لەبارەی تەندروستییەوە
وەرگێڕانی: لاڤە یوسف

گیراوەی لیمۆ و مەعدەنوس بۆ توانەوەی بەردی گورچیلە گورچیلە وەك پالێوەر كاردەكات و پاشماوە لە جەستەو میزدا لادەبات. بەردی گورچیلە یەكێكە لە تێكچونەزۆرباوەكانی ئەندامی میزەڕۆ.
زۆرینەی خەلك كە توشبووی بەردی گورچیلەن مەودای تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ یە بەردی گورچیلە چییە؟ بەردەكانی گورچیلە كریستاڵ و كالیسۆم ئۆكزالاتن كە لە گورچیلەكان یان میزەڵاندا دروست بوون ئەم كریستاڵە خوێی كالسیۆم ،ترشی میز یان سترۆڤایت کە پێهاتووە لە مەگنسیۆم دەگرێتەوە.
نیشانەكانی بەردی گورچیلە چییە؟ خوێن لە میزدا هەستی سوتانەوە لە كاتی میزكردن سەرسوڕان و ڕشانەوە بینینی كیم یان خرۆكەی سپی خوێن لەمیزدا كەمبونەوەی بڕی میزی دەركراو لەرزو تا ئەگەر ژەهراوی بوون هەبێت ئازاری توند لە ئەندامی زاوزێ و كەلەكە.
گیراوەی لیمۆ و مەعدەنووس بۆ بەردی گورچیلە لیمۆ دەسكێكی گەورە مەعدەنووس بە ڕەگەوە ١كوب زەیتی زەیتون ١كوب شیلەی دارەكەوت ١كوب هەنگوینی سروشتی
ئامادەكردن لیمۆ جنراوەكە و مەعدەنووسەكە دەكەینە ناو تێكەلكەر(عەسارە) پێكهاتەكانی دیكەی تێدەكەین جارێكی دیكە تێكەڵی دەكەین تاوەكو نەرم ئەبێتەوە تێكەڵەكە هەڵبگڕە لە دەفرێكی شووشە و لە ناو ساردكەرەوەكەدا دایبنێ
ژەمە دەرمان كەوجكێكی خواردن لەم گیراوە بخۆ لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵ. شلەمەنی زۆر بخۆ لە ماوەی ڕۆژەکەدا.
ئەم گیراوەیە چۆن كاردەكات؟ مەعدەنووس میزپێكەرێكی سروشتیە و زەیتی زەیتون وەك چەوركەرێك كاردەكات شیلەی دارەكەوت و هەنگوین سودەكانی بەكتریا كوژی دابین دەكەن لیمۆ ڕێژەی ترشێتی میز بەرزدەكاتەوە و وا لە بەردەکانی گورچیلە دەكات دەست بە لەناوچوون بكەن. وەرگێڕانی
19 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, January 30, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010