تۆماس ئیسدۆری نوێل سانكر کێیە؟
وه‌رگێڕانی: چۆڤین علی

تۆماس سانكرسه‌ركرده‌یه‌كی شۆرشگێری بۆركینافاسۆ بووه‌(كه‌ شارێكه‌ له‌ رۆژئاوای ئه‌فریقا)له‌ ماوه‌ی ساڵانی (1983-1987) له‌ كوده‌تا رامیاریه‌كه‌ی كه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا له‌ لایه‌ن كۆماریه‌وه‌ كوژرا، ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ سه‌ربازێكی رێكپۆش و وتاربێژێك ماركسی بووه‌ ، به‌ زۆری وه‌ك (گیڤارای ئه‌فریقیه‌كان) ناسراوه هه‌روه‌ها له‌ ته‌مه‌نی 33 سالیدا بوو داگیركاری و گه‌نده‌ڵی فه‌ره‌نسیه‌كان له‌ ناو ببات، له‌ ماوه‌ی فه‌رمانره‌واییدا ده‌ستی كردووه‌ به‌ به‌دیهێنانی مه‌رامه‌كانی و به‌رنامه‌كانی. وه‌كو هێمای نوێبوومه‌وه‌ و به‌رێوه‌بوون یه‌كه‌م كاری ناوی شاره‌كه‌ی گۆری له‌ (Upper volta) بۆ (Burkina Faso) كه‌ به‌ مانای خاكی پیاوه‌ دادپه‌روه‌ره‌كه‌ دێت ، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌ته‌كی ته‌نها چوارساڵ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا مایه‌وه‌ به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ره‌نگاری سیاسه‌تی رامیاری كۆن و پله‌وپایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌وه‌ دادگایه‌كی تایبه‌تی شۆرشگێرانه‌ دامه‌زراند بۆنه‌مانی گه‌نده‌ڵی و خراپه‌كاری ، هه‌روه‌ها له‌هه‌موو گونده‌كاندا بانگه‌شه‌ دروستكردنی نۆرینگه‌ی پزیشكی بلاوكرده‌وه هه‌روه‌ها یارمه‌تی كۆمه‌ڵه‌یدا بۆ دروستكردنی قوتابخانه‌ بۆ 2.4 ملیون منداڵ . دژی نه‌خۆشیه‌كانی گه‌شكه‌ و له‌رزوتا و سورێژه‌ یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌ تایبه‌ته‌كانی بریتیبوو له‌ چاندنی 15 ملیون دره‌خت بۆ رێگه‌ گرتن له‌ به‌ بیابان بوونی خاكه‌كه‌ی ، هه‌روه‌ها ئاواتی به‌وه‌ خواستووه‌ كه‌ چاندنی دار ببێته‌ یه‌كێك له‌ كلتووره‌كانی ئاهه‌نگ گێران بۆ رۆژی له‌دایك بوون.
سانكرا كه‌سایه‌تیه‌كی جیهانی به‌هره‌دار بووه‌ به‌ جوڵاندنی هه‌ستی جه‌ماوه‌ر جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ له‌ سه‌ر مافی مرۆڤ كه‌ ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی تره‌وه‌ نه‌كراوه‌ له‌وسه‌رده‌مه‌دا. هه‌روه‌ها خه‌ته‌نه‌‌كردنی ره‌گه‌زی مێینه‌ و فره‌ژنی و زه‌واجی به‌ناچاری قه‌ده‌خه‌كرد. ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی جدی و سه‌رتاسه‌ری له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا بكات حكومه‌ته‌كه‌ی تابێت زۆردار ئه‌بێت بۆیه له‌ ‌لایه‌ن چه‌ندین رێكخراوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ ره‌خنه‌ی لێگیرا له‌ 15 تشرینی یه‌كه‌می سالی 1989 دا كوژرا.
ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌یه‌ك پێش كوشتنه‌كه‌ی ووتبووی (شۆرشگێره‌كان وه‌كو كه‌سێك ده‌توانرێت بكوژرێن به‌ڵااام بیروباوه‌ره‌كه‌یان نا) له‌دوای ئه‌م كۆسیاو هاته‌ سه‌رحوكم و بۆ ماوه‌ی 27 ساڵ مایه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌میش به‌ ناره‌زایه‌تی گشتی له‌سه‌ر حوكم لابرا .
43 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, February 6, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010