یه‌ك دوو وشه له سه‌ر مرۆڤ و په‌یوه‌ندیيه‌كانى ئیبراهیم حاجی زەڵمى
كاتێك باس له‌په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین، چاك وایه سه‌ره‌تا پێناسێكی بهێنین، پاشان بچینه نێو جیهانی په‌یوه‌ندی، پاشان چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك له‌وباره‌وه بخه‌ینه به‌رچاو. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه په‌یوه‌ندی چه‌مكێكی ئاڵۆز و فره ره‌هه‌نده‌و له‌قاڵبدانی له‌دووتوێی یه‌ك دووپێناسه كرده‌یه‌كی نالۆژیكی و نازانستیه به‌ڵام ناشكرێت بێ پێناسه بیهێڵینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه یه‌ك دوو پێناسه‌ی ساكار‌و به‌ڵام پرمانا وه‌ك ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمانه بهێنین له ده‌روازه‌ى ئه‌و پێناسهناوه مه‌عریفه‌یه‌ك بده‌ین به‌خوێنه‌ر..
په‌یوه‌ندى: بریتى یه له هه‌ڵوێستى مرۆڤ به‌رامبه‌ر به‌و شتانه‌ى، كه له‌چوار ده‌وریدان دواتر به‌رامبه‌ر به‌خۆیشى!! به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤ په‌یوه‌ست ده‌بێت له‌گه‌ڵ شته‌كانى ده‌وروبه‌رى و ڕوداوه‌كان و ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و خه‌ڵكدا.(1)
پێناسه‌یه‌كى تر بۆ په‌یوه‌ندى بریتیه له‌وه‌ى، كه په‌یوه‌ندى "له‌نێوان دوو تاكى مرۆیی‌دا دروستده‌بێت كه جیاوازن له‌ئاست و پله‌و جۆر‌و بنه‌ماكاندا یان ئامانجه‌كاندا به پێَى سروشتى پهیوهندیهكهو پله‌و پایه‌ى هه‌ردوو لایه‌نى په‌یوه‌ندیه‌كه".(2)
به‌م پێیه په‌یوه‌ندى بریتیه له ئاڵوگۆرێكى خودى تاك له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌رێكدا، كه‌خودى ئه‌و به‌رامبه‌ره‌ش به‌هه‌مان ته‌فاعل (كارلێكى جه‌ده‌لی)دایه له‌گه‌ڵ ئه‌م تاكه.
لێره‌وه ده‌توانین بڵێین كه په‌یوه‌ندى له‌نێوان دوو كه‌س، یان زیاتر دروستده‌بێت كه خه‌سڵه‌ت و ئامانج و بیر‌و بۆچوونى جیاواز له یه‌كتریان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى بونى ئامانجى هاوبه‌شه‌وه (مادى یان مه‌عنه‌وى) خودى ئه‌و په‌یوه‌ندیه دروستده‌بێت و درێژه ده‌كێشێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه(هه‌بوونى به‌رژه‌وه‌ندى و ئامانجى هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ هه‌بوونى لایه‌نى جیاواز‌و لێكنه‌چوو) دروستكهرى په‌یوه‌ندى نێوان تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگاكانى مرۆڤه!
لێره‌وه ده‌توانین بلێین: بۆ په‌یوه‌ندى پێویستیمان بهدولایهنى لێكنه‌چوو هه‌یه، كه ده‌بێت هه‌ردوولا له گۆرینه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى مادى و مه‌عنه‌وى بن به‌پێى شوێن وكات.! لایه‌نه‌كانى به‌شداربوو له‌په‌یوه‌ندى ده‌گۆرێت، هه‌ربۆیه ده‌ڵێین: دروستبونى په‌یوه‌ندى پێویستمان به‌سێ ره‌گه‌زى سه‌ره‌كى ده‌بێت:
یه‌كه‌م بابه‌تى په‌یوه‌ندى، كه لێره‌دا كه‌س ئه‌و رۆڵه ده‌گێرێت، تاكه‌كه‌س بكه‌رێكى هوشیاره سه‌باره‌ت بهخودو كهینونهى خۆی خاوه‌نى په‌یامى خۆیه‌تى.وه‌ك بابه‌تى سه‌ره‌كى نێو پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندى خۆى نمایشده‌كات، لێره‌وه‌و له‌م پرۆسه‌یه‌دا توانا‌و ئاست و پله‌و پایه‌و پێگه‌و هوشیارى و پێویستى و ته‌نانه‌ت ئاره‌زو ومهزاج و ئایدیۆلۆژیاى تاكو...هتد ئه‌مانه بهشداریكهرى چۆنیه‌تى و چه‌ندیه‌تى و ئاستى په‌یوه‌ندین وماڵن بهسهركۆڵى تاكه‌وه. بۆیه په‌یوه‌ندى درووست نابێت، تاوه‌كو ئه‌و تاكهخۆى له‌و ئاسته‌دا نه‌بینێته‌وه كه ئه‌و شایسته‌ى ئه‌و كاره‌یه. ئیراده‌و تواناكانى فه‌راهه‌من بۆدروستكردن و ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندى.
دووه‌م: ناوه‌ندى په‌یوه‌ندى (سه‌نته‌رى كارلێك): كه كۆمه‌ڵگه‌یه، كه دهلّیّین كۆمه‌ڵگه مه‌به‌ستمان پێى ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه‌یه، كه له‌دۆخى په‌یوه‌ندى و كارلێكى به‌رده‌وامدان، هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ش پێكهێنه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ن، به‌ڵام دیاره كۆمه‌ڵگا پێناسه‌ى زۆرى بۆكراوه‌و خاوه‌نى چه‌ندین پێناسه‌یه تائه‌مرۆ، به‌ڵام زانایانى بوارى كۆمه‌ڵناسى لهپێناسهیان بۆ كۆمه‌ڵگه هاوڕانین به‌هه‌رحاڵ ئێمه پێناسهێكى ئه‌وان ده‌هێنین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه (كۆمه‌ڵگا بریتیه له‌و تۆره فراوان و ئاڵۆزه‌ى په‌یوه‌ندى كه تیایدا كۆمه‌ڵ هه‌ڵگرى چه‌ندان سیستم و نه‌سه‌قه كه ده‌زگاكانى پیادهكهرو سه‌رچاوه‌یه‌كن بۆرهفتارهكان و دواجار رێكخهرو دیسپلینكهرى ئاكارهكانن و پێوه‌رو به‌هاكان لهناواخنیدان. ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامى تواناسازى و كاریگه‌رى له ڕه‌وڕه‌وه‌ى به‌ره‌و پێشبردنى ژیانى مرۆڤ تیایدا به‌درێژایى مێژوو) به‌م پێناسه‌یه كۆمه‌ڵگا ناوه‌ندى پهیوهندیهكانهو گۆره‌پانى تێكئاڵانى به‌رژه‌وه‌ندى و ئامانجه‌كانه كه له‌سه‌ر گیانى به‌رژه‌وه‌ندى و ئامانجه‌كان په‌یوه‌ندیه‌كان گه‌شه‌ده‌كه‌ن وده‌مرن.
سێیه‌م: هۆكارى په‌یوه‌ندى، فاكته‌رى كارلێكى كۆمه‌ڵایه‌تى كه بریتیه له‌كلتور، خودى كلتوریش به ستراتیژى ژیان دێته ئه‌ژمار. كاتێك لیره‌دا ده‌ڵێین كلتوور پێمانوایه بۆئه‌م باسه‌مان كهسهبارهت په‌یوه‌ندیه كلتوور بهدهرلهوهى كهخهسلهتێكى دووفاقى و دولایه‌نه‌ى هه‌یه، به‌و پێیه‌ى كه له‌لایه‌كه‌وه بهتاكهوه گرێدراوه‌و له‌لایه‌كى تریشه‌وه بهگشتهوه، كاتێك كلتوور لهههڵسو كه‌وتى تاكه‌كاندا به‌دیده‌كه‌ین. بێگومان له‌ودۆخه‌دا كلتوور بهتاكهوهگرێدراوهو ده‌ناسرێته‌وه، وه‌كاتێك كلتوور لهرووكارى سه‌رووى هه‌ڵسوكه‌وتى تاكه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت وه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه خه‌سڵه‌تێكى سه‌روو تاك وه‌رده‌گرن به‌گشتى بوونیان پێوه‌دیاره،! له هه‌ردوو دۆخه‌كه‌دا بۆ په‌یوه‌ندى چ وه‌ك تاك چ وه‌ك گرووپ وچ وه‌ك كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه، سه‌ره‌داوى په‌یوه‌ندیه‌كان مادام لهسلوكیاتی و ره‌فتارى تاكه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆیه جێی خۆیه‌تى بوترێت كه میكانیزمى سه‌ره‌كى په‌یوه‌ندیگرتن كلتوورى كۆمه‌ڵگایه‌و هه‌ر له كلتوورهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت. جا پرسیارى گرنگ لێره‌دا خۆى قوتده‌كاته‌وه : كلتورێك هه‌ڵگرى خۆره‌ى وه‌ك ترس و شه‌رم بێت بێگومان ناوه‌ندێكى شێواو بۆ په‌یوه‌ندیه‌كان دروستده‌كات.!چ په‌یوه‌ندیه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى بێته بوون، ئه‌گه‌ر نهسهقهكانى كۆمه‌ڵگه فه‌زایه‌كى گونجاو بۆراى تاك دهستهبهرنهكهن!؟....
سه‌رجاوه:
1- یوغسلوفسكى، ف، ب واخروون:علم النفس العام، ترجمة :جوهر سعد ، وزارة الثقافة 1997م دمشق ل2.3.
2- قیس النورى (الدكتور ): مدخل الى علم الانسان، دارالكتب والنشر1982 م.ص 158).
|
11469
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Thursday, November 10, 2016
|
|
|