كاتێك باس له ته‌سه‌وف و عیرفان ده‌كرێت به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌بوو به عیرفان له شیعری كوردیدا یان به‌راوردكردنێك بێت له‌نێوان شاعیرێكی عێرفانی گهلێكییتر و گه‌لی كوردا ، ناكرێت مه‌حوی له لوتكه‌ی باسكردندا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له شاعیره‌كان له كۆن و نوێ‌دا شیعرێكیان وتبێ گفتوگۆ و قسه‌كردن بێت له‌گه‌ڵ رۆحی خۆیاندا بێت یا له‌گه‌ڵ رۆح و ناخی مرۆڤدا بێت، حاڵه‌تێكی كاتی و تێپه‌ڕبووه و واقیعی ژیان خۆیان بهئاراستهیهكیتردا گوزهریكردووه و هه‌ندێجاریش به ئاراسته‌یه‌كی پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاویناوه، به‌ڵام مه‌حوی ئه‌و شاعیره‌یه تائاستی توانه‌وه له‌نێو عیرفاندا ژیاوه و دیوه مادییه وجودییه‌كه‌ی به‌زاندووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و دیو وجود و له جیهانێكی ئه‌فسوناویدا هاتووهتهگۆ و به‌یته‌كانی ده‌ربڕیوه تائاستی نزیكبوونه‌وه له شێوه‌ی شیعری شه‌ته‌ح:
له‌به‌ر داری حه‌دا من بم، ئه‌تۆ مه‌ست
ده قازی (حه‌ق) بڵێ تۆ، حه‌ق چ به‌ردار دیوانی مه‌حوی ل119
وجودی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان به خودی مرۆڤیشه‌وه به بوونێكی مه‌جازی زانیوه، چونكه كاتییه و ده‌بێ ئه‌م بوونه تێپه‌ڕێنرێ بۆ بوونی حه‌قیقی، چونكه ئه‌م بوونه مه‌جازییه لای مه‌حوی رێگره له باڵابوون و هه‌میشه چه‌قینه له‌نێو ئه‌م بوونه وشكه بێڕۆحهدا مرۆڤی له تاریكی‌دا هێشتووه‌ته‌وه:
تازوڵمهتی وجوده ته‌ریكی له نووری عیشق
سێبه‌ر نه‌ما، هه‌تاوه كه مه‌حوی نه‌ما، خودا د.م ل5
مه‌حوی له‌نێو تاریكییه‌كانی وجوده‌وه به‌ره‌و جیهانی عیشقئاباد رۆشتووه، ئه‌گه‌رچی گرتنه‌به‌ری رێگای عیشق زۆر سه‌خت و پڕ هه‌وراز و نشێویش بووبێت، به‌ڵام عاله‌می عیشق و مه‌حه‌به‌ت له ئاخردا ههربڕێژه:
ئابڕوڕێژه و یسالی یار و خوێنڕێژه فیراق
عاله‌می عیشق و مه‌حه‌ببه‌ت هه‌ر بڕێژه، هه‌ر بڕێژ د م ل143
ده‌زانم بادییه‌ی عیشق خه‌ته‌رناك
كه‌چی ههرچووم، ئه‌گه‌ر مام و ئه‌گه‌ر چوم د م ل225
مهحرهمبوونی عاشق به عاله‌می عیشق، مانای مهحرهمبوونییهتی به‌و نهێنییانه‌ی كه ناتوانرێت له جیهانی وجودا پهیپێببهی یان هه‌ر تهسهوریبكهی، بۆیه ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عاله‌می عیشقدان ده‌بن به (غه‌یر)و نابێ رازه‌كانی عیشقیان له‌لادا بدركێنرێ، به دركاندنی رازه‌كان لای نامهحرهمدهبێت ئه و ئامادهییهشت كردبێ هه‌روه‌ك مه‌نسوری حه‌للاج بڕۆیته سه‌ردار و ببووری له‌سه‌ری خۆت كه مه‌حوی پێیوایه نه‌ده‌بوو حه‌للاج ئه‌و رازی عیشقه ئیفشابكات، چونكه كه‌سێك نه‌بووه لێیتێبگا و عوزرێكی بۆ بهێنێته‌وه به‌تایبه‌تی له عاله‌می شه‌ریعه‌دا:
با حه‌قیشی بێ، له بۆ مه‌نسور (انا الحق) حه‌ق نییه
شێتییه مه‌جنون ئه‌گه‌ر بێنازی له‌یلایی بكا د م ل19
له‌كاتێكدا له‌زۆر روه‌وه مه‌حوی كاریگه‌ری مه‌نسوری حه‌للاجی له‌سه‌ر بووه و گه یشتۆته حاڵ و مه‌قامێك حهللاجانه بێته گۆ وهه‌ر وه‌كو خۆیشی ده‌ڵێ هه‌ر قه‌سیده‌یه‌كی بووه به به‌حری (انا الحق)
له حه‌قبێژی بووه به‌حری (انا الحق) ههرقهسیدێكم
له‌باتی جائیزه، واجب گه‌ڕا قه‌تلم بكه‌ن واجب د م لـ45
دێری دووه‌می ئه‌م به‌یته هه‌مان دووباره كردنه وه‌ی به‌یتێكی حه‌للاجه كاتَك ده‌ڵێ:
اقتلونی اقتلونی یا پقات
ان فی قتلی حیاه فی حیاه
هه‌ر له‌و جیهانی عیشقه‌دا مه‌حوی به زمانی كوردی قه‌سیده‌یه‌كی فێركاری داناوه له‌بری (ههمزیه)و (بورده) بۆ خه‌ڵكی موسوڵمانی كورد زمان هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێ:
زوبانی عیشقبازی خۆشه گه‌ر كوردی وه‌گه‌ر تازی
قسه‌ی بێسۆزی عیشق ئه‌ر گه‌وهه‌ره، مه‌حبوبی بێئانه د م ل453
جیهانی شیعری عیرفانی مه‌حوی جیاوازه له‌هه‌ر شاعیرێكیتر و زۆر به‌قوڵی ته‌عبیری كه‌سێكه له‌نێو ئه‌و جیهانه‌دا توابێته‌وه و گهیاندبێتیه لوتكه كه ئه‌و به‌رزبوونه‌وه و عروجكردنهی مه‌حوی له شیعری عیرفانی هیچ شاعیرێكیتری كوردا نابینرێ، مه‌حوی سۆفییه‌كی ره‌سمی نه‌بووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ره‌سمی تهمهسوكی كردووه له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێك له شێخه‌كانی هه‌ورامان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له شیعره‌كانی وردبینه‌وه مه‌حوی ئه‌وه‌نده‌ی به ناخی خۆیدا رۆشتووه تاگه‌یشتۆته ئه‌و عاله‌مه حهقیقییهی عیشق كه كاریگه‌رییه‌كانی شێخه‌كه‌ی پێوهنابینی یان ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر بووبێ زیاتر كاریگه‌ری مه‌ولانا خالیدی شاره‌زووری له‌سه‌ربووه و هه‌ربۆئه‌ویش قه‌سیده‌یه‌كی تایبه‌تی داناوه و تیایدا ستایشی مه‌ولانا ده‌كات، ئه‌گینا له هه‌ندێ له بهیتهكانیدا هه‌روه‌ك حافیزی شیرازی (پیری موغان) به پیری خۆی داده‌نێ، هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێ:
قه‌سه‌می گوێمی به چاوی بهچهدا پیری موغان
كه له مه‌ولا نه‌یبیێ وه‌عز و قسه‌ی مه‌ولانا د م لـ34
مه‌حوی هه‌روه‌ك شاعیره كلاسكیهكانیترمان كاریگه‌ری شیعری شاعیره گه‌وره‌كانی ئێرانیان له‌سه‌ربووه و له سه‌روو هه‌موویانه‌وه شاعیری گه‌وره‌ی ئێرانی حافیزی شیرازی كه ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێ به‌راوردێك بكه‌ین له‌نێوان مه‌حوی و حافیزی شیرازیدا ده‌رباره‌ی كاره‌كته‌ری ئایینی له‌لای هه‌ریه‌ك له مه‌حوی و حافیزی شیرازیدا كه به قه‌ناعه‌تی ئێمه ئه‌و رهقیبهی كه له شیعری شاعیره عیرفانییهكاندا هاتووه ئه‌م توێژانه‌ن كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته پله‌ی به‌رزی عیرفان، ئه‌گه‌رچی به ئومێدبوون بگه‌ن به‌و ئاسته كه زۆربه‌ی عاریفه‌كان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گێڕنه‌وه بۆ زاڵبوونی خودییه‌تی خودی سالیك و بوونی به كۆسپ له‌نێوان خودی عاشق و ئه‌وی مه‌عشوقدا هه‌روه‌ك حه‌للاج ده‌ڵێ:
بینی وبینك انی ینازعنی فارفع بلگفك انی من البین دیوانی حه‌للاج لا 67
له‌نێوان من و تۆدا منێك ململانێم له‌گه‌ڵدا ده‌كات به میهربانی خۆت ئه‌و منه له‌و نێوه‌نده‌دا لاببه یان وه‌ك مه‌حوی ده‌ڵێ:
بیبه له من، دره‌ختی (منیی) له عنهتهبهری یه‌عنی بكه له كیبر و ئه‌نانییه‌ت ئیحتیراز
د م لا 135
حافیزیش ده‌ڵێ:
میان عاشق و معشوق هیچ حایل نیست تو خود حجاب خودی حافڤ ازمیان برخیز
د ح لا 266
له‌نیوان عاشیق و مه‌عشوقدا هیج په‌رده‌یه‌ك نییه تۆخۆت په‌رده‌ی حافیز له‌و نێوه‌نده‌دا لاچۆ، به‌ڵام ره‌ند و ده‌روێش كه له شیعری مه‌حوی و حافیزیشدا به ئیجابی باسكراون.
دهڵبهته ئه‌و كاره‌كته‌ره ئایینییانه زۆرن (واعیز، سۆفی، زاهید.. هتد)، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها كارهكتهرێكیانمان باسكردووه كه ئه‌ویش (زاهیده) به‌تێڕوانینی مه‌حوی و حافیزی شیرازی به‌و ئومیدهی له ئایینده‌دا له چوارجێوه‌ی كتێبێكدا باسی هه‌موو ئه و كاره‌كته‌ره ئایینییانه بكه‌ین له تێڕوانینی مه‌حوی و حافیزدا.
ئێمه لێره‌دا بهراوردهكهشمان له‌گه‌ڵ حافیزی شیرازیدایه، چونكه ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی حافیز هه‌یه‌تی له‌سه‌ر شیعری مه‌حوی له‌پێشتریش نالی هیچ شاعیرێكیتری ئێرانی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری نه‌بووه، ئه‌مه‌ش شتێكی سه‌یرنییه، چونكه حافیز كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیرمه‌ند و شاعیره گه‌وره‌كانی جیهان هه‌بووه تا ئه‌وڕاده‌ی (گۆته)ی دهڵمانی ئاواته‌خوازبووه یه‌كێك بوایه له شاگردهكانی و له‌نێو ئێرانییهكانشدا حافیز به (زمانی غه‌یب – لسان الغیب) داده‌نرێ و به دیوانی شیعره‌كانیشی پێشبینی ئایینده‌ی خۆیانی پێده‌كه‌ن و به‌ختی پێده‌گرنه‌وه و ئه‌سته‌مه ماڵێك هه‌بێت له ئێرانی فارسی زماندا دیوانی حافیزی شیرازی تیانه‌بێت، ئێمه ناتوانین بڵێین مه‌حوی له‌ئاستی حافیزدایه، به‌ڵام مه‌حوی ئه‌گه‌ر ئه‌و گرنگییه‌ی حافیزی پێبدرایه هیچ نه‌بوایه كاریگه‌رییه‌كانی له‌نێو میلله‌تی كورددا له حافیز به‌نسبه‌ت ئێرانییه‌كانه‌وه كه‌متر نه‌ده‌بوو، ئه‌مه‌ش به‌شێكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زاڵبوونی مه‌سه‌له ئایدۆلۆژییه‌كان هه‌م له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردا و هه‌م له‌نێو رووناكبیرانی كورددا، كه تێڕوانینیان بۆ هه‌مووشتێك به‌ده‌رنییه له پێش داوه‌رییه ئایدۆلۆژییه‌كان، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش به‌داخه‌وه له‌دوای راپه‌ڕین و به‌رقه‌راربوونی حوكمداری كورد شیعری چه‌نده‌ها شاعیری لاو و نوێ وه‌رگێڕدراوه بۆ زمانه بیانییه‌كان، به‌ڵام تائێستا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم به زمانێكی‌تر شیعر و لێكدانه‌وه نه‌كراوه بۆ شاعیره گه‌وره‌كانمان وه‌ك (نالی و مه‌حوی و.. هتد) كه ده‌بوایه تائێستا به چه‌نده‌ها شێوه و به چه‌نده‌ها زمان لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرایه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له ئێران‌دا شاعیره گه‌وره‌كانیان وه‌ك (حافیز و مه‌ولانای رۆمی و سه‌عدی) بهجیهانیكراوه كه له یه‌كێك له‌م ساڵانه‌ی دواییدا مه‌سنه‌وی مه‌ولانا رۆمی به ئینگلیزی پڕفرۆش‌ترین كتێب بووه له ئه‌مریكا، بێگومان ئه م بهجیهانییكردنهی فه‌رهه‌نگه له‌لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه ئه‌وه‌نده‌یتر سه‌نگ و قورسایی ده‌به‌خشێت به فه‌رهه‌نگ و شارستانییه‌تی ئێرانی، حافیزیش چه‌نده‌ها بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف باسیكردووه وه‌ك گۆته و ئیمه‌رسۆن و ئیدوار فینز جیرارد كه ده‌ڵێت: (حافیز باشترین عازفی وشه‌یه).
دنیابینی و تێڕوانینی حافیز و مه‌حوی له زۆر مه‌سه‌له‌دا له‌یه‌كتر ده‌چن هه‌ر له مه‌سه‌له عیرفانییهكانهوه تا ده‌گاته ئاستی بابه‌ته ئیمانی و عه‌قیده‌ییه‌كان، بۆیه ده‌مانه‌وێ به‌كورتی پێشئه‌وه‌ی بچێنهسهر تێڕوانینیان بۆ كاره‌كته‌ره ئایینییه‌كان به‌كورتی هه‌ندێ له‌و تێڕوانینه هاوبه‌شانه‌یان باسبكه‌ین:
1. بابه‌ته عه‌قیده‌ییه‌كان: حافیز و مه‌حوی باوه‌ڕیان به عه‌قیده‌ی جه‌برییه‌ت بووه و پێیانوایه ئه‌وه‌ی كه به‌سه‌ر مرۆڤدا دێت له رۆژی یه‌كه‌می دروستبوونییه‌وه لهچارهینووسراوه ئیتر نابێت لۆمه‌ی كه‌س بكه‌یت و زۆرجار مه‌حوی و حافیزیش ئه‌م مه‌سه‌له‌ی جهبرییهتهیان بۆ به (ره‌ند)بوونی خۆیان هێناوه‌ته‌وه كاتێك ئه‌وان رووده‌كه‌نه مه‌یخانه‌ی عیشق ئه‌وه له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه لهچارهیاننووسراوه.(1 )
ملامتم به خرابی مكن كه مرشد عشق
حوالتم به خرابات كرد روز نخست(2)
شرح عرفانی غزلهای حافڤ ل183
واته: لۆمه و سه‌رزه‌نشتی ئه‌وه‌ی من مه‌كه كه سه‌رخۆشم، چونكه رابه‌ری عیشق له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه منی هه‌واڵه‌ی خه‌رابات و مهیخانهكرد یان له بهشێكیتردا ده‌فه‌رمووێ:
رچا بداده بده در جبین گره بگشایی
كه برمن و تو در اختیار نگشادست
دیوان حافڤ/ قزوینی وغنی لا37
رازی به به‌وه‌ی كه پێتدراوه و چرچولۆچی ناوچاوانت بڕه‌وێنه‌وه، چونكه ده‌رگای هه‌ڵبژاردن له من و تۆ نه‌كراوه‌ته‌وه به هه‌مان بیروباوه‌ڕه‌وه مه‌حوی ته‌ماشای ژیانی كردووه كه له رۆژی دروستبوونه‌وه (ئه‌له‌ست - الست)وه هه‌موو روداوه‌كان بڕاوه‌ته‌وه:
چـــاری قه‌ده‌ر بزانه نییه، چه‌نده چاری وا
بێچاره ما كه بوو به دوو په‌نجه‌ی قه‌زا دوچار
لـــه‌م كاروباری چاره یه‌كێ چاره گرژئهكا
واتێگه‌یشتووه كه هه‌ر ئه‌سبابه دێ به‌كار د م لا123
2. حافیز و مه‌حوی ئه‌زمونی عیرفانییان ئه‌زمونێكی كه‌سیه‌تی خۆیانه، حافیز به‌وه ناسراوه كه پیرێكی مه‌عنه‌وی نه‌بووه ته‌نها (پیری مغان)ی كردووه به پیری خۆی و قه‌ناعه‌تیشی به‌وه هه‌بووه كه ده‌بێت له بڕینی رێگای عیشق و عیرفاندا هه‌موو كه‌سێك پیرێكی هه‌بێت، به‌ڵام له سه‌رده‌می خۆیدا كه‌سی به شایسته نه‌زانیوه له‌نێو پیره‌كانی ئه‌و زه‌مان و مهكانهدا بكات به پیری خۆی، به‌ڵكو كه پیرێكی نه‌بووه ره‌فزی بوونی پیر و ههمڕایهكی خزرئاسا بۆ مو‌سا ئاكات به پێویستی بڕینی رێگاكه‌شی ده‌زانێ و پێیوابووه رێگاكه ترسناكه و ئه‌م رێگایه به تاریكی‌دا ده‌ڕوات و ده‌بێت ئه‌و تاریكستانه ببڕێ، بۆیه پێویستی به رێبه‌رێك هه‌یه:
قگع این مرحله بی همراهی خچرمكن
ڤلمات است بترس از خگر گمراهی
بڕینی ئه‌م قۆناغه به بێهاودهمی و هاوڕێیه‌تی (خچر) كه ئاماژه‌یه به پیری ته‌ریقه‌ت مه‌كه، رێگاكه تاریك و ترسی رێگاونكردن و وێڵبوون هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌مانپێكرد له سه‌رده‌می خۆیدا كه‌سی به‌شایسته نه‌بینیوه بیكات به رێبه‌ری خۆی، هه‌روه‌ك ده‌رباره‌ی پیره‌كانی سه‌رده‌می خۆی ده‌ڵێ:
نیشان مرد خدا عاشقیست باخود دار
كه در مشایخ شهر این نیشان نمی بینم
نیشانه‌ی پیاوی خوایی عاشقییه وریابه، كه من ئه‌م نیشانه‌یه له پیره‌كانی شاردا (مه‌به‌ستی شاری شیرازه) نابینم، له‌به‌رئه‌وه له پیره‌كانی سه‌رده‌می یاخیده‌بێت و ده‌بێت به ره‌ند و پابه‌ندنابێت به پێوه‌ره باو و رواڵهتییهكانی كۆمه‌ڵگاوه و پیری موغان ده‌بێت به پیری رێگای مه‌ترسی عه‌شقه‌كه‌ی هه‌روه‌ك ده‌ڵێ :
گر پیرمغان مرشد باشد چ تفاوت
در هیچ سری نیست كه سری ز خدانیست د ح لا69
گه‌ر پیری موغان بووه پیری من چ جیاوازی هه‌یه چونكه سه‌رێكی مرۆڤ نییه كه نهێنی خودای تێدانه‌بێت.
هه‌ڵبه‌ته حافیز بهیتگهلێكی زۆری هه‌یه هه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت له رێگای عیشقدا ده‌لیل و رابه‌رت هه‌بێت، هه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌نها پیری موغانه پیری ئه‌و كه هیچ كه‌موكوڕییه‌كی نییه و ده‌توانرێت بكرێت به هاوكاری رێگای عیشق.
مه‌حویش وه‌ك له‌پێشه‌وه باسمانكرد به ئاشكرا وه‌ك عورفێكی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بووه به موریدی شێخ بههائودینی كوڕی شێخ عوسمانی ته‌وێڵه، به‌ڵام له شیعره‌كانیدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌حوی ئه‌و پیره‌ی ده‌سگیر نه‌بووه بتوانێت به رێگای پڕمه‌ترسی و تاریكی‌دا بیبات و بیگه‌یه‌نێته نێو عاله‌می عیشق، هه‌روه‌ك ده‌ڵێ:
چبكه‌م، نه‌ئه‌و كه‌سه‌م كه كه‌سم بێ له‌لا به كه‌س (3)
خۆشم نه‌گه‌یمه ئه‌و كه‌سه ئه‌و من بكا به كه‌س د م لا 146
مه‌حویش هه‌ر پیری موغان پیری راسته‌قینه‌ی بووه و له‌ناخه‌وه ئه‌وی هه‌ڵبژاردووه، هه‌روه‌ك مه‌حوی ده‌ڵێ: پیری موغان سوێندیداوه كه له‌مه‌ولا ته‌نها موریدی پیری موغان بێت و قسه و ئامۆژگاری كه‌سیتر وه‌رنه‌گرێ.
قه‌سه‌می گوێمی به چاوی بهچهدا پیری موغان
كه له‌مه‌ولا نه‌یبیێ وهعڤ و قسه‌ی مه‌ولانا د م لا 34
به‌ڵام مه‌حوی ته‌نها به ئیشاره نه‌بێ زۆر به روونی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی باسنه‌كردووه هه‌روه‌ك له باسی مه‌نسوری حه‌للاجدا باسی رازه‌كانی خۆی ده‌كات كه پیشانی كه‌سی نادات و ده‌ڵێ:
حه‌قبێژیی یه‌ك گوناهییه مه‌نسور و حه‌قمه من
ئه‌م قه‌تعه گه‌ر نیشانی نه‌ده‌م (مه‌حویا) به كه‌س د م لا149
بۆیه به ئاشكرا پیره ره‌سمی و زاهیرییهكهی قبوڵبووه، به‌ڵام له ناخه‌وه پیری موغانی كردووه به پیری بڕینی رێگای عیشق.
3. حافیز و مه‌حوی هه‌ردووكیان به‌گژ ئه‌و كاره‌كته‌ره ئایینییانه‌دا چوونه‌ته‌وه كه رواڵپهرست و بهرژهوهندیخوازبوون و بازاڕی ریاكارییان گه‌رمكردووه و خۆیان هه‌ڵواسیوه به فیتراكی ده‌سه‌ڵاتدا. مه‌حوی ده‌فه‌رمووێ:
مه‌تاعی صیدق و اخلاصم له بازاڕی ریاكاران
له سوره‌ی (قل هو الله) ده‌كه‌م له موشریكستانه د م لا 278
هه‌روه‌ها حافیز ته‌وبه لهوزوهده ریاپهرستییه ده‌كات كه له هه‌ناویدا ریاكاری خۆی مه‌ڵاسداوه و ده‌یه‌وێت به‌ناوی زوهده‌وه بهرژهوهندیتر به‌ده‌ستبهێنێ:
بشارت بر به كوی می فروشان
كه حافیز توبه از زهد ریاكرد د ح لا131
مژده بۆ كۆڵانی مه‌یفرۆشان كه حافیز له زوهدی ریا تهوبهیكرد.
ئێمه له‌م باسه‌ماندا ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌كته‌ره ئایینییه‌ی زاهید قسه‌ده‌كه‌ین و به‌راورد له‌نێوان مه‌حوی و حافیزدا ده‌كه‌ین كه له شیعری هه‌ردوو شاعیردا به شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیڤ و خراپ هاتووه و هه‌ردوو شاعیر هه‌وڵیانداوه كه په‌رده له‌سه‌ر حه‌قیقه‌تی ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی نادیاره به شیعر و غهزهلهكانیان له به‌رچاوی خه‌ڵكێك به فریشته له‌و كه‌سانه گه‌یشتوون بیكه‌ن به دیار ئه‌و توێژه ئایینییه‌ی كه مه‌حوی و حافیز توانجیان لێده‌گرن، ئه‌وانه‌ن كه ئه‌و سیفه‌ته ئایینییانهیان داوه‌ته‌پاڵ خۆیان و به رواڵه‌ت لهوتوێژهن، ئه‌گینا مه‌به‌ستی حافیز و مه‌حوی هێرش و په‌لاماردانی حه‌قیقه‌تی ئه‌و كه‌سانه نییه كه به راستی ئه‌و رێگایه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر، ئه‌وانه‌ی ئه‌وان به خراپ باسیاندهكهن (سۆفی، زاهد، واعیز) ئه‌مانه له زۆربه‌ی شیعره‌كانی حافیز و مه‌حویدا به خراپ باسكراون ئه‌گه‌رچی له چه‌ند به‌یتێكی زۆركه‌مدا هه‌ندێجار به باش باسكراون كه دیاره مه‌به‌ستیان (سۆفی) راسته‌قینه‌بووه، به‌ڵام له شیعری حافیز و مه‌حویدا هه‌میشه (عارف و ده‌روێش و ره‌ند) به باشی باسیانكراوه كه خوایاربێت ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین له نووسینێكیتردا به‌راوردێكیش بنووسین له‌سه‌ر ئه‌وسێ كاره‌كته‌ره.
زاهید
زاهید له شیعری هه‌ردوو شاعیردا به شێوازێكی نێگه‌تیڤ وێناكراوه و هه‌میشه زاهید وه‌ك (ره‌قیب) ته‌ماشاكراوه و له‌لایه‌ن عاشقانه‌وه داوای لێده‌كرێت كه وازبهێنێ له‌و ئه‌تواره خراپانه‌ی كه ده‌بێته مایه‌ی تێكدانی حاڵه‌تی رووناكبوونهوهی عارفان. پێویسته له سه‌ره‌تاوه له وشه‌ی زوهد تێبگه‌ین و بزانن چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێ و چه‌مكه ئایینییه‌كه‌ی بۆ كێ به‌كارهێنراوه و ئایا تێڕوانینی دین چییه بۆ زوهد و زاهیده‌كان؟
زهد: یه‌كێكه له مه‌قامه‌كانی ته‌ریقه‌ت كه دوای مه‌قامی ته‌وبه و وه‌رع دێت به واتای روووهرگێڕان و پشتكردنه دونیا و خۆشییهكانیهتی، واته زاهید به قۆناغه‌كانی بڕینی مه‌قامه‌كانی ته‌ریقه‌تدا ده‌ڕوات، واته زوهد ئه‌وه‌یه كه شته حه‌ڵاڵه‌كان له خۆشییه‌كانی دونیا هه‌مووی بۆی بڕه‌خسێ، به‌ڵام كه‌سی زاهید وازی لێبێنێ بۆ شتێكی باشتر كه به‌رزبوونه‌وه‌یه بۆ پله باڵاكانی عیرفان، هه‌ندێك له عاریفه‌كان پێناسی زوهد به‌وه ده‌كه‌ن (كه نه‌هێشتنی دونیایه له دڵدا نه‌ك له ده‌ستدا) الرساله القشیریه ص65 و ئیمامی مه‌ناوی ده‌فه‌رمووێ: (زوهد وازهێنانی ته‌واو و كۆتایی نییه له دونیا به‌ڵكو بوون و نه‌بوونی وه‌ك یه‌ك وابێ له‌لات) فیچ القدیر شرح الجامع الصیغ ج 4 صـ72 و عه‌بدولقادری گه‌یلانی ده‌فه‌رمووێ: (زهد ده‌ركردنی دونیایه له دڵدا و دانانیه‌تی له‌ده‌ستدا یان له‌باخه‌ڵدا).
كه‌واته: زوهد قسه‌یه‌ك نییه به‌ده‌م بگوترێت یان باسێك له مینبه‌ر و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی گشتیدا پێشكه‌شبكرێت به‌ڵكو كرداره و ده‌ركه‌وته‌ی هه‌یه له ژیانی زاهیدهكاندا هه‌ربۆیه له فهرمووودهیهكی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هاتووه ده‌فه‌رمووێ (قوم یقولون قول الانبیاو و یعملون عمل الجباره) (4) كۆمه‌ڵێ خه‌ڵك هه‌ن گوفتاریان گوفتاری پێغه‌مبه‌ره‌كانه و ره‌فتاریان ره‌فتاری سته‌مكاره‌كانه و به یه‌حیای كوڕی مه‌عاز ده‌فه‌رمووێ: نیشانه‌ی زوهد سیانه: كرداری بێپه‌یوه‌ندی و گوفتاری بێمه‌به‌ست و ته‌ماع و شكۆمه‌ندییه‌كی بێویستی سه‌ركرده‌یی.(5)
ئه‌گه‌ر ئێمه به وردی ژیاننامه و شیعره‌كانی مه‌حوی و حافیز بخوێنینه‌وه بۆمان روونده‌بێته‌وه كه توانیویانه ئه‌و مه‌قامه ببڕن و بگه‌نه پله‌باڵاكانی عیرفان و شێوازی ژیان و گوزه‌ران و په‌یوه‌ندییان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و زوهده‌ی كه له‌لایه‌ن ئایینه‌كان و عاریفهكانهوه ویستراوه و ستایشكراوه، به‌ڵام ئه‌و زاهیدانه‌ی كه مه‌حوی و حافیز به شێوازێكی نێگه‌تیڤ باسیدهكهن زاهیدێكی رووكارپهرسته و كه‌سێكه خۆبهزاهیدزانه (متزهد) واته زاهیدێكه به گوفتار و سته‌مكارێكی ئایینییه به‌ڕه‌فتار، زاهیدێكی زوهدفرۆشه و ده‌یه‌وێت به‌م ئیدیعایه‌ی مه‌قامی كۆمه‌ڵایه‌تی پێبهرزبكاتهوه به‌وه‌ی هه‌میشه ده‌م له زوهد و خواپه‌رستی ده‌كوتێ و باسی شكۆمه‌ندی نه‌فس ده‌كات، به‌ڵام له‌ناخه‌وه ئامانجی ئه‌وه‌یه خه‌ڵك بیكه‌ن به رۆگه‌ی خۆیان و له ده‌وری كۆببنه‌وه.
وێنه‌ی نێگه‌تیڤی زاهید لای مه‌حوی
مه‌حوی زاهیدی شوبهاندهوه به ژنێكی پیری عه‌یار كه لاسایی ژنێكی جوان بكاته‌وه و كاتێك ژنه جوانه‌كه نازوعیشوه ده‌كات كه ئیشاره‌ت بكات بۆ هه‌ركه‌سێ بۆ لای خۆی رایده‌كێشێ، به‌ڵام كه پیره‌ژنێكی ناشیرین ئه‌م نازوعیشوهیه ده‌كات زۆر ناشیرینه و كه‌سیش ناچێت به‌لایه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێته جێگای توانج و تانه، پیرهزاهیدیش به‌هه‌مانشێوه پیره به مانا زهمهنییهكهی، واته له ته‌مه‌ندا پیره، به‌ڵام پیری ته‌ریقه‌ت و عیشق نییه و خۆی به پیر و رابه‌ری ته‌ریقه‌ت ده‌زانێ، به‌ڵكو رێگای عیشقی ونكردووه، كاتێكیش بانگی خه‌ڵك ده‌كات بۆ ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی ده‌بێته جێگای تانهوتوانجی خه‌لكی، چونكه ئه‌هلی ته‌ریقه‌ت نییه و خۆی پیاهه‌ڵواسیوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و ده‌یه‌وێت به تهریقهتهكهیشی پهردهپۆشیبكات، به‌ڵام بۆی نالوێ هه‌روه‌كو چۆن ناشیرینی و پیری ژنهپیرهكه ناشارێته‌وه بۆی و نازوعیشوهكردنهكهی له‌بری ئه‌وه‌ی نازداری بكات ناشیرینتری ده‌كات.
به پێچی خواروخێچ ئیمادهكا پیری ته‌ریقه‌ت: بێ
حه‌قیقه‌ت پیرهزاهید پیره، گومكردوو ته‌ریق ئه‌مما د م لا 31
له بهشێكیتردا مه‌حوی داوا له پیرهزاهید ده‌كات كه تۆبهبكات له ریا و دووڕوویی، چونكه زاهید ئه‌وه‌ی ده‌یكات بۆ رووپاماییه، له ناخی خۆیدا مرۆڤێكی پیس و لیخنه، واته خواپه‌رستی و زوهدهكهی بۆ خوا نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك بهخواپهرست و دونیانه‌ویستی بناسن، ئه‌مه‌ش به‌پێی پێوانه ئایینییه‌كان هاوبه‌شی په‌یداكردنه بۆ په‌روه‌ردگار هه‌روه‌ك له فهرمووودهدا هاتووه (الریاو شرك)(6) بۆیه مه‌حوی داوا له زاهید ده‌كات و ده‌ڵێ وه‌ره باپێكه‌وه تۆبهبكهین و بڕۆینه ناو جیهانی عه‌شقی راسته‌قینه‌ی خوایی كه له‌و جیهانه‌دا غه‌یری په‌روه‌ردگار كه‌سیتر نابینرێت و هه‌رچی بوونیتریشه ده‌بێت به وههم، دیاره ته‌وبه‌كردنی مه‌حوی له‌گه‌ڵ پیرهزاهید تازه‌كردنه‌وه‌ی ته‌وبه‌یه وه‌ك له فه‌رمووده‌دا هاتووه پێغه‌مبه‌ر (د.ح) فه‌رموویه‌تی: (لان لاستغفر الله واتوب الیه فی الیوم سبعین مره)(7) واته له شه‌ووڕۆژێكدا حه‌فتاجار داوای لێخۆشبوو‌ن و تهوبهدهكهم، به‌ڵام ته‌وبه‌كردنی زاهید ده‌بێت ته‌وبه و وازهێنانبێت له‌و ریایه:
نزیكه مردنت ئه‌ی پیرهزاهید
وه‌ره با تۆبهبكهین، ئیتر ریا به‌س د م لا145
لهبهشێكیتردا مه‌حوی داوا ده‌كات لهزاهید كهروبكاته باره‌گای عیشق ئه‌و باره‌گا و مهئوایهی كه زۆر گه‌وره‌یه و به‌رفراوانه و ته‌نها بۆ ئه‌وان نییه كه تیایدا ماونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر تۆش په‌شیمان بیته‌وه ورێگای عه‌شق بگرێت جێگای تۆش تیادا ده‌بێته‌وه و تۆش ده‌بیت به‌ئه‌هلی دڵ.
زاهید وه‌ره روێ بكه‌ره باره‌گاهی عیشق
عالی جه‌نابه، وانییه هه‌ر رێ بدا به كه‌س د م لا148
به‌ڵام زاهید رووناكاته باره‌گای عیشق، به‌ڵكو به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی راده‌كات و ئه‌گه‌ر مه‌حوی روحی ده‌رچووه بۆ باری گه‌نم ره‌نگ، له‌به‌رامبه‌ردا زاهید رۆحی بۆ پاروویه‌ك جۆ ده‌رچووه و به‌ره‌و كولێره ده‌ڕوات.
بۆ قورصی گه‌نم گونییه رۆحی چووه مه‌حوی
وه‌ك زاهید و سۆفی كه له بۆ خه‌پله‌یی جۆ چوون د م لا245
زوهد لای مه‌حوی به مانای دونیانه‌ویستی و ژیانی مادی نه‌ویستن دێت و گه‌ڕان به‌دوای خولیا باڵا و نهمرییهكانیدا دێت، لێره زیاتر ده‌چێته نێو سۆفیگه‌ری و عیرفانی راسته‌قینه، لێره‌وه له ژیان تێگه‌یشتووه، بۆیه ده‌یه‌وێت به‌ره‌و خولیا باڵا و نه‌مره‌كان بڕوات بۆیه مه‌حوی ده‌ڵێت:
به ئاوی تێگه‌یشتین ئێمه دونیا، هه‌ر سه‌رابێ بوو
هه‌موو ده‌شچن به خنكان و له وشكییشه مه‌له‌ی مه‌خلوق د م لا182
زاهید نه‌یتوانیوه قۆناغه‌كانی ته‌ریقه‌ت ببڕێ و به‌ره‌و پله باڵاكانی عیرفان بڕوات و بگاته حاڵه‌تی نه‌شئه و تامی مه‌یی عیشقی نه‌كردووه، بۆیه واده‌زانێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یچێژێ له‌و ژیانه ئاساییه‌ی ئه‌وه كۆتا قۆناغه‌كانی بڕینی پله‌ی عیشقه له‌به‌رئه‌وه زاهید زوهدهكهی كردووه به پیشه و پایه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، واده‌زانێ ئه‌و دینه رووكهشهش ئه‌و وه‌ریگرتووه ته‌نها ئه‌وه‌یه دین، زاهید وه‌ك كه‌سێك وایه هه‌ر خواردنی نیسك بێت واده‌زانێ له نیسكێنه خۆشترنییه، بۆیه نامۆ و بێگانه‌یه به تام و خۆشییهكانیتر، به‌هه‌مانشێوه زاهیدیش نامۆ و بێگانه‌یه به بۆن و تامی مه‌ی میسكاوی(8) كه بریتییه‌له حاڵه‌ته روحییه به‌رزه‌كه‌ی عیشق:
مه‌ئلوفه زه‌وقی زاهید ئه‌وه‌نده به تامی نیسك
بێگانه ماوه شه‌ممی له نه‌شئه‌ی خیتامی میسك د م لا188
زاهید و باری مه‌حه‌ببه‌ت
له تێڕوانینی مه‌حویدا هه‌میشه زاهید كه‌سێكه ئیدیعای كامڵی ده‌كات و خۆی به شێوازێك نیشانده‌دات باری قورس خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاری هه‌ڵگرتووه، زاهید هه‌ڵگری باری مه‌حه‌ببه‌ت كه مه‌به‌ست پێی ئایه‌تی (انا عرچنا الامانه علی السموات و الارچ و الجبال فأبین ان یحملنها واشفقن منها وحملها الانسان انه كان ڤلوماً جهولاً)(9) كه به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی عیرفانی په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ ئێمه: (ئه‌مانه‌تی عیشقمان دا به‌سه‌ر ئاسمانه‌كان و زه‌وی و شاخه‌كاندا نه‌یانتوانی هه‌ڵیبگرن و بهزهییمانپێیانداهاتهوه مرۆڤ شانی دایهژێر ئه‌و ئه‌مانه‌ته به راستی مرۆڤ سته‌مكار و نه‌زان بوو)و له فهرمووودهیهكی قودسیدا هاتووه و ده‌فه‌رمووێ: (مایسعنی ارچی ولاسمائی ولكن یسعنی قلب عبدی المۆمن) زه‌وی و ئاسمانهكهم نه‌یانتوانی بمگرێتهخۆ، به‌ڵام دڵی به‌نده‌یه‌كی باوه‌ڕدار گرتمیهخۆ.
هه‌ڵگری باری عیشق ئه‌گه‌ر ئاسان بێته به‌رچاوی زاهید و ئیدعای ئه‌وه بكات كه ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه، ئه‌وه دیاره نهرۆشتووهته ناو عیشق و هه‌ر له ده‌رگاكه‌شی نه‌داوه و له‌به‌رده‌م ئه‌و ئاستانه‌دا وه‌ستاوه بۆیه وائاسان دێته‌به‌رچاوی ئه‌گینا له‌نێو ده‌ریای بێپه‌یی عیشقدا مه‌ردی ده‌وێ به‌رگه‌یبگرێت و هاواری لێههڵنهسێ هه‌روه‌ك حافیزی شیرازی ده‌ڵێ:
الا یاایها الساقی ادر كأساً وناولها
كه عشق ێسان نمود اول ولی افتاد مشكلها د ح لا1
ئه‌ی مه‌یگێڕ پێكێك تێكه و له‌و پێكه‌ش بده من، چونكه له سه‌ره‌تاوه عه‌شق به ئاسانی هاتهپێشچاوان، به‌ڵام پاشان گێژاو و گرفت روویاندا.
له‌به‌رئه‌وه زاهید ده‌می هه‌ڵكردووه و ئیدعای هه‌ڵگری ئه‌و ئه‌مانه‌ته ده‌كات مه‌حویش روویتێدهكات ده‌ڵێ تۆ جله‌كانی خۆتت بۆ هه‌ڵناگیرێ و بووه به‌بار به‌سه‌رته‌وه و وه‌ك گای پیرت لێهاتووه ناتوانێ هیچ زه‌وییه‌ك بكێڵێ ئیتر باری مهحهببهتت جۆن بو هه ڵدهگیرێ:
له‌به‌ر باری مه‌حه‌ببه‌ت ئاسمان و ئه‌رز ئه‌ناڵێنن
چییه ئه‌م دهعوییهت زاهید، جلی لێباره گا پیره‌ت د م لا68
ئه‌گه‌ر زاهید به زیكر و تهسبیحاتهكانیدا ده‌نازێ و ده‌ڵێ به‌جێهێنه‌ری به‌ندایه‌تیم به‌وه‌ی ده‌ستی بهتهزبیحهوهیه و ده‌می بهزیكرهوه مه‌حوی له بهشێكیتردا ده‌ڵێ: به‌ڵێ پێده‌چێ زیكر به‌ده‌م بكه‌یت، به‌ڵام كه دڵ خاڵیبوو له عیشق هیچ سوودێكی نییه ته‌نها دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه‌یه و هیچیتر:
به‌خودا قه‌سه‌م له‌گه‌ڵ دڵی خاڵیی له سۆزی عیشق
تهكراری حه‌رفه به‌س ده‌می پڕ یاخودا خودا د م لا 6
قسه‌وباسی كاره‌كته‌ری زاهید
به هۆی ئه‌م ویرد و زیكره لهفزییهوه زاهید خۆی لێگۆڕاوه و عوجب گرتوویه‌تی و دووباره زاهید هه‌میشه باسی زیكر و نوێژ و رۆژوه‌كه‌ی ده‌كات و به حیسابی خۆی خهڵوهتدهكێشێ و به‌و ریازهتكێشانه خۆی له خهڵكیتر َ جیاده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ریازهتكێشانه هیچ سوودێكی نییه بۆ تۆ ئه‌ی زاهید ته‌نها برسیه‌تی و توونیهتیت بۆ ده‌مێنێته‌وه، چونكه عیبادهتهكهت سه‌ریكێشاوه بۆ عوجب و به‌خۆدانازین له ناختا، كه‌واته ئه‌ی زاهید تۆ كه ناخۆیی و ناخۆیته‌وه له‌گه‌ڵ مردواندا جیاوازیتان نییه، چونكه هه‌ردووكتان ژیانی روحیتان لێدابڕاوه.
دیاره زاهید به هۆی ئه‌و عیباده‌ته زاهیدیانهوه قسه‌شی گۆڕاوه و قسه‌وباسی له عیرفان و خواناسی و به‌رزبوونه‌وه‌یه بۆ پله باڵاكانی عیشق و مه‌حویش ده‌ڵێ كه تۆ قسه‌وباست له عیرفان و به‌رزبوونه‌وه‌یه بۆ پله باڵاكانی عیشق ده‌بێ واز له هه‌موو موجودات و موتهعهلیقاتێكی دونیای دون بهێنی، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه ئامانجی راسته‌قینه‌ت دونیاویستییه و به‌رژه‌وه‌ندیخوازییه، تۆ باسی جه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕۆكی شته‌كان ده‌كه‌یت كه‌چی به رواڵه‌ت گیرتخواردووه و تیایدا قه‌تیسماوی هه‌روه‌ك مه‌حوی ده‌ڵێ:
له نان و ئاو ئه‌وا ئیمساكییه مردووش، ئه‌رێ زاهید
چ عوجبێكه، ئه‌مه‌نده بۆ ده‌نازی تۆ به مورتازی
قسه‌وباست له عیرفانه، كه‌چی دنیایه مهنزورت
له عینوانی جواهیرجۆییانی و روو له ئه‌عرازی د م لا305
دیاره عوجب و له‌خۆڕازیبوون و خواپه‌رستی بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵك وابزانن تۆ كه‌سێكی باش و خواپه‌رست و دوور له به‌رژه‌وه‌ندیت، ئه‌مه‌ش مرۆڤ والێده‌كات ببێت به دووكه‌سایه‌تی جیاواز، كه‌سایه‌تییه‌ك به زاهیری خواپه‌رست ودونیانهویسته و ئامانجی دونیایی و پله‌وپایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوێ و كهساتییهكیدی راسته‌قینه له‌ناوه‌وه هه‌روه‌ك مه‌حوی ده‌ڵێ له جه‌وهه‌ردا ئامانجی ئه‌و پله‌وپایه و قسه‌ی خه‌ڵكه‌یه، بۆیه هه‌ر به‌پێی پێوانه ئایینییه‌كان هه‌موو عیبادهت و كرده‌وه باشه‌كان به زاهیر وه‌رناگیرێ هه‌روه‌ك له قورئاندا هاتووه و ده‌فه‌رمووێ: (فلا تزكو انفسكم)(10) واته: خۆتان به‌چاك مه‌زانن و خۆتان به‌پاڵفته مه‌زانن، وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌دا هاتووه و ده‌فه‌رمووێ: (پلاپ مهلكات: شح مگاع و هوی متبع واعجاب المر‌و بنفسه) (11)
سێ شت مرۆڤ لهناودهدات ره‌زیل و دهستنووقاوییهك خاوه‌نه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردبێ و دواكه‌وتنی هه‌واوهه‌وه‌سی خراپ و له‌خۆڕازیبوونی كه‌سێك له گوفتار و ره‌فتاری خۆی، بۆیه ئه‌م عوجب و لهخۆڕازیبوونه هه‌روه‌ك دهستنوێژگرتنێك وایه كه به هه‌وایه‌ك به‌تاڵده‌بێته‌وه:
وه‌قتی هه‌موو كردووه هه‌ر بۆ وزوو زایع
زاهید، به بایه‌ك ئه‌و هه‌موو سهعیهیشی چوو زایع د م لا362
یان له بهیتێكیتردا ده‌ڵێ:
شه‌تتی ئاوی كه زاهید بۆ وزوویهك كردووه زایع
فه‌قیره، هه‌ر به بایه‌ك ئه‌و هه‌موو ره‌نجه‌ی چووه زایع د م لا 165
زاهید خۆی به ئه‌هلی به‌هه‌شتیان داده‌نێ و له دونیاشدا پله‌وپایه‌ی خۆی وه‌رگرتووه به هۆی نزیكی له سوڵتان و ده‌سه‌ڵاتداران و به‌كارهێنانی ئایینه‌كه‌ی بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندییه دونیاییهكهی، بۆیه دڵی ئاسووده‌یه و ژیان خۆشه و له ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه نزیكه، مه‌حویش بێجگه‌له كولبه‌ی خه‌فه‌ت هیچیتری نییه، به‌ڵام مه‌حوی سوپاسی خواده‌كات له فهقردایه، هه‌ڵبه‌ته فه‌قر مه‌قامێكه له مه‌قامه‌كانی ته‌سه‌وف كه بریتییه‌له‌و قۆناغه‌ی كه ده‌بێ سالیك بیانبڕێ كه بریتیبووله (ته‌وبه و وه‌رع و زوهد و فه‌قر و سه‌بر و ته‌وه‌كول و ره‌زا) مه‌حوی له مه‌قامی فهقردایه و دووره له ئاستانه‌ی میر و سوڵتانه‌كان، چونكه نزیكبوونه‌وه له ده‌رباری میر و سوڵتانه‌كان ده‌بێته مایه‌ی روولهدنیا و پله‌وپایه‌ی ده‌سه‌ڵات كه مایه‌ی فیتنه‌یه بۆ كه‌سی عاریف و له رێگای راسته‌قینه‌ی عه‌شق لایده‌دات، هه‌روه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه (من اتی السلگان افتتن)، بۆیه مه‌حویش به‌و ئومێده‌وه به‌ته‌مایه بگاته ئاوه‌دانی (به‌قا) دوای ئه‌وه‌ی له خه‌رابات (فه‌نا)ی كردووه مهلاژی خۆی هه‌روه‌ك مه‌حوی ده‌ڵێ:
به‌خته، زاهید كه به‌هه‌شتی بووه‌ته مه‌ئوا، من
غه‌یری (بیت الحزن)ی ده‌رد و جه‌فا نیمه مهلاژ
شوكری حه‌ق به‌ر ده‌ری هه‌ر فه‌قره ئیقامهتگاهم
به‌ر دهروباری نه سوڵتان و نه شا نیمه مهلاژ
به‌ڵكه له‌و رێیه‌وه من په‌ی به‌مه عیمرانی به‌قا
(مه‌حویا) غه‌یری خه‌راباتی فه‌نا نیمه مهلاژ د م لا117
كه زاهید خۆی به خه‌ڵكی به‌هه‌شت ده‌زانێت و خه‌یاڵ ئاسووده‌یه، چونكه واده‌زانێ به‌و نوێژ و رۆژووه گه‌یشتووه‌ته مه‌به‌ستی خۆی كه خۆشبه‌ختی دونیایه و به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شته، دروستبوونی ئه‌م حاڵه‌ته سایكۆلۆجییه لای زاهید ده‌رئه‌نجامی عوجب و لهخۆڕازیبوونه كه‌وای لێكردووه خۆی له خهڵكیتر به باشتر و به‌رزتر بزانێت، چونكه عوجب جۆرێكه له نه‌خۆشی كه سهردهكێشَی بۆ خۆبه‌گه‌وره‌زانین (تكبر) به‌سه‌ر خهڵكیتردا له دونیادا، واته په‌یوه‌ندی كه‌سی زاهیدی خۆلێگۆڕاو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌سی به‌رز و باڵایه به كه‌سی نزم و بچووك و ساده و ئاساییه‌وه و له‌ڕووی په‌یوه‌ندیش له‌گه‌ڵ خودادا ئه‌م عوجبه وایلێده‌كات گوناه و تاوانه‌كانی خۆی نه‌بینێ و به خۆیدا نه‌چێته‌وه و زۆر تاوانی گه‌وره بكات و به بچووكی بزانێ (وتحسبوونه هیناً وهو عند الله كبیر)، هه‌ر له‌م تێڕوانینه‌وه زاهید هێرشده‌كاته سه‌ر خهڵكیتر به‌تایبه‌تی رێبوارانی رێگای عه‌شق و به‌گومڕا و به خه‌ڵكی دوورلهبهههشتیان ده‌زانێ، به‌ڵام مه‌حوی ده‌ڵێ مادام تۆخۆت به به‌هه‌شتی ده‌زانی و واده‌زانی به‌هه‌شت تاپۆی تۆیه ده‌ی ئێمه‌ش ئه‌و به‌هه‌شته كه له دونیادا بۆخۆت دروستكردووه و له‌دواڕۆژیشدا داتناوه خاوه‌نی بیت هه‌ر بۆتۆ ئیتر دانلهگۆشتی ئێمه ده‌ربهێنه و وازمان لێبێنه ئێمه هه‌رچین:
كه ئێمه چوونه جهننهتمان به تۆدا
له ئێمه لاده زاهید! ئێمه هه‌رچین د م لا 249
دیاره ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه بهناوزاهیدهكان هێرشی توندیان كردووه‌ته‌سه‌ر عاشقانی مه‌یخانه‌ی عه‌شق و داوایانلێكردون له مه‌یخانه‌كان بێنه‌ده‌ره‌وه چونكه رێگا و رێبازی عاشقانی حه‌قیقه‌ت له تێڕوانینی ئه‌واندا ناشه‌رعییه، چونكه رێگای خواپه‌رستی لای ئه‌وان هه‌ر ده‌بێت له خانه‌قاكانی ئه‌واندا بێت و ده‌بێت ئه‌وانیش بێنه‌سه‌ر رێگای زوهدی وشكی زاهیده‌كان، به‌ڵام مه‌حوی ته‌نها مه‌یخانه به شوێن ده‌زانێ و ده‌رچوون له مه‌یخانه ده‌رچوونه بۆ ناشوێن و هیچ شوێنێكیتر نییه رووی تێبكه‌ن:
له مه‌یخانه، خودا! گه‌ر ئێمه ده‌رچین
به كێ به‌ین ئیلتیجا، بۆ كیهه ده‌رچین د م لا 482
زاهید و پیری مه‌یخانه
به‌ڵام مه‌حوی بانگی زاهید ده‌كات بۆئه‌وه‌ی له‌و جیهانه رووكه‌شه ده‌رچێت و پێیه‌ك هه‌ڵبڕێ و به‌ره‌و مه‌یخانه‌ی عیشقی راسته‌قینه بێت و رێگای عه‌شق ئاچوخ و كراوه‌یه و ده‌رباری عه‌شق به‌رز و باڵایه و جێگای هه‌موو ئه‌و زاهیدانهیشی تیاده‌بێته‌وه كه نییه‌تی گه‌یشتن به حه‌قیقه‌تیان هه‌یه هه‌روه‌ك ده‌ڵێ:
زاهید وه‌ره روێ بكه‌ره باره‌گاهی عیشق
عالی جه‌نابه، وانییه هه‌ر رێ بدا به كه‌س د م لا 148
یان له بهیتێكیتردا ده‌ڵێ:
نزیكه مردنت ئه‌ی پیرهزاهید
وه‌ره با تۆبهكهین ریا به‌س
د م لا145
له‌هه‌وڵی مه‌حوی بۆ ئه‌وه‌ی زاهید بهێنێته سه‌ر رێگای عیشق و بیباته مه‌یخانه‌ی عیشق و پێكێكی له‌و مه‌یخانه پێههڵبدات تا بزانێت جیاوازی چییه له‌نێوان زوهدی وشك و عیشقی راسته‌قینه، هه‌رچۆنێك بووه توانیویانه زاهید له ته‌مه‌ڵخانه‌ی خانه‌قاكان ده‌ربهێنن كه جێگایه‌كه ته‌نها بژێوی تیاداپهیدادهكهن و به‌ره‌و مه‌یخانه‌ی عیشق بیبه‌ن، به‌ڵام پیری مه‌یخانه ئاماده نه‌بوو پێكێك له مه‌ی عیشق بدات به زاهید و وتی من شه‌رابی سووری گوڵڕه‌نگ كه خوێنی جگه‌ره ناده‌م به كه‌سی نه‌فام، چونكه كه‌سی نه‌فام شه‌رابه‌كه ده‌خوات و ناشیه‌ته سه‌ر رێگای عیشق، چونكه ئه‌وانه نه دێنه سه‌ر رێگای راسته‌قینه‌ی عیشق و نه خواش هیدایه‌تیان ده‌دات دیاره ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به ئایه‌تی (ان الله لایهدی القوم الفاسقین):
به ده‌فعی سیخنییكردن له زاهید راغیبی مه‌ی بوو
كه‌چی ساقیی وتی: ناده‌م به كهمفام ئه‌ز مه‌یی گوڵفام د م لا215
دیاره پیری مه‌یخانه باشتر زاهیده رووكه‌شه‌كان ده‌ناسێ بۆیه ئاماده‌نییه شه‌رابی عیشقیان بۆ فڕكات و ده‌زانێ هه‌ر شه‌رابه‌كه به‌زایه ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌مانه ته‌نها به بینینی نووری ناوچاوانی پیری مه‌یخانه هه‌موو داوه ساخته‌كاری و فڕوفێڵه‌كانی زاهید ده‌سووتێ و داوی فریوكارییان به‌تاڵده‌بێته‌وه:
له چینی پهرچهما نووری جه‌بینی دی، وتی زاهید
كه سووتا دامی ته‌زویرم به نووری دامی تهنویرت د م لا 67
مه‌حوی له بهشێكیتردا به روونی باسی ئه‌وه ده‌كات زاهید به باسی عیشق بێزاره و هه‌ر به‌باسكردنی ده‌كه‌وێته جووڵه‌یه‌ك یان ده‌بێت هێرشبكاته سه‌ر ساكینانی مه‌یخانه یان ده‌بێت هه‌ڵبێت له‌و مه‌جلیسه، لێره‌دا مه‌حوی زاهیدی بێزاری عیشقی چواندووه به شه‌یتان كاتێك به خوێندنی قورئان بێزارده‌بێت و هه‌ڵدێت له‌و شوێنه‌ی كه قورئانی لێدهخوێنرێت:
وه‌ك دێوی له‌عنه‌تیی كه كه‌لامی قه‌دیمی بیست
زاهید كه باسی عیشق ئهبێیی، دێته جووڵه‌جووڵ د م لا 207
په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر رووی راسته‌قینه‌ی كاره‌كته‌ره ئایینییه رووكه‌شه‌كان
• دووڕوویی: مه‌حوی خۆبهزاهیدزانهكان به دووڕوو دهداتهقهڵهم كه له حوزوری خۆیدا ئاخ بۆ عاشقان هه‌ڵده‌كێشن و به غیابی خۆیان زۆر خراپ دهمیانلێههڵدهكهن ئه‌م خووه خراپه كه ریشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بو سیفاتی مونافیقینی مه‌دینه دژ به پێغه‌مبه‌ر و یاوه‌رانی مه‌حوی تووڕه‌ده‌كات و تا ئه‌وپه‌ڕی ناشیرینكردن زاهیدی وه‌سفكردووه و به سه‌گ شوبهاندویهتی، ئه‌م شوبهاندنه له زۆر شوێندا له قورئاندا هاتووه وه‌ك وه‌سفێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به‌ستووه‌ته‌وه به به‌رژه‌وه‌ندییه مادییهكانهوه و توند خۆیان پێوهبهستووه و خاڵیبوونهتهوه له باره مه‌عنه‌وییه‌كه بۆیه قورئان له سوره‌تی ئه‌عرافدا له باسی كه‌سێكدا كه حه‌قیقه‌تی پێگه‌یه‌نراوه به‌ڵام ئه‌و لێیهاتووهته ده‌ره‌وه و توند خۆی داكوتاوه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه و دوای حه‌ز و ئاره‌زووه كاتییه‌كانی كه‌وتووه قورئان به سه‌گێكی ده‌شوبهێنی كه به هۆ و به‌بێ هۆ هه‌میشه له ههناسهبڕكێدابێت:(12)
له ئاڵینی من ئیفتاده زاهید بۆ رقی هه‌ستا؟
حوزوری ئاه ئاهی بوو، به غه‌یبه‌ت ئه‌و ده‌كا عهوعهو د م لا261
• ساخته‌چێتی و فڕوفێڵ: كه له‌م فڕوفێڵ و ساختهكارییهدا له‌گه‌ڵ سۆفیدا له كێبڕكێدان، بۆیه هه‌ردووكیان به فڕوفێڵ و ساخته‌كاری ده‌یانه‌وێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان مسۆگه‌ربكه‌ن، تا ئه‌وڕاده‌یه زاهید و سۆفی ده‌بێته شه‌ڕیان و مه‌حویش ئاواته‌خوازه ئه‌م شه‌ڕی ساخته‌كار و فڕوفێڵهكارانه ببێته مایه‌ی كۆتاییپێهاتنیان بۆئه‌وه‌ی رێگای عیشق و رهندیی ببێته رێگای راسته‌قینه‌ی گه‌یشتن به خودا ئیتر به‌ناوی دین و زوهده‌وه فڕوفێڵ له خه‌ڵك نه‌كه‌ن:
زاهید و سۆفی به‌شه‌ڕهاتن له‌سه‌ر ته‌زویر و شهید
خێری ره‌ندانه خوداكا به‌رته‌ره‌ف بێ هه‌ر ته‌ره‌ف د م لا174
به‌ڵام له دوو بهیتیتردا مه‌حوی گه‌وره‌یی ده‌به‌خشێته ده‌روێش(13)و ده‌یكات به شاهی بهحروبهڕ و زاهیدیش ده‌كات به ره‌مزی فڕوفێڵ و ده‌یكات به رێوییه‌كی بووده‌ڵه و بێئه‌رزش و كاریگه‌ر له مه‌یدانێكدا كه مه‌یدانی عیشقی ره‌ند و ده‌روێشانه و ریشهكهشیان ده‌شوبهێنێ به كلكی رێوی و ده‌بێ به‌دوای خۆیاندا رایكێشن:
شوكر یار ئیزن دام هه‌م گریهكهم هه‌م قوربهسهرداكهم
به‌جارێ شاهی من به‌حر و به‌ڕی به‌خشی به ده‌روێشێ
له‌مێ مه‌یدانی عیشقه، كلكه رێویی ریشی تۆ، زاهید
چ بێ قه‌دری؟ ده‌بێ گه‌ر شێری بێتێ كلكی راكێشێ د م لا 303
لێره‌دا مه حوی ئه‌م جیاوازییه ده‌كات له‌نێوان سۆفی و ده‌روێش وزاهید كه مه‌به‌ست له زاهید زیاتر ئه‌و شیخانهی ته‌ریقه‌تن كه خۆیان به سه‌رقافڵه‌ی ته‌ریقه‌ت ده‌زانن و ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك له رێگای ئه‌مانه‌وه بێته سه‌رڕێگای خواپه‌رستی و تهمهسوك له‌وانه‌وه وه‌ربگرێت.
• نزمی نه‌فس و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی: ئه‌گه‌ر رۆحی مه‌حوی له‌سه‌ر لێوه بۆ یاری گه‌نمڕه‌نگ و به ئومێده بگاته ئه‌و حاڵه‌ته به‌رزانه‌ی عیشق كه یار جیلوهبكات و دونیا و شته مادییهكانیتری له‌لا ده‌بێت به هیچ و هیچ موجودێكیتر نابینێ، بێجگه‌له جیلوه‌ی جوانی حه‌ق، ئه‌وا زاهید و سۆفی به‌پێچه‌وانه‌وه رۆحیان چووه دونیا و تێركردنی ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كانیان و مه‌حوی به كولێرهجۆ ئاماژه‌ی پێده‌كات:
بۆ قورسی گه‌نم گونییه روحی چووه مه‌حوی
وه‌ك زاهید و سۆفیی كه له بۆ خه‌پله‌یی جۆ چوون د م لا245
حه‌قیقه‌تی شاراوه‌ی كاره‌كته‌ره ئایینییه‌كان
مه‌حوی هه‌ر له باسكردنی حه‌قیقه‌تی ناوه‌وه‌ی ناخی خۆ به زاهیدزانهكانهوه ناوه‌ستێ هه‌روه‌ك له پێشه‌وه باسمانكرد، به‌ڵكو دێته‌سه‌ر باسكردنی شێواز و رواڵه‌تی ده‌ره‌وه‌شیان و به شێوازێكی ناشیرین وه‌سفی ده‌ره‌وه‌یان ده‌كات، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌و رواڵه‌ته زاهیدییهی كه بۆ خۆیانیان دروستكردووه داوی فڕوفێڵهكانیان سه‌ربگرێت، به‌وه‌ی شێوازێكی خواپه‌رستی ده‌ده‌ن به خۆیان به‌دانانی ریش و له‌به‌ركردنی خیرقه، به‌ڵام كاتێكیش كه قسه‌ده‌كه‌ن زۆر دوورن له ئه‌هلی دڵ و خه‌ڵكی دونیانه‌ویست ده‌دوین و بێئه‌ده‌بانه ناوی خهڵكیتر ده‌هێنن، بۆیه مه‌حویش دوعایانلێدهكات:
زاهید چییه، هه‌یه گهبهڵی ریش و تووكهسهر
ئاگر نه‌بێ، چی سه‌ری ده‌ركا له جه‌نگه‌ڵی د م لا 308
له‌به‌رئه‌وه‌ی ریش و سهرهكهیان بۆ خوا نییه وه‌ك جه‌نگه‌ڵێكی پر له جِروجانهوهر وایه و رێیلێدهرناكرێ ، بۆیه هه‌ر بۆ ئاگرتێبه‌ردان باشه و هه‌ربه‌وه‌ش چاره‌سه‌رده‌كرێت ، لێره‌دا به روونی مه‌حوی رووبه‌ڕووده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وجۆره دینداری و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تییه ئایینییه كه ئایین به‌كارده‌هێنی َ بو مه‌رامه نادینییهكه و تێڕوانینێكی شوڕشگێڕانه‌ی هه‌یه بو له‌ناوبردن و هه‌ڵته‌كاندنی ئه‌وجۆره سیسته‌مه ئه‌گه‌چی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی خالیدی به‌م رۆحه شۆڕشگێڕییه ده‌ناسرێته‌وه وه‌ك له راپه‌رین و شۆڕشه‌كانی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری و باررزانییهكان و عه‌بدولقادری جه‌زائیری و شێخ شامیلی داغستانیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موویان موریدی مه‌ولانا خالید بوون، به‌ڵام ئه‌م گیانی شۆڕشگێڕییه له شَیخانی هه‌وراماندا نابینرێ كه ئه‌وانیش باپیره گه‌وره‌یان خه‌لیفه‌ی مه‌ولانا خالید بووه كه مه‌حوی خۆی و باوكیشی موریدی یه‌كێك له‌و شێخانه بوون، به‌ڵام ئه‌و گیانی یاخیبوون و رازینه‌بوونه به‌و واقیعه سه‌پێنراوه جارێكی‌تر له مه‌حویدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌ڵبه‌ته پێشتریش ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه مه‌حوی پیری موغانی كردووه به پیری خۆی ئه‌گه‌رچی پیرێكی ره‌سمی و زاهیریشی هه‌بووه، ئه‌م تێڕوانینه‌شمان په‌یوه‌ندی به هه‌مان خاڵه‌وه هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ی مه‌حوی.
له بهیتێكیتردا مه‌حوی زۆر به توندی هێرشده‌كاته سه‌ر زاهید به‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی شته‌كان نازانێ چونكه ئه‌گه‌ر بیزانیایه په‌لاماری ئه‌هلی عیشقی نه‌ده‌دا، چونكه دڵی ئه‌وانه به عیشقه‌وه گیرساوه‌ته‌وه و زیندوویه‌تی دڵی ئه‌وان به‌و عیشقهوهیه:
زاهید، خودا له‌ناوی به‌رێ، ناوی عاشقان
بۆچی ده‌با ئه‌وه‌نده، خودایا، به‌بێ ئه‌ده‌ب!
دڵ هه‌ر به داغی عیشقه ئه‌گه‌ر ئیمتیازی بێ
وه‌ك نوقته‌ی ئینتیخابه له‌سه‌ر شیعری مونته‌خه‌ب د م لا 47
زاهیدی رواڵهتپهرستی
مه‌حوی له یه‌كێك له جواترین به‌یته فارسییهكانیدا به زاهیدی رواڵهتپهرست ده‌ڵێت تۆ به هه‌ڵه تێنه‌گه‌ی كه به گۆڕینی ده‌ره‌وه‌ت و به رواڵه‌تكاری ده‌گه‌یت به دیاری حه‌قیقه‌ت، به‌ڵكو ده‌بێت ناوه‌وه‌ت بگۆڕێت و ئاوه‌دانی بكه‌یته‌وه به عیشق، نه‌ك به‌له‌به‌ركردنی خیرقه و عه‌بای زبر و دڕكاوی وه‌كو ژیژك:
زجامه خشنت بوی عشق نی زاهد چوخار پشت خودت در لباس خار مپیچ
د م لا 489
له جلوبه‌رگه زبرهكهت بۆی عیشق نایه‌ت ئه‌ی زاهید! ئیتر خۆت له جلی دڕكاوی هه‌ڵمه‌كێشه وه‌ك ژیژك.
وێنه‌ی پۆزه‌تیڤی زاهید
له سه‌ره‌تا باسمان له‌و زوهده راسته‌قینه‌یه كرد كه به پێوانه‌كانی شه‌رع و هه‌م به پێوانه عیرفانییهكه په‌سه‌نده و مهقامێكیشه له مه‌قامه‌كانی ته‌سه‌وف و ده‌بێت كه‌سی سالیك بیبڕێ بۆئه‌وه‌ی بگاته پله باڵاكانی ژیانی روحی و عیرفانیو باسیشمان له‌وه كرد زوهد گرنگیدان نییه به رواڵه‌ت و دیوی ده‌ره‌وه، به‌ڵكو گرنگیدانه به ناخ و دیوی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ و ده‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌وه‌سه نه‌خوازراوه‌كانه له دڵدا و به مانای وازهێنانێكی ته‌واو نییه له دونیا به‌ڵكو به مانای هێشتنه‌وه‌ی دونیایه له ده‌ستدا و دهركردنییهتی له دڵدا، چونكه شوێنی راسته‌قینه‌ی دونیا له ده‌ستدایه و له‌ناو شته مادییهكاندایه، به‌ڵام دڵ و رۆحی مرۆڤ خۆراكی جیاوازه و ده‌بێت به خۆراكی خۆی ئاسوودهبكرێت، بۆیه مه‌حویش له به‌نێگه‌تیڤ باسكردنی زاهیده رووكه‌شه‌كان و بهرژهوهندیخوازهكاندا مه‌به‌ستی ئه‌وانه‌ن به هه‌ڵه و سه‌ره‌وخوار له زوهد تێگه‌یشتوون، ئه‌گینا گه‌وره‌ترین زاهیدی راسته‌قینه پێغه‌مبه‌ره (د.خ) بۆیه مه‌حوی به پۆزه‌تیڤ باسی ئه‌و زوهده ده‌كات له قه‌سیده‌ی به‌حری نووردا كاتێك له ستایشی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) باسی زوهدهكهی ده‌كات كه ده‌یتوانی هه‌موو خۆشییه‌كانی دونیا به‌ده‌ستبهێنێ و پله‌وپایه‌شی گه‌یشتبووه عه‌رشی خودا، به‌ڵام بهكهمڕازیبووه عولوی هیمه‌تی نزمنهبووهتهوه بۆ دهغا و ده‌نكه زیزانهی دونیا:
له‌گه‌ڵ ئه‌م ئیحتیشامه زوهدی دنیایی ته‌ماشاكه
كه یه‌ك له‌ت نانی جۆ بۆ قوتی، یا خورما دووسێ دانه
فه‌له‌ك جاهێ سه‌ری خه‌رمانی تا عه‌رش، ئه‌ڵبه‌ته نابێ
تهنهززول كا عولووی هیممه‌تی بۆ ده‌نكه زیزانه د م لا 421
كاره‌كته‌ری زاهید لای حافیز
كاره‌كته‌ری زاهید له شیعری حافیزدا یه‌كێكه له‌و كاره‌كته‌ره ئایینیانه‌ی كه زۆر به ناشیرین و به نهفرهتكراوی باسكراوه، هه‌روه‌ك چۆن وێنه‌ی ناشیرینی پیشانده‌دات له‌سه‌ر (واعیز و شێخ و فه‌قیه و ئیمام شه‌هر و مفتی و سۆفی خوریپۆش) به‌هه‌مانشێوه زاهیدیش ده‌چێته ریزی ئه‌و كاره‌كته‌ره بێزراوانهوه، له تێڕوانینی حافیزه‌وه ئه‌مانه توێكڵی ده‌ستیان به توێكڵی ئایینه‌وه گرتووه و توێكڵپهرست و زاهیدپهرستن و واده‌زانن به پۆشینی خهرهقه و عه‌با و جبه و به‌ردانه‌وه‌ی ریش و مانه‌وه له خانه‌قاكاندا ده‌یانگه‌یه‌نێته دوا پلهوپایهبهرزهكان، به‌ڵام ئه‌مانه هێشتا پێیاننهخستووهته نێو جیهانی عیشقی راسته‌قینه‌وه، زاهید ئه‌گه‌ر خۆی به‌خواناس و تهقواپهرست نیشانده‌دات، به‌ڵام حافیز باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌وه رووی راسته‌قینه‌یان نییه، رووی راسته‌قینه‌یان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه به‌ناوی ته‌قوا و خواپه‌رستییه‌وه تووشی خۆلێگۆڕان و خۆبه‌گه‌وره‌زانین و ریاكاریبوون و خۆیان داناوه به ئه‌هلی به‌هه‌شت و هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر عاشقانی دڵ و به یاخی و دوورلهدین باسیاندهكهن، به‌هه‌مانشێوه حافیزیش زاهید به نامه‌حره‌م باسدهكات كه نابێت نهێنی و رازه‌كانی عیشقی له‌لا باسبكرێت، چونكه تێیناگات و به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ستده‌كات به په‌لاماردانیان و بهدهرچوولهدینیان داده‌نێت:
پیش زاهد از رندی دم مزن كه نتوان كفت
با گبیب نامحرم حال در نهانی
له‌به‌رده‌م زاهیددا باسی ره‌ندی مه‌كه كه تۆ ناتوانێ حاڵی ده‌ردی نهێنی خۆت بخهیتهبهردهم پزیشكی محره‌م.
حافیز جیلوه‌ی پاكی خوایی له كۆڕ و مه‌جلیسی زاهید و سۆفی و دانیشتوانی مزگه‌وت و خانه‌قاكاندا نابینێت كه پڕن له ریا و رواڵه‌تی دونیاپه‌رستی، بۆیه له شیعرێكدا ئه‌و نووری خودا له كۆڕی رهنداندا ده‌بینێت كه به (خرابات) ناویده‌بات، واته ئه‌و جیلوه‌ی خوایه لای خه‌ڵكه پاك و دیوانه و ده‌روێشه‌كان ده‌بینێ كه دوور له هه‌موو رواڵه‌تێكی دینی و خیرقه و عه‌بای به‌ناو خواپه‌رستیان له‌به‌رنه‌كردووه و هیچ ره‌مزێكی دینیان دانه‌ناوه بۆئه‌وه‌ی بناسرێنه‌وه كه خواپه‌رستن بۆیه ده‌ڵێت:
در خرابات مغان نور خدا می بینم
این عجب بین كه چه نوری زكجا می بینم
د ح لا 735
له مه‌یخانه و دێری موغاندا نوور و روشنایی خوا ده‌بینم ئه‌م شته سه‌یره ببینه كه رۆشنایی نوورێكی وا گه‌وره له شوێنێكی وادا ده‌بینم.
زوهدفرۆشان
حافیز بێزاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له وه‌رزی هه‌ندێ له عیباده‌ته وه‌رزییه‌كاندا خۆیان ده‌رخستووه و ده‌میان هه‌ڵكردووه و قسه‌یان له‌سه‌ر عیبادهتكردووه و خۆیان به‌سه‌ر قافله‌ی رێگای خواپه‌رستی داناوه و ویستویانه خه‌ڵك موعجه‌بی خواپه‌رستی و زوهدهكهی ئه‌وان بێت و ببن به پێشه‌وا و ره‌مزی ئایینی، بۆیه حافیز له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زاهیدانه‌دا كه له مانگی ره‌مه‌زاندا زوهد و عیباده‌تیان به خه‌ڵك فرۆشتووه و ئه‌و مانگه‌یان داناوه به هه‌ل بۆ نمایشكردنی عیباده‌ته‌كانیان و خواپه‌رستییه‌كی رواڵهتیانهدا وه‌ستاوه‌ته‌وه و زاهیدهكانی بهڕهزاگران ناوبردووه و له‌به‌رامبه‌ردا رهندهكانی به كه‌سانێك ناوده‌بات كه له هه‌مووكاتێكدا له گه‌رموگوڕی عیشقدا ده‌ژین:
نوبه زهد فروشان گرانجان بگژشت
وقت رندی و گرب كردن رندان پیداست د ح لا 20
نۆره‌ی زوهدفرۆشانی ئیسكگران تێپه‌ڕی و كاتی ره‌ندی و وشایی ره‌ندان له‌جێی خۆیه‌تی و ماوه‌ته‌وه، بۆیه حافیز رێگای بادهنۆشانی عیشقی به‌لاوه په‌سه‌ندبووه، چونكه دووره له ریا و خودپه‌رستی و زوهدفروش.
بادهنوشی كه در او روی و ریائی نبود
بهتر از زوهدفروش كه در او روی و ریاست د ح لا 20
مه‌ینۆشێك كه ریاكار و ساخته‌كار نه‌بێت چاكتره، له زوهدفرۆشێك كه خه‌ریكی ریاكاری و رووكارییه.
ته‌ریقه‌تی عیشق و ره‌خنه‌ی كاره‌كته‌ری ئایینی
حافیز نه‌رمتر له مه‌حوی قسه‌له‌گه‌ڵ كاره‌كته‌ره ئایینییه‌كاندا ده‌كات و به گفتوگۆیه‌كی هێمنانه له‌گه‌ڵ زاهیداندا ده‌دوێ، ئه‌گه‌رچی مه‌حوی له سه‌ره‌تاوه به شێوازێكی هێمن گفتوگۆی له‌گه‌ڵ زاهیددا ده‌كرد، به‌ڵام كه زانی ئه‌وان زۆر توند په‌لاماری ئه‌هلی دڵ ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌ویش زۆر به توندی و به كۆمه‌ڵێ لێچواندنی ناشیرین و به‌دوعاكردن به‌له‌ناوبردنیان و بهوهسفكردنیان به سه‌گ ناویبردن، به‌ڵام حافیز قسه له‌گه‌ڵ زاهیددا ده‌كات و پێیانده‌ڵێ نابێ ئێوه ره‌خنه له ئێمه بگرن كه ئێمه ناتوانین واز له شه‌ربه‌تی عیشق و پێكی مه‌ی بهێنین، چونكه عوزرمان هه‌یه و ده‌بێ ئێوه‌ش به مهعزورمان بزانن، چونكه هه‌ریه‌كه له ئێمه ده‌بێ ئیلتزام به زهدی خۆیه‌وه بكات و ئێمه‌ش ئیلتزام به مه‌زهه‌بی عیشقه‌وه ده‌كه‌ین:
من نخواهم كرد ترك لعل یار و جام ومی
زاهدان معدور داریدم كه اینم مژهب است
دیوان حافڤ باشرح كامل لا 86
من ده‌ست له لێوی یار و پێكی مه‌ی هه‌ڵناگرم، زاهیدان به مهعزورم بزانن كه من ئه‌مه دین و رێڕهومه.
حافیز پێیوایه عیشقی ئیلاهی ره‌حمه‌ت و فه‌یزێكی خواییه درا به هه‌ركه‌سێك ئه‌وه خێرێكی گه‌وره‌ی پێدراوه و گه‌یشتن به عیشق به كه‌سب و هه‌وڵ و ماندووبوون و خه‌ڵوه‌تكێشان نییه، ئه‌و فهیزهیه رژا به‌سه‌ر هه‌ركه‌سێكدا له خواوه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر زاهید له قۆناغێكدا مابێته‌وه و نه‌گه‌یشتبێ به عیشقی ئیلاهی و ئه‌و فه‌یزه‌ی نه‌ڕژابێ به‌سه‌ریدا عوزری هه‌یه، چونكه له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا نییه، بۆیه حه‌قیه‌تی له ره‌ندی سهردهرناكا و له حه‌قیقه‌تی ره‌ندی تێنه‌گا:
زاهد ار راه به رندی نبرد معژوراست
عشق كاریست كه موقوف هدایت باشد د ح لا 158
گه‌ر زاهید ئاگای له جیهانی ره‌ندی نییه یان گه‌ر زاهید رێگای نه‌برده‌سه‌ر ره‌ندی گوناهی نییه و عوزری هه‌یه، عیشق كارێكه په‌یوه‌سته به هیدایه‌ته‌وه.
له شوێنێكی‌تردا حافیز جیاوازی ده‌كات له‌نێوان شه‌ریعه‌ت و ته‌ریقه‌تدا و پێیوایه جیاوازی هه‌یه له‌نێوان قسه‌ی ئه‌هلی شه‌رع و قسه‌ی ئه‌هلی ته‌ریقه‌ت و عیرفان، بۆیه به ئه‌هلی شه‌رع كه زاهیدهكانیش ده‌گرێته‌وه ده‌ڵێ تۆ تێناگه‌ی چونكه رێبازی تۆ و شێوازی لێكدانه‌وه‌ی تۆ بۆ قسه‌ی ئه‌هلی دڵ له روانگه‌یه‌كی زاهیر بینانهوهیه، له‌كاتێكدا قسه‌ی ئه‌هلی دڵ مانایه‌كی جیاوازی هه‌یه له مانا زاهیرییهكهی، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێباز و رێچكهتان جیاوازه، قسه‌كانمان به هه‌ڵه ده‌زانن، ئه‌گینا هه‌ڵه نییه، به‌ڵكو هه‌ڵه له‌وه‌دایه تۆ به پێوه‌ری خۆت قسه‌كانی ئه‌هلی دڵ لێكده‌ده‌یته‌وه له‌كاتێكدا ده‌بێت به پێوه‌ری خۆمان قسه‌كانمان لێكبدرێته‌وه:
چو بشنوی سخن اهل دل مگو كه خگاست
سخن شناس نهای جان من خگا این‌جا است د ح لا22
كاتێ گوێت له قسه‌ی ئه‌هلی دڵ ده‌بێت مه‌ڵێ هه‌ڵه‌یه، گیانی من هه‌ڵه‌كه لێره‌دایه كه تۆ قسهناس نیت.
له بهشێكیتردا حافیز وه‌ك بڵێی به زاهید ده‌ڵێ كه ئه‌ویش زه‌مانێك زاهیدێكی رواڵتپۆش بووه و خرقه و عه‌بای زوهدی له‌به‌ردابووه، به‌ڵام دواتر له رێگای عه‌شقدا لهناویداوه، هه‌روه‌ك خۆی ده‌ڵێ هه‌رچیم هه‌بوو له رێگای مه‌یخانه‌ی عیشقدا دامنا، ته‌نانه‌ت خیرقه و عه‌بای زوهد و ته‌قواش، واته له‌و سه‌رمایه ره‌مزییه‌ی كه هه‌مبوو هیچم بۆ نه‌مایه‌وه كه بۆ مه‌به‌ستی خۆمهستكردن و له رێگای به‌ده‌ستهێنانی شه‌رابی عیشقدا خیرقه‌ی زوهدیشم له‌ده‌ستدا و دام به شه‌راب و پاشان له‌دوای مه‌ستبوونم عه‌قڵیشم له‌ده‌ستدا، چونكه مرۆڤ كه مه‌ستبوو عه‌قڵیشی نامێنێ، دیاره ئه‌وه‌ش به رۆشتنه ناو عیرفان و گه‌یشتن به پله‌ی مه‌ستی (سكر)، به بڕینی هه‌موو مه‌قامه‌كانی ته‌سه‌وفه و هه‌ركه‌سێك بگاته حاڵه‌تی مهستێتی ئیتر ماڵی دونیای له‌لاده‌بێت به نامۆ و عه‌قڵیش له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌سته‌وسانه، ئه‌ڵبه‌ته له دونیای عیرفاندا عه‌قڵ به باشی باسنه‌كراوه و ئه‌هلی عیرفان پێیانوایه ئه‌و حاڵه‌تانه به عه‌قڵ دهركناكرێت و ده‌بێ عه‌قڵ بخرێته‌لاوه بۆئه‌وه‌ی بگه‌یته پله باڵاكانی عیرفان و بهعهقڵكاری مرۆڤ له‌ناوده‌چێت و ناگاته ئاستێكی رۆحیی كه ئارامی و ئاسایشی پێببه‌خشێ:
خرقه زهد مرا ێب خرابات ببرد
خانه عقل مرا ێتش میخانه بسوخت د ح لا17
ئاوی خه‌رابات خه‌رقه‌ی زوهدی برد و ئاگری مه‌یخانه‌ش ماڵی عه‌قڵی منی سووتاند.
ئه‌ڵبه‌ته عاشقانی رێگای حه‌قیقه‌ت و عیرفان به‌ندایه‌تییان به مه‌رج و ئامانجی روشتنه به‌هه‌شت نییه، واته عیرفانی عاریفه‌كان عیرفانێكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه نییه، به‌ڵكو خواپه‌رستی عاشقانه‌ی ئه‌وان هه‌روه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌به‌رئه‌وه‌یه په‌رستراو شایسته‌ی په‌رستنه، ئه‌ڵبه‌ته
رابیعه‌ی عه‌ده‌وی ناوبانگترین كه‌سه كه ئه‌و رێگایه‌ی گرتووه و له یه‌كێك له شیعره‌كانیدا ده‌ڵێ:
احبك حبین حب الهوی وحب لانك اهل لژاكا
فاما الژی هو حب الهوی فشغلی بژكرك عمن سواك
واما الژی انت اهل له فكشفك لی الحب حتی اراكا
فلا الحمد فی ژا ولاژاك لی ولكن لك الحمد فی ژ وژاكا(14)
دووجار خۆشمده‌وێیت، جارێك خۆشه‌ویستی ئاره‌زووانه جارێكیش كه تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌یت.. ئه‌و خۆشه‌ویستییه ئارهزووانهیه سهرقاڵبوونمه به باسوخواسی تۆ دوور له هی كه‌سانیتر.. به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی تۆ شایسته‌ی ئه‌ویت ئه‌وه‌یه كه په‌رده‌ت له‌سه‌ر خۆت لاداوه تا بتبینم.. من نه بۆئهوهیان و نه بۆئه‌مه‌یان شایانی سوپاسنیم.. به‌ڵكو سوپاسگوزاری بۆئه‌مه‌یان و بۆئهوهشیان هه‌ربۆتۆیه.
كه‌واته به‌ندایه‌تی عاریفان جیاوازه له به‌ندایه‌تی زاهیدانێك كه له قۆناغی زوهدا گیریانخواردووه و نه‌یانتوانیوه ئه‌و قۆناغه ببڕن و بپه‌ڕینه‌وه به‌ره‌و جیهانی عیشق و عیرفان ، هه‌ربۆیه حافیز به‌و زاهیدانه ده‌ڵێ:
تو بندگی چوگدایان بشرگ مزد مكن
كه دوست خود روش بنده پروری داند د ح لا 177
تۆ به‌ندایه‌تی وه‌ك هه‌ژاران به مه‌رجی كرێ مه‌كه، چونكه یارخۆی بهندهپهروهری ده‌زانێت.
به‌ندایه‌تی عاشقان بهندایهتییهكه كه به‌نده داده‌بڕێ له غه‌یری خوا و ئاگری عشق هه‌موو شتێكیتری له بیریدهباتهوه و ته‌نها یه‌ك رۆگه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش رووكردنه روشنایی جه‌مالی خودایه هه‌وره‌ك حافیز ده‌ڵێ:
در ازل پرتو حسنت زتجلی دم زد
عشق پیداشد وێتش به همه عالم زد د ح لا 152
له ئه‌زه‌له‌وه رووناكی جوانیت كه جلیوهیكرد و ده‌ركه‌وت، عه‌شق په‌یدابوو ئاگری به‌ردایه هه‌موو جیهان.
لێره‌دا بۆمانده‌ركه‌وت كه شێوازی ئاخاوتنی حافیز له‌گه‌ڵ زاهیداندا جیاوازه له شێوازی ئاخاوتنی مه‌حوی، حافیز به زمانێكی نه‌رم و به‌رزتر ده‌دوێ و ناكه‌وێته نێو ئه‌و شێوازه شۆڕشگێڕییه‌ی كه مه‌حوی به‌كاریهێناوه دژ به زاهیدهكانی سه‌رده‌می خۆی، پێده‌چێ جیاوازیش هه‌بێت له‌نێوان زاهیده‌كان ئه‌و زه‌مان و مه‌كانه‌ی مه‌حوی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌می حافیزدا و ئه‌و ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌ند و گه‌وره‌یه‌ی ئێران زه‌مینیش رۆڵی هه‌بووه له دروستكردنی شێوازی ده‌ربڕینه‌كانی حافیز له مه‌حوی.
زاهید و پیری مه‌یخانه
حافیز وه‌كو مه‌حوی بانگی زاهید ناكات تۆبهبكات و واز له‌و زوهده وشكه و ریاكارانه بهێنێ و پێیده‌ڵێ: وه‌ره مه‌یخانه‌ی عیشق و ههوڵیشنادات پیری مه‌یخانه رازیبكات بۆئه‌وه‌ی زاهیدیش وه‌ربگرێت له مه‌یخانه‌كه‌ی و پێكی عه‌شقی بۆ تێكا، به‌ڵكو حافیز بێزاری خۆی له‌وجۆره زوهده وشكه ده‌رده‌بڕێ و به‌ندایه‌تی خۆی چه‌ندباره ده‌كاته‌وه بۆ پیری خه‌رابات، چونكه لوتف و مه‌رحه‌مه‌تی به‌رده‌وامه و میحرابی تیادانییه و هه‌میشه نوور و رۆشنایی له‌و بادهیهوه وه‌رده‌گرێ كه پیری مه‌یخانه پێشكه‌شیده‌كات و له‌به‌رامبه‌ردا حافیز ره‌فزی ئه‌وه ده‌كات ببێت به موریدی شێخ و زاهید، چونكه ئه‌وانه ئه‌گه‌ر مهرحهمهتێكیان هه‌بێت ساتێك هه‌یه یان نییه، واته لوتف و مه‌رحه‌مه‌تیان وا له حوكمی نه‌بووندا:
بنده پیر خراباتم كه لگفش دایم است
ورنه لگف شیخ وزاهد گاه هست و گاه نیست د ح لا 71
به‌نده‌ی پیری مه‌یخانه‌م كه لوتفی به‌رده‌وام و نه‌بڕاوه‌یه، ئه‌گه‌رنا لوتفی شێخ و زاهید جارێك هه‌یه و جارێك نییه.
حافیز له زۆر شوێندا ئه‌وه چه‌ندباره ده‌كاته‌وه كه موریدی پیری موغانه، چونكه ئه‌وه‌ی شێخ و زاهید بهڵێنیانپێدابوو كه به‌خشینی نوور و رووناكییه به دڵی حافیز ئه‌وان بهجێیاننههێنا و پیری موغان بهجێیهێنا، بۆیه وازی له شێخ و زاهید هێناوه و بووه به به‌نده‌ی پیری موغان، چونكه پیری موغان مه‌رامه‌كه‌ی به‌جێهێناوه، بۆیه له بهیتێكیتردا به شێخ ده‌ڵێ: ئه‌ی شێخ مهرهنجه واز له تۆ بهێنم و ببم به موریدی پیری موغان و ئه‌و بكه‌م به شێخی خۆم، چونكه ئه‌و وه‌عده‌ی تۆ دات و ئه‌و مه‌رامه‌ی من ویستم تۆ بهجێتنههێنا و پیری موغان بهجێیهێنا:
مرید پیر مغانم زمن مرنج ای شیخ
چرا كه وعده تو كردی داد بجا اورد د ح لا 145
موریدی پیری موغانم ئه‌ی شێخ لێممهرهنجێ، چونكه تۆ به‌ڵێنتدا و ئه‌و بهجێیهێنا.
حافیز به ئومێدی ئه‌وه‌ی مه‌رامه‌كه‌ی شێخ و زاهید بیهێنێته‌دی، چووه‌ته خانه‌قای زاهیدان و خیرقه و عه‌بای زوهدی له‌به‌ركردووه و بووه به موریدی ئه‌وان و ئه‌و سلوكهی گرتووه‌ته‌به‌ر كه ئه‌وان بۆیان دیاریكردووه، به‌ڵام ئه‌و رێگایه نهیگهیاند به‌و مه‌رامه‌ی كه ئه‌و ویستی، بۆیه وازیهێنا له رێگا و رێچكه‌ی زاهید و شێخ و بوو به موریدی پیری موغان و بڕیارده‌دات كه خه‌رقه و جبه‌كه‌ی بسووتێنێ، چونكه ئه‌م رواڵه‌ت و ره‌مزه زاهیریانه نهیگهیانه مه‌رامی خۆی و تێگه‌یشت ئه‌م ره‌مزانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه و چاوبهسكردنی خه‌ڵكه و فڕوفێڵێكه به‌ناو زاهیده‌كان به‌كاریده‌هێنن و له‌مپه‌رێكه له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به جیهانی عیشق و ئه‌م رهمزانهش لای پیری موغان بهپێكێك له‌مه‌ی عیشق وه‌رناگیرێ و رێگای ره‌ندی هیچ رهمزو عهلامهتێكی نییه،لێره‌دا جورێك له رهفزكردن و یاخیبوون له حافیزدا به دیدهكرێت كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌رامی خراپ به‌كارهێنانی دیندا:
من این دلق مرقع رابخواهم سوختن روزی
كه پیری می فروشانش به جامی برنمیگیرد د ح لا 149
رۆژی من ئه‌م عهبارهنگاوڕهنگه(مه‌به‌ستی به چه‌نده‌ها پارچهڕهنگاوڕهنگ پینهكراوه) ده‌سووتێنم كه پیری مه‌یفرۆشان به پێكێك نایه‌وێت.
حافیز زاهید به زمانلووس و فریوده‌ر داده‌نێ و پێیوایه زاهید به زمانلووسی و ئیدعای كه‌شف و كه‌رامه‌ت ده‌كات، جا بۆ ئه‌وه‌ی حافیزیش نه‌چێته ریزی ئه‌وانه‌وه زوو خه‌رقه و جبهكهت داده‌كه‌نێ و دهیخاتهلاوه. بۆئه‌وه‌ی گیان به سه‌لامه‌تی ده‌ركات:
حافڤ این خرقه بینداز مگر جان ببری
كاتش از خرمن سالوس و كرامت برخاست د ح لا 21
حافیز ئه‌م عه‌بایه لهبهرداكهنه و بیخهلاوه، به‌ڵكو گیان به سه‌لامه‌تی ده‌ركه‌یت، چونكه ئاگر به‌ربووه‌ته خه‌رمانی فریوكاری و كه‌رامه‌ته‌وه.
پاشان حافیز ئه‌و زوهد و خهرقهپۆشانه به ریا ده‌زانی و ریاش هاوبهشیدانانه بۆ مه‌عشوق كه له فهرمووودهدا به (شیرك خفی – هاوبه‌ش شاراوه) ناویبراوه، بۆیه حافیز له خانقا و موریدی شێخه‌وه دێته‌ده‌ره‌وه به‌ره‌و مه‌یخانه‌ی عیشقی حقیقی ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی خۆی ده‌زانێ كه ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه له‌ناو خانه‌قاكه‌دا هێشتا له غه‌فڵه‌تدا ده‌ژین و ئه‌گه‌ری به‌ئاگابێنه‌وه، ئه‌وا وه‌كو حافیز به‌ره‌و مه‌یخانه دهكهونهرێ.
حافیز له بهیتێكیتردا ده‌ڵێ:
ز خانقاه به میخانه می رودحافڤ
مگر ز مستی زهد ریا به‌وش امد د ح لا 175
حافیز له خانه‌قاوه بۆ مه‌یخانه ده‌روات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له مه‌ستی ریا به‌ئاگاهاته‌وه.
حافیز له بهیتێكیتردا ده‌ڵێ:
زهد گران كهشاهد و ساقی نمیخرند
در حلقه چمن بهنسیم بهار بخش د ح لا 275
زوهدی گران كه یار و ساقی نایكڕن له ئه‌ڵقه‌ی گوڵزار و باخدا بده به نه‌سیمی به‌هار.
حافیز لای پیری مه‌یخانه دڵی ئاوی خواردوه‌ته‌وه و به‌رگه‌ی عیشقی خوایی گرتووه، بۆیه به زاهید و خهڵوهتنیشنانیتری خانه‌قا ده‌ڵێ: وه‌رنه‌ده‌رێ له خهڵوهتگاكان و بڕۆن به‌ره‌و دێری موغان له‌وێ ئاوێك ده‌ده‌ن كه دڵ به‌هێزده‌كات و دهتانگهیهننه یه‌قینی عیشق:
ای گدای خانقه برجه كه در دیرمغان
می دهند ێ‌بی دلها را تو انگر می كنند د ح لا 199
ئه‌ی گه‌دای خانه‌قا هه‌سته كه له دێری موغاندا ئاوێك پێشكه‌شده‌كه‌ن كه دڵه‌كان به‌هێزده‌كات.
هه‌ر له‌و دیری موغانه و له‌لای پیری موغان گرفت و پرسه ئاڵۆزه‌كانی حافیز كراوه‌ته‌وه و رزگاریبووه له گرێی گومان و تاریكی ئیدراكی حه‌قیقه‌ت، بۆیه ده‌ڵێ:
مشكل خویش بر پیر مغان بردم دوش
كو به تأیید نڤرحل معما می‌كرد د ح لا 142
دوێنێشه‌و گرفتی خۆم برده لای پیری موغان، هه‌ر به هێزی بینین (بصیره)ی پشته‌وه‌ی شته ئاڵۆزه‌كان و نادیاره‌كانی پشتی په‌رده گرێی گرفته‌كانی كرده‌وه.
حافیز كه باسی ئه‌و ئاوه ده‌كات كه له مه‌یخانه‌ی عیشق ده‌یبه‌خشنه‌وه و دڵه‌كان به‌هێزده‌كات یان به توانای هیزی به‌سیره چاره‌سه‌ركردنی موعه‌ممای ده‌كات، مه‌به‌ستی رزگاربوونه له و وه‌سواسی و دوودڵییه‌ی كه زۆر پیر و زاهیده‌كان تێیكه‌وتوون و له جیهانی مهعنهویتدا به جیلوه‌ی نووری حه‌قیقه‌ت ده‌ڕوێته‌وه كه له بهیتێكیتردا باسمانكرد چوون حافیز له كاتی مه‌ستیدا له مه‌یخانه نووری خودای بینی و به‌سه‌رسوڕمانه‌وه باسیده‌كات، هه‌روه‌ها رزگاربوونه له دونیای پڕئیشكال و بێكوتایی جهدهلیاتی عه‌قڵ.
زاهید و باری مه‌حه‌ببه‌ت
حافیز له زۆر شوێندا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م رێگای عیشق و مهحهببهتهی ئه‌وان هه‌ڵیانگرتووه هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه كراوه به قه‌ده‌ریان، عیشق له‌گه‌ڵ رۆحی ئێمه‌دا شێلراوه و ئه‌م به‌شه‌ی كه به‌ئێمه دراوه له عیشق له رۆژی (الست – ئه‌له‌ست)ه‌وه قبوڵمانكردووه و شانمانداوهته ژێری كه ئه‌مه‌ش ئاماژه به ئایه‌تی (واژا اخژ ربك من بنی ێدام من ڤهورهم و ژریتهم واشهدهم علی انفسهم الست بربكم قالوا بلی شهدنا) (15)
واته : په‌روه‌رده‌گارت پشتاوپشتی نه‌وه‌ی ئاده‌می كۆكرده‌وه (له جیهانی په‌نهان و شاراوه‌دا په‌یمانی لێوه‌رگرتن)و كردنی به شایه‌ت به‌سه‌رخۆیانه‌وه و (پێیفهرمووون) ئایا من په‌روه‌ردگاری ئێوهنیم؟! هه‌موو وتیان: نابێت تۆ خوای ئێمه نه‌بیت، به‌ڵێ شایهتیمانداوه (كه تۆ په‌روه‌ردگارمانیت) ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو له رۆژی قیامه‌تدا بڵێی: به راستی ئێمه له‌مه بێئاگابووین؟!
بوونی جۆره گرێبه‌ستێكی بناغه‌یی، كه به‌لای سۆفییانه‌وه ئه‌زه‌لییه، له‌نێوان عاشق و مه‌عشوقدا، به‌ڵكو له‌نێوان خالیق و مه‌خلوقدا كه پێش هه‌مووشتێك ده‌كرێ ناوی پابه‌ندیی ئه‌زه‌لی مرۆڤی لێبنرێ(16)، به‌ڵام لێره‌دا حافیز ده‌ڵێ ئه‌ی زاهید تۆ نازانی ئه‌م گرێبه‌سته ئه‌زه‌لییه هه‌یه له‌نێوان ئێمه‌ی عاشق و په‌روه‌ردگاری مه‌عشوقدا بۆیه رهخنهدهگری:
برو ای زاهد و بر دردكشان خرده مگیر
كه ندادند جز این تحفه بما روز الست د ح لا 26
بڕۆ ئه‌ی زاهید ره‌خنه له باده‌نۆشان مه‌گره، چونكه له یه‌كه‌م رۆژی خه‌لقه‌وه جگه‌له‌م توحفه و دانسقه‌یه هیچیان به ئێمه نه‌داوه.. له یتێكیتردا حافیز ده‌ڵێ:
ملامتم بهخرابی مكن كهمرشد عشق
حوالتم به خرابات كرد روز نخست
شرح عرفانی غزلهای حافڤ / ج 1 لا186
سه‌رزه‌نشتی ئه‌وه م مه‌كه سه‌رخۆشم ، چونكه رابه‌ری عیشق له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه منی حه‌واڵه‌ی مهیخانهكرد.
چونكه عه‌شق ئاگرێك بووه له مه‌عشوقه‌وه به‌ربووه گیانی عاشقان، كه ئه‌مه‌ش له ده‌ركه‌وتن و ته‌جه‌للی حوسن و جوانی مهعشوقهوهیه و ئه‌و بریقه‌ی حوسنه بهرعاشقان كه‌وته‌وه.
در ازل پرتو حسنت زجلی دم زد
عشق پیداشد و ێتش به همه عالم زد د ح لا 152
هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه رۆشنایی جوانیت كه جیلوهیكرد و ده‌ركه‌وت، عه‌شق په‌یدابوو ئاگریبهردایه هه‌موو جیهان.
زاهید هه‌روه‌ك پێشتریش باسمانكرد كه‌سایه‌تییه‌كی نێگه‌تیڤه لای حافیز و كه‌سێكه زۆر به خۆیدا ده‌نازێ و مه‌غروره وبه خواپه‌رستی و زوهده وشكهكهیدا ده‌نازێ، واخۆی پیشانده‌دات كه پێویستی و نیازی نییه و خاوه‌ن تێشووی پاشه‌رۆژی خۆیه‌تی و خۆی له جومله‌ی ئه‌و كه‌سانه داده‌نێت كه ئه‌مانه‌تی په‌روه‌ردگاریان هه‌ڵگرتووه و توانیویه‌تی باری ته‌كلیفێك هه‌ڵگرێت كه ئاسمان و كێوه‌كان و زه‌وی نه‌یانتوانیوه هه‌ڵیبگرن، بۆیه حافیزیش ده‌ڵێ: به هۆی ئه‌و غرور و بهخۆدانازینه زاهید نه‌یتوانی رێگای رزگاربوون بگرێته‌به‌ر، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه رهندهكانه كه رێگای رزگاری و سه‌لامه‌تیان گرته‌به‌ر به‌ره‌و به‌هه‌شت كه دیاره مه‌به‌ستی له ره‌ند ئه‌و كه‌سانه‌یه كه دابڕاون له دونیا و كۆمه‌ڵگا و یه‌كلابوونه‌ته‌وه بۆ خودا و هه‌میشه زیاتر پاڕانه‌وه‌یان زۆره و خۆشیان بهكهمدهزانن:
زاهد غرور داشت سلامت نبرد راه
رند از ره نیاز بدار السلام رفت د ح لا 84
زاهید مهغروربوو به سه‌لامه‌تی رێگه‌ی ده‌رنه‌كرد، به‌ڵام ره‌ند له رێگه‌ی خۆ به‌كه‌مزانی و نیازدا چووه به‌هه‌شت.
بۆیه حافیز پێیوایه كه ئه‌وباری ئه‌مانه‌ته ره‌ندان هه‌ڵیانگرتووه و خۆیشی ده‌خاته ریزی رهندانهوه له ئه‌زه‌له‌وه ئه‌و فه‌یزه‌ی پێبه‌خشراوه كه خوا بێنیازیكردووه كه خواپه‌رستییه‌كی ریاكارانهیه كه زاهیده‌كان ده‌یكه‌ن:
حافڤ مكن ملامت رندان كه درازل
مارا خدا ز زهد ریا بی نیازكرد د ح لا 133
حافیز سه‌رزه‌نشتی ره‌ندان مه‌كه، چونكه له ئه‌زه‌له‌وه خوا ئێمه‌ی له زوهدی ریا بێنیازكردووه.
حافیز له به‌یتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه باری ئه‌مانه‌ت و مه‌حه‌ببه‌ت ئاسمان نه‌یتوانی هه‌ڵیگرێ بۆیه ئه‌و ئه‌مانه‌ته ته‌نها دێوانه و رهندهكان ده‌توانن هه‌ڵیگرن، ئه‌ڵبه‌ته دێوانه و رهندهكانیش نه‌فی خۆیان ده‌كه‌ن و بێجگه‌له عیشقی ئیلاهی و حه‌قیقه‌ت هیچ شتێكی‌تر ناناسن به‌پێچه‌وانه‌ی زاهیده رواڵهتپهرستهكانهوه، ئه‌ڵبه‌ته حافیز خۆیشی دهخاتهڕیزی دێوانه و رهندهكانهوه:
ێسمان بار أمانت نتوانست كشید
قرعهی كار به نام من دیوانه زدند د ح لا 184
ئاسمان نه‌یتوانی باری ئه‌مانه‌ت راكێشێ بۆیه ناوی منی دێوانه‌یان له تیروپشكدا راكێشا.
په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر رووی راسته‌قینه‌ی كاره‌كته‌ری زاهید
حافیز كاره‌كته‌ری زاهید به كه‌سێك ناساندووه كه هه‌میشه تێڕوانینێكی روكه‌شیانه‌ی هه‌یه، به‌و مانایه ته‌نها توێكڵی دینی وه‌رگرتووه و نهرۆیشتووهته ناو قوڵاییه‌كانی ئایین و ئامانجه به‌رز و گه‌وره‌كانی هاتنی دینه‌كان نازانێ و له حه‌قیقه‌تی دینداری نه‌گه‌یشتووه، بۆیه ئه‌م ده‌ستگرتنه به توێكڵه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤیشی هه‌بووه له‌سه‌ر ئاكار و سلوك و رواڵه‌تی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی زاهید، به‌گشتی زاهید لای حافیز ئه‌م سیفه‌تانه‌ی تیادایه:
1. غورور و خۆبه‌گه‌وره‌زانین.
2. خۆ بهخوداپهرست ده‌رخه‌ر و هه‌میشه له شوێنی خواپهرستیدایه.
3. ریاكار و سستئیمان.
4. حه‌زی له پله‌وپایه‌ی دونیایه.
5. بێوه‌فا و بێپهیمانه.
6. ئه‌هلی عیشق و حه‌قیقه‌ت نییه.(17)
حافیز به‌راوردێك له‌نێوان ئاكاری زاهید و رهنداندا به شێوه‌یه‌ك ده‌كات كه سیفاتی زاهید نیگه‌تیڤه و مایه‌ی بێزارییه و دوركه‌وتنه‌وه‌یه له عیشق و سیفاتی رهندیش پۆزه‌تیڤه و مایه‌ی نزیكییه له مه‌عشوق، زاهید عوجب گرتوویه‌تی و بهخۆیدادهنازێ و مه‌غروره له‌به‌رئه‌وه‌ی نوێژده‌كات، ئه‌ڵبه‌ته نازانێ عوجب یه‌كێكه له‌و سیفه‌تانه‌ی كه خه‌رمانی عیبادهت و نوێژه‌كه‌ی ئاگرتێبهردهدات و ده‌یسووتێنێ و عوجیش هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی مرۆڤ له خوا و یه‌كێك بوو له‌و سیفه‌تانه‌ی كه ئیبلیسی له فه‌یز و ره‌حمه‌تی خوایی دوورخسته‌وه، هه‌ر ئه‌م عوجبهش بوو وایكرد كۆمه‌ڵێ له سۆفییه‌كان كه هه‌ڵسن به ئه‌نجامدانی كرداری خراپ و نه‌شیاو بۆئه‌وه‌ی توشی عوجب و ریا نه‌بن كه دواتر به (مهلامهتییه) ناسران به‌ڵام سیفه‌تی (نیاز) داواكاری و كرووزانه‌وه و به‌رده‌وام داوای ره‌حمه‌ت و فه‌یزی خوایی ده‌بێته مایه‌ی رژاندنی فه‌یزی خوایی به‌سه‌ر به‌نده‌كانیدا كه جیلوهكردنی مه‌عشوقه له حاڵه‌تی مه‌ستیدا كه حاڵه‌تێكه مه‌عشوق تیایدا رووناكدهبێتهوه له‌به‌رده‌م كه‌سی عاشق‌دا:
زاهد و عجب و نماز ومن و مستی ونیاز
تا ترا خود ز میان با كه عنایت باشد د ح لا 158
زاهید به‌خۆدانازین (له‌خۆڕازیبوون)و نوێژ و من و مه‌ستی و دوعا و داواكاری تابزانین خۆت له‌م نێوانه عینایه‌ت و پشتگیری بۆ كاممان بێ.
مه‌ستی له زماندا به مانای بێئاگایی و بێهۆشی دێت، به‌ڵام له زاراوه‌ی عیرفانیدا به مانای حیره‌ت و سهرسووڕمانێك له بینینی جوانی مه‌عشوقه‌وه دروستده‌بێت، به مانایه‌كیتر مه‌ستی قووڵبوونه‌وه و نووقمبوونی عاشقه له عیشقی خۆشه‌ویستیدا15 كه‌واته زاهد ئیلتزام به نوێژێكی ریاكارانهوه ده‌كات و منیش نووقمبووم له خۆشه‌ویستی خودادا بابزانین عینایه‌ت و پشتگیری بۆ كاممانه یان له بهیتێكیتردا حافیز ده‌ڵێ:
زاهد شراب كوپر و حافڤ پیاله خواست
تادر میانه خواستهكرد گار چیست د ح لا 65
زاهید شه‌رابی كه‌وسه‌ر و حافیز پیاڵه‌ی خواست، تاببینین و له‌م نێوه‌نده‌دا ویستی كردگار چییه؟
زاهید شه‌رابی خۆی خسته ئه‌و دونیا و ئومێدی به شه‌رابی كهوسهره، به‌ڵام حافیز هه‌ر له دونیا پیاڵه‌ی شه‌رابی عیشقی هه‌ڵگرت و ده‌یه‌وێت هه‌ر له دونیا مه‌ستی عیشقی ئیلاهی هه‌بێت و خوداویست بێت و به‌رژه‌وه‌ندیخواز نه‌بێت وه‌ك زاهید، پاشان حافیز ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌و به ئومێدی ته‌لار و باڵه‌خانه‌كانی به‌هه‌شت و حۆرییه‌كان خواپهرستیدهكات ئه‌وا ئێمه مه‌یخانه‌ی عیشق ته‌لار و باڵهخانهكانمانه و یاری راسته‌قینه‌ش حۆریمانه.
زاهد اگر به حور وقصور است امیدوار
مارا شرابخانه قصوراست ویار حور
شرح عرفانی غزلهای حافڤ ج 1 لا 1703
ئه‌گه‌ر زاهید به حۆری و قهسروقسور ئومێده‌واره، ئه‌وا شه‌رابخانه قه‌سری ئێمه‌یه و یاریش حۆریمانه.
لاهوری ده‌فه‌رمووێ: عارفی شیرازی (مه‌به‌ستی حافیزه) له‌م به‌یته‌یدا ده‌می له به‌رزترین پله‌ی عیرفان داوه، كه زوهدی عارفانه‌یه كه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر زاهید به‌رزترین و دوا ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی قهسروقسوری به‌هه‌شت و حۆرییه ئه‌وا ئێمه بێجگه‌له خودا و مه‌قامی عیشقی و خۆشه‌ویستی ئیلاهی هیچ ئامانجێكیترمان نییه.(18)
پاشان حافیز باس له رێگای ره‌ندی ده‌كات، كه رێگایه‌كی سه‌خت و پڕنشێوه و نازپهروهرهكان ناتوانن بیبڕن:
ناز پرور و تنعم نبرد راه به دوست
عاشقی شیوه رندان بلاكش باشد د ح لا 159
نازپهروهردهی نێو ناز و نیعمه‌ت ناگات به دۆست، عاشقی به‌شێوه‌ی رهندانی زهحمهتكێشبه.
زاهید و شێخه‌كان بهنازپهروهردهكان كه هه‌میشه نزیكی سه‌رای سوڵتانهكانن ناتوانن رێگای ره‌ندی بگرنه‌به‌ر، چونكه رێگای ره‌ندی رێگایه‌كی پڕزه‌حمه‌ت و به‌ڵایه.
له بهیتێكیتردا حافیز داوا له ره‌ند ده‌كات كه رێگای عه‌شق له موحتهسیبهوه فێڕبن، موحته‌سیب له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا مه‌ئموری فرمان به چاكه و به‌رگری له خراپه بووه به‌تایبه‌تی له شوێنه گشتییه‌كاندا، حافیز له به‌یتێكدا له‌لایه‌ك تانه له موحته‌سیب ده‌دات به‌وه‌ی كه ده‌بێت له هه‌مووكه‌سێك پاكتربێت و دوور له حه‌رامه‌كان بێت و فه‌رمان به چاكه بكات، به‌ڵام ئه‌و خۆی به دزییه‌وه شه‌راب ده‌خواته‌وه و مه‌ست ده‌بێت و كه‌س پێینازانێ، كه‌چی له شوێنه گشتییه‌كاندا رێگری له خه‌ڵك ده‌كات بخۆنه‌وه و یاسایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ ئه‌گه‌ر حه‌رامێك بكه‌ن، كه‌واته ئه‌ی ره‌ند تۆش لهموحتهسیبهوه فێربه نه‌ك له زاهیدهوه كه رێگای عه‌شق و مه‌ستیش ده‌بێت وه‌ك موحته‌سیب شاراوه‌بێت و نهێنییه‌كانی عیرفان ئاشكرانهكهیت و له رواڵه‌تدا وه‌ك زاهید دهرنهكهت، دیاره ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بهوخاڵهی كه غه‌زالی له زۆر شوێندا ئاماژه‌یپێكردووه كه ده‌كرێت عاریفه‌كان له خراپكارانیشهوه فێربن وسوود له ئه‌توار و ئاكاری خراپی ئه‌وان وه‌رگرن به شێوازێكی پۆزه‌تیڤ:
ای دل گریق رندی از محتسب بیاموز
مست است و درحق او كس این گمان ندارد د ح لا 126
ئه‌ی دڵ رێگه‌ی ره‌ندی له موحتهسیبهوه فێربه، مه‌سته و كه‌س ده‌رباره‌ی ئه‌و هیچ ئه‌م گومانه‌ش نابات.
ئه‌م سیفه‌ته‌ش واده‌كات كه زاهید ئاگای له حاڵی ره‌ندان نه‌بێت، چونكه ئه‌و رووكارپهرسته و هه‌رچیش له‌سه‌ر ره‌ندان بڵێت مایه‌ی ره‌نجاندن نییه:
زاهد ڤاهر پرست ازحال ما ێگاه نیست
درحق ما هرچه گوید جای هیچ اكراه نیست د ح لا 71
زاهدی رووكارپهرست ئاگاداری حاڵی ئێمه نییه، سه‌باره‌ت به ئێمه هه‌رچی بڵێت جێگه‌ی رهنجانێك نییه.
ئه‌گه‌ر زوهد به مانای وازهێنان بێت له دونیا بۆ قیامه‌ت ئه‌وا حافیز ده‌ڵێ: من پیاوی زوهد و تۆبه و (گامات)و قسه‌یه‌ك خه‌ڵكی پێفریو بده‌ی نیم، بۆیه به پیاڵه‌ی باده‌ی ساف له‌گه‌ڵ من بدوێ، لێره‌دا لاهوری ده‌ڵێ: مه‌به‌ستی حافیز ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر زاهیده‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی قیامه‌ت و به‌هه‌شت وازلهدونیادههێنن و تۆبهدهكهن و قسه‌ی هه‌له‌قومه‌له‌ق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به دۆستی خوایان بزانن، ئه‌وا من واز له دونیا و قیامه‌تیش ده‌هێنم و هیچیان ناگۆڕمه‌وه به عیشقی ئیلاهی و تۆبه‌ش قه‌ت ناكه‌م له شه‌رابی خۆشه‌ویستی ئیلاهی، بۆیه ئێمه زمانی عیشق ده‌زانین و زمانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی نازانین و به‌و زمانه‌ش له‌گه‌ڵ ئێمه بدوێن.
مامرد زهد وتوبه وگامات نیستیم
باما بجام باده صافی خگاب كن د ح لا 396
ئێمه پیاوی زوهد و تۆبه و تامات نین پیاڵه‌ی به باده‌ی ساف له‌گه‌ڵ ئێمه بدوێن.
چونكه حافیز پێیوایه ئه‌و زوهده‌ی رواڵه‌تییه كارێكی مه‌جازییه و حه‌قیقه‌تی نییه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیدایه و له رۆژی دواییشدا هه‌ركه‌س كاره‌كه‌ی مجازی بێت شه‌رمه‌زار ده‌بێت.
فردا كه پیشگاه حقیقت شود پدید
شرمنده رهروی كه عمل بر مجازكرد د ح لا 133
سبه‌ینێ كه سه‌ره‌تای حه‌قیقه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و رێبواره‌ی كه كاری مه‌جازی بوو شه‌رمه‌نده ده‌بی.
ئه‌مه‌ش ئاماژه به ئایه‌تی (یوم تبلی السرائر)(19) له رۆژێكدا كه شته شاراوه و نهێنییه‌كان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌برێ، بۆیه دواتر حافیز به خۆی ده‌ڵێ و مه‌به‌ستیشی زاهیده كه كاری حه‌قیقی عیشقی ئیلاهییه:
كار صواب باده پرستی است حافڤا
برخیز و عزم جزم بكار صواب كن د ح لا 396
كاری راستودروست به عیشقپهرستنه حافیز هه‌سته و بڕیاربده و رووبكه‌ره كاری راستودروست.
هه‌ر له باسی ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی زاهیده لۆمهكهرهكان حافیز باسی پهیمانشكاندنی زاهید ده‌كات كه په‌یمان له‌گه‌ڵ خودای خۆیدا شكاندووه و كه‌سێكی پهیمانشكێنه، بۆیه حافیز زاهیدی مه‌غرور و ریاكار و خۆبهوهلی خودا ئاگادارده‌كاته‌وه كه ئامان له‌باری غیره‌تی مه‌عشوق بێخه‌م مه‌به، چونكه ره‌نگه له ههرئانوساتێكدا له ئیمان ده‌رچیت و ده‌رچوونیش له ئیمان ئه‌وه‌نده نابات:
زاهدا ایمن مشو از بازی غیرت زنهار
كه ره از صومعه تا دیرمغان این همه نیست د ح لا 74
زاهید، له‌باری غیره‌ت بێخه‌م مه‌به ئامان!! چونكه رێگه له عیبادهتگاوه تا دێری موغان ئه‌وه‌نده نییه.
زاهیدی رواڵهتپهرست
حافیز زاهید بهرواڵهتپهرست داده‌نێ ئه‌ڵبه‌ته زاهیدی رواڵهتپهرست جیاوازه له زوهدێكی عیرفانی، چونكه زاهیدی رواڵهتپهرست كه‌سێكه كه وازلهدونیادههێنێ له بۆ به‌ده‌ستهێنانی دونیا (ترك الدنیا للدنیا) واته ئه‌وكه‌سه‌یه كه به زاهیر وازیلهدونیاهێنا و خه‌رقه و جبه‌ی زوهدی له‌به‌ركردووه و خواپه‌رستییه‌كی ریابازانه ده‌كات به مه‌به‌ستی چاوبه‌ستكردن و راكێشانی خه‌ڵك نه‌زان به‌لای خۆیدا، واته زاهیدی رواڵهتپهرست ناخی وێرانه و ده‌ره‌وه‌ی جوان و فریوده‌ر و وێرانه، به‌پێچه‌وانه‌ی مهلامهتگهرهكانهوه كه له پێناسه‌یدا هاتووه، مهلامهتگهر: ئه‌و كه‌سه‌یه كه هیچ چاكه‌یه‌كی خۆی ده‌رناخات و هیچ خراپه‌یه‌كیشی ناشارێته‌وه، حافیزیش ده‌ڵێ:
زاهد ڤاهر پرست از حال ما ێگاه نیست
درحق ما هرچه گوید جای هیچ اكراه نیست د ح لا 71
زاهیدی رواڵهتپهرست ئاگاداری حاڵی ئێمه نییه، سه‌باره‌ت به ئێمه هه‌رچی بڵێت جێگه‌ی هیچ لۆمهیهك نییه.
رێگای عیشق رێگای گه‌یشتنه به‌مه عشوق و دوا مه‌رامی له عیشقی عاشقیش گه‌یشتنه به مه‌عشوقی حه‌قیقی، به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ناو زاهیده‌كان كه ئامانج له زوهدهكهیان گه‌یشتنه به به‌رژه‌وه‌ندییه دونیایه‌كان و سه‌ره‌نجڕاكێشانی خهڵكیتره به‌لای زوهدهكهیدا و كۆكردنه‌وه و خڕكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی عامه‌یه و په‌یداكردنی مورید و وابه‌سته‌كردنی خه‌ڵكه به تهریقهتهكهیانهوه، بۆ رازیكردنی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بێت به‌رگی زوهد له‌به‌ربكات و رواڵه‌ته دینییه‌كه‌ی فریویانبدات، بۆیه عارفێكی گه‌وره‌ی ئێرانی (محه‌ممه‌د شیرین مه‌غریبی) به‌و كه‌سانه ده‌ڵێت مادام ئێوه مه‌رامتان مه‌عشوقی حه‌ق نییه و رازیكردنی خه‌ڵكه، ئیتر ده‌ست له مه‌سه‌له‌ی كوفر و ئیمان هه‌ڵگرن و باسی مه‌كه‌ن و دابهشیمهكهن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا:
ای كهدر قبول خاص و عامی روز و شب
كفر و ایمان را رهاكن نام این مبر
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه كه بهرۆژوشهو له هه‌وڵی رازیكردنی خه‌ڵكی خاس و عامی واز له باسی كوفر و ئیمان بێنه و ده‌ستی لێهه‌ڵگره و ناوی مه‌به.
ئه‌م رواڵهتپهرستییه رهندانی رێگای عه‌شقی حه‌قیقه‌ت لاناكهنهوه به‌لایه‌وه، چونكه خاڵیبوونهتهوه له دونیا و به‌ناو دونیادا ده‌ڕۆن و هیچ شتێكی دونیا كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ریان و نابێته مایه‌ی ئامانج و هه‌وڵیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كه حافیز به (برهنگان گریقت) ناویده‌بات به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زاهید و شێخانه‌ی كه مه‌حوی به (قوتاعی ته‌ریقه‌ت) ناویده‌بات و كاریان دینفرۆشییه:
قلندران حقیقت بهنیم جو نخرند
قبای اگلس ێن كس كه از هنر عاریست د ح لا 66
موجهڕهدانی حه‌قیقه‌ت به‌نێو جۆ نایكڕن كه‌وای ئه‌تڵه‌س ئه‌و كه‌سه‌ی كه بێهونه‌ر و مه‌عریفه‌ته.
له‌به‌رئه‌وه‌ی زاهید و به‌ناو شێخه‌كانی ته‌ریقه‌ت به زاهیر شێخ و پیری ته‌ریقه‌تن و له حه‌قیقه‌تدا قوتاعی ته‌ریقه‌تن و به ڕواڵتهكهیان خه‌ڵك فریوده‌ده‌ن و له حهقیقهتیاندا ئه‌وانه دوورن له زوهدی عاریفانه، بۆیه حافیز واز له زوهدی وشك و فریودهردههێنێ و رووده‌كاته خه‌رابات بۆ به‌ده‌ستهێنانی زوهدی عاریفانه و هه‌رچیشی هه‌یه له‌و رێگایه‌دا دایده‌نێ به‌تایبه‌تی ئه‌و ره‌مزی كه زاهیده‌كان خۆیانی پێنمایشدهكهن، كه خه‌رقه و جبهكانیانه، حافیز نه‌ك ته‌نها ئاوی خه‌رابات خرقه‌ی زوهدهكهی ده‌بات، به‌ڵكو ئاگری مه‌یخانه عه‌قڵیش ده‌بات، چونكه ده‌چێته ناو عیشقی راسته‌قینه و مه‌ست ده‌بێت و ده‌گاته پله باڵاكانی عیرفان و به مهستبوونیشی كه نوقمبوونه له عیشقی مه‌عشوقدا عه‌قڵیشی وه‌زیفه‌كانی دهوهسێ و دواتر به‌ئاگری عیشق ده‌سوتێ.
خرقه زهد مرا أب خرابات ببرد
خانه عقل مرا ێتش میخانه بسوخت د ح لا 17
ئاوی خه‌رابات جبه‌ی زوهدی برد و ئاگری مه‌یخانه‌ش ماڵی عه‌قڵی منی سووتاند.
خه‌رابات له زاراوه‌ی عیرفانیدا مه‌قامی تاكایه‌تی، واته سالیك هه‌موو سیفات و كردار و خودی خۆیشی له‌و مه‌قامه‌دا له زاتی په‌روه‌ردگاردا فهنادهبێ و هه‌موو كاروكردارهكان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌روه‌ردگار كه یه‌كتاپه‌رستی ده‌گاته لێكردنه‌وه و لابردنی هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی كه دراونه‌ته پاڵ خودا(20)، كه‌واته لێره‌دا حافیز گه‌یشتووه‌ته مه‌قامی به‌رزی ته‌وحید به‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ره‌مز و رواڵهتكارییه پێوه‌ی ئاوی خه‌رابات بردوویه‌تی و ئاگری نووری خواش عه‌قڵی لێسه‌ندووه‌ته‌وه، كه‌واته رۆشتنه ناو خه‌راباته‌وه گه‌یشتنه به یه‌كتاپه‌رستی (التوحید) بۆیه خواجه محه‌ممه‌د پارسا ده‌فه‌رمووێ:
هركو به خرابات نشد بی دینست زیرا كه خرابات اصول دینست (22)
هه‌ریه‌كێ به خه‌رابات نه‌گه‌یه‌ت بێدینه، چونكه خه‌رابات بنچینه‌ی دینه.
حافیز پێیوایه هه‌تا زاهید خۆی بپێچێ به خه‌رقه و عه‌با و خۆی قهتیسكا له چوارچێوه‌ی رواڵه‌ت و ره‌مزه زاهیرییهكانی شه‌ریعه‌ت ناگاته پله باڵاكانی عیشق، بۆیه زاهید ده‌ڵێ وه‌ره ئاگر به‌رده عه‌با و خه‌رقه‌ی زوهد و عاشقی ئه‌برۆی هیلالی ساقی به، چونكه جوانی هیلالی میحرابی ساقی هیلالی میحرابی ئیمامی مزگه‌وتی تێكشكاندووه:
درخرقه زن ێتش كه خم ابروی ساقی
برمی شكند گوشه محراب امامت د ح لا 89
ئاگربه‌ر بده خه‌رقه چونكه هیلالی ئه‌برۆی ساقی گۆشه‌ی میحرابی ئیمامی شكاند.
حافیز چۆن پێیوایه خه‌رابات مه‌قامی یه‌كتاپه‌رستییه و هه‌ركه‌س بگات به‌و مه‌قامه له هه‌موو سیفات و كردار و خودی خۆیشی له‌ناو نووری خودادا فهنادهبێ، به‌هه‌مانشێوه پێیوایه خه‌رقه مه‌قامی بتپه‌رستییه و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بگه‌یت به دینی راسته‌قینه و مه‌قامی یه‌كتاپه‌رستی (التوحید) ده‌بێت له‌ناو ئه‌و خهرقهیه ده‌رچیت و رووتبیتهوه له هه‌موو بتپهرستییهك، چونكه بتپه‌رستی و هاوبه‌شی په‌یداكردن له‌ژێر ئه‌و خهرقهدایه:
خدا از ان خرقه بیزار است صد بار
كه صد بت باشدش در استینی د ح لا 483
خودا سه‌د جار له‌و خهرقهیه بێزاره كه سه‌د بت له‌ژێریدا و له‌نێو قۆڵهكانیدایه.
حافیز مرۆڤی خوایی به عاشقێكی بێ‌باك ده‌بینێ و له رواڵهتهكهیدا نایبینێ و له‌وه‌دا نابینێ كه ده‌بێت خه‌ڵكی باوه‌ڕی پێیه‌تی به‌وه‌ی كه مرۆڤی خودایی ده‌بێت رێوڕه‌سمی تایبه‌تی هه‌بێت و شوێن جیاواز و جلوبه‌رگی جیاوازی هه‌بێت و ناو و نازناو و كونییه له خۆی بنێ، بۆیه حافیز له‌مجۆره رواڵهتپهرستییه هه‌ڵدێت به‌ره‌و مه‌یخانه‌ی عیشق ده‌ڕوات و پێیوایه ئه‌م رۆشتنهشی بههۆشهاتنهوهیه له زوهدی ریاكاری كه جیهانێكی پڕ له رواڵه‌تكاری فریوده‌ره.
ز خانقاه به میخانه می‌رود حافڤ
مگر ز مستی زهد ریا به‌وش ێمد د ح لا 175
حافیز له خانه‌قاوه بۆ مه‌یخانه ده‌ڕوات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له مه‌ستی ریای زوهد به‌ئاگاهاتووه‌ته‌وه.. لهبهیتێكیتردا حافیز تۆبه له زوهدی ریاكاری ده‌كات و ده‌چێته ناو زوهدی عیرفانی و ده‌فه‌رمووێ:
بشارت بربه كوی می فروشان
كه حافڤ توبه از زهد و ریاكرد د ح لا 130
مژه بۆ كۆڵانی مه‌یفرۆشان كه حافیز تۆبه‌ی له زوهدی ریاكاری كرد.
پاشان حافیز پێیوایه خانه‌قا شوێنی خراپكارانه و ئه‌وانه‌ی له خانهقادان خواپه‌رستێكی راسته‌قینه نین و فریوده‌رن و ئه‌و رواڵه‌ت و شوێن مهقامهش كه دایانناوه ته‌نها بۆ فریودانی خه‌ڵكه، بۆیه خانه‌قا به شوێنی رووڕهشهكان داده‌نێ و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ رووسووری لای خودا بیت ده‌بێت رووبكه‌یته خه‌رابات و به نوقمبوون له عه‌شقی خودا خۆت رووسوور بكه‌یت:
بیا به میكده و چهره أرغوانی كن
مرو به صومعه كێنجا سیاه كارانند د ح لا 195
وه‌ره بۆ مه‌یخانه و رووت ئه‌رخه‌وانی بكه، مه‌ڕۆ بۆ خانه‌قا كه شوێنی خراپه‌كارانه.
هه‌میشه كاره‌كته‌ری زاهید كه‌سێكه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی تاوانبارده‌كات و تۆمه‌تباریده‌كات به ده‌رچوو له رێبازی شه‌ریعه‌ت و ده‌رچوون له دین، ده‌رچوون له دین و رێبازی شه‌ریعه‌تیش به‌و پێوه‌ر و تێگه‌یشتنه‌یه كه ئه‌و زاهید و شێخانه دایناوه و هه‌ر قسه‌وباس و تێگه‌یشتنێكیتر یان ره‌فتارێك كه نه‌یه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی ئه‌واندا، لای ئه‌وان نه‌هاتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی شه‌ریعه‌ت و ده‌رچوونه له دین، حافیز پێیانده‌ڵێ: قسه‌وباسی خه‌ڵكی به تاوان و هه‌ڵه لێكمهدهنهوه، گوفتاری ئه‌هلی دڵ جیاوازه له گوفتار و پێوه‌ره‌كانی ئێوه كه ئێوه تێناگه‌ن و زاهیر بینن و ئاگاتان له نهێنییه‌كانی دڵ نییه و قسهناس نین، ئیتر تۆمه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابهشمهكهن و خه‌له‌له‌كه له قسه‌ی ئه‌هلی دڵدا نییه، خه‌له‌له‌كه له‌وه‌دایه كه ئێوه تێناگه‌ن:
چو بشنوی سخن اهل دل مگو كه خگاست
سخن شناس نه ای جان من خگا اینجاست د ح لا 22
كاتێ گوێت له قسه‌ی ئه‌هلی دڵ ده‌بێت مه‌ڵێ هه‌ڵه‌یه، هه‌ڵه له‌وه‌دایه عه‌زیزم تۆ قسهناس نیت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی زاهید له قسه‌ی رهندێكی وه‌ك حافیز تێناگات ئه‌وا وه‌ك دێ‌و وایه كه له كاتی خوێندنی قورئاندا هه‌ڵدێت، دیاره (دێ‌و) تاقمه خراپه‌كه‌ی جنۆكه‌یه، حافیزیش به چوارده خوێندنه‌وه (قراْ ات) قورئانی له‌به‌ربوو، هه‌روه‌ك چۆن جنۆكه خراپه‌كان له كاتی خوێندنی قورئاندا بێزار و قه‌ڵسن هه‌روه‌ك مه‌حوی وتی زاهید به باسی عیشق ده‌كه‌وێته جووڵه‌جووڵ بۆ هه‌ڵهاتن، به‌هه‌مانشێوه حافیزیش ده‌ڵێ: زاهید له باسی عیشق و ره‌ندی هه‌ڵدێت هه‌روه‌ك چۆن دێ‌و له خوێندنی قورئاندا هه‌ڵدێت:
زاهد ار رندی حافڤ نكند فهم چهشد
دیو بگریزد از ێن قوم كه قرێ‌ن خوانند د ح لا 193
كه زاهید له ره‌ندی حافیز تێناگات چ باك، دێ‌و له‌و كۆمه‌ڵه هه‌ڵدێت كه قورئان ده‌خوێنن.
له زۆر جێگادا حافیز له شێوه‌ی توانجدا به زاهید ده‌ڵێ: تۆ بڕۆ به دوای كاری خۆتدا ئه‌گه‌ر دڵسۆزیت ده‌نوێنێ بزانه هه‌ركه‌سه و گوناهی خۆی به كۆڵی خۆیه‌وه‌یه و كه‌س گوناهی كهسێكیتری بۆ نانووسرێت:
عیب رندان مكن ای زاهد پاكیزه سرشت
كه گناه دگران برتو نخواهند نوشت د ح لا 80
عه‌یبی ره‌ندان مه‌كه ئه‌ی زاهید پاكسروشت، چونكه گوناهی خهڵكانیدیكه بۆ تۆ نانووسرێت.
لێره تانه له زاهید ده‌دات به‌وه‌ی خۆی به كه‌سێكی پاكسروشت ده‌زانێ و پاكبووه‌ته‌وه له هه‌موو خراپه‌یه‌ك، حافیزیش هه‌ر به زمانی ده‌سته‌واژه‌كه‌ی خۆی پێیده‌ڵێ: بڕۆ به دوای كاری خۆته‌وه ئه‌ی پیری پاكسروشت، له بهیتێكیتردا به زاهیده‌كان ده‌ڵێ: هه‌موو كه‌سێك دروێنه‌ی ره‌نجی خۆی ده‌كات، چی بچێنێ ئه‌وه ده‌دورێته‌وه و هه‌ركه‌س خراپه و چاكه‌ی خۆی بۆ ده‌نووسرێت ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به ئایه‌تی (ولا تزروا زراره وزر اخری)(23).
من اگر نیكم و گر بد تو برو خود را باش
هركسی ێن درود عاقبت كار كه كشت د ح لا80
من ئه‌گه‌ر چاكم و ئه‌گه‌ر خراپ تۆ بڕۆ و هه‌وڵ بۆ خۆت بده، له كۆتاییدا هه‌ركه‌سێ ئه‌وه دروێنهدهكات كه چاندوویه‌تی.. مادام زاهید ئه‌وه‌نده ره‌ند و یارانی خه‌رابات به خراپ ده‌زانێ حافیز پێیده‌ڵێ: تۆ له كوچه و كۆڵانی ئێمه به سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕه با نه‌ڵێن هاوڕێی ئه‌وانه و ناوت به خراپی وه‌ك ئێمه بڕوات و بێسهروسهرمایه بمێنیته‌وه:
زاهد از كوچهرندان بهسلامت بگژر
تاخراب نكند صحبت بدنامی چند د ح لا 182
زاهید له كۆڵانی رهندانهوه به سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕه، تا هاوده‌می چه‌ند بهدناوێك خراپتنهكات.. دیاره رهندهكان مهلامهتین كه ره‌فتار و كرداره خراپه‌كانیان نه‌ده‌شارده‌وه و هه‌ندێ كرداری خراپه‌شیان ده‌كرد و كرداره چاكهكانیانیش ده‌شارده‌وه، بۆئه‌وه‌ی تووشی عوجب و ریا نه‌بن، حافیزیش ده‌ڵێ زاهید هاوڕێی ئه‌مانه بهدناوتدهكات خۆت لێیاندووربگره، چونكه تۆ مه‌به‌ستت ناووناوبانگه و مه‌به‌ستی دیاری حه‌قیقه‌تت نییه، به‌ڵام زاهید له خراپباسكردن و لۆمه‌كردن كۆڵنادات و كێشه‌كه‌یشی له‌وه‌دایه به هه‌ڵه حاڵیبووه له رێگای عیشقی حه‌قیقه‌ت و ئاوێنه‌ی ئیدراكی دوكهڵاوییه و ناتوانێت هه‌موو شته‌كان به‌ته‌واوی ببینێ و به لێڵی و تاریكی شته‌كان ده‌بینێ، بۆیه لێكدانهوهكهیشی لێڵ و تاریكه و دواتر ئه‌نجامگیرییه‌كی هه‌ڵه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت ده‌رباره‌ی ئه‌هلی دڵ، حافیزیش زۆر داوایانلێده‌كات كه ئه‌وان ده‌م له شتێك مه‌ده‌ن كه لێیتێناگه‌ن و زاهیریانه لێكیمهدهنهوه، چونكه جیهانی عیشق و عیرفان جیهانێكیتره و جیاوازه له جیهانی شه‌ریعه‌ت و زاهیری ده‌قه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر سوورن له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه و به پێوه‌ره‌كانی خۆیان ده‌یپێون، بۆیه حافیزیش وه‌ك ئه‌هلی دڵانیتر بێتاقهتدهبێت و ئاهههڵدهكێشێت و دوعا له زاهید ده‌كات كه په‌روه‌ردگار به‌ته‌واوی دووكه‌ڵی ئاهێك بخاته ئیدراكیانهوه بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی كوێرببن و روناهی تیادانهمێنێ و بیكاته تاریكستان:
یارب ێن زاهد خودبین كه بجز عیب ندید
دود ێهیش در ێئینه ادراك انداز د ح لا 264
خوایه ئه‌و زاهیده خۆپه‌سه‌نده كه جگه عه‌یب هیچیتر نابینێ دووكه‌ڵی ئاهێك بخه ئاوێنه‌ی ئیدراكیهوه.
له كۆتاییدا حافیز رووده‌كاته رهندهكان كه نهێنییه‌كانی عیشق لای زاهیده نامحرهمهكان باسمهكهن، چونكه ئه‌م رازانه به ئه‌وان نامۆیه و ئه‌و جیلوه‌ی نووری خودایه‌ی كه ئێوه له خهراباتدا ده‌یبینن ئه‌وان نایبینن و نابێت باسی بكه‌ن، چونكه ده‌بێته مایه‌ی فیتنه هه‌روه‌ك چۆن مه‌نسوری حه‌للاج ئه‌و رازانه‌ی دركاند بووه مایه‌ی فیتنه‌یه‌كی گه‌وره و سه‌ری خۆشی له‌ڕێدا دانا.
پیش زاهد از رندی دم مزن كه نتوان گفت
با گبیب نامحرم حال درد پنهانی د ح لا 473
له‌به‌رده‌م زاهددا باس ره‌ندی مه‌كه، تۆ نا‌توانیت حاڵی ده‌ردی رازی خۆت بخه‌یته به‌رده‌م پزیشكی نامحره‌م.
وێنه‌ی پۆزه‌تیڤی زاهید
له چه‌ند به‌یتێكی كه‌مدا حافیز ناوی زاهید و سۆفی به باشی هێناوه، ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستی ئه‌و زاهیدانه‌یه كه رێگای راستی خواپه‌رستییان گرتووه‌ته‌به‌ر به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به پله باڵاكانی عیشق، واته مه‌به‌ستی ئه‌و زاهید و سۆفییه راسته‌قینه‌كان نه‌ك رواله‌تی و فریوده‌ره‌كان و خۆپهرستهكان كه رێگای سلوكیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ گه‌یشتن به‌لابردنی خودی خۆیان له‌نێوان ئه‌وان و حه‌قیقه‌تدا، ئه‌و رێگایه‌ش ئه‌وان له سلوك و مانه‌وه له خانه‌قا و خه‌ڵوه‌ت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌یه پاككردنه‌وه‌ی نه‌فسه له‌و خڵته و خه‌وشانه‌ی كه به رۆحی پاكی مرۆڤانه‌یاندا نووساوه و گه‌یاندوویه‌تی به پله‌ی به‌رزی دڵنیایی:
در صومعه زاهد و در خلوت صوفی
جز گوشه ابروی تو محراب دعا نیست د ح لا 69
له خانه‌قای زاهید و له خه‌ڵوه‌تی سۆفیدا، جگه‌له گۆشه‌ی برۆی تۆ میحرابی دوعا نییه.
له بهیتێكیتردا حافیز باس له جورئه‌تی زاهیدا ده‌كات كاتێك په‌یمانی خهڵوهتنشینی خۆی له خانه‌قا و چلهكێشانی ده‌شكێن و رووده‌كاته مه‌یخانه‌ی عیشق و رێگای عیرفان ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌ڵبه‌ته خهڵوهتنشینی له زۆر شوێندا حافیز به خراپی باسیده‌كات كه له‌گه‌ڵ عیشقدا ناگونجَی و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بگه‌یت به حه‌قیقه‌ت ده‌بێت له چوار دیواری خانه‌قا و خیرقه‌ی زوهد بێیته‌ده‌ر و رووبكه‌یته فه‌زای پاك و فراوانی عیشق و ته‌جه‌للی نووری خودا ببینی له بووندا، بۆیه حافیز له زۆر شوێندا به زاهید ده‌ڵێ پێیهكههڵگره و له خانه‌قا و خیرقهت وه‌ره ده‌ره‌وه به‌ره‌و عیشق بڕۆ و سه‌فه‌ر به‌ره‌و ئه‌و ئاستانه‌ی به‌رزی عیشق بكه و خۆت قهتیسمهكه له‌نێو خانه‌قا و خیرقهدا.
به عزم مرحله عشق پیش نه قدمی
كه سودها كنی ار این سفر توانی كرد د ح لا 143
به نیازی گه‌یشتن به قۆناغی پێشكه‌وتووی عه‌شقه‌وه هه‌نگاوێ هه‌ڵگره، گه‌ر بتوانی ئه‌م سه‌فه‌ره بكه‌ی قازانجی زۆر ده‌كه‌یت.
حافیز پێیوایه له خانه‌قادا جێگای عیشق نابێته‌وه، چونكه له تێڕوانینی عیرفانیدا ئه‌وه عیشق بوو كه ئاسمان و كێ‌و و شاخه‌كان نه‌یانتوانی هه‌ڵیبگرن و مرۆڤه عاشقه‌كان هه‌ڵیانگرت و عیشقیش ده‌بێت مه‌حره‌مانه بێت، چونكه عیشقبازی رازێكی تایبه‌تی نێوان عاشق و مه‌عشوقه و ناكرێت له‌گه‌ڵ زاهید و سۆفییه‌كانی نێو خانه‌قادا تێكه‌ڵبكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر رازی عیشق ئاشكراببێت، نیشتهگاكانی خانه‌قا سهریلێدهرناكهن و ده‌بێته مایه‌ی زۆر كێشه و فیتنه‌ی گه‌وره.
در خانقه نگنجد اسرار عشق بازی
جام می مغانه هم بامغان توان زد د ح لا 154
نهێنییه‌كانی عیشقبازی له خانه‌قادا جێگای نابێته‌وه، پێكی مه‌ی موغانه ده‌بێت له‌گه‌ڵ موغاندا هه‌ڵدرێت.
له‌به‌رئه‌وه حافیز له‌و به‌یته‌ی له سه‌ره‌تاوه هێنامان باسی زاهید به پۆزه‌تیڤ ده‌كات، چونكه مه‌به‌ستی رێگای عیشق بوو ئامانجی فڕوفێڵ و دینبازی و زوهدفرۆشی نه‌بووه، بۆیه له خانه‌قاوه ده‌رچوو رێگای عیشقی گرته‌به‌ر، عارفێكی ئێرانی ده‌فه‌رمووێ:
باعاشقان نشین و همهی عاشقی گزین
باهر كه نیست عاشق هرگز مشو قرین
له‌گه‌ڵ عاشقاندا دانیشه و هه‌موو عاشقان هه‌ڵبژێره و مه‌به به هاوڕێی ئه‌وانه‌ی عاشق نین.
په راویزهكان:-
1-له میژوی فیرقه ئیسلامییه‌كاندا دوو فیرقه دروستبوون به ناوی (قه‌ده‌رییه و جه‌برییه)، قه‌ده‌رییه تاقمی (جه‌عدی كوڕی ده‌رهه‌می كوڕی سه‌فوانی راسیبی ) بوون ئه‌مانه نه‌فی هه‌موو توانایه‌كی مرۆڤیان ده‌كرد و پیێانوابوو مرۆڤ هیچ ئیراده و توانایه‌كی نییه له كردار و ره‌فتاری خۆیدا و ئاستی ئیراده و هه‌ڵبژاردنی مرۆڤیان ده‌گه‌یانده ئاستی ئاژه‌ڵ و بێگیانه‌كان. تاقمی دووه‌میشیان (جه‌برییه) كومه‌ڵی (مه‌عبه‌دی جه‌هه‌نی و غیلانی دیمه‌شقی) بوون پییانوابوو هه‌موو كردار و ره‌فتارێكی مرۆڤ قه‌ده‌ری خوایه و ته‌نها به پێی قه‌ده‌ری خوا ده‌كرێت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی مرۆی تیادانییه و ئه‌م بۆچوونانه له‌نێو زانا ئیسلامییهكانهدا بوو به هۆی دروستبوونی جه‌ده‌لێكی زۆر و له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆریانه‌وه رهددرایهوه و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌یان له قورئان و سوننه‌ت و به‌ڵگه‌ی عه‌قڵیان ده‌هێنایه‌وه له‌سه‌ر به‌تاڵیی ئه‌م بیروباوه‌ڕه. 2- ئه م به‌یته له‌و دیوانه‌دا نه‌بوو كه به نوسخه‌ی ( قاسم غه‌نی و محه‌ممه‌د قه‌زوینی ) ده‌ناسرێت و ئێمه پشتمانپێبهستبوو به‌ڵام له كتێبی (شرح عرفانی غزلهای حافڤ)دا هاتووه و غه‌زه‌له‌كه به‌م سه‌ره‌تایه ده‌ستپێده‌كات:
به جان یار قدیم به حق عهد درست
كه مونس دم صبحم دعای دولت توست
3. به قه‌ناعه‌تی من ئه‌وكه‌سه‌ی كه مه‌حوی ده‌رباره‌ی ده‌ڵێ: (خۆشم نه‌گه‌یمه ئه‌وكه‌سه ئه‌و من بكا به‌كه‌س) مه‌به‌ستی مه‌ولانا خالیده كه مه‌حوی نه‌كه‌وته سه‌رده‌مه‌كه‌ی و ببێت به موریدی، به‌تایبه‌تی ئێمه ده‌زانین كه مه‌حوی دوای ئه‌و قه‌سیده‌یه‌ی له ستایشی خوا و پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وتوویه‌تی، ته‌نها مه‌ولانا خالیده كه مه‌حوی له قه‌سیده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا ستایشیدهكات.
4. احیا‌و علوم ا‌لدین/ ابی حامد الغزالی ج4، دار صادر بیروت، الگبعه الپانیه 2004، لـ272.
5. هه‌مان سه‌رچاوه لــ299.
6. حدیپ صحیح متفق علیه.
7. حدیپ صحیح رواه بخاری فی صحیحه
8.جاران شه‌راب و مه‌ی میسكیان تێكه‌ڵده‌كرد بۆئه‌وه‌ی بۆن و تامی خۆشیبێت و زاراوه‌ی مه‌ی میسكبار له شیعری حافیز زۆر هاتووه.
9. سوره‌تی (الاحزاب) ئایه‌تی 72.
10. سوره‌تی (النجم) ئایه‌تی 32.
11. رواه البزاز و الگبرانی و البیهقی فی (الشعب).
12.ۆاتْلُ عَڵیْهِمْ نَبَأَ الَّژِی ێتَیْنَاهُ ێێاتِنَا فَانسَڵخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّیْگَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِینَ اڵاعراف: ١٧٥
ۆاتْلُ عَڵیْهِمْ نَبَأَ الَّژِی ێتَیْنَاهُ ێێاتِنَا فَانسَڵخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّیْگَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِینَ اڵاعراف: ١٧٥
13. كاره‌كته‌ری ده‌روێش له شیعری زۆربه‌ی شاعیره‌كاندا چ فارس زمانه‌كان یان شاعیره كورده‌كاندا به پۆزه‌تیڤ باسكراوه كه له باسێكیتردا دێینه‌سه‌ری.
14. سه‌بور عه‌بدولكه‌ریم، ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌سێتی و دنیابینی حه‌للاج، چاپی یه‌كه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، لــ62.
15. سوره‌تی (اعراف) ئایه‌تی 107.
16. م. عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی، ده‌یری عه‌شق، ده‌سنووسی چاپنه‌كراو.
17. ئه‌كره‌م عه‌نه‌بی، مه‌حره‌می راز شه‌رحی غه‌زه‌لیاتی حافیز، به‌رگی یه‌كه‌م، ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، هه‌ولێر 2008.
18. ابو الحسن عبدالرحمن ختمی لاهوری، شرح عرف غزلهای حافڤ، مجلد دوم، چاپ ششم 1387، نشره قگره، لا1515.
19. سوره‌تی (گارق) ئایه‌تی 9.
20. لاهوری، شرح عرفانی غزلهای حافڤ، سه‌رچاوه‌ی پێشوو مجلد 3 لاــ1703 ــ 1704.
21. لاهوری، شرح عرفانی غزلهای حافڤ، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، مجلد 3 لاــ2302.
22. لاهوری، شرح عرفانی غزلهای حافڤ، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، مجلد1، لاـ53.
23. سوره‌تی (الا‌نعام) ئایه‌تی 164.
سه‌رچاوه‌كان
1- قورئانی پیرۆز
2-دیوانی مه‌حوی، لێكدانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و محه‌ممه‌دی مه‌لا كه‌ریم، چاپی دووه‌م چاپخانه‌ی (دار ێفاق عربیه) به‌غدا، 1984.
3-عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی، ده‌یری عیشق، چاپنه‌كراوه.
4-ئه‌حمه‌دی مه‌لا، مه‌حوی له‌نێوان زاهیرییهت و باتنییهتدا و سه‌رچاوه‌كانی عیشق و وێنه‌ی مه‌عشوقدا، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولێر، 2001.
5-سه‌بور عه‌بدولكه‌ریم (شكار) ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌سیه‌تی و دنیابینی حه‌للاج له شیعری كلاسیكی كوردی و فارسی‌دا، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كه‌مال، سلێمانی، 2009.
6-دیوانی حافڤ، نسخه قاسم غنی و محمد قزوینی، چاپی اول، چاپخانه‌ی ناسر،ناشر فراگفت، رقم 1388.
7-ابوالحسن عبدالرحمن ختمی لاهوری و تصحیح و تعلیقات بهاالدین خرمشاهی، كورش منصوری، حسین مگیعی امینی، شرح عرفانی غزلهای باحافڤ ، چاپی ششم، نشر قگره، چاپ سارنگ، تهران 1378.
8-عبدالله ابه‌ری، دیوان باحافڤ باشرح كامل، منزل به منزل باحافڤ، چاپ دوم، انتشارات گلایه، تهران، 1383.
9-ابی حامد محمد بن الغزالی، احیا‌و علوم ا‌لدین، الگبعه الپانیه، دار صادر، بیروت 2004.
10-ئه‌كره‌م عه‌نه‌بی، مه‌حره‌می راز، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی خانی، دهۆك، ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، هه‌ولێر، 2008.