سانسۆر.. بەرهەمی بیرێکی فاشیستانەیە
فەرهاد شاکەلی

ئەو ئاگادارییەی لەم چەند ڕۆژەی دواییدا وەزارەتی (ڕۆشنبیری!)ی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، بەرهەمی بیرکردنەوەیەکی فاشیستانەیە. با جارێ ئەوە لەولاوە بوەستێت کە ئاگادارییەکە پڕە لە هەڵەی ڕێنووس و ڕێزمان و ئەو کۆلکەخوێندەوارەی دایڕێشتووە، کۆلکەخوێندەوارەکانی سەردەمی بەعسمان بیر دەخاتەوە، کە زمان دوایین شت بوو، تێی بگەن یا بایەخی پێ بدەن.
ئاگادارییەکە هەبوونی ژمارەی سپاردنی کردووەتە بیانوو بۆ زیندووکردنەوەی سانسۆر. ژمارەی سپاردن هیچ پێوەندییەکی بە نیشتمانپەروەری و بەهای باڵا و ڕەوشتەوە نییە، بەڵکە تەنیا کەرەستەیەکە بۆ ناسینەوەی کتێبێک و بۆ کۆکردنەوەی ئاماری فەرهەنگی و سەرژمێری ڕەسمیی وڵاتان. ژمارەی (سپاردن) لە هەموو جیهاندا یەک سیستەمی هەیە و بە جۆرێک داڕێژراوە کە هەر وڵاتێک ژمارەی تایبەتی خۆیشی هەبێت. ئەو سیستەمە دوو زنجیرە ژمارە بە کار دەهێنێت، یەکێک بۆ کتێب و یەکێکیش بۆ گۆڤار و بڵاوکراوەی دیکەی هاوشێوە. ئەگەر وەزارەتی ڕۆشنبیری (!) دەیەوێ شتێک لەو ڕووەوە فێر ببێت با لە ڕێگەی گووگڵ یا ویکیپێدیاوە تەماشای ئەم دوو بابەتە بکات:
International Standard Book Number (ISBN)
International Standard Serial Number (ISSN)
هەبوونی ژمارەی سپاردن نە نرخ و ناوەڕۆک و بایەخی کتێب دەباتە سەرەوە، نە پێوەندییەکی بە ئەرک و لێپرسراوی و ڕۆشنبیری و ئەخلاقەوە هەیە. ئەوجا لە هیچ جێیەکی دنیا، بۆ وەرگرتنی ئەو ژمارەیە (ISBN) پەخشخانە یا نووسەر پێویستیان بەوە نییە پێشەکی ڕەشنووسی کتێب بنێرن بۆ هیچ دەستگایەک، بەڵکە دەتوانن لە کتێبخانەی نیشتمانی ساڵانە ٤٠، ١٠٠، ٥٠٠ ژمارە وەربگرن و بۆ کتێبەکانیان بە کاریان ببەن. ئیتر نە لێژنەی شارەزا و نە هیی ناشارەزا پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کتێب ناکەن.
هیوادارم نووسەران و ڕووناکبیران، پەخشخانە و چاپخانەکانی کوردستان، دوور لە چوارچێوەی تەسکی ئیدیۆلۆگی و حیزبی و سیاسی، لە پێناوی فەرهەنگی کوردیدا، لە پێناوی وشەی کوردیدا، لە پێناوی بیری ئازاد و داهێنەرانەدا دژی ئەم بڕیارە و هەموو بڕیارێکی هاوشێوەی بوەستن و بە هیچ جۆرێک جێبەجێی نەکەن. سانسۆر بەرهەمی بیرێکی فاشیستانەیە. ئازادیخوازان، بیرئازادان و مرۆڤدۆستان دژی فاشیزم و بیری فاشیستانەن
42 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, September 30, 2020
زیاتر
كورسی بۆ نەتەوە یان بۆ ئەدەب
جەبار جەمال غەریب
لوبنان و هەرێمی کوردستان
بەیار عومەر
عێراق و ئەمریکا: کۆتایی پشوو؟
د. سه‌ردار عه‌زیز
ئۆپۆزسیۆن لە غیابی حیزبە تەقلیدیەکاندا
گۆران هەلەبجەیی
ئەخلاقیاتی گاڵتەکردن بە ژیانی مرۆڤ
مه‌ریوان وریا قانع
شه‌رم و سیاسه‌ت
ئاراس فەتاح
پڕۆسه‌ی به‌لۆنیا یان پڕۆسه‌ی وێرانکردنی خوێندنی زانکۆیی!!
عبدالقادر گڵۆمانی
لە پەراوێزی پرۆژە یاسای ”ڕێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی“دا: بێدەنگیی یان پیسدەنگیی؟
مه‌ریوان وریا قانع
ئارکۆن و ڕەخنەی عەقڵی دینی
ئەحمەد ڕەسوڵ
گـــەورە و گــــرگــــــن (حوکمدارە شۆڕشگێرکانمان)
حەبیب محەممەد دەروێش
زمانی راگەیاندنی کوردی و خاڵیبوونەوە لەواتا
نەوزاد جەمال
م. ئۆنفرێ: سەرمایەداری ئەوەندە بەڕێز نییە پاش پەتاكە بەخۆیا بچێتەوە
ئازاد حەمە
پێگەیی سیاسی کورد و هێزەکانی بە هیچ ڕێژیمێك لەبن نایەت
محەممەد سلێمانی
ئێستا ژیان نیشتیمانمە
بەختیار عەلی
زمان لەنێوان ململانێی شیعر و فەلسەفەدا
مەسعود بابایی
كارەساتی لوبنان و پوچگەرایی!
مەلا بەختیار
ماكرۆن پشتیوانی لەبەغدا كردو هەرێمی ئاگاداركردەوە
سەرتیپ جەوهەر
خۆزگەخواستن بە داگیرکەران: لە چاوەڕوانیی بەربەرییەکاندا
مەریوان وریا قانع
كێ ئه‌و سه‌ری گه‌ردوون ده‌بینێت؟
د. جەواد بشارە
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
ئایندەی هێزە چەكدارەكانی ناو پەرلەمانی عێراق؛ بەدر و عەسایب
یاسین ته‌ها
سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى چیمان پێ ده‌ڵێ؟
سەرتیپ قەشقەیی
بازنەکانى هەڵبژاردن؛ بۆمبى بەردەم هەڵبژاردنى پێشوەختە بە تایبەت بۆ کورد*
هەڤاڵ فەتاح
له‌باره‌ى ئه‌خلاقی سیاسییه‌وه‌
پ.د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
خەونى کوردەکان بۆ سەربەخۆیى تێکشکا
ئەیهود یەعارى
وەرگێڕان و کورتکردنەوەی : حسن محمود حمەکریم
بێ رێکەوتن کازمی پارە بۆ هەرێم دەنێرێ
سالار مەحمود
شێوازەکانی ڕاهێنان؛ شێوازی وانەگوتنەوەی مۆنتێسۆری
محەمەدموبین حەیدەریی دهۆیی
وەرگێڕ (لە فارسییەوە): کیشوەر پیرۆتی
كازمی.. دوادەرفەتی ئەمەریکاو ھەڵسانەوەی عێراق؟
ئەبوبەکر کاروانی
پەیوەندی نێوان "پێناسەكردن" و هزر و بیری ناسیۆنالیستی
سەلاح بایەزیدی
قەوارەی هەرێم؛ لە هەڵێنجانێکی مێژووییەوە بەرەو گوتارێکی ئایندەساز
د.هەردی مەهدی میکە
پەروەردە و بەهاكان
د.كەريم ئەحمەد عەزيز
کورد و حیزبوڵڵا و ئیسرائیل
ئالان م. نوری
پەروەردە و بەهاكان
د.كەريم ئەحمەد عەزيز
بوون و ماهیەت
شاهۆ عوسمان
بنەماکانی وتارنووسین (وتاری سیاسی)
قەرەنی قادری
کاتێک تەلەفیزیۆنێک ئارامیی وڵاتێک تێکئەدات..!
مه‌ریوان وریا قانع
هێزی نه‌رم و گۆڕانكاریی له‌ مۆراڵی سیاسیدا
شاناز هیرانی
چاكسازیی سیاسی: له‌ چیدا، چۆن و بۆچی؟
د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
هه‌رێم له ‌نێوان سیستمی‌ كارگێڕیی‌ مه‌ركه‌زیی و لامه‌ركه‌زیدا عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئیبراهیم *
تورکیا چی دەوێ؟ میساقی میللی چیە؟
ئاسۆس هەردی
شۆڕش بەم گوندەدا تێپەڕی
به‌كربایه‌فی پڕ له‌ ئاوه‌دانیی
م. عەلی
پەڕلەمان و کارکردن بۆ سنوردار کردنی ئازادیەکانی تاک و میدیا
عومەر عەلی
کۆرۆنا سه‌لماندی كورد نرخی ئازادیی نازانێت
د. زاهیر سوران*
چەق و چێوەی سیاسەتکردن پارتی ،یەکێتی، ئەوانی دیکە
ڕەسوڵ خدر
جەدەلێکی وجوودی لە نێوان تایەر بەگی جاف و نـــــــــــــــــــاری
حەبیب محمەد دەروێش
‏کۆتایی تارماییەکانی عیراق
‏پەری مامەسێنی
یازدە ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەیەکی هیواکوژ
کەمال چۆمانی
ریکلامکردن: کوشتنی بەرهەمی خۆوڵاتی
نەوزاد جەمال
سۆفیگەری - ئەحمەد کسرەوی*
قسەیەکی کورت دەربارەی: ڕێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات
خەسرەو سایە
سەرهەڵدانی تەسەوف لە وڵاتی كوردەواریدا
یاسین تەها
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010