گومانی تێدانییه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، گرنگیدان به مافی كهمایهتییهكان له ده‌ره‌نجامی زیادبوونی ناكۆكییه ره‌گه‌زی و دینییه‌كانه‌وه بوو كه رووبه‌رووی پێكهاته ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه‌وه، ئه‌مه‌ش بریتییه‌له هه‌ره‌شه‌یه‌ك بۆ ئاسایشی نیشتمانی و كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له عیراق و سودان و رواندا روویدا، ئه‌و پاكتاوه ره‌گه‌زییه‌ی كه له یوگسلافیادا ئه‌نجامدرا. له‌به‌رئه‌مه چه‌مكی كه‌مایه‌تی، به چه‌ند پێناسه‌یه‌كی جیاواز پێناسه‌كراوه، هه‌ریه‌كه له روانگه‌ی تێگه‌شتنی خۆیه‌وه یاخود له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌كانیه‌وه پێناسهیدهكات، جا له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا بێت یاخود له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت.
زۆرجار چه‌مكی كه‌مایه‌تی به مانا ئهبستراكتییهكهی پێناسهدهكرێت، به زمانی ژماره‌كان و رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌سڵی وڵاتێك و جارێكیدیكه به‌وجۆره پێناسهدهكرێت كه چه‌مكی كه‌مایه‌تی ئاسانكاری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به مه‌به‌ستی ده‌ستخستنه‌ناو كاروباری ناوخۆیی ئه‌م وڵات یان ئه‌و وڵات.
به‌ڵام كه‌مایه‌تی مانای چییه؟ كێیه كه پێناسی كه‌مایه‌تی ده‌كات؟ ئه‌وانه كێن له ما فی كه‌مینه‌كان سوودمه‌ند ده‌بن؟ پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه له‌نێو كام پانتایی قانوونی‌دا مافی كه‌مایه‌تی ده‌ورووژێنرێت؟
لێره‌دا ده‌بێت باسی ئه‌و لیكۆڵینه‌وه و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییانه بكه‌ین كه مافی كهمایهتییهكان و گه‌له داگیركراوه‌كان دهسهبهردهكات هه‌روه‌ها زامنی كۆتاییهاتنی جه‌نگه‌كان و ململانێكان ده‌كات، به‌و رێككهوتنامانهی كه كۆتایی به جه‌نگه‌كان ده‌هێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سوداندا ئه‌نجامدرا.
له ئه‌نسكلۆپیدیای بریتانیدا به‌م چه‌شنه پێناسه‌ی كه‌مایه‌تی كراوه:
بریتینله كۆمه‌ڵێك له نه‌ته‌وه‌كان له‌رووی نه‌ژاد و ئایین و زمان و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه جیاوازن له تاكهكانیتری ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تیایداده‌ژین.
هه‌روه‌ها ئینسكلۆپیدیای فه‌ره‌نسی لاروس پێناسهیدهكات به‌وه‌ی:
كه‌مایه‌تی له‌رووی ژماره‌وه ده‌سه‌ڵاتی كه‌متره به جۆرێك بوونی نییه جگه‌له كۆمه‌ڵه ده‌نگێكی كه‌م نه‌بێت.
ده‌قێك ده‌هێنین له جاڕنامه‌ی مافه‌كانی ئه‌و تاكانه‌ی ئینتیمایان هه‌یه بۆ كه‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌تنی یان كه‌مایه‌تی دینی و زمانیی كه ئه‌مه‌ش به بریاری كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ژماره 47/135 له به‌رواری 18/12/1992 پشتیپێبه‌ستراوه، له‌راستیدا ته‌نها ئه‌م جاڕنامهیهیه له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی جیادا باسی مافه تایبه‌تییه‌كانی كه‌مایه‌تییه‌كانی كردووه و هاوسه‌نگی دابینكردووه له‌نێوان مافه‌كانی ئه‌و تاكانه‌ی ئینتیمایان هه‌یه بۆ كه‌مایه‌تییه ئایینی و زمانییه‌كان له پاراستنی كه‌سایه‌تییان و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه و به‌رگریكردنی ده‌وڵه‌ته‌كان له بوونیان و پێناسی نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنی و پێناسی رۆشنبیریی و دینی و زمانییان.
- به شێوازی نهێنی و ئاشكرا مافی سوودوه‌رگرتنیان هه‌یه له رۆشنبیری تایبه‌تی خۆیان و راگه‌یاندن و ممارسهكردنی ئایینی تایبه‌تییان و به‌كارهێنانی زمانی تایبه‌تی خۆیان.
- مافی به‌شداریكردنیان هه‌یه له ژیانی رۆشنبیری و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و گشتیدا.
- مافی به‌شدارییكردنیان هه‌یه له‌و بریارانه‌دا كه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی نیشتمانی و هه‌رێمیدا پهیوهندیپێیانهوه هه‌یه.
- مافی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به خۆیان و پارێزگاریلێكردنیان هه‌یه.
- مافی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی ئاشتییانه و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵا تاكهكانیدیكهی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان و ئه‌و تاكانه‌ی ئینتمایان هه‌یه بۆ كهمایهتییهكانیدیكه به‌یه‌كسانی، جا له‌نێو سنوری وڵاته‌كه‌یان بێت یاخود ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان.
- ئازادی له موماره‌سه‌كردنی مافه‌كانیان به شێوازی تاكه‌كه‌سی و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵا تاكهكانیدیكهی كۆمه‌ڵه‌كه‌یاندا.
له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت پێویسته مافی كهمایهتییهكان بپارێزێت و پشتگیریبكات و رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی بارودۆخێكی گونجاو بۆئه‌وه‌ی بتوانن ته‌عبیر له تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیان بكه‌ن و رۆشنبیری و زمان و خوونهریتیان گه‌شه‌پێبده‌ن.
- بواری ته‌واویان بۆ برهخسێندرێ به مه‌به‌ستی فێربونی زمانی دایك و خوێندن پێی، هانبدرێن بۆئه‌وه‌ی مێژووی كه‌مایه‌تییه‌كانی ناو هه‌مان وڵات بزانن و بهشدارییانپێبكرێت له پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی ئابووری و دانانی به‌رنامه‌ی نیشتمانی و هاوكاریبكرێن به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه ره‌واكانی كهمایهتییهكان.
سیستمی پاراستنی كهمایهتییهكان
له سه‌رده‌می كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لاندا سیستمی پاراستنی كهمایهتییهكان دانراوه و به بهڵگانهمهی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و راگه‌یاندنی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ له ساڵی 1947 كارپێكردنی راگیرا له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ماف و ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كانی هه‌موو مرۆڤێك و هه‌روه‌ها پرنسیپی جیاكارینهكردن و یه‌كسانی و ئه‌و بیرورایه‌ی كه هیچ پێویستییه‌ك نییه بۆ ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به مافی كهمایهتییهكان، جگه‌له‌و پێویستییه هه‌نووكه‌یه‌ی كه وه‌ده‌ركه‌وت بوو بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنیدیكه به مه‌بستی زیاتر به‌رگریكردن له مافی ئه‌و تاكانه‌ی ئینتمایان هه‌یه بۆ كهمایهتییهكان به‌بێ جیاوازی، هههروهها ئینسكلۆپیدیای نێوده‌وڵه‌تی بۆ زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێناسه‌ی كه‌مایه‌تی كردووه: بریتییه‌له كۆمه‌ڵێك له‌رووی ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و زمان له تاكهكانیدیكهی كۆمه‌ڵگه جیاده‌كرێنه‌وه و به‌هۆی كه‌می رێژه‌یی هێزیانه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌به‌رئه‌وه بۆ هه‌ندێك له جۆره‌كانی كۆیله‌یه‌تی و چه‌وساندنه‌وه و مامه‌ڵه‌ی جیاكاری ملكهچدهبن.
ئینسكلۆپیدیای ئه‌مریكی پیناسه‌ی كه‌مایه‌تی كردووه
بریتییه له كۆمه‌ڵێك كه له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بارودۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه لاوازتر له بارودۆخی ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه له‌هه‌مان كۆمه‌ڵگه‌دا باڵاده‌ستن، به به‌راورد به كۆمه‌ڵه باڵاده‌سته‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاتێكی كه‌مترن و كه‌متریش موماره‌سه‌ی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی جاریش تاكه‌كانی كهمایهتییهكان له سوودوه‌رگرتنێكی ته‌واو له ئیمتیازاته‌كانی هاوڵاتی پله یه‌ك بێبه‌شده‌كرێن.
جیاكاری له ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه و په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا قه‌ده‌غه‌كراوه، وه‌ك: په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 1945و جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ ساڵی 1948و هه‌ردوو په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان و مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كان ساڵی 1966و هه‌روه‌ها له چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تمه‌نددا، وه‌ك: رێككه‌وتننامه‌ی رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 1958و راگهیاندننامهی یونسكۆ سه‌باره‌ت به لایه‌نگری نه‌ژادی ساڵی 1978، و رێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵا له ساڵی 1989و چه‌ندین رێككهوتننامهیدیكهی هه‌رێمی هه‌یه، وه‌ك: رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌وروپی بۆ پارێزگاریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه بنچینهییهكان و به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆپنهاگن بۆ رێكخراوی ئاسایش و ره‌هه‌نده مرۆییه‌كان و په‌یماننامه‌ی ئه‌فریقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌كان و رێككه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی تاوانی قه‌ڵاچۆكردنی به‌كۆمه‌ڵا.
له‌ڕاستیدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤدا دڵنیایی نێوده‌وڵه‌تی (الچمانات الدولیه) بۆ تاكه‌كان ده‌بینرێت. ده‌قی مادده‌ی (18) له رێككه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان ده‌ڵێت: (مرۆڤه‌كان ئازادن له بیركردنه‌وه و ویژدان و ئاییندا و ئازادن له‌وه‌ی باوه‌ڕ به چ دینێك ده‌هێنن یان هه‌ر بیروباوهڕێكیدیكه كه خۆیان هه‌ڵیده‌بژێرن)، هه‌روه‌ها مادده‌ی (20) دهقیداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (بانگه‌شه‌كردن بۆ دووبه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان نه‌ژادی یان ئایینی كه ببێته هۆی هاندانی جیاكاری و دوژمنایه‌تی و توندوتیژی به پێی قانون قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت).
جگه‌له‌وه‌ش له‌ڕووی قانونییه‌وه ده‌قی مادده‌ی (27)ی په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دهقهكانیدیكه زیاتر مولزه‌مه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیداره به مافی كهمایهتییهكان، ده‌قه‌كه‌ش ده‌ڵێ: (له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی و دینی و زمانی تێدایه نابێت ئه‌و تاكانه‌ی ئینتمایان هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌مایه‌تییانه‌ی ناوبران بێبه‌شبكرێن له مافی سودوه‌رگرتنیان له رۆشنبیری تایبه‌تییان یان راشكاوانه ئایینی خۆیان ده‌رببڕن و دروشمی خۆیان بنیادبنێن یان زمانی خۆیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵا ئهندامانیدیكهی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌كاربهێنن).
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌و سیفه‌ته‌ی نموونه‌یه‌كی باڵای هاوبه‌شه له‌نێوان ده‌وڵه‌تاندا كه ده‌بێت هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان لێێئاگاداربن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵا و ده‌ستگه‌كانی كۆششبكهن بۆئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی رێز له‌م جاڕنامه‌یه بگرن و پێشێلینهكهن و له میانی په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه رێزگرتن و پێشێلنه‌كردنی ئه‌م ماف و ئازادییانه جێگیربكه‌ن و به ئاماده‌كاری نه‌گۆڕی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی دهسهبهربكرێ و ده‌بێت ده‌وڵه‌تانی جیهان سه‌راپا دانیپێدابنێن و به شێوه‌یه‌كی فیعلی پارێزگاریلێبكهن، جا له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا بێت یان له‌نێوان گه‌لانی ئه‌و ناوچانه‌دا بێت كه به یه‌كسانی ده‌كه‌وێته ژێر فه‌رمانڕه‌واییه‌وه.
مادده‌ی 1
خه‌ڵكی هه‌موو به ئازادی له‌دایكده‌بن و له نرخ و پایه ومافدا یه‌كسانن. عه‌قل و ویژدانیان پێبه‌خشراوه و ده‌بێ به رۆحێكی برایانه ره‌فتار له‌گه‌ڵا یه‌كتریدا بكه‌ن.
مادده‌ی 2
هه‌موو مرۆڤێك مافی سوودوه‌رگرتنی هه‌یه له ته‌واوی ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ی كه له‌م جاڕنامهیدا هاتووه، به‌بێ هیچ جۆره جیاوازییه‌ك، وه‌ك: جیاوازی به‌هۆی نه‌ژد، ره‌نگ، ره‌گه‌ز، زمان، ئایین، بیروڕای سیاسی یان هه‌ر بیروڕایهكیدیكه یان بنه‌چه و بنه‌مای نیشتمانی، كۆمه‌ڵایه‌تی، دارایی و له‌دایكبوون یان هه‌ر بارودۆخێكیدیكه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش نابێت جیاكاریبكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای بارودۆخی سیاسی یا قانونی یا نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته یان ئه‌و هه‌رێمه‌ی كه ئه‌و تاكه ئینتیمای هه‌یه بۆی، ئیدی ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته یان ئه‌و ناوچه‌یه سه‌ربه‌خۆ بێت یا له سایه و له‌ژێر چاودێریدا بێت یان خاوه‌نی ئۆتۆنۆمی نه‌بێت یان سه‌روه‌رییه‌كه‌ی گرێردراوی هه‌رجۆره مه‌رجێك بێت.
مادده‌ی 3
هه‌موو كه‌سێك مافی ژیان و ئازادی و ئاسایشی خۆی هه‌یه.
مادده‌ی 4
نابێت هیچ كه‌سێك بكرێت به كۆیله یاخود به نۆكه‌ر بگیرێت، و كۆیله‌یه‌تی و بازرگانیكردن به كۆیله‌وه به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
مادده‌ی 5
نابێت هیچ كه‌سێك ئه‌شكه‌نجه بدرێت و ره‌فتار و سزای توندوتیژ و نامرۆڤانه و ئابڕووبه‌ری له‌گه‌ڵدا ناكرێت.
ماددههی 6
هه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ر شوێنێك بێت، مافی دانپێدانانی كه‌سایه‌تی قانونی هه‌یه.
مادده‌ی 7
خه‌ڵكی هه‌موو له‌به‌رده‌م قانوندا یه‌كسانن و مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه به‌بێ جیاوازی و بهچوونییهكی له‌لایه‌ن قانونه‌وه بپارێزرێن. هه‌روه‌ك چۆن هه‌موان به یه‌كسانی مافی پاراستنیان هه‌یه دژ به هه‌ر جیاكارییه‌ك كه پێشێلی ئه‌م جاڕنامه‌یه ده‌كات و مافی پاراستنیان له هه‌ر هاندانێك كه ئاوه‌ها جیاوازییه‌ك ره‌چاوبكات.
مادده‌ی 8
هه‌موو كه‌سێك مافی په‌نابردنه‌به‌ر دادگا نیشتمانییه تایبه‌ته‌كانی هه‌یه بۆ داوه‌ریكردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی فیعلی له هه‌ر كردارێك كه ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر مافه بنه‌ره‌تییه‌كانی كه به‌پێی ده‌ستور یا قانون پێدراوه.
مادده‌ی 9
نابێت هیچ مرۆڤێك به ره‌مه‌كی بگیرێت یا ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت یاخود دووربخرێته‌وه.
مادده‌ی 10
هه‌موو مرۆڤێك به‌ته‌واوی یه‌كسانی له‌گه‌ڵا ئه‌وانیتردا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه كێشه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ره‌وا و ئاشكرا له‌لایه‌ن دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه‌وه ببینرێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ماف و ئه‌ركه‌كانی و هه‌ر تۆمه‌تێكی جه‌زائی كه ئاراستهیدهكرێ.
مادده‌ی 11
1. هه‌ر كه‌سێك تۆمهتباركرابێت به تاوانێك بێتاوانه هه‌تا به‌پێی قانون و له دادگاییه‌كی ئاشكرادا كه هه‌موو هه‌لومه‌رجێكی داكۆكیكردن له خۆی بۆ دابینكراوه تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغده‌بێته‌وه
2. هیچ كه‌سێك تۆمهتبارناكرێت به تاوانێك به هۆی كردن یان نه‌كردنی كارێك كه له كاتی كردن یان نه‌كردنی كاره‌كه‌دا به‌پێی قانونی نه‌ته‌وه‌یی یا نێوده‌وڵه‌تی تاوان نه‌بووبێت، هه‌روه‌ك چۆن نابێ سزایه‌كی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ توندتر بێت له‌و سزایه‌ی كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی كرده‌وه تاوانكارییهكهدا به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرا.
مادده‌ی 12
نابێت به شێوازێكی ناڕه‌وا ده‌ستوه‌ردرێته ژیانی تایبه‌تی و كاروباری خێزانی و ماڵ یان نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك، نابێت ناو و ناوبانگیشی بكه‌وێته‌به‌ر په‌لامار، هه‌موو كه‌سێكیش مافی خۆیه‌تی كه به قانون بپارێزرێت له‌و ده‌ستێوه‌ردانه یان په‌لاماردانه.
مادده‌ی 13
1. هه‌موو تاكێك مافی ئازادیی هاتن و چوون و هه‌ڵبژاردنی شوێنی نیشته‌جێبوونی له‌ناو سنووری ده‌وڵه‌تدا هه‌یه
2. هه‌موو كه‌سێك مافی به‌جێهێشتنی هه‌ر وڵاتێكی هه‌یه به وڵاته‌كه‌ی خۆشییه‌وه و مافی گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی هه‌یه.
مادده‌ی 14
1. هه‌موو تاكێك مافی داواكردنی په‌نابردنه به‌ر وڵاتانیدیكهی و سوودوه‌رگرتن لێی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی له چه‌وساندنه‌وه رزگاریببێت
2. ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون له‌سه‌ر كارێك كه تاوانێكی ناسیاسی بێت یان كرده‌وه‌یه‌كی نه‌گونجاو و دژ له‌گه‌ڵا مه‌به‌ست و پرنسیپه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا سوود له‌م مافه وه‌رناگرن.
مادده‌ی 15
1. هه‌موو تاكێك مافی هاونیشتمانێتی هه‌یه
2. نابێت به‌زۆر كه‌سێك بێبهشبكرێت له هاونیشتمانێتی یان مافی گۆڕینی هاونیشتمانێتی نه‌درێتێ.
مادده‌ی 16
1. هه‌ركاتێ پیاو و ژن گه‌یشتنه ته‌مه‌نی باڵغبوون مافی ژن و مێردێتی و دامه‌زراندنی خێزانیان هه‌یه، به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك به هۆی نه‌ته‌وه و ره‌گه‌ز و ئایین. هه‌ردوو لا له مافه‌كاندا یه‌كسانن له كاتی ژن و مێردێتی و كاتی ههڵوهشانهوهشیدا
2. گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتی ئه‌نجامنادرێت ته‌نها به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا و سه‌ربه‌ستی ته‌واو و به‌بێ هیچ جۆره زۆركردنێك نه‌بێت
3. خێزان یه‌كه‌یه‌كی سروشتی و بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ته‌وه بپارێزرێت.
مادده‌ی 17
1. هه‌موو تاكێك به‌ته‌نها بێت یاخود به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كهسانیدیكهدا مافی موڵكداری هه‌یه
2. نابێت به ناڕه‌وا موڵك له هیچ كه‌سێك بسه‌نرێته‌وه.
مادده‌ی 18
هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادی بیركردنه‌وه و ویژدان و ئایینی هه‌یه و ئه‌م مافی ئازادییه گۆڕینی ئایین و بڕوا ده‌گرێته‌وه، ئازاده له ده‌ربڕینی ئه‌و ئایینه یان ئه‌و بیروڕایه به په‌رستش یان په‌یڕه‌وكردنی نه‌ریت و مومارسهكردن و فێربوونی بێت جا به‌ته‌نها بێت یان به‌كۆمه‌ڵا به‌ئاشكرا بێت یان به‌نهێنی.
مادده‌ی 19
هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادی بیروڕا و راده‌ربڕینی هه‌یه، ئه‌م مافه‌ش ئازادییه له هه‌ڵگرتنی بیروڕا به‌بێ بێزاركردنی كهسانیدیكه، هه‌روه‌ها ئازادییه له وه‌رگرتنی و داواكردنی هه‌واڵ و بیروباوه‌ڕ و بڵاوكردنهوهیانه بۆ كهسانیدیكه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌بێ خۆبه‌ستنه‌وه به سنووره‌وه.
مادده‌ی 20
1. هه‌موو كه‌سێك مافی به‌شداریكردنی ئازادانه‌ی له كۆمه‌ڵه و ده‌سته و تاقمه ئاشتیخوازهكاندا هه‌یه
2. نابێت هیچ كه‌سێك ناچاربكرێت بۆئه‌وه‌ی بچێته ریزی كۆمه‌ڵه‌یه‌كه‌وه.
مادده‌ی 21
1. هه‌موو كه‌سێك مافی به‌شداربوونی هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری گشتی وڵاته‌كه‌یدا جا راسته‌وخۆ بێت یاخود له رێگه‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌وه بێت كه ئازادانه هه‌ڵیده‌بژێرێت
2. هه‌موو كه‌سێك به یه‌كسانی له‌گه‌ڵا كهسانیدیكهدا مافی وه‌رگرتنی كار و فه‌رمانبه‌ری گشتی له وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه
3. ئیراده‌ی گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته، ئه‌م ئیراده‌یه‌ش له‌میانی هه‌ڵبژاردنێكی بێخه‌وش به شێوه‌ی خولی و به هه‌ڵبژاردنێكی گشتی و یه‌كسان له‌نێوان ده‌نگده‌راندا و به‌ده‌نگدانی نهێنی ده‌رده‌بڕدرێت یان به هه‌ر چهشنێكیدیكه كه ئازادی ده‌نگدان بپارێزێت.
مادده‌ی 22
هه‌موو كه‌سێك به‌و سیفه‌ته‌ی كه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگه‌یه مافی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌میانی داهاتی میللی و هاوكاری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به‌گوێره‌ی قانون و ده‌ستور و داهاتی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك، مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كان كه پێویستن بۆ ناو و ئابڕووی گه‌شه‌كردنی ئازادانه‌ی كه‌سێتی، بۆی دابینبكرێت.
مادده‌ی 23
1. هه‌موو كه‌سێك مافی كاركردن و ئازادی هه‌ڵبژاردنی كاری هه‌یه، به چه‌ند مه‌رجێكی ره‌وا و ماقوڵی كار و مافی پاراستنی هه‌یه له بێكاری
2. به‌بێ جیاكاری، هه‌موو تاكێك، مافی كرێی یه‌كسان و كاری یه‌كسانی هه‌یه
3. هه‌موو كه‌سێك كه كارده‌كات مافی كرێی ره‌وا و قایلكه‌ری هه‌یه كه ژیانێكی شیاو و له‌بار وه‌ك مرۆڤێكی سه‌ربه‌رز بۆ خۆی و خێزانی دابینبكات، له‌كاتی پێویستیشدا به هۆكاریدیكه ته‌واوده‌كرێت بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی
4. هه‌موو كه‌سێك مافی دامه‌زراندنی سه‌ندیكا و به ئه‌ندامبوونی هه‌یه له‌گه‌ڵا كهسانیدیكهدا له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا.