(ئیذەیی ذاکتیلی) پەنجەکانی ئیدی
میتۆلۆژیای یۆنانی
بەختیار فەرەج

بەپێی میتۆلۆژیاکە: تیتانە ڕێیا (ڕەیا) کە دەکاتە کچی ئورانۆس و گێیا (گەیا)، هەروەها دەکاتە هاوسەری تیتانە کرۆنۆس و باوکی خواوەند زیۆس (ذییا/ذییۆس)، کاتێک دوو گیان دەبێت بە خواوەند زیۆسەوە بڕیار دەدات کە ئەگەر منداڵەکەی ببێت نەهێڵێت کرۆنۆس پێی بزانێت، چوونکە کرۆنۆسی مێردی تووشی خوویەک ببوو، کە ڕێیا هەر منداڵێکی ببووایە ئەو یەکڕاست قوتی دەدا. بۆیە ڕێیا بیرلەوە دەکاتەوە بچێت بۆ دوورگەی کریتی و لەوێ منداڵەکەی ببێت، لەسەر چیای ئیذی (ئەمڕۆ بەو چیایە دەوترێت پسیلۆڕیتی، من خۆم بەختی ئەوەم هەبووە سەردانی ئەو چیایە بکەم کاتێک لەو دوورگەیە دەژیام، چیاکە و تەنانەت دامێنەکەشی پڕە لە ئەشکەوت و لەو ئەشکەوتانەشدا ئاسەوارگەلێکی زۆر دۆزراونەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشایەتی مینۆس، لەم گروپە پۆستێکم لەسەر دایدالۆس کردووە و باسی پاشا مینۆس و مینۆتاڤرۆسم نووسیووە)
کاتێک ڕێیا، زیۆسی دەبێت لەگەڵ زیۆسدا پێنج بوونەوەری تری دەبێت ، وەک دەڵێن ئەمەش بەهۆی ئەوەی کاتێک ڕێیا ئازاری منداڵبوونەکەی دەیگرێت و نایەوێت هاواریش بکات، چنگ (پەنجەکانی) لە خاکی چیای ئیدی توند دەکات و بەمەش ناوی ئەو بوونەوەرانە لە پەنجەکانی دەستی ڕێیا و ناوی شاخەکە دروست دەبێت: پەنجەکانی ئیدی. وەک دەوترێت پەنجەکانی ئیدی لەشێوەی جەگاوەردا بوون و شمشێر و قەڵغانی ئاسنینیان پێ بووە، ئەوان وەک پاسەوان و فریادڕەسێکی زیۆس بوون، کاتێک کە زیۆسی تازە لەدایک بوو گریاوە، پەنجەکانی ئیدی سەمایەکی جەنگاوەرانە/جەنگی ـیان کردووە و شمشێرەکانیان کێشاوە بە قەڵغانەکانیاندا تاکو بە هەرا و دەنگی چەکەکانیان گریانەکەی زیۆس بشارنەوە، نەبا کرۆنۆسی باوک گوێی لە گریانەکە بێت و درک بە شتێک بکات.
پەنجەکانی ئیدی (کوریتێس)و (کۆریڤاندۆسەکان، کۆریڤاندەکان)ـیشیان پێ وتراوە، پلاتۆن/ئەفلاتون لە یەکێک لە دەقەکانیدا (کریتۆن) باسی سەمای کۆریڤاندییەکان دەکات.
وەک دەوترێت پاش ڕۆیشتنی زیۆس لە دوورگەی کریتی و چوونی بۆ ئۆلیمبۆس، چیای ئیدی دەبێت بە خەڵوەتگەیەک بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە نهێنییەکان تێبگەن. بەهۆی ئەوەی چیاکە ئەشکەوتی زۆرە، یەکێک لە ئەشکەوتەکان بە ئەشکەوتی پیرۆز ناونراوە، گوایە ئەویان ئەشکەوتی خواندە دیمیترای خواوەندی بەرهەم (وەچەخستنەوەش وەک بەرهەم) و دانەوێڵە بووە. یان هی خواوەندە ئارتێمی کە ڕەمزی پاکیزەیی بووە. هەر کەسێک بیویستایە بچێتە شاخی ئێدی بۆ فێربوون، لەوێ وانەکانی مۆسیقا، ئۆرکیسترایی، تەکنیکی مۆسیقا و هاومانایی/ هاودەنگی فێردەکرا. نهێنییە-فێرخواز دەبووایە بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ بەڕۆژوو ببێت لە ماوەی ڕاهێنانەکانیدا، هەروەها دوواتر کۆمەڵێک تاقیکردنەوەی پێدەکرا. یەکێک لەو تاقیکردنەوانە ئەوەبووە کە هەر نهێنییە-فێرخوازێک بە تەنیا دەنێردرایە یەکێک لە ئەشکەوتەکانەوە بۆ ماوەی بیست و حەوت ڕۆژ.
یەکێک لە پەنجەکانی ئیدی ناوی مۆرگۆس (مۆرگ)بووە، ئەو تاقیکردنەوە بیست و حەوت ڕۆژییە، گوایە بنکۆڵکردنی نهێنی مۆرگۆس بووە، کە نهێنییە-فێرخواز لەماوەی ئەو بیست و حەوت ڕۆژەدا دەمرد و زیندوو دەبووەوە لە گەردونێکی باڵاتردا.
تێبینی: دەبوو ئەم پۆستە بکەم، بۆ ئەوەی درێژە بدەم بەو پۆستەی کە لەبارەی فیساگۆراس و ڕۆحگۆڕکێکەیەوە دەستم پێکردبوو.
سەرنج ۱: وشەی مۆرگۆس (مۆرگ) زۆر هاودەنگ و هاوماناشە لەگەڵ وشەی کوردی (مەرگ)ـدا.
۲:هاومانایی و هاودەنگی هونەرێکی گەورە بوون بۆ نهێنییە فێرخوازەکان بۆ ئەوەی شتێک بە شتێکی تر بڵێن و هەروەها شتێک بڵێن بۆ ئەوەی شتێکی تر نەڵێن، ڕێک وەک ئەو هەرایەی پەنجەکانی ئیدی (یان کۆریڤاندەکان) دەیانکرد.
۳:وشەی نهێنییە-فێرخوازم لەبری قوتابی یان فێرخواز داناوە، چوونکە ئەمیان مانایەکی تری هەیە و لە سەردەمانەشدا هەر مانایەکی تری هەبووە.
29 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Tuesday, July 9, 2019
زیاتر
پلانی پەروەردە بۆ ڕاهێنانی کۆمەڵگەی دەروەست
(لە دەلاقەی ڕوانگەکانی ژان ژاک ڕۆسۆوە)
کیشوەر پیرۆتی
پێویستە چەند ئاو بخورێتەوە لە ڕۆژێکدا؟
وەرگێڕان: شادیار ھۆشیار
كورد لە 1.5 ملیۆن بەڵگەنامەی ئەرشیفی عوسمانیدا
ئا: ياسين تەها
تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
کەیوان دروودی
چۆن ئۆباما و ترامپ بوونە هۆی بۆشایی لە خۆرهەڵاتی ناوین
شالۆم لیپنەر
وه‌رگێران بۆ کوردی: که‌ماڵ حه‌سه‌نپوور
ئه‌ردۆغان و هاوڕێكانی
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان (باشووری کوردستان)
فارین پاڵیسی – جوست هیلتەرمەن
و: کەماڵ حەسەنپوور
بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان وه‌ك پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مێنانه‌وه‌ی شوناس
نوری بێخاڵ
سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە هەناردەکردنی شۆڕشەوە بۆ هاوردەکردنی هەژاری
ئازاد مستۆفی
بە ھەڵە دیاریکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن
وەرگێڕانی:هێرۆ ماهیر
دوالیزمی یاریزانی خۆیی و تیمی بێگانە لە تۆپی پێدا
ژیوار ڕەسوڵی
زانینی كۆلیسترۆڵ وەك ژمارەی نهێنیت
وەرگێڕانی: شایی یاسین
زانیاری و ڕاگەیاندنی ئازاد
هیوا مەجید خەلیل، دکتۆرا لە گەشەسەندنی سیاسی
سیستەمی ئابووری هەرێمی كوردستان
ئابووری هەرێم نێچیرێكی باشی ئابوورییە دەرەكییەكانە
سەردار عەزیز
قەیرانی ئابووری ئێران و دژکردەوەی خەڵک
ساتیر شنۆیی
ئابوری سلێمانی‌و مەترسی هەرەسهێنان
هونەر تۆفیق
دەوری ئاڵوگۆڕی سیاسیی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر هزری دوکتور قاسملوو
شاهۆ حوسێنی
کیم جۆن ئون کۆریای باشوری بە جیهێشت بۆ ڤێتنام بە شەمەندەفەر
وەرگێرانی:شادیار هۆشیار
سه‌رده‌می ئیمام ئۆغلو!
ئاسۆ عه‌بدوللـه‌تیف
بۆچی ئەو پیاوانەی کە توانای ٤٠شناویان هەیە تەندروستی دڵیان باشترە؟
وەرگێڕانی: ڕێژین ئیبراهیم
تێستی په‌سه‌ندكردنی فاشیزم
پژمان شەریعەتی
‎چی بخورێت پێش ڕاهێنانكردن
وەرگێڕانی: سەفین سەعید
ئایا کاک مەسرور دەتوانێت کابینەیەکی جیاواز پێکبێنێت؟
د. رەئوف کەریم پێنجوێنی
"ئەگەر بخزێت، دەکەوێت، ئەگەر بکەوێت، دەمرێت"
وەرگێڕانی: هێڤار هیوا
ئاین لەسەرخانەوە بۆ ژێرخان
خوێندنەوەیەك بۆ هزری سیاسی و رۆشنبیری عەلی شەریعەتی‌
زاهیر محەمەدی
تەلسکۆپی زەبەلاحی ماجەلان GMT
وەرگێڕانی: زیوار ئەحمەد
خەڵك لە نێوان بەردەكانی سیزیف و بیلالی حەبەشیدا
عیماد تەیب
بەرنامەی فەیس بووک بەکارهێنراوە بۆ سیخوریکردن
وەرگێڕان:هەرێز تارق
ئاوابوونی خۆری بەختی کوردان (باشووری کوردستان)
فارین پاڵیسی – جوست هیلتەرمەن
و: کەماڵ حەسەنپوور
چین بەخێرهاتنی ساڵی نوێ بەراز دەكات
وەرگێڕانی: دلارا حەمید ڕەشید
کوردستان لە سەرەتاکانی سەدەی ١٩ی زایینی هەتا کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی
د. کامڕان ئەمین ئاوە
پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرسی ئه‌رمه‌نه‌كان وه‌ك قوربانی
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
ئومێد لە گەمەی سیاسەتدا
ڕزگار ئەمین نژاد
دیموكراسى كوردى خۆماڵییه‌
یوسف له‌تیف
قەیرانی ئابووری ئێران و دژکردەوەی خەڵک
ساتیر شنۆیی
رۆژی جیهانی زمانی دایکی و حکوومەتی ئێران
ئیسماعیل ئیسماعیل زادە
دەوری ئاڵوگۆڕی سیاسیی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر هزری دوکتور قاسملوو
شاهۆ حوسێنی
چۆن لە ژیاندا کۆتای بە بێزاری دەهێنین؟
نووسینی:دەیڤد جی ئایلان
وەرگێڕانی: ڕێبەر عبدلڵە
دەروێــــش لای حـــــــــافــزی شــــــیــــــــراز
حبیب محمد دەروێش
زەوی تەختە؟
وەرگێرانی: ڕەوا فەرمان
کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور بە سەردانێک گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا بە مەبەستی کۆبونەوەی لوتکە لەگەڵ پۆتین
و.سەفین حاجی سەعید
‎هێلكه‌یه‌ك ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆمار كرد
وەرگێڕانی: سەفین سەعید
داعش له‌ بێشكه‌وه‌ تا گۆڕ
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
تەقەکردنی لە دەمی چاوپێکەوتندا
وەرگێران: ڤارین سالح
هزری پوچگەرایی
سابیر بۆکانی
گەورەترین ئاگر هەتاوەکو ئێستا لە کالیفۆرنیادا کەوتبێتەوە
ئاکام ئومێد
چەمکی ئازادی لە هزری حوکمڕانی کوردیدا
سیروان مەحمود
پەیكەرێك ئازادی بەدەست دەهێنێت
نووسەر: ئالیس یوو
وەرگێڕانی: چۆڤین محمدئەمین
تەماتە:سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراک و تەندروستیە
ڤارین ساڵح
حه وت ھونەری خەیالی ڤاتگۆ لەسەرگوڵەبەرۆژە
وەرگێڕانی:شانیا بورهان
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010