مەلا نەوزاد .خاوەنی لۆژیکی زانستی !.... پرسەنامەی ناوەندی کەلتوری کۆچ بۆ کۆچی دوایی مەلا نەوزاد ئەندامی دامەزرێنەر و هاوکاری بەردەوام
زۆر بەداخەوە سەعات 8 ئێوارەی ڕۆژی 6/4 بەجەڵدەی دڵ كاك مەلا نەوزاد
بۆ دواجار چاوەكانی لێك ناو ژیانئاوایی كردو بەبێ دەنگی بەجێیهێشتین !....
وەک ناوەند دڵگرانین و خۆمان بە هاوبەش و هاوخەمی نزیکانی کاک مەلا نەوزاد دەزانین
شەریف عزیز سۆفی شەریف (ناسراو بەمەلا نەوزاد ) ساڵی 1957 هاتۆتە دنیاوە.
كۆلێژی شەریعەی لە زانكۆی بەغدا سەركەوتوانە تەواو كردووەو شارەزای زمانی عارەبی
و ئیسلام وشەرعزانێکی گەورە بوو ...تا ڕاپەڕین بێ دابڕان درێژە بە
خەبات و پێشمەرگایەتی ئەدات ....پاش دامەزراندنی حكومەتی هه رێم دەبێتە بەڕێوەبەری
گشتی لە وەزارەتی ئەوقاف و پاشان دەبێتە ڕاوێژكاری وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ناوەندەکەمان و سەنتەری روناکبیری ئێلبەگی جاف بووە.
لێرەوە بەناوی ناوەندی کەلتوری کۆچەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنین
بەخاتوو (جوانەی هاوژین ) و كاك خۆگرو كاك خێڵان و كاك خۆژی كوڕی و دادە خۆزان
كچی مامۆستا مەلا نەوزادو برایان و خزمان و هاوڕێ و دۆستەكانی ...
هه زاران دروود بۆ ڕەوانی پاكی مامۆستا مەلانەوزادی منەوەرو زاناو كەسایەتی
دیاری جافایەتی و كوردستان ....ڕێگەی ڕوناك و ئاوەدان بێت....
|
483
جار خوێندراوهتهوه |
Sunday, May 31, 2020
|
|
|