كلیل- وشه‌كان: جیۆپۆلیتیك، وه‌رگۆڕانی جیۆپۆلیتیكی، ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ی كلاسیك، ته‌وه‌ری خۆرئاوای ئێران
پوخته
له‌ڕووی جیۆپۆلیتیكی ناوخۆییه‌وه خۆرئاوای ئێران به به‌ره‌ی یه‌كلابوونه‌وه‌ی پرسه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانرێت، چونكه ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ر له باكووری خۆرئاواوه بیگره هه‌تاوه‌كو باشووری خۆرئاوا، بنیاتێكی ره‌نگاوره‌نگی ئه‌تنی و كولتوری و پێناسی هه‌یه. ده‌كرێ باس له‌وه‌ش بكه‌ین كه ئه‌م به‌شه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانێكی جیۆپۆلیتیكیدا زووتر به‌لایه‌كدا ده‌كه‌وێـت.
ئه‌وه‌شی لێره سهرنجمانڕادهكێشێ بریتیلهوهیه كه كورد چه‌قی ئه‌م ته‌وه‌ری جیۆپۆلیتیكییهیه، به‌ڵام پێده‌چێ ئازهربایجانییهكان زووتر له كورد پرسی سه‌روه‌ری به‌لادابخه‌ن، چونكه زه‌مینه‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوون لای ئه‌مان زۆر له كورد زیاتره. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه كورد ته‌وه‌ری خۆرئاوای ئێرانه و پێده‌چێ له ئایینده‌ی نزیكیشدا زیاتر رۆڵی ئه‌م ناوه‌ندبوونه‌ی ده‌ربكه‌وێـت.
پێشه‌كی: رۆڵی كورد
پێش ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م وتاره بكه‌ینه‌وه، وا باشتره ئه‌و پرسیاره رووبخهین كه رۆڵی مۆرهغهپشتی بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌یه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه گه‌لۆ له‌گه‌ڵ وه‌رچه‌رخانی جیۆپۆلیتیكی له ئێران كورد چی رۆڵێك ده‌بینێت؟
ئه‌وه‌ی ئێستا پێویسته وه‌ك پێشوتر بیخه‌ینه‌ڕوو، ئه‌مه‌یه كه كورد بریتیلهو هێزه‌یه كه پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزمی ئێرانی (فارس) په‌كخستووه. له‌وه‌تی بزاڤی نیشتمانی كورد سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌ڕاستی ئه‌و پرۆژه‌یه قه‌ت نه‌یتوانیوه به ئاسووده‌یی ئیدیعای ئه‌وه بكات كه له ئێران مۆدێلی ده‌وڵه‌ت- میلله‌ت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سهێناوه و یه‌كپارچه‌یی پێناس، زمان و كو‌لتور له‌م وڵاته‌دا هه‌یه. له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی مه‌شروته و ده‌ركه‌وتنی پادشایی په‌هله‌وی، به‌شێوه‌ی جۆربه‌جۆر هه‌وڵی یهكپارچهسازی زمان، كو‌لتور و پێناس دراوه، به‌ڵام ده‌توانین ئیدیعای ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌م پرۆژه‌یه له چه‌ند بڕگه‌ی جۆربه‌جۆری مێژویی له سه‌ده‌ی رابردوودا رووبه‌ڕووی شكست بووه‌ته‌وه.
كورد له‌مه‌دا رۆڵی به‌رجه‌سته‌ی هه‌بووه. هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا ئه‌وه ئازهربایجانییهكان بوون كه له‌به‌رامبه‌ر ناسیۆنالیزمی فارس‌دا پهرچهناسیۆنالیزمی ئازه‌رییان پێكه‌وه‌نا، به‌ڵام ئه‌وه كورد بووه كه به‌رده‌وام درێژه‌ی به‌م ملمڵانێیه داوه و نه‌یهێشتووه كه ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ربگرێت. واته رۆڵی كورد ئه‌وه بووه كه وه‌ك هێڵێكی به‌رده‌وام یان پچڕپچڕ نه‌هێڵێ پرۆسه‌ی یه‌كسانسازی پێناس له ئێران سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه‌بچێت. بزاڤ و رابوونه په‌یتاپه‌یتاكانی كورد ئه‌و خه‌ونه‌یان ره‌واندووه‌ته‌وه، چی له سه‌رده‌می په‌هله‌وییه‌كان كه له پرۆژه‌ی ناسیۆنالیزمیاندا ئهتنیسیتهی فارس ناوجه‌رگه‌ی بووه و چی له سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی كه شیعه‌گه‌ری ناوجه‌رگه‌ی ئه‌م ناسیۆنالیزمهیان پێكده‌هێنێ، كورد وه‌ك سه‌نگه‌رێكی زیندوو، وه‌ك ته‌وه‌رێكی جیۆپۆلیتیكی پێشی به سه‌رگرتنی ئه‌و پرۆژه‌یه گرتووه.
با بیزانین له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی گۆڕانێكی جیۆپۆلیتیكی نوێ له ئێران ئایا كورد هه‌مان رۆڵی جارانی ده‌مێنێته‌وه یان نا؟
ته‌وه‌ری خۆرئاوا: كوردناوهندیی
ئه‌گه‌ر ئێران به وڵاتێك بشوبهێنین كه شێوه‌ی پۆلێنكردنه‌كه‌ی به خۆرئاوا-خۆرهه‌ڵات دابنێین، ئه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌مان ئاسانترده‌كات. خۆی ئێران له‌ڕووی بیچمی له نه‌خشه‌ی سیاسی‌دا هه‌م له‌سه‌ر بناغه‌ی باكوور- باشوور پۆلێندهكرێ و هه‌م له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆرهه‌ڵات- خۆرئاوا. به‌گشتی پێشتر زۆرتر باكوور- باشوورهكه زاڵبووه، چونكه ئێران به‌پێی تیۆرییه‌كانی جیۆپۆلیتیك وڵاتێكه كه به‌گوێره‌ی تیۆرییه‌كه‌ی ماكیندهر له‌نێوان هارتلاند و ریملاندایه. واته به‌شێكی له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی باكووری به‌شێكه له كلكه‌ی هارتلاند (جهرگهستان)و پاشماوه‌ی جوگرافیاكه‌شی له‌ناو ئه‌و هێڵه‌دایه كه به‌پێی تیۆرییه‌كه‌ی سپایكمان به ریملاند (كهنارستان) ناوزه‌دكراوه.
له‌به‌رئه‌مه له سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌م وڵاته‌دا له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی دوو زلهێزی كیشوره‌ی و ئۆقیانوسیدا بووه. له‌نێوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی رابڕدوودا ئه‌م وڵاته بۆ دووجار له‌نێوان هێزی كیشوه‌ری روسیا و هێزی ئۆقیانوسی بریتانیادا له‌ژێر ناوی ناوچه‌ی نفوز دابه‌شكراوه. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ئێران له‌نێوان هیزی وشكانی كزی روسیا و هێزی ده‌ریایی خۆرتی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو گیریخواردووه و به‌شێوه‌ی چڕ پاڵه‌په‌ستۆی هێزی ده‌ریایی له‌سه‌ره‌و به كزیش ده‌یه‌وێ پشتبه هێزی كیشوه‌ری نیوهخهوتووی روسیا ببه‌ستێته‌وه.
بۆیه به‌پێی ئه‌م تیۆریانه بێت، ئه‌وه باكوور- باشوور بۆ ئیران به پۆلێنی ستراتیژی ده‌زانرێت، به‌ڵام خۆ پرسه‌كه لای ئێمه وانییه. ئێمه نه‌ك به‌پیی پێداوه‌كانی جیۆپۆلیتیكی جیهانی ئێران پۆلیندهكهین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ به‌پێی پێداو و ئه‌وله‌وییه‌تی جیۆپۆلیتیكی ناوخۆیی ئێران ئه‌م كاره بكه‌ین. له دۆخێكی وادا ئه‌وه پۆلێنكاری خۆرهه‌لات- خۆرئاوا به بناغه وه‌رده‌گرێن، چونكه شێوه‌ی دابه‌شبوونی بنه‌ڕتی جیۆئه‌تنیكی گروپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران ئه‌وانه‌یان كه ئیدیعای پێناس و سه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، به‌پێی هێڵی خۆرهه‌ڵات- خۆرئاوایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌مان بۆ بچێته‌سه‌ر، ئه‌وجا ده‌توانین سیناریۆسازییهك پێشبینیبكهین. بۆ نموونه ده‌كرێ له‌و پرسیاره‌وه ده‌سپێبكه‌ین كوا گه‌لۆ جیهانگیری چی كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئێران ده‌بێت و له‌وناوه‌دا ره‌وشی گروپه ئهتنییهكان چی لێدێت؟ ئه‌گه‌ر وایدابنێین كه سیناریۆی یه‌كه‌م بریتییه‌له ده‌سوه‌ردانی ده‌ركی ئاوا گه‌ڵاڵه‌ی ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م سیناریۆ: هێزه گلۆباڵهكان به بیانووی پاراستنی هاوڵاتیان یان ئاسایشی ناوچه‌كه، رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بنه‌وه. له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هێرشدا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێران راپه‌ڕینی گه‌لی دێـتهكایهوه. له‌مكاته‌دا هێزه ئاسایشییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌نگاری رابوونی خه‌ڵك ده‌بنه‌وه. له چه‌ند شوێنێك راپه‌ڕینه‌كه كۆنترۆڵده‌كه‌ن، به‌ڵام له چه‌ند شوێنێكتیر ناتوانن. بۆیه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئێران ده‌دات. ئاخرییه‌كه‌ی چه‌ند ده‌ڤه‌رێكی ئه‌و وڵاته به‌پێی بڕیاری ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌فڕین به‌كرده‌وه له‌و وڵاته داده‌بڕێنرێن.
دوه‌م سیناریۆ: له رابوونێكی گشتیدا به‌پێی میتۆدی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی به‌پێشه‌نگی ئۆپۆزیسیۆن خه‌ڵك رادهبن. له ناوچه ئهتنییهكان خۆپیشاندان و نافهرمانییهكان توندوتیژی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. كوشتار و زه‌بروزه‌نگ ده‌بێـته‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌نگ بێت. ئه‌وجا بڕیاری لێكردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێران ده‌درێت.
سێیه‌م سیناریۆ: حكومه‌ت ناهێڵَێ هیچ نافه‌رمانییه‌كی مه‌ده‌نی بێته‌كایه‌وه. به‌ره‌به‌ره جارێكی‌تر ئۆپۆزیسیۆن له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی پارله‌مانی و پاشان سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركه‌وتن بهدهسدههینێتهوه. له ئه‌نجامدا ئۆپۆزیسیۆن خواستی پێناسی ئه‌تنی ره‌چاوده‌كات و به‌ره‌به‌ره شیوه‌یه‌ك له ئیداره محه‌لی، پاشان به ته‌دریج فیدراڵی و تاد دێته‌كایه‌وه. ئه‌مه پێدچێ پرۆسه‌یه‌كی یه‌كجار دورودرێژی بوێت. بۆیه ئێستا باس له‌م سیناریۆیه ناكه‌ین.
به‌پێی سیناریۆی یه‌كه‌م و دوه‌م، ئه‌وه سیسته‌می حوكم بۆ به‌دیهێنانی خواستی پێناسی گروپه ئهتنییهكان زه‌رفییه‌تی نییه، بۆیه ره‌وشه‌كه ته‌نها به لاچوونی سیسته‌م ده‌گۆڕدرێت. لهمحاڵهتدا دینامیزمی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن. بۆیه ئه‌گه‌ر گریمان زه‌بری ده‌ره‌كی ره‌وشه‌كه‌ی دیوادیوكرد، ئه‌وه له به‌ره‌ی خۆرئاوای ئێران، كوردستان به چه‌قی گۆڕانگارییه‌كان ده‌بێت. واته كوردستان ده‌بێته ناوه‌ندی وه‌رگۆڕانی جیۆپۆلیتیكی ناوخۆیی ئێران.
لهمدۆخهدا ئه‌وه له كوردستانه‌وه به لای باكووری خۆرئاوادا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئازه‌ربایجان دروسدهبێـت. ئه‌مه به‌ره‌به‌ره بۆ لای تاڵشییه سونییهكان و له‌وێشه‌وه بۆ گه‌یلان ده‌گوێزرێته‌وه. كوردستان رۆڵی پردی ده‌ربازبوون دهگێَڕێت، هه‌روه‌ها دیسان كوردستان به لای باشووری خۆرئاواشدا كاریگه‌ری ده‌بێت. له‌وێوه كار له‌سه‌ر لوڕستان و ئه‌نجا عه‌ره‌بستان ده‌كات. ئه‌م گۆڕانكارییه ورده‌ورده به توركه قهشقاییهكانیش ده‌گات. ئیتر هه‌ر له بوشه‌هره‌وه بیگره هه‌تاوه‌كو لوڕه كۆگیلۆكان و بهخیتیارییهكان و له‌ك و لوڕهكانی لوڕستان ده‌كه‌ونه به‌ر كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كانی جیۆپۆلتیكی كوردستان.
له كۆمه‌ڵه‌ی جیۆپۆلیتیكی باكووردا ئازه‌ربایجان، تاڵش و گه‌یلان ئه‌م كاریگه‌رییه وه‌رده‌گرن. له‌لای كۆمه‌ڵه‌ی باشووریشدا لوڕستان، عه‌ره‌بستان و توركه قهشقاییهكان و ناوچه‌كانی فارس ئه‌م شه‌پۆله ده‌یانگرێته‌وه. بۆیه له هه‌مولایه‌كه‌وه كه بۆی ده‌ڕوانی، كوردستان رۆڵێكی ناوه‌ندی هه‌یه و پێده‌چێ جیۆئه‌تنیكی ئێران به‌هۆی ئه‌م ناوه‌نده‌ی راكێشانه‌وه بگۆڕدرێت.
سه‌رباری ئه‌مه پێده‌چێ كه ئه‌م ناوه‌نده جیۆپۆلیتیكییه كه ده‌كرێ به ته‌وه‌ری جیۆپۆلیتیكی یاخود جیۆئهتنیكیش ناوزهدبكرێ، بۆخۆی به قه‌د ئازه‌ربایجان له‌مباریه‌وه ده‌سكه‌وتی نه‌بێت بۆچی؟ چونكه ئازه‌ربایجان یه‌كه‌م شوێنێ جیۆئه‌تنیكی ئێران ده‌بێت كه زه‌مینه‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوونی تێدا هه‌یه. بۆیه له ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی ئێران‌دا ئه‌وه ئه‌و وڵاته راسته‌وخۆ یان به ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، یاخود له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجانی سه‌ربه‌خۆدا یه‌كده‌گرێت. له ئه‌گه‌ری سیسته‌مێكی فرهناوهندیشدا ئه‌وه پێده‌چێ یه‌كه‌م جوگرافیا كه یه‌كه‌یه‌كی ئیداری له شێوه‌ی فیدراڵ یان ئۆتۆنۆمی تێدابێتهدی، دیسان ئازه‌ربایجان ده‌بێت چونكه له‌و سه‌رزه‌مینه‌دا هه‌مو فاكته‌ره‌كانی به‌ده‌وڵه‌تبوون به‌دیده‌كرێن.
جیۆپۆلیتیكی ئایندهی ئیران
لهمبارودۆخهدا پێشبینیكردنی ره‌وشی جیۆپۆلیتیكی ئێران چه‌ندان سه‌خت نییه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه پاش دروسبوونی جیۆپۆلیتیك له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌تنیسیته كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوی ساڵانی ساڵ بته‌قنه‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه له‌نێوان كورد- ئازه‌ربایجانی، ئازه‌ربایجان- گه‌یلان، ئازه‌ربایجان- ناوه‌ڕاستی ئێران، كورد- لوڕ، لوڕ- عه‌ره‌ب، كوردی سوننه- كوردی شیعه و.. تاد، كێشمهك رووبدات. ئه‌مه واتای ئه‌وه ده‌دات كه به‌زوویی له ئێران سه‌قامگیری نایه‌ته‌دی.
ئه‌گه‌ر بۆ به‌ری خۆرهه‌ڵاتی ئێرانیش بڕوانین، ئه‌وه به‌هه‌مانشێوه پێده‌چێ به‌لوچستان به چه‌قی گۆڕانگارییه‌كان ببێت، چونكه ئه‌م ناوچه‌یه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ناوچهكانیتری به‌ری خۆرهه‌ڵاتی ئێران هه‌یه. گرنگیش له‌وه‌دایه كه به‌لوچستان به‌شێوه‌ی جۆربه‌جۆر كاریگه‌ری كوردستانی له‌سه‌ره، به‌ڵام لێره‌ش ئه‌گه‌ری پێكدادان له‌نێوان به‌لوچ- زابولی، توركمان- مازه‌نی، كورد- توركمان و فارسی شیعه- فارسی سوننه هه‌یه.. بۆیه پێناچێ له‌گه‌ڵ وه‌رگۆڕانی جیۆپۆلیتیكیدا بهشهووڕۆژێك هه‌مو شتێك بێنهگۆڕین. به‌ڵكو چاوه‌رێی كۆمه‌ڵێك گرفت و كێشه‌ی نوێ ده‌كرێت، چونكه خۆگونجانی هه‌مو ئه‌م گروپانه له‌گه‌ڵ بارودۆخی نوێ‌دا به‌ئاسانی به‌دینایه‌ت. ئه‌مه ساڵانێكی ده‌وێ هه‌تاوه‌ك دهقبگرێت. ئه‌م دهقگرتنهش باجی خۆی هه‌یه كه یه‌كێك له نموونه‌كانی كێشمه‌كێشی ناوخۆیی و شه‌ڕی ئه‌هلییه.
كۆبه‌ند
دۆخی ئێستای ئێران كاتییه. گۆڕانكاریی له‌و وڵاته‌دا حه‌تمییه. له‌گه‌ڵ دروسبوونی ره‌وشێكی وادا، ئه‌وه له‌ڕووی جیۆپۆلیتیكی ناوخۆییه‌وه وه‌رچه‌رخان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. له به‌ری خۆرئاوای ئێران‌دا ئه‌وه كوردستانه كه رۆڵی ناوه‌ندی ده‌بێـت. كوردستان له‌لایه‌ك كار له‌سه‌ر باكووری خۆرئاوای ئێران ده‌كات، لهلایهكهیتریش كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشووری خۆرئاواش ده‌بێت. واته تورك، تاڵشی و گه‌یلانی له به‌شی باكوور و عه‌ره‌ب، لوڕ و جنوبیش له به‌ری باشوور دهكهونهبهر كاریگه‌ری ئه‌م ناوه‌نده جیۆپۆلیتیكییه.
له به‌ری خۆرهه‌ڵاتیش بزووتنه‌وه‌ی به‌لوچ رۆڵێكی وایدهبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی شیمانه ده‌كرێ بریتییه‌له‌وه‌ی كه ئه‌م وه‌رچه‌رخانه جیۆپۆلیتیكییه به هه‌رزانی بههدسنایهت. پێدچێ كۆمه‌ڵێك كێشمه‌كێش و گرفتی ئه‌تنی و ناوخۆیی لێدروسببێت.
سه‌رچاوه‌كان
1. دكتر دره میرحیدر، مبانی جغرافیای سیاسی، سازمان مگالعهو تدوین كتب علوم انسانی دانشگاهها (سمت)، تهران 1383.
2. سید عگا تقوی اصل، ژئوپلیتیك جدید ایران، مركز چاپ و انتشارات وزارت خارجه، تهران 1379.
3. دكتر پیر‌وز مجتهدزاده، جغرافیای سیاسی‌و سیاست جغرافیایی، سازمان مگالعهو تدوین كتب علوم انسانی دانشگاهها، تهران 1381.
4. دكتر مجتبی مقصودی، تحولات قومی در ایران، موسسه مگالعات ملی، تهران 1380
5. الدكتر ناصیف یوسف حتین، النڤریه فی العلاقات الدولیه، دارالكتاب العربی، بیروت 1985.
6. الدكتر یسری الجوهری، الجغرافیا السیاسیه، جامعه سانت كلیمنتس، بغداد 2010.
Gottman, jean, The political partitioning of our world, world politics. 7. Iv.4.1952.
8. Dr. Shira To shadas.Kitalo Mahal.Allahabad.India 1986