سیاسه‌ت
باروۆخی توركیا دوای كودەتای 1980
نووسینی: د. سامان حسێن


لە دوای ڕاگەیاندنی كودەتاكە ئەوە بوو بەپێی بەیانێك دەسەڵاتی وڵات كەوتە دەستی سەربازەكان و پەرلەمان هەوڵوەشایەوە و چالاكی سیاسی پارتە سیاسیەكان و سەندیكا كرێكاران بە ڕاست و چەپەوە ڕاگیران و سەرجەم سەركردەی پارتەكان هەر لەو كاتەدا دەسگیركران، جگە لە ئەلەب ئەرسەلان توركیشی سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی نیشتیمانی كە بۆ ماوەی پازدە ڕۆژ خۆی ونكرد، بەڵام دواتر ئەویش خۆی بەدەستەوەدا، هەروەها ئەحكامی عورفی بەسەر هەموو وڵاتدا سەپێندرا و دەرچوون لە وڵات قەدەغە كرا. سەربازەكان لەو میانەدا دەیانەویست گۆڕانكاری ڕیشەیی بكەن تەنها بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و پارتە سیاسیەكانەوە نەوەستان، بەڵكو دەستیان كرد بە لابردنی سەرجەم پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیەكان، كە زیاتر لە (1700) كەس دەبوون. سەرجەم دەسەڵاتەكان لەدەستی سوپادا كۆكرانەوە، ئەویش لەڕێگای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیەوە بوو، كە كەنعان ئەفرینی سەركردەی كودەتاكە سەرۆكایەتی دەكرد، ئەم ئەنجومەنەش تەنها لەسەربازەكان پێكدەهات و لەلایەن ئەنجومەنێكی حكومیەوە هاوكاری دەكرا، كە لە (27) بیرۆكرات و سەربازە خانەنشینەكان پێكدەهات، ئەم ئەنجومەنەش لەلایەن (بولند ئولسۆ)ی جەنەڕاڵی خانەنشین كراوەوە سەرۆكایەتی دەكرا، هاوكات دەسەڵاتی فراوان درایە حاكمە سەربازەكانی هەرێمەكان و بەپێی ئەحكامی عورفی ئەوان مافی ئەوەیان هەبوو چاودێری دۆزی پەروەردە و تەندروستی و ژوورە بازرگانیەكان و یەكێتیە كرێكاریەكان بكەن(1)، دوای ئەوە تا ڕادەیەك هێمنی گەڕایەوە و هاوڵاتیان گەڕانەوە سەر ژیانی ئاسای(2)، لە (14)ی تشرینی یەكەمدا كەنعان ئەفرین بوو بە سەرۆكی كۆمار و حكومەتێكی نوێی بە سەرۆكایەتی یبولند ئولسۆ دامەزراند، ئەم حكومەتە دەستی كرد بە شەپۆلێكی دەسگیركردن، كە لەسەرۆكی پارتەكانەوە دەستی پێكردولەماوەی حەوت حەفتەی دوای كودەتاكەدا نزیكەی (11500) كەس گیران و لەكۆتایی ساڵدا گەیشتە (30000) كەس و لەكۆتایی ساڵی (1981)یشدا گەیشتە (120600) كەس، ئەم شەپۆلەش بەڕێژەی (90%)، بووە هۆكاری هێوربوونەوەی دۆخەكە، چونكە ئەنجامدەرانی توندوتیژیەكان زۆربەیان دەستگیركران، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم هەڵمەتە كەسانی تری سەر بەڕێكخراوە پیشەیی و پارتە سیاسیە ڕێگا پێدراوەكانیشی گرتەوە، هاوكات چەندین مامۆستای زانكۆ و ڕۆژنامەنوس و یاسایی دەستگیركران، كە تەنها لەنێوان ساڵانی (1982-1983)دا (300) مامۆستای زانكۆ ڕووبەڕووی سزای جۆراوجۆر بوونەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەم حكومەتە دەستی كرد بە داخستنی چەندین ڕۆژنامە، لەوانەش ڕۆژنامەی (جمهوریەت) كە لە ساڵی (1924)ەوە لەلایەن ئەتاتوركەوە دامەزرا بوو، هەروەها لە (1981)دا بانگەشە سیاسیەكان قەدەغە كران و لەساڵی (1982)شدا پارتە سیاسیەكان هەڵوەشێندرانەوە، دوای ئەوەی كە چالاكیەكانیان ڕاگیرابوو(3)، ئەمە جگە لەوەی كە لەسایەی ئەحكامی عورفیدا چەندین ئەندام و كەسایەتی سیاسی لە پارتە كرێكاری و كوردیەكان ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئەشكەنجەدان بونەوە، كە لە دادگا سەربازیەكاندا حوكمی لەسێدارەدانیان بەسەر (300) كەسدا دەركرد(4).
زیاتر...
سوپا ‌و سیاسه‌ت
د. حسێن به‌شیرییه‌
و. له‌ فارسییه‌وه‌: حه‌سه‌ن حسێن
صلاح الدینی ئه‌یوبی ره‌چه‌ڵه‌ك و ژیانی
ئاماده‌كردنی: ئاراس حه‌مه‌ صاڵح
كورته‌یه‌كی مێژوویی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی هه‌خامه‌نیش (ئه‌خمینی)
خالید دۆستی
له‌ده‌روازه‌ی ئیسلامه‌وه‌: رۆلی جاف له‌خزمه‌تكردنی كورد دا
د. خالید مالیزی
كورته‌یه‌كی مێژوویی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی هه‌خامه‌نیش (ئه‌خمینی)
خالید دۆستی
به‌جیهانی بونی ئابووری
ئاسۆمحمدئه‌مین
هاوئاهه‌نگی مه‌عریفه‌ و ده‌سه‌ڵات له‌ رۆژهه‌ڵاتناسیدا

حه‌بیب محه‌ممه‌د ده‌روێش
پارت ‌و رێكخراوه‌ كوردییه‌كان
و بزووتنه‌وه‌ی كه‌مالیزم
ماجید خه‌لیل
توركه‌لاوه‌كان وده‌ستپێكردنی كوده‌تای (1908)
ئیرنست ئید مندسۆن رامسۆر
و: ژیلوان عبدالله‌ هه‌ڵه‌دنی
ئاماده‌یی ته‌ریقه‌تی مه‌ولانا خالید
له‌ شۆڕشی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری دا
ئارام عه‌لی سه‌عید
تیرۆر....
دیارده‌یه‌كی ئاڵۆز و فره‌ ڕه‌هه‌ند
دڵشاد نامق فرج
ڕۆڵی ئاین
له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا
مافناس: دڵشاد نامق فرج
كوردورۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
مه‌حمود كه‌ریم ئه‌حمه‌د
رێكه‌وتننامه‌ی ئاسایشیی نێوان
وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌و عێراق
د. ئه‌نوه‌ر ئه‌بوبه‌كر كه‌ریم
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   لە چوارچێوەی بڵاوکراوەکانی ناوەندی کولتوری کۆچ
سێ کتێبی نوێی بەچاپ گەیاند، کە ئەمانەن:
١ـ (بادیەی عیشق) ئامادەکردنی (حەبیب دەروێش)
٢ـ (سوننەکانی ئێران) وەرگێڕانی (بەرزان مەلا تەها)
٣ـ (نالی شیکاری فەلسەفی دەرونی) نووسینی (هەرێم عوسمان)
تەواوی ئەم کتێبانە ئیستا لە کتێبخانەکاندا دەستەکەوێت
govari koch| All rights reserved © 2010