پێگەیی سیاسی کورد و هێزەکانی بە هیچ ڕێژیمێك لەبن نایەت
محەممەد سلێمانی

لە پەراوێزیی دەنگۆیی گەلەکۆمەی تورکیە و ئێران بەدژی بزووتنەوەیی سیاسی گەلی کورد لە سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستاندا، بە دڵنیایەوە بە سوودی هیچ لایەك نابێ و ئەوەی تێیدا زەرەرمەندیی سەرەکی ئەو بەریەککەوتنە دەبێ، دوو ڕێژیمی تاران و ئانکارا دەبن. ڕێژیمی ئاخوندی دەمێکە نیگەرانی پێگە و نفووزی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە دیاریکراویش حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووە و لەو ڕاستیە گەیشتووە کە ئەو هێزە خاوەنی خۆشەویستی و پشتیووانی کۆمەڵانی هەراویی خەڵکی کوردستانە و ڕۆڵی کاریگەری بە سەر پرسە سیاسی و نیودەوڵەتیەکاندا هەیە و لە سەرئاستی دەرەوەشدا، ئێران پێگەیی بەتەواوی بەرەولاوازی چووە و ئاشتی وڵاتانی عەڕەبی و ئیسرائیل دا بە دڵنیایەوە، مەترسیەکانیان لە سەر تاران زیاتر کردووە.
بڵێی ئەو دوو وڵاتە کە ھەرکامیان بەدوایی بەرژەوەندیی و بەرفرانکردنی پێگەی خۆیدایە، بەو ئاستە لە ڕێککەتن لەگەڵ یەکدا بگەن کە ھێرشی ھاوبەش بەدژی دژبەرانیان لە باشووری کوردستان ئەنجام بدەن و دۆخەکە لە خۆیان شلوێ تر بکەن لە سەر سنوورەکان و نێوخۆیی وڵاتەکانیاندا! چوونکی ئەو کات ڕاگەیاندنی شەڕ دەبێت بە دژی گەلی کورد و ئەوکات ڕۆڵەکانی نەتەوەیی لە دووبەشی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستاندا لازمە زۆر بوێرانە و بەجددی دژی ستەمی سیاسی و نەتەوەیی هەڵوێستیان هەبێ و دەرفەت بە دوژمن نەدرێت بە ئارەزووەکانی بگات.
تاران و ئانکارا خاڵی پێك ناکۆکیان لە ماوەیی مێژووی سیاسی و پەیوەندییەکانیان لە گەڵ یەکدیدا ئەوەندە زۆرن، چاوەڕوانناکرێت بەو سانایە کردارێکی ھاوشێوە بە دژی شۆڕشی ئەو دوو بەشەی باکوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەنجام بدەن و ھەر لایەك لەوەیی تریان لە کەمیندایە کە چۆن بەتەڵەکەوەبن و بەخۆشیەوە ھەر دوو دەسەڵاتی تاران و ئانکاراش بە ڕادەیەکی زۆر قەیران و کێشە و ئاڵۆزیی سیاسی و ئابووری یان لە سەر ئاستی نێو خۆی و ناوچەیدا ھەیە کە نەتوانن هەڵەیەکی ئەو تۆ بکەن. دیارە ناکرێ چاوەڕوانی ھەڵوێستی شیاو لە داگیرکەری کوردستان بکرێ و ئەگەر ھێرشێکی ئەو تۆش بە دژی جووڵانەوەیی سیاسی کوردستان ئەنجام بدەن، جگە لە زیان گەیاندن بەخۆیان، سوودێکی بۆیان نابێت و بگرە دووچاریی سەر ئێشەی زیاتر دەبنەوە و ناکۆکیەکانیان لە سەر ئاستی نێوخۆیدا لە گەڵ گەلی کورددا پێی دەنێتەوە قۆناغی ئاڵۆزیی سیاسی و نەتەوەیی ترەوە. ھەر وەك هەموو لایەك دەزانن و لێمان دیارە پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیە بەڕادەیەك شلوێیە و دژایەتی بە ھێزبوونی پێگەیی یەکدی دەکەن لە سەر ئاستی ھەرێمایەتیدا، پێناچێت بەوڕادەیە پێگ بگەن، کە ڕێککەوتنێکی لەو چەشنە بە دژی کورد واژۆبکرێ و مەسەلەیەکی ھاوشێوە بەتەواوی بەنادیارو و دوورە دیمەن دێتەبەرچاو لە بارو دۆخێکی تایبەتی وەک ئێستادا. بائەوەشی لێ زیاد بکەین کە بەیەك دوو دیداریی ئاست بەرز لە نێوان تاران و ئانکارادا، ھەرگیز کۆی ناکۆکیەکانی ئێران و تورکیە کۆتایی نایەت و بەڕادەیەك لێک نزیك نابنەوە کارێکی ئەو تۆ بەدژی بزووتنەوەیی کورد لەو دوو بەشەی کوردستاندا ئەنجام بدەن. و بە هاوبەشی بڕۆنە شەڕی هێزە تێکۆشەرەکانی ئەو دووبەشەی کوردستان. پاشان تورکیە بە هەمووشێوەیەك خۆی لە کرانەوەی نەرەیی نوێی شەر بەدژی، خۆی دەپارێزی و لە لیبیادا بەتەواویی کەوتۆتە ژێر گوشار و ئەگەر دۆخەکە بەو جۆرە بڕواتە بەرەوە، لە سەر ئاستی هەڕێمایەتیدا، ئەو وڵاتە پاشەکشەی زۆری پێدەکرێ ودژبەرەکانی ئانکارا کاردەکەن کە بە رێگایی هاوپەیمانیەتی یەکی بەهێزی ناوچەیدا، دەسەڵات و نفووزی تورکیە بە تەواوی هاوشێوەی تاران سنووردار بکرێت. بێگوومان پێگەو پرسی سیاسی و نەتەوەیی کورد بەڕادەیەك بەھێز و بەر چاو دەرکەوتووە لە سەر ئاستی نێو خۆیی و نێودەوڵەتیدا، وڵاتانی داگیرکەرو و نەیاری جووڵانەوەیی سیاسی کوردستان نەتوانن بەئارەزوی دڵی خۆیان ڕفتاری لەگەڵدا بکەن و بەڕێگایی ھێرش و پێکدادانی سەربازیدا، مەسەلەیەکی لەو چەشنە گشتگیرلە کۆڵ خۆیان بکەنەوە و بڵاوەیی پێ بکەن هەتا لاوازی بکەن کە ڕەنگە ئامانجی سەرەکیان ڕاست هەر ئەوەبێت. چوونکی گەلی کورد خۆی بە خاوەنی بزووتنەوەیی شۆڕشگێڕی و ڕێگاری سیاسی نەتەوەیی دەزانێ و کاتێك جووڵانەوەی کورد بەتەواوی بەرەولاوازی دەچێت کە گەل لە پشتیوانی خۆی بێ بەری بکات، بەڵام کاتێك پەیوەندییەکی بەتەواوی بە هێز و پتەو لە نێوان گەل و شۆڕشدا هەیە، ئەو خەباتە سیاسیە ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ گشیگیر و بەهێزتر دەردەکەوێت و مەترسیەکانی لەسەر دەسەڵاتی ناوەدیی بەرچاوتر دەبن. گەلی کورد ھێزە تێکۆشەر و نەتەوەییەکان بە بڕبڕەیی پشتی بزووتنەوەی سیاسی و ڕزگاریی نەتەوەی دەزانن و بە ڕێگای باوەڕ متمانەی کە بە پێشەنگی جووڵانەوەیان ھەیە، یەکگرتووانە ھاوکاری و پشتیووانی یان لەو ھێزانە دەر بڕیووە و ئەو گۆڕانکاریە سیاسی و نەتەوەییە بە تەواوی سیاسەتی نیکۆڵی کردنی داگیرکەرانی فەشەل پێ ھێناوە و هەر بۆیەش ناوێرن خۆیان لە قەرەیی شەرێکی ئەو تۆ بە دژی کورد بدەن.
پاشان حکوومەتی ئاخوندی ئێران لە دۆخێکی ئەو تۆ سیاسی و نێوخۆیدانیە، بە ڕاشکاوی و بە بەرچاوی کۆمەڵگایی نێودەوڵەتی ھەڵەیەکی ئەو تۆ مێژووی بکات و شەڕ بە دژی ھێزێکی کاریگەری باکووری کوردستان ڕابگەیەنێت کە مەترسی لە سەر دەسەڵاتی تورکیە دروستکردووە. ئەوجار ئانکارا سوودێک بە بەرژەوەندیی و پێگەی سیاسی وسەربازیی خۆیی ناگەیەنێت کە وێڕایی ئێران بچێتە شەڕی ھێزە تێکۆشەرەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، کە مەترسیان لە سەر حکوومەتی ئاخوندی دروست کردووە و ئانکاراش بەنەیاری خۆی دەزانێت. حکوومەتی تورکیەش لە دۆخێکی ئاڵۆزدایە و ناکۆکیەکانی لە گەڵ وڵاتانی عەڕەبی و قووڵتر بوونەوەی کێشەکانی لەگەڵ یوناندا، بەشێکی ترن لەو مەترسیانەیی کە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتەکەیان دروست بووە و دژایەتی و لێدانی کورد ھەڕەشەکان جددی تر دەکەن لە سەر دەسەڵاتی خۆیان و بەو جۆرە بۆشایی دەسەڵاتیان زیاتر دەردەکەوێت کە کورد دەتوانێ سوودیی لێ وەربگرێت
ئەگەر بێت و ئەو دوو وڵاتە ھێرشی ھاوبەش بۆسەر ھێزەکوردستانیەکان ڕابگەیەنن، ئیدی ئەو جار خەباتگێڕانی کوردیش ئەو دەرفەتەیان بۆدێتە بەرەوە، بەبێ جیاوازیی پێگەو نفوزیی ئەو وڵاتانە بەئامانج بگرن و بڕیاریی ھاوخەباتی و تێکۆشانی ھاوبەشی سیاسی و نەتەوەیی بدەن و لە کوێ بۆیان بلوێ، داگیرکەر بە ئامانج بگرن. ڕێژیمی تاران ھەوڵی خۆیدەدات کە تورکیە بە دژبەری کورد پێشان بدات و خۆشیان بە ئامانجی تر و بەھانەیی دیکەدا خۆی لەو شەڕە قۆتڕێنە دووربخاتەوە و تورکیە زیاتر بخاتە نێو کێشەوە بە دژی کورد. ئێران پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ پارتی کرێکارانی کوددستاندا ھەیە و بە پێناچێت بە دژی ئەو ھێزە کە دۆستی خۆیەتی، بچێتە بەرەیی ھاوبەشی ئانکارا و لە بەرخاتریی بەرژەوەندییەکانیان ھەڵەیەکی ئەوتۆ لە ئێستادا ئەنجام نادەن. گەلی کورد خاوەنیی ئیرادەو بوێریەکی ئەو تۆ بەھێز و بەر بڵاوە کە لە ژێر گوشاریی سەربازیدا ھەرگیز بەچۆکدا نەھاتووە و بەڵکوو گڕکانی بەرخۆدانی نەتەوەیی ڕۆژ بە ڕۆژ بەھێز و پەرەگرتووتر دەبێت بەدژی دوژمنی خاك و شوناسی سیاسی و نەتەوەیی مان.
47 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, September 13, 2020
زیاتر
زمان لەنێوان ململانێی شیعر و فەلسەفەدا
مەسعود بابایی
كارەساتی لوبنان و پوچگەرایی!
مەلا بەختیار
ماكرۆن پشتیوانی لەبەغدا كردو هەرێمی ئاگاداركردەوە
سەرتیپ جەوهەر
خۆزگەخواستن بە داگیرکەران: لە چاوەڕوانیی بەربەرییەکاندا
مەریوان وریا قانع
كێ ئه‌و سه‌ری گه‌ردوون ده‌بینێت؟
د. جەواد بشارە
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
ئایندەی هێزە چەكدارەكانی ناو پەرلەمانی عێراق؛ بەدر و عەسایب
یاسین ته‌ها
سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى چیمان پێ ده‌ڵێ؟
سەرتیپ قەشقەیی
بازنەکانى هەڵبژاردن؛ بۆمبى بەردەم هەڵبژاردنى پێشوەختە بە تایبەت بۆ کورد*
هەڤاڵ فەتاح
له‌باره‌ى ئه‌خلاقی سیاسییه‌وه‌
پ.د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
خەونى کوردەکان بۆ سەربەخۆیى تێکشکا
ئەیهود یەعارى
وەرگێڕان و کورتکردنەوەی : حسن محمود حمەکریم
بێ رێکەوتن کازمی پارە بۆ هەرێم دەنێرێ
سالار مەحمود
شێوازەکانی ڕاهێنان؛ شێوازی وانەگوتنەوەی مۆنتێسۆری
محەمەدموبین حەیدەریی دهۆیی
وەرگێڕ (لە فارسییەوە): کیشوەر پیرۆتی
كازمی.. دوادەرفەتی ئەمەریکاو ھەڵسانەوەی عێراق؟
ئەبوبەکر کاروانی
پەیوەندی نێوان "پێناسەكردن" و هزر و بیری ناسیۆنالیستی
سەلاح بایەزیدی
قەوارەی هەرێم؛ لە هەڵێنجانێکی مێژووییەوە بەرەو گوتارێکی ئایندەساز
د.هەردی مەهدی میکە
پەروەردە و بەهاكان
د.كەريم ئەحمەد عەزيز
کورد و حیزبوڵڵا و ئیسرائیل
ئالان م. نوری
پەروەردە و بەهاكان
د.كەريم ئەحمەد عەزيز
بوون و ماهیەت
شاهۆ عوسمان
بنەماکانی وتارنووسین (وتاری سیاسی)
قەرەنی قادری
کاتێک تەلەفیزیۆنێک ئارامیی وڵاتێک تێکئەدات..!
مه‌ریوان وریا قانع
هێزی نه‌رم و گۆڕانكاریی له‌ مۆراڵی سیاسیدا
شاناز هیرانی
چاكسازیی سیاسی: له‌ چیدا، چۆن و بۆچی؟
د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
هه‌رێم له ‌نێوان سیستمی‌ كارگێڕیی‌ مه‌ركه‌زیی و لامه‌ركه‌زیدا عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئیبراهیم *
تورکیا چی دەوێ؟ میساقی میللی چیە؟
ئاسۆس هەردی
شۆڕش بەم گوندەدا تێپەڕی
به‌كربایه‌فی پڕ له‌ ئاوه‌دانیی
م. عەلی
پەڕلەمان و کارکردن بۆ سنوردار کردنی ئازادیەکانی تاک و میدیا
عومەر عەلی
کۆرۆنا سه‌لماندی كورد نرخی ئازادیی نازانێت
د. زاهیر سوران*
چەق و چێوەی سیاسەتکردن پارتی ،یەکێتی، ئەوانی دیکە
ڕەسوڵ خدر
جەدەلێکی وجوودی لە نێوان تایەر بەگی جاف و نـــــــــــــــــــاری
حەبیب محمەد دەروێش
‏کۆتایی تارماییەکانی عیراق
‏پەری مامەسێنی
یازدە ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەیەکی هیواکوژ
کەمال چۆمانی
ریکلامکردن: کوشتنی بەرهەمی خۆوڵاتی
نەوزاد جەمال
سۆفیگەری - ئەحمەد کسرەوی*
قسەیەکی کورت دەربارەی: ڕێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات
خەسرەو سایە
سەرهەڵدانی تەسەوف لە وڵاتی كوردەواریدا
یاسین تەها
لوبنان و هەرێمی کوردستان
بەیار عومەر
بەرگریكردن لە زارا، بەرگریكردن لە شوناس
نەبەز گۆران
ئۆپۆزسیۆن لە غیابی حیزبە تەقلیدیەکاندا
گۆران هەلەبجەیی
هەرێم و بەغدا
شوان کەریم کابان
شه‌رم و سیاسه‌ت
ئاراس فەتاح
هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی كوردستان
شه‌هریار شێخله‌ر
لە پەراوێزی پرۆژە یاسای ”ڕێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی“دا: بێدەنگیی یان پیسدەنگیی؟
مه‌ریوان وریا قانع
میدیا له‌نێوانی گه‌شه‌پێکردنی کۆمه‌ڵ و ژماره‌دا
پۆڵا سەعید
گـــەورە و گــــرگــــــن (حوکمدارە شۆڕشگێرکانمان)
حەبیب محەممەد دەروێش
كالیسێۆم و كۆرۆنا
د. زاهیر سوران سه‌نته‌ری پزیشكی نوێ، سلێمانی
م. ئۆنفرێ: سەرمایەداری ئەوەندە بەڕێز نییە پاش پەتاكە بەخۆیا بچێتەوە
ئازاد حەمە
له‌ یادی قوتابییه‌كی قوتابخانه‌ی ئه‌ندیشه‌ و هزری قاسملوو:
ناسر ساڵحی
ئێستا ژیان نیشتیمانمە
بەختیار عەلی
پەتای كۆرۆناو تیۆریزەی سیاسی بیرمەند فرانسیس فۆكۆیاما لە توێژینەوەیەكی گرنگدا: پەتاو سیستەمی سیاسی
د. شیرزاد نجار
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010