فەیسبووک شوێنی دیاره نادیاره‌کان هه‌رێم عوسمان
هاوڕێیه‌تی له‌وێ و لێره
له فه‌یسبوکدا هاوڕێکان زۆرن، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی لێره هاوڕێتن چه‌ند ژیانی ده‌وێت تا له واقیعدا بتوانیت ده‌ستیان بخه‌یت، دۆسته‌کانی ئێره گه‌لێ زۆرن چۆن راده‌گه‌یت ئه‌و هه‌موو دۆسته بگریت! به‌ڵام لێره ده‌توانیت فریایان بکه‌ویت! لێره هاوڕێیه‌تی مه‌رجی نییه، خۆشه‌ویستی ناوێ، به‌رپرسیارێتی ناوێ... دۆسته ساخته‌کان تا بن زۆر ده‌بن، چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت که‌شفی تۆ بکه‌ن، ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندیخوازن. به‌ڵام ئێمه‌ش له‌وێدا بۆ خۆ نواندن‌و خۆده‌رخستن، خۆباڵاکردن، دڵخۆشکردن، نازکردن خۆمان ده‌رده‌خه‌ین بۆیان، پێیان ده‌ڵێین ئه‌مڕۆ چووین، بۆ کوێ له کوێ بووین، چیمان خوارد، چیمان وت، چیمانکرد، چه‌ند بێزاربووین، چه‌ند دڵخۆشبووین...ئه‌وان به ده‌مامکه‌کانیانه‌وه، ده‌مامک له ئێمه داده‌ماڵن، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێین ئاها چیم کرد‌و چیم خوێنده‌وه‌و چیم وت، کێم بینی‌و وێنه‌م له‌گه‌ڵ کێدا گرت...خۆمان ده‌رده‌خه‌ین، بۆ ئه‌وانێکی دیاری نادیار، ئێمه چاوه‌ڕوانیمان له‌وان هه‌یه، لایک‌و کۆمێنتمان بۆ بنووسن، ئه‌وان سۆزمان ده‌ده‌نێ به‌ڵام ئێمه هه‌ستی پێناکه‌ین! ئه‌وان دڵخۆشن‌و ئێمه دڵخۆش نین، به‌ڵام وا خۆ نیشان ده‌ده‌ین دڵخۆشین، ده‌نووسین(ههههه)، ده‌نووسین، وێنه‌و نووسینه‌که‌ت زۆرجوانهو به‌ڵام جواننییه، تا بێت خۆمان ده‌شارینه‌وه به ئاشکرایی، ئه‌وانیش زیاتر هانمان ده‌ده‌ن به زیاتر خۆ ده‌رخستنی ساخته‌یان، تا ئێمه هانبده‌ن!
ماڵه‌کانی ئه‌وێ وه‌ک ئێره نییه
ئه‌وان چاوه‌ڕوانیان له ئێمه هه‌یه، بزانن چۆن ده‌ژین. ئێمه بۆ حه‌زه تێر نه‌بووه‌کانی خۆمان له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌مانه‌وێت خۆمان ببینین، خۆمان باڵا بکه‌ین، ئه‌وانیش بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌کانیان لێمان ده‌روانن، کۆمێنت دهنووسنو پێده‌که‌نن، ئێمه ده‌روازه‌ی ماڵ‌و ژیان‌و بوونی خۆمان ده‌که‌ینه‌وه بۆیان، ئه‌وانیش دێن‌و بۆچونی خۆیانمان پێده‌ڵێن، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێین ئاها ئێمه چه‌ند گرنگین، ئه‌و هه‌موو شته‌مان هه‌یه‌و له ماڵی خۆماندا ئه‌و هه‌موو کاره ده‌که‌ین، ئه‌ی ئێوه چی ده‌که‌ن! له‌وێدا هه‌موومان خۆمان ده‌رده‌خه‌ین به لێڵی به شێواویو به ساخته‌یی، له‌وێدا غه‌ریزه‌کان تێردهکهین، ویسته تێر نه‌بووه‌کان تێر ده‌که‌ین، ئه‌وێ شوێنێکه بۆ خاڵی بوونه‌وه.
براکه‌م به ئێوه خۆی تێرده‌کات
براکه‌م په‌یجێکی کردۆته‌وه‌و هه‌موو رۆژێ ده‌ڵێت ژماره‌ی هاوڕێکانم گه‌یشته ئه‌وه‌نده، ئه‌و لێده‌خوڕێت به‌سه‌رمانداو ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده موعجیبم هه‌یه، ئه‌وه‌نده کۆمێنتو لایکم بۆ هاتووه، بزانم تا ئیستا هیچ بابهتو وێنه‌یه‌کی تۆ ئه‌وه‌نده لایکی بۆ هاتووه، ده‌بینن من چه‌ند سهرسامکهرم، ئه‌وه ئێوه‌ن لێره بههیچم داده‌نێن، گه‌ر بێنه ئه‌وێ ده‌زانن من چیم! براکه‌م خه‌وو خۆراکی بووه به تۆ(فەیسبووک) ئه‌و بۆ ئێوه‌ی ته‌مومژ، بۆ ئێوه‌ی نادیار، به ئێوه‌ی تێرنه‌بوو، خۆی دیار‌و تێر ده‌کات. براکه‌م وایلێهاتووه هاورێ فەیسبووکییهکانی چاوه‌ڕوانیان لێی هه‌یه، ئه‌و ده‌بێت زۆرکات له‌وێ بێت‌و که‌مکات لای خۆی بێت، ئه‌و ژیانی بووه به رازیکردنی ئێوه‌و خۆی له یادکردووه، ئه‌و خه‌و به زیاترین هاوڕێو کۆمێنتو لایکه‌وه ده‌بینێت، تۆخوا بێ به‌شی مه‌که‌ن!
یه‌کسانییه‌ک به کۆیله‌کراوی
فەیسبووک وه‌ک مهیدانێکو شارێکی گه‌وره‌یی لێهاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێ بدۆزیته‌وه، بناسیته‌وه ده‌بێت بچیته لای ئه‌و، تاکه مه‌یدانێکه زۆرترینی لێیه، ئه‌و بێئومێدت ناکات، به دوایی هه‌رکه‌سێکدا بگهڕێیهت له‌وێ ده‌یبینیته‌وه، نمایشه‌که له‌وێیه، ئه‌وێ شوێنێکی کراوه‌یه، بلیتی ناوێ بۆ چوونه ژووره‌وه، بڕۆ بۆ ئه‌وێ که هه‌موو کاتێ کراوه‌یه، شه‌وو رۆژ نمایشه‌که به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت کاتی خه‌ویش ئه‌وێ بێداره. ئێمه له‌وێ ده‌رگا ناوه‌وه‌ی خۆمان دادهخهینو ده‌چینه ده‌رێ، ئێمه زۆربه‌ی کات لهوێینو خۆمان جێده‌هێڵین، چوونکه ئه‌وێ شوێنی خۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌و به‌دیهاتنی خه‌ونه‌کانه، ئه‌وێ شوێنی ناسینی نه‌ناسراوه‌کانه، ئه‌وانه‌ی ناتوانن به روو یه‌کدی بناسن له‌وێ یه‌کدی ده‌ناسن، له‌و هه‌رێمه هاوڕێیه‌تی زۆری ناوێت، زۆر به‌ئاسانی دۆست ده‌گیرێت، هاوڕێیه‌تی له‌وێدا تا راده‌یه‌ک جیاوازییه‌کان ده‌سڕێته‌وه، تۆ ده‌توانیت له‌وێ پیاوه بچوک‌و گه‌وره‌کان بناسیت، له‌وێ ده‌توانیت شانازی بکه‌یت که گه‌وره‌کان هاوڕێتن. له‌م شاره‌دا به‌ناوی ئازادییه‌وه خۆت کۆیله ده‌که‌یت، لێره که‌س لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ناکات به ئاره‌زووی خۆت کۆمێنت بنووسه، هیچ حاکمێک لێره نییه، حاکمه‌کانی ئێره‌ش وه‌ک تۆ ده‌که‌ن، شارێکی خۆشه، که‌س نییه بڵێ بۆ وا ده‌که‌یت، بۆ وات وت، له‌م شاره‌دا که‌شفی یه‌کدی ده‌که‌ین، جوڵانه‌وه‌کانی یه‌کتر ده‌بینین، هه‌ڵه‌کانی یه‌کتر دهبینینو جوان‌و ناشرینییه‌کانی یه‌کتر ده‌بینین، به‌ڵام هیچ ناکه‌ین، هیچ ناڵێین! له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌موان یه‌کدی دهناسنو به‌ڵام که‌سیان ناسنامه‌یان نییه، به‌ڵام یه‌کتریش ده‌ناسن. لێره دیموکراسییه‌کی ره‌ها هه‌یه، یه‌کسانییه‌کی ره‌ها سه‌روه‌ره، ئه‌ندامه‌کانی ئێره هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارن، هه‌موویان خه‌ریکی یه‌کسانییه‌کی کۆیله‌و دیموکراسییه‌کی فه‌وزه‌وین.
رۆژی له‌دایکبوون
هاوڕێکانی ئه‌وێ هه‌ندێجار له خه‌وێکی خۆش به ئاگات دێنن‌و پیرۆزباییت لێ ده‌که‌ن، تۆش ده‌ڵێیت بۆ چی بووه؟ هه‌مووان ده‌یکه‌نه چه‌پڵه‌و ده‌ڵێن بۆ نه‌تزانیوه ئه‌مڕۆ رۆژی له دایکبوونته! ئه‌وێ شوێنی خۆونکردنو دۆزینهوهکانه، له‌وێ کاتێ خۆمان وندهکهین جاڕ ده‌ده‌ین، کاتێ مرۆڤێ وندهکهین، بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ین، کاتێ وشه‌یه‌ک وندهکهین، داوا له هه‌موان ده‌که‌ین کۆمه‌کمان بکه‌ن بۆ دۆزینه‌وه، له‌وێ کۆمه‌کی هه‌موو دۆزینه‌وه‌یه‌ک هه‌یه جگه له خۆمان! له‌وێ بانگه‌وازی هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌که‌ین که ونی ده‌که‌ین، هه‌مووان به دڵفراوانییه‌وه دێن به پیرمانه‌وه تا زیاتر ونمان بکه‌ن!
سیحری لاوبوونهوه
زۆرکات ئه‌وێ بۆ به پیره گه‌نجه‌کانمان شوێنی یادهوهریو دانانی وێنه‌کانی لاوییه، ئێمه و ئه‌وان له‌وێدا نهێنییه‌کانی خۆمان ده‌رده‌خه‌ین، بۆ هه‌مووانی ئاشکرا ده‌که‌ین، که چ نه‌به‌ردو دلێر بووین. ئه‌وان له‌وێدا خۆیان زیندوو ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی به لاوییه‌تی نه‌یانکردووه ده‌یکه‌ن، ئه‌وان حه‌زه چه‌پێنراوه‌کانی په‌نجا ساڵ لهمهوپێش لێره تێر ده‌که‌ن، ئه‌وان لێره که‌مترین دۆسته‌کانی ئه‌وێیان هه‌یه، زۆرترین هاوڕێکانی ئێره‌یان لاوه، ئه‌وان بێزاربوون له دۆسته پیره کهتوارییهکانیان.
ریکلام
ئه‌وێ ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌مووانی ئاسان کردووه، پێویست ناکات خۆت ماندووکهیت بۆ ریکلام‌و بانگه‌شه، بۆ نه‌تزانیوه ئه‌وێ شوێنی بانگه‌شه‌کارانه، ئه‌وێ شوێنی نمایش‌کردنی ئاگاداری‌و چالاکییه‌کانه، ئه‌وێ شوێنی مردووه‌کانه، مردووه‌کان له‌وێدا زیندوو ده‌کرێنه‌وه، ئه‌وێ شوێنی پڕکردنه‌وه‌ی ئامادهنهبوونته، گه‌ر له‌وێش نه‌بیت ده‌توانیت له‌وێ بیت، گه‌ر نهشچویت بۆ ئه‌وێ ده‌توانیت لێره‌وه ئاماده‌بیت، قه‌ره‌بووی دواکه‌وتنت بکه‌یته‌وه، لێره‌وه ده‌توانیت قه‌ره‌بووی کات بکه‌یته‌وه. ئێره شوێنی بانگه‌شه‌ی گروپه‌کانه، هه‌موان لێره‌وه گروپ سازده‌که‌ن، هه‌موان لێره‌وه هێز سازده‌که‌ن، لێره‌وه بانگه‌شه‌ی په‌یامه‌که‌یان ده‌که‌ن، لێره‌وه سنوورێکی کراوه بۆ نه‌یاره‌کانیان سازده‌که‌ن، لێره‌وه کاتی جه‌نگ راده‌گه‌یه‌نن، خودایه له‌و شه‌ڕه فریادمان که‌یت!
نهێنی له‌ناو ئاشکراییدایه
ئێره شوێنی جدیه‌ت‌و ههزهلیاتهکانه، شوێنی خه‌نده‌و گریانهکانه، جێگه‌ی زانا‌و نه‌زانه‌کانه، جێگه‌ی دۆست‌و دوژمنه‌کانه. ئێره ئه‌و شوێنه‌یه دوژمنه‌که‌ت ده‌بێته هاوڕێت، به ناوی هاوڕێیتییهوه شوێن پێکانت هه‌ڵده‌گرێت. ئێره به ناوی ئه‌مانه‌وه خۆتوماڵت ده‌بات، لێره‌وه به ئاشکرایی نهێنی سازده‌که‌ن، به ئاشکرا هه‌وڵی تیرۆرکردنت ده‌ده‌ن، ئێره وه‌ک مه‌رگ وایه ئاشکرا دێت‌و ده‌تبات، به‌ڵام مه‌رگی ئێره که‌س نایناسێت، مه‌رگی ئێره گه‌لێ نامرۆڤانه‌یه، تکایه هاوڕێ له مه‌رگه ئاشکرا نهێنییه‌که‌ی ئێره ئاگاداربه، تکایه هاوڕێ ئێره شوێنێکی ئه‌مان نییه! فریو مه‌خۆو خۆت ونبکهیت به کۆمێنتو لایکه‌کانیان، بگه‌رێوه ناوخۆتو بزانه له کوێ ونبوویت به ئاشکرایی. چونکه ئه‌وێ ونبوونێکی ئاشکرایه.
ئه‌زموونێک له رێگه‌ی کلیکهوه
زمانی ئه‌وێ لێره جیاوازه، بۆ هاوڕێیه‌تی ئه‌وێ پێویستت به زمان نییه، پێویستت به کلکێکه، له‌وێ هه‌موو شتێک ئاسانه، دانامێنیت گه‌ر زمانیش نه‌زانیت، بڕۆ ماڵه‌که‌یه‌وه ده‌زانیت ئه‌و کێیه، کاری چییه، رۆژانه چی ده‌کات، حه‌زی له چییه، ده‌زانیت ئه‌و که‌سێکی ناکه‌سه، له‌وێ تێده‌گه‌یت تۆ که‌سێکت ناسیوه، که ناکرێت رۆژێ بتوانیت به زمانی ده‌م قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکهیتو بیناسیت، به‌ڵام له‌وێ ترست نییه له ناسینی ئه‌وان، رۆژانه به‌زمانی کلیک زیاتر ده‌یانناسیت، ده‌یانبینیت. ئه‌زموونه‌کانی تۆ له‌وێدا به کلیکێک سازده‌بن. ئیدی پێویست ناکات لێره‌دا بهترسو گومان‌و نادڵنیاییه‌وه ئه‌زموون بکه‌یت. زمانی ئه‌وێ زمانی ئێره‌شی داگیرکردووه، دوو که‌س کۆنابنه‌وه‌و باسی تۆ نه‌که‌ن، گهرمو گوڕی باسه‌کانی ئێره بووه‌ته باسی تۆ، رۆژانه به‌م زمانه‌ی خۆمان باسی تۆ دهکهینو سوپاسی تۆ ده‌که‌ین، که بوویته رێنیشانده‌ری ماڵه‌کانمان، لێره نهماندۆزنهوه بێگومان لای تۆ ده‌ماندۆزنه‌وه، چونکه ئه‌دره‌سی تۆ گه‌لێ ئاسانه هه‌موان پێده‌زانن، منیش مناڵی تۆ نیم، له‌به‌رئه‌وه به ئاسانی ده‌ماندۆزنه‌وه.
حه‌قیقه‌ت له‌وێیه
دواجار ئه‌وێ بوارێکی کراوه‌یه بۆ خۆنمایشکردنی حه‌قیقه‌تی بوونمان، ئێمه لێره‌دا خۆدهشارینهوهو له‌وێ خۆدهردهخهین، چوونکه لێره چاوی راسته‌قینه‌مان له‌سه‌ره‌و له‌وێ چاوی درۆینه، له‌وێ له‌گه‌ڵ ههموانداینو به ته‌نیاین بۆیه حه‌قیقه‌تی خۆمان ده‌رده‌خه‌ین به مه‌کیاجکراوی تا ئه‌وان جوانتر بمانبینن، هه‌رکاتێکیش زانیمان خه‌ریکه کهشفدهبین، به‌رگێکی دی ده‌پۆشینو دێینه‌وه ناوه‌وه تا ئه‌وه‌ی لێره ناتوانین بیکه‌ین له‌وێ بیکه‌ین، چونکه که‌س نییه بمانوه‌ستێنێت، رامانگرێت، لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بکات، له‌وێ ته‌واو ئازادین له ئه‌وان به‌ڵام ته‌واو کۆیله‌ین له خۆمان. لێره له خۆمان زیاتر نابین به که‌سی تر، به‌ڵام له‌وێ ده‌توانین ببین به چه‌ندین که‌س، له‌وێ خۆمان که‌رت ده‌که‌ین، چه‌ندین ناسنامه هه‌ڵده‌گرین، لێره بواری ئه‌وه‌ت پێ‌نادرێت، له خۆت زیاتر بیت، له گه‌مه‌که‌ی ئه‌وێدا هه‌میشه براوه‌یه‌کی دۆڕاویت، به‌ڵام له گه‌مه‌که‌ی ئێره دڵنیانیت ده‌یبه‌یته‌وه یان ده‌دۆڕێیت، گریمانه‌ی دۆڕاندنی ئێره‌ت به بردنه‌وه‌ی ئه‌وێ پڕده‌که‌یته‌وه، ئه‌و بردنه‌وه‌یه‌ی دۆڕاندنی ئێره خه‌ستترو تۆختر نیشان ده‌دات. من تۆی ئه‌وێ باشتر ده‌ناسم تا تۆی ئێره، تۆی ئێره گه‌لێجار خۆ ده‌شارێته‌وه، شه‌رم ده‌کات، به‌ڵام تۆی ئه‌وێ شه‌رمێ ناکات، تۆ له‌وێ روونتر ده‌رده‌که‌ویت تا ئێره، تۆ پێشنیاز ده‌که‌یت تۆی ئه‌وێ بناسم، نه‌ک تۆی ئێره، تۆ له‌وێ خۆت بنیاد ده‌نێیت بۆ ئه‌وه‌ی ئێره‌ت به هێزبێت، مه‌یدانی جه‌نگی تۆ لێره نییه له‌وێیه، ئه‌وانه‌ی له‌وێ نه‌بن ناتوانن تۆ بناسن، من ئیستا به لابردنی ده‌مامکه‌که‌ت تێگه‌یشتم تۆی ئێره‌و ئه‌وێت چه‌نده گرگنن! ئیستا تێگه‌یشتم ئێمه هه‌موو گرنگین(ببوره گرگنین)، بۆیه ده‌توانین له‌وێ پێکه‌وه کۆبینه‌وه، ئه‌وێ بووه‌ته کۆمه‌ڵگه‌ی گرگنه‌کان، ئاخۆ ئێره‌ش نه‌بووه؟ ئه‌ی ئێمه ئیستا سهرقاڵنین کۆمه‌ڵگه‌ی ئێره به نه‌خشه‌ی ئه‌وێ دیزاین ده‌که‌ین؟
|
277
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Thursday, June 14, 2018
|
|
|