پرسی دیموكراسیخوازی و به‌رگری له مافی مرۆڤ به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له‌سه‌ر مافی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان بكرێ، پرسێكی نه‌گونجاو دێته‌به‌رچاو، به‌ڵام باسكردن له‌سه‌ر مافی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كارێكی دژوار و زه‌حمه‌ته. له‌لایه‌كه‌وه، ئاڕاسته و نواندن و پاساوی مافی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه له ئاستی تیۆرییه‌وه رووبه‌ڕووی كێشه و دژواری ده‌بێته‌وه و سه‌ركه‌وتن دهسناكهوێ مه‌گه‌ر به هۆی لایه‌نی خوێنده‌واره‌وه نه‌بێ كه پێداگرانه دانیشن بۆ لێكدانه‌وه‌یه‌كی رێكوپێكی ئه‌و كێشانه. له‌لایه‌كیتره‌وه، باسكردن له‌سه‌ر مافی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی بابی تیۆری و هێمنایه‌تی نامێنێته‌وه و خێرا رووبه‌ڕووی ژیانی راسته‌قینه و رۆژانه‌ی خه‌ڵك ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵا ئاپۆره‌ی سۆزه تامهزرۆكان تێكهڵادهبێ.
له‌م نووسراوه‌دا من تێده‌كۆشم بۆئه‌وه‌ی شیكردنهوهیهكم هه‌بێ له‌سه‌ر پرسی مافی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له پانتایی وتوێژێكی (گفتمان) به‌رفراوانتری مافی مرۆڤ و دیموكراسیدا و له كۆتاییدا به‌م قه‌ناعه‌ته بگه‌م كه دیموكراسییه‌تی دادپه‌روه‌رانه، تا ئه‌وكاته‌ی به فه‌رمی دان به مافی تایبه‌تی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌نرێ، نایه‌ته‌ئاراوه.
گرنگترین گریمانه سه‌ره‌تاییه‌كانی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه (یه‌كه‌م)، داموده‌زگای یاسایی و سیاسییه‌كان له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا ته‌نها ئه‌وكاته‌ی شه‌رعییه‌تیان هه‌یه كه له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌ریتێك دامه‌زرابن كه شیاوی ئه‌وه‌بن بهرگریانلێبكرێ. (دووه‌م)، گرنگترین به‌هاكانی ژیانی به كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی. چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌رییه. له گریمانه‌ی دووه‌مدا رێكخراوه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، یاساییه‌كان.. هتد، له ئاستی نه‌ته‌وه‌ه و نێونه‌ته‌وه‌ییدا بۆئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تیان هه‌بێ، پێویسته دادپه‌روه‌ربن و ئه‌نجامی سه‌ره‌كیشیان راگری و به‌رگریكردن بێ له دادپه‌روه‌ری. به‌پێی ئه‌م گریمانه سه‌ره‌تاییانه، شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان له هه‌ردوو ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا، به پێوه‌ری راده‌ی بهرگریكردنیانه له پێویستییه‌كانی پره‌نسیپی دادپه‌روه‌ری دیاریده‌كرێ.
به‌داخه‌وه داموده‌زگای یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا به‌رده‌وام له‌سه‌ر دابینكردن و پاراستنی ئاشتی و ته‌بایی دانراوه. واته دوائامانجی ئه‌م ده‌زگا یاساییه دابینكردنی ئاسایش و ئه‌و سه‌قامگیرییه‌یه كه له پاشیه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ. له‌به‌رئه‌وه‌یه كه له ده‌زگای یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌وڵه‌تێك شه‌رعییه‌تی هه‌یه كه بتوانێ له سنووری ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیدا، به هێزه‌وه ده‌ركه‌وێت و گوێڕایه‌ڵی هاوڵاتی و شارومه‌ند بپارێزێت و له‌م رێگایه‌وه سه‌قامگیری و رێكوپێكی رێژه‌یی له‌و سنووره‌دا پێكبێنێ. بهمچهشنه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته مافی ئه‌وه به‌ده‌ستدێنن كه به نوێنه‌رایه‌تی له جه‌ماوه‌ری خۆیانه‌وه له گۆڕه‌پانی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ده‌بێ به لایه‌نی ره‌وا بۆ واژۆكردنی رێكه‌وتنامه و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، به واتایهكیدیكه له چوارچێوه‌ی ده‌زگای یاسایی هه‌نووكه‌ییدا، ره‌وایی و شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵات پێناسه‌ده‌كرێ.
به‌ڵام له شێوازی دادپهروهرییهكهیدا، ئاراسته‌ی ده‌زگای یاسایی و سیاسی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌دابینكردن و گهرهنتیپێدان به دادپه‌روه‌ری كه به ئه‌نجامده‌گات. له‌م شێوازه‌دا ئه‌نجامی سه‌ره‌كی ته‌بایی و ئاشتی نییه، به‌ڵكو ئاشتی و ته‌بایی دادپه‌روه‌رانه‌یه. له‌م چوارچێوه‌دا ته‌نها به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تێك به‌به‌كارهێنانی هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی رێكوپێكی و سه‌قامگیری هێناوه‌ته‌ئاراوه شه‌رعییه‌ت و ره‌وایی پێنابه‌خشرێت. لێره‌دا ده‌وڵه‌ت رهوادهبێ هه‌ڵگری دوو مه‌رجی سه‌ره‌كی بێت: یه‌كه‌م: ده‌بێ ئه‌م ده‌وڵه‌ته له رێگای ده‌زگایه‌كی راوێژكاری بناغه‌ییدا، نوێنهرایهتیبكات له ده‌نگ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینه جیاوازه‌كانی ناو سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای هاوده‌نگی و هاوڕایی هاوڵاتیان كه هاوكات هه‌ڵگری پاساوی ئه‌خلاقیش بێت، به‌كاربێنێت. دووم: خاڵی دووه‌م دادپه‌روه‌رانه‌بوونی ئه‌و رێكوپێكی و سه‌قامگیرییه‌یه كه ده‌یخولقێنێ. واته لانیكه‌م، رێزگرتن له مافی سه‌ره‌كی هاووڵاتییان به‌گشتی و هه‌روه‌ها ره‌خساندن و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رفه‌تی سوودوه‌رگرتن له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و یاسایه له یه‌كسانی بۆ هه‌موو هاوڵاتیان. به‌مپێیه و لێره‌دا شه‌رعییه‌تی ده‌وڵه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌هێزبوونی، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه شه‌رعییه‌تی پێده‌به‌خشێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌قامگیره. ده‌وڵه‌تی ره‌وا، ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته، نه خاوه‌نهێز.
به‌مپێیه، له چوارچێوه‌ی شێوازی دادپه‌روه‌ر ره‌هه‌نددا، ده‌زگای سیاسی و یاسایی دادپه‌روه‌رانه، بهرگریدهكات له مافی سه‌ره‌كی مرۆڤگه‌لێك له ژێر ركێفی ئه‌ودان. به واتایهكیتر، دابینكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی مرۆڤ مه‌رجی پێویسته بۆ سه‌رخستنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی. ده‌زگایه‌ك كه له ناویدا مافی ئینسانی له ئاستێكی به‌ربڵاو و به‌رنامه بۆداڕێژراودا، پێشێلبكرێ، نادادپه‌روه‌رانه‌یه و دووره له شه‌رعییه‌ت و ره‌وایی. پێداویستی ئه‌م بانگه‌شه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌زگای مافی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پێشێلكه‌ری له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن له جه‌رگه‌ی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی له ئهژمارنهدات، هه‌روه‌ها نابێت بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مجۆره ده‌وڵه‌ته ناڕه‌وایانه له گۆڕه‌پانی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به هه‌ڵگری بایه‌خی یاسایی له‌قه‌ڵه‌مبدرێن.
یه‌كێك له گرنگترین مافه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤه‌كان، مافی به‌شداری كاریگه‌رانه‌ی (كارا) ئه‌وانه له‌و بڕیار و داڕشتنه سیاسییانه‌ی كه كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان ( به‌تایبه‌ت ئاسایش و بژێوی). له‌ڕاستیدا ده‌بێ (مافی به‌شداریكردنی كاریگه‌رانه) به بناغه‌ی (مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بزانرێت). مرۆڤه‌كان ناتوانن چاره‌نووسی خۆیان دیاریبكه‌ن تا ئه‌وكاته‌ی نه‌توانن له پرۆسه‌ی ئه‌و بڕیارگهل و داڕشتنه سیاسییانه‌ی كه راسته‌وخۆ كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ژیانیان، سوودبهخشییانه بهشداریبكهن. له سه‌رده‌می ئێمه‌دا، دیموكراسییه‌ت یه‌كێكه له گرنگترین و سه‌ركه‌وتووترین شێوازه‌كانی دابین و دهسهتهبهركردنی (مافی به‌شداریكردنی سوودبه‌خش) یان (مافی دیاریكردنی چاره‌نووس). به‌مپێیه دیموكراسییه‌ت سروشتێكی باش و دڵڕفێنی نییه، دیموكراسییه‌ت له‌وڕووه‌وه باشه كه له به‌رامبه‌ر شێوازی بهدیلهكانیتردا، ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی سودبه‌خشتر مافی سه‌ره‌كی هاووڵاتیان تێیدادهستهبهربكرێ و له‌وڕووه‌وه یاریده‌ده‌ری به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی دادپه‌روه‌ری بێت له ناخی كۆمه‌ڵگه‌دا، بۆیه دیموكراسیخواز به مه‌رجیبوونی دادپهروهریخوازییه.
به‌ڵام له دیموكراسییه‌تدا لانیكه‌م دوو بۆچوونی گرنگ هه‌یه:
بۆچوونی یه‌كه‌م كه ده‌كرێ به (بۆچوونی رۆتینی) ناوزهدبكرێ. به‌پێی ئه‌م بۆچوونه دیموكراسییه‌ت زۆرتر له‌سه‌ر پێوه‌ری ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و سیستمی ده‌نگدان پێناسه‌ده‌كرێ و ده‌نگی زۆرینه به مانای بڕیارده‌ركردن و سیاسه‌تداڕشتنه و هه‌روه‌ها دوا چاودێری كێبه‌ركێ و بهرهبهرهكانێی گۆڕه‌پانی گشتییه، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه له‌سه‌ر دیموكراسییه‌ت، له‌لایه‌نه ئهخلاقییهكهیهوه وا ده‌رده‌كه‌وێ كه شیاوی به‌رگریكردن نه‌بێ. رای گشتی ناتوانێت به ته‌نها هه‌ڵگری پاساوی ئه‌خلاقی بێت بۆ كارگێڕی لایه‌نی گشتی. گرنگترین مه‌ترسییه‌ك كه له‌م بۆچوونه له دیموكراسییه‌تدا ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و لایه‌نه‌یه كه زۆرجار به (دیكتاتۆرییه‌تی زۆرینه) ناویلێدهبرێت.
بۆچوونی دووه‌م له دیموكراسییه‌ت تێده‌كۆشێ تا خۆی ده‌ربازبكات له كه‌موكورتی و مه‌ترسییه‌كانی بۆچونی رۆتینی. به‌پێی ئه‌م بۆچوونه، داموده‌زگای دیموكراسییه‌ت ئه‌و دامودهزگایهیه كه لانیكه‌م سێ مه‌رجی خواره‌وه ده‌بێت:
مه‌رجی یه‌كه‌م: سیسته‌می دیموكراتیك ده‌زگایه‌كی پابه‌نده به لۆژیكی وتوێژی عه‌قڵانی له‌لایه‌نی گشتییه‌وه. واته ئاراسته‌ی داموده‌زگا سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییه‌كان به‌چه‌شنێك بێت كه ده‌رگای وتوێژی عه‌قڵانی له ئاستی گشتیدا كراوه‌بێت. لێره‌دا گریمانه ئه‌وه‌یه كه داخوازی و عه‌قڵانییه‌تی گشتی له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و وتوێژه عه‌قڵانییه گشتییه‌دا به‌باشترین شێوه ده‌ركه‌وێ. به‌مپێیه، له‌ناو سیسته‌مێكی دیموكراتدا 1. گشت هاوڵاتیان و گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگیان هه‌یه 2. هه‌موو ده‌نگه‌كان له ئاستی گشتیدا ده‌بیسرێن 3. هه‌موو ده‌نگه‌كان ده‌توانن كاریگه‌ربن له چاره‌نوسی رای گشتی.
مه‌رجی دووه‌م: پابه‌نده به رای زۆرینه‌وه، له‌ناو پشێوی و شڵه‌ژانی بێكۆتایی بیروڕا دژ به‌یه‌كه‌كان له گۆڕه‌پانی گشتیدا، پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی كه ده‌بێ له ئاستی كرده‌وه‌دا، واته له ئاستی بڕیارده‌ركردن، سیاسه‌ت داڕشتن و كاركردندا (ئیجرائییات)، بنه‌مایه‌ك هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان. له سیسته‌می دیموكراتیك‌دا ئه‌م بنه‌مایه (رێسا و یاسای زۆرینه‌یه). هه‌ڵبه‌ت رێسای زۆرینه ته‌نها له به‌شی كێشه‌كاندا و له ئاستی كرده‌وه و ئیجرائییاتدا كاریگه‌ره نه‌ك له ئاستی ره‌خنه و بیروڕادا.
مه‌رجی سێیه‌م: به‌ڵام رێسای زۆرینه ده‌بێت پابهندبكرێ به هه‌ندێك مه‌رجه‌وه وه‌ك: له‌به‌رچاوگرتنی مافی كهمایهتییهكان. به واتایهكیتر، زۆرینه ناتوانێ و ناشبێ یاساگه‌لێكی مهرجپێكراو له ئاستی گشتیدا به‌دیبێنێت كه پێشێلكه‌ری مافی سه‌ره‌كی كهمایهتییهك بێت (له‌وانه مافی كه‌مایه‌تییه بۆ بوون به زۆرینه). له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی شێوازی دادپه‌روه‌ری ره‌هه‌ند، ده‌سه‌ڵات بۆ دابینكردنی دادپه‌روه‌ری بنیاتنراوه و شه‌رعییه‌تیشی پابه‌نده به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستییه‌كانی دادپه‌روه‌ری (وه‌ك دابینكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی سه‌ره‌كی گشت هاوڵاتییان). به‌مپێیه، ده‌سه‌ڵاتێك بیه‌وێ به جۆرێك له جۆره‌كان (له‌وانه به پاساوی متمانه‌ی هه‌چ ده‌نگی زۆرینه) مافی سه‌ره‌كی هاوڵاتیانی خۆی (یان به‌شێك له‌وان) پێشێلبكات، له‌سه‌ر لوتكه‌یه و بن ده‌برێ، واته هۆی وجودی و بنه‌مای شه‌رعییه‌تی خۆی پێشێلده‌كات. بۆیه رای زۆرینه ته‌نها له چوارچێوه‌ی مافی مرۆڤدا بایه‌خ و شیاوی هه‌یه. زۆرینه ناتوانێت هیچ رێسا و یاسایه‌ك مهرجداربكات له ئاستی گشتیدا كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی پێشێلكردنی مافی سه‌ره‌كی به‌شێك له هاوڵاتیانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌دواوه بێت. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌مشێوازه له دیموكراسییه‌تیش ناتوانێت دووربێت له كه‌موكورتی، به رای من له گرنگترین كێشه‌كانی شێوازی دووه‌م، ئه‌و دیارده‌یه كه ده‌كرێ ناویبنرێت (پرسی كه‌مایه‌تییه هه‌میشه‌ییه‌كان). زۆرجار كه‌مایه‌تی گه‌لێك له كۆمه‌ڵگادا بوونیان هه‌یه كه تاڕاده‌یه‌ك سه‌لمێنراوه و دیاره كه هیچكات ناتوانن ببن به زۆرینه، بۆیه، ئه‌م كه‌مایه‌تی گه‌له قه‌ت ناتوانن له رێگای سیسته‌می ده‌نگدان بگه‌ن به هه‌ندێك له داخوازییه سه‌ره‌كی و پڕ به‌هاكانیان كه به‌لایانه‌وه گرنگن. هه‌ڵبه‌ت به‌پێی شێوازی دووه‌م، مافی سه‌ره‌كی ئه‌م كه‌مایه‌تییانه جێی رێزه، به‌ڵام ئه‌و گریمانه دێته‌پێشه‌وه كه له سیسته‌می به‌هاكانیان، هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه كه له نموونه‌گه‌لی مافی سه‌ره‌كی مرۆڤی و شارومه‌ندی له ئهژمارنادرێت، به‌ڵام پاراستنیان بۆ ئه‌وان زۆر گرنگه، و موگری به‌رده‌وامی شوناسی كلتووری، ئایینی، یان سیاسی تایبه‌ت به ئه‌وانه وه‌ك گروپێكی دیار. ئایا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا زۆرینه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م (كه‌مایه‌تییه هه‌میشه‌ییانه) به‌رپرسیارێتێكی تایبه‌تی هه‌یه؟ به رای من وه‌ڵام ئه‌رێنییه. له هه‌لومه‌رجێكدا كه بڕێك له به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌كانی (كهمایهتییهكی هه‌میشه‌یی) كه به هۆی كهمایهتیبوون به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه و هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه كه ئه‌و به‌هاگه‌له له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی رای گشتی پارێزراو و به‌ڕێز بهێلێته‌وه، ئه‌ركی زۆرینه‌یه رێوشوێَنێك بدۆزێته‌وه بۆ پاراستن و به‌رگریكردن له‌و به‌هاگه‌له (لانیكه‌م تا ئه‌وڕاده‌یه كه به ژیانی ئه‌و كه‌مایه‌تییه‌وه پێوه‌ندی هه‌یه). بۆ نموونه، بگره پێویستبێ كه له ده‌قی یاسادا مافێكی تایبه‌تییان بدرێتێ تا به‌و هۆیه‌وه بتوانن هه‌ندێك له به‌ها بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خۆیان (كه پێویست نییه له نموونه‌كانی مافی سه‌ره‌كیشیان بێت) له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌ی شای گشتی بپارێزن. هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ئه‌وه مافی مرۆڤه كه راده‌ی رێپێدراوی و بهرهوازانینهكهیان دیاریده‌كات. واته ته‌نها ئه‌و به‌هاگه‌لی كه‌مایه‌تییه هه‌میشه‌ییه‌كان ده‌توانن له‌م ده‌رفه‌ته سوودوه‌رگرن كه مافی مرۆڤ پێشێلنهكات.
به واتایهكیدیكه، وێده‌چێ شێوازی دووه‌م له دیمكراسییهت. مافی تاك له‌ناو هاوڵاتیاندا به‌له‌به‌رچاوگرتنی نیشانه و تایبه‌تمه‌ندییه تاكییهكانیان دابین و ده‌سته‌به‌ربكات، به‌ڵام بگره سه‌باره‌ت به هه‌ندێك له مافه گروپییه‌كانی ئه‌وان وه‌ك گروپ هه‌ستیارییه‌كی به‌رچاو ده‌رناخات.
مه‌به‌ستم له مافه گروپییهكان، مافگهلێكه كه 1. خاوه‌نه‌كه‌ی نه تاكه و نه گروپێكیشه 2. شێوازی وه‌رگرتن یان ته‌رككردنی تاكه‌كه‌سی نییه، به‌ڵكو گروپییه، (واته تاك ناتوانێ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی داوای ئه‌و مافه بكات یان بیدا به كهسێكیتر، ئه‌وه گروپ یان نوێنهرهكانیه كه ئه‌و مافه‌یان هه‌یه) 3. به‌رژه‌وه‌ندییه تاكییه‌كان ناتوانن ببن به بنه‌مای دیاریكردنی ئه‌و مافگه‌له. به‌ڵكو ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گشت یان زۆرینه‌ی گروپه‌كه‌یه كه ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه.
له گرنگترین ئه‌م جۆره یاساگه‌له گروپییه، یاسای پێوهندیدارهكانه به (كه‌مایه‌تییه ئه‌تنیكییه‌كان). مه‌به‌ستی من له (ئه‌تنیك) لێره‌دا، به‌شێكه له مرۆڤه‌كان كه هه‌ڵگری زمان، ئایین، دابونه‌ریت، ئوستوره، و وێژه‌ی هاوبه‌ش و تایبه‌ت به خۆیانن و به‌هاكانیان له رێگای ئه‌و چوارچێوه هاوبه‌شانه‌وه ده‌رده‌خه‌ن و به‌مشێوه شوناس و مانا به ژیانی خۆیان ده‌به‌خشن.
لێره‌دا ده‌توانرێ به دوو مانای جیاواز چه‌مكی ئه‌تنیك به‌كاربهێنرێت: (وه‌سفی) یان (به‌هایی). به‌پێی روانگه‌ی وه‌سفی، چه‌مكی ئه‌تنیك ته‌نها واتا و ناوه‌رۆكێكی ژماره‌یی هه‌یه. واته (كه‌سایه‌تی ئه‌تنیكی له‌م روانگه‌وه) به مانای ئهتنیكێكه كه له‌ڕووی ژماره‌وه له كه‌مایه‌تیدا نه‌بن، به‌ڵام له ئاستی به‌شداریكردن له كاروباره گشتییه‌كان كه ئه‌وانیش به‌شێكن لێیخرابێته په‌راوێزه‌وه. واته ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان و داڕشتنی سیاسی‌یان له كاروبارگهلێك كه پێوه‌ندی به چاره‌نووسی ئه‌وانه‌وه هه‌یه زۆر به‌توندی به‌رته‌سككراوه‌ته‌وه. به وتهیهكیتر و به‌پێی پێناسه بههاییهكهی بۆ ئه‌تنیك به‌كاردێت كه مافی به‌شداری كارای ئه‌وان له كاروبارگهلێك كه (لانیكه‌م) پێوه‌ندی به ئاسایش و بژێویانه‌وه هه‌یه، رێزی لێنه‌گیراوه.
من لێره‌دا چه‌مكی (كه‌مایه‌تی ئه‌تنیكی) به واتا دووههمییهكهیهوه به‌كارده‌به‌م. به‌مپێیه مه‌به‌ستی من له (كه‌مایه‌تی ئه‌تنیكی) به روونی ئه‌و نه‌ته‌وه ئهتنیكهیه كه له (مافی دیاریكردنی چاره‌نوسیان) زه‌وتكراوه. لێره‌دا پاشگری (یان) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (خۆیان) كه‌واته ده‌توانرێ له دوو ئاستدا مانای (خۆ) ده‌ربكه‌وێ: له ئاستی یه‌كه‌مدا (خۆ) تایبه‌تمه‌ندی تاكی جه‌ماوه‌ری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌گرێته‌وه، بێت‌و مه‌به‌ستمان له (خۆد) تاك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بێت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێوه‌ندییه گروپییه‌كانی، دیموكراسییهتێكی دادپه‌روه‌رانه و په‌یوه‌ستكراو به مافی مرۆڤ ده‌توانێ مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی (خۆد) بۆ ئه‌وان بێنێته‌ئاراوه.
به‌ڵام له ئاستی دووه‌مدا، (خۆد) وه‌ك شوناسی گروپی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و تایبه‌تمه‌ندییه گروپییهكانیان به‌كارده‌برێ. له‌م حاڵه‌ته دیموكراسییه‌تی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤ تا ئه‌وكاته‌ی مه‌به‌ست له مافی مرۆڤ، (مافی تاكه‌كانی مرۆڤ بێت)، بۆ دابینكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی (خۆد) ته‌واو هاوكارگێر نابێ. لێره‌دا دادپه‌روه‌ری بڕیارده‌دا كه سیستمی دیموكراتیك ده‌بێ وێڕای رێزگرتن له مافی تاكه‌كانی هاوڵاتیان به فه‌رمی دانبنێت به مافه گروپییهكانیشیان. كه‌واته ده‌بێ (مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆد) بۆ كه‌مایه‌تییه ئه‌تنیكییه‌كان، له دوو ئاستدا پێناسهبكرێ : ئاستی تاكی كه لهمڕوووهوه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان هاوڵاتییان له‌ڕووی هاووڵاتیبوونیانهوه؛و له ئاستی گروپیدا، نه‌ته‌وه و ئه‌تنیكه‌كان له‌ڕووی گروپییه‌وه ده‌بێ خاوه‌نی مافگه‌لێكی تایبه‌ت بن كه ته‌نها به‌دابینكردنی مافه تاكییه‌كانی، تاكی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه وه‌ك هاووڵاتی به‌دیناكرێت.
بۆ كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان (مافی دیاریكردنی چاره‌نووس) له ئاستی گروپیدا، پێویستی به دوو مافیدیكه هه‌یه:
مافی یه‌كه‌م: (مافی پاراستنی شوناسی كلتورییه) بۆ پارێزگاریكردن و به‌رده‌وامی و به‌رزڕاگرتنی (گروپ یان جه‌ماوه‌ری خۆیان)ه. كلتوری نه‌ته‌وه (ئه‌تنیك) رۆڵێكی گرنگی له خولقاندنی شوناس و بهماناكردنی ژیانی جه‌ماوه‌ری نه‌ته‌وه‌وه هه‌یه.
له كاردانه‌وه گرنگه‌كانی به فه‌رمی ناسینی ئه‌م مافه، مافی خوێندنه به زمانی دایكی (زگماكی). هه‌ڵبه‌ت هه‌موو كلتورێك شیاوی به‌رگری و پارێزگاریكردن نییه. كلتوره‌كان تا ئه‌و جێگایه بهڕِێزن كه به‌رگری له مافی سه‌ره‌كی مرۆڤه‌كان بكه‌ن و لانیكه‌م تاڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵا رێسای دادپه‌روه‌ری خۆیان بگونجێنن.
مافی دووه‌م: (مافی سه‌ربه‌خۆیی)ه له مافه سه‌ره‌كییه‌كانی (گروپی بوو) ئه‌وه‌یه كه به شێوازێكی كاریگه‌ر بتوانن رۆڵیان هه‌بێت له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان و بوونی توانای گرتنه‌به‌ری رێوشوێن، له‌و كاروبارانه‌دا كاریگه‌ری جیدیان هه‌یه له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان. (مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری) به مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌تنیك (نه‌ته‌وه) بتوانێ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه گروپییه‌كانی خۆی، چاره‌نووسی (گروپی خۆی) به شێوازێك داڕێژێ كه هاوتابێت له‌گه‌ڵا هه‌لومه‌رج و به‌ها و بایه‌خه تایبه‌ته‌كانی.
مافی خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریش تاڕاده‌یك پاساوی هه‌یه كه مافه مرۆییه‌كانی تاكه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه، بهرزراگرن و ده‌رفه‌تی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئازادانه له گروپ بۆ ئه‌ندامه‌كانی رهخساوبێت.
حه‌زده‌كه‌م لێره‌دا ئاماژه‌بده‌م به دوو خاڵی گرنگ سه‌باره‌ت به (مافی دیاریكردنی چاره‌نووس):
خاڵی یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ جیاوازی نێوان (مافی دیاریكردنی چاره‌نووس)و مافی (جیابوونه‌وه) راشكاوانه دیاریبكرێت. له زۆربه‌ی بابه‌ته‌كاندا ده‌توانرێ مافی دیاریكردنی چاره‌نووس به‌بێ جیابوونه‌وه، په‌سه‌ندبكرێ. به واتایهكیدیكه مافی دیاریكردنی چاره‌نووس هه‌ر هه‌مووی به مانای مافی هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌مه‌لایه‌نه و بنیاتنانی ناوچه‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی و دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیه. بۆ نموونه بۆی هه‌یه یاسایه‌ك یان ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی دانبهوهدابنێ كه نه‌ته‌وه‌گه‌لی ژێر ركێفی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ناوچه‌كانی تایبه‌ت به خۆیان، زمانی دایكی (ئه‌هلی) وه‌ك زمانی فه‌رمی و ئیداری خۆیان به‌كاربهێنن یان ناوچه‌كه‌یان وه‌ك پارێزگایه‌ك یان هه‌رێمێكی ناو فیدراسیۆنێك به فه‌رمی بناسێندرێن یان ئه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كانیان سه‌باره‌ت به گۆڕینی یاسا یان دانان و گۆڕینی هه‌ندێك یاسای فێدڕاڵا مافی وت‌و (ره‌تكردنه‌وه)یان هه‌بێت.
خاڵی دووه‌م: ئه‌وه‌یه كه نابێ به فه‌رمی ناسینی (مافی دیاریكردنی چاره‌نووس) كه په‌یوه‌سته به (مافی پاراستنی شوناسی كلتوری) و (مافی سه‌ربه‌خۆیی) به‌پێی بیرۆكه‌ی هه‌ڵقوڵاو له جۆری نه‌ته‌وه‌خوازی پیاوسالارانه بهراوردبكرێ. نه‌ته‌وه‌خوازی پیاوسالارانه، پێداگره له‌سه‌ر توخمی نه‌ته‌وه و ره‌گه‌ز، هه‌روه‌ها به روانگه‌یه‌كی خه‌یاڵی و سهروهریخوازانهی ره‌گه‌زی، خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه. ئه‌م بیرۆكه‌یه تاڕاده‌یه‌كی زۆر كاردانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی باوكسالارانه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه كه ئه‌ویش به شێوازێكی نه‌خۆشئاسا پێداگریكردووه له‌سه‌ره‌وه‌ری ره‌گه‌زی نه‌ته‌وه‌ی ناوه‌ند. ناسیونالیسم و نه‌ته‌وه‌خوازی هه‌ردوو له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌فسانه خهیاڵاوییهكانهوه رێككه‌وتوون (بیچمیان گرتووه)و زۆرتر ئاگری ده‌مارگرژییه خه‌یاڵاوی و بێناوهڕۆكهكان گهشدهكهنهوه و زۆرتر له‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیخوازانه و رێزگرتنی دوولایه‌نه‌ی بكات به ئامانجی خۆی، په‌ره‌به بۆشایی و دوژمنایه‌تییه‌كان ده‌دات.
له ئاستی نۆژه‌نكردنه‌وه و چاكسازی له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا ده‌بێ ئه‌و گریمانه‌یه بكرێ به په‌یڕه‌و كه جه‌ماوه‌ر وێڕای رێكه‌وتننامه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه (گریمانه‌یی یان راستی) بڕیارده‌ده‌ن كه پێكه‌وه گشتگیرییهكی یه‌كگرتوو رێكبخه‌ن. كه‌وابوو نابێ بنه‌مای نه‌ته‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ چیرۆكگه‌لی پێوه‌ندیدار به باوپیرانی ئوستووره‌یی. بنیاتی نه‌ته‌وه رێكه‌وتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بیرمه‌ندانه و دادپه‌روه‌رانه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی دوولایه‌نه بۆ دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو به‌شداربوانی ئه‌م سه‌رزه‌وییه دابهشنهكراوهیه. له پانتایی ئه‌م وتوێژه یاساییه دادپهروهرانهوهیه كه نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان ده‌توانن داوای (مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان) بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه پێكهێنانی نه‌ته‌وه وه‌ك رێكه‌وتننامه‌یه‌ك بزانین، له‌و حاڵه‌ته‌دا له ده‌قی هه‌ر رێكه‌وتننامه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه مافی ره‌تكردنه‌وه‌ی تێداگونجابێت ئه‌گه‌ر هاتو لایه‌نێك پێیباشنهبوو. له گرنگترین مه‌رجه‌كانی پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی، به فه‌رمی ناسینی مافی لێكبڕانی سیاسییه، واته ده‌بێ له كاتی رێكه‌وتنه‌كه‌دا روونبكرێته‌وه كه له كاتی هاتنه‌ئاراوه‌ی چ هه‌لومه‌رجێك ئه‌و رێكه‌وتنه لهبایهخدهكهوێ. یان لایه‌نێك بۆی هه‌یه یه‌كلایه‌نانه له رێكه‌وتنه‌كه بێته‌ده‌ره‌وه. له گۆڕه‌پانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی باوكسالاری نوێ له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌گرایی، پیرۆزی ده‌به‌خشێته دایكی نیشتمان تا به پاساوی راگرتنی ئه‌و پیرۆزییه‌وه نه‌ته‌وه ناناوهندهكان (لامه‌ركه‌زییه‌كان) له مافی لێكبڕانی سیاسی بێبهشبكهن.. بۆیه نهتهوهگهلێك له‌به‌ر خواستی خۆیان، یان له ناچاری و به زه‌بروزه‌نگ ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یان واژۆكردووه، له مافی جیابوونه‌وه بێبه‌شده‌كرێن. نه‌ته‌وه‌گه‌ری باوكسالارانه، نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، له دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندی و رای سه‌ربه‌خۆ له كاروباری خۆیاندا بێهێز و توانا ده‌بینێ و نیشتمانی ئه‌وان به موڵكی سروشتی خۆی له ئهژماردهدات، دایكی نیشتمان له زۆربه‌یجار داپۆشانێكی فریوده‌ره له نادادپه‌روه‌ریدا كه ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌كرێ.
به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی پیرۆزی دایكی نیشتیمان ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌وه مافی جیابوونه‌وه نییه به‌ڵكو نادادپه‌روه‌رییه.. به فه‌رمی ناساندنی مافی جیابوونه‌وه‌ی سیاسی به‌و مانایه نییه كه نه‌ته‌وه‌كان كۆتایی به به‌شداریكردن له پێكهاته‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی دێنن، به‌ڵكو به مانای ئه‌وه‌یه كه لێره به‌ولاوه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ده‌ره‌خسێ تا بۆ به‌رگریكردن له كه‌رامه‌ت و گه‌وره‌یی خۆیان له چوارچێوه‌ی پێوه‌ندییه‌كی سیاسی نادادپه‌روه‌رانه و سووكایهتیپێكردنانهدا رزگاربكه‌ن. بۆ به‌رگریكردن له خواستی جیابوونه‌وه له ناوه‌ند، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند له‌بری ره‌تكردنه‌وه‌ی مافی جیابوونه‌وه‌ی سیاسی، ده‌بێ پێداگریبكات له گه‌شه و بڵاوه‌پێدانی دادپه‌روه‌ری له پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا و بۆ نموونه دان به مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كاندا بنێ.
به‌ڵام له چ هه‌لومه‌رجێكدا مافی جیابوونه‌وه‌ی سیاسی دێته‌ئاراوه؟
سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌م پێش وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره ئاماژه به دوو خاڵا بكه‌م:
خاڵی یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه، ده‌بێ له‌نێوان دوو بۆچوونی (مافی داوای جیابوونه‌وه) جیاوازی دابنێین: هه‌ندێكجار مه‌به‌ست له (مافی داوای جیابوونه‌وه) مافی سه‌رهه‌ڵدانه دژ به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و تێكۆشانه بۆ جیابوونه‌وه‌ی له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی. هه‌ندێكجاریش مه‌به‌ست له (مافی داوای جیابوونه‌وه) مافی سه‌رهه‌ڵدانه دژ به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و تێكۆشانه بۆ لێجیابوونهوهی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ. به‌پێی بۆچوونی دووه‌م، هاوكات له‌گه‌ڵا ده‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی، نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی جیابوونه‌وه‌ی له ده‌وڵه‌تانی ناوه‌ندی وه‌رگرتووه، ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه پاش جیابوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆی پێكبێنێ و كۆمه‌ڵگای جیهانیش له ئه‌ستۆیدایه و به‌رپرسیاره كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته په‌سه‌ندبكات و به فه‌رمی بیناسێنێ، به‌ڵام بۆچوونی یه‌كه‌م ته‌نها تێكۆشان بۆ جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌پێی هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌ت به فه‌رمی ده‌ناسێنێ نه‌ك مافی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت.
لێره‌دا مه‌به‌ستی من له (مافی جیابوونه‌وه) له‌سه‌ر بۆچوونی یه‌كه‌م چه‌سپاوه: ته‌نها ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی جیابوونه‌وه له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌ده‌ستهێناوه به مانای ئه‌وه نییه كه مافی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیشی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ نموونه، نه‌ته‌وه‌ی دابڕاو بیه‌وێ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ پێكبێنێ كه دژ به مافی مرۆڤه، له‌وحاڵه‌ته‌دا كۆمه‌ڵگای جیهانی مافی ئه‌وه‌ی كه مافی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی بهمچهشنه دابیننهكات و به فه‌رمی نهیناسێنێت.
خاڵی دووه‌م: ئه‌وه‌یه كه به‌دیهاتنی مافی جیابوونه‌وه‌ی سیاسی دوو شێواز له‌خۆده‌گرێت: جاری واهه‌یه جیابوونه‌وه‌كه هاوئاههنگانهیه، واته لایه‌نه‌كان به‌م ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ن كه پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانیان له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ یه‌ك له لایه‌نه‌كان نییه و شێوازه هه‌نووكه‌یی و رێگه‌پێدراو بۆ چاره‌سه‌ركردنی دووبه‌ره‌كییه‌كان هیچ ئاكامێكی به دواوه نابێ ده‌ره‌نجامی نییه، بۆیه هه‌ردوو لایه‌ن بڕیاری جیابوونه‌وه ده‌ده‌ن. كاتی وایش هه‌یه كه جیابوونه‌وه یه‌كلایه‌نه‌یه. واته لایه‌نێك بۆیدهردهكهوێ كه پێوه‌ندییه سیاسییه‌كه به زه‌ره‌ری ئه‌و كارده‌كات و شێوازه هه‌نووكه‌ییه‌كان ناتوانن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن. به‌مشێوه ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه‌ی یه‌كلایه‌نه.
له چ حاڵه‌تێكدا جیابوونه‌وه‌ی سیاسی به شێوازی یه‌ك لایه‌نه پاساوی هه‌یه و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌توانێ به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، له پێكهاته‌ی سیاسیی وڵات جیابێته‌وه؟
وێده‌چێ لانیكه‌م له سێ بابه‌تدا جیابوونه‌وه‌ی سیاسی یه‌كلایه‌نه چهسپاوبێت و سیسته‌می یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌ركی خۆیه‌تی دان به‌و ده‌وڵه‌ته بنێ: بابه‌تی یه‌كه‌م كه له پێڕه‌وی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییشدا به فه‌رمی ناسراوه، چاودێری هه‌لومه‌رجێك ده‌كا كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و سهرزهوییهكانی به زه‌بر و زۆر و دهسبهسهرداگرانه (داگیركارانه) به ده‌وڵه‌تی ناوه‌نده‌وه په‌یوه‌ستكراوه. له‌م دۆخه‌دا به فه‌رمی ناسینی جیابوونه‌وه‌ی یه‌كلایه‌نه نموونه‌ی دادپه‌روه‌رییه‌كی قهرهبووكرانهوهیه.
بابه‌تی دووه‌م به‌سه‌ر ههلوومهرجێكدا چاودێریدهكات كه له‌ودا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به شێوازێكی سیسته‌ماتیك مافی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی پێشێلكردبێ له‌م دۆخه‌دا به فه‌رمی ناسینی جیابوونه‌وه‌ی یه‌ك لایه‌نه نموونه‌ی دادپه‌روه‌رییه‌كی دابهشكهرانهیه.
بابه‌تی سێیه‌م به‌سه‌ر ههلوومهرجێكدا چاودێریدهكات كه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی وێڕای گرێبه‌ستێكی دیاریكراو، مافی ئه‌تۆنۆمی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت كردووه و بڕیاریداوه بۆ به‌رده‌وامبوونی له‌به‌رچاوگرتنی، به‌ڵام ئه‌و رێسا و یاسا په‌سه‌ندكراوانه، به شێوازێكی یه‌ك لایه‌نه به‌رده‌وام پێشێلده‌كات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م خاڵه جێی سه‌رنجه كه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا (نا هه‌میشه) مافی داوای جیابوونه‌وه له ههلوومهرجێكدا پاساوی هه‌یه كه نه‌ته‌وه‌ی خوازیاری جیابوونه‌وه، داخوازێكی پاساوههڵگری هه‌بێ سه‌باره‌ت به‌و شوێنه‌ی كه نیشته‌جێیه‌تی، ئه‌گه‌ر خاوهنداریهتییهكی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه به‌سه‌ر زه‌وییه‌ك كه تێیدانیشتهجێیه و بانگه‌شه‌ی بۆده‌كات، روون و ئاشكرانه‌بێت داوای جیابوونه‌وی له زۆربه‌ی جاردا نه‌ك هه‌میشه، پاساوهه‌ڵگر نابێت.
ده‌ره‌نجام
له چوارچێوه‌ی ده‌زگایه‌كی یاسایی دادپه‌روه‌رانه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، وه له ناوه‌رۆكی سیسته‌مێكی دیموكراتیكی دادپه‌روه‌رانه له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی، ره‌وایی و شه‌رعییه‌تی سیاسی په‌یوه‌سته به ده‌سته‌به‌ركردن و دابین كردنی مافه تاكه‌كه‌سی و گروپیهكانی جه‌ماوه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، یه‌كێك له مافه گروپیهكانی نه‌ته‌وه‌كان له ناو ده‌قی پێكهاته‌یه‌كی سیاسی دیموكراتیكی دادپه‌روه‌رانه‌دا، دان پێدانانه به مافی دیاری كردنی چاره‌نووس بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. له ههلوومهرجێكی تایبه‌تدا كه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی دان به‌و مافه‌دا نانێ، مافی دیاری كردنی چاره‌نووس ده‌توانێ ببێت به بنه‌مایه‌كی بیانوو هه‌ڵگر بۆ داخوازی جۆرێك له مافی جیابوونه‌وه‌ی سیاسی. به‌ڵام جیابوونه‌وه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا پرۆسه‌یه‌كی مه‌ترسیدار و خوێناویه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان، له‌م رووه‌وه باشترین شێوه بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له‌و داخوازیانه‌ی كه ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه و هه‌روه‌ها به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی به‌ره‌ی هێزه نا ناوه‌ندیه‌كان ئه‌وه‌یه كه مافی به‌شداریكردنی كارا بۆ كهمایهیته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییدا به مانا راستییه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ربكرێ. پێناچێ دیموكراسییه‌تی دادپه‌روه‌رانه به‌بێ رێزگرتن له مافی تایبه‌تی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێته‌ئاراوه.
ئاره‌ش نه‌راقی، زانكوه جورج واشنگتون، 9 ئابریلی 2011
gouia news.com