كالیسێۆم و كۆرۆنا د. زاهیر سوران سه‌نته‌ری پزیشكی نوێ، سلێمانی
ئه‌وه‌ی شایانی باسه له‌شی مرۆڤ پێویستی به كۆمه‌ڵێك كانزا و ڤیتامینات هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی رۆژانه‌ی به باشی پێ ئه‌نجام بدات . زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پێداویستیانه ڕۆژانه مرۆڤ له میوه‌و سه‌وزه‌كان ، گۆشت ، هێلكه ، شیره‌مه‌نییه‌كان، ماسی وئاوه‌وه ده‌ستیانی ده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ماره‌كان و ماسولكه‌كان فرمانه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ و هاوكات په‌ستانی خوێن هاوسه‌نگ بكه‌ن یان به باشی ڕای بگرن. یه‌كێك له‌و كانزایانه كالیسیۆمه له ساڵی ١٨٠٨ ه‌وه باسی لێوه‌كراوه وپاشتر چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ركراوه وئیمڕۆ بایه‌خێكی گرنگی له ته‌ندروستی تاك و زانستی پزیشكیدا هه‌یه .
به دڵنیاییه‌وه دهیهژم نزمی یان كه‌می كالیسیۆم له خوێندا ده‌بێته هۆی گیروگرفتی گه‌وره بۆ له‌ش. هه‌ندێكجار (ده‌رمان) میزاوهرهكان كانزاكان وڕێژهیهكی به‌رز كالیسیۆم له‌گه‌ڵ میزكردندا ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ی له‌ش به تایبه‌تی كاتێك پێكان دهپهنمێت، له‌به‌رئه‌وه گه‌ر بێت و ڕێژه‌كه زۆر نزم ببێته‌وه ئه‌وا ده‌بێت سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ ئامۆژگاری وچاره‌سه‌ر. هه‌ندێكجاری دی پاش سكچوون وڕشانه‌وه‌ی زۆرڕێژهیهكی به‌رزی كالیسیۆم له نێولهشدا ده‌كرێته ده‌ره‌وه ده‌بێته هۆی گیروگرفت بۆ نه‌خۆش به‌تایبه‌تی ریتمی دڵ. له له‌شی مرۆڤی كامڵ دا نزیكه‌ی ١٥٠-٢٥٠ گم كالیسیۆم هه‌یه كه ده‌كاته له ٥ %ی كانزاكانی نێولهشی مرۆڤ، له ٩٠%ی كالیسیۆم له گه‌ڵ خۆراكدا هه‌رس ده‌كرێت، نزیكه‌ی ١٠-١١ملگم له ١٠٠ملیلیترله نێو خوێندا هه‌یه . گه‌وره ساڵێك نزیكه‌ی ١٢٠٠ گم كالیسیۆم له له‌شیدایه، له ٩٨-٩٩% ی له نێو ئێسقان ودداندایه. جگه له تێستی خوێن، گه‌ر رێژه‌ی كالیسیۆم فره‌كه‌م ببێته‌وه ئه‌وا هێڵكاری دڵ ده‌ستنیشانی ده‌كات، له‌وانه‌یه هه‌ندێك له گۆڕانكارییه‌كانی نێو هێڵكاری دڵ ببێته هۆی گیروگرفتی دڵ ومردن. كالیسیۆم ده‌مانپارێزێت له :- خه‌ڵه‌فاوی، حه‌ساسیه‌ت و هه‌وكردن به تایبه‌تی له ڤایرۆسه‌كان.
له‌م حاڵه‌تانه‌دا باشتر وایه تێستی خۆمان بكه‌ین بۆ كۆنترۆلی كالیسیۆم :
١-له كاتی خواردنی خۆراكی خراپ‌دا .
٢-هه‌ست به ماندووبوون .
٣-گێژبوون وهه‌ست كردن به بوورانه‌وه .
٤- قه‌بزی .
٥-گرژبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان ( پوزهكان) .
٦-مێرووله‌كردن و سڕبوونی قاچه‌كان .
به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن .
كالیسیۆم ده‌بێته هۆی فراوانبوونی تیره‌ی بۆریه‌كانی خوێن، به‌ڵام كاتێك كه رێژه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه ئه‌وسا دیواری بۆریه‌كان ده‌چنه‌وه یه‌ك و تیره‌ی بۆریه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه و ئه‌وسا په‌ستانی خوێن به‌رزده‌بێته‌وه .
پسپۆڕه سوێدییه‌كان پێداویستی ڕۆژانه‌ی رێژه‌ی كالیسیۆم یان به‌م شێوه‌یه داناوه :
منداڵی ته‌مه‌ن ٦ - ١١ مانگی ڕۆژانه پێویستی به ٥٤٠ ملیگرام هه‌یه .
منداڵی ته‌مه‌ن ١ - ٥ ساڵان ڕۆژانه پێویستی به ٦٠٠ ملیگرام هه‌یه .
منداڵی ته‌مه‌ن ٦ - ٩ ساڵان ڕۆژانه پێویستی به ٧٠٠ ملیگرام هه‌یه .
منداڵ، لاوان ته‌مه‌ن ١٠ - ١٧ ساڵان ڕۆژانه پێویستی به ٩٠٠ ملیگرام هه‌یه .
گه‌وره‌ساڵان ڕۆژانه پێویستی به ٨٠٠ ملیگرام هه‌یه .
ئافره‌تی دووگیان و شیرده‌ر ڕۆژانه پێویستی به ٩٠٠ ملیگرام هه‌یه .
ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌مارو ماسولكهكراون ده‌یسه‌لمێنن كه كالیسیۆم و زینك مه‌ترسی تووشبوونی ژن به‌جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌م ده‌كاته‌وه. هه‌ركاتێك كالیسیۆم نزمبووه‌وه ئه‌وسا ماسوكهكانی دڵ به ناڕه‌حه‌تی كارده‌كه‌ن وپۆمپهی دڵ به باشی كارناكات ،ژماره‌ی لێدانی دڵ تێك ده‌چێت، مرۆڤ هه‌ست به بوورانه‌وه ده‌كات .
كاتێك كالیسیۆم كه‌مده‌بێته‌وه ئه‌وسا ده‌بێته هۆی گرژبوون وئازاری ماسولكه‌كانی پوز.
كه‌می كالیسیۆم ده‌بێته هۆی هه‌ست كردن به ماندووبوون، بێتاقه‌تی وبێزهوقی، ئه‌و كاته مرۆڤ وا هه‌ست ده‌كات تازه له‌خه‌وهه‌ستاوه،هه‌رچه‌نده مرۆڤ باش نووستووه به‌ڵام خهواڵووهو ده‌یه‌وێت جارێكی دی بخه‌وێته‌وه له به‌رئه‌وه‌ی هه‌ست ناكات تێر خهوبووبێت وهه‌ست به شه‌كه‌تی ده‌كات، گه‌ربه‌رده‌وام نزم بێته‌وه ئه‌وا ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت .
كالیسیۆم به ڕێژه‌یه‌كی باش له نێو دانه‌وێله‌كان، شیر و شیره‌مه‌نییه‌كان، په‌تاته، فاسۆلیا، میوه‌و سه‌وزه، مۆز و قه‌یسی وشك وبادهمدا هه‌یه. هاوكات له شێوه‌ی حه‌ب ودهرزیشدا هه‌یه، له كاتی پێویستدا ده‌درێت به نه‌خۆش.
گه‌ر رۆژانه زێده‌تر له ١،٥ گم كالیسیۆم وه‌ربگیرێت ئه‌وا مرۆڤ تووشی ئازاری گه‌ده وسكچوون ده‌بێت .
له‌ساڵی ١٩٨٨دا زانكۆی دێترۆیتی ئه‌مێریكا توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه تیایدا ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن كه: به بێ جیاوازی نه‌خۆشی له ٧٠%ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ده‌گه‌نه نێو به‌شی وردی بوژانه‌وه رێژه‌ی كالیسیۆمیان كه‌مه. له‌به‌رئه‌وه‌یه رێژه‌ی مردن به هۆی كه‌می كالیسیۆمهوه به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزتره به به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی رێژه‌ی كالیسیۆمی نێو خوێنیان ئاسایی بووه .
ئه‌نجامی توێژینه‌وه كلینیكیهكانی چین ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن كه ئه‌و كۆرۆنادارانهی نیشانه‌ی ژاراویبوونی (septic)
خوێنیان تێدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌ندامانی نێوجهستهیان زیانی گه‌وره‌یان پێكه‌وتووه(جگه له سییه‌كان كۆرۆنا كۆئه‌ندامی ده‌مارو هه‌رس، جگه‌ر، دڵ، گورچیله وپێست ده‌پێكێت) وله نزیكه‌ی ٤ هه‌فته‌دا كۆچی دووایی ده‌كه‌ن.
هاوكات له ٤،١% ی كۆرۆناداره‌كان به هۆی كه‌می كالیسیۆمهوه ده‌مرن.
به‌ڵام ئه‌و كۆرۆنادارانهی باری ته‌ندروستییان ناجێگیربووه رێژه‌ی مردنیان به هۆی كه‌می كالیسیۆمهوه گه‌یشتۆته له ٤٠% . هه‌ندێكجار كه‌می كالیسیۆم له گه‌ڵ نه‌خۆشی پاراسایرۆید (Parathyroid Disease) دا تێكه‌ڵ ده‌بێت .
هیوادارم خۆتان بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بن، چونكه كه‌س نازانێت پاشتر چی به‌سه‌ر له‌شماندا ده‌هێنێت، به‌ته‌مای كوتان مه‌بن، دووربكه‌ونه‌وه له‌به‌كارهێنانی ده‌رمان، هه‌وڵبده‌ن به‌رگری له‌ش وتهندروستیتان له سه‌ر سه‌وزه‌كان، وه‌رزش، ئاو، پێكه‌نین وئیراده‌ی ده‌روونی بنیات بنێن وبه‌هێزی بكه‌ن، چونكه نیشانه‌ی لاوه‌كییان نییه.
|
176
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Monday, July 13, 2020
|
|
|