www.govarikoch.com
ئاڵاو نیشتمانپەروەری
وەرگێڕانی: بژار ئاوات
یەڤگینی کاڵدی بە ڕەچەڵەک ئۆکرانی بەدەم تەماشاکردنی وێرانکاریەکانی بەرلینەوە لە ٢ی مایسی ١٩٤٥، گوتی: ١٤٠٠ ڕۆژە چاوەڕێی ئەم ساتە دەکەم. لە دوای ٤ ساڵ لە شەڕکردن و وێنە گرتن لە ڕۆژئاوای ئەوروپا، سەربازێکی هێزی سور بە خۆی و کامێراکەی و ئاڵایەکی زەبەلاحی سۆڤیەت کە مامی لە چەند بەرگێکی سەر مێز بۆی دروست کردبوو، گەشتە ناوجەرگەی خاکی نازیەکان.
سەرباری خۆ کوشتنی ئادۆڵف هیتلەر بەر لە دوو ڕۆژ ، لە کاتی گەیشتنی یەڤگینی بۆ باڵەخانەی پەرلەمان، شەڕ هێشتا بەردەوام بوو. لەگەڵ ٣ سەربازی تری سۆڤیەت دا بە قادرمە ڕووخاو و خوێناویەکانی باڵەخانەی ڕایشتاخ سەرکەوتن ، کە لە چاوی کامێراکەیەوە ڕوانی ، زانی ئەو ساتەیە کە ئاواتی بۆ دەخواست. دەڵێت: زۆر دڵخۆش بووم.
لە کاتی بڵاو کردنەوەی وێنەکەدا ،بۆ ئەوەی هەستێکی دراماتیکی بە وێنەکە ببەخشێت، کاڵدی هەستا بە چڕ کردنەوەی دوکەڵ و تاریک کردنی ئاسمانی وێنەکە بۆ دروست کردنی دیمەنێکی ڕۆمانتیکی کە لە دوو پارچەی ڕاستی و هونەری، و پڕاوپڕی نیشتیمانپەروەری پێک بێت.
ئەم وێنەیە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی لە گۆڤاری ئۆگۆنێکی ڕووسی، بووە نیشانەیەکی دیاری پڕوپاگەندەی سۆڤیەت. بێگومان،لەگەل کۆتایی جەنگ دا، ئەم وێنەیە بووە نیشاندەری سەرنجڕاکێشی کۆمونیزم و دەرکەوتنی وەکو باڵادەستە نوێکەی جیهان.
سەرچاوە:
http://100photos.time.com/photos/yevgeny-khaldei-raising-flag-over-reichstag?fbclid=IwAR0z3eZazvkPBHJImXHBel4zxUM5VsiCJIicbsHIjTCvHv1KfeLXGTeABC8
Thursday, February 7, 2019
 Print