بیندیتو كروچه(1866ـ 1952) ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوف, یا(لانی كه‌م) گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفی ئایدیاڵی دووسه‌ده‌ی كۆتایی ئیتالیایی بووه. كروچه ئایدیاڵێكی هیگڵی بووه‌و بڕوای وابوو كه ههمووچالاكیهكانی مرۆڤ نزیكن له‌چوار ئامانج یا(مانای ته‌واو)ی (جوانی و ڕاستی و چاكی و سودمه‌ندی),ئه‌م چوارلایهنانه, لایهنهجۆراوجۆرهكانی مه‌عریفه‌یی یارۆحی مرۆڤه‌كانن كه ورده‌ورده له ڕێنمایی ماناكانی سه‌ره‌وه ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه, وه ئه‌م بانگه‌شه سه‌ره‌ڕای كاره‌كانی فه‌لسه‌فه ده‌رباره‌ی جوان ناسی و ڕه‌وشت وڕامیاری و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو, له به‌رهه‌مه گه‌وره‌كانی مێژوویی له‌قوتابخانه‌ی مێژوی ئه‌ده‌بی وفه‌رهه‌نگی وسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی ئیتالیا ڕاڤهكراوهو به‌رهه‌م هێنراوه, پایه‌و بنه‌ڕه‌ت له‌فه‌لسه‌فه‌ی –كروچه- داخۆی له‌جیاوازی نێوان مه‌عریفه‌ی مێژوو و مه‌عریفه‌ی زانستی دا ده‌بینێته‌وه. وتارهزانستیهكان نه‌ڕاستن ونهدرۆ, تهنهابهسوودن و لهبیردۆزه زانستیه‌كاندا كاریان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وتوانایه ده‌ده‌نه ئێمه كه پێشبینی ڕووداوه سروشتیه‌كان بكه‌ین. مه‌عریفه‌ی ڕاستی تهنهامهعریفهی مێژوویی یه.مێژوونوس(به‌جیاكردنه‌وه له نوسینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان) به‌هاوكاری گومان له‌كه‌سایه‌تی كه‌سێتی یه‌كان وڕووداوه‌كانی به ڕابردوو ده‌ژی، ئه‌وانه به‌ئه‌زموونی ژیان په‌یداده‌كات.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته به فایلی(pdf) كلیك لێره بكه