ئایا خودا بونی هه‌یه ؟ مه‌حمود عه‌بدوڵا
وتراوه ” ترسی مرۆڤ خودای دروستکرد ” که‌واته یه‌که‌مین بۆ چوون سه‌باره‌ت به وجودی خودا هه‌ڵه‌یه چونکه به‌رئه‌نجامی تێفکرین نه‌بووه. هه‌رچه‌نده ئه‌وه مهزندهکردنێکی مێژووییه و ده‌کرێت خودی بۆچونه‌که‌ش هه‌ڵه‌بێت ،به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت ئه‌وه مه‌نتیقی تره ،تائه‌وه‌ی بڵێین : یه‌که‌مین بۆچوون سه‌باره‌ت به‌خودا بۆچونێکی عه‌قڵانی بووه. چونکه ئاشکرایه عه‌قڵی مرۆڤ به‌ره به‌ره گه‌شه‌ی کردووه ، ده‌توانین ئه‌م گه‌شه‌کردنه به‌گه‌شه‌کردنی مناڵێک بچوێنین، که‌له‌سه‌ره‌تاوه زۆر ساده‌و ساکار بووه ،له‌ڕووی بیرکردنهوهوهو ،پاشان به تێپه‌ڕینی کات گه‌شه‌ی کردووه‌و توانای ئیدرا ک و تێگه‌یشتنی زیاتر بووه و تاگه‌یشتۆته ئه‌مڕۆ. هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که بۆچونی مرۆڤ سه‌باره‌ت به خودا جیاواز بووه له قۆناغه جیاوازه‌کانی مێژوودا. واته ئه‌گه‌ر”ترسی مرۆڤ خودای دروستکرد”قۆناغی سه‌ره‌تایی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ بوبێت، ئه‌وا داوی گه‌شه‌کردنی عه‌قڵی مرۆڤ و په‌یداکردنی ئه‌زمون سه‌باره‌ت به‌سروشت و ،کارتێکردن له‌سروشت و هه‌وڵدان بۆ کۆنترؤڵکردنی،ئه‌وا له‌قۆناغی دواتردا چیتر ئه‌وشته‌ی لێی ئه‌ترسا نای په‌رستێت .لێره‌وه مرۆڤ پرسیار ده‌کات و گومان دروست ده‌کات سه باره‌ت به‌وشته‌ی ئهیپهرست و ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌ی ده‌ناسی و ده‌یپه‌رست، ئێستا نای په‌رستێت و ده‌یهه‌وێت بیناسێت.
به‌دوای ئه‌م قۆناغه‌دا ئهفسانهدێت،لێره‌وه توانای خه‌یاڵکردنی ئه‌فسانه‌ییانه‌ی مرۆڤ کۆتایی به‌خودا ساکاره‌که‌ی قۆناغی پێشوتر دێنێت،ئیترمرڤ نه‌ک ئه‌وشته‌ی لێی ئه‌ترسێت به‌خودای دانانێت،به‌ڵکو خودایه‌ک ده‌خوڵقێنێت بۆئه‌وه‌ی لێی بترسێت،ئه‌گه‌ر یه‌که‌مین خودا بێ مه‌به‌ست بووبێت،ئهوالهقۆناغی دووه‌مدا خودایه‌کی مه‌به‌ست داره،خودای ئه‌فسانه خودای ده‌سه‌ڵاته خودایه‌که که‌ده‌سه‌ڵات پێویستی پێیه‌تی بۆڕێکخستن و دیسپلین و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا. لێرهوهمرۆڤ به هێزی خه‌یاڵ خودایه‌ک دروست ده‌کات ،که توانای له‌سه‌رووی توانای مرۆڤ بێت هه‌ندێک جاریش تێکه‌ڵێکه لهخوداومرۆڤ . له هه‌ردوو قۆناغی پێشوودا خودا ده‌ستکردی مرۆڤه! واته مرۆڤ خودایه‌ک دروست ده‌کات و
ده‌یپه‌رستێت،نه‌ک خودا مرۆڤی دروستکردبێت بۆ ئه‌وه‌ی بیپه‌رستێت.
پاشانبهدوای ئه‌مه‌دا قۆناغی سێهه‌م دێت ،ئه‌ویش له به‌ر پێویستی مرۆڤ به‌خودایه‌ک که له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی مرۆڤ یه‌ک بگرێته‌وه . جێی سه‌رنجه که له ههردوقۆناغی سه‌ره‌تادا مرۆڤ خودا ده‌خوڵقێنێت و بێ هیچ ناوه‌ندگیرییه‌ک له‌نێوان خودا‌و مرۆڤدا ،به‌ڵام لێره‌وه (دین) خودایه‌کی نوێ نیشانی مرۆڤ ده‌دات و خوداکانی پێش‌و به‌درۆده‌خاته‌وه و خودا بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌بات بۆئاسمان و ئیتر هه‌تا قیقمهت ده‌بێته مه‌عشوقی مرۆڤ. هه‌ڵبه ت ده‌وترێت،”فه‌لسه‌فه خودای له‌ئاسمانه‌وه هێنایه سه‌ر زه‌وی”به‌ڵام به بۆچونی من ئه‌وه ڕاست نییه،چونکه فه‌لسه‌فه دامه‌زراوه‌یه‌ک نییه،وه‌ک دین که یه‌ک په‌یامی هه‌بێت و ناکۆکی تێدا نه‌بێت سه‌باره‌ت به وجودی خودا،به‌ڵکو فه‌لسه‌فه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نگیره هه‌ندێ جار لایه‌نگیری ئاینه یاخود لایه‌نگیری ده‌سه‌ڵاته یاخود دژه،له‌به‌ر ئه‌م هۆیه فه‌لسه‌فه نه‌یتوانیوه ئه‌م کاره‌بکات.به‌هه‌ر حاڵ جیاوازی ئه‌م خودایه له‌وه‌دایه که (خالق)ه ،به‌ڵام خوداکانی تر دروستکراوی مرۆڤ بوون. چونکه ئیتر عه‌قڵی مرۆڤ گه‌شه‌یکردووه،خودا یان نابێت هه‌بێت، یا ده‌بێ خالق بێت. له‌مه‌و دوا ئاین مرۆڤه‌کان دابه‌ش ده‌کات بۆ باوه‌ردار و بێ باوه‌ر ،ئیتر ئه‌وه‌ی ئینکاری بونی خودا بکات بێباوه‌ره،به پێچه‌وانه‌شه‌وه باوه‌ڕداره. بۆیه له‌گه‌ڵ په‌یدابونی ئاین جه‌نگ له‌نێوان مرۆڤه‌کان سه‌ر هه‌ڵده‌دات له‌سه‌ر بون و نه‌بونی خودا. ئیتر لهمهودوائایدۆلۆژیای ئه‌نتی دین و دینی سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و ململانێکه توند تر ده‌بێت . کێشه‌ی هه‌ره‌مه‌زن له‌نێوان هه ردو ئایدۆلۆجیاکه (دینی و ئه‌نتی دینی) کێشه‌ی ڕه هاییه،هه‌ردولا به‌ره‌هایی به‌ڵگه‌کانی یه‌کتر ڕه‌د ده‌که‌نه‌وه و به‌ڵگه له‌دژی یه‌کتر کۆده‌که‌نه‌وه. بۆیه به بڕوای من لێره‌دا هه‌ردولا ههوڵیشاردنهوهی حه‌قیقه‌تی خودا ئه‌ده‌ن و له‌م نێوانهدامرۆڤ خودا نادۆزێته وه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بێ لایه‌ن بێت وبهعهقڵ خودا ی خۆی بناسێت. ئینجا مرۆڤیش به‌گوێره‌ی تونای عه‌قڵی خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
ره‌نگه هیچ کات نه‌توانین به ڕه‌هایی بوون، یاخود نه بونی خودا بسه‌لمێنین،مرۆڤی باوه‌ڕداریش ساتێک لهساتهکان گومان ده‌کات و پرسیار ده‌کات له‌وه‌ی ئاخۆ ئایا به‌ڕاستی خودایه‌ک هه‌یه که ءێمهی خه‌لق کردووه،به‌ه‌ڵام ئه‌وه به‌م واتایهنایهت که ئه‌م گومانه له‌خودا دورمان دهخاتهوهزۆر جار گومانکردن ده‌بێته نزیک بونه‌وه‌مان له خودا ،چونکهههرگیز ناتوانین له‌ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتنی خۆمان بۆچونێکی ڕاستمان سه باره‌ت به خودا هه بێت. ئه‌وانه‌ی که هه‌رگیز گومانێکی وایان نه بوبێت،تێگهێستنێکی سه‌ره‌تاییان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌خودا، چونکه به ئه‌رکی عه‌قڵانی خۆیان هه‌ڵنه‌ستاون و له‌ڕێگه‌ی که‌سانی تره‌وه خودایان ناسیوه ،باوه‌ڕ بون بهخودابهس نییه بۆ ناسینی خودا،هه‌روه‌ک به پێی ئاینیش به بێ باوه‌ڕ ناتوانین خودا بناسین،که‌واتا ئیمان ئامرازێکه بۆدۆزینه‌وه‌ی خودا،نه‌ک هه‌موو وجودی خودا،چونکه گه‌روابێت عه‌قڵ له پڕۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای خودا-دا هیچ ڕؤڵێکی نابێت. سۆفیه‌کان نمونه‌ی ئه‌وانه‌ن که ئاینیان وه‌ک ئامرازێک بهکارهێناوهبۆ که‌شف کردنی خودا،له‌و باوه‌ڕه‌دام عیرفان ه به‌رزترین جۆری خودا ناسییه.
به‌ڵام پێویسته بونی خودا‌و ئاین تێکه‌ڵ نه‌کرێت، ئه‌وه‌شتێکه که زۆر جار پیاوانی ئاینی لێی ڕاده‌که‌ن ،زۆر جار که‌سێکی باوه‌ڕدار له گهڵکهسێکی بێ باوه‌ڕ له‌م باره‌یه‌وه موناقه‌شه ده‌که‌ن، یه‌که‌م مه‌رجی که‌سی باوه‌ڕدار ئه‌وه‌یه که ده‌بێ به‌رامبه‌ره‌که‌ی باوه‌ڕی به‌هه‌مان ئاین هه‌بێت وئه‌گه‌ر نا چۆن باوه‌ڕی به‌خودا ده‌بێت،له‌کاتێکا وانییه،چونکه ئه‌گه‌رمرۆڤ جارێک گومان له وجودی خودا بکات،ئه‌وا دوجار حه‌قی گومانکردن له ئایننی هه‌یه ئه‌مه دوشتیجیاوازن ئه بی دانی پێدا بنێین.
چونکه به پیی توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌دا نه‌وه‌دی خه‌ڵکی جیهان باوه‌ڕیان وایه که خالقیک هه‌بێت،به‌ڵام ئه‌م له‌سه‌دا نه‌وه‌ده دابه‌ش بووه به‌سه‌ر کۆی ئاینه‌کاندا به ئاینه ئاسمانیه‌کان و زهمینیهکانیشهوه.واتادهکرێت که‌سێک ئیسلام نه‌بێت،یا مه‌سیحی نه‌بێت،به‌لام باوه‌ڕی به‌خودا هه‌بێت.
له به‌ر ئه‌وه ،ئه‌وانه‌ی به‌ڕه‌هایی باس له‌بون یان نه‌بونی خودا ده‌که‌ن، ته نها ئامانجیان سه‌پاندنی بیرۆکه‌ی خۆیانه و بۆچونه‌کانیان عه‌قڵانی نین.
ئه‌مڕۆ چه‌ند ڕیگایهکمان له به‌رده‌ستدا هه‌یه بۆ سه‌لماندنی بونی خودا ده‌کرێ هه‌مویان به‌شدار بن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی که ئایا خوداههیه؟به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ته‌نها یه‌کیکیان ڕهنگهوهڵامێکی ناته‌واومان بداته‌وه. مه‌به‌ستم له‌ڕێگاکان: دین،زانست، بیرکردنه‌وه‌ی خۆمان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا دینیی و زانستییه‌کان ده بیت بیرکردنه‌وه‌ی خۆمان له به‌ر چاو بگرین. ڕاسته ئه‌مڕۆ زانست له لوتکه‌ی پێشکه‌وتندایه ،به‌ڵام ده‌شێ ئهفسانهیهکیشمان به‌ناوی زانسته‌وه ده‌رخوارد بدات و ئه‌و ئه‌فسانه‌ی زانست دروستی بکات ،ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی خۆمان نه‌بێت ڕه‌نگه ئه‌فسانه‌یه‌ک بێت له مێژودا وێنه‌ی نه‌دۆزینه‌وه. بۆچی؟ چونکه دیسان زانستیش ده‌زگایه‌کی سه‌ر بهخۆنییه و سه‌ر به ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاته.
ئایا ده‌کرێت ئێمه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی( هاوکینگ) که‌زانایه‌کی فیزیایه و توانای قسه‌کردنیشی نییه و له‌ڕیگه‌ی جیهازێکه‌وه ده‌ڵێت:خودا بونی نییه، ئێمه باوه‌ڕ بکه‌ین. ئه‌رێ ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی زانست نییه؟! به‌هه‌رحاڵ ڕه‌نگه هه‌موومان گوێ بیستی به‌ڵگه زانستی و دینیه‌کان بوبین و لهگوێچکهماندا ده‌نگ بداته‌وه،به‌ڵام پێویسته بۆساتێکیش بێت گوێ لهودهنگهی ناخی خۆمان بگرین؟ ئاین پێمان ئه‌ڵێ: هه‌ڵهاتن و ئاوابونی خۆر وبهدوایهکداهاتنی شه‌و وڕۆژ، هه‌موو دیارده‌کانی سروشت به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر بوونی وجودی خودا و هه‌روه‌ها معجیزه‌ی په‌یامبه‌ران. ته‌نانه‌ت خوددی مرۆڤ و پێکهاته‌ی مرۆڤ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هه‌بونی خودا.
هه‌روه‌ها زانستیش له‌مباره‌یه‌وه سه‌دان به‌ڵگه‌مان ده‌خاته به‌رده‌ست،یه‌کێک له‌و به‌ڵگانه نظم وڕێک و پێکی گه‌ردونه، به نمونه :ئه‌گه‌ر زه‌وی که‌مێک له‌خۆر دورتر بوایه زه‌وی هه‌موی ده‌بو به سه‌هۆڵ به‌ندان،ئه‌گه‌ر نزیکتر بوایه هه‌مومان ئهسوتاین ،ئه‌گه‌ر زه‌مین بچوکتر بوایه ئیمکانی به‌رگه هه‌وا( اتمسفر)نه‌ده بوو ،وه ئه‌گه‌ر زه‌وی گه‌وره‌تر بوایه به‌رگه هه‌وای زه‌وی ده بوو به هایدروجین و تاد.
جیاله‌وه‌ش بهڵگهیتری مه‌نتیقی هه‌ن که‌پشتگیری سه‌لماندنی وجودی خودادهکهن، یه‌کێک له‌وانه- بحثێکی آنتولوژیه که پێناسه‌ی خودادهکات و ده‌ڵێت:خودا بونێکهکه ناتونرێت شتێکی له ئه‌و گهوررهتر تصور بکرێت. به پیی ئه‌م بحثه ،بوون(هه‌بوون)گهورهترهله عدم(نه‌بوون)له بهرئهوهگهورهترین شت قابیلی تصور بێت وجودی هه‌یه.به‌ڵام ئه گه‌ر خودا بونی نه بێت ناتوانێت گه‌وره‌ترین وجود(بوون) بێت ،که تصور بکرێت،له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ئه‌نجامه گه‌ڵ پێناسه‌ی خودا ناکۆک ده بێت.
خۆ خودا ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت کهئاینهکان باسی ده‌که‌ن،ڕه‌نگه که‌سانێک بڵێن :بۆچی خودا خۆی بۆخه‌ڵکی جیهان ئاشکرا نه‌ده‌کرد؟ تا هه‌موکه‌س باوه‌ڕی هه‌بوایه، به‌ڵام وه‌ڵامی ئاین ئه‌وه‌یه که خودا له‌ڕیگه‌ی به‌ڵگه کان خۆی ئاشکراکردووه،ئه‌گه‌ر خودا خۆی بۆ جیهانیان ئاشکرا بکردایه ئه‌وکات پێویستیمان به‌ئاین نه‌ده‌بوو.
|
8789
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Thursday, December 17, 2015
|
|
|