بۆشایی فیکری و فەلسەفی لە نێو کورددا..
ئاشتی برایم ئەفەندی

رۆشەنبیرانی میللەتی کورد، بە شێوەیەکی گشتی بە درێژایی مێژوو پاشکۆی رۆشەنبیر و موفەکیری بیانی بوونە. گومان لەوەدا نییە کە ئەمە هۆکاری زۆری سیاسیی هەییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رۆشەنبیریی کورد نەیتوانیوە پانتاوێک دروست بکات لە فرەوان کردن و بازدان بە سەر قۆناغەکانی خۆ ڕۆشەنبیر کردندا، بەزاندنی سنورێک کە تیایدا ئاستی رۆشەنبیریەکە و زانیارییەکانی قاڵ بێتەوە، بگات بە ئاستی قوڵبونەوە لە بواری فەلسەفەدا بۆ دۆزینیەوەی ئایدۆلۆژیایەکی لە دایک بووی ناو رەحمی ئازار و دەردەکانی میللەتی کورد، کە لە ئەنجامدا ببێت بە" قوتابخانیەکی تایبەتی فەلسەفەی کوردیی" بۆ رێنمایی کردن بەرەو رزگاری بوون. رۆشەنبیرو سیاسییە کورددەکان، زیاتر پەنیان بۆ ئایدۆلۆژیایی ئەزمونی سەرکەوتووی گەلانی تر بردوە، بۆ شۆڕش هەڵگیرساندن، یان بۆ ناسانددنی ئایدۆلۆژیایی نەتەوەکانی تر بە میللەتی کورد ئینجا ئەو ئایدۆلۆژیایە چی دینی بووبێت، چی عیلمانی.
بێ گومان هەریەک لەو ئایدۆلۆژیانە ئەنجامی هەڵقوڵانی گرفت و بەرژەوەندیی نەتەوەی تر بوونە. نمونە مارکسیزم، کریستیانەتی، یەهودی، ئیسلام، ماوی، ترۆتسکیەت، لینینی و شۆرشی روسیا، شۆرشی فرەنسا یان بیرۆکەی فەیلەسوفە یۆنانییەکان، فرەنسیەکان و ئینگلیزەکان. ئایدۆلۆژیایی هاوردە دەتوانرێت سود، پەندو حیکمەتی لێوەربگیرێت، بەڵام ئەزمون سەلماندویەتی کە هەرگیز ناتوانرێت کۆپی بکرێت و هەوڵی چەسپاندنی بدرێت لە کۆمەڵگایەکی تر کە لە قۆناغێکی تری کۆشش دایە، سروشتی بیرکردنەوە، پەروەردە کردن، گرفتەکانی و دەردەکانی جیایە.
هێز،
هێز جۆرەهای هەیە، هێزی سیاسیی، هێزی ئابووریی، هێزی سەربازی، هێزی ئایدیۆلۆژی. میللەتانی ژێر دەستی وەک میللەتی کورد، هێزی سەربازیی، ئابووریی، سیاسییان نییە. تەنیا ئامرازێک لەدەستیان دا هەبێت، هێزی جەماوەرییە، کە دەبێت کاری لەسەر بکرێت، چەکداری بکەن بە "ئایدۆلۆژیا"ی گونجاو بۆ دروست کردنی ئیرادەو رۆحی بەرەنگاری بوونەوە. بە درێژایی مێژووی میللەتی کورد، بۆشایەکی گەورە هەیە کە تا ئێستا پڕ نەکراوەتەوە، ئەویش مەسەلەی نەبوونی ئایدۆلۆژیایەکی ناوەخۆیە کە لە ئەنجامی هەڵقوڵانی زام و گرفتەکانی نێو کۆمەڵگای کوردییدا هاتبێتە کایەوە.
گرنگی بەهێزی ئایدیۆلۆژیا لەوە دایە کە بتواندرێ ئەو میللەتەی کە ئازار دەچێژێت، مەبەستیەتی رزگاری بێت، بڕوای پێ پەیدا بکات و هەوڵی سەرکەوتنی بدات. لە دوای هیلۆکۆست، رۆشەنبیرانی نێو کۆمەڵگای جوو کەوتنە بیر کردنەوە لە چۆن هاندانی رۆحی بەرەنگاری بوونەوە لە نێو ناخی تاکی جوودا. لە ساڵی ١٩٤٨دا کە دەوڵەتی جوو ئیعلان کرا هەولێان دا کاردانەوەیان هەبێت لەسەر هەموو جووەکانی دنیا بۆ ئەوەی کۆچ بکەن بۆ ئەو وڵاتە بە مەبەستی زیاد بوونی دانیشتوانەکەی. لە ساڵی ١٩٤٨دا کە دوڵەتی زایۆنیزم ئیعلان کرا تەنیا٨٠٠.٠٠٠ کەس لە دەولەتی ئیسرائیل بوو، لەو ژمارەیەدا ٦٥٠،٠٠جوو بوون، لە ساڵی ١٩٦٧ بوو ٣.٨میلیۆن ٢.٤ میلیۆن جوو بوون. کە دەکتا لەسەدا ٨٥، هەژدە سال دواتر لە سای ١٩٨٥دا بوون بە ٤.٣ میلیۆن.
سێ هێمای گرنگ هەیە کە دیاری دەکات کە چۆن هێزی"ئایدیۆلۆژی" بەکارهاتوە، یەکەم، کێ سوودمەند بووە لە بەکارهێاننی ئەو هێزە.
دووەم، كێ بەرێوەی دەبات؟
سێیەم، کێ براوەیە؟
گرنگی بوونی ئایدۆلۆژیایی ناوەخۆ.... بزوتنەوەیی سیاسیی لە نێو هەر کۆمەڵگایەکدا لە هەر قۆناغێکدا بووبێت، بە گوێرەی قۆناغەکە پێویستی بە "ئایدۆلۆژیایەک" هەبووە کە وەکو ئامرازیک بەکارهێنراوە، بۆ کۆکردنەوەی خەڵک و بە جەماوەر کردنی. پێکهێنانی هێزێک لە نێو تاکەکانی کۆمەڵگادا، بە هەوڵدان بە دروست کردنی بڕوا لەناخی تاکەکاندا، بۆ پەیداکردنی ئیرادە و بڕوا بوون بەخۆی هێزو تواناکانی، بۆ ئامادەکردنیان بۆ بەگرخستنیان لە پێناو ئەو ئایدۆلۆژییە دیاریکراوەدا. ئایدۆلۆژیایی سەرکەوتوو ئەوەیە کە توانای دیتنی گرفەتەکانی هەبێت، کە کۆمەڵگا پێوە دەناڵێنی، نزیک بێت لە زهرو بیر کردنەوەی خەڵک، تێڕاونینیان بۆ کێشەکان و تیگەیشتنیان بۆی، کە راستەخۆ کاردانەەی هەیە لەسەر ژیانیان و ئازادییەکانیان. شان بە شانی ئەوەش، ئامانجەکانیان و خوازەکانیان چین؟ بۆ چارەسەری گرفتەکان. بە گوێرەی ئەو تێگەیشتنە ئایدۆلۆژیایی گونجاو دەناسێندرێت بە کۆمەڵگا.
ئەزمونی گەلان لە مێژوودا دەریدەخات کە ئەم ئەرکە کەوتۆتە ئەستۆی نوخبە لە فەیلەسوفەکان و رۆشەنبیرانی نێو کۆمەڵگاکە کە لە دایک بوو و هەڵقوڵاوی نێو ئەو کۆمەڵگا دیاری کراوە بوونە. لە میژووی کۆندا هاتوو فەیلەسوفە یۆنانییەکان پێش ئەوەی کۆمەڵگایەکی تر سوودمەند بێت لە بیرۆکەکانیان، فەلسەفەو تیۆرەکانیان، لە یەکەم هەنگاو دا و بە پلەی یەکەم لە نێو کۆمەڵگای یۆنانییدا ناسراون، بیرۆکەکانیان لە لایەن سەرکردە سیاسییەکان، سەربازییە یۆنانییەکاندا خراوەتە بواری جێبەجێ کردن. ڕاو بۆچوونەکانیان کارێگەری هەبووە لەسەر پلان و بڕیارە یەکلا کەرەوە سیاسیی و سەربازییەکاندا.
فەیلەسوفە یۆنانییەکان بوون بە راوێژکاری سەرکردە سیاسییەکان و سەربازییەکان، ئامۆژگاریەکانیشیان لە سەر بیناغەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یۆنان و یۆنانییەکاندا داڕشتوە و ئاراستەی سەرکردەکانیان کردوە.
لە پەرتوکی" نهێنیەک لە نهێنیەکان"ی فەیلەسوف "ئەرستۆ"دا هاتوە کە ئامۆژگاری "ئەسکەندەری مەزن" دەکات. ئەسکەندەری مەقدۆنی، دوای ئەوەی هێزەکەی دەگاتە وڵاتی "فارس"، نامەیەک بۆ ئەرستۆ دەنوسێت،
"بۆ مامۆستام و وەزیری داد، پێت رادەگەیەنم، لە وڵاتی فارسدا، نوخبەیەکم دۆزیوەتەوە، کۆمەڵێک پیاون توانای دەستەڵاتداریەتیان هەیە، هێز و توانای بیرکردنەوە وتێگەیشتنیان هەیە. ئەمە هۆکاری ئەوەیە بڕیارم داوە بیان کوژم. تۆ ڕات چیە؟ ". ئەرستۆ لە وەڵامدا دەنوسێت، "پێویست ناکات ئەو پیاوانە بکوژیت کە وڵاتەکەیانت داگیر کردوە. بە بەگوێرەی یاسای سروشت لەو ناوچەیدا، نەوەی تازە لە دایک دەبێت بەهەمان شێوەی ئەو پیاوانە زیرەک دەبن. کارئەکتەری ئەو پیاوانە لە ئەنجامی سروشتی ئاو هەوای وڵاتەکەیاندا و جۆری پەروەردەیان دروست بووە. باشترین ئامۆژگاریم بۆت ئەوەیە کە نەیان کوژیت، باشترین شت بیکەیت ئەوەیە، کە چۆنن وەک خۆیان قەبوڵیان بکەیت، بە میهرەبانی، سۆز، نەرم و نیانی هەوڵبدە بیانکە بە لایەنگری خۆت، بیانخە ژێر کاردانەوەی بۆچوونەکانت و سودمەند بە لێیان". ئەسکەندەری مەقدۆنی ئامۆژگاریەکەی ئەرستۆ قەبوڵ دەکات و ئەو پیاوانە ناکوژێت و لە خۆیانی نزیک دەکاتەوە.
کاردانەوەی ئایدۆلۆژیایی هاوردە لە سەر بزوتنەوەی رزگاری کورددا،
ئایدۆلۆژیاو فەلسەفە هاوردەکان، کاردانەوەی سلبی هەبووە لەسەر بزوتنەوەی رزگاری میللەتەکەمان. ئەگەر چاوێک بە مێژوودا بخشێنین دوو فەلسەفە کارێگەری هەبووە لەسەر بزوتنەوەی نیشتمانی و نەتەوەی کورددا، یەکیان دینی کە فەلسەفەی " ئیسلام"ە، دووەم عیلمانی کە "فەلسەفەی مارکس"ی بووە. یەکمیان لە دورگەی عەرەبی سەری هەڵداوە دووەمیان لە کۆمەڵگای ئەوروپی. لە یەکەم رۆژی سەرهەڵدانی "دینی ئیسلام" بە پلەی یەکەم کارێگەری سەرەکی هەبووە لە پانتاوکردنی دەستەڵاتە سیاسییەکانی نەتەوەی عەرەب. پاراستنی یەک رێزی نەتەوەی عەرەب، سەڕەرای بوونی جیاوازی کێشە لە مەزهەبەکاندا. بەڵام بۆ نەتەوەی کورد هۆکاری زیاتر ژێر دەستی بووە، کاردانەوەی هەبووە لەسەر بڕیاری هەڵەی سەرکردە کوردەکاندا لە مێژوو کە بە زەرەری بزوتنەوەی رزگاری میللەتی کوردا شکاوەتەوە. بۆتە هۆکاری لاواز کردنی هەستە نیشتمانی و نەتەوەیەکان و تاواندنەوەیان لە نێو پلان و بەرژەوەندیی نەتەوەیی وەک تورک،عەرەب و فارس دا.
فەلسەفەی مارکسی،
مارکس، فەیلەسوفیکی ئەڵمانی بوو، بیرو هزری لە ژێر کاردانەوەی فەلسەفەی ئایدۆلۆژیای ئەڵمانی، سۆسیالیسمی فرەنسی و زانستی ئابووریی سیاسیی ئینگلیزدا بوو. مارکس زیاتر دیراسەی کۆمەڵگای ئەڵمانیی و کۆمەڵگای سەرمایەداری کردوە. کە ئەو کات چینی سەرمایەداری لە گەشسەندندا دەبێت. پەیوەندی نێوان "سەرمایەدار و هێزی کار" ،سیستەمی ئابووری، یاسای کارکردن، بارودۆخی کارکردن بە گوێرەی پێویست نابێت بۆ کرێکار. مارکس گوتویەتی" ئەڵمانیا لە رووی فەلسەفە و تیۆرەوە پێشکەوتوە، بەڵام لە رووی سیستەمی ئابووریدا دواکەوتووە، پێویستی بە گەشەپێدان هەیە". مارکس لە هیچ گوتەیەکیدا باسی لە مێللەتێک نەکردوە کە چەند سەعاتێک لە وڵاتەکەی دوور بووە ئەو کاتیش هەر ژێر دەست بووە کە ئەویش "کوردستان" ە.
سوودمەند ترین دەوڵەت لە بیرۆکەکانی مارکس، دەوڵەتانی سەرمایەداریە، ئەویش بەوەی دەست دەکەن بە گۆڕینی کەش و هەوای کارکردن، ریفۆرم کردن لە یاسایی کارکردن، کەم کردنەوەی سەعاتەکانی کارکردن، ئۆڤر تایم، یەکسانی موچەی نێوان رەگەزی مێینەو نێرینە، دامەزراندنی ساندیکای کرێکاران، پشوی نەخۆشی، پشوی، پشوی ساڵانە، قەرەبوو خانە نشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی، گەلێک دەستکەوتی تری ئابووری بۆ چینی کارگەر. ئەم چاکسازییانە لە سیستەمی سەرمایەداریدا لە ئەنجامدا کاری کردە سەر لاواز بوونی بزوتنەوەی پارتە کۆمینیستەکان و شوعیەکان لەو وڵاتانەدا هەتا دەگات بە لاواز بوونی سەندیکای کرێکاران.
حزبی شیوعی و پارتە کۆمینیستەکانی تری وەکو حیمکمەتیەکان، کە ئایدۆلۆژیایی "مارکسی"یان بەکارهێناوە بۆ پەیدا کردنی هێزی جەماوەری لە نێو کۆمەڵگای کورددا و بەکاریانهێناوە بۆ مەرامە سیاسییەکانی خۆیان، کە بەهیچ شێویەک خزمەتی بە بزوتنەوەی کورد نەکردوە. بە پێچەوانە ئەو هێزە "ئایدۆلۆژیا"یەئەوەندەی زەرەدمەند بوونە، لە سارد کردنەوەی رۆحی نیشتمانیی و نەتەوەیی کورد، غافڵ کردنی چەند نەوەیەک بە ئایدۆلۆژیاو بیرۆکەیەک کە خزمەت بە دۆزی ڕوای میللەتی کوردیی نەکردوە.
"فەهەد" سکرتێری حزبی شیوعی عیراقی، تەنیا کەسێکە کە باسی مافی "چارەی خۆ نوسینی کورد"دی کردوە، کە ئەویش ناکات "ئازاد" بوون. هەرچی ئەحزابی شیوعی عیراقی، ئێرانی تورکی هەیە باس لە پیرۆز کردنی سنور و یەکێتی ئێران، عیراق و تورکیا دەکات. کە ئەم بیرۆکانە هەموویان دژ بە بیرۆکەی سەربەخۆی و کوردستانێکی ئازادن.
ماوی، لە سەرەتای سەدەی بیستدا، چین لاواز بوو، هێزی جەماوەریی چینی دابەش ببوو لە نێوان چەند پارتێکی سیاسیی چینیدا. گەورەترین کێشەی چین کە لە مەترسیدا بوو دابەش بوون بوو، کە دەبوایە هەوڵبدرێت ئەو وڵاتە یەک بگرێتەوە. ماوتستۆنگ لە سەرەتادا کابرایەکی نەتەوەی بوو، دژ بە ئەمریکاو ئیمپریالیست بوو. پارتێکی تری چینی کە ناسیۆنالیست بوو لە گەڵ ئەمریکادا دەستی تێکەڵاو کرد بوو. ماوتستۆنگ بۆ ئەوەی رٶحی بەرەنگاری بوونەوە لای چینیەکان دروست بکات، ئیرادەیەک لە خوێن و ناخی تاکی چینی دا دروست بکات، هەستا بە زەق کردنەوەی فەلسەفەی مارکسی، بەکار هێنانی وەکو ئامرازێک بۆ بەهێز کردنی هێزی جەماوەری بەرەنگاری بوونەوە لە نێو چینیەکاندا. ئەو کات چینی هەژاری نێو کۆمەڵگای چینی هێزێکی جەماوری پتەو بوو، بۆ ڕاکێشانی ئەو چینە سەرنج راکێشترین دروشم هەڵگرتنی دروشمی چینی "پرۆلیتاریا" بوو. بەو جۆرە ئەو ئایدۆلۆژیایەی کە ماو بەکاری هێنا بۆ سەرکەوتنی شۆڕشی چین ئایدۆلۆژیایەکی ڕاست بوو بۆ مانەوەی سەربەخۆی دەوڵەتی چین و بەرژەوەندیی نەتەوەی، نەک بەرژەوەندیی چینایەتی.
دەرئەنجامی باس
بۆشایی فیکر و ئایدۆلۆژیا لە نێو کۆمەڵگای کوردییدا هەیە، بە تایبەتی لە باشووری وڵات. پێویست دەکات رۆشەنبیران و دڵسۆزانی ئەو میللەت یەکبگرن، بیرێک لە گەشە کردنی جۆرێک لە "ئایدۆلۆژیای کورد"ی بکەنەوە بە مەبەستی پەروەردە کردن و چاندنی رۆحی بەرەنگاری بوونەوە لە نیو تاکی کورددا. ناکرێت لە هەر دە ساڵ جارێک ئەو میللەتە هێرش بکرێتە سەری، پیاوەکان یان بکوژرێن یان ڕا بکەن، ژنەکانیش بفرۆشرێن و دەستدرێژی ناموسیان بکرێتە سەر هەر وەکو چۆن لە ئەنفال و شەنگاڵدا روویدا. سەرچاوە
http://www.historyguide.org/intellect/marx.HTML
http://www.historyofmacedonia.org/AncientMacedonia/AlexandertheGreat.html
https://books.google.com.au/books?id=2W7UEJG9V1kC&pg=PA31&source=gbs_toc_r&cad=3#v=onepage&q&f=false
http://www.britannica.com/biography/Friedrich-Engels...
http://www.britannica.com/topic/Maoism http://www.purplemotes.net/2013/10/13/aristotle-advice-alexander-pers
https://books.google.com.au/books?
id=ymCcXeOfuzkC&pg=PA300&lpg=PA300&dq=ideological+power+it+role+in+independence&source=bl&ots=p1nak_spFL&sig=n2qEWCAWqYs4ohst2XkMZj1S5Mc&hl=en&sa=X&ved=0ahUKEwi9vb2sueHJAhVFHqYKHbzVAMkQ6AEIOTAF#v=onepage&q=ideological%20power%20it%20role%20in%20independence&f=false
10646 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, December 7, 2016
زیاتر
زمانی كوردی له‌ناو كه‌له‌پووری ئیسلامی دا
هێمن عومه‌ر خۆشناو
کۆمەڵگەی کوردیی فەیسبوك..
پێوەندییە نوێیەکانی مرۆڤی کوردی بە دیموکراسیەوە
دکتۆر عادل باخه‌وان*
سنوره‌كانى نێوان فیقه و ئه‌ده‌ب؛ ئیبن حه‌زم وه‌ك نمونه‌
د.ئیسماعیل به‌رزنجى
زمانی ئاماژە،
یان زێدەڕۆیی لێکدانەوەو ھەڵواسینی تیۆر بەدەقدا
مەحمود عبداللە
کەسایەتی و چارەنووس
نوسینی: د. محمود سریع القلم، پڕۆفیسۆری زانکۆی تاران
وەرگێرانی: ناصح برزنجى
ژمارەی ئایندەی گۆڤاری کۆچ
یه‌ك دوو وشه‌ له‌ سه‌ر مرۆڤ و په‌یوه‌ندیيه‌كانى
ئیبراهیم حاجی زەڵمى
فەلسەفەی نزا
ئاگایی، عیشق، نیاز و جیهاد لە نزادا
نووسینی: د. عەلی شەریعەتی
وەرگێڕانی: لیان ســـەییدی
کورد و دیوه‌ شاراوه‌کانی شه‌ڕی جه‌رابلوس
ئومێد مەحمود
(شەریعەتی) كێ بوو، چی وت؟
گفتوگۆ لەگەڵ (د. سروش دەباغ)
نوێنەری تراژیدیا نەک کوردبوون
تێگەیشتنێکی جیاواز لە نادیە موراد
ئەحمەد ڕەسول
(شەریعەتی)، بیرمەندی ئازادی
نووسینی: د. ئیحسان شەریعەتی
حکومەت هی کێیە؟
ناسک ئەحمەد
(شەریعەتی) بت نییە
گفتوگۆ لەگەڵ (موجتەبا موتەههەری)
كوڕی مورتەزا موتەههەری
وەرگێڕانی: رێبوار كوردستانی
ناسیۆنالیزم بۆ گەلێکی چەوساوە
بەهرۆز جەعفەر
لە (شەریعەتی)یەوە لەبارەی مردنی شەریعەتی
نووسینی: عــەبدولكەریم سروش
شکستی سۆسیالیزم و ئەزموونی سۆڤیەت
میران قادر ئەحمەد
تەنیایی یان جیایی؟
نووسینی: د. عەلی شـەریعەتی
خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان له‌ هه‌موو کاتێک دوورتر ده‌نوێنێت
ده‌یڤید گاردنر
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
عەلی شەریعەتی ..
ئەو كەسەی هەموو رۆژێك تیرۆر دەكرێت!
نووسینی: حەبیب محەممەد دەروێش
لەیادی (233) ساڵەی لەدایك بونی مەولانا خالیدی نەقشبەندی شارەزووری دا
نوێخوازێك لەئاییندا و عەدالەت خوازێك لە ژیاندا
مەولانا لەسلێمانیەوە بۆ هندستان
حبیب محمد دەروێش
رۆڵی ( شەریعەتی )
لە خەباتی ئیسلامی پێشەوتووخوازی لە ئێران 1965 - 1977
نووسینی: وەلید محمود عەبدونناسر
وەرگێڕانی: بـــەرزانی مەلا تـەها
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی
بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟(1)
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ(2)
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
دكتۆر عەلی شەریعەتی
پیاوێك هێشتاش لە ئاسمانی دنیای رۆشنبیریدا دەدرەوشێتەوە
نووسینی:موسعەب ئەدهەم
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
کتێبی بزووتنەوەی ژنان(فێمینیزم)
نووسینی ئاندرێ میشێل
تورکیا لە شەڕی داعشدا، دەوری پاکستان لە بەرابەر تاڵیبان دەبینێ؟
شێرکۆ جیهانی
سەرهەڵدانى چەپ (له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و جيهاندا)
دكتۆر عه‌لى ئه‌سه‌دى
وەرگێڕانى: ناجى ئەفراسیاو
تورکیا لە دوو ڕێیانی شەڕو ئاشتیدا
نووسینی : بورھان شێخ رەئوف
ئوستورە و ئەفسانە و دین
زه‌رده‌شت نوره‌دين
ئەزموونی شیعری شۆڕشگێڕیی کوردی
عەبدولخالق یەعقووبی
یەعقوبیزم و سڵەمینەوەى کرێکاران
فلاديمێر لینین
له‌ ئينگڵيزييه‌وه‌: سەرکەوت جەلیل
ێڕانەوە له‌ نێوان گه‌شه‌کردن و دابڕان‎دا
سه‌یدقادرهیدایه‌تی
تارماييه‌كانى هيدايه‌ت
موراد فه‌رهادپور
و. وه‌ليد عومه‌ر
هزری نوێخوازانه‌ له‌ شیعری بێكه‌سدا
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
قەیرانى دارایى لە کۆڵى سەرمایەدارى نابێتەوە
تۆم برۆمبێڵ
وه‌رگێڕانى: ئارى مەحمود
عەقڵی كوردی و هزری رۆژئاوایی!
عادل قادری
هەموو جێيه‌ك، جیهانى سێیەمە! ئ
ەنتۆنیۆ کابالیرۆ[1]
وه‌رگێڕانى: كه‌يوان نورى
ليبراڵيزم و ڕيشه‌ى قه‌يران و بارگرژييه‌كان
نوسينى: سه‌مير ئه‌مين
وه‌رگێڕانى: ناجى ئه‌فراسياو
هەڵوێستی توركیا
لە فیدراڵیزمی هەرێمی كوردستانی عێراق
ی. سەرپەرشتیار: وەسمی محەممەد ئەلشمەری ی. توێژەر: محەممەد حازم حامید
وەرگێڕانی: حەسەن حسێن
نیولیبراڵيزم پێشه‌كيی كتێبی "كورته‌مێژووی نیولیبراڵیزم"
داڤید هارڤه‌ی
وه‌رگێڕانى: هاوار محه‌مه‌د
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی
بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی
ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
نيوليبراڵيزم چيه‌؟
ئه‌ليزابێت مارتێنز/ئاڕنۆڵدۆ گارسيا
و: وه‌ليد عومه‌ر
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
قه‌یرانه‌ ئابوری و فیكريیه‌ جیهانییه‌كانی نیولیبراڵیزم
نوسینى: دكتۆر سه‌باح قودورى
و. ئه‌يوب حه‌سه‌ن
سیاسەتی توركیا بەرانبەر بە باكووری عێراق
گرفت و ئاسۆ ئایندەییەكان
ن.د. بیل پارك و: سان بەرزان ئەحمەد
زمان و دەوڵەت
عەتا قەرەداغی
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد
لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
ڕۆڵ و گرینگی زمانی زگماکیی بۆ نەتەوەی کورد!
ئاریتما موحەممەدی
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد
لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010