پڕۆسه‌ی به‌لۆنیا یان پڕۆسه‌ی وێرانکردنی خوێندنی زانکۆیی!!
عبدالقادر گڵۆمانی

له‌ سیسته‌مه‌ تازه و پێشکه‌وتووه‌کانی خوێندنی زانکۆ و خوێندنی باڵادا، خوێندکاران ڕۆڵێکی گرنگیان له‌ ڕێگه‌ی به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردنی باشترین سیسته‌مه‌کانی خوێندنی ئه‌کادیمی و گه‌یاندنی زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی، وه‌ له‌ ڕێگه‌ی دیاریکردنی باشترین شێوازه تازه‌‌کانی فێربوون هەیە.
هه‌ر گۆڕانکاری و تازه‌گه‌رییەك به‌ بێ‌ به‌شداریکردنی کارای خوێندکاران ئه‌نجام بدرێت! یان به‌بێ ڕه‌چاوکردنی واقیع و دۆخی خوێندکاران! یان هه‌ر گۆڕانکاری وتازه‌گه‌رییەك به‌ زۆر بسه‌پێندرێت به‌ سه‌ر خوێندکاران و مامۆستایاندا، چاره‌نوسی هه‌ر شکستی گه‌وره‌ و تێکدانی پڕۆسه‌ی خوێندنی زانکۆیی و پڕۆسه‌ی فێربوونه.
هه‌ر گۆڕنکاری و تازه‌گه‌رییەك به‌‌بێ پلانی تۆکمه‌، وه به‌بێ‌ خوێندنه‌وه‌ی ورد له‌ هه‌موو لایه‌نێکه‌وه‌، یان به‌بێ ته‌رخانکردنی بودجه‌ی پێویست و باش بۆ ئه‌و گۆڕانکاریه‌، چار‌ه‌نوسی هه‌ر شکستی گه‌وره‌ و تێکدانی پڕۆسه‌ی خوێندنی زانکۆیی و پڕۆسه‌ی فێربوونه‌. بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠١٩ -٢٠٢٠، به‌ بێ بوونی پلانێکی تۆکمه‌ و ته‌رخانکردنی بودجه‌یەکی پێویست و باش وه‌ ته‌نانه‌ت به‌‌بێ بوونی ئامانجێکی دیاریکراو، پڕۆسه‌ی به‌ڵۆنیا سه‌پێندرا و جێ‌به‌جێکرا به‌سه‌ر خوێندکارانی قۆناغی یه‌که‌م، له‌ زۆرێك له‌ زانکۆکانی هه‌رێم و کۆلێجه‌کانیان و به‌شه‌ زانستیه‌کانیاندا!! هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی مامۆستاکانی زانکۆ و خوێندکاران، له‌به‌رچه‌ند هۆکارێك ڕازی نه‌بوون به‌جێ‌به‌جێکردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌، له‌و هۆکارانه‌:
١- نه‌بوونی دۆخی گونجاو بۆ خوێندکاران و بۆ مامۆستایان له‌ زانکۆکانی هه‌رێم له‌ زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانه‌وه، بۆ جێ‌‌به‌جێکردنی پڕۆسه‌ی به‌ڵۆنیا وه‌ك پێوست، هاوشێوه‌ی زانکۆکانی وڵاتانی دراوسێ و جیهانی.
٢- نه‌بوونی نموونه‌ی سه‌رکه‌وتوو له‌و زانکۆ حکومیانه‌ی هه‌رێم که‌ ساڵانی پێشوو چوونه‌ته‌‌ ناو پڕۆسه‌ی به‌ڵۆنیاوه‌. وه‌ دروستبوونی گرفتی زۆر له‌و زانکۆیانه‌دا، که‌ هۆکار بووه‌ بۆ دابه‌زاندنی ئاستی زانستی خوێندکاران، وێرانکردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندکاران له‌و زانکۆیانه‌دا.
٣- نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بۆ جێ‌به‌جێکردنی پڕۆسه‌که‌ وه‌ك پێویست و هاوشێوه‌ی زانکۆکانی وڵاتانی دراوسێ و زانکۆکانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌. زانکۆیەك نه‌توانێت به‌ باشی وه‌ره‌قه‌ و حبری پرینته‌ر و قرتاسیه‌ دابین بکات، چۆن ده‌توانێت گۆڕانکاری گه‌وره‌ و به‌سوود و پڕۆسه‌ی به‌ڵۆنیا جێ‌به‌جێ بکات!!؟ له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ و وه‌ چه‌ندان هۆکاری‌تر هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ زۆربه‌ی مامۆستاکانی زانکۆ و خوێندکارانی زانکۆ، ڕازی نه‌بوون به‌ جێ‌به‌جێکردنی پڕۆسه‌که‌، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی به‌ڵۆنیا، پڕۆسه‌یەکی زانستی و ئه‌کادیمی نیه‌، یان پێشکه‌وتوو نیه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ زۆرێك له‌ وڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کاندا، چه‌ندان زانکۆی جیهانی چوونه‌ته‌ ناو پڕۆسه‌که‌وه‌، سوودی باشیان گه‌یاندووه‌ به‌ پڕۆسه‌ی خویندن و ئاستی زانستی خوێندکاران و چالاکی مامۆستایان. به‌ڵام زانکۆیەك نه‌توانێت ئه‌نته‌رنێتی گونجاو یان لاپتۆپ یان ته‌نانه‌ت ئیمه‌یڵی زانکۆ بۆ خوێندکارانی دابین بکات، چۆن ده‌توانێت گۆڕانکاری به‌سوود و به‌نرخ له‌ سیسته‌می خوێندن ئه‌نجام بدات!؟ زانکۆیەك نه‌توانێت ژینگه‌یەکی گونجاو بۆ خوێندکارانی، به‌ئامانجی گۆڕانکاری و تازه‌گه‌ری دابین بکات!! هاوشێوه‌ی زانکۆکانی وڵاتانی دراوسێ و جیهان! (یان ژینگه‌یەکی جیاواز له‌ ژینگه‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی)!! زانکۆیەك تێیدا، خوێندکاران بڕیار بده‌ن چۆن ده‌وام بکه‌ن، چۆن تاقیکردنه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بکرێت!! چۆن ده‌توانێت گۆڕانکاری به‌سوود و به‌ نرخ له‌ سیسته‌م و خوێندنی زانکۆیی ئه‌نجام بدات!!؟
زانکۆیەك نه‌توانێت تا ئێستاش ژماره‌ی مامۆستا زیاده‌کانی بزانێت که‌ هیچ وانه‌یەکیان نیه‌ یان ژماره‌ی خوێندکاره‌ بندیواره‌کانی بزانێت، که‌ ده‌وام ناکه‌ن له‌ کۆتایشدا ده‌رده‌چن و ده‌بنه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی غه‌شکردن و بڕوانامه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گروپ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌لیکترۆنیدا!! چۆن ده‌توانێت گۆڕانکاری و تازه‌گه‌ری به‌سوود و به‌ نرخ ئه‌نجام بدات. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ وێرانکردنی پڕۆسه‌ی خوێندنی زانکۆیی و وێرانکردنی ئاستی زانستی خوێندکار به‌رهه‌می سه‌ره‌کی گۆڕانکاری بێ‌ پلان و بێ بودجه‌ی پێویسته‌!؟ له‌ ئێستادا به‌ چاوی خۆمان دۆخی خوێندنی زانکۆیی و شکۆی زانکۆ حکومه‌ییه‌کان و وێرانبوون و سووککردنی پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌بینین به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی‌ پێشوو!
553 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, September 27, 2020
زیاتر
ئارکۆن و ڕەخنەی عەقڵی دینی
ئەحمەد ڕەسوڵ
گـــەورە و گــــرگــــــن (حوکمدارە شۆڕشگێرکانمان)
حەبیب محەممەد دەروێش
زمانی راگەیاندنی کوردی و خاڵیبوونەوە لەواتا
نەوزاد جەمال
م. ئۆنفرێ: سەرمایەداری ئەوەندە بەڕێز نییە پاش پەتاكە بەخۆیا بچێتەوە
ئازاد حەمە
پێگەیی سیاسی کورد و هێزەکانی بە هیچ ڕێژیمێك لەبن نایەت
محەممەد سلێمانی
ئێستا ژیان نیشتیمانمە
بەختیار عەلی
زمان لەنێوان ململانێی شیعر و فەلسەفەدا
مەسعود بابایی
كارەساتی لوبنان و پوچگەرایی!
مەلا بەختیار
ماكرۆن پشتیوانی لەبەغدا كردو هەرێمی ئاگاداركردەوە
سەرتیپ جەوهەر
خۆزگەخواستن بە داگیرکەران: لە چاوەڕوانیی بەربەرییەکاندا
مەریوان وریا قانع
كێ ئه‌و سه‌ری گه‌ردوون ده‌بینێت؟
د. جەواد بشارە
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
ئایندەی هێزە چەكدارەكانی ناو پەرلەمانی عێراق؛ بەدر و عەسایب
یاسین ته‌ها
سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى چیمان پێ ده‌ڵێ؟
سەرتیپ قەشقەیی
بازنەکانى هەڵبژاردن؛ بۆمبى بەردەم هەڵبژاردنى پێشوەختە بە تایبەت بۆ کورد*
هەڤاڵ فەتاح
له‌باره‌ى ئه‌خلاقی سیاسییه‌وه‌
پ.د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
خەونى کوردەکان بۆ سەربەخۆیى تێکشکا
ئەیهود یەعارى
وەرگێڕان و کورتکردنەوەی : حسن محمود حمەکریم
بێ رێکەوتن کازمی پارە بۆ هەرێم دەنێرێ
سالار مەحمود
شێوازەکانی ڕاهێنان؛ شێوازی وانەگوتنەوەی مۆنتێسۆری
محەمەدموبین حەیدەریی دهۆیی
وەرگێڕ (لە فارسییەوە): کیشوەر پیرۆتی
كازمی.. دوادەرفەتی ئەمەریکاو ھەڵسانەوەی عێراق؟
ئەبوبەکر کاروانی
پەیوەندی نێوان "پێناسەكردن" و هزر و بیری ناسیۆنالیستی
سەلاح بایەزیدی
قەوارەی هەرێم؛ لە هەڵێنجانێکی مێژووییەوە بەرەو گوتارێکی ئایندەساز
د.هەردی مەهدی میکە
پەروەردە و بەهاكان
د.كەريم ئەحمەد عەزيز
کورد و حیزبوڵڵا و ئیسرائیل
ئالان م. نوری
پەروەردە و بەهاكان
د.كەريم ئەحمەد عەزيز
بوون و ماهیەت
شاهۆ عوسمان
بنەماکانی وتارنووسین (وتاری سیاسی)
قەرەنی قادری
کاتێک تەلەفیزیۆنێک ئارامیی وڵاتێک تێکئەدات..!
مه‌ریوان وریا قانع
هێزی نه‌رم و گۆڕانكاریی له‌ مۆراڵی سیاسیدا
شاناز هیرانی
چاكسازیی سیاسی: له‌ چیدا، چۆن و بۆچی؟
د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
هه‌رێم له ‌نێوان سیستمی‌ كارگێڕیی‌ مه‌ركه‌زیی و لامه‌ركه‌زیدا عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئیبراهیم *
تورکیا چی دەوێ؟ میساقی میللی چیە؟
ئاسۆس هەردی
شۆڕش بەم گوندەدا تێپەڕی
به‌كربایه‌فی پڕ له‌ ئاوه‌دانیی
م. عەلی
پەڕلەمان و کارکردن بۆ سنوردار کردنی ئازادیەکانی تاک و میدیا
عومەر عەلی
کۆرۆنا سه‌لماندی كورد نرخی ئازادیی نازانێت
د. زاهیر سوران*
چەق و چێوەی سیاسەتکردن پارتی ،یەکێتی، ئەوانی دیکە
ڕەسوڵ خدر
جەدەلێکی وجوودی لە نێوان تایەر بەگی جاف و نـــــــــــــــــــاری
حەبیب محمەد دەروێش
‏کۆتایی تارماییەکانی عیراق
‏پەری مامەسێنی
یازدە ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەیەکی هیواکوژ
کەمال چۆمانی
ریکلامکردن: کوشتنی بەرهەمی خۆوڵاتی
نەوزاد جەمال
سۆفیگەری - ئەحمەد کسرەوی*
قسەیەکی کورت دەربارەی: ڕێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات
خەسرەو سایە
سەرهەڵدانی تەسەوف لە وڵاتی كوردەواریدا
یاسین تەها
لوبنان و هەرێمی کوردستان
بەیار عومەر
بەرگریكردن لە زارا، بەرگریكردن لە شوناس
نەبەز گۆران
ئۆپۆزسیۆن لە غیابی حیزبە تەقلیدیەکاندا
گۆران هەلەبجەیی
هەرێم و بەغدا
شوان کەریم کابان
شه‌رم و سیاسه‌ت
ئاراس فەتاح
هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی كوردستان
شه‌هریار شێخله‌ر
لە پەراوێزی پرۆژە یاسای ”ڕێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی“دا: بێدەنگیی یان پیسدەنگیی؟
مه‌ریوان وریا قانع
میدیا له‌نێوانی گه‌شه‌پێکردنی کۆمه‌ڵ و ژماره‌دا
پۆڵا سەعید
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010