چەق و چێوەی سیاسەتکردن پارتی ،یەکێتی، ئەوانی دیکە
ڕەسوڵ خدر

چەق خاڵێکە دەکەوێتە نێوەندی بازنەکەوە، خاڵی چەق خاوەنداریی لەچەندین هێزگەلی کێشکردن دەکات کە لەڕێگەیانەوە تواناداریی لەخۆبەرهەمهێنانەوەی بەردەوام دەکات، چەندین خاڵ بەچواردەوری چەقی بازنەکەوە چێوەیەکیان دروستکردووە ئەو خاڵانە نەدەتوانن خولگەی بازنەکە تێپەڕێنن چونکە بونیادو سروشتی پێکهاتەی خاڵەکانی چێوەکە هەمان بونیادی خاڵی چەقە تاکەجیاوازی نێوانیان ئەوەیە خاڵی چەق ئاست و بڕو چەندێتیی و چۆنێتی تواناوهێزەکانی زیاترو باڵاترن. لەلایەکی دیکەوە لەچەقی بازنەکەوە چەند هێڵێکی تیرئاسا درێژبوونەوە نێوجەرگەی خاڵەکانی چێوەکە، ئەو هێڵانە لەڕێگای بەکارهێنانی چەند هێزێکەوە ناهێڵن هیچ خاڵێکی چێوەکە، توانای دەرچوونی هەبێت لەخولگەی بازنەکەوە.
چەقی سیاسەت و حیزبایەتیی لەکوردستان پارتی دێموکراتی کوردستانە، خاوەنداریی لەهێزگەلێکی ئابووریی و سەرمایەداریی و بڕیاربەدەستیی و ویست و ئیرادەو پڕۆژەو نەخشەڕێی خۆی دەکات، بڕیار ئەوەیە کەپارتی دەیدات، نەخشە ئەوەیە کەپارتی دەیکێشێت، پارە هەر ئەوەندەیە کەپارتی دەیخاتە بازاڕەوە، کوفرو ئیمانی کوردایەتی لەژێر دەستی خۆیەتی، ئەو لەسەرتەختی پایتەختەوە جێگەی خۆی قایم کردووە، پێکهاتەو بونیادێکی بنەماڵەیی هەڕەمیی و قوچەک ئاساو تۆکمەو بەهێزی هەیە، کەسەرچاوە لەبونیادو ڕەگ و ڕیشەکانی دەمارگیریی و پشتگیریی خێڵەوە دەگرن. حیزبەکانی دیکەش لەیەکێتی نشتیمانییەوە بۆ گۆڕان و ئەوانی دیکە لەنێوخولگەی چێوەی ئەو بازنەیە دەسوڕێنەوە ڕەنگە هەرچەند خۆڕاپسکێون وەک هەوڵی جێهێشتنی چێوەکە بەڵام لەبەرئەوەی بونیادو سرووشتی پێکهاتەییان ئەگەر هەمان حەقیقەتی بونیادی پارتیش نەبێت ئەوە هەڵگەڕاوەو دیوەکەی دیکەی پارتی پێکدێنن هەربۆیە ناتوانن ڕوبەڕووی هێزی کێشکردنی پارتی ببنەوە، پارتی لەڕێگەی هێڵەکانی هێزگەلی دارایی وئابووریی و سەنتەرکردنی ئاکاری خێڵ حیزبییەوە هەموویانی بەخۆوە گیرۆدە کردووە، دەکرێت بڵێین هەموویان بەڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ خودئاگاو ناخودئاگا بەدیوێکدا کەبەوەهم و خەیاڵی خۆیان وەهانیە!هەمان جۆرو ڕەگەزن. خوڕافەو خوزەعبەلات و وەهمسازیی کۆمەڵێک سەرکردەی حیزبەکانی دەرەوەی پارتی کەبانگەشەی دەرچوون لەچەق و چێوەی بازنەی پارتی دەکەن، لەماوەی شەو و ڕۆژێک دا دەبێتە بڵقی سەرئاو، بەهۆی بەرکەوتنییان بەحەقیقەتی ئەو هێڵانەی کەلەجەرگەی چەقەوە چوونە نێو پێکهاتەی سەرجەم ئەو حیزبانەی لەخولگەی چێوەکە چەقیون، هەروەها بەهۆی خودی ئەوکەرەستانەشەوە کەلێیەوە هاتونە بوون…
238 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Sunday, August 23, 2020
زیاتر
‏کۆتایی تارماییەکانی عیراق
‏پەری مامەسێنی
یازدە ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەیەکی هیواکوژ
کەمال چۆمانی
ریکلامکردن: کوشتنی بەرهەمی خۆوڵاتی
نەوزاد جەمال
سۆفیگەری - ئەحمەد کسرەوی*
قسەیەکی کورت دەربارەی: ڕێکەوتنی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات
خەسرەو سایە
سەرهەڵدانی تەسەوف لە وڵاتی كوردەواریدا
یاسین تەها
لوبنان و هەرێمی کوردستان
بەیار عومەر
بەرگریكردن لە زارا، بەرگریكردن لە شوناس
نەبەز گۆران
ئۆپۆزسیۆن لە غیابی حیزبە تەقلیدیەکاندا
گۆران هەلەبجەیی
هەرێم و بەغدا
شوان کەریم کابان
شه‌رم و سیاسه‌ت
ئاراس فەتاح
هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی كوردستان
شه‌هریار شێخله‌ر
لە پەراوێزی پرۆژە یاسای ”ڕێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی“دا: بێدەنگیی یان پیسدەنگیی؟
مه‌ریوان وریا قانع
میدیا له‌نێوانی گه‌شه‌پێکردنی کۆمه‌ڵ و ژماره‌دا
پۆڵا سەعید
گـــەورە و گــــرگــــــن (حوکمدارە شۆڕشگێرکانمان)
حەبیب محەممەد دەروێش
كالیسێۆم و كۆرۆنا
د. زاهیر سوران سه‌نته‌ری پزیشكی نوێ، سلێمانی
م. ئۆنفرێ: سەرمایەداری ئەوەندە بەڕێز نییە پاش پەتاكە بەخۆیا بچێتەوە
ئازاد حەمە
له‌ یادی قوتابییه‌كی قوتابخانه‌ی ئه‌ندیشه‌ و هزری قاسملوو:
ناسر ساڵحی
ئێستا ژیان نیشتیمانمە
بەختیار عەلی
پەتای كۆرۆناو تیۆریزەی سیاسی بیرمەند فرانسیس فۆكۆیاما لە توێژینەوەیەكی گرنگدا: پەتاو سیستەمی سیاسی
د. شیرزاد نجار
كارەساتی لوبنان و پوچگەرایی!
مەلا بەختیار
کۆ ڤید ١٩ و ئاسایشی ژمارەیی ((ئەمنی رەقەمی))
د. نەزاكەت حسێن
خۆزگەخواستن بە داگیرکەران: لە چاوەڕوانیی بەربەرییەکاندا
مەریوان وریا قانع
هۆشیاری تاك و میكانیزمی رێگەگرتن لە هزری توندڕەوی
یوسف عوسمان حەمەد
ئایندەی هێزە چەكدارەكانی ناو پەرلەمانی عێراق؛ بەدر و عەسایب
یاسین ته‌ها
دەستووری کوردستانێ لە نێوان هزری سیاسیی و مەودای یاسایی
د. کرمانج گوندیی
بازنەکانى هەڵبژاردن؛ بۆمبى بەردەم هەڵبژاردنى پێشوەختە بە تایبەت بۆ کورد*
هەڤاڵ فەتاح
ڕوانگەی ئۆجەلان بۆ كورد
شاتوو محمد كریم
خەونى کوردەکان بۆ سەربەخۆیى تێکشکا
ئەیهود یەعارى
وەرگێڕان و کورتکردنەوەی : حسن محمود حمەکریم
ێشتا پێش كۆرۆنا وپاش كۆرۆنامان نه‌دیوه !
د . زاهیر سوران*
شێوازەکانی ڕاهێنان؛ شێوازی وانەگوتنەوەی مۆنتێسۆری
محەمەدموبین حەیدەریی دهۆیی
وەرگێڕ (لە فارسییەوە): کیشوەر پیرۆتی
مردن چییە؟
لە کتێبی "چەمکی مردن لە زمانی کوردیدا"
لالە مدحت
پەیوەندی نێوان "پێناسەكردن" و هزر و بیری ناسیۆنالیستی
سەلاح بایەزیدی
كاریگه‌رییه‌كانی‌ «هونه‌ری‌ شه‌ڕ» به‌ سه‌ر مێژوو و سیاسه‌تی‌ جیهانی‌ دا
سه‌لاح بایه‌زیدی
پەروەردە و بەهاكان
د.كەريم ئەحمەد عەزيز
شەڕ لە سنووی زاخۆ، هەڕەشەكردن لە سلێمانی
لەتیف نێروەیی
پەروەردە و بەهاكان
د.كەريم ئەحمەد عەزيز
ئەی رەفیق و ئەی رەقیب، کۆرۆناش بڕوا
ستران عەبدوڵا
بنەماکانی وتارنووسین (وتاری سیاسی)
قەرەنی قادری
ڕەهەندی دەرونشیکاری لە چیرۆکی خانمی قەڵەو
لالە مدحت
هێزی نه‌رم و گۆڕانكاریی له‌ مۆراڵی سیاسیدا
شاناز هیرانی
دەوری تەکنەلۆجیا لەناسینەوەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
به‌ختیار ئه‌مین
هه‌رێم له ‌نێوان سیستمی‌ كارگێڕیی‌ مه‌ركه‌زیی و لامه‌ركه‌زیدا عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئیبراهیم *
ساڵی نوێی خوێندن لەگەڵ ڤایرۆسی کرۆنادا به‌ختیار ئه‌مین*
شۆڕش بەم گوندەدا تێپەڕی
به‌كربایه‌فی پڕ له‌ ئاوه‌دانیی
م. عەلی
جۆرج ئۆروێڵ و چەند تێبینییەك لە بارەی چەمكی ناسیۆنالیزم
وەرگێڕان و پێداچوونەوە: سەلاح بایەزیدی‌
کۆرۆنا سه‌لماندی كورد نرخی ئازادیی نازانێت
د. زاهیر سوران*
کەسێتی رەفیق حلمی لەکتێبخانەکەیەوە
نەوزاد جەمال
جەدەلێکی وجوودی لە نێوان تایەر بەگی جاف و نـــــــــــــــــــاری
حەبیب محمەد دەروێش
جەستەی بێدار و درکی خەوتوو!
مەحمود شێرزاد
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010