ئۆبامای نوێ. . جەنگ یان ئاشتەوایی دەكات؟
عەبدولڕه‌حمان ئەلڕاشد

راستە سەرۆك باراك ئۆبامای جارانەو لە هەمان كۆشكی سپی جارانە، بەڵام رووبەڕووبوونەوەكان وەكو خۆیان نەماون، بەڵكو خێراتر لە گەشەی منداڵەكانی لە گەورەبووندان، وا پێشبینی دەكەم رووبەڕووی مەترسی زۆر گەورە ببێتەوە، زۆر مەترسیدارتر لە قۆناغی یەكەمی دەسەڵاتیدا، هەروەها ئەو مەترسیانە گەورەتر لەوەی سەرۆكەكانی پێش خۆی رووبەڕووی بوونەوە هەر لە بۆشی باوك و بۆشی كوڕدا.
لەو بارودۆخە ئەستەمەدا ئێمە لەبەردەم سەرۆكێكی نوێدا نین كە پێویستی بەفێربوون و بە (كۆرسی) سیاسی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بێت، چونكە لەگەڵ قاوەی هەموو بەیانییەكی ئەو چوار ساڵەی رابردوودا ئەوە بۆتە یەكێك لە چالاكیەكانی رۆژانەی ئۆباما، رەنگە بشبێتە بەشێك لە خۆراكی چوار ساڵی داهاتوویشی، جیاوازییەكان رەنگە لەوەدا بێت قاوەكان زیاتر تاڵتربن لەو چوار ساڵەی رابرد، بۆ نموونە: زیادبوونی مەترسیەكانی چەكی ئەتۆمی ئێرانی، دیارە هەموو سەرۆكەكانی پێشووی ئەمریكا یەكلایی كردنەوەی چەكی ئەتۆمی ئێرانیان دوادەخست بۆ سەرۆكی داهاتوو، بەو شێوەیە، بەڵام ئۆباما ئەو جارە ناتوانێ ئەو پرسە دوابخات، چونكە بەرنامەی چەكی ئەتۆمی ئێرانی لەسەر وادەی لەدایكبوونی خۆیەتی، بۆیە لەسەر ئۆباما پێویستە رووبەڕووی ئێران ببێتەوە جا بەجەنگ بێت یان بە ئاشتەوایی، بۆیە لەو چوار ساڵەدا بە دڵنیاییەوە ئێران دەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، یان ئەوەتەیە لێی بكشێتەوە، دواتر ئێمەش دەكەوێنە بەردەم ئەگەری جەنگێكی ئەمریكی گەورە، یان ئێرانێكی زۆرتر شەڕانی.
سووریای ئەسەدیش هەمیشە گڕێیەك و كۆسپێكی هەراسانكار بووە، بەڵام لە ئەژمێرەی نێودەوڵەتیدا بچووك، هەتا لە سەر ئاستی هەرێمایەتیش، لەماوەی چوار ساڵی داهاتووشدا دەبێتە مەترسیدارترین دەوڵەت لە ناوچەكەدا، عێراق و ئەفغانستانیش بەیەكەوە ئەگەری مەترسییەكان و هەڕەشەكانیان لەسەر خاك و وڵاتێكی یەكگرتوو سەقامگیر لە زیادبووندایە ئەگەر بە زوویی نەتوانری كێشەكانیان چارەسەر بكرێ و دەسەڵات بە شێوەیەكی مەدەنی ئالوگۆڕی پێنەكرێت. لە چوارچێوەی ململانێكانی لەگەڵ ئێران و سووریا (قاعیدە) بوونی هەیە، كە ئۆباما باش دەزانی ئەگەر سەرجەم سەركردەكانیان بكوژێت، بەڵام هەزاران لە لایەنگرانی لە قۆناغی دووەمدا شەڕكردنە لەگەڵ تیرۆرستان، كە ئەوەیان زەمەنێكی زیاتر خوێناوی دەبێت كە جیهان رووبەڕووی ئەو رێكخراوە دەبێتەوە، ئەو كاتە دەبێتە فرە رەگەزی نێودەوڵەتی و زۆرتر چالاكیش دەبێت و زیاتریش بڵاودەبنەوە، وەكو ئەوەی لە عێراق و سعودیەو ئەفغانستان رووبەرووی بوونەوە.
بیرو هزری توندڕەو ئێستا لە نێوەندی نوێ گەشەدەكەن و بڵاودەبنەوە، حكوومەتەكانیش لە دوای بەهاری عەرەبی كەمتر توانا یان روونتر بڵێین كەمتر ئارەزووی رووبەڕبوونەوەیان دەكەن، بەڵام رووبەڕووبوونەوەكانی باكووری مالی لە ئێستادا شتێك نییە تەنیا پرۆڤەیەكی بچووك نەبێت بە بەراورد بە شوێنەكانی دیكە كە زۆرتر جێگەی سەرنجی تیرۆریستانن.
خرۆشان و لەرزینەكان لەوەی روودەدات لە میسرو لیبیاو یەمەن و تونس هەتا ئێستا بەردەوامە، دوو ساڵی تێپەڕی و كەس نازانێ چەند ساڵی دیكە بەردەوام دەبێت و چەندان خۆپیشاندان و خرۆشانی دیكە لە هەمان بازنەی بەهارو دەرەوەیدا روودەدات.
سەردەمی دووەمی ئۆباما رەنگە ئاشتەوایی بێت بە هاتنی كیری و هیگل وەكو دوو وەزیری نێو حكوومەتەكەی، ئەوەش پرسێكی ئەرێنییە، رەنگیش بێت وەكو دەڵێن ناوچەكە بە گشتی بكەوێتە بەردەم میزاجێكی ئاشتەواییەوە.
12 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, January 30, 2019
زیاتر
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010