بڕیارێكی نا به‌رپرسانه، زیانێكی فره مه‌ترسیدار د. زاهیر سوران پسپۆڕی نه‌خۆشییه درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی .
بڕیارێكی نا به‌رپرسانه، زیانێكی فره مه‌ترسیدار .
په‌روه‌رده، وشه‌یه‌كی دێرینەو لەسەدەی پێنجەمی پێش زاین گریکییەکان دایانھێنا بەناوی (پێداگۆک) لەبنەڕەتدا ساده‌یه، وه‌لێ لەماناو جەوھەردا فراوانە. به‌ڵام پرۆسێسێكی درێژی پڕمانا ودرێژخایه‌نه بۆ دروستكردنی مرۆڤه‌كان، هاوكات هۆكارێكی گرنگ وسهرهكییه له پێگه‌یاندن و پێشكه‌وتنی گشت نه‌ته‌وه‌یه‌ك وبنیاتنانی بنه‌ماكانی حوكمڕانی له رێگای نهوهكانییهوه.
په‌روه‌رده‌ی باش و ڕاسته‌قینه ئه‌رك وزاده‌ی خه‌مخۆری و دڵسۆزی و تێگه یشتنی ویژدانی، ئه‌خلاقی هه‌مووانه. په‌روه‌رده‌كرنی رێك‌وپێك هه‌ڵسوكه‌وت و به‌رپرسیاریه‌تی كه‌سه‌كان به ئه‌رێنی ده‌گۆڕێت. په‌روه‌رده‌ی به‌رهه‌مدار واته باوه‌ڕهێنانه بهراستییهكان ته‌نانه‌ت گه‌ربێت و فره تاڵ، بهئازاروكارهساتداریش بێت وه‌ك بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید ١٩).
به‌رێزان راشكاوانه ده‌بێژم :-پاش ٥ مانگ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌و شێوه‌یه وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك، پێویسته هه‌موومان له گه‌ڵیدا هه‌ڵ بكه‌ین وگۆڕانكاریی ئه‌رێنی له په‌روه‌رده‌ی منداڵدا بكرێت . ڕاسته كورد دوژمنی زۆره به‌ڵام له هه‌موویان مه‌ترسیدار تر خۆمانین چونكه به‌و بڕیاره ئه‌وه‌نده‌ی تر متمانه به خۆبنیاتنان وخوێندن نامێنێت و خوێندکارێک به‌بێ مافی خۆی و بێ بنه‌ما ده‌رده‌چێت وئه‌وه‌نده‌ی دی كۆڵهوارتر ده‌بێت، ئایا له دوا رۆژدا چاوه‌ڕه‌ی چی لێ ده‌كرێت؟ ئه‌وه جۆرێكه له ئالوده‌بوون و هه‌میشه منداڵ چاوی له بڕیاری هاوشێوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خوێنێت ئه‌وه‌ش زێده‌تر پشتی له خوێندن سارد ده‌كاته‌وه. بڕیاره‌كه رێگاخۆشكهری سه‌قه‌تبوونی نه‌وه‌ی دوارۆژه، هۆكاری دارمانی بنه‌مای خوێندنه، بێ بههاكردن وههراج كردنی خوێندنه وزیانبه‌خشه هاوكات ته‌ڕو هیشك پێكه‌وه سووتاندنه،با هیچ نه‌بووایه تاقیكردنهوهیهكتان پێ بكردنای ئه‌وه به‌رچاو ڕوونیه‌ك بوو بۆتان خۆ دنیا نه‌ده‌ڕووخا. ئایا ده‌زانن پێش ئه‌وه‌ی مرۆڤ خانوویه‌ك بنیات بنێت ده‌بێت بناخه‌یه‌كی باش و پته‌وی بۆ دروست بكات تا بتوانێت نهۆمی دی لهسهرههڵبچنێت ده‌نا له دوا رۆژدا ده‌روخێت به‌سه‌ری دا. نووسینه‌كانم گه‌واهی ئه‌و راستییه ده‌ده‌ن كه شه‌و رۆژم نایه بان یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆتان بپارێزن ونه‌مرن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا وانه‌یه‌ك له چۆنییه‌تی پاكوخاوێنی وخۆپاراستن له ڤایرۆسه‌كه فێرببن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و بڕیاره هیچ په‌یوه‌ندی به خۆپاراستن نییه، به‌ڵكو ڕاكردنه له به‌رپرسیاریه‌تی ویژدانی، پیشه‌یی، ئه‌خلاقی و پێشێلكردنی مافی ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵی چاوگه‌شی خێر نه‌دیوی ئه‌م میلله‌ته.
من نازانم ئایا بڕیاره‌كه تاكڕهویانهیه، لاساییكردنه‌وه‌ی به‌غدایه یان چۆن ڕاوێژكارانی یاسایی وته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانتان هه‌ڵ خه‌ڵه‌تاند به ده‌ركردنی بڕیارێكی ئاوا زیانبه‌خش و نادادپه‌روه‌رانه به‌دوارۆژی منداڵی بێ ده‌سته‌ڵات و دڵ ساف و ناخ پاك و بێگه‌رد.
به‌رێزان له‌م نیشتیمانه‌دا گیروگرفته‌كانی په‌روه‌رده له ته‌ندروستی خراپتره، ده‌بوایه ئێوه منداڵ فێری خۆشه‌ویستی كتێب وخوێندنه‌وه‌و وه‌رزش بكه‌ن نه‌ك چاوه‌ڕێی بڕیار‌و ئیمزای ئێوه بێت. ده‌بێت فێر بكرێن زێده‌تر ئاو بخۆنه‌وه وه‌ك له شه‌ربه‌ت وساردییهكان، نه‌هێڵن قه‌ڵه‌و ببن، زۆربه‌ی ژه‌مه‌كان پڕبێت له سه‌وزه ومیوه وڕیشاڵهكان به مه‌به‌ستی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش بۆ ئه‌وه‌ی زێده‌تر به‌رگه‌ی نه‌خۆشییه‌كان بگرن. ده‌بێت، منداڵ رابهێنرێت له سهرپاكوخاوێنی خۆیان، كاتێك ده‌چنه نێو ئۆتۆمۆبیله‌وه قایشی سه‌لامه‌تی ببه‌ستن، كاخهزوقوتو، شوشه‌ی به‌تاڵی ساردی دۆندرمه فڕێنه‌ده‌ن بیگرن به ده‌ستیانه‌وه تا نایلۆنێكی خۆڵ ده‌دۆزنه‌وه . ده‌بێت فێربكرێن له گه‌ڵ باوكیاندا به‌و ته‌مه‌نه‌وه فێری لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل نه‌بن، فێروسواری ماتۆر نه‌بن، بگره پاسكیل لێخوڕین باشتره جۆرێكه له وه‌رزش. به‌داخه‌وه چه‌ندین ساڵه سیسته‌می په‌روه‌رده پڕه له گیروگرفت و گشتمان لێی ناڕازین به‌ڵام بڕیاره‌كه جۆرێكی مه‌ترسیداره له پشت ساردكردنه‌وه‌ی منداڵ له خوێندن.
ده‌بێت وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له بری ئه‌و بڕیاره به په‌رۆشه‌وه ١ ی یونیۆ ده‌رگای قووتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی واڵا بكردایه‌وه (خۆباوكی زۆربه‌یان ئیمانیان به بوونی كۆرۆنا نییه) و پێشوه‌خت ئه‌م گۆرانكاریانه‌ی بكردایه، له‌و باوه‌ڕه‌دام سه‌ركه‌تووتر ده‌بوو ئه‌وه‌نده ره‌خنه و ناره‌زایی لێ نه‌ده‌كه‌وته‌وه (ته‌مه‌ڵه‌كان نه‌بن) منداڵ خه‌نی ده‌بوون (ژماره‌یه‌كیان خه‌و به‌كردنه‌وه‌ی قووتابخانه‌وه ده‌بین)، زێده‌تر حه‌زوخولیای خوێندنیان دروست ده‌كرد، چونكه ئه‌وه نیشتیمان وهاوڵاتی په‌روه‌رییه نه‌ك بڕیاره‌كه‌تان . وه‌لێ باشتر وایه:
- تا كردنه‌وه‌ی قووتابخانهكان هه‌موو قووتابخانهكان سابوون وئاویان تێدا هه‌بێت بۆ ده‌ست شوشتن.
- خه‌می په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروست وباشتركردنی باری ئابووریی مامۆستایان بدرێت.
- خولی تایبه‌تی سه‌ركردایه‌تی، ده‌روونی وخۆشه‌ویستی پیشه بۆ مامۆستایان ئاماده بكرێت .
به‌ڕێزان، به پێی ماڵپه‌ڕی (The Guardian) رۆژی ٢٢ ئایار گرووپێك له توێژیارانی ئینگلیستان روونیان كرده‌وه كه: پاش ئه‌وه‌ی زێده‌تر له ٦٠٠٠ (شه‌ش هه‌زار) راپۆرتی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه تاووتوێ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی چۆنییه‌تی وه‌رگرتن یان تووشبوونی منداڵیان به ڤایرۆسی كۆڤید ١٩ واته كۆرۆنایان بۆ روون ببێته‌وه. ده‌رئه‌نجام گه‌یشته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه : له ٥٦ % ی كه‌سانی ژێر ٢٠ سالان مه‌ترسییان كه‌متره وه‌ك له گه‌وره‌ساڵان هاوكات هه‌ندێكیان ده‌بێژن كه منداڵ كه‌متر تووش ده‌بێت وه‌لێ هۆكه‌ی نازانرێت.
پرۆفێسۆر (Russel Viner) ی نێوداری ئینگلیزی كه یه‌كێكه له توێژیارانی گروپه‌كه ده‌بێژێت: گه‌ر منداڵ له قووتابخانه دووربكه‌وێته‌وه وجودا بكرێته‌وه ئه‌وا مه‌ترسی زێده‌تری لێ ده‌كرێت وه‌ك له‌وه‌ی قووتابخانه كراوه بێت وله‌وێ بخوێنێت. ناوبراو ده‌ڵێت: مه‌ترسی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه ومردن پێی له نێو منداڵدا كه‌مه یان ده‌گمه‌نه. توێژیارێكی دی ده‌بێژێت: له‌وانه‌یه منداڵ رۆلێكی كه‌متر ببینێت وه‌ك له كه‌سانی دی له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌دا . ده‌رئه‌نجام ئه‌وان هاوڕابوون كه:-
١-مودێلی سوێدییه‌كان سه‌ركه‌وتووبوون كه قووتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییان دانه‌خست وخوێندنی تێدا به‌رده‌وامه.
٢-ئه‌وه گۆڕه‌پانه‌كه خۆش ده‌كات ئاماده‌كاری بكرێت له ١ ی یۆنیۆدا قووتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
پسپۆڕه رێزدارهكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی كوردستان:
هیوادارم وانه له توێژینه‌وه‌و بۆچوونه‌كانی توێژیاران ودڵسۆزانی میلله‌تانی دی بۆپاراستنی دواڕۆژی منداڵان وه‌ربگرن. هه‌رچه‌نده به به‌راورد له گه‌ڵ كوردستاندا سوێد له بارێكی خراپتری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌دایه، به‌ڵام شاره‌زایانی به‌شی په‌تازانی هه‌رگیز نه‌یان هێشت وه‌راره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری هه‌ڵه‌و زیانبه‌خشیان ده‌ربكات وحكومه‌تیش قووتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی دانه‌خست . چونكه نابێت به میزاجی چه‌ند كه‌سێك بڕیاری نا زانستی ونا دادپه‌روه‌رانه ده‌ركرێت، خۆكراسی قورئانیش له‌به‌ربكه‌ن ده‌ڵێن لهبهرنهدانی مووچه‌یه. به‌رێزان مه‌لاش هه‌ڵه ده‌كات ئێستاش دره‌نگ نییه لێی په‌شیمان ببنه‌وه، ده‌زانن چه‌ندین مامۆستا پرسیاری بۆ تاقیكردنه‌وه ئاماده‌كردووه، ده‌توانن به شێوازێكی دی گونجاوتر دابڕێژرێته‌وه و هاوین ئاماده‌كاری بكرێت بۆ تاقیكردنه‌وه چونكه بڕیاره‌كه‌تان ناهه‌قی پێوه دیاره. تكایه له‌وه زیاتر برینه‌كانی سیسته‌می په‌روه‌رده وه‌ك ته‌ندروستی مهكولێننهوه له‌وه زێده‌تر سه‌قه‌تی مه‌كه‌ن، كاتێك سوودتان نییه تكایه زیان به منداڵان مه‌گه‌یه‌نن چونكه گه‌وره‌ترین گوناحه.
|
169
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Sunday, May 3, 2020
|
|
|