب پیرێكه په‌روانه ...ل278
یان:
علم عشق از حچرت پروانه " محوی " یاد گیر
بر مدار اصلا مگر از سفره ێ‌زاد .... ل494
یان:
سوتانی به بێده‌نگییه ئادابی مه‌حه‌ببه‌ت
وه‌ك بولبول ئه‌م ئه‌فغانه به په‌روانه حه‌رامه ...ل275
له‌م به‌یتانه و له به‌یته‌كانی تری ا مه‌حوی شاعیردا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه زۆرتر نمونه و پێشه‌نگ و كانیاوی ته‌قینی ئه‌و سۆز و خۆشه‌ویستییه‌ی ناخی نمونه‌ی په‌روانه به‌سه‌ر بولبولدا هه‌ڵده‌بژێری و ئه‌وی زیاتر كردووه به پێوه‌ر، چونكه ره‌نگه به لای ئه‌وه‌وه سوتانی بێده‌نگ و توانه‌وه له عاله‌مێكی سكوتدا باشتر و زیاتر له عیشقی نزیك ده‌كاته‌وه، وه‌ك له غه‌وغا و فه‌غان و فه‌ریاد.
ئه‌گه‌ر بێت و مرۆڤ له هه‌موو ئه‌و جوانی و سۆز‌و وه‌فاو خۆشه‌ویستییه‌ی نێوان شه‌مع و په‌روانه وانه‌ی خودی عیشق و خۆشه‌ویستی وه‌ربگرێ ئه‌وا ئه‌وكاته ئه‌وه‌ش ده‌زانێ و په‌ی به‌وه ده‌بات كه چ كه‌سێ ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ی له‌ناو شه‌مع و په‌روانه و مه‌خلوقات و خاوه‌ن گیانهكاندا دروست كردووه تا ئه‌م به‌و شێوه‌یه وێنای جوانی ئه‌و خۆشه‌ویستییه بكات و له سه‌رچاوه‌كه‌ی نزیك بێته‌وه تا عیشق و زینده‌گی و سۆز و وه‌فای لێوه بخوازێ.
نمونه‌ی ئه‌و عیشقی شه‌مع و په‌روانه ئه‌وه‌یه كه په‌روانه سه‌ره‌تا عاشقی عاشق بوونه ئه‌نجا عاشقی مه‌عشوق واته یه‌كه‌م جاره په‌ی به مه‌عشوق و مه‌حبوب بردووه و نوری ئه‌و زیندوویهتییهی ده‌رك پێكردووه ئه‌نجا دواتر بۆ گه‌یشتن له حه‌قیقه‌تی مه‌عشوق و راسته‌قینه ژیان، خۆی كردووه به عاشقێكی ته‌واو شه‌یدا و تامه‌زرۆ تا هه‌میشه و هه‌رده‌م له گه‌ڵ مه‌عشوقدا بێت و له پێكه‌وه‌بوونی له‌گه‌ڵا ئه‌ودا ژیانی ئه‌م به‌ته‌واوی مانا وه‌ر بگرێت، وه‌ك مه‌حوی ده‌ڵێت:
سوختن ێموزی از پروانه پس عاشق شدن
یاد گیر اول ز دانایی فن ێداب داب ...ل480
كه‌واته په‌روانه سه‌ره‌تا ده‌بێ ئاماده‌ی وه‌رگرتن و به‌رگه‌گرتنی ئه‌و نور و سوتانه بێت كه به نزیكبوونه‌وه له شهمعهوه ده‌ستی ده‌كه‌وێت یان رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و، ئاماده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی فه‌نا بوون هه‌ڵبژێرێت تا به سوتان و توانه‌وه بۆ هه‌میشه و به یه‌كجاری لای مه‌عشوقه‌كه‌ی بمێنێته‌وه و له نزیك سۆز و ئامێزی ئه‌ودا بتوانێت له مانای ئه‌و ژیانه بگات كه هیوای بۆ ده‌خوازێت.
كه‌واته شه‌مع و په‌روانه وێنه‌ی جوانی عیشقێكن كه عاشق و مه‌عشوقێك نهمایانی ده‌كه‌ن و، ده‌توانن بن به حه‌كیم و مامۆستا و پیرێكی دڵزیندوو، هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م وێنه جوانه له دڵی جوان و پاكی مه‌حویدا پرشنگ بداته‌وه و بڵێت :
سه‌كینه‌ی مه‌رته‌به‌ی سوتانیه ئاته‌ش په‌رستی عیشق
ئه‌گه‌ر صاحیب ئیراده‌ت بێ عه‌جه‌ب پیرێكه په‌روانه... ل278
واته مه‌حوی شه‌مع و په‌روانه‌ی كردووه به مامۆستا و حه‌كیمی خۆی كه ده‌رس و وانه‌ی عیشقیان لێوه فێرده‌بێت، ته‌نانه‌ت له‌و دیمه‌ن و وێناكردنه‌وه ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه بڵێ مادام په‌روانه هێنده عاشقی شه‌معه و هێنده مه‌خلوقێكی خاوه‌ن دڵ و گیان به‌خشی ده‌ستكه‌وتنی عیشق و حه‌قیقه‌ت و زینده‌گییه تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه ئاماده‌یه خۆی بۆ بسوتێنێ كه‌واته منیش ده‌توانم بیكه‌م به مامۆستا و حه‌كیم و مورشیدی خۆم بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌كانی گیان فیدایی و فه‌نابوون و شه‌یدایی لێوه فێربم، چونكه به گه‌یشتن یان به نهگهیشتنم به مه‌عشوق هه‌ر ده‌بێ ئه‌و ڕێگه‌یه هه‌ڵبژێرم و رێبواری ئه‌و رێگه‌یه بم كه كۆتاییه‌كی سوكناییه له‌به‌رده‌م مه‌عشوقدا، چونكه به ته‌نیا رێگه هه‌ڵگرتن به‌ره‌و لای مه‌عشوق خۆی نمونه‌یه‌كی بچوكه له ژیان له‌گه‌ڵا مهعشوقداو ئاواته‌خوازی دڵ و گیان و رۆحێكی پڕ له عیشق، عیشقیش هێنده گه‌وره‌یه كه عاشق به مه‌عشوقه‌وه په‌یوه‌ند و وابه‌سته ده‌كات كه هه‌میشه و هه‌رده‌م ئاوات له‌گه‌ڵا بوونیدا ده‌خوازێ، وه‌ك چۆن ده‌ڵێ :
ده‌رسی عیشقم هه‌ر له كن په‌روانه یا بولبول بووه
بیگه‌مێ یا نه‌یگه‌مێ هه‌ر مه‌شقی ئوستادی ده‌كه‌م...ل234
شه‌مع و په‌روانه كه بوون به سه‌ر مه‌شق و پێشه‌نگی زۆربه‌ی عاریفان و عاشقان هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێكیان هه‌میشه نورو ڕوناكی و پرشنگی عیشق و سوكنایی ده‌به‌خشێت و ئه‌وی دیكه‌شیان ده‌بێ به گیان و به دڵ قبوڵی بكات تا به‌و سوكناییه بگات، چونكه وه‌رگرتنی سوكناییش هه‌ر له وه‌رگرتنی ئه‌و نورهوهیه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه شه‌مع بۆیه روناكی په‌خش ده‌كات، تا په‌روانه له خۆی نزیك بكاته‌وه و بیكات به عاشقی و خۆی و ئاسوده‌یی لێوه ده‌ست بكه‌وێت، كه‌واته دیسانه‌وه مه‌عشوق عاشقی خۆش ده‌وێت و هه‌میشه ده‌یه‌وێت كه عاشق عیشقی مه‌عشوق و سوكنایی له دڵ و ده‌روونیدا وه‌ك گوڵستانێك بێت كه عه‌ترو شادی په‌خش بكاته‌وه، واته مه‌عشوق ده‌یه‌وێت گه‌وره‌یی و وه‌فای عیشق دیسانه‌وه بكاته وێنه‌یه‌كی تری حه‌قیقه‌تی عیشق و له دڵا و ده‌روونی عاشق‌دا نه‌مایان بێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌میشه ته‌نها له‌به‌ر زینده‌گی و مانه‌وه‌ی ژیانی سه‌رمه‌دی و باڵابوونه له‌م زه‌مینه بچوك و نزمه‌دا.
هه‌ر بۆیه عاریفان زۆر جوان هه‌ستیان به‌مه كردووه و به‌م جۆره لێكیان داوه‌ته‌وه كه ده‌بێ ئه‌وه چی بێت كه وا له په‌روانه بكات خۆی بۆ شه‌مع بسوتێنێ؟! یا خود ده‌بێ ئه‌وه چی بێت كه شه‌مع ڕازییه به‌وه‌ی كه په‌روانه به‌م شێوه‌یه بۆی بسوتێ؟! هه‌ربۆیه ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه ده‌ڵێن، ده‌بێ من چۆن عاشقی مه‌عشوقێك نه‌بم كه خۆم و عاشق بوون و عیشقیش هه‌ر هی ئه‌ون، من چۆن عاشقی مه‌عشوقێك نه‌بم كه هیچ عه‌یب و تاریكی و هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتی تێدا نییه و كه‌ماڵی جوانی و ناسكی و زه‌ریفی و عیشق و مه‌عشوقیش ته‌نیا لای ئه‌وه، بۆیه من ده‌بێ عیشق و سوتان و و زینده‌گی و فه‌نابوون و مانه‌وه‌شم هه‌ر بۆ ئه‌و (خوا) بێ.
به‌ڵام لێره‌دا شتێكی زۆر گه‌وره‌تر و گرنگتر هه‌یه كه ئه‌ویش ئاشكراكردنی راز و ئه‌سراری ئه‌و نهێنییه‌یه كه بۆچی ده‌بێ مه‌عشوق (شه‌مع) ئاماده‌بێ تا عاشق (په‌روانه) خۆی بۆ بسوتێنێ و له پێناو گه‌یشتن به‌ودا په‌ڕو باڵی فڕینی بسوتێن و له پێناو ئه‌ودا فه‌نابوون هه‌ڵبژێرێ، به‌ڵام مه‌حوی زۆر جوان وه‌ڵامی ئه‌مه ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ:
" محوی " ز تب شوق تو بگداخت خود ای شمع
امشب بعزاخوانی پروانه بیرون ێ .... ل474
هه‌ربۆیه ره‌نگه ئێمه‌ش له راڤه‌ی ئه‌مه‌دا بتوانین بڵێین كه ده‌كرێ خودی شهمعیش له‌به‌ر سۆز و شه‌وقی په‌روانه‌یه كه ئاگری شه‌وق و تامه‌زرۆبوون له خۆی به‌ربدات وای لێكردووه كه سه‌رتاپێ هه‌مووی وه‌ك ئاگری لێ بێت و نورو روناكی ببه‌خشێت و په‌روانه كه‌مه‌ندكێش بكات بۆ لای خۆی و له نزیك كردنه‌وه‌ی له خۆی ئه‌ویش په‌ڕ و باڵی بسوتێت. كه‌واته ده‌توانین بڵێین شه‌مع و په‌روانه هه‌ردوولا زۆر تامه‌زرۆی یه‌كترن و عاله‌مێكی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رچاوه‌ی عیشق و خۆشه‌ویستین.
ته‌نانه‌ت زۆرجار شاعیران ئه‌وه‌نده چوونه‌ته ناو قوڵایی ئه‌م بابه‌ته‌وه تا ده‌ركیان به هه‌ندێ له نهێنییه‌كان كردووه، بۆ نمونه سه‌عدی شیرازی گه‌وره شاعیری ئێران ئه‌م قسه‌كردن و وتووێژه‌ی نێوان شه‌مع و په‌روانه ده‌خاته روو و وێنه‌یه‌كی جوانی ئه‌و شه‌یدابوون و سوتان و فهنابوونهمان له چه‌ند به‌یتێكدا بۆ ده‌خاته روو، و باسی جوانی و كامڵی ئه‌و عیشقه‌مان بۆ ده‌كات و، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه نهێنی ئه‌م سوتان و گفتوگۆیه‌ی نێوان ئه‌م دوانه چییه، وه‌ك ده‌ڵێ:
شبی یاد دارم كه چشمم نخفت شنیدم كه پروانه با شمع گفت
كه من عاشقم گر بسوزم رواست تو را گریه‌و سوز، باری چراست؟
كه ای مدعی، عشق كار تو نیست كه نه صبر داری، نه یارای ایست
تورا ێتش عشق اگر پر سوخت مرا بین كه از پای تا سر بسوخت
واته لێره‌دا سه‌عدی به زمانحاڵی شه‌مع و په‌روانه‌وه پێمان ده‌ڵێ كه په‌روانه به شه‌مع دڵی كه من عاشقم و، ره‌وایه ئه‌گه‌ر بسوتێم، به‌ڵام ئه‌م گریان و سوتانه‌ی تۆ بۆ چییه؟ هه‌ربۆیه شهمعیش له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا ده‌ڵێ كه عیشق كار و پیشه‌ی تۆ نییه، چونكه نه ئارام ده‌گری و نه خۆ ڕاگری، راسته ره‌نگه تۆ ئاگری عیشق پڕ و باڵی سوتاندبیت، به‌ڵام له من بڕوانه كه سه‌ر تا پێم و هه‌موو گیانم خه‌ریكه ده‌سوتێ و، هه‌موو وجود و بوونم هه‌ر ئاگر و سوتان. كه‌واته ده‌توانین بڵێن له وێناكردنی ناسك و جوانبینی مه‌حوی و سه‌عدی شاعیره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه عاشقییه‌تی شه‌مع بۆ په‌روانه زۆر له هی په‌روانه زیاتر و هه‌ر ئه‌و تیشك و رۆشنایی و نوره پاك و بێگهردهشه كه جارێكی تر په‌روانه به‌ره‌و مه‌نزڵگه شه‌مع كه‌مه‌ندكێش ده‌كات و ئه‌ویش ئاماده‌گی ئه‌وه په‌یدا ده‌كات كه له‌و رێگه‌یه‌دا فه‌نابوون هه‌ڵبژێرێت و بسوتێت.
هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌م سۆز و خۆشهویستییهشدا دیسانه‌وه زۆر جار عاشقان له نمونه هێنانه‌وه‌ی شه‌مع و په‌روانه وه‌ك جیهانێكی پاك و ئاسمانێكی خۆشه‌ویستی، دڵته‌نگن به‌وه‌ی كه مه‌عشوق لایان لێ نه‌كاته‌وه و هیچ باكی له بوون و نه‌بوونی ئه‌وان نه‌بێت، چونكه ئه‌وان ده‌ڵێن مه‌عشوق (شه‌مع) عاشق (په‌روانه)ی زۆری بهدهورایه، له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش نه‌بین خۆ مه‌عشوق باكی نییه و لا له ئێمه ناكاته‌وه، وه‌ك چۆن مه‌وله‌وی ده‌ڵێ :
وه‌ر نه شه‌م هه‌زار په‌روانه دار‌و
ئه‌ر یۆشا كه‌م بو په‌روا نه‌دارو...ل471
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌عشوق عاشقی خۆش نه‌وێت ئه‌وا ڕووناكی خۆی په‌رش ناكاته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر شهمعیش په‌روانه‌ی خۆش نه‌وێت ئه‌وا ڕووناكیه‌كه‌ی خامۆش ده‌كات، چونكه مه‌عشوق هه‌میشه ده‌یه‌وێت عاشقی زۆری به دهورابێت و سوكناییان پێببه‌خشێت، كه كه‌ماڵی ئه‌م گه‌وره‌یی و سوكناییهش دیسانه‌وه ته‌نیا لای خوای جوانكاری بوونه‌وه‌ره، كه ئێمه‌ی به‌نده و مه‌خلوقی خۆی بۆ لای خۆی راده‌كێشێت و به عیشقی هه‌میشه‌یی خۆی تینوومان ده‌كات تا هیچ كات تینوویهكی بێ ئاو نه‌بین كه له عاله‌می زینده‌گیدا بیابانه‌كان هه‌ڵبژێرین.
هه‌ر بۆیه سوتان به‌شێك یان ته‌واوی مانای عاشق بوون و حه‌قیقه‌تی عیشقه و، ده‌توانین بڵێن هه‌موو ژیانیش یانی عیشق. هه‌موو شته به به‌ها و گه‌وهه‌ر بهنرخهكانیش هه‌ر له‌و عیشق و سوتانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و، هه‌موو خوێندنه‌وه وێناكردنهكانیشمان بۆ گه‌یشتن و په‌ی بردنه و به عاله‌مه گه‌وره‌یه، وه‌ك چۆن "مه‌حوی" ده‌ڵێ:
ئوصولی دینی عیشقه سوتن و به‌س
په‌ڕی پهروانهمه ( جمع و الجوامع )...ل168
چونكه وه‌ك شاعیر (ره‌ی معیری ) ده‌ڵێ هه‌ر سوتانه كه پێمان ده‌گه‌یه‌نێ و كامڵمان ده‌كات و، له منی جه‌سته دوورم ده‌خاته‌وه و ده‌مخاته ناو عاله‌مێكی گه‌وره‌تر و ناسینی خۆم و زینده‌گی و سوتان و فه‌نابوون، وه‌ك ده‌ڵێ :
سوزد مرا, سازد مرا در ێتش اندازد مرا
وز من، رها سازد مرا، بیگانه از خویشم كند
(واته: ده‌مسوتێنێ، و كامڵم ده‌كات و ده‌مخاته ناو ئاگره‌وه و، له "من" دوورم ده‌خاته‌وه و ده‌مخاته ناو عاله‌می خوده‌وه.)
یان وه‌ك مه‌حوی ده‌ڵێ:
بڕوانه سوتنم ، وه‌ره ، بڕوا كه من نه‌مام
په‌روانه‌م ئیترم نیه په‌روا كه من نه‌مام .....213
یان:
بڵا گوڵا ئاته‌شی تێ به‌رببێ ، په‌روانه بێ بولبول
ده‌بێ هه‌ر بچمه باغ و ڕازی دڵا شهممێكی به‌ر باده‌م .....227
كه‌واته سوتان و به‌ركه‌وتنی تیشكی عیشقی مه‌عشوق و مه‌حبوب ده‌بێته هۆی فه‌نابوون و كامڵ كردن و پێگه‌یاندن بۆ ژیانی له عاله‌می عیشقدا. هه‌ربۆیه زۆرجار مه‌حوی په‌روانه به سه‌ر بولبولدا هه‌ڵده‌بژێری و سوتانی پێ باشتره. جگه‌له‌وه دیسانه‌وه مه‌ولانای ڕۆمیش باسی ئه‌و سوتانهمان بۆ ده‌كات و ده‌ڵێ:
بی خود شدهی ێنم, سرگشته و حیرانم گاهیم بسوزد پر، گاهی سر و پر سازد
واته ره‌نگه هه‌ندێ جار له كاتی حه‌یران بوونم له ناو ئه‌م عاله‌مه‌دا عیشق په‌ڕ و باڵه‌كانم بسوتێنی یا خود ره‌نگه گیان و رۆح و و په‌ڕ و باڵی فڕینم بۆ دروست بكات, كه ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه هه‌ر مه‌به‌ستی په‌روانه‌یه كه چۆن هاتووه‌ته گۆ و رازی عیشقی خۆیمان بۆ به‌یان ده‌كات و ده‌یه‌وێ به‌م جۆره ئه‌دایه به‌شێك له ئه‌سراری گه‌یشتن به مه‌عشوق و، سوتانی له‌و پێناوه‌دا بۆ ئێمه به‌یان بكات تا ئێمه‌ش به‌جوانی مانای ئه‌و راستییه وه‌ربگرین و به‌عیشق و خۆشه‌ویستییه‌وه مانای عیشق وه‌ربگرین و به شوێن گرتنی له جیهانی رۆح و گیاندا ژیانی سه‌رمه‌دی ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه.
كه‌واته له كۆتایی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه كورته‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی نمونه‌ی شه‌مع و په‌روانه و گوڵا و بولبول له لای زۆربه‌ی شاعیران به تایبه‌ت مه‌وله‌وی و مه‌حوی وێناكردنێكی جوانی عیشق و حه‌قیقه‌تی گه‌یشتن به مه‌عشوق و ته‌یكردنی رێگه‌یه له باخی هه‌میشه سه‌وزی عیشقدا، هه‌ربۆیه هه‌ندێ جار ره‌نگه له یه‌كێكیانه‌وه بچنه‌سه‌ر ته‌ریقه‌تی ئه‌ویتر وه‌ك چۆن مه‌حوی ده‌ڵێ:
چون نیم پروانه بلبل وار ێهی می‌كنم
گاعگم از دست چون ناید گناهی می‌كنم ....ل518
ده‌بینین لێره‌دا مه‌حوی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌و كاته‌دا ناتوانێت سوتان و توانه‌وه و فه‌نابوون هه‌ڵبژێرێ و به‌رگه‌ی بێده‌نگی ناگرێ و، ناتوانێت ئاه و ئازاره‌كانی باس نه‌كات و كه‌یف و خۆشییه‌كانی ده‌رنه‌بڕێت، هه‌ربۆیه په‌نا ده‌باته به‌ر لاسایی كردنه‌وه‌ی عیشقی بولبول تا بتوانێ هاوار و فه‌غان و كه‌یف و خۆشییه‌كانی به گوێی هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌دا بچرپێنێ و كۆڵهبار و قورسایی ناو دڵی سوكتر بكات و ئاسوده‌یی بكاته میوانی دڵا و ده‌روونی .
كه‌واته ئه‌وه‌ی كه له دیوانی "مه‌وله‌وی" و "مه‌حوی" له وێناكردنی عیشقدا ره‌نگ ده‌داته‌وه ئه‌وه‌یه كه مه‌وله‌وی زیاتر په‌یره‌وی ته‌ریقه‌تی عاشق بوونی بولبولی كردووه و ده‌یه‌وێ خۆشه‌ویستی خۆی به ئاشكرایی ده‌ر ببڕیت و به زمانی ئاواز و نه‌وا و سه‌دایه‌كی دڵڕفێنه‌وه ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ گوڵا ده‌ر ببڕێت، به‌ڵام مه‌حوی وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد زیاتر به ده‌وری عیشقی په‌روانه‌دا ده‌سوڕێته‌وه و سوتان و فه‌نابوون هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌یه‌وێت و وه‌ك خودی سوتان بێده‌نگ بێت و عاشقێكی بێده‌نگ بێت.
هه‌رچۆنیك بێت ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه بتوانین له شیعره‌كانی ئه‌مانیشه‌وه بڵێین عیشق هه‌موو مه‌عنه‌وییه‌ته‌وه و ژیان به‌مه‌وه مانای ته‌واوی هه‌یه هه‌ر ئه‌مه‌شه كه وای له‌مان كردووه له‌م پێناوه‌دا ئه‌م هه‌موو ناخه ده‌ر ببڕن تا مانای عیشق كامڵا و كامڵتر نیشان بده‌ن و، به عیشقه‌وه له ژیاندا عاشق و زیندوو بن.
سه‌رچاوه‌كان:
1) دیوانی مه‌حوی، لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عبدالكریمی مدرس، چاپی یه‌كه‌م (انتشارات كردستان)، 2003
2) دیوانی مه‌حوی، لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی مه‌لا عبدالكریمی مدرس، چاپی دووه‌م (انتشارات كردستان)، 2004
3) (هنر، زیبایی، تفكر) ، محمدرچا ریخته گران، چاپ اول، چاپ: گلبان چاپ، 1380
4) دیوان حافڤ، پرویز ناتل خانلری، چاپ دووم، چاپخانه نیل، 1375
5) ێرایههای ادبی( قالب های شعر، بیان و بدیع)، دكتر روح الله هادی، 1382
6) معنای عشق، دكتر رچوی خسروانی، چاپ سوم، چاپخانه پرستش، 1383
7) مه‌قالاتی عیرفانی ده‌رباره‌ی عیشق و په‌روانه و بولبول.