"مه‌حوی"، ئه‌و ناوه هه‌میشه له‌سه‌ر زار و تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو نامۆیه، یه‌كێكه له‌و شاعیره خاوهندهنگ و سیمای كوردانه‌ی تایبه‌ت و جیاواز له ژماره‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی شاعیرانمان، له نه‌خشه‌ی شیعری كوردیدا یه‌كێك له‌و لوتكه هه‌ره به‌رزانه‌ی كه بۆ خۆی قۆرخكردووه كه به ئاسانی ناتوانین بیگه‌ینێ و ناشتوانین ئاوه‌ها به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ببین. هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه كارێكی ئه‌وتۆی كردووه عاشقانی شیعری كوردی له ده‌یان ساڵی پێش ئێستاوه، هه‌وڵیانداوه لێكدانه‌وه‌ی خۆیان هه‌بێت بۆ شیعره‌كانی و ئه‌و لایه‌نه‌ش بكه‌نه گۆڕه‌پانێكی تاقیكردنه‌وه و سه‌لماندنی به‌هره‌یه‌كی تایبه‌ت. هێنده‌ش له‌و بواره‌دا خه‌ڵكانی"مهحویناس"هه‌بوون، ده هێنده خهڵكانیدیكهی ئه‌وتۆ هه‌بوون كه تفه‌نگیان به تاریكیشهوهوه ناوه و به ئاره‌زووی خۆیان و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك، ته‌نانه‌ت شیعره‌كانی خودی مه‌حوی/ش، تاقه بهیتێكیان كردووه‌ته مه‌به‌ستی لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه ته‌نها په‌یوه‌ندیی به ناخی نووسه‌ری بابه‌ته‌كه خۆیه‌وه هه‌بووه، نه‌ك شاعیر. هه‌ڵبه‌ته له هه‌مان كاتدا خه‌ڵكانی دیكه‌ش هه‌بوون پتر مه‌به‌ستیان ئاماژه‌كانی شاعیر خۆی بووه، نه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی ناخی خۆیان، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئاوڕیان له شیعری"مه‌حوی"داوه‌ته‌وه، له هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌دا، تا نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابوردووش، گه‌لێك كه‌م بوو.
یه‌كێك له‌وانه‌ی له ماوه‌ی بیست ساڵی رابوردوودا به دوای خودی"مه‌حوی"دا گه‌ڕاوه و هه‌وڵیداوه كه‌متر دزه به"خودی"خۆی بۆ نێو شیعره‌كانی"مه‌حوی"بكات، پرۆفیسۆر دوكتۆر"ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان"ه. ژیاننامه‌ی ئه‌م مامۆستایه ژێرخانێكی تێكه‌ڵ له خوێندنی ئایینی و خوێندنی فه‌رمیی قوتابخانه‌كانی سه‌رده‌می خۆیمان پیشانده‌دات. له ساڵی 1950، له ئامێزی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی له گوندی"گرد عازه‌بان"ی سه‌ر به ناحیه‌ی"قوشته‌په" له‌دایكبووه. له ساڵی 1971دا به مامۆستای سه‌ره‌تایی دامه‌زراوه. له ساڵی 1986 به‌شی كوردیی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددینی ته‌واوكردووه و له هه‌مان زانكۆشدا، له ساڵی 1989دا ماسته‌ری له (لێكۆڵینه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی به‌شێك له دیوانی"مُخلص") وه‌رگرتووه. له ساڵی 1996یشدا له‌سه‌ر تێزی (شیعری ئایینی و سۆفیگه‌ری له شیعره كوردییه‌كانی مه‌حوی) وه‌رگرت. له ساڵی 2008/ ه‌وه پرۆفیسۆره و، تائێستاش به‌رده‌وامه له مامۆستایه‌تی له به‌شی كوردیی كۆلێژی زمانی هه‌مان زانكۆدا.
ئه‌مه ئه‌و لایه‌نه‌ی ژیانی پرۆفیسۆر دوكتۆر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان/ه كه بۆ ناساندنی كه‌سایه‌تیی خۆی پێویستن، به‌ڵام هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به"مه‌حوی"یه‌وه هه‌یه له ژیانی ئه‌م به‌ڕێزه‌دا، له‌و كورته ئێجگار چڕهش شاراوه‌تره. ئه‌م پرسیارانه كه به پۆستی ئه‌لیكترۆنی بۆ مامۆستا نێردان، چرای ئێمه بوون بۆ روونكردنه‌وه و خستنهپێشچاوی ئه‌و لایه‌نه. فه‌رموون ئێوه و پرسیار و وه‌ڵامه‌كان:
پ1. با له دكتۆرانامهكهتانهوه ده‌ستپێبكه‌ین كه له‌سه‌ر"مه‌حوی". ئایا خۆتان ئه‌و شاعیره‌تان هه‌ڵبژارد یا به‌شی كوردی بۆی هه‌ڵبژاردن؟، ئه‌گه‌ر خۆتان هه‌ڵتانبژاردووه، ئایا ده‌كرێ باسی چیرۆكی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن: له‌كه‌یه‌وه ئاشنای شیعره‌كانی"مه‌حوی"ن؟ چۆن بواری سۆفیگهریتان له شیعره‌كانیدا هه‌ڵبژارد!؟، كێ له مامۆستاكانتان لایهنگرتان بوو و تاچه‌ند پێتانوایه له سۆفیگه‌ریی لای"مه‌حوی"رۆچوون و تا چه‌ند بوار ماوه ئه‌و لایه‌نه، هه‌ر لای مه‌حوی خۆی، بۆ ماسته‌رنامه و تێزیدیكهی دوكتۆرا هه‌ڵببژێردرێته‌وه؟.
و. له‌باره‌ی ناونیشانی دكتۆراكه‌م"شیعری ئایینی و سۆفیگه‌ری له شیعره كوردییه‌كانی مه‌حویدا" خۆم هه‌ڵمبژارد و ده‌ستی به‌شی زمانی كوردی و هیچ كهسێكیدیكهی پێوه دیارنییه.، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش له‌وه‌وه هات كه له كاتی نووســـینی نامه‌ی ماســـتهرهكهم له‌ســـه‌ر (مُخلص) ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ دیوانی (مه‌حوی) په‌یداكرد و به‌پێی توانای ئه‌و سه‌رده‌مم هه‌وڵمدا به‌راوردێ (بهرامبهریێ) له‌نێوان موخلیس و مه‌حوی بكه‌م و چه‌ند لێكچوونێكم له‌نێوانیاندا به‌دیكرد.سه‌ره‌تا كه دیوانی (مه‌حوی)م خوێنده‌وه ده‌تگوت ده‌قێكی بێگانه ده‌خوێنمه‌وه و گه‌ر راڤه‌كه‌ی مامۆستای موده‌ڕیس نه‌بوایه تێینه‌ده‌گه‌یشتم.
دوای ئه‌مه به‌ره‌به‌ره زیاتر ئاشنایه‌تیم له‌گه‌ڵ دیوانه‌كه په‌یداكرد و ئه‌وه‌بوو دوای ته‌واوكردنی كۆرسه‌كانی دكتۆرا ئه‌م ناونیشانه‌م به خه‌یاڵدا هات و بۆ ئه‌مه‌ش پرسم به چه‌ند مامۆستایه‌كی خۆم كرد، له‌وانه‌ش به‌ڕێز د. محه‌ممه‌د نوری عارف كه رابه‌ری نامه‌ی ماستهرهكهشم بوو، ئه‌ویش ره‌زامه‌ندیی خۆی ده‌ربڕی و پێی كارێكی چاكبوو. پاشان سه‌ردانی خوالێخۆشبوو (د. مارف خوزنهدار)م كرد و باسی ناونیشانه‌كه‌م له‌گه‌ڵ كرد و ئه‌ویش گوتی: (شیعری مه‌حوی نه من و نه رابهرهكهت و نه تۆش تێیانناگهین)، له وه‌ڵامدا گوتم: هیوادارم من تۆزێكی تێبگه‌م. به‌مه‌ش نه‌وه‌ستام و سه‌رم له به‌ڕێز (د. عیزه‌دین مسته‌فا)دا ئه‌ویش پێی كارێكی چاكبوو و گوتی: ناونیشانه‌كه و بابه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ تۆ ده‌گونجێت.نامه‌كه‌شم ته‌نیا سۆفیگه‌ری نییه، به‌ڵكو له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێ: به‌راورد و شیعری ئایینی و سۆفیگه‌ری، به‌ڵام زیاتر لایه‌نی تیۆری و پراكتیكهكهی به‌لای سۆفیگه‌ریدا شكاوه‌ته‌وه.
به قه‌ناعه‌تی خۆم تاڕاده‌یه‌كی باش له‌لایه‌نی سۆفیگه‌ریی مه‌حویم كۆڵیوه‌ته‌وه و هه‌موو بۆچوونه‌كانم به نموونه‌ی شیعری پشتئه‌ستوور كردووه و لایه‌نی ئینشاییم پشتگوێخستووه، چونكه ئه‌وانه‌ی پێش من له‌سه‌ر مه‌حوییان نووسیوه به زۆری شێوازی ئینشایی به‌سه‌ر نووسینه‌كانیاندا زاڵه و زۆركه‌م باسی سۆفیگه‌رییان كردووه.
جگه‌له نامه‌ی دكتۆراكه‌م شه‌ش باسی زانستییدیكهم له‌سه‌ر مه‌حوی نووسیوه و له كتێبی (مه‌حوی نامه)دا كۆكراونه‌ته‌وه و چاپكراون، هه‌روه‌ها چه‌ند نامهیهكیدیكهی ماسته‌ر و دكتۆرا له‌سه‌ر مه‌حوی نووسراون دوای من، به‌ڵام له‌باره‌ی سۆفیگه‌رییه‌وه نین. وابزانم ئێستا نامه‌یه‌كی دكتۆرا له‌سه‌ر (حه‌ق و حه‌قیقه‌ت لای مه‌حوی) ده‌نووسرێت و له ته‌واوبووندایه و پێده‌چێ بابه‌تی سۆفیگه‌ری و عیرفان بگرێته‌وه.هه‌ر چه‌نده مه‌حوی به‌م دواییه زۆری له‌سه‌ر نووسراوه، به‌ڵام بوار هه‌ر ماوه كه له‌سه‌ر هه‌موو شیعره‌كانی بنووسرێت، چونكه مه‌یدانی ئه‌ده‌ب فراوانه وبێكۆتاییه، جا ئه‌و بوارانه زمانی بێت، ره‌وانبێژی بێت، یاخود لایه‌نه‌كانی هزری نێو ده‌قه شیعرییه‌كان بێت.
پ2. گه‌وره شاعیرانی كورد كه سۆفی بوون و شیعری به‌رزیان به زمانی كوردی هه‌یه زۆر كه‌من، له‌وانه:"مه‌لای جزیری"،"مه‌وله‌وی"و"نالی"(1) به‌رچاوترینیانن. شیعری سۆفیگه‌ریی"مه‌حوی"له چ شوێنێكی ئه‌م سێگۆشه‌یه‌دا جێیده‌بێته‌وه!؟.
و2. ئه‌و سێكوچكه‌ی كه جه‌نابتان دیاریتانكردووه، به‌لای منه‌وه شاعیری سۆفییدیكهمان هه‌یه كه زیاتر شایانی ئه‌وه‌ن مه‌حوییان له‌گه‌ڵ به‌راوردبكرێت. پێموایه (نالی) (1) سێكوچكه‌یه به ده‌ره و سۆفی نه‌بووه، راسته له شیعره‌كانیدا زاراوه‌ی سۆفیانه‌ی به‌كارهێناوه و شیعری دژی ده‌روێشیزمی و سۆفیانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام سه‌ر به ته‌ریقه‌ت نه‌بووه و سلوكی نه‌كردووه، ئه‌و شیعرانه‌ش كه وشه‌ی سۆفییانه‌ی تێدایه له چوارچێوه‌ی ئایینییه‌كه‌وه ده‌رنه‌چووه. (مه‌وله‌وی)ش هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر رێبازی نه‌قشبه‌ندی بووه و موریدی شێخ عوسمانی ته‌وێڵه بووه، به‌ڵام له شیعره‌كانیدا هێنده به‌لای سۆفیگه‌ریدا نه‌چووه و وه‌سفی سۆفیانهن. راسته سه‌ره‌تاكانی سۆفیگه‌ری له شیعره‌كانیدا به‌رچاو ده‌كه‌ون و چه‌نده‌ها نامه‌ی شیعری بۆ رابه‌ره‌كه‌ی ده‌نووسێ و میانه‌ی له‌گه‌ڵیدا خۆشبووه، كه‌چی نه‌چووه‌ته قووڵایی سۆفیگه‌رییه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له شیعری مه‌حویدا هه‌یه.. كه‌واته پێموایه ئه‌و سێكوچكه‌ی كه ده‌توانین شوێنی مه‌حوی له‌نێوانیاندا ده‌ستنیشانبكه‌ین (بابا تاهیری هه‌مه‌دانی و مه‌لای جزیری و شێخ نووره‌ددینی بریفكانی)یه.
بابا تاهیری هه‌مه‌دانی (1000 – 1058ع (2)) سۆفیه‌كی فه‌لسه‌فیی سه‌رده‌می خۆی بووه و به‌ره‌و یه‌كێتی بوون و یه‌كبوون و فه‌نا یه‌كێتی ئایینه‌كان چووه و بهدووبهیتهكانیبیروباوهڕی سۆفیانه‌ی خۆی ده‌ربڕیوه. مه‌لای جزیریش (1640ع) به‌هه‌مانشێوه یه‌كێك بووه له سۆفییه‌كان و ئاماژه‌ی به لایه‌نه فه‌لسه‌فییه‌كانی سۆفیگه‌ری كردووه وبه شاعیری یه‌كێتیی بوون ناوبانگی ده‌ركردووه،به‌ڵام یه‌كێتیی بوونی ئیسلامی نه‌ك فه‌لسه‌فی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به یه‌كێتیی ئایینی ئیسلامی كردووه و پێیوایه خودا له ههمووشوێنه پیرۆزه‌كان ده‌په‌رسترێ، بۆیه ئاماده‌یه له لالش كڕنۆش بۆ میحرابی برۆی یار به‌رێت، ئه‌مه جگه‌له یه‌كبوونی سۆفیانه و فه‌نا و به‌قای دوای فه‌نا.
شێخ نووره‌دینی بریفكانیش (1799ع) شاگردێكی به توانای مه‌لای جزیری بووه و له یه‌كێتیی بوون و یه‌كبوونی سۆفییانه چاوی له جزیری كردووه‌ته‌وه و له داڕشتنی شیعریدا به توانا بووه، به‌ڵام له رووی ته‌ریقه‌ته‌وه جودا بووه و شێخێكی رێبازی قادری بووه جزیریش نه‌قشبه‌ندی بووه.
(مه‌حوی،1830 – 1906ع) یه‌كێك بووه له سۆفییه‌كانی نه‌قشبه‌ندی و شێخ به‌هائودین رابه‌ری بووه، ئه‌ویش وه‌كو بابا تاهیر و جزیری و بریفكانی له زانستی سۆفیگه‌ریدا باڵاده‌ستبووه و وه‌كو ئه‌وان به‌ره‌و لایه‌نه‌كانی سۆفیگه‌ریی فه‌لسه‌فی هه‌نگاویناوه. ئه‌وه‌ی مه‌حوی له‌وان جودادهكاتهوه ئه‌وه‌یه كه (مه‌حوی) به‌ئاشكرا شه‌ریعه‌ت ده‌كاته رێگایه‌ك به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت، واتا: پێیوایه په‌یڕه‌ویكردنی شه‌ریعه‌ت مرۆڤـ ده‌گه‌یه‌نێته خواناسین، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت:
رێگه‌ی هودا ته‌ریقه‌تی عیشقه ده (مه‌حویا)
وه‌رن و پیا بڕۆن و (وصلّوا علی الرسول)
هه‌ر ئه‌م تـهریقه بوو به هه‌موو سه‌حبی گرتییان
رۆیین پیا هه‌تا گه‌ینه مه‌رته‌به‌ی وسول
لێره‌دا مه‌رته‌به‌ی وسول گه‌یینه به خودا و ناسینی خودایه،هه‌روه‌ها له شوێنێكیدیكهدا دژی سه‌فسه‌ته ده‌وه‌ستێ و شه‌ریعه‌ت ده‌كاته خۆرێكی رووناك بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی موسڵمان:
خورشیده موعجیزه‌ی شه‌رع،زوڵماته سهفسهتـهی پووچ
ئیسلامی‌یان هه‌موو دین، یۆنانییان هه‌موو دوون
له شوێنێكیدیكه (مه‌حوی) هه‌م ده‌بێته لایه‌نگری حه‌للاج له‌سه‌ر گوته‌ی (انا الحق)و هه‌م سهرزهنشتیشیدهكات كه ده‌بێته لایه‌نگری له‌وه‌وه دێت كه حه‌للاج گه‌یشتووه‌ته پله‌یه‌كی رۆحانیی وه‌ها كه هه‌ست به بوونی خۆی ناكا و واده‌زانێ له بوونی ره‌هادا تواوه‌ته‌وه كه لۆمه‌شی ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌یه چونكه ئه‌و یهكبوونهی (اتحاد) كه حه‌للاج گوتوویه‌تی راسته‌قینه نییه و خۆی وا هه‌ستده‌كات، چونكه كه دوو شت بوونه یه‌ك ئه‌وا هه‌ریه‌كه له‌وانه سیفه‌تی خۆیان گومدهكهن و سیفهتیدیكه وه‌رده‌گرن. بۆ خودا‌ش ناشێت كه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، بۆیه مه‌حوی ده‌ڵێت مه‌جنوون شێته گه‌ر بڵێ له‌یلام، واتا حه‌للاج شێته گه‌ر بڵێ: من خودام. مه‌حوی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
با حه‌قیشی بێ له بۆ مه‌نسوور (أنا الحق) حه‌ق نییه
شێتییه مه‌جنوون ئه‌گه‌ر بێ نازی له‌یلایی بكا
پ3. كاریگه‌ریی شیعری سۆفیگه‌ری و عیرفانیی ئێران به‌سه‌ر هه‌موو شاعیرانمانه‌وه دیاره. هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به"مه‌حوی"یه‌وه هه‌بێت، تا چه‌ند له‌م هاوكێشه‌ی كاریگه‌رییه‌دا به لاساییكردنه‌وه‌وه خه‌ریكبووه و تا چه‌ند داهێنه‌ره!؟ تكایه به نموونه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه.
و3. مه‌حوی له شیعره‌كانیدا كاریگه‌ریی هه‌ندێ شاعیری سۆفیی فارسیی له‌سه‌ر بووه، له هه‌ندێكیاندا شیعری ئه‌وانی وه‌رگرتووه و تێهه‌ڵكێشی شیعره‌كانی خۆی كردووه، بۆ نموونه:
مه‌حوی و سه‌عدی شیرازی:
له‌م به‌یته‌ی خواره‌وه‌دا عه‌جزی به‌یته‌كه هی سه‌عدییه:
تۆ مه‌ڵێ یه‌ك مه‌رته‌به، سه‌د مه‌رته‌به
"دُشمن دانا بٍه أز نادان دوست"
مه‌حوی و حافیزی شیرازی:
له‌م بهیتهشــــدا عه‌جزی بهیتـــهكه هی حافیزه و مه‌حوی وه‌ریگرتووه و تێههڵكێشیكردووه:
ده‌زانێ رۆژه ئه‌و، من شه‌و، كه‌چی پێشمدهڵێ (مه‌حوی)
(حچوری گر همی خواهی مشو (حافڤ) از او غایب)
مه‌حوی و مه‌ولانای رۆمی:
مه‌حوی پێنجخشتهكییهكی نووسیوه و به‌یتێكی تێهه‌ڵكێشی شیعره‌كه‌ی كردووه و پێنجخشتهكییهكهش فارسییه:
پس همان به هردم اری"محویا"
رو بسوی بارگاه كبریا
با دو سد زاری از این شه خواهیا
"ای كرامت بخش جان أولیا"
"یا بكش، یا باز خوانم، گو بیا"
له‌م تێههڵكێشانهدا داهێنان به‌دیناكرێ و ته‌نیا كاریگه‌ریی ئه‌و شاعیرانه له‌سه‌ر مه‌حوی بووه‌ته هۆی ئه‌م وه‌رگرتنه شیعرییه.
له قۆناغی دووه‌مدا (مه‌حوی) كاریگه‌ریی شاعیرانی سه‌ره‌وه‌ی پێوه‌دیاره و ناوه‌ناوه بیرۆكه‌ی شیعرهكانیانی وه‌رگرتووه و له‌ناو ده‌قه‌كانی خۆی تواندوویهتییهوه، ئه‌گه‌ر یه‌كێكی شاره‌زا نه‌بێ هه‌ست به‌م ده‌قئاوێزانییه ناكرێت. مه‌حوی لێره‌دا ده‌ستڕه‌نگینیی خۆی نیشانداوه و داهێنانی شیعریی هێناوه‌ته‌ئاراوه. بۆ نموونه:
مه‌حوی
ده‌پرسی بۆچی من ده‌ركه‌وتم و دڵ بوو له تۆ غایب
كه وه‌ختی رۆژهه‌ڵات، ئه‌ڵبه‌ت ده‌بێ شه‌ونم له خۆ غایب
سه‌عدی
چون تو حاچـر می‌شوی، من غایب أز خود می‌شوم
بسكه حیران می بماند وهم در سیمای تو
مه‌حوی
زوبانی حاڵی په‌روانه له وه‌ختی سووتنا ده‌یوت
كه‌سێ واریپمــه وه‌ك من بێ، له عیشقا خۆ بسووتێنێ
سه‌عدی
ای مرغ سحر عشق ز پروانه بیاموز
كان سوختهرا جان شد و اواز نیامد
له‌م به‌یتانه‌ی مه‌حویدا داهێنانی شیعری خۆی ده‌نوێنێ و به قه‌ناعه‌تی خۆم له‌وه‌ی سه‌عدی به‌رزتر خۆیان نواندووه.
مه‌حوی
له ئولكهی عیشقه‌دا بۆ هه‌ركه‌سێ سه‌ردارییه مه‌نزور
عولووی مه‌رته‌به‌ی سه‌رداره، بۆته په‌یڕه‌وی مه‌نسور
حافڤ
گُفت ان یار كز‌و گشت سر بلند
جُرمش ان بود كه أسرار هویدا كرد
مه‌حوی
له قاپی عیشقه‌دا وه‌ك شاهه به‌نده
له‌سه‌ر خوانه چ مهتبووع و چ تابیع
حافڤ
گدائی در جانان بسلگنت مفروش
كسی ز سایه ْ این در بافتاب رود
ئه‌م به‌یتانه‌ش ره‌سه‌نایه‌تیی خۆیان ون نه‌كردووه و ته‌نیا تارمایی بیرۆكه‌ی حافزیان پێوه دیاره.
مه‌حوی
خودا بیدا به ره‌حمه‌ت، داغی دڵ چاوی دڵه (مه‌حوی)
به گریه چاو ئه‌گه‌ر چوو، شك ده‌به‌م چاوێكی بیناتر
مه‌ولانای رۆمی
دیده ْ تن دایما تن بین بود دیده ْ جان جان پُر فن بین بود
مه‌حوی
ده‌بێ هه‌رموو زوبانێ، هه‌ر زوبانێ داستانێ بێ
بكه‌م نه‌ختێ به‌یانی ناكه‌سیی خۆ به‌و زوبانانه
مه‌ولانای رۆمی
گر ســـــر هر م‌و یابد زوبان شُكُرهایی تو نیاید در بیان
لێره‌شدا مه‌حوی لاساییكهرێكی كوێرانه نه‌بووه و له داهێنانی خۆی نه‌كه‌وتووه و به‌یته‌كانی پانتاییه‌كی زۆری واتایی داگرتووه و گه‌ر له‌وانه‌ی مه‌ولانا به‌رزتر نه‌بن ئه‌وا نزمتر نین.
هه‌ر بۆ نموونه دوا به‌یتی مه‌ولانای رۆمی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر شاعیر به قه‌د مووه‌كانی له‌شی زوبانی پێوه بێ و سوپاسی خوای پێبكات، ئه‌وا هێشتا سوپاسهكانی كه‌من به نیسبه‌ت نیعمه‌ته‌كانی خوا و شایسته‌ی مه‌قامی به‌رزی خودا نین. به‌ڵام (مه‌حوی)مه‌ودایه‌كه فراوانتردهكا و ئه‌گه‌ر زوبانی مووه‌كانی هه‌موویان داستانێ بنووسن ئه‌و كاته ده‌توانێ باسی ناكه‌سی و ناشوكرانهی خۆی بكات به‌رامبه‌ر خودا. واتا:مه‌حوی ناڕاسته‌وخۆ باسی ئه‌وه ده‌كات كه به هیچ جۆرێ ناتوانێ سوپاس و ستایشی خودا بكات له‌سه‌ر نیعمه‌ته زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی"إلهی لا أُحسی پناواً علیك أنت كَما أحسیتَ علی نَفسِك". هه‌ر به‌م جۆره بهیتهكانیدیكه له‌به‌ر قهڵهمدرێژی نه‌مویست هێنده له‌سه‌ریان بنووسم.
پ4. له دوای مه‌حوییه‌وه چه‌ند شاعیرێكمان هه‌ن كاریگه‌ریی ئه‌ویان، له رووی ناوه‌ڕۆكه‌وه، زۆر به روونی دیاره، له‌وانه"بێخود"و"سابری"، تا چ راده‌یه‌ك ده‌توانرێ باس له گه‌وره‌یی و فراوانیی ئه‌و كاریگه‌رییه بكرێت!؟ ئایا ده‌توانرێ، بۆ نموونه، باس له "قوتابخانه‌ی شیعریی مه‌حوی"بكرێت یا نه ْ؟
و4. (مه‌حوی) تاكه سواره‌ی شیعری سۆفیگه‌ری سه‌رده‌می خۆی بووه و شۆڕشێكی رۆحیانه‌ی خستووه‌ته جیهانی شیعری كوردییه‌وه، پێشه‌وایه‌تیی بزووتنهوهیهكیشیعری كردووه و له دوای خۆی چه‌نده‌ها شاعیری به توانا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوونه چاو له (مه‌حوی) بكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و شیعری ئایینی و سۆفیگه‌ری بنووسن.
له‌و شاعیرانه‌ی كه شوێنپێی مه‌حوییان هه‌ڵگرتووه مه‌لا محه‌ممه‌دی خاكی و حه‌مدی و سابری و سه‌ید ئه‌حمه‌دی نه‌قیب و.. هتد. ئێستاش به كورتی كاریگه‌ریی مه‌حوی له‌سه‌ر ئه‌م شاعیرانه ده‌ستنیشانده‌كه‌ین:
1)مه‌لا محه‌ممه‌دی خاكی 1839 – 1908:
(خاكـــی) لـــه ســــهردهمی مه‌حوی ژیاوه و له‌لای ئه‌ویش خوێندوویه‌تی و واپێده‌چێ (مه‌حوی) له وانه‌كانی شه‌رعی مامۆستای بووه، به‌ڵكو له شیعریش.
دیاره قهســــیدهی (به‌حری نــــوور)ه‌كه‌ی مه‌حوی كاری لـــه خاكی كردووه و ئه‌ویش (قه‌سیده‌ی نوور)ی نووسیوه كه ناونیشانه‌كان لێكنزیكن و له‌سه‌ر هه‌مان به‌حری عهروزیی مه‌حوی شیعره‌كه‌ی هۆنیوه‌ته‌وه كه (به‌حری هه‌زه‌جی هه‌شتی ته‌واوه)و سهرواكانیشیان یه‌كن. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای هه‌ردوو قهسیدهكانه:
خاكی
ببارێنێ خودا بارانی هه‌رچی فه‌یز و ئیحسانه
له‌سه‌ر ئه‌و باعیپی خه‌لق و گوزیده‌ی جه‌معی ئهكوانه
مه‌حوی
(وصلی الله علی) ئه‌و به‌حری نوور و عیرفانه
كه ده‌ركی غه‌وری ناكا (غیر علم الله سبحانه)
بهڵگهیهكیدیكهش كه هیچ گومان ناهێڵێته‌وه ئه‌وه‌یه كه (خاكی) له به‌یته شیعره‌كانیدا دان به‌و كارتێكردنه ده‌نێ و له خه‌رمانی شیعری مه‌حوی خه‌ریكی خاكهڕۆ و گوڵ چنینه:
له جاڕ و خه‌رمه‌نی فهچل و كه‌مالی (مه‌حوی) یا خاكی
خه‌ریكی خاكهڕۆیه و گوڵ ده‌چێنێ و دانه موورانه
به‌مپێیه ده‌توانین بڵێین كه قه‌سیده‌كه‌ی خاكی له‌سایه‌ی قه‌سیده‌كه‌ی مه‌حویدا نووسراوه و هه‌ردووكیان سه‌ره‌تا به نه‌عتی پێغه‌مبه‌ر (س) ده‌ستپێده‌كه‌ن و دوایی باسی ئه‌و رووداوانه ده‌كه‌ن كه له شه‌وی له‌دایكبوونی محه‌ممه‌ددا روویانداوه،پاشان به‌ره‌و موعجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (س) ده‌چن و ئینجا هه‌ردووكیان به شه‌رمه‌زارییه‌وه شیعره‌كانیان پێشكه‌شی مه‌قامی پێغه‌مبه‌ر ده‌كه‌ن و پێیانوایه شایانی ئه‌و نین. ئێستاش چه‌ند به‌یتێكی لێكچوو تۆمارده‌كه‌ین:
خاكی
(أڕنی)و (ڵنتَرانی) با نه‌ڵێت و نهشنهوێ مووسا
به سائیل نادرێ ئاخر ئه‌وی ده‌رخواردی میوانه
مه‌حوی
كه‌لیم (أڕنی) كه فه‌رموو هه‌ر جه‌وابی (ڵن تَرانی) دی
موشه‌ڕه‌ف بوو محه‌ممه‌د بێ گــهلهب به‌و مه‌رته‌به و شانه
خاكی
له وه‌سفی پاكی ئه‌و ژاته زوبان لاڵه وه‌كو لاله
چ جێگه‌ی (قس)و (سحبان)ه پـهنا خوانی كه سوبحانه
مه‌حوی
به‌یانی گه‌وره‌یی خوڵقی كه سێ ئایه‌ت له شه‌ئنی بێ
نه مه‌قدووری من و تۆیه نه ئیشی (قس)و (سحبان)ه
2)حه‌مدی 1936:
حه‌مدی یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی كه كاریگه‌ریی مه‌حویی به‌سه‌ره‌وه‌یه و خۆی له چوارینهیهكیدا ده‌ڵێ: كه مه‌حوی خه‌رمانی شیعری كوردیی تاڵانكردووه و ده یه‌كه‌كی داوه‌ته حه‌مدی:
خه‌رمانی لهفڤی كوردی، كوردی كه كردی پێوان
نالی كه ناڵی كاسه‌یه‌كی دا به ئه‌و لێوان
تاراجی كرد كه مهحوییهفهندی به لوگفی خۆی
عوشریشی دا به حه‌مدی وتی: بیبه‌ره دیوان
هه‌روه‌ها حه‌مدی دوو پێنجخشتهكی له‌سه‌ر شیعری مه‌حوی نووسیوه و ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌ڵگه‌ی كاریگهربوونیهتی پێی.. جگه‌له‌مانه (حه‌مدی) له هه‌ردوو غه‌زه‌لی (شه‌و و رۆژ)ه‌كه‌ی كاریگه‌ریی مه‌حویی پێوه دیاره و چاولێكه‌ری هه‌ردوو غه‌زه‌له‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه كه كۆتاییان به شه‌ووڕۆژ دێت.
له رووی روخساره‌وه هه‌ردوو غهزهلهكان له به‌حری ره‌مه‌لی هه‌شت هه‌نگاوی مهقسورن و دواسهروایان (رۆژ)ه و سه‌روایان (انه).له ناوه‌رۆكیش هه‌ردووكیان به دوای یارێكهوه وێڵن و به‌ره‌به‌ره ئهوینهكهیان قووڵده‌بێته‌وه و به‌ره‌و خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ر ده‌گوازرێته‌وه. له‌به‌ر كه‌میی ماوه‌ی نووسین ناتوانم هه‌موو لێكچوونه‌كان تۆماربكه‌م.
حه‌مدی
من له‌پێ كه‌وتم له دووی ئه‌و ماهه جا نۆبه‌ی ئه‌وه
كائیناتی پشكنیوه، وێڵ و سه‌رگه‌ردانه رۆژ
مه‌حوی
ئه‌ڵبه‌ته مه‌جنونی رۆژی روومه‌تی لهیلایهكه
موته‌سیل شام و سه‌حه‌ر كه‌وتووه‌ته ئه‌و شاخانه رۆژ
هه‌روه‌ها له‌و دوو غه‌زه‌له‌ی هه‌ردووكیان كه دواسهروایان شه‌وه له رووی روخسار و ناوه‌رۆك پێكده‌چن.له رووی روخسار له‌سه‌ر هه‌مان به‌حری عه‌رووزین، له رووی ناوه‌رۆك باسی شكۆمه‌ندیی شه‌و ده‌كه‌ن و فه‌زڵی به‌سه‌ر رۆژدا ده‌ده‌ن. بۆ نموونه:
حه‌مدی
كرده‌وه‌ی دونیا كه هه‌ر عه‌یب ئه‌بێ داپۆشرێ
پهردهێكی موخته‌سه‌ر خاسی به‌سه‌ر دادانه شه‌و
مه‌حوی
ئه‌و سیا رۆزیی منه پۆشیویه عه‌یبی كه‌سان
ئاشكاره سه‌تری ئه‌حواڵی گونههكارانه شه‌و
نموونه‌ی لێكچوون زۆره و له شوێنێكیدیكه به‌م به‌یته كۆتایی پێ‌دێنم:
حه‌مدی
بۆ عه‌دوو به‌رقی هه‌ناسه و به‌ردی ناڵه‌م كافییه
حهربگاهو ئه‌سله‌حه و نوڤم و سوپاهم بۆ چییه
مه‌حوی
له پاداشتی قسه‌ی سه‌ردا هه‌مه ئاهو هه‌ناسه‌ی گه‌رم
كه‌سێ شێتانه به‌ردم تێگرێ من به‌رقی تێ ده‌گرم
______________
3)سابری 1881 – 1944 ع:
(سابری) یه‌كێكه له شێخه‌كانی ته‌ریقه‌تی قادری و نه‌وه‌ی دوای مه‌حوییه. وادیاره ئاشنایه‌تیی له‌گه‌ڵ شیعره‌كانی مه‌حوی هه‌بووه و پێیانكاریگهر بووه، به‌ڵام وه‌نه‌بێ ره‌سه‌نایه‌تیی شیعری خۆی بزركردبێ و چاولێكهرێكی كوێرانه بووبێ، به‌ڵكو هزری مه‌حویی وه‌رگرتووه و له بۆته‌ی شیعره‌كانی خۆی تواندووه‌ته‌وه و شاره‌زا نه‌بێ هه‌ست به‌م كاریگه‌رییه ناكات.
(سابری) له پێنج خشتهكییهكدا كه نه‌عتی پێغه‌مبه‌ر (س) ده‌كات، ئاماژه به عه‌شقی محه‌ممه‌د (س) ده‌كات به وشه‌ی (لولاك) كه حه‌دیسه قودسییهكهیه و پاشان دونیا ده‌كاته بۆگه‌نی و به كه‌لاكی داده‌نێ (دونیا جیفهیه)، ئه‌مانه‌ش هه‌موو له دوو به‌یتی مه‌حوی وه‌رگیراون و وشه‌كانی (لولاك، دونیا جیفهیه، لاك) دووباره‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڕاستی شاعیرانه هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه و له داهێنان بێبه‌شنییه.
سابری
وه‌ره (سابر) ئه‌گه‌ر عه‌شق و مورادت شاهی له‌ولاكه
ته‌ریقی شه‌رع و دین بگره له‌مه‌ولا روو له مه‌ولا كه
مه‌چۆ ئه‌ولاوه ئه‌ولا وایه بێ ته‌دبیری ئه‌م لا كه
كه دنیا جیفهیه هه‌رگیز مه‌چۆ نهزدیكی ئه‌و لاكه
مه‌حوی
ده‌زانی جیفهیه دونیــــا ده حهیفـــه وه‌كو سه‌گ ئه‌م شه‌ڕ شۆڕه له‌سه‌ر لاك
خودا تۆ لاگری له‌و لاكه (مه‌حوی) به جاهی پادشاهی ته‌ختی لهولاك
(سابری) له غهزهلێكیدیكهیدا ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له مه‌حوی وه‌رگرتووه و وه‌ستایانه وشه و زاراوه‌كانی مه‌حویی له بۆته‌ی بهیتهكانیدا تواندووه‌ته‌وه،غه‌زه‌له‌كه عوزرییه و باسی ئازاردانی خۆی ده‌كا له لایه‌ن یاره‌وه و ئاماژه‌ش به شیرین و فه‌رهاد ده‌كات.
مه‌حوی
به سورمه بۆیه دولبه‌ر خه‌نجه‌ری موژگانی دا په‌رداخ
دڵی هه‌ڵناگرێ ببیێ له كوشته ده‌نگی ئۆف و ئاخ
به تیرێ كوشتمی، ههڵیاوهسیم، سووتاندمی، رۆیی
دوعا بۆ حیفڤی كه‌ن، كێ دیویه جانانه وا گوستاخ
گوڵ و لاله‌ی كه‌ژ كۆ، كۆهكهن دێنێته‌وه فكرم
كه خوونی ناحه‌قی ئه‌و مه‌وج ئه‌دا ئێسته‌ش له كێ‌و و شاخ
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه (سابری) غه‌زه‌لێكی نووسیوه و ئێمه‌ش ئاماژه بۆ چه‌ند به‌یتێك ده‌كه‌ین كه بۆنی به‌یته‌كانی مه‌حوییان لێدێ:
به قه‌سدی كوشتنم ئه‌و شۆخه وا روخساری دا په‌رداخ
به ناچاری ده‌كا زاری كه‌سێ وا ده‌یده‌نه به‌ر داخ
به بێ ئه‌و خه‌سره‌وه شیرینه (سابر) ژینی لێ تاڵه
له‌به‌ر ئه‌و ره‌نجی فه‌رهادی ده‌دا دائیم له كێ‌و و شاخ
نیشانم دهن ئه‌گه‌ر دیتان نیشنێكه له مهردیتان
كه چونكه هیچ كه‌س نه‌یدیوه قه‌ت ئینسانی وا گوستاخ
بێگومان چه‌ند زیاتر دیوانه‌كه‌ی (سابری) بپشكنی نموونه‌ی زیاترت به‌رچاو ده‌كه‌وێت و به‌وه‌نده وازم هێنا.
سه‌ید ئه‌حمه‌دی نه‌قیب 1863 – 1910:
نه‌قیب له سه‌رده‌می مه‌حوی ژیاوه و (به زۆری شوێن نالی و مه‌حوی و خاكی كه‌وتووه)،به پله‌ی یه‌كه‌م كاریگه‌ری شیعره ئاینییه‌كانی مه‌حویی له‌سه‌ره. نه‌قیب له غه‌زه‌لی (گه‌وره‌یی شه‌و به‌سه‌ر رۆژدا) بیرۆكه و روخساری له غه‌زه‌له‌كه‌ی مه‌حوی (شه‌و كه‌سێ پرسی له خۆده‌رخستنی په‌روانه شه‌و) وه‌رگرتووه و هه‌مان كێش و سه‌روای دووباره‌كردووه‌ته‌وه، له رووی ناوه‌رۆكه‌وه نیوه‌ی غه‌زه‌له‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی به غه‌زه‌له‌كه‌ی مه‌حوییه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه:
نه‌قیب
جێی نیاز و ناز و رازی حه‌زره‌تی جانانه شه‌و
وه‌قتی نازڵبوونی فه‌یز و ره‌حمه‌تی سوبحانه شه‌و
مه‌حوی
هه‌ر له تاریكیی شه‌وایه رێ درێ ئه‌هلی نیاز
رازی دڵ ئیفشا بكه‌ن، خه‌ڵوه‌تگه‌هی خاسانه شه‌و
لێكچوونی ئه‌م دوو غه‌زه‌له یه‌كجار زۆره و شوێنی ئه‌وه نییه باسی هه‌مووی بكرێت.. (نه‌قیب) له قهسیدهیهكیدیكهیدا كاریگه‌ریی قه‌سیده‌ی (به‌حری نوور)ی له‌سه‌ره و له رووخسار و ناوه‌ڕۆكدا چاوی لێكردووه‌ته‌وه.
(نه‌قیب) وه‌كو مه‌حوی قه‌سیده‌كه‌ی به (وصلی الله علی) ده‌ستپێده‌كات و تا كۆتایی شوێن پێهه‌ڵگری مه‌حوییه و هه‌ندێجار به‌یته‌كانی مه‌حویی جویتهوه و هه‌ندێجاریش له بۆته‌ی شیعره‌كانی تواندوویهتییهوه، به‌ڵام پێموایه"سابری"سه‌ركه‌وتووتر بووه و نه‌قیب زیاتر چاولێكهربووه، بۆ نموونه:
نه‌قیب
(وصلی الله علی)ژاتێ كه قورئانی پـهنا خوانه
له جومله‌ی موعجیزاتی ئه‌وه‌لی ئایاتی سوبحانه
مه‌حوی
(وصلی الله علی) ئه‌و حه‌زره‌تی ساحێب كهمالاته
كه ئه‌علا موعجیزه‌ی قوربانی بم من، نووری قورئانه
نه‌قیب
شه‌هه‌نشاهی سه‌ریری (لی مع الله) واسیته‌ی ئیمكان
ره‌سوولی ئینس و جانه، ئونسی جانه، به‌حری ئیحسانه
مه‌حوی
كه وه‌قتێ ئال و یارانی، له خدمه‌تیا ده‌بن وه‌ك رۆح
حه‌یاته، نووری چاوی، ئونسی جانه،مهحچی ئیحسانه
نه‌قیب
له وه‌سفی گه‌وره‌یی شاهی روسول كول ماوه عه‌قلی كول
چ سیڕێكه كه فیكری بیكری عاریف تێیا هه‌راسانه
مه‌حوی
كه هه‌ر سیڕێكی عه‌قلی كول تیا كول مایه‌وه (بالكل)
كه هه‌ر سیڕێكی سه‌د عاریف تیا مه‌دهۆش و حه‌یرانه
له كۆتاییدا ده‌توانم به قه‌ناعه‌ته‌وه بڵێم كه مه‌حوی پێشڕه‌وایه‌تیی بزووتنه‌وه‌یه‌كی شیعریی كردووه و له هه‌ردوو لایه‌نی شیعری ئایینی و شیعری سۆفیانه‌دا و جگه‌له‌و شاعیرانه‌ی كه باسمانكردن و هه‌ندێ نموونه له شیعره‌كانیان وه‌رگیران، كۆمه‌ڵێ شاعیریدیكهش سه‌ر به‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ن و هه‌ریه‌كه سواره‌یه‌كی له خه‌رمانی شیعری مه‌حوی به‌ركه‌وتووه و خه‌رمانلۆغه‌ی خۆی وه‌رگرتووه.
نابێ ئه‌وه‌ش له یادبكرێ كه (مه‌حوی)ش له شیعری ئایینی‌دا كاریگه‌ریی (نالی)ی له‌سه‌ر بووه و شاگردێكی زیره‌ك و به توانای ئه‌و بووه.
پ5. له پاش شیعری ستوونی –عمودی–یه‌وه ناتوانرێ لای هیچ شاعیرێكی كورد هێڵێكی به‌رده‌وامی سۆفیگه‌ری به‌دیبكرێت، ته‌نانه‌ت وه‌ك هۆكارێكی كارتێكردن و كاریگه‌ریش. به بۆچوونی ئێوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه به دیارده‌یه‌كی باو بزانن، هۆكاری بناغه‌یی ئه‌وه چییه و، تاچ راده‌یه‌ك ده‌توانرێ ئه‌وه به ره‌نگدانه‌وه‌ی كاریگه‌ریی مۆدێرنێته –تازه‌گه‌ری– بزانرێت و، تاچه‌ند په‌یوه‌ندیی به رووكهشخوازی و رۆنه‌چوون به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و جیهانه‌وه هه‌یه؟
و5. پێموایه شیعری ستوونی تاكوته‌را تاكۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م بهردهوامبووبێ و شیعری سۆفیانه له ئارادابووه، بۆ نموونه له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان (عاسی) وه‌فاتیكردووه و شیعری سۆفیانه‌ی هه‌بووه، هه‌روه‌ها له 1986 (موخلیس) وه‌فاتیكردووه و شاعیرێكی سۆفی بووه. ئیدی له نه‌وه‌ته‌كانه‌وه چرای شیعری سۆفیانه كزبووه و به‌ره‌و كووژانهوه چووه و ئه‌گه‌ر نووزهیهكیشی مابێ ئه‌وا بای تازه‌گه‌ری فوویتێكردووه و هه‌رچه‌نده دووریش نییه له‌م نوێخوازانه كۆمه‌ڵێ شاعیری سۆفی هه‌بن، جا به سلوك سۆفی بن یان شیعری سۆفیانهیان هه‌بێت، به هه‌ر حاڵ بڕیار له‌سه‌ر بوون و نه‌بوونی شیعری سۆفیانه قورسه و گرنگ ئه‌وه‌یه ره‌واجی جارانی نه‌ماوه.
(1) و (1)ئه‌وه هه‌ڵه‌ی ئێمهیهیه كه له‌و پرسیاره‌دا له سێكوچكه‌ی لوتكه‌ی شیعری سۆفیگه‌ریی كوردیدا، له بری ناوی"مه‌حوی"نووسرا بوو"نالی"و، به‌ڕێز دوكتۆر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان/ یش به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامیداوه‌ته‌وه. جه‌نابی دوكتۆر حه‌قیه‌تی و، ئه‌گه‌رچی"نالی"زۆر شاره‌زای زاراوه‌كانی بواری سۆفیگه‌رییه و سه‌ركه‌وتووانه‌ش له شیعره‌كانیدا به‌كاریهێناون، به‌ڵام هه‌رگیز سۆفی نه‌بووه.
(2) جه‌نابی دوكتۆر پێی باشنییه ساڵی زایینی به‌كاربهێنرێ و له‌بری ئه‌وه ساڵی عیسایی به‌كارده‌هێنێ، بۆیه له هه‌رشوێنێكدا وشه‌ی (ع) له پاش ساڵه‌كه‌وه،له وه‌ڵامه‌كانی به‌ڕێزیدا به‌كارهێنرابێت مه‌به‌ست"عیسایی"یه. ئێمه ده‌قاوده‌ق وه‌ڵامه‌كانی بهڕێزیمان وه‌كو خۆی تایپكردووه، چ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێنووس و شێوه‌ی به‌كارهێنانه بووبین یان بۆچوونێكیدیكهمان هه‌بووبێ، مه‌به‌ستیش له‌و كاره رێزنان بووه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی.