وه‌كو ئاشكرایه جیهان به گشتی و به‌شێكی زۆری وڵاتان به‌تایبه‌تی كێشه و گرفتی كه‌مینه (كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی)یان هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ر وڵات و شوێنێك به‌پێی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه بۆیان ڕه‌خساوه ده‌ركه‌وتوون. به جۆرێك له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ململانێ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چینایه‌تی و ره‌گه‌زی به جۆرێ له جۆره‌كان بوونی هه‌یه و شوێنێك له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه نادۆزیته‌وه كه به درێژایی رۆژه‌كانی له ئارامی و ئاسایش‌دا بێت.
كهمینهنهتهوهكان له كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا ژماره‌یان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گه‌یشته 900 ملیۆن كه‌س واته 1/6ی دانیشتوانی جیهان. ئه‌مه‌ش وایكرد كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UN)و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و رێكخراوه ناحكومییه‌كان
( N.G.O) بایه‌خێكی زۆر به ره‌وش و كاروباری ژیان و داخوازییه‌كانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان بده‌ن. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 1992 راگه‌یه‌ندراوێكیان ده‌ركرد سه‌باره‌ت به پاراستنی مافه‌كانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
چه‌مك و پێناسه‌ی كه‌مینه
له روانگه‌ی یاساییه‌وه چه‌ندین پێناسه و لێكۆلینه‌وه‌ی جیاجیا بۆ كه‌مینه‌كان كراوه یه‌كێك له‌وانه مه‌ڵبه‌ندی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UN) له یه‌كێك له راپۆرته‌كانیدا كه له (10/8/1993) بڵاوكراوه‌ته‌وه بهمشێَوهیه كه‌مینه‌ی ناساندووه و ده‌ڵێت: ( كهمینهنهتهوهكان كۆمه‌ڵه كه‌سانێكن كه له هه‌رێمی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدا جێگرن و كه‌متر له‌نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێكده‌هێنن و له ره‌گه‌ز و بنه‌چه و ئایین و زماندا هاوبه‌شن و به‌وه‌ش له‌تێكرای دانیشتوانی ده‌وڵه‌ته‌كه جیاده‌كرێنه‌وه).
ره‌گوڕیشه‌ی گرفتی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان له جیهاندا
به زۆری سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی له جیهاندا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌ئاسته‌م گونجانی توخمه‌كانی هه‌رێم و گه‌ل و كه‌لتور و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی. هه‌موو گه‌لێكی فره‌ڕه‌گه‌ز به‌و ئاكامه ده‌گات كه چه‌نده‌ها كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ناخیدا په‌یداببن. بنه‌مای فره‌ڕه‌گه‌زی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و كلتوری و ئایینی و نه‌ژادیی جیاوازی لێپه‌یداده‌بێت.
له‌ڕووی مێژووییه‌وه ریشه‌ی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان (كه‌مینه‌كان) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م كاتێك كه كێشه‌كه به‌رگێكی ئایینی لهخۆوهپێچابوو. له‌مكاته‌دا چه‌وساندنه‌وه‌ی ئایینی گه‌وهه‌ری گرفته‌كانی كه‌مینه‌ی پێكده‌هێنا، وه‌كو چۆن ئێستا له ئێران په‌یڕه‌وده‌كرێت به‌ناوی دوانزه ئیمامییه‌وه! به‌ڵام له‌كاتی گه‌شه‌كردنی گیروگرفته‌كه به‌تایبه‌ت دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی روخسارێكیتری وه‌رگرت ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه دۆڕاوه‌كان له شه‌ڕدا ئه‌مه‌ش چه‌ندین ده‌وڵه‌تی نوێی لێدروستبوو، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش هیچ حیسابێكیان بۆ كه‌مینه‌كانی بنده‌ستیان نه‌ده‌كرد. له‌وكاته‌وه تاكوئێستا گرفتی كه‌مینه‌كان گیروگرفتێكی به‌تین و كاریگه‌ره له گۆڕه‌پانی سیاسی نێوده‌وڵه‌تیدا.
زۆربه‌ی زۆری كێشه و گرفتی كه‌مینه‌كان له وڵاته تازه‌پێگه‌یشتووه‌كانی ئاسیا و ئه‌فریقیادایه بۆ نموونه وه‌كو وڵاتانی (هیندستان و ئه‌فغانستان و چین و لوبنان و مالیزیا..)و به‌شێكی زۆری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشهوگرفتی كه‌مینه‌یان هه‌یه، كه‌چی هیچ سیاسه‌تێكیش بۆ سه‌لماندنی مافی ئه‌و كه‌مینانه به‌دیناكرێت (توركیا، عێراق، ئێران، سوریا) كێشه‌ی كوردیان هه‌یه به‌هۆی دابه‌شبوونی كورده‌وه. ته‌نانه‌ت كورده‌كانی توركیا بهیانامهیهكیان ده‌ركرد له 9ی كانوونی دووه‌هه‌می ساڵی 2004دا كه ئه‌و به‌یاننامه‌یه ]له دوو رۆژنامه‌ی ئه‌وروپیدا به‌ناوی (Iternationltribune )و ( Lemonda) بڵاوكرابوویه‌وه. به‌یاننامه‌كه له‌ژێر ناونیشانی (كورده‌كان چیانده‌وێت؟)و تێداهاتبوو: ئه‌و مافانه‌ی له ئسپانیا بۆ گه‌لانی باسك و كاتهلان و له بریتانیا بۆ گه‌لانی گاللهر و ئیكسۆچ و له به‌لجیكا بۆ گه‌لانی والۆن و فلامان داواكراوه ئیمه‌ش ئه‌و مافانه‌مان ده‌مانه‌وێت، هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و مافانه‌ی كه توركیا داوایده‌كات بۆ توركه‌كانی قوبرس ده‌بێت بۆ گه‌لی كوردیشی دابینبكات، به‌ڵام نووسه‌رانی توركیا هێرشیانكرده سه‌ر ئه‌و كوردانه‌ی كه بهیاننامهكهیان ئیمزاكردبوو به خه‌یانه‌تكار و شۆفینی لهقهڵهمدران.
به شێوه‌یه‌كی گشتی گرفته‌كه له ئاسیادا ره‌گوڕیشه‌ی قووڵی هه‌یه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی گرتووه‌ته‌وه. له‌ڕووی ههڵسوكهوتیشهوه ئه‌و وڵاتانه به حه‌ساسییه‌ته‌وه ده‌ڕواننه گرفتی كه‌مینه‌كان به شێوه‌یه‌ك ئه‌و گیروگرفته له زۆر وڵات‌دا درێژه‌یكێشاوه و بووه‌ته‌ی هۆی دواكه‌وتنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته به‌گشتی و ناوچه كێشه‌داره‌كان به‌تایبه‌تی.
كاریگه‌ری كه‌مینه له‌سه‌ر جێگیری دامه‌زراوه‌یی سیاسی
هه‌ركاتێك كۆمه‌ڵه‌یه‌كی (ره‌گه‌زی یان نه‌ته‌وه‌یی) بگۆڕێت بۆ چه‌مكی سیاسی واته بۆ چه‌مكی كه‌مینه‌ی سیاسی ئه‌وكاته كێشه و ململانێی سیاسی ده‌ستپێده‌كات و ململانێكه ره‌هه‌نده ناوخۆییه‌كان ده‌به‌زێنێ و ره‌هه‌ندی ده‌ره‌كی دێته‌نێو ململانێكه‌وه. ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گرژكردنی دۆخه‌كه و ئاڵۆزكردنی باری سیاسی ناوچه‌كه و ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ململانێی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی. له‌به‌رئه‌وه كاتێ كه ئاڵۆزی و ململانێ دهكهوێتهنێوان (كهمینهنهتهوهكان و زۆرینه‌ی فه‌رمانڕه‌واوه) چه‌ند فاكته‌رێك هه‌یه كه كۆنترۆڵی ره‌فتاری كهمینهنهتهوهیهكان ده‌كات ئه‌وانیش:
1. پله‌ی هۆشیاری كه‌مه نه‌ته‌وه‌كه و درككردن به تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌كانی خۆیان
2. ئاماده‌یی كه‌مینه بۆ قوربانیدان له‌پێناو مافه‌كانیدا و بزواندنی ئه‌ندامه‌كانیان بۆ خه‌بات
3. قه‌باره‌ی كه‌مینه و رێژه‌یان و شوێنه‌كانی گردبوونه‌وه‌ی كه‌مینه له‌گه‌ڵ توانای ئابووری كه‌مینه
4. نیشتمانی كه‌مینه و ره‌سه‌نایه‌تی كه‌مینه
5. سروشتی سه‌ركردایه‌تی كه‌مینه و ره‌فتاری سه‌ركرده‌كانیان بۆ ئاشتی یان بۆ توندوتیژی.
هه‌ریه‌كه له‌و فاكته‌رانه سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه بۆ نموونه: جووله‌كه له‌به‌رئه‌وه پله‌ی هۆشیاری و تێگه‌یشتنیان به‌رزه و ئابووورییهكی باشیان له‌به‌رده‌ستدایه ده‌بینین له هه‌موو لایه‌كی جیهاندا بڵاون.
سه‌رچاوه‌ی كێشه‌ی كهمینهنهتهوهكان
زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ناچنه چوارچێوه‌ی (ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی) بۆیه نه‌ته‌وه‌كان و گه‌له‌كان له‌گه‌ڵ سنووری سیاسی‌دا ناگونجێت بۆیه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تان كه‌مینه‌یان هه‌یه. ئه‌م فره‌نه‌ته‌وه‌ییه ته‌نها دهوڵهتهگهورهكانی وه‌كو چین و هیندستان و كه‌نه‌دا ناگرێته‌وه به‌ڵكو ده‌وڵه‌ته بچووكه‌كانی وه‌كو مۆریش و ترینداد و جوزرولقهمریشی گرتووه‌ته‌وه كه ده‌وڵه‌تی قه‌زه‌م و بچكۆلانهن.
له‌وانه‌یه كه‌مینه دوای جه‌نگ دروستبێت یان دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت دروستبێت به شێوه‌یه‌كی گشتی خالی به‌هێزیی و لاوازی كه‌مینه به‌نده به دابه‌شبوونی كه‌مینه له‌ڕووی جوگرافیاوه (په‌رتوبڵاوی دابه‌شبووه یان به‌چڕی)و نشتمانی كه‌مینه (دێرینی و ره‌سه‌نایه‌تی) له‌گه‌ڵ ژماره‌ی كه‌مینه و هێز و توانای ئابوورییان).
سیاسه‌تی فه‌رمی ده‌وڵه‌تان هه‌میشه خۆی له بوونی كه‌مینه بێئاگادهكات و چه‌ندین شێوازی جۆراوجۆر ده‌گرێته‌به‌ر بۆ توانه‌وه‌یان یان تێههڵكێشكردنیان به كۆمه‌ڵه باڵاده‌سته‌كه‌ی وڵات, بۆ نموونه ده‌كرێ بڵێین به‌گشتی له وڵاته تازهپێگهیشتوهكاندا دووجۆر ره‌وتی له‌خۆگرتووه سه‌باره‌ت به كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان یه‌كێكیان داننانه به بوونی كه‌مینه و ئه‌ویتریان نكۆڵیكردنه له بوونی كه‌مینه.
له یه‌كه‌مدا ده‌وڵه‌ت دان به‌وه‌داده‌نێت كه وڵات چه‌ند كه‌مینه‌یه‌كی تێدایه, به‌ڵام هیچ مافێكی یاسایی تایبه‌تی بۆ نه‌سه‌لماندووه و هه‌موو مه‌سه‌له‌كه‌ی خستووه‌ته قاڵبی مافی هاوڵاتیبوونه‌وه كه مافێكه هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆرێت. بۆ نموونه: كه‌مینه‌ی قیبتی له میسر له ده‌ستوردا جگه‌له مافی ئازادیپهرهستن هیچ مافێكیان نییه, ئێرانیش به‌هه‌مانشێوه دانبه پێكهاته‌ی جیاوازدا ده‌نێ و ئه‌و مافه‌ش بۆ كه‌مینه‌كان ده‌سه‌لمێنن كه سوود له زمانی تایبه‌تی خۆیان وه‌ربگرن, به‌ڵام به‌كرده‌وه هیچ كه‌مینه‌یه‌ك له ئێران‌دا ناتوانێ به زمانی خۆی له خوێندنگه‌دا بخوێنێ.
له ره‌وتی دووه‌میشدا به‌شێكی زۆری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه باسكردنی كه‌مینه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌زانن, بۆ نموونه: توركیا كه تائێستا ده‌ستوره‌كه‌ی دانبهبوونی نه‌ته‌وه‌یی كورددا نانێت. سوریاش تاوه‌كو ئێستاش ناسنامه‌یان لێقهدهغهدهكات. ئه‌وان وابیرده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ داواكردنی مافی تایبه‌ت تێكدانی یه‌كپارچه‌ییی وڵاته‌كه‌یه. به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانیین كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان جیابكه‌ینه‌وه له‌ڕووی:
1. زمانی جیاواز
زمان و ئایین به فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی و بنه‌ره‌تی داده‌نرێت بۆ جیابوونه‌وه‌ی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان له زۆرینه بۆ نموونه: له كه‌نه‌دا هه‌رێمی كیوبك كه به زمانی فه‌ره‌نسی قسه‌ده‌كه‌ن و له‌ڕووی ئایینه‌وه سه‌ربه مه‌سیحی كاسۆلیكیی رۆمانییه، به‌ڵام بهشهكهیتری به زمانی ( ئینگلیزی قسه‌ده‌كه‌ن و سه‌ربه كه‌نیسه‌ی مه‌سیحی ئهنگلیكانی)ن. ئیستا به‌شه فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی داوای جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی رۆشنبیری و شارستانی ده‌كه‌ن به‌هۆی جیاوازی زمان و ئایینه‌وه.
2. ره‌گه‌زی جیاواز
ره‌گه‌زه‌كانی (قه‌وقازی, مه‌غۆلی, زنجی) هه‌ریه‌كێك له‌م ره‌گه‌زانه سیفاتی جه‌سته‌یی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه له‌ڕووی ره‌نگی (پێست و ره‌نگی قژ و و چاو و شێوه‌ی لوت و درێژیی باڵا‌و كه‌لله‌ی سه‌ره‌وه)، به‌ڵام به‌گشتی ره‌نگی پێست كراوه به پێوه‌ر بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سیفاته جه‌سته‌ییه‌كان.
ئه‌وه‌ی تێبینیكراوه ته‌نها سپیپێستهكان ئه‌و جیاوازییه پیاده‌ده‌كه‌ن. بۆ نموونه ره‌گه‌زی نوردییهكان به‌توندترین و دهمارگیرترین ره‌گه‌زه جیاخوازهكان داده‌نرێت كه خۆیان به‌به‌رزترین بنه‌ماڵه و خێزانی مرۆڤ داده‌نێن.. هیتله‌ر نموونهكهیانه كه ئه‌مانه به چاوی سووكه‌وه سه‌یری مرۆڤی غه‌یره خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها جیاوازی ره‌گه‌زی له ئه‌مریكادا بووه مایه‌ی شه‌ڕ و كوشتاری ناوخۆی زۆر, چونكه دانیشتوانه‌كه‌ی 87%ی سپی‌پێست و 12,5% ی زه‌نجی ره‌ش پێست و 0,5% ئاسیایی و هیندی سوورن.
3. ئایینی جیاواز
دابه‌شبوونی ئایینه‌كان له‌گه‌ڵ سنووره سیاسییه‌كاندا ناگونجێت بۆ نموونه تاكه ئایینێك كه ئایینی (مه‌سیحیه‌ت)ه هه‌موو ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا سێ به‌شه (كاسۆلیك, پرۆتستانت, ئه‌رسۆدۆكس)و به‌مپێیه ئایینه ئاسمانی و نائاسمانییهكان دابه‌شكراوه.
- ئایینی بودا و هیندۆسی 32% كه ئایینی بودا 27%و ئایینێكی وه‌زعی دانراوه له هه‌ریه‌كه له وڵاتانی باشووری ئاسیا (ژاپۆن و نیپاڵ و تایلاند و بۆرما و ڤێتنام و كمبۆدیا و چین و كۆریا..) چڕبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیندۆسی كه 5% ی ئایینه‌كان ده‌گرێته‌وه سه‌نته‌ره‌كه‌ی له وڵاتی(هیندستانه).
- مه‌سیحی له 30%ی پێكهاتوه به زۆری له ئه‌وروپایه و هه‌ردوو ئه‌مریكا, ئوسترالیا و باشووری ئه‌فریقا ده‌گه‌رێته‌وه.
- ئیسلام 17,5% له دورگه‌كانی هیندی خۆرهه‌ڵات تا باكووری ئه‌فریقا, خۆرئاوای چین و ناوه‌ڕاستی ئاسیا, هه‌ندێك له هیندستان و باشووری دورگه‌ی فلیپین.
- جووله‌كه0,3% بڵاون له هه‌موو به‌شه‌كانی جیهاندا.
كه‌مینه‌كان لای ئه‌وروپا
له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ئه‌ورپایی و ئه‌مریكاییه‌كان لایه‌نگیری رێبازه كۆمه‌ڵایه‌تییه رهگهزپهرهستییهكهی داروینیزم بوون و كه‌وتنه بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌ندێ چه‌مكی زانستی چه‌وت كه گوایه سه‌روه‌ری و باڵاده‌ستی ته‌نها بۆ ره‌گه‌زی سپییه و ره‌شپێست مه‌یلێكی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی هه‌یه و كه‌مته‌رخه‌مه و ناتوانێ خۆی له‌گه‌ڵ شارستانێتدا بسازێنێ، به‌ڵام دواتر هه‌رزوو ئه‌و بۆچوونه به سه‌ختی بهرههڵستیكراو بهرپرچدرایهوه. پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م په‌یتاپه‌یتا بیروبۆچونی واقیعبینیتر جێگه‌ی ئه‌و بۆچونانه‌ی گرتووه.
به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپا تاچه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كه‌مینه‌یان بووه به‌رده‌وام ناكۆكی شه‌ڕ و ململانێ جێگه‌ی ئاشتی ئارامی گرتبوویه‌وه بۆ نموونه فه‌ره‌نسا كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ دوورگه‌ی كۆرس و كالدۆنیای تازه هه‌بوو هه‌تا كارگه‌یشته شه‌ڕی پارتیزانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی پاریس‌دا. بارودۆخی ئینگلترا زۆر ئاڵۆزبوو له‌گه‌ڵ ئایرله‌ندای باكوور و باشوور جگه‌له كێشه‌كانی له سكۆتله‌ندا و وێڵزیش. له ئه‌ڵمانیایش به‌هه‌مانشێوه به‌ره‌و (نیونازیزم) ده‌ڕوات و هه‌روه‌ها هه‌رێمی باسك له ئیسپانیا كه لێره‌دا به كورتی ئاماژه به گرفته‌كانی باسك ده‌كه‌ین، چونكه تاوه‌كو ئێستاش كێشه‌كه به هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه.
هه‌رێمی باسك له‌دوای مه‌درید گرنگترین ناوچه‌ی ئابووری ئیسپانیا داده‌نرێت، باسك به‌گشتی حه‌وت هه‌رێمه، 3ی له فه‌ره‌نسایه و 4ی له ئیسپانیایه. ئیسپانیا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی دیكتاتۆری ژه‌نه‌راڵ (فرانكۆ)دا بوو. دواتر دوای ئه‌م ماوه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه توانیویه‌تی تاڕاده‌یه‌ك ئازادی به‌رقه‌راربكه‌ن، به‌ڵام كێشه‌كانی له هه‌رێمی باسك به‌رده‌وامه.
بزووتنه‌وه‌ی میللی له باسك ساڵی 1895 ده‌ستیپێكرد كاتێ (ئارا تاگۆیری) مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی باسكی هێنایهگۆرَێ. له سه‌رده‌می كۆماری‌دا باسكییه‌كان وڵاتێكیان پێكهێنا به‌ڵام كاتێ فرانكۆ هاته‌سه‌ر كار ده‌وڵه‌تی باسكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و زمانی میللی قه‌ده‌غه‌كردن به دانانی ئۆردوگای سه‌ربازی رووبه‌ڕووی باسكییه‌كان بووه‌وه. دوای ده‌سه‌ڵاتی فرنكۆ باسكییه‌كان رێكخراوی (ئیتا)یان پێكهێنا له ساڵی 1956 بۆ به‌رگریكردن له خه‌ڵكی ئه‌و هه‌رێمه.
باسكییه‌كان له سه‌رده‌می فرانكۆدا یاخیبوون و داوای سهربهخۆییاندهكرد. به په‌لاماردانی پۆلیس و هێزه‌كانی ئاسایش ده‌یسه‌لمێنن كه هێشتا ده‌ستیان له خه‌بات هه‌ڵنه‌گرتووه ئاماده‌ی سازشنین.. گه‌رچی سه‌باره‌ت به خه‌باتی چه‌كداری دژی ئیسپانیا له‌ناو خودی هه‌رێمی باسكدا ململانێ دروستبوو، بووه هۆی جیابوونه‌وه‌ی گفتوگۆخوازهكان له چه‌كداره‌كان، به‌ڵام چه‌كداره‌كان له چوارچێوه‌ی رێكخراوی (ئیتاETA)دا خه‌باتده‌كه‌ن و ئاماده‌نین ئاڵوگۆڕبكه‌ن له شێوه‌ی خه‌باتی خۆیاندا.
باسكییه‌كان داوای سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كانی باكووری ئیسپانیا ده‌كه‌ن تائێستا سه‌دان پۆلیس و سه‌ربازی حكومه‌تیان كوشتووه و له باكوور و باشووری شاخه‌كانی پیرنهدا ده‌ژین له‌نێوان فه‌ره‌نسا و ئیسپانیادا، ژماره‌یان 3 ملیۆن كه‌سه و وڵاته‌كه‌یان ناوناوه (ئۆسكارا)و له‌ڕووی نه‌ژاده‌وه له فه‌ره‌نساییه‌كان و ئسپانییهكان جیاوازن.
مامه‌ڵه‌ی نێوان كه‌مینه و زۆرینه
بێگومان هه‌ڵسوكه‌وتی نێوان كه‌مینه و زۆرینه به یه‌كێك له فاكته‌ره گرنگه‌كان داده‌نرێت بۆ توانه‌وه‌ی كه‌مینه یاخود مانه‌وه‌یان و درێژه‌دان به خه‌باتكردنیان. كۆمه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ئایدۆلۆژیایه‌كی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی توندڕه‌وانه ده‌كه‌نه بنه‌ما ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كه‌نه‌وه كمافی پیاده‌كردنی رێوڕه‌سمی ئایینی تایبه‌ت بده‌ن به كه‌مینه یان به‌زمانی خۆیان بدوێن یان وه‌كو نه‌ریت و عاده‌تی تایبه‌ت به خۆیان پیاده‌بكه‌ن.
بۆنموونه رووسیا ده‌یویست هه‌مووان له بۆته‌ی رووسیبووندا بتوێنێته‌وه و هه‌روه‌ها نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌بیانووی باڵاده‌ستی ره‌گه‌زی ئاری هه‌مان سیاسه‌تیان هه‌بوو.
مامه‌ڵه‌كردنی نێوان زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رامبه‌ر به كه‌مینه هه‌ندێجار شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه وه‌رده‌گرێت و هه‌ردوو كه‌مینه و زۆرینه پێكه‌وه‌ژیان (Pluralistic model) هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌مشێوه‌یه كاتێ دێته‌ئاراوه كه كه‌مینه‌كان ده‌یانه‌وێت ژیانێكی سه‌لامه‌ت و بێكێشهیان هه‌بێت و له‌گه‌ڵ زۆرینه و كهمینهكانیتردا بژێن. واته دۆخێكی فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی له‌نێوان خۆیاندا بخوڵقێنن. له‌به‌رئه‌وه فره‌یی و پێكه‌وه‌ژیان رێگهخۆشدهكات بۆ پێشكه‌وتنی بزاوتی شارستانی و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌دیهێنانی یه‌كێتییه‌كی سیاسی و ئابووری. له‌گه‌ڵ گیانی لێبورده‌یی- كه‌لتوری و زمانه‌وانی و ئایینی‌دا)، به‌ڵام جاری واهه‌یه كه زۆرینه سیاسه‌تێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه ده‌گرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر به كه‌مینه به‌تایبه‌ت كاتێ كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی داوای سه‌ربه‌خۆیی (كه‌لتوری، رۆشنبیری، رامیاری)، به‌ڵام زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌رزوو هه‌وڵی توانه‌وه (Assmilationst)ی ده‌دات كه له‌مكاته‌دا ده‌بێت كه‌مینه بچێته‌ناو كۆمه‌لێكی باڵاده‌سته‌وه بۆئه‌وه‌ی توانه‌وه روونه‌دات.. ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا ده‌سه‌پێنرێت وه‌كو ئامانجیئَكی بنه‌ڕه‌تی بۆئه‌وی كه‌مینه به‌ته‌واوی به‌شداریبكات له ژیانی گروپه هه‌ره گه‌وه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵدا و ملكه‌چی زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بێت. بۆ نموونه وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكادا په‌یڕه‌وده‌كرێت كه بریتیه‌له (ژیانی پێكه‌وه‌یی- به‌زۆر) یان (هه‌ڵمژین - توانه‌وه).
ئێستا ئه‌و شۆڕش و راپه‌ڕینانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیوابه‌خشن بۆ هه‌موو گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كهمهنهتهوانه كه ساڵه‌های ساڵه ژێرده‌سته‌ن و ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه. هه‌ربۆیه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كێشه و گرفتی كه‌مینه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه ئه‌مڕۆ وه‌كو بۆمبێكی ته‌وقیتكراو وان و ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یان له هه‌ر چركه‌ساتێكدا كراوه‌یه. بۆ نموونه له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا مه‌غریب هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی دیمكراسی ناوه كه زمانی ئه‌مازیغی (ئه‌مازیغییه‌كان كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یین) له ده‌ستوری نوێی وڵات‌دا چه‌سپاند به راپرسییه‌ك كه %98 داوای گۆڕینی ده‌ستوریان كردبوو.
ئه‌گه‌ری گه‌وره له‌ئارادایه كه له ساڵانی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیاربدات به ناسینی فه‌له‌ستین وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی سنووری هێڵه‌كانی دابه‌شكردنی ساڵی 1967دا.