خوێنه‌رێكی به‌رێز ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد پرسیارێكی ئاراستهكردووم كه من لێره‌دا به كورتی وهڵامیدهدهمهوه. ئه‌و ده‌پرسێت (تاوه‌كو ئێستا هه‌ڵوێستێكی بنیاتنه‌ر و ئیجابی ده‌رباره‌ی مافه‌كانی كه‌مینه ره‌گه‌زی و ئایینی و نهتهوایهتییهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، له‌دوای هه‌ردوو جه‌نگه جیهانییهكهشهوه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه دراوه ئه‌م كێشانه له چوارچێوه‌ی (ته‌نها یه‌ك نیشتیمان)و (ته‌نها یه‌ك گه‌ل)دا لهقاڵببدرێت كه دواتر هه‌موو ئه‌مانه له‌كۆتاییدا هیچ خزمه‌تێك به‌خودی كێشه‌كه ناكات، به بڕوای تۆ بۆچی ئه‌م (خۆدوورگرتن) و (حه‌ساسییه‌ت)ه له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كه‌مینه‌كاندا هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا).
كێشه‌ی كه‌مینه نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینی و ره‌گه‌زییه‌كان كێشه‌یه‌كی تازه نییه و تایبه‌ت نییه ته‌نها به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو ئه‌م كێشه‌یه به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه وه‌ك چه‌كێك وابوه به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه كه‌وه‌ك هه‌موو چهكهكانیدیكه بۆ پاراستنی رژێمه‌كانیان و ئیستغلالكردنی توێژه زه‌حمه‌تكێشه‌كان به‌كاریانهێناوه.
ئه‌گه‌ربێت مێژووی ئه‌وروپای ده‌ره‌به‌گایه‌تی بخه‌ینه‌ڕوو زۆرێك له‌و دیارده‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و ئایینی و رهگهزییانهمان به‌رچاوده‌كه‌وێت. باسه‌كه‌مان زۆر درێژترده‌بێته‌وه ئهگهربێتو به‌رده‌وامبین له هێنانه‌وه‌ی نموونه، به‌ڵام لێره‌دا چه‌ند رووداوێكی كه‌می به‌ناوبانگ ده‌هێنینه‌وه بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانمان.
دانانی دادگاكانی ته‌فتیش دژ به موسڵمان و یه‌هودییه‌كانی ئه‌نده‌لوس، شه‌ڕی كاسۆلیكه‌كان دژ به پرۆستانتهكان و قه‌سابخانه‌كانی دژ به جوله‌كه له روسیای قه‌یسه‌ری، له عیراقیش ئه‌و قه‌سابخانانه‌ی كه دژ به ئاسووری و یه‌زیدییه‌كان له سییه‌كانی سه‌ده‌ی پێشودا ئه‌نجامدرا و دواتریش تاڵانكردنی جوله‌كه‌كان دوای روخانی حكومه‌ته‌كه‌ی ره‌شید عالی گه‌یلانی له به‌غدا.
سه‌رمایه‌داری ئیستعماری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سیاسه‌تی سه‌ركوتكردنی كه‌مینه‌كانی كرده سیاسه‌تێكی ره‌سمی و به سیاسه‌تی لێكترازان ناونرا، بۆ نموونه به‌ریتانیا له هیندستان چه‌ندین روودوای له‌نێوان موسوڵمانه‌كان و هیندۆسه‌كاندا دروستكرد، كاتێكیش سه‌رمایه‌داری گه‌شته قۆناغی ئیمپریالی سیاسه‌تی لێكترازان هه‌موو جیهانی داگیركراوی گرته‌وه، په‌یماننامه‌ی سایكس بیكۆ نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه، چونكه كاتێك وڵاتانی ئیمپریالی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست واته موسته‌عمه‌ره عوسمانییه‌كانیان دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م دابه‌شكرد گرنگترین كاریان ئه‌وه‌بوو كه له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مینه ئایینی و ره‌گه‌زی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكرد.
به‌شی كورده‌كانیش به‌شێكی گه‌وره‌ییه له‌م بواره‌دا، چونكه كێشه‌ی كورده‌كان له‌هه‌موو كێشهكانیدیكه جیاوازتره، كورده‌كان له زه‌وییه‌كی به‌رفراواندا نیشته‌جێن كه له‌ڕووی جوگرافییه‌وه بهیهكهوهبهستراون و ده‌كرا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیان بۆ دروستبكرێت كه هه‌موو كورده‌كان له‌خۆبگرێت نه‌وه‌ك به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا دابه‌شبكرێن و له‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا ببنهكهمینه.
دابه‌شكردنی زه‌وییه كورده‌كان بۆ چواربه‌ش له‌لایه‌ن وڵاته ئیمپریالییهكانهوه كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان دابه‌شكرد به‌مه‌به‌ست بووه.
ئه‌م دابه‌شكردنه ده‌ستكرده به ئامانجی دروستكردنی ململانی كورده‌كان بووه دژ به نه‌مانی ئه‌و جیاكارییه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و چواردهوڵهتهوه دژ به كورده‌كان پیاده‌ده‌كرێت .
خهباتكردنیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند مافێكی كه‌م دژ به‌و ده‌وڵه‌تانه به‌تایبه‌تی خه‌باتی كورده‌كانی عیراق بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان هاوكاته له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها قوربانی و كاره‌سات و شۆڕش و راپه‌ڕیندا.
ئه‌م دابه‌شكارییه‌ی كه دژ به كه‌مینه‌كان كراوه هه‌ر به‌ته‌نها كورده‌كانی نه‌گرتووه‌ته‌وه بۆ نموونه به‌شی باشووری عه‌ره‌بی ئێران كه به ئه‌هواز ده‌ناسرێت لكاندووه به ئێرانه‌وه و به‌مجۆره عه‌ره‌ب له ئێران‌دا كه‌مینه‌ن و خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن كه زۆرینه لێیداگیركردون.
ته‌نانه‌ت دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌میش كاتێك كه زۆربه‌ی موسته‌عمه‌ره‌كان راسته‌وخۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالی وه‌رگرت چه‌ندین مه‌رجیان له‌سه‌ر دانرا كه بوو به‌هۆی ململانێی به‌رده‌وام له‌نێوان كه‌مینه‌كان و زۆرینه ده‌ستكرده‌كاندا، گه‌وره‌ترین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه هیندستانه، له‌وكاته‌وه‌ی كه ئه‌م وڵاته سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرتوه له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه دابه‌شكرا بۆ هه‌ردوو وڵاتی هیندستان و پاكستان، ده‌سه‌ڵاتیش له ناوچه‌ی كشمیر دابه‌شكرا بۆ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی هیندستان و پاكستان، ئه‌وه‌تا زیاتر له شه‌ست ساڵه كشمیرییه‌كان خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
سیاسه‌تی لێكترازان به‌رده‌وامده‌بێت مادام وڵاته ئیمپریالییه‌كان له جیهاندا له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری و راگه‌یاندنه‌وه باڵاده‌ستن، هه‌روه‌ها كێشه‌ی كه‌مینه‌كان و خه‌باتی به‌رده‌وامیان بۆ به‌ده‌ستێهنانی مافه‌كانیان به‌یه‌كسانی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌دا به‌رده‌وامده‌بێت مادام وڵاته ئیمپریالییه‌كان له‌و وڵاتانه‌دا باڵاده‌ستبن، تاكه چاره‌سه‌ریش ئازادبوونی ئه‌و وڵاتانه و به‌دیهێنانی سیسته‌مێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆیه له‌و وڵاته‌دا.
كێشه‌ی كه‌مینه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی هه‌یه به كێشه‌ی كۆمه‌ڵگاوه و چاره‌سه‌رناكرێت ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كۆمه‌ڵگا چاره‌سه‌رنه‌كرێت.
كێشه‌ی كوردیش به‌هه‌مانشێوه ده‌توانرێت له‌ژێر سایه‌ی سیسته‌مێكی دیموكراتی و یه‌كسانخوازیدا چاره‌سه‌ربكرێت.
سه‌رچاوه: سایتی (الحوار المتمدن)