هه‌ندێك پێیانوایه زاراوه‌ی –كه‌مینه- زۆر ورد و ده‌قیق نییه و ناتوانرێت بكرێته بنه‌مایه‌كی زانستی به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی جیدی، به‌ڵام به بڕوای من ئه‌گه‌ر پاشگرێكی بخرێته‌سه‌ر كه‌مێك ئه‌و گومان و دڵهراوكێیهمان سووكده‌كات و نموونه‌شمان ئه‌و كاره‌یه كه سایتی - ویكیپیدیا- ئه‌نجامیداوه له‌مباره‌یه‌وه، سایتی ناوبراویش بێگومان له‌نێو دونیای راگه‌یاندن و گه‌یاندنی زانیارییه‌كاندا پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ئیعتیباری زانستی ئه‌و سایته نێوده‌وڵه‌تییه به‌شێكی سه‌ره‌كی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له زۆرینه‌ی كاره‌كانیدا گشگیرانه كار ده‌كات و ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانی هه‌ر دیارده و كه‌سایه‌تی و دهستهواژهیهكیش له‌به‌رچاوده‌گرێت.
ویكیپیدیا له‌مباره‌یه‌وه له به‌شه فارسییهكهیدا ده‌نووسێت (كه‌مینه) چه‌مكێكی كۆمه‌ڵناسییه، كه‌مینه‌كان گروپ و ده‌سته‌یه‌كن كه له‌لاین ئه‌وانیتره‌وه جیاوازییان ده‌رباره ده‌كرێت و له هه‌لومه‌رجێكی وا ناجۆردا ده‌ژین جیاوازن له‌وانیتر، ئه‌ندامانی كه‌مینه‌كان به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌ستی به‌یه‌كه‌وه‌بوون و پێكه‌وه‌ژیان و هاوبهستهگییان زۆره و پێكهوهپهیوهستن، له ئه‌نجامی ئه‌مانه‌شدا هه‌ستی وه‌فاداری و كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌نێو كه‌مینه‌كاندا له‌وانیتر زیاتره. ئه‌ندامانی گروپه كه‌مینه‌كان هه‌میشه له ئه‌ندامانی زۆرینه‌كان له‌ڕووی دابه‌شكاری جوگرافییه‌وه جیاوازن، گه‌ره‌ك، شار یان ناوچه و هه‌رێمێكی دیاریكراویان هه‌یه، زۆرینه‌كان زۆر به‌كه‌می له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌كان ده‌چنه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، به‌ڵام كه‌مینه‌كان له‌نێو خۆیاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و به‌جیدی په‌یڕه‌وه‌ی له دابوونه‌ریتی هاوسه‌رداری ده‌كه‌ن له‌نێو خۆیاندا، به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌مینه‌كان هه‌میشه خاوه‌نی به‌شی كه‌من له ئیمتیازات و پشكی كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌وانه‌ش (هێز، سامان و ته‌نانه‌ت رێز و كه‌سایه‌تیشیان).. بۆ سه‌لماندی ئهوبۆچونهم كه له‌سه‌ره‌وه گوتومه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری به‌ڕێز یهكجاریتر ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه بخوێنێته‌وه هاوڕادهبێت له‌گه‌ڵم كه دانانی پاشگرێك بۆ - كه‌مینه‌كان- چه‌نده پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی توێژه‌ری جیدی و زانستی بتوانێت خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كان دابنێت و خوێنه‌ریش بخاته‌سه‌ر شه‌قامی توێژینه‌وه‌كه‌ی و دهستیبگرێت تادهیگهیهنێته ئه‌و "مێرگ"هی تینوێتی لێده‌شكێت.
ویكیپیدیا، به دوای ئه‌و چه‌ند دێڕه‌دا كه ته‌نها ده‌رئه‌نجام و ره‌فتار و دیوه شكڵییهكهی ئه‌و دیارده كۆمهڵایهتییهمان پێنیشانده‌دات و نایه‌وێت میسداقییه‌تی زانستی خۆی له‌ده‌ستبدات و له خۆیه‌وه وشه و رسته و ده‌سته‌واژه و پهرهگرافمان بۆ ریزبكات و دواتر به خوێنده‌واری جیدیش پێكهوهگرێنهدرێنهوه، ئه‌وه‌ی ئه‌و سایته به شێوازێكی زۆر كورت كردوویه‌تی هه‌وڵێكی جیدییه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بیانه‌وێت پیتاكی زانستی بۆ نووسین و توێژینه‌وه له‌سه‌ر كه‌مینه‌كان ئه‌نجامبده‌ن و من به سوپاس و ئه‌مانه‌ته‌وه كردوومنهته كوردی.
ویكیپیدیا، له په‌ره‌گرافی دووه‌مدا باس له كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات و ده‌نووسێت:
كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له تێڕوانینی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه له‌گه‌ڵ زۆرینه‌كان جیاوازن، دورنییه كه‌مینه‌كان له روانگه‌ی فیزیكی و هه‌م له روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه ئه‌و جیاوازییه‌یان به‌ده‌ربكه‌وێت، هیندهرۆژئاواییهكان و ئاسیاییه‌كان له به‌ریتانیا، سوورپێسته‌كان له ئه‌مه‌ریكا، ره‌شپێسته‌كان له ئه‌مه‌ریكا، له‌وجۆره كهمینانهن، هه‌روه‌ها كهمینهیتریش كه له گروپی زۆرینه‌كان جیاوازن وه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر ره‌نگی پێست و شێوه‌ی هه‌ڵكه‌وته‌ی جه‌سته‌ییان و به‌مانه‌ش ده‌گوترێت كه‌مینه‌ی نه‌ژادی.
په‌ره‌گرافی سێیه‌می نووسینه‌كه‌ی ویكیپیدیا باس له كه‌مینه ئایینییه‌كان و كه‌مینه (ئایینزا-مه‌زهه‌ب)یه‌كان ده‌كات و ده‌نووسێت: ئه‌مجۆره كه‌مینه‌یه ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه بڕوایان به ئایینزایه‌ك هه‌یه جیاوازه له‌و ئایینزایه‌ی زۆرینه په‌یڕه‌ویده‌كه‌ن هه‌ربۆیه ئه‌مه ده‌بێته هۆی جیاكاری و كهنارگیركردنیان، یه‌هودییه‌كان له ئه‌ڵمانیا، مه‌سیحییه‌كان له ئێران، موسڵمانان له به‌ریتانیا نموونه‌ی ئه‌مجۆره كهمینهیهن، له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌رچی له ده‌ستوری هه‌میشه‌ییدا ئازادی ته‌واوه‌تی بۆ ئایینداری و ئایینزاكان ده‌سته‌به‌ركراوه كه‌چی هاوسه‌رداری له‌نێوان ئایینه جۆراوجۆره‌كاندا زۆر به‌كه‌می ده‌بینرێت، له عه‌ره‌بستانی سعودیه‌یش شێعه‌كان به كه‌مینه ده‌ژمێرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی كه په‌یڕه‌وی له ئایینزای زۆرینه –سوننه- ناكه‌ن.
به‌ڵام ویكیپیدیا ئاماژه‌ی به‌وه هكردووه كه شێعه‌كان له سه‌رانسه‌ری دونیادا له‌چاو سوننه‌كاندا به كه‌مینه ده‌ژمێرێن و به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه 10 % ی موسڵمانان تێپه‌ڕناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سونه‌كان له ئێران‌دا به كه‌مینه ده‌ژمێرێن و شێعه‌كان زۆرینه‌ن.
كه‌مینه‌یی و كاریگه‌رییه‌كانی:
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نێو گروپێكی كه‌مینه‌دا له‌دایكده‌بن و ناتوانن وه‌ك زۆرینه‌كانی نزیكیان به‌هره‌مه‌ند و سوودمه‌ند بن له بواره جۆۆراوجۆرهكانی ژیاندا و له‌كاتی جیاكاریكردن له‌گه‌ڵیان تووشی به‌ركه‌وتنی ده‌روونی ده‌بن و كێشه‌ی ده‌روونیان بۆ دروستده‌بێت و دوورنییه بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و بارودۆخه په‌نا بۆ توندوتیژی ببه‌ن، مه‌گه‌ر رووداوه مێژوییه‌كان ئه‌و راستییه‌مان بۆ روونناكهنهوه؟ شێعه‌كان له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و عه‌باسییه‌كان و دواتریش له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌وه و ئه‌وانیش بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی كیانی خۆیان په‌نایان بۆ كاری جۆراوجۆر بردووه.
موسڵمانه سونییه‌كانی ئه‌وروپاش له‌دوای رووداوه‌كانی پاشه‌كشێی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌و وڵاتانه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره بوونه‌ته‌وه و به‌رده‌وام له بیری پاراستنی خۆیاندا بوون. لایه‌نی ده‌روونی كه‌مینه‌كان هه‌ستكردن به كه‌می، تۆڵه‌كردنه‌وه، لێنه‌بوردن، به‌رده‌وام لهن اخیاندا چهكهرهیكردووه و جاروباریش به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بووه بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه‌یه‌ك كه دواتر به زیانی زۆرینه‌كان شكاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها یه‌هودییه‌كانی ئه‌وروپاش به ههمانشێوهیهی موسڵمانه‌كان له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا رووبه‌ڕووی هه‌مان چه‌وساندنه‌وه بوونه‌ته‌وه و كوشتاری به‌رفراوانی هیتله‌ر شایه‌تحاڵی ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێمه‌یه. ئه‌رمه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیش نموونهیهكیتری چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌مینه‌كانن.
له روانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه‌مینه‌كان له زۆرینه‌كان دابڕاون، له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیاندا پارێزگاری زۆریان له زمان و ژن و ژنخوازی ده‌كه‌ن و له‌نێوخۆیاندا زۆر په‌یوه‌ستن، ئه‌م شێوازی ژیانه‌ی كه‌مینه‌كان شه‌رعییه‌تدان بووه به ده‌ستی زۆرینه‌وه كه ئه‌گه‌ر ویستبێتیان جموجووڵێكیان به‌رامبه‌ر بكه‌ن تاوانباركردنیان زۆر ئاسانبووه، ئه‌و خاڵانه‌ی كه ئه‌گه‌ر له‌نێوخۆی كه‌مینه‌وه سهیریبكهیت گرنگ و مایه‌ی سه‌روه‌ری و مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونیانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دیدگا و له‌چاوی زۆرینه‌كانه‌وه سهیریبكهیت به‌سن بۆئه‌وه‌ی كه رهوایهتیبدرێت به‌و جه‌نگ و قه‌تڵوعام و جینۆسایدانه‌ی كه به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌كانی دونیاكراوه. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌مینه‌كان خاوه‌نی وڵات و فه‌توا و سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵات نه‌بوون، تاوانباركردن و هیرشكردنهسهریان ئه‌وه‌نده ئاسان بووه، ئێسته‌شی له‌سه‌ر بێت پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ده‌قه مێژووییه‌كانیش كه ئه‌وانیش بۆچوون و ئایدۆلۆژیا‌و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ئایینزا و ئایینیان هه‌رچییه‌ك بێت مافی خۆیان بێت تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌سته‌مه، مه‌گه‌ر تائێستاش توانراوه مه‌زڵومییه‌تی شێعه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و یه‌هودییه‌كانی ئه‌وروپا و موسڵمانه‌كانی ئیسپانیا و سوننه‌كانی ئێران و كورده‌كانی كوردستانی عێراق و عه‌له‌وییه‌كانی توركیا و كێ و كێ.. پشتڕاستبكرێته‌وه و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ریان كراوه به تاوان و جینۆساید سه‌یربكرێت و قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه؟ لانیكه‌م كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ریان نییه و ئه‌گه‌ر هه‌شبێت هێشتا نه‌بووه‌ته ده‌نگی هه‌مووان و هێشتا گرفتی تێدادروستدهكرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لاینه خراپانه‌ی كه به‌رۆكی كه‌مینه‌كانی گرتووه لایه‌نی ئه‌رێنی و ئیجابی له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كه‌مینه‌كان بووه‌ته‌وه به‌دیده‌كرێت، له‌وانه‌ش هه‌وڵی زۆری كه‌مینه‌كان به مه‌به‌ستی پڕكرنه‌وه‌ی كه‌موكورتییه ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابورییه‌كانیان، مه‌گه‌ر ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له‌ژێر كاریگه‌ری زۆری سوور و سپیپێستهكاندا نه‌بوو كه ئێستا بوونه‌ته خاوه‌نی ئه‌و وڵاته؟ شێعه‌كانی دونیا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئێران نین؟ له‌نێو كه‌مینه‌كاندا هه‌میشه خه‌ڵكی به‌توانا و لێهاتوو هه‌ڵكه‌وتوون، زۆرینه‌ی مێژونووسهكانی دونیای ئیسلام له شێعهكانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌په‌نای ده‌سه‌ڵاتی شێعهكانیشدا كه‌سانی به‌توانا بۆ جیهانی ئیسلامی هه‌ڵده‌كه‌ون، كورده‌كان له سایه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی عه‌ره‌بیدا توانییان ده‌ست بۆ لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی زانست و زانیاری ببه‌ن و له بواری په‌ره‌پێدانی زمان و كلتوری كوردیدا ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌مووان.
به شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌وره‌ترین سته‌مێك كه به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌كان ئه‌نجامده‌درێت سته‌مكردن و پهیڕهنهكردنی دادپه‌روه‌رییه له‌گه‌ڵیان، ئه‌وان وه‌ك ژماره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه كه زمانی ژماره ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ئابوورییه‌وه پێوه‌رێكی گرنگ و بهنرخبێت ئه‌وا له روانگه‌ی مرۆییه‌وه ده‌كرێت به‌خراپترین پێوه‌ره‌كان دابنرێت. ژماره بۆ زۆرینه‌كان بووه‌ته هۆكاری شه‌رعییه‌تی په‌لاماردان و چه‌وساندنه‌وه و سه‌ندنه‌وه و زه‌وتكردنی مافی كه‌مینه‌كان كه ئه‌مه بهستهمكارییهكی گه‌وه‌ر ده‌ژمێرێت. به بڕوای من ئه‌مه گه‌وره‌ترین پاڵنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو كه جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بكاته پرۆتۆكۆلێكی نێوده‌وڵه‌تی چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و به‌ندانه له قازانجی كه‌مینه‌كان و بۆ ده‌ستگرتن و پێشگرتنه له زۆرینه‌كان كه چیتر ته‌جاوه‌ز و ده‌ستدرێژی به خۆیان رهوانهبینن له‌به‌رامبه‌ر تاكهكهسێكیشدا چ جای بگاته گروپ یان ده‌سته‌یه‌ك ئیتر هه‌ڵگری هه‌رچی جۆره جیاوازییه‌ك بن. ماوه‌ته‌وه بپرسین ئاخۆ ئه‌م پرۆتۆكۆلهی كه پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤی له‌خۆگرتووه و زۆرینه‌ی وڵاتانی دونیا له‌سه‌ری رێكه‌وتوون ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێت و كه‌مینه‌كان له چه‌وساندنه‌وه بپارێزن و توانیبێتیان وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت بژین و په‌یڕه‌وی له بیروباوه‌ڕ و دابونه‌ریتی خۆیان بكه‌ن و كه‌سیش دهستنههێنێته رێگایان؟ ئه‌گه‌ر وانییه ئه‌وا ده‌بێت پرسیار له‌وه بكرێت رێگره‌كان چین و لهمپهرهكانیش كێ دروستیانده‌كات؟
سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
http://fa.wikipedia.org/wiki
http://www.bashgah.net
http://www.iranjewish.com