سێكوچكه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت و ئیرهاب و مه‌زهه‌بگه‌را فاتیح سه‌نگاوی
جاران ده‌وترا ئیستیعمار بۆ هێشتنه‌وه‌ی گه‌لانی جیهانی سێ به دواكه‌وتوی و مانه‌وه‌ی له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌دا، كار له‌سه‌ر له‌سه‌ر درێژدان سێكوچكه‌ی نه‌زانی و هه‌ژاری و نه‌خۆشی ده‌كا و سیاسه‌تی(فرق تسد) ده‌سازێنێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆی گه‌وره و سه‌روه‌ر بێ ودهیهویست ئه‌و گه‌لانه به‌و سێ ده‌رده‌وه بناڵێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌شێكیشی گه‌وره‌كردن و كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری بیردۆزه‌ی پیلان گێڕی بێت، به‌شێكی راست و دروست بوه، به‌و پێیه‌ی كۆڵۆنیالیزم هه‌میشه ویستویه‌تی هه‌ژمونی خۆی بسه‌پێنێ و به شێوه‌یه‌ك ئاراسته جومگه‌كانی دهسهلاَت و گه‌لانی ناوچه‌كه بكات كه له خولگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیدا بخولێته‌وه...
دوای كشانه‌وه‌ی روكارییانهی هێزه داگیركاره‌كان، دۆخێكیان سازاند كه به‌رده‌وام ده‌ست وه‌ردانی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بێت و به شێوازی تر كاریگه‌ریی خۆیان درێژه پێ بده‌ن كهبهرژهوهندیه جۆربه‌جۆره‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بێ... یه‌كێك له هۆكاره‌كانی مانه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌و هێزگه‌له نادیموكراسی و دیكتاتۆرییانه بوو كه له جیهانی سێ‌دا خۆی سه‌پاندبوو، ئه‌مه جگه له‌و خاڵی جیاوازییانه‌ی وه‌كو بۆمبی نراوه وه‌هابوون و له هه‌ر كاتێكدا بویسترێ ده‌ته‌قێنرێنه‌وه، له‌وانه‌ش سنوری نێو ولاَتان و تائیفییه‌ت و كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ته‌وه بێ بهشكراوو چه‌وساوه‌كان و دواكه‌وتویی و ئیرهاب ...
دوای به‌هاری عه‌ره‌بی بای گۆڕانكاری رووی له ناوچه‌كه كرد و هه‌موان چاوه‌ڕێی دۆخێكی نوێ و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی سیاسی و ماف و ئازادییه‌كان بوون و وه‌هاش گومان برا ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێ كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی رازی بێت به‌و باره نوێیه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیی له‌گه‌ڵدا بگونجێنێ، بهلاَم هه‌ر دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت، ئه‌وان هێشتاش مه‌یلی هاوه‌ڵه دیكتاتۆره‌كانیان ده‌كه‌ن و ناهێڵن گه‌لانی ناوچه‌كه هه‌وا و هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵمژن و خۆیان بڕیاری چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن...
له هه‌ڵوێستی نوێی ئه‌و زلهێزانه‌دا سه‌رنج ده‌درێ سێیینهیهكی نوێ له ئارادایه به سود بینین له‌و زه‌مینه له‌باره‌ی له ئارادایه ئه‌ویش، سێینه‌ی: دیكتاتۆرییه‌ت و ئیرهاب و تائیفییهته... هه‌ر سێگۆشهكهش خزمه‌ت به شێواندنی ناوچه‌كه و په‌رته‌وازه‌یی زیاتر و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تر ده‌كه‌ن و له نێوان خۆیانیشدا یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن ... له میصردا به كوده‌تای سه‌ربازی و له لیبیا به شێواندنی شۆڕش و له یه‌مه‌ندا به هێزێكی تائیفی و له سوریادا به هێزێكی ئیرهابی شۆڕشه‌كانیان له‌بار برد و جارێكی‌تر میلی كاتژمێره‌كانیان گه‌ڕانده دواوه، هه‌رچه‌نده ناتوانرێت بگه‌ڕێنرێته‌وه شوێنی خۆی و له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا دوور نییه بارودۆخه‌كان بته‌قنه‌وه و وه‌كو لافاوێكی به گوژم له دوای درز و ده‌رفه‌ت و ده‌رچه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌مپه‌ره‌كان تێپه‌ڕێنێ ...
ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن، هه‌موو ئه‌و روداوانه‌ی رووده‌ده‌ن، به‌پلان و نه‌خشه و ویست و ئیراده‌یه و هیچی له‌خۆڕا نه‌هاتونه‌ته ئاراوه و پهنجهگهلێك ده‌یانجوڵێنێ و به رهو رووگه‌یه‌كی تایبه‌ت ئاراسته‌ی ده‌كات، به‌سه‌رنج دانی ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تایه‌كان مرۆڤ هه‌ست ده‌كات ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی بونه‌ته پنتی كار له‌سه‌ر كردن ، دیكتاتۆرییه‌ت و توندڕه‌وی و تۆقان و بوژاندنه‌وه‌ی هه‌ست ولایه‌نگیری مه‌زهه‌بییه به ئاراسته‌یه‌كی چه‌وت و نه‌خوازراوی وه‌هادا كه دواجار خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی راسته‌قینه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه ناكات.
|
960
جار خوێندراوه‌ته‌وه |
Wednesday, November 1, 2017
|
|
|