بنەمای ئایندەسازیی كوردستان لە ڕێگەی ئابووریی سیاسییەوە
د. سامان سۆرانی

ئاشكرایە كە ئابووری و سیاسەت دوو چەمكی پێكەوەگرێدراون و بە بەردەوامی كاریگەرییان لەسەر یەكدی هەیە. لە جیهاندا سەرچاوەی ململانێكان دەگەڕێتەوە بۆ چاوتێبڕین و ڕكابەری لە پێناو مانەوە و هێزدا، بەڵام ئەگەر بە دوای هۆكارە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆكانی دروستبوونی جەنگ و ململانێ بگەڕێین، بۆمان دەردەكەوێ، كەوا هۆكارە سەرەكییەكان ئابوورین.
یەكەم و دووەم جەنگی جیهانی، باشترین بەڵگەی مێژوویین بۆ ئاشكرابوونی هۆكارە سەرەكییەكانی بەرپابوونی جەنگ.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، كە خاوەنی بەهێزترین ئابووریی جیهانە، وەكو ئەندامێكی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان توانیویە لە ڕووی سیاسییەوە ڕۆڵی گرینگ و بڕیاردەر بگێڕێ.
هەروەها ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەرەكیترین ئەندامی دامەزرێنەری پەیمانی ناتۆیە، توانیویە ئەو دامەزراوەیە زۆر بە باشی بەكار بهێنێ بۆ سەپاندنی هەژموونی دەریایی خۆی بەسەر ژمارەیەك لە ناوچەكانی ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە باشووری ئاسیا. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تەنها دروستكردنی هاوپەیمانێتی و لێكتێگەیشتنی سیاسی و گوشار بەكار نەهێنێ بۆ فراوانكردنی هەژموونی، بەڵكوو بە پەیوەندیی ئابووریی تێكئاڵاو و پێشكەشكردنی هاوكاری لە ڕێگەی حكوومەت و ڕێكخراوە مەدەنییەكان، كاری لەسەر بودجەی وڵاتانی مەبەست كردووە و ئەو وڵاتانەی وابەستەی خۆی كردووە. ئەم سێگۆشەیە لە شێوازی هەژموون زیاتر فەزای بۆ دەڕەخسێنێ بجوڵێتەوە و گوشار بخاتە سەر ڕژێمەكان، تا بە پێی بەرژەوەندیی ئەو ڕەفتار بكەن یان وەكو كارتی گوشار بەكاریان بهێنێ دژ بە وڵاتانی تر.
هەرچەند ئەمەریكا لە سیاسەتی دەرەوە جاروبار ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە، كە لە لایەن چین و ڕووسیا و هەندێ وڵاتی ئەمەریكای لاتین هەوڵیان بۆ دەدرێ، بەڵام ئەمەریكا دەتوانێ خۆی بە كەمترین زیان لەو گرفتانە دەرباز بكات و لە ڕێگەی ئابووریی سیاسییەوە هەژموونی خۆی بپارێزێ. ئەگەر هەرێمی كوردستان بە نموونە وەربگرین، دەبینین چۆن فەلسەفەی سەربەخۆیی ئابووری، كە لە سەردەمی تەكنەلۆجیای زانیاری و وەرچەرخانە كۆمەڵایەتییە گەورەكان و بڵاوبوونەوەی فەرهەنگی "مێركانتیلی" پشتئەستوور بە گۆڕینی هەموو شتێ بە كاڵایەك، كە لە بازاڕدا كرَین و فرۆشتنی پێ بكرێ لەسەر بنەمای هزر و لێكدانەوە، سەركەوتنی بەدەست هێناوە.
ئەوەی مایەی دڵخۆشییە، لە سەردەمی فرەیی لە ڕووی سیستم و نموونەكان یان لە ڕووی جەمسەر و ناوەندەكان و لەسەر ئاستی پەیوەندیی نێوان وڵاتان، ئامادەبوونێكی زۆر بەهێزی هەرێمی كوردستان لەسەر گۆڕەپانی ئابووریی جیهانی هەیە. ئەم ئامادەبوونە بە هۆی بڕیاری ژیرانەی و حیكمەت و كارایی دەوڵەتمەدار نێچیرڤان بارزانی و لە ڕێگەی راسیۆنالیستكردنی بەڕێوەبردنی ئابووری دروست بووە. ئەمڕۆ كۆمەڵگەی كوردستانی لە زۆر بوار و كەرتەكان كاری لەسەر خودی خۆی كردووە و بە هەموو هێز و تواناوە كارامەیی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەنجامدانی وەرچەرخان لە ڕووی ستراكچەرەوە، كە بەشەكانی زمان و هزر و كۆدە سەردەمییەكان و سیستمی ماف و ڕێساكانی مامەڵەكردن دەگرێتەوە.
پەیوەندیی نێوان سیاسەت و ئابووری، بەندە بە شێواز و سیستمی سیاسی. گەشەكردنی ئابووری پێویستی بە سیاسەتی ڕوون و ئاشكرا و تۆكمە و توێژراو هەیە، تا بتوانێ بنەماكانی گەشەسەندنی لە ناوخۆ و لە دەرەوە لەسەر بناغە بكات و لە هەمان كاتدا سیاسەت پێویستی بە نەرمی لە مامەڵەكردن و ژیریی سیاسی هەیە، كە دەتوانێ وڵات لە قەیران دەرباز بكات. مایەی شانازییە ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەت نێچیرڤان بارزانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی باڵای هەرێم بە هەستێكی سیاسیی ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوە سیاسی و كاردانەوە ئابوورییەكان دەكات.
ئەو وەكو سیاسەتی ئابووریی وڵاتانی پێشكەوتوو لە جیهان ئارمانجی ئابووری بە مەبەستێكی سەرەكی دەزانێ و سیاسەت لە خزمەتی ئەو مەبەستەدا بەكار دەهێنێ. دیارە سەقامگیری و ئاسایش لە هەر وڵاتێكدا، بەردی بناغەی كاراكردنی ئابووری و ڕاكێشانی وەربەرهێنانە، كە بە هەوڵ و تێكۆشینی بێوچانی ڕاگری ئارامی لە هەرێم بەرجەستەیە. هەبوونی فەرهەنگی ئابووری و بەشداریپێكردنی پسپۆڕ و ئەزمووندارانی ئابووری لە بڕیاری ئابووریدا، زۆر گرینگە بۆ چارەكردنی قەیرانی ئابووری و هەڵاوسان و بێكاری و چەقبەستنی ئابووری. لە كۆتاییدا دەڵێین، ئەو پڕۆژە ئابوورییەی دامەزراوە دەستەبەر نەكات بە نەمانی خاوەنەكەی ڕادەوەستێ و ئەو پڕۆژە ئابوورییەی نەتوانێ بەرنامە و پرۆگرام دابهێنێ، شایانی ئەوە نییە بە فەلسەفەی ئابووری ناوزەد بكرێ.
22 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Monday, February 11, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010