بۆچی شەپۆلی كۆرۆنا، لە کەناری سلێمانی لەنگەری گرت؟
د. زاهیر سوران
پسپۆری نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان، سلێمانی

به‌داخه‌وه‌ پاش نزیكه‌ی ٥ مانگ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید ١٩، هاونیشتیمانیان سوودیان له‌ خاڵه‌ لاوازه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌و هاوكات روونكردنه‌وه‌ی رێگاكانی تووشبوونیان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و قسه‌ی نه‌فام و ناحاڵی و نا به‌رپرسانه‌ی ئه‌م و ئه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵكیان له‌ خشته‌ بردو ڤایرۆسه‌كه‌ش ژێر به‌ ژێر كاری خۆی كرد تا دوێنی شه‌و كۆرۆنا فریشكی شارو ده‌وروبه‌ری برد. تۆ بڵێی ئه‌وانه‌ی باوه‌‌ڕیان به‌ بوونی كۆڤید ١٩ نه‌بوو، دوێنێ شه‌و دڵیان ئاوی نه‌فامی خۆیان نۆش كردبێت و له‌گه‌ڵ خه‌مه‌كانی شاردا، ئاوێته‌ بووبن؟ هیوادارم بێ باوه‌ڕان له‌ درۆو ده‌له‌سه‌ هه‌ڵبه‌ستنی نابه‌رپرسانه‌و نازانستیانه‌ كه‌وتبن. بڵاوكردنه‌وه‌ی نێوی زێده‌تر له ١٠٠ تووشبووی نوێ، به‌شێكی له‌ دانیشتوان شارەکان تووشی شۆك و دڵه‌ڕاوكێ و ترس كرد. به‌ڵام لای من فره‌ ئاسایی بوو! چونكه‌ من چاوه‌ڕێی خراپتر بووم. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت، ئه‌وانه‌ی وانه‌یان له‌ ڕۆژانی ره‌ش وه‌رنه‌گرتبێت، ئه‌وا به‌رگه‌ی ئه‌م جۆره‌ شۆكه‌ زانستیانه‌ نا‌گرن و وره‌یان به‌رزنییه‌. به‌ڵام چه‌نده‌ خه‌ڵك بێ وره‌و ترسنۆكن، ئه‌وه‌نده‌ش میدیاكانی ئه‌م نیشتیمانه‌ (هه‌موویان له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ره‌كان) خولقێنه‌ری ترس وله‌رزو دڵه‌ڕاوكێن و به‌ مانشێتی قێزه‌وه‌ن‌ و نا به‌رپرسیارانه،‌ ژه‌هریان كرده‌ نێو دڵ و ده‌روونی هاونیشتیمانیانه‌وه‌‌و‌ خه‌ڵكیان تۆقاند‌. پێویسته‌ حكومه‌ت به‌ تۆپزی ڕایان بگرێت، ده‌بێت سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانان، به‌رپرسیاریه‌تی ویژدانیانه‌و مرۆڤدۆستانەی خۆی بخاته‌ گه‌ڕو سنوورێك بۆ ئه‌و به‌ره‌ڵاییەی میدیاكارو رۆژنامه‌وانییه‌ کان دابنێت و نه‌هێڵێت له‌وه‌ زیاتر كۆلكه‌ كوردیی نه‌زان، بێویژدانه‌كان‌ بازرگانی به‌ژیان و مافی نه‌خۆش و چارەنووسیانەوە بكه‌ن. چونكه‌ ئه‌وان بوونه‌ته‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی هاووڵاتی و كه‌سه‌ لاوازه‌ به‌ سۆزه‌كان، ئه‌وه‌ش كارێكی نابه‌رپرسانه‌ی قێزه‌وه‌ن و دور له‌ مۆڕاڵ و بێویژدانانه‌یه‌.
به‌ڕێزان، راسته‌ ژماره‌ی تووشبووان‌ به‌رزه‌، به‌ڵام كاتێك یه‌كێك بە دەمامک و دەستکێشەوە، ده‌چێته‌ سوپه‌رماركێتێك، بۆ چه‌ند خوله‌كێك هه‌موو سه‌یری ده‌كه‌ن و چاو له‌ یه‌كتری داده‌گرن، ته‌نانه‌ت جوڵه‌ی نامۆش ده‌كه‌ن بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی كه‌سانی دی. باشه‌ پێم ناڵێن بۆچی خه‌وشه‌ ده‌ستكێش یان ده‌مامكت پێوه‌ بێت، بۆچی خه‌وشه‌ تووشی كۆرۆنا ببیت، بۆچی خه‌وشه‌ خۆت بپارێزیت، بۆچی؟...تاد ، به‌ڵام خه‌وشه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌ كه‌مته‌رخه‌می قسه‌ی زل و تانه‌و ته‌شه‌رداندایه‌، خه‌وش له‌ نه‌بوونی قه‌ناعه‌ت و تێ نه‌گه‌یشتنی پزیشكی و زانستدایه‌، خه‌وش له‌ بێسه‌روبه‌ری توانج هاوێژو فسفس پاڵه‌وانه‌كان و فشه‌كه‌رەكانی شاره‌ حه‌یاته‌كه‌دایه،‌ كه‌ گه‌یاندیانه‌ ئه‌م رۆژه‌. ئه‌ی بۆچی ده‌ڵێین ٢ مەتر له‌یه‌كدی دووربن، له‌ بۆنه‌كاندا زۆربه‌مان قوونمان ناوه‌ به‌ قوونی یه‌كدییه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی ! به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ تێبگه‌ین و بزانین كه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌تەنیا نێوشاری سلێمانی نییه‌، به‌ڵكو هی شارو شارۆچكه‌كانی ده‌ورو به‌ریشن. پاشان ئه‌وه‌نده‌ی من زانیارییم هه‌بێت، ژماره‌یه‌ك له‌تووشبووان هه‌ڵگری بێ نیشانه‌ی گه‌نجن، له‌ش ساخن و هیوادارم راستگۆبن له‌ گه‌ڵ خۆیاندا، خۆشیان وره‌یان به‌رزبێت و هیمه‌تێك بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ باشی به‌رگه‌ی بگرن و به‌ سه‌لامه‌تی و بێ زیان لێی ده‌ربچن. به‌ڵام گیروگرفته‌كه‌ له‌م خاڵانه‌دایه‌:
١- بێ نیشانه‌ مه‌ترسی زیاتره‌ له‌وانه‌ی نیشانه‌یان هه‌یه‌و پێویسته‌ هاووڵاتی خۆیان له‌ یه‌كدی به‌ دووربگرن‌، نه‌چنه‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵخه‌كان.
٢- ئایا هه‌ریه‌كێكیان‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، چه‌ندو له‌كوێ به‌ركه‌وته‌یان هه‌بووه‌، چه‌ند كه‌سیان تووش كردووه؟ ئه‌وانه‌ی كه‌ لێیانه‌وه‌ تووشبوون نزیكه‌ی ٢-٣ هه‌فته‌ی دی نیشانه‌یان لێ ده‌رده‌كه‌وێت.
٣- پێویسته‌ تووشبووه‌كان به‌ركەو‌ته‌كان و نزیكه‌كانیان ئاگاداربكه‌نه‌وه،‌ كه‌ نه‌خۆشن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌ ماڵه‌وه‌ خۆیان كارانتینه(ھاوێر)‌ بكه‌ن، به‌ پێی تواناو به‌ به‌رپرسیارانه‌وه‌‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سوكارو نزیكه‌كانیاندا بكه‌ن، ڕوو نه‌كه‌نه‌ نه‌خۆشخانەکان‌ (فشار دروست نه‌كه‌ن) تا هه‌ست ده‌كه‌ن نیشانه‌ی نه‌خۆشییان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، تا ته‌نگه‌ نه‌فه‌س نه‌بن نابێت رووبكه‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ تێست كردن. ٤- له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ گرنگتر بریتییه‌ له‌:- به‌ئاگابوونه‌وه‌ی هاووڵاتیی‌ له‌ ته‌ندروستی خۆی كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ وڵات، حیزب، دین، ره‌نگ، ده‌وڵه‌مه‌ند، هه‌ژار، ئاقڵ، نه‌ته‌وه‌، ڕه‌گه‌ز و ناحالییه‌وه‌ نییه‌.
٥- میوته‌یشنی ئه‌مجاره‌ جیاوازتره‌ له‌ شه‌پۆلی یه‌كه‌م، له‌وانه‌یه‌ ئه‌م بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ له‌ جۆری به‌غاو تاران بێت، به‌ڵام چه‌نده‌ هێزو درێتی پێ ماوه‌، چه‌نده‌ له‌ كوردستان ژینگه‌ی له‌باروگونجاوه‌.
٦- چی دی پێویست ناكات، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بكرێت، ئێمه‌ ئه‌و قۆناغه‌ما‌ن تێپه‌ڕاند، نابێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ دواوه‌، ده‌بێت بۆ پێشه‌وه‌ بچین، ئێستا یان پاشتر ده‌بێت حكومه‌ت زانستیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌دا بكات، ده‌بێت هه‌موو تووش ببین بۆ ئه‌وه‌ی له‌شمان به‌رگری پاش ڤایرۆسه‌كه‌ په‌یدا بكات.
٧- كارانتینه‌ له‌ هۆتێلدا هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی ئیداریی، ئابووریی، ناپزیشكی ونازانستیی به‌رپرسانی حكومه‌ت بووه‌، كاتی به‌سه‌رچوو، نابێت بمێنێت.
٨- ناڕاستگۆیی خه‌لك، شه‌رمكردن كه‌ تووشبوون، شاردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ كه‌سوكارو نزیكه‌كان .
به‌رێزان، خۆتان هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێنن، ئه‌مه‌ شه‌پۆلی دووه‌م نییه!‌ هێشتا پاییزمان له‌ پێشه‌، باشتر وایه‌و پێویسته‌ هاووڵاتی متمانه‌ی به‌ ویژدان، سه‌ربه‌رزی خۆی، خۆشه‌ویستی كارو نیشتیمان بێت، ده‌بێت هاووڵاتی خه‌می سه‌ری بێت، هاوكات خۆی ئاماده‌ بكات بۆ رۆژانی سه‌خت ترو شۆكی زیاتر، چونكه‌ گه‌ر هاووڵاتی باوه‌ڕی به‌ راستی نه‌بوو، به‌ تۆپزی راستی ناخرێته‌ نێو مێشكییه‌وه‌! تا داخ ده‌بێت ئه‌وسا تێ ده‌گات و ژیانی‌ لەلا خۆشه‌ویست ده‌بێت. من گه‌ش بینم و ده‌بێت‌ ئه‌م باره‌ ناهه‌مواره‌ به‌ رێ بكه‌ین‌، له‌وانه‌یه‌ هه‌واڵی فره‌ ناخۆشمان پێ بگات، به‌ڵام ده‌بێت وره‌ به‌رزبین، هێمنانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌كه‌دا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زیانێكی كه‌م لێی ده‌ربچین.
١ حوزەیران ٢٠٢٠
89 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, June 7, 2020
زیاتر
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە گێژاودایە
نووسینی: مەها یەحیا
وەرگێرانی: حسێن ئەحمەد حسێن
هەوڵێک بۆ نزیکبوونەوە لە ئیکیگای
ڕازی یابانی بۆ تەمەنێکی درێژی بەختەوەرئامێز
ئا: هەرێم عوسمان*
ئەنجومەنی دادوەری دەبێ یاسا جێبەجێ بکات
حاكم شێخ له‌تیف
دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتیی سەرکردەکان لە خەڵک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
مایكل رۆبن
بە رۆژوبون لە مەعریفە!
د. سه‌ردار عه‌زیز
چاوپێکەوتن لەگەڵ نوام چۆمسکیی لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا
چاوپێكه‌وتن: كریس بڕووكس
وەرگێڕانی: سەنگەر حەسەن
لێكەوتە ئابوورییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا
ئەكیرا كاوامۆتۆ
بژاردە قورسەكانی خوێندن لە سایەی پەتای كۆڤید 19
د.سەڵاح عەزيز
تا ئێستا یەكلانەبووتەوە كۆرۆنا سەربەچ حزبێكە؟
محەمەد نوری
سۆشیالیزم‌و جۆرەکانی
نوسینی :ریچارد داگەر و تێرنس بۆڵ
لەئینگلیزیەوە: دانا نازەنین
سامانی ئاو وەکو فشارێکی سیاسی
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
تۆڵەی دەوڵەتی رووخاو بە قۆستنەوەی لێكەوتەكانی كۆرۆنا*
چاكسازیی ڕاگوزەر
هەردی مەهدی میکە
“غەزای ڕەمەزان” وەك وێستگەیەكی دەركەوتنەوەی داعش
یاسین تەها
بۆچوونی یۆرگن ھابرماس سەبارەت بە كۆرۆنا
و: هەورامان فەریق
هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان یان کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی بەپێی دەستوور
سەرکەوت جەلیل
گرنگى عەفرین بۆ کورد و تورکیا لە ڕووى سەربازیى و سیاسیەوە
نوسینی: د.ئومێد رفیق
دەسەڵاتی پێترۆدۆلاری کوردی و نەفرەتی نەوت
د. دارا محەمەد
ھەولێر لە بەغدا و بەغداش لە کەنداو
سەربەخۆیی بە کێ دەکرێت
حەسەن هەمزە
بکەری مێژوویی تاكڕەو!
رزگار عومەر
لامەرکەزیەت یان فیدراڵیەت بۆ ناوچەی سلێمانی
حەبیب محەمەد جاف
بە تەنیا لە دەرەوەی مێژوودا
کامەران قازی
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، متمانه‌ و چاره‌نووسی نادیار!
د .زاهیر سوران، پسپۆری نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی.
بیرکردنەوەی ڕەخنەیی
لەشکر قادر ڕەسوڵ
کۆرۆنا و دەستەخوشکەکانی لەبەرەبەیانی ھەزارەی سێیەمدا:
وریا ئەحمەد
بڕیارێكی نا به‌رپرسانه، زیانێكی فره‌ مه‌ترسیدار
د. زاهیر سوران پسپۆڕی
نه‌خۆشییه‌ درمییه‌كان و گشتییه‌كان ، سلێمانی .
گرفتی بوونی خراپە لە فەلسەفەدا
دلشاد عبدالرحمان
کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟
عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب
لە غیابی مەعنەویەتدا جیهان ڕووبەڕووی كارسات دەبێت
سەلمان نادر
پەیوەندی نێوان خۆپیشاندان و گەنجان: ئاگادارکردنەوەیەک بۆ دەستەڵات
ڕێبوار ڕەوف ساڵەح
ئەو چیرۆکانەی دەبێت بزانرێن
(بە دیدار شادبوونی کوردۆلۆژی مەزن تۆفیق وەھبی)
محەمەد ئەمین پێنجوێنی
گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان: پەیمانی کۆمەڵایەتیی
مەریوان وریا قانع
ژەنەڕاڵی پاییز، شیعری "ئێوارەی پاییز"ی بۆ کێ نووسیوە؟
بەرزان هەستیار
مەم و زین:
بەردی بنچینەی ناسنامەی کوردە،
وەک خەیاڵێکی نادیار نەتەوە و دەوڵەت نمایش دەکا
عەلی ئەلشامی
وەرگێڕانی:فەریاد فازیل
مزگه‌وته‌كانیان بۆ بكه‌نه‌وه‌
ئیسماعیل حمە ئەمین
ئالنگاریكردنی (چالێنجی) قەرزەكانی حكومەت
د. نیاز نەجمەدین
بۆ مێژوو.. یادەوەری و دوو بەسەرهات..!!
سەلام سابیر
کاشکا کاسپەر (Casper) بوومایە!
ماجد خەلیل
ئایا ئەو کونەی لە چینی ئۆزۆندا هەبوو هێشتا ماوە؟
ئا: دیارکۆ جەلال
برینی (زۆرینە)ی پەرلەمانی و جوڵەی بەرەنگاربوونەوە!
عەدالەت عەبدوڵڵا
ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرمایە و سیستم
د.دارا محەمەد
پێشنیارێک بۆ گۆڕینی حوکمداری لەهەرێمدا
حەبیب محەممەد دەروێش
چى بكه‌م؟ ئیتر كولتووره‌
د. تۆڵە فەرەج
ئــــــــــاه ونـــــــزولـــــــەی مــەولــــەوی
حەبیب محەمەد دەروێش
كۆرۆنا و ژینگه‌
سدیق سه‌عید ڕواندزی
ژنان لە نێوان خواستی بەشداریی سیاسی و بەربەستەكاندا
شاناز هیرانی
مرۆڤبوون له‌ ناو سیستمدا
حسەین لەتیف
پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگەکەی دەبێ چۆن بێت؟
د. مه‌دیحه‌ سۆفی*
ئیخوان موسلمین
رزگار شەوکەت
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010