ھەستیاری ئۆجەلان نەبووایە پەکەکەش نەدەبوو
نیاز حامید

" دەستپێک " رەنگە ناونیشانی ئەم بابەتە بەلای خوێنەری ھێژا جێگای سەرسورمان بێ ، بەڵام دیارە ناونیشانی بابەتێکی زێدە گرنگە ، کە رەنگە ئەوەندە باسی لێ نەکرابێت و تارادەیەک نامۆ بێت. ناوەرۆکی بابەتەکە زادەی رووداوێکی واقعی گەلێکی کۆلۆنیکراوە ، نەک ھەر ئەوەندەش بەڵکو ئەگەر ھەستیاری سەرۆکێکی وەکو ئۆجەلان نەبووایە , ئەوا چۆن گەلی کوردستان لە سییەکان و چلەکان ژیانێکی نکۆلی لێکراوی دەبردە سەر, ئاوا ئیمرۆ ،تورکی چیاشی پێ رەوا نەدەدیترا . بەھەرحاڵ بوونی ھەستیاری مرۆڤێک بۆ پارسەنگ کردنی ھێزە کاریگەرەکان شانسی گەلی کورد بوو تا بمێنێ ."
گوندییەک لە نێو رەوشی رەتکردنەوەی ژیانی گوند و ھەموو نەریتە کۆمەڵایەتییە پاشکەوتوەکانی دیکە بەرەو شار دەڕوا، بەرەو ژیانێکی نادیار ، کاتێک تەڤلی ئەم ژیانەش دەبێ ژیانێکی بۆرژوازی بێ مانا دەبینێ لەگەڵ ھەست و نەستی ئەودا ھەرگیز یەکانگیر نابێ ، ئەویش رەت دەکاتەوە، مرۆڤێک لە نێوان ھەردوو ژیانی گوند و شارەکیدا خۆی نامۆ دەبینێ و لە رەتکردنەوەیەکی بەردەوامدا دەبێ ، ئا لەو کاتەدا دەخوازێ بۆ مرۆڤایەتی بە گشتی و بۆ گەلی کورد بە تایبەتی ژیانێکی دیکەی نوێ ئاوا بکا کە نە پاشکەوتووی تێدابێ و نە پێشکەوتنی روکەش . ھەموو ئەمانە ھێشتا ھەر بە تاقی تەنیایە ، کارێکی زێدە قورسە ،ئەمەش یەکەمین ھەستیاری و ناسکی ھەست و نەستی ئۆجەلان بوو. ئەگەر ئەوە نەبووایە رەنگە وەک کەسێکی سادە و ساکار لە گوند کە ژیانی بەسەر دەبرد ، یاخود لە شاردا تەڤلی خۆشییە روکەشییەکانی ئەنقەرە و ئەستنەنبوڵ دەبوو ، ئێستا دەتوایەوە و ژیانی خۆی و گەلەکەی بە ئاقارێکی دیکەدا دەرۆیشت . بەھەرحاڵ ، دەرەنجامی ھەستیارییەکەی قۆناغێکی گرنگی لە بزاڤی گەلەکەمان تۆمار کرد. پاش ئەوەی ئەو مرۆڤە نە گوندیە و نە شارەکییە کەوتە گەران بەدوای کوردستان خۆی لە ناو "DDKO"بینیەوە کە ئەو رێکخراوە خەڵکی جیا جیای تێدا بوو چەندەھا سیمیناری بەڕێوەبرد, لە یەکێک لەو سیمینارانەدا گوتبووی " بۆچی گەلی کورد دەوڵەتی نەبێ؟" ، بەم پرسیارەی ھەم دەوڵەتی بەخەبەر ھێنا و ھەم خەڵک. بابەتەکە مقۆ مقۆیەکی بەرچای خستە نێو کۆڕ و کۆبونەوە سیاسییەکان، ھەر لەوێدا کەوتە ژێر چاودێری دەوڵەت . گروپی ئایدیۆلۆژی ھێدی ھێدی چێ دەبوو بە دوو وشە دەستیان پێکرد (کوردستان داگیرکراوە) , بەم دوو وشە نھا خەریکە دەوڵەتێک دروست دەبێ ، لێرەدا مەسەلە گرنگەکە دەست پێدەکات دیرۆکی دوور و نزیکی تورکان لە پیلانگێری...نزیک بوونەوە و تەڤلی بوون لە دوژمنانیان رەوتێکی پێوەلکاوی ئەم دیرۆکەیە ھەرکاتێک گروپێک یان کۆمەڵێکی سیاسی درووست دەبێ ، بۆ کاولکردنی وەک مۆرانە خۆیان دەخزێنە ناوی .
کاتێ ئەم مرۆڤە کەوتە ناو پێگەکانی ئەم گروپە دوو کەسی لێ راست دەبنەوە ، دەمھەوێ لێرەدا ئاماژە بەشتێک بکەم کە ئەویش دیارە ئەو تەکتیکەیە کە وا پێدەچی ھەموو داگیرکەران لە ھەمبەر بزاڤی گەلەکەمان بەکاری ببەن ، لە کاتی سەرھەڵدانی (١٩٩١) ھەندێ بەڵگەی دەزگا جاسوسییەکانی رژێمی بەغدا کەوتە دەست، لەو دیکۆمێنتانەدا ھاتبوو کە ئەم سەرکردە و ئەو سەرکردە چۆن دەگیرێن و دەخرێنە ژێر کاریگەری .بەشێوەیەکی گشتی ئەوانەی لە بەڵگەنامەکاندا ناویان ھاتبوو زۆربەیان دەکەوتنە ژێر کاریگەری پارە و سۆزی ژن ، ئەوەی لە نزیکەوە شارەزایی ھەبێ دەکرێ گەواھی راستی ئەم کاریگەریانە بکا، جا چ زۆر و چ کەم لە ناو بزاڤی گەلەکەمان لە باشوور ھەبوو.
بەھەرحاڵ ئەم دوو کەسە یەکیان "پیلۆت" بوو ، پیاوێکی کورد بوو فرۆکەوان بوو ، ئەوەی دووەمیان کچێکی کورد بوو کە یەکەمیان سەرچاوەی پارە و سامان و ئەوەی دیکە سەرچاوەی ئەوینداری ئۆجەلان بوو ، لە ژێر کۆنترۆلی دەوڵەت دەبزاوتن ، دەوڵەت ھەموو ئیمکانات و توانایەکی بۆ ئەم دوو کەسە رەخساندبوو بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گروپەکە کۆنترۆڵ بکەن ، ئەم کارەی دەوڵەت ھەروەکوو باسمان کرد یەکەمین کاری نەبوو ، بەڵکوو یەکەمین کاری بوو کە تیایدا شکستێکی گەورەی خوارد .
کەواتە دۆزێک ھەیە گروپێک ھەوڵی بۆ دەدەن ، لە نزیکەوەش دوو کەسی سەر بە دەوڵەت ھەن رەتکردنەوەی یان قەبوڵکردنی وەک خۆیان دەیانھەوێ لە نێوچوونی گرووپەکە بوو ، لێرەدا ھاوسەنگییەکی سەیر ھەیە کە ئەگەر ئۆجەلان نەبووایە ھەر زوو گرووپەکە لە نێو دەچوو ، ھەستیاری بۆ پارسەنگدانی ئەم تەڤلبوونە ئاڵۆزە ، کارێکی ئێجگار گرانە ، بوونی لەنێو رەوشی گەمارۆدراوی دەوڵەت کارێکی سەرسورھێنەرە ،راگرتنی ئەم ھاوسەنگییە لە نێوان قەبووڵکردن و رەتکردنەوە وەک ئەوە وایە لە ھەوادا لەسەر گوریسێکی باریک بۆ دوورییەکی زۆر رێ بکەی، لەمەش زیاتر قەبوڵکردنیان بە قازانجی گروپەکە بھێڵێتەوە کە ئەمەش دیسان لەم ھەل و مەرجە دەستکەوتێکی گرنگە ، بەھۆی سەرچاوەی پارە لە "پیلۆت"ەوە توانی گروپەکە گەشە پێ بدات ، بەھۆی ئەو ژنەشەوە توانی دەوڵەت دڵنیا بکات کە پیلانەکەیان بەردەوامە و ، بەم پەیوەندییە شەرێکی گەورەی لەگەڵکردن و،توانی ئەم پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە ریسوا بکات. (ئۆغۆز مەمجۆ) کە بەرپرسێکی ئەوێ رۆژێی (میت) بوو دەڵێ ، ئێمە ئاپۆمان گەورەکرد ھەروەھا دەیانگوت ئەوێ رۆژێ مارێکی بچوک بوو نەمان کوشت. بەمانا ئەو رۆژەی لە ئەنقەرە بوو ھێشتا گروپێکی بچووک بوو بە پارەو ئیمکاناتی دەوڵەت گەورەمان کرد ، ئەمرۆشی لەگەڵدابێ ھەرشکست دەخۆن بەرامبەر بە پەکەکە، ئەم (ئۆغۆز مەمجۆ) جگە لە نوسینەوەی راستییەکان ھیجی بۆ نەمایەوە تاکوو سەری خۆی لەسەردانا و کوژرا.
لێرەدا ئەگەر ھەستیاری ئۆجەلان نەبووایە لە پارسەنگردنی ھەردوو ھێزی کاریگەری ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت ، ئەوا ھەم خۆی تیادەچوو ھەم پەکەکە و بزاڤی گەلەکەشمان لە باکوور ، بۆیە پارسەنگی ئەم ھێزانە بەراستی کارێکی زێدە گرنگە و رۆڵێکی سەرەکی ھەبوو لە جاڕدانی پەکەکە دا ، بە ئاشکرایی گەورەبوون ئێستا لە گۆرەپانەکانی وڵات و دەرەوەی وڵاتدا خەباتێکی بێ وچان دەکەن بۆ سەرفرازی و سەربەخۆیی ، وە دەتوانین لێرەدا بڵێین: ئۆجەلان بوو کە توانی لەناو ململانێ و ناکۆکی و سیاسەتی ناوچەکە و جیھاندا زۆر بە ھەستیاری و ژیرانە ئەم ناکۆکیانەی بخاتە خزمەتی کێشەی گەلەکەمان. لێرەدا ئەوەندە ماوە بڵێین لەپاڵ ھەستیاری ئۆجەلان بەرامبەر رووداوەکان تاکتیکی ئارامی و سەربەخۆیی لە بریاری سیاسیدا ئەوەندە لە ھی یەکەمیان کەمتر نەبوو ،چونکە بریاری خێرا وپەلەپروزێ و نەخوێندنەوەی کاردانەوەکانی گەلێ کارەساتی گەورەی لێ دەکەوێتەوە، کەواتا بوونی ئەم ھەستیارییە سەیرە وای کرد کە پەکەکە لە سەرەتاوە بگەیەنێتە قۆناغێکی وا کە دەوڵەت بڵێ : دەمانویست کۆنترۆلی بکەین و لە نێویان بەرین وەکوو ھەموو گروپەکانی تر، کەچی بە ئیمکانیاتی ئێمە خۆیان درووست کرد و خەریکە لە ناویشمان دەبەبن ، حەیف و سەد حەیف بۆچی نەمان گرتن ، لە دەستمان دەرچوون .
ئەمە ئەگەر تاکتیکی راست و درووست نەبووایە ، دەوڵەتی تورک کە میراتیکی باشی ھەیە لە بواری پیلانگێری ئەوا پشتی بە ئەرز نەدەکەوت. تورک ھەرگیز قەبوڵ ناکەن کەس ئاوا سامانیان بەکاربینێ ئەگەر ھەستیاری ئۆجەلان نەبووایە . ئەوەی ئەمەشی کرد ،ئەم بزاڤە بوو لە دیرۆکی تورکان بۆ یەکەمین جار ھەڵدەخەڵەتێندرێن ، رۆژنامەکان ئێستاشی لەگەڵدابێ باس لەم رووداوە دیرۆکییە دەکەن کە ھەرگیز لە یادی ناکەن لێدانێکی ئەوەندە کاریگەرە خەریکە لەسەر ئاسەواریدا دەوڵەتێکی کوردان ئاوا دەبێ.
ئەو دامەزراوانە (ARGK,PKDW,MED_TV)ھەموو زادەی ئەو لێدانە دیرۆکییە بوون کە بە بناگوێی تورکان کەوت.!
441 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, February 16, 2017
زیاتر
سەنتەرەکانى بیرکردنەوە و قەیرانی دروستکردنی بڕیار
هۆگر ئیبراهیم حەکیم (ماستەر لە زانستە سیاسییەکان)
ليبراڵيزم و ڕيشه‌ى قه‌يران و بارگرژييه‌كان
نوسينى: سه‌مير ئه‌مين
وه‌رگێڕانى: ناجى ئه‌فراسياو
باکوور: گۆڕین لە کوێوە دێت؟
مەنسوور تەیفووری
نیولیبراڵيزم پێشه‌كيی كتێبی "كورته‌مێژووی نیولیبراڵیزم"
داڤید هارڤه‌ی
وه‌رگێڕانى: هاوار محه‌مه‌د
لەئایندەیەکی نزیکدا ناوەندی کولتوری "کۆچ"
کتێبی: سوننەکانی ئێران
"چەند سەرنجێکی مێژوویی سۆسیۆ سیاسییە دەربارەی رەوشی گشتیی سوننەکانی ئێران"
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
پ. د. خەلیل عەلی موراد ناساندوویەتی
چاپ و بڵاویدەکاتەوە
نيوليبراڵيزم چيه‌؟
ئه‌ليزابێت مارتێنز/ئاڕنۆڵدۆ گارسيا
و: وه‌ليد عومه‌ر
لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
کتێبی (مشتێک لە خەرمانی بیری نالی) لە چاپخانە دەرچووە وبەمزوانە لە کتێبخانەکان دەبێت.
قه‌یرانه‌ ئابوری و فیكريیه‌ جیهانییه‌كانی نیولیبراڵیزم
نوسینى: دكتۆر سه‌باح قودورى
و. ئه‌يوب حه‌سه‌ن
حه‌له‌ب ...دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی حه‌ما
هێدی هه‌ولێری
زمان و دەوڵەت
عەتا قەرەداغی
بۆشایی فیکری و فەلسەفی لە نێو کورددا..
ئاشتی برایم ئەفەندی
ڕۆڵ و گرینگی زمانی زگماکیی بۆ نەتەوەی کورد!
ئاریتما موحەممەدی
زمانی كوردی له‌ناو كه‌له‌پووری ئیسلامی دا
هێمن عومه‌ر خۆشناو
کۆمەڵگەی کوردیی فەیسبوك..
پێوەندییە نوێیەکانی مرۆڤی کوردی بە دیموکراسیەوە
دکتۆر عادل باخه‌وان*
سنوره‌كانى نێوان فیقه و ئه‌ده‌ب؛ ئیبن حه‌زم وه‌ك نمونه‌
د.ئیسماعیل به‌رزنجى
زمانی ئاماژە،
یان زێدەڕۆیی لێکدانەوەو ھەڵواسینی تیۆر بەدەقدا
مەحمود عبداللە
کەسایەتی و چارەنووس
نوسینی: د. محمود سریع القلم، پڕۆفیسۆری زانکۆی تاران
وەرگێرانی: ناصح برزنجى
ژمارەی ئایندەی گۆڤاری کۆچ
یه‌ك دوو وشه‌ له‌ سه‌ر مرۆڤ و په‌یوه‌ندیيه‌كانى
ئیبراهیم حاجی زەڵمى
فەلسەفەی نزا
ئاگایی، عیشق، نیاز و جیهاد لە نزادا
نووسینی: د. عەلی شەریعەتی
وەرگێڕانی: لیان ســـەییدی
کورد و دیوه‌ شاراوه‌کانی شه‌ڕی جه‌رابلوس
ئومێد مەحمود
(شەریعەتی) كێ بوو، چی وت؟
گفتوگۆ لەگەڵ (د. سروش دەباغ)
نوێنەری تراژیدیا نەک کوردبوون
تێگەیشتنێکی جیاواز لە نادیە موراد
ئەحمەد ڕەسول
(شەریعەتی)، بیرمەندی ئازادی
نووسینی: د. ئیحسان شەریعەتی
حکومەت هی کێیە؟
ناسک ئەحمەد
(شەریعەتی) بت نییە
گفتوگۆ لەگەڵ (موجتەبا موتەههەری)
كوڕی مورتەزا موتەههەری
وەرگێڕانی: رێبوار كوردستانی
ناسیۆنالیزم بۆ گەلێکی چەوساوە
بەهرۆز جەعفەر
لە (شەریعەتی)یەوە لەبارەی مردنی شەریعەتی
نووسینی: عــەبدولكەریم سروش
شکستی سۆسیالیزم و ئەزموونی سۆڤیەت
میران قادر ئەحمەد
تەنیایی یان جیایی؟
نووسینی: د. عەلی شـەریعەتی
خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان له‌ هه‌موو کاتێک دوورتر ده‌نوێنێت
ده‌یڤید گاردنر
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
عەلی شەریعەتی ..
ئەو كەسەی هەموو رۆژێك تیرۆر دەكرێت!
نووسینی: حەبیب محەممەد دەروێش
لەیادی (233) ساڵەی لەدایك بونی مەولانا خالیدی نەقشبەندی شارەزووری دا
نوێخوازێك لەئاییندا و عەدالەت خوازێك لە ژیاندا
مەولانا لەسلێمانیەوە بۆ هندستان
حبیب محمد دەروێش
رۆڵی ( شەریعەتی )
لە خەباتی ئیسلامی پێشەوتووخوازی لە ئێران 1965 - 1977
نووسینی: وەلید محمود عەبدونناسر
وەرگێڕانی: بـــەرزانی مەلا تـەها
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی
بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟(1)
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ(2)
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
دكتۆر عەلی شەریعەتی
پیاوێك هێشتاش لە ئاسمانی دنیای رۆشنبیریدا دەدرەوشێتەوە
نووسینی:موسعەب ئەدهەم
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
کتێبی بزووتنەوەی ژنان(فێمینیزم)
نووسینی ئاندرێ میشێل
تورکیا لە شەڕی داعشدا، دەوری پاکستان لە بەرابەر تاڵیبان دەبینێ؟
شێرکۆ جیهانی
سەرهەڵدانى چەپ (له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و جيهاندا)
دكتۆر عه‌لى ئه‌سه‌دى
وەرگێڕانى: ناجى ئەفراسیاو
تورکیا لە دوو ڕێیانی شەڕو ئاشتیدا
نووسینی : بورھان شێخ رەئوف
ئوستورە و ئەفسانە و دین
زه‌رده‌شت نوره‌دين
ئەزموونی شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی
عەبدولخالق یەعقووبی
یەعقوبیزم و سڵەمینەوەى کرێکاران
فلاديمێر لینین
له‌ ئينگڵيزييه‌وه‌: سەرکەوت جەلیل
ێڕانەوە له‌ نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‎دا
سه‌یدقادرهیدایه‌تی
تارماييه‌كانى هيدايه‌ت
موراد فه‌رهادپور
و. وه‌ليد عومه‌ر
هزری نوێخوازانه‌ له‌ شیعری بێكه‌سدا
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
قەیرانى دارایى لە کۆڵى سەرمایەدارى نابێتەوە
تۆم برۆمبێڵ
وه‌رگێڕانى: ئارى مەحمود
عەقڵی كوردی و هزری رۆژئاوایی!
عادل قادری
هەموو جێيه‌ك، جیهانى سێیەمە! ئ
ەنتۆنیۆ کابالیرۆ[1]
وه‌رگێڕانى: كه‌يوان نورى
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
govari koch| All rights reserved © 2010