رێگه‌یه‌كی سه‌خت و پڕهه‌وراز و نشێو به‌ره‌و شوێنه‌وارو مهنزڵگایهكی دوور له‌م كاروانه دوور و ئاره‌ق رێژه‌دا، له‌م چۆڵ و بیابان و ده‌شتی كاكی به كاكی، به‌ره‌و ئه‌و مه‌نزڵگایه بۆ پشوودان چاوی حه‌سانه‌وه و رووی دڵ تینوو شه‌یدا دهكهینهسایهو سێبه‌ر و ههوارگهكان، یه‌كه‌مین سایه سایه‌ی زانست و حیكمه‌ت و عیرفان و ده‌واری پاكی دڵسۆزی و به‌په‌رۆشی و پزیشكی دهرونسازی و خۆناسی و په‌نای رێ وێڵكهران و چاوساغی سه‌رگه‌ردانی جیهانی پڕ لهدوویی و دولایی و دوبه‌ره‌كی و تێكه‌ڵ وپێكه‌ڵی و سه‌ر لێشێواوی ده‌ستی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی حه‌زوو ئاره‌زووی مرۆڤانه‌یه، سایه‌ی پیری پیران و تازهكهرهوهی سه‌ده‌ی خۆی و مه‌شخه‌ڵ هه‌ڵگری عیرفانی سه‌عاده‌تی هه‌ردوولا، به‌دیهێنه‌ری ته‌واوی مانای ووشه‌ی عه‌ریفه به‌رجه‌سته‌كه‌ری راسته‌قینه‌ی ووشه‌ی عوریفه باخه‌وانی گوڵزاری مانا‌و راستیه‌كانی باخی فكری به‌شه‌ریه‌تی رێدهركهر، خۆفیداكاری راستی به‌راستی بۆنه‌ته‌وه و سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تی درێژه پێده‌ری عیرفانی سه‌ره‌تای مرۆڤایه‌تی و ساتی هه‌ڵهاتنی ئایینه‌كانی خواناسی و حه‌قیقه‌ت په‌رستی ناو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كورد به‌تایبه‌تی، یان بڵێین تازهكهرهوهی ئه‌و عیرفان و خواناسیهی كه‌به‌ر له‌سێ هه‌زار ساڵ له‌ناو كورددا رێڕه‌وی گه‌یشتن بوو به‌لوتكه‌ی زانستی راسته‌قینه‌و شاره‌زایی لهشاراوهكانی ده‌روونی و بونه‌وه‌ر، كه نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌كێشه‌و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی ده‌روونی و گه‌یشتن به‌لوتكه‌ی ئاسووده‌یی گرتبویانه‌به‌ر، سایه‌ی پێشه‌وای زانایان و خواناسان و خۆنه‌ویستان و خواپه‌رستان و مه‌ولای موته‌قیان حه‌زره‌تی (مه‌ولانا خالید) ی نه‌قشبه‌ندی شاره‌زووری جافه، ئێمه له‌ژێر ئه‌م سایه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستمان فێربوونی ده‌رسی پاك ده‌روونی و خۆشه‌ویستی و خۆنه‌ویستی و عیرفان و گرنگیدان به‌ته‌بایی و هاوكاری هه‌ژاران و رووكردنه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌ره‌ع و دووره دونیایی و دژایه‌تیكردنی زاڵم و سته‌مكاران و رێزگرتن له‌هه‌موو مرۆڤی خواناس به‌جیاوازی ئایینیهكانیانهوه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مانه‌وێ له‌م ستوون ماچكردنی ئه‌م سایه پیرۆزه‌دا به‌هره له‌و وانانه وه‌گرین ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه ناڕۆین حه‌زره‌تی مه‌ولانا له‌چ ساڵێك له‌دایكبووه و ژیانی دوونیایی چۆن به‌سه‌ربردووه ناڵێین ئه‌مه گرنگ نییه، به‌ڵام ئێمه ئه‌و سه‌رچاوه جێ متمانانهمان ده‌ستنه‌كه‌وتووه، كه به‌درێژی له‌مێژووی ژیانی ئه‌و زاتهبدوێ، ئه‌وه‌ی كه جێی مشتومڕنییه له‌باره‌ی ره‌چه‌ڵه‌ك و زایگای ئه‌م زاته‌وه ئه‌وه‌یه: كه حه‌زره‌ت ناوی (خالید كوڕی ئه‌حمه‌دی كوڕی حوسێن) ه و، له‌تیره‌ی جافی میكایهڵیه، دایكی شهریفیشی كه‌ناوی (فاتیمه) كچی یه‌كێك له‌ساداتی پیرخدریه، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم ئه‌فه‌رموێ : ئه‌و پیرمیكایلهیه كه مه‌شهوره به پیرمیكایهڵی شه‌ش ئه‌نگوست كۆڕی زستانه‌یان له‌ناحیه‌ی قه‌ره‌داغی سه‌ربه‌شاری سوله‌یمانی بووه، پیرمیكایهڵ یه‌كێك لهئهولیا ساڵحانی رۆژگاربووه له‌دێی دهودان له‌نزیك چه‌می سیروان له‌ناوچه‌ی جوانڕۆ دانیشتووه، پاشان نه‌وه‌كه‌ی له‌وێوه كۆچیانكردووه بۆناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و سه‌نگاو، زستانان له‌وێ چێوداریان كردووه و هاوینانیش هه‌ڵكشاون به‌ره‌و كوێستانه‌كان (كورد بههاوینه هه‌واره‌كان ده‌ڵێن كوێستانه‌كان) ئهمهڕای جه‌نابی مامۆستا مه‌لاكه‌ریم و هه‌ندێكی كه‌یه له‌نوسه‌ران و زانایانی كورد و عه‌ره‌ب و فارس، به‌ڵام وه‌ك هه‌ندێك لهزوبان زان و جوگرافی ناس و لێكۆڵه‌ره‌وه بنچینه‌ییه مرۆییه‌كان بۆی ده‌چن و له‌گه‌ڵ ره‌چه‌ڵه‌كی ئارییا یه‌ك ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه پیرمیكایهڵی ئه‌سڵی كوردی جوانڕۆیه و پیرمیكایهڵی سه‌رده‌می پیر شالیاری زانای ئایینی زه‌رده‌شتییه، چونكه هه‌م ووشه‌ی پیر، هه‌م ووشه‌ی میكایهڵ هیچیان عه‌ره‌بی نین و جگه‌له‌وه‌ی میكایهڵ ناوێكی عیبری و كوردی كۆنه، پیر پله‌یه‌كه له‌پله به‌رزه‌كانی ئایینی زه‌رده‌شت له‌جێی خه‌لیفه و موجته‌هیدی عه‌ره‌بی ئایینی ئیسلامه، باشترین به‌ڵگه‌ش له‌سه‌رئه‌وه ئه‌وه‌یه كه كوردستان (كوردستانی گه‌وره) پڕه له‌مه‌زاری پیره‌كان وه‌ك (پیره‌مه‌گروون، پیرمامووت له‌رۆژهه‌ڵاتی دێی عه‌واڵان، پیری برێشكان له‌رۆژئاوای خوارووی عه‌واڵان بهكیلۆمهترێك له‌مه‌رقه‌دی شێخ سمایلی عهواڵانهوه دووره) كه حه‌زره‌تی مه‌ولانا بۆخۆی به‌درێژی له‌شیعرێكی پڕبهلاغهت و رهوانبێژییا وه‌سفی عه‌واڵان و چه‌می رێزانی كردووه، هه‌ربۆیه ووشه‌ی عه‌واڵان ئه‌و مانا زانستی و ئاینییانه وه‌رئه‌گرێ، پیریادی واتا (پیریادگار) ئێستا ناوی گه‌ڕه‌كێكی گه‌وره‌یه له‌كه‌ركوك، به‌درێژایی مێژوو تائێستاش ته‌نها كوردی لێنیشتهجێبووه، گوایه كاتی خۆی ئه‌و شوێنه نه‌زرگه جێی خواپه‌رستی پیریادگاربووه، پیریادگاری جێنشینی زه‌رده‌شت پێغه‌مبه‌ربووه، جڵه‌وی فكر بهرهوسایه بگێڕینه‌وه و بچینه‌وه سهرمهبهستی خۆمان كه‌وانه‌ی پیرۆزی حه‌زره‌تی مه‌ولانایه، له‌وێش ناكرێ ئاورێك له‌سه‌رچاوه‌ی خواناسی و مرۆڤ دۆستی و ته‌ركه دونیایی و خۆشه‌ویستی و عیرفان و میهره‌بانی نه‌ده‌ینه‌وه، كهلهتهسهوفا كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌و ته‌سه‌وفه‌ی كه‌مه‌ولانا بره‌و پێدهروو په‌ره‌پێده‌ری بوو له‌جیهانی ئیسلامداو داهێنه‌ری به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌كوردستاندا بوو، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین له‌ناو نوسین و نامه‌كانیدا ئه‌م وانانه هه‌ڵێنجین و به‌پێی بۆچوونی خۆمان به‌كه‌موكورتی له‌سه‌ری بڕۆین، كه‌بریتین له‌وانه‌ی خۆپاراستن و دووره‌په‌رێزی و ته‌ركه دوونیایی و ئامۆژگاری پاسه‌وانی چاودێریكردنی نه‌فس و سه‌رزه‌نشتكردنی نه‌فس و خۆدوورخستنه‌وه لهدهستهڵاتداران و ئه‌و باش و ئه‌ڵقه له‌گوێ و كاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتداران و ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌كارو ره‌فتاریان و ئینجا بهربهرهكانێكردنیان به‌رێگه‌یه‌كی هێمنانه و ئاشتیانه و دوور له‌ئاژاوه و كوشت و كوشتار، هه‌روه‌ها وانه‌ی پشتگیری كردنی ستهملێكروان و هه‌ژاران و له‌هه‌مووی گرنگتر وانه‌ی پشتگیری كردن له‌نه‌ته‌وه ژێرده‌ست و سته‌ملێكراوه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌رحه‌ق هه‌وڵی به‌رپابوونی ئاشتی و ته‌بایی لهناوریزی كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌م وانه‌و چه‌ندین وانه‌ی تری هۆیه‌كانی ده‌روون پاكی و فڕێدانی خڵت و خاش و ناهه‌مواری ناو ده‌روون به‌پێزو جێگیربوو له‌ناو دڵ و ده‌روون و مێشكاو به‌شێوه‌یه‌كی وا كه‌زۆری ئه‌قڵ و مێشكه‌كان وه‌ریگرن و له‌به‌رامبه‌ریا ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستن و ته‌سلیمی بن، ئه‌وه‌یه هه‌مووی له‌و نوسینه پڕرهوانبێژی و جوانكاری و به‌پێزی و پڕهونهریانهدا هاتووه كه‌بۆ ئامۆژگاریكردن به‌زوبانی كوردی و عه‌ره‌بی فارسی نوسیویه‌تی، وه‌ك گوتمان هه‌موو ئه‌مانه چه‌ند گوڵێكن له‌گوڵزاری ته‌سه‌وف كه‌مه‌ولانا له‌رێی گه‌یشتن به‌ئه‌م گوڵزاره كردنی بۆنی ئه‌م گوڵه‌ی ئاودراوه به‌ئاوی زوڵاڵی عیرفان وه‌ریگرتووه، چونكه هه‌موو گوڵه‌كانی تری زانست و وشیاربوونه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وای بۆنداری گوڵی عیرفانیان نه‌گه‌یشتبێتێ بۆ نهكهیان مێشكی ساحێب دڵان مه‌ست ناكاو تۆوی داری به‌ری حه‌قیقه‌ت ناسی له‌زه‌وی زانستی هیچ زانایه‌ك به‌بێ موتوربه‌كردنی به‌تۆوی عیرفان بهبهرنایهت، هیچ فه‌رشێكی ماڵی سه‌عاده‌ت به‌بێ ئه‌و خوریه ناڕسترێ و هیچ ته‌لارێكی جێ هه‌سانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌بێ بناغه‌ی پته‌وی عیرفان خۆی ناگرێ، ره‌گی عیرفان، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا له‌رۆژهه‌ڵاتدا داكوتراو قایمبوو له‌ئاو و هه‌وایه‌كی سازگارو دڵ ئاوێزدا شین بوو، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كهلهشوێنهكانی تری جیهاندا ره‌گی تری نه‌بوبێ، لقوپۆی تری دهرنهكردبێ.
له‌ناو ههرئایین و میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌كدا ئه‌وكه‌سانه‌ی كهمێشكیان بهههڵامهتی ره‌گه‌زپه‌رستی و خۆویستییه‌وه تووش نه‌بوبێ، با جیاوازییه‌كی زۆریشیان هه‌بێ له‌ته‌بیعه‌ت و خوڕه‌وشت و ئایینده، كهویستبێتیان بگه‌نه راستی و ئارامی ده‌روونی، سه‌ردانی گوڵزاری مه‌عریفه‌تیان كردووه و بۆنی ئه‌و گوڵزارهیان كردووه، بۆیه ده‌بینین له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌ناو هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زه‌كاندا كه‌سانێك هه‌بوون مه‌ولانا ئاسا له‌رێگه‌ی خۆیانه‌وه وێڵی په‌یداكردنی گه‌وهه‌ری حه‌قیقه‌ت بوون و له‌مه‌یدانی خۆیاندا ئه‌سپی خواپه‌رستیان تاوداوه بهئاوزهنگی دانی لێتێگه‌یشتنی ئایینی خۆیان له‌بن لوتكه‌ی ناسیندا ده‌واریان هه‌ڵداوه ده‌بینین له‌هه‌موو ئایینه‌كاندا ئه‌وانه‌ی وانه‌كانی مه‌ولانایان خوێندوه ده‌رونیان ئاوێنه ئاسا رووناكی وه‌رگرتووه‌و رووناكی داوه، گوتویانه ئه‌گه‌ر ئایین ئینسان بێت، ئه‌وا عیرفان دڵی ئه‌و ئینسانه‌یه ئه‌گه‌ر زانستی باودرهختبێ، ئه‌وا عیرفان میوه‌ی ئه‌و دره‌خته‌یه عیرفان ئه‌و رووناكیهیه كه‌هه‌موو تاریكایهكان ئه‌ڕه‌وێنێته‌وه و ئه‌و خۆره‌یه كه‌تیشكی بۆ هه‌موو كون و قوشبنهكان ئه‌چێ و ئه‌و تیشكهشه كه‌هه‌موو ته‌نێك جه‌سته‌یه‌ك ئهسیمێ ئه‌و رێگا پان و به‌رینه‌یه كهكاروانچیانی ئایین و عیلم پێك ئه‌گه‌یه‌نێته‌وه و ده‌یانگه‌یه‌نێته ئامانج، ئه‌گه‌ر كاروانچیهكان ئه‌م رێیهنهگرن یا خوانه‌خواسته لێی لاده‌ن ئه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵدێرو خلۆربوونه‌وه ئه‌چن، گوتراوه : ئه‌گه‌ر ئاینێك یاعیلمێك هه‌ڵگران و په‌یڕه‌وكه‌رانی خۆیان به‌ره‌و چراخانی عیرفان نه‌به‌ن نه‌ئه‌و ئایینه ئایینه‌و نه‌ئه‌و عیلمه عیلمه، بۆیه خواناسان فه‌رموویانه: عیرفان مقامێكه تاكه‌سێك خاوه‌نی نه‌فسی پاك و بێگه‌ردو ئاوێنه ئاسا نه‌بێت و خاوه‌نی فكرێكی به‌رین و واسع نه‌بێ خاوه‌نی عه‌قڵێكی راستی ویست و حه‌قیقه‌ت بینی نه‌بێ به‌و مه‌قامه ناگات، هیچ خاوه‌ن ئایین و زانستێك به‌بێ ئه‌و فكر‌و عه‌قڵ و حه‌قیقه‌ت بینیه ناتوانێت لافی ئه‌وه لێبدات گه‌یشتوه، پله‌ی عیرفان نیشانه جێگیربوونی راسته‌قینه‌ی ئایینی خوایی و زانستی راست و دروست له‌مرۆڤدا ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به‌ره‌و گوڵزاری عیرفان هه‌نگاوبنێ، بۆیه گوتراوه: كهعیرفان له‌هه‌موو دین و عیلمێكدا هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو عیلم و دینێكیشا، به واتا له‌ناو ئه‌و ئایین و عیلمه‌دا هه‌نگاو نههاوی بۆ دۆزینه‌وه‌ی شارێی عیرفان ناگه‌ی بهعیرفان و مقامی عیرفان نادۆزێته‌وه، بۆیه ناتوانین ئه‌و مقامه به‌رزه به‌ئاینێكی تایبه‌ته‌وه یان بهعیلمێكی تایبه‌ته‌وه تایبه‌ت بكه‌ین، ناشتوانین عوره‌فا خاوه‌ن عیرفانهكان تایبه‌ت بكه‌ین به‌ئاینێك یاعیلمێكی تایبه‌ته‌وه واتا بڵێین عیرفان تایبه‌ته به‌ئیسلام یان عالمی ئیسلام یان علمی كه‌لام یا علمی ته‌فسیر، به‌ڵكو ئه‌توانین بڵێین خاوه‌نی مقامی عیرفان ده‌سته‌یه‌كن له‌خاوه‌ن دینه جۆراوجۆره‌كانی جیهان و خاوه‌ن زانست و هونه‌ره جیاجیاكان ئه‌وانه‌ن كه به‌راستی په‌ییان به‌ناوه‌ڕۆكی ئایین و حه‌قیقه‌ت و عیلم بردووه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یڕه‌وی ته‌نگ فكری و كرژی و كورت بینی ئایینی و بڕوای یه‌ك رێگایان هه‌یه‌و نه‌فامانه ته‌نها ئاوڕلههاو ئایینان و هاومهزههبانی خۆیان ئه‌ده‌نه‌وه و هه‌ر ئه‌وانیان پێ راسته، ئه‌وا گه‌وهه‌ری عیرفانیان له‌ده‌ستداوه و لێ بزربووه.
وه‌ك گوتمان ئایینێك یا مه‌زهه‌بێك یارێڕهوێك یا زانستێك نییه كهكهوتبێته درێژایی ئایین و رێره‌و عیلمهكانهوه، ئایینێك نییه تایبهتمهندبێ و شانبشانی ئایین و مه‌زهه‌به‌كان بێ، به‌ڵكو حه‌قیقه‌تێكه له‌ناو هه‌موو ئایین و رێره‌و زانسته‌كاندا هه‌یه‌و جێگیره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌به‌ده‌ستهێنانی ئاسان نییه وهدشوارهو ماندو بوون و وه‌رزشێكی رۆحی باشی ده‌وێت، هه‌مووكه‌سێك ئه‌توانێ له‌ناو ئایین و رێره‌و مه‌زهه‌ب و زانستی خۆیدا به‌ده‌ستی بێنێ، عیرفان مقامێكه لهمقامه ده‌روونییه‌كان سنور و وێنه‌و لێكجیاكهرهوه و پێك گهینهرهوهیهكی مه‌نتقی نییه كه بتوانین به‌وشێوه‌یه پێناسه‌ی بكه‌ین له‌شته‌كانی تری جیاكه‌ینه‌وه و وه‌ك پێناسه‌یه‌ك بۆ بابه‌تێكی نه‌حوی یافیزیكی یاكیمیایی عیرفانی ته‌سه‌وف له‌و عیرفانه‌ی كه‌له زانسته ئیسلامیه‌كان ده‌ژمێردرێ جیایه‌و زانستێك نییه لهوزانستانهی ده‌خوێنرێ یابهشێك بێ له‌زانستی عهقایدو كه‌لام ئه‌و خاوه‌ن عیرفانانهی كه‌ئێمه باسیان لێوه ده‌كه‌ین جیان له‌و خاوه‌ن عیرفان و سۆفیانه‌ی كهموسوڵمانن خاوه‌ن عیرفانی جێ مه‌به‌ستی حه‌زره‌تی مه‌ولانا ئه‌وانه‌ن كه‌له‌هه‌ر ئاینێكدا به‌بڕوایه‌كی بێگه‌ردو ده‌رونێكی ئاوێنه‌ئاسا جموجۆڵ ئه‌كه‌ن و رووی دڵی پاكی بێگه‌ردیان ئه‌كه‌نه خوای تاكو تهنیاوپشت له‌هه‌موو خڵت و خاشێكی ده‌روونی و كاری به‌دكاری ده‌كه‌ن ئه‌و جۆره پاك و خاوه‌ن عیرفانانه كه ئه‌و كۆششانهیان هه‌یه له‌ناو هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه و نهژادو مه‌زهه‌بێكدا په‌یداده‌بن به‌هیچ پێوه‌رێكی خواناسی راسته‌قینه له‌شارستانی عیرفان دوورناخرێته‌وه، عیرفان كه‌سه‌رچاوه‌ی ته‌سه‌وفه شاده‌ماری ره‌گی به‌هێزی بڕوابوونه به (پێیۆڕالیزم) له‌وێوه قه‌ناعه‌تكردن بهجۆرایهتی و چۆنایه‌تی بیروڕای به‌شه‌ریه‌ت سه‌رهه‌ڵده‌دا ئه‌و ناقوز و لێكجایی (پارادۆكسیكاڵهی) له‌نێو لێكدانه‌وه‌كانی خاوه‌ن بڕوا‌و ئایین و فه‌لسه‌فه‌ی مه‌عریفی دا هه‌یه ئه‌وه‌ش رێگه‌یه‌كه جیالهرێگهكانی تركهبهرهو رووناكی عیرفان ده‌چێت، له‌نوسینه‌كانی مه‌ولانادا ده‌رئه‌كه‌وێ كه به‌راستی پێشه‌وای پهیبهران به‌حه‌قیقه‌تی عیرفان بووه و هه‌میشه ئه‌وه‌ی ره‌تكردۆته‌وه كه‌كۆمه‌ڵێك خۆی به‌حه‌ق بزانێ و دیگه‌ران به‌ناحه‌ق و مایه پووچ و دووره ئایین بزانێ ئه‌و ناڵێ ته‌نها لێكدانه‌وه‌كانی من راسته‌و لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌وانی تر بۆ رێڕه‌و شه‌رع و فه‌رمووده‌كان راست نیه.
له‌و نامانه‌ی كه‌له‌مه‌ودوا دێینه‌سه‌ری و باسی لێوه‌ده‌كه‌ین ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ كه ئه‌م خاوه‌ن فكره فراوانه هیچ كاتێ وای نیشان نه‌داوه كه چه‌ند ته‌فسیری جیاجیا‌و تێگه‌شتنی جیاجیا قبوڵ نه‌كرێ و وه‌رناگرێ، بڕوای وابووه بۆ هه‌ر (نه‌ص) و ده‌قێك مانا‌و لێكدانه‌وه‌ی تریش هه‌یه، ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌وڕایه بووه كههیدایهت و په‌یبردن به‌رێگه‌ی عیرفان بۆ رێڕه‌وێك یا زانستێك قۆرخ نه‌كراوه، یا خوانه‌خواسته ئاینی خه‌ڵكانی تر راست نه‌بێ و كاروكرداری چاكه‌یان قبوڵ نه‌بێ و دوارۆژیان دۆزه‌خ بێت مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌نییه بڵێین خوانهخواستهلای مه‌ولانا هه‌مووی وه‌ك یه‌ك تهماشاكردبێ به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه لێره‌دا ئهولهڕووی خواناسی و په‌یبردن بهعهزهمهتی خوا‌و نیشانه‌كانی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵات و یه‌كتای خوا ئه‌و راستییه‌ی لابهرجهستهبووه كه‌چۆن سروشت جۆراوجۆره و هیچی لێكناچێ و هه‌ریه‌كه‌و شێوه و جۆرێكه، ئاوهاش مرۆڤ له‌رووی بیروئهندێشهو بڕواوه جۆراوجۆره‌و ئهوبهوجۆراوجۆری و فره بۆچۆنی مرۆڤایه‌تیه ته‌ماشای مرۆڤی كردووه و په‌ی به‌ئایه‌تی نه‌شونمای رۆح و ره‌وان بردووه، مه‌یدانی پێشبڕكێی گه‌یشتن به‌ئه‌سڵی مه‌خسه‌د لای ئه‌و مه‌یدانێكی گه‌لێ پان و به‌رینه‌و سوارچاكانی لێكجیاو جۆراوجۆر ئه‌سپی خۆیان تیا تاوده‌ده‌ن، دیاره له‌و مهیدانهیا یه‌ك سوار یان یه‌ك پێشبڕكێ كهرنهبووه و نابێ، بۆیه ئه‌و بهوجۆراوجۆرو فره‌یی زۆری یه ته‌ماشای مه‌یدانی پێشبڕكێی كردووه نه‌ك وه‌ك هه‌ندێ له‌كورت بینان و ته‌نگ نه‌زه‌ران ته‌نها خۆی بینیبێ و لێكدانه‌وه و ته‌فسیری خۆی لاراست و دروست بووبێ ئه‌وانه‌ی كه‌ی لاههڵهبووبێ و عه‌قلانیه‌ت و بۆچوون و تێگه‌یشتنی ئه‌وانی به‌لاوه پوچ و بێ سهمهربوبێ یان هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دابێ سوارچاكانی تری ئه‌ومه‌یدانه ته‌نگه‌تاو بكا‌و له‌مه‌یدان ده‌ریان بكات، ده‌بینین له‌نامه‌كه‌یدا بۆ (عوسمان پاشای بابان) داوای دانیشتنی زانستیانه‌و گفتوگۆی رووبه‌ڕو ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دژبهون یان له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئه‌و نین.
سه‌عدی ده‌فه‌رموێ:
ئاشنایان رهبدین معنابرند درسرای خاص بار عام نیست
ئه‌ز هزاران دریكی گیردسماع زانكه هركس لایق پیغام نیست
تانسوزد بر نیاید بوی عود پخته داند كاین سخن باخام نیست
زانایانیش فه‌رموویانه (راو بۆچوونی هیچ كه‌سێك نابێته حوجه‌و به‌ڵگه‌ی ته‌عه‌بودی بۆ كه‌سێكی تر وه‌هیچ تێگه‌یشتن و بۆچونێك ناگاته پله‌ی پیرۆزی بێ چه‌ندو چونی و گفتوگۆ له‌سه‌ركردن و مناقه‌شه له‌سه‌ركردن، بۆیه ده‌بینین له‌زانستی كیمیا‌و فیزیا‌و ته‌فسیردا چه‌ندین راوبۆچوون هه‌یه له‌وانه‌یه بۆههرشوێن و زه‌مانێك فه‌رمانڕه‌واو ده‌سه‌ڵاتدارێكی سیاسی تاكڕه‌و هه‌بووبێ، به‌ڵام هیچ كات فه‌رمانڕه‌وایه‌كی فیكری و ئایینی تاك نه‌بووه، بۆیه ده‌بینین هه‌وڵدان بۆگه‌یشتن بهعیرفان له‌رێی عیشقی جۆراوجۆره‌وه بووه.
مه‌وله‌وی ده‌فه‌رموێ:
عیشقهائی كزپی رنگی بود
عشق نبود عاقبت ننگی بود
سۆفی خواناس و زانا‌و عه‌بقه‌ری عاریفان شه‌یدای گه‌یشتن به‌لوتكه‌ی عیرفان ده‌روون پاكی بناغه‌داڕێژه‌ری بڕوابوون به‌یه‌كسانی ئینسان رووناك كه‌ره‌وه‌ی ههردووسهدهی (شه‌شه‌م و حه‌وته‌می، ك) شێخ محێدینی عه‌ره‌بی هاوبیرو هاورێڕهوی جه‌نابی مه‌ولانا خالید له‌باره‌ی چونیه‌كی ئایینه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ته‌سه‌وف و رێگای گه‌یشتن بهعیرفان به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ده‌رده‌خات كه ئه‌ویش سه‌رده‌مانێك وه‌ك زۆر لهتێنهگهیشتوهكانی ناو ئائینهكان پێی وابووه ته‌نها رێڕهوهكهی ئه‌و راسته‌و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئه‌وبێ دروسته ئه‌وانیتر پوچ‌و به‌تاڵ و دوژمن به‌خوان، به‌ڵام پاش خۆنقومكردن له‌زه‌ریای تهركهدونیای و مه‌له‌كردن له‌ناو ئۆقیانوسی ته‌سه‌وف و خواناسیدا بۆیده‌ركه‌وتووه كه‌خوا خوای هه‌موو عالهمهو هه‌ركه‌سه لهرێگایهكهوه به‌ره‌و ئاسمانی نزیكبونه‌وه لهخوائهفڕێ و كه‌سیش تاوان كارنییه له‌گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی قه‌ناعه‌تی و فكری و ئه‌نجامی قه‌ناعه‌ت له‌ده‌ستی مرۆڤدانییه، گرنگ ئه‌وه‌یه كۆتاییه‌كان بگهنهوهیهك بۆیه ده‌فه‌رموێ:
لقد كنت قبل الیوم انكر صاحبی
إژا لم یكن دینی الی دینه دانی
وقدصارقلبی قابلاً كل صوره
فمرعی لغزلان و بیت ڵاوپان
ودیر لرهبان وكعبه گائف
ألواح توراه و مصحف قرێ‌ن
ێدین بدین الحب ێنی توجهت
ركائبه أرسلت دینی و إیمانی
تادوێنێ له‌گه‌ڵ ئهورهفیق و براده‌ره‌ی كه‌له‌سه‌ر رێڕه‌وی من نه‌بوو سه‌رپێچ و دڕدۆنگ بووم، كه‌ئاین و رێڕه‌وی من له‌ئایین و رێڕه‌وی ئه‌و نزیك نه‌بوو خۆم لائه‌داو دووره په‌رێزم ئه‌گرت لێی، ئه‌گه‌ر به‌ڕواڵه‌ت بشمناسیایه بهدڵخۆشم نه‌ئه‌ویست و تادوێنێ من ئاوهابووم به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ، به‌ڵام ئێستادڵم وای لێهاتووه كه‌هه‌موو وێنه‌كان ئه‌گرێ و ههمووشێوهكان له‌ناوخۆیدا جێده‌كاته‌وه جارێك ده‌بێته له‌وه‌ڕگای ئاسكان و جارێكیش ماڵی بت په‌رستان و كه‌نیسه‌ی راهیبان و كابهی زیاره‌ت كه‌ران (بیت ته‌واف كه‌ران) دڵم لاپه‌ڕه‌ی ته‌ورات و په‌ڕه‌ی قورئانه من ئایینی خۆشه‌ویستیم كردووه به‌ئایینی خۆم، كاروانی دڵ روبكاته هه‌رجێیه‌ك منیش دین و ئیمانم به‌ره‌و ئه‌وێ ئه‌نێرم.
هه‌رچۆن نه‌زانانی ئه‌و سه‌رده‌مه دڕوگهوههری شاراوه‌ی بنی ده‌ریای ئه‌و واتایانهن نه‌ئه‌بینی و ئه‌وه‌ی چاوی دڵی ئه‌و عارفانه ئه‌یبینی، ئه‌وان ده‌ركیان پێنه‌ده‌كرد و له‌رووی توشبون و به‌ده‌ردی نه‌خۆشی كورت بینی به‌عه‌قڵه‌وه دژایه‌تیان كردووه و تووشی سه‌دان چه‌رمه‌سه‌ری و گیروگرفتیان كردووه، حه‌زره‌تی مه‌ولاناش كه‌له‌سه‌ر ئهورێڕهوه بووه چاوی تیژی دڵی له‌قوڵای به‌حری مهعریفهتا گه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی خواناسی بینیوه و به‌ردی ره‌شی قه‌وزاوی ناو ئهودهریایهی لهدڕومهرجان جیاكردۆته‌وه، ئه‌و دوڕهشی نیشانی خه‌ڵكداوه كهبهزاهیر و به‌چاوی زانستی باوی وشكی زانایانی لێواری زانستی زوبان و بهلاغهیهی پێ نه‌براوه دژایه‌تی كراوه و ئه‌ویش تووشی چه‌رمه‌سه‌ری كراوه و دهربهدهركراوه:
یكی را علم ڤاهر بود حاصل نشانی دادێ زخشكی ساحل
چون قلم دردست غداری بود لاجرم منسور برداری بود
چون سفیهانرا ست این كاروكیا لازم ئایت یقتلون الانبیاو
ورب جوهر علم لو أبوح به لقیل لی انت من یعبد الوپنا
ولاستحل رجال مسلمون دمی یرون ێقبح مایفعلون حسنا
دیاره زۆر لهساحێب دڵان و عارفان و رێگرانی حه‌قیقه‌ت لهئهولیاو پیاوچاكان گه‌وهه‌ری ئه‌و نهێنیانه‌یان وه‌ك مه‌ولانا پاراستوه و نیشانی هیچ كه‌سێكیان نه‌داوه و گوێیان نه‌داوه‌ته لۆمه‌و زه‌م و سه‌رزه‌نشتی خه‌ڵك، یان رێگه‌یان پێنه‌دراوه له‌لایه‌نه‌كانی په‌نهانه‌وه ئهونهێنی و گه‌وهه‌رانه نیشانی خه‌ڵك بده‌ن یان له‌خه‌ڵكیان رانهبینیوه تێبگه‌ن و وه‌ریبگرن، بۆیه دانیان بهخۆیاناگرتووه و تیری شهوكوێرانیان قبوڵكردووه، هه‌ندێكیش لهعاریفان به‌كافر دراونه‌ته قه‌ڵه‌م و هۆیه‌كه‌شی جه‌هل و نه‌فامی و نه‌زانی بووه.
وه‌ك لهوتهكانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێ دیاره گه‌یشتن به‌و مقامه پیرۆزه له‌رێی ته‌سه‌وفه‌وه به‌بێ عیلم دژواره‌و ناكرێ، بۆیه ئه‌و گه‌وره‌یه عیلمی كردووه به‌رێگه‌یه‌ك یان بڵێین شارێی گه‌یشتن به‌و پله‌یه‌و له‌رێڕه‌وی خۆیدا كردوویه‌تی به‌مه‌رجێك له‌مه‌رجه‌كانی رێگرانی رێره‌وی خۆی، ئێمه‌ش به‌پێویستی ده‌زانین زۆر به‌كورتی له‌باره‌ی عیلمه‌وه شتێك بڵێین له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو جموجوڵ و كردارێكی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ئه‌و كردارانه‌ی پێی ده‌وترێت مرۆڤكردوو هه‌ڵبژارده‌ی مرۆڤ له‌سه‌رپایه‌ی عیلم و زانین راوه‌ستاوه و بێ عیلم نه‌سوودی لێ ئه‌بینرێت و نه‌سوود به‌خشیش ئه‌بێت و هه‌موو ئایین و بیروراكانیش بهعیلمهوه په‌یوه‌ستن پێویسته بزانین عیلم خۆی چییه، دیاره كه‌وتمان كرداری خۆكردو هه‌ڵبژارده‌ی مرۆڤ مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ كرداری زه‌روری یا هه‌ستی دوور له‌ده‌سه‌ڵات یا هه‌ستی زه‌رووری ناگرێته‌وه، بۆیه ده‌بینین به‌جوڵه‌ی بێ رێوشوێن بۆدانانی پێشه‌كی ناوترێت جوڵه‌ی سهرچاوهگرت و له‌عیلم یان ئه‌و هه‌ست و نهستانهی لهزیندهوهرهكان بێجگه له‌مرۆڤدا رووده‌دات، لای زانایان و فه‌یله‌سوفان به‌ویش ناوترێت عیلم، عیلم خۆشی وه‌ك سیفه‌ته بۆ مرۆڤ سیفه‌ت و فایدهو سوودی هه‌یه، قسه‌ی ئێمه له‌سه‌ر فایدهو سوودی عیلم نییه، لێره‌دا له‌هه‌موو شوێنه‌كاندا قسه‌وباسێكی زۆركراوه لهسهرسودی عیلم و گرنگیدان به‌عیلم و هه‌موو رێڕه‌وه حهقیقهكانی ئایینه‌كان عیلمیان كردووه به‌رێگه دۆزینه‌وه‌ی گه‌یشتن به‌لووتكه‌ی مه‌به‌ست و له‌عیلمی به‌ده‌ست هاتوو (كه‌سیدا) حیكمه‌تی مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێ و په‌ی به‌راستی و حه‌قیقه‌ت ده‌برێ و چه‌وت و چێڵی ده‌ناسرێ و جیاده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر عیلم نه‌بێ زۆر روداوكردار لای مرۆڤ تێكه‌ڵ ئه‌بێ و سهرلهمرۆڤ ده‌شێوێ و رێگه‌ی لێ بزرده‌بێ و (العلم سنی سائراڵاعمال به دلیل الخیر واڵافچال وكل من بغیر علم یعمل ێعماله مردوه لاتقبل ).
دیاره ئه‌گه‌ر حه‌زره‌تی مه‌ولاناش له‌م شارێیهوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی گه‌وهه‌ری مه‌به‌ست ملی رێی گرتووه و ویستویه‌تی مه‌نسوب و موریده‌كانی به‌مه‌به‌ستی راسته‌قینه بگه‌یه‌نێ و بناغه‌یه‌كی وایان بۆ دابمه‌زرێنێ كه‌هیچ ره‌شه‌باو زریانێكی تێكه‌ڵ و ته‌ماوی ته‌لاری مه‌عریفه‌ت و ته‌سه‌وفیان نهلهزرێنێ لایه‌ك به‌رچاوی خۆیان لاروون بێ لایه‌كیش رێگانیشدهری مرۆڤایه‌تی بن رێگه‌ی به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو دونیا نیشانی خه‌ڵك بده‌ن نهم وه‌ك ئه‌وانه‌ی كهبهڕوكهش ملی رێگه‌یه‌كیان گرتووه و نهبهرپێی خۆیان ئه‌بینن و نه ئه‌شتوانن چاوساغی كه‌س بكه‌ن و كوێرانه به‌شوێن ته‌په‌ی پێیدا ئه‌ڕۆن، مه‌ولانا ئه‌وه‌ی نه‌ویستوه بۆیه ده‌بینین له‌سه‌رانسه‌ری وڵاتی ئیسلامیا زیاتر په‌یوه‌ندی به‌زاناو خوێنده‌وار و عالمی علمی جۆراوجۆره‌وه كردووه له‌خۆی و لهرێڕهوهكهی خۆی دڵنیابووه و پشت به‌ستوو به‌عیلم به‌ڵگه‌ی به‌هێزو قه‌ناعه‌ت ئاوه‌ری هه‌بووه، كه‌قه‌ناعه‌تی به‌وهه‌موو عالمانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جیهانی ئیسلامی كردووه و له‌ناوهه‌موو گه‌ل و نهتهوهجیاجیاكاندا گوڵی گوڵزاری مه‌عریفه‌تی له‌هه‌یوانی پڕزانستی زانستگاكان چاندوه‌و رواندوه، له‌نێوان ههرزاناو زانراوێكدا نسبهتێكی تایبه‌تی هه‌یه كه‌به‌و نسبه‌ته تایبه‌تی یه ده‌وترێ په‌یوه‌ندی، په‌یوه‌ندیش كه‌شتێكی مه‌عنه‌وییه‌و له‌نێوان دووشتی جیاجیا په‌یداده‌بێت ئه‌وه‌ته‌نها بهئهندێشهو ته‌سه‌وڕ ده‌ركی پێده‌كرێ جا ئه‌و په‌یوه‌ندییه چ سه‌ربكێشێ بۆ ته‌سدیق و به‌راست گه‌یاندن وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان هه‌واڵ و رسته یان په‌یوه‌ندی نێوان رستهوخۆی و زانا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان زانا‌و زانراو ته‌نها تهسهوڕو ئه‌ندێشه‌یه وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان زانا‌و زانراوی تاك (فرد) زانایان ده‌ڵێن به‌تاقی ته‌نیا په‌یوه‌ندی له‌ده‌ره‌وه‌ی زیهن و مێشك وجودی نییه، به‌نموونه كهفڵانهكهس فڵانهشت ئه‌زانێ و فڵان كه‌س وجودی هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی زیهن شته‌كه‌ش ئه‌گه‌ر شتی ده‌ره‌وه‌ی زیهن بێ وه‌ك كار یاجهستهی هه‌ستپێكراو ئه‌ویش هه‌یه‌و دیاره، به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌به‌ینی فڵانه‌كه‌س و شته‌كه‌دا ئهوالهدهرهوهی زهن به‌یه‌كێ لهئامڕازی هه‌ستپێكردن هه‌ستی پێناكرێ.
علمیش خۆی له‌خۆیدا ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌یه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش پێویستیه‌كی پێویسته له‌نێوان پێزان و زانراودا كه‌وابوو ئهگهربچێته سهرزانراوهكه پێی ئه‌گوترێ زانراو له‌وكاته‌ی په‌یوه‌ستیشه به‌هێزی عه‌قڵی ئهندێشهكهوه ئهواپێی ده‌وترێ عیلم باشتر روونی بكه‌ینه‌وه جار هه‌یه ئه‌وه‌ی لهزهنا جێگیرده‌بێ كتومته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خارجی زهنه، بهمهدهگوترێ ته‌سدیق به‌راست وه‌رگرتن جاریش هه‌یه ئه‌وه‌ی لهناوزیهنایهو زانراوی زیهنی یه به‌رجه‌سته‌ی ده‌ره‌وه‌ی نییه بهوهدهگوترێ (ته‌سه‌ور) كه‌زۆربه‌ی كاری ته‌سه‌وفی و عیرفانی ده‌گرێته‌وه كاتێك كه ئینسان ده‌ركی شتێك ده‌كات و وێنه‌ی ئه‌وشته له‌ناو زیهنیا بهرجهستهئهبێ پێی ئه‌وترێ (ته‌سه‌ور)، زیهن هێزێكی ئامێرییه لهناومێشكی مرۆڤا كه‌وێنه‌ی شتهدهرك پێكراوه‌كان ئه‌كێشێ و وه‌رئه‌گرێ، دیاره مه‌به‌ست لهوێنهش خودی ئه‌و شتهنییه واتا كهتۆبیردهكهیتهوه له‌شارێك یان له‌ده‌ریایه‌ك كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی زیهندا وجودی هه‌یه وێنه‌ی ئهوشارو ده‌ریایه به‌وێنه‌ی به‌رچاو له‌مێشكدا نیگاردهكرێ نه‌ك شار‌و دهریاوئاوهكه له‌مێشك تابێ عیلمی ته‌سه‌وف و عیرفان وه‌ك موته‌ڵه‌قی عیلم بریتی یه له‌و ئه‌ندێشه‌و تهسهوڕهی كه‌نه‌ك ههروێنهی ده‌رك پێكراوه‌كه له‌زیهن و مێشكدا ئه‌كێشێ به‌ڵك و حه‌قیقه‌تی ماهییه‌تی ده‌رك پێكراوه‌كه وه‌رده‌گرێ و له‌مێشكدا خه‌زنی ده‌كات، هه‌ندێ لهفهلاسیفه وای بۆچونه‌كه ته‌سه‌وڕی ته‌واو ئه‌وه‌یه نه‌ك ههرتهسهوڕی په‌یوه‌ندی نێوان زانراو زانابكرێ، به‌ڵكو هه‌موو سیفه‌تێكی زانراویش له‌مێشكدا خه‌زن بكرێ ئه‌وه‌ش ره‌تكراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بینین له‌كاتێكدا كه ئێمه به‌حه‌قیقه‌تی ساردی و گه‌رمی ئه‌كه‌ین یهكسهرگهرمی و سادری بچێته مێشكمانه‌وه و بهتهسهوڕی ساردی یه‌كه مێشكمان بته‌زێ و بهتهسهوڕی گه‌رمی یه‌كه‌ش مێشكمان بسوتێ بڕواش ناكه‌م ئه‌وانه‌ی كهوتویانه عیلمی ته‌سه‌وڕی بریتیه له‌جێگیربوونی هه‌موو سیفه‌ته‌كان له‌مێشكدا مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌بووبێ به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ئاماژه‌پێكردنی ئه‌و مشتومڕهیه كهلهسهرماهیهت و حه‌قیقه‌تی شت په‌یدابووه، هه‌ندێك ده‌ڵێن ته‌سه‌وڕی زهنی ماهیه‌تی ئه‌و ئهوندێشهو بیرلێكراوهیه نییه كه هه‌یه، به‌ڵكو وێنه‌ی ئه‌وه، ئه‌م گوته‌یه‌ش بهوهڕتكراوهتهوه كه‌وێنه‌ی جه‌سته ته‌نها حه‌قیقه‌تی شت نییه به‌نمونه مرۆڤ كه ئه‌چێته به‌رئاوێنه وێنه‌ی خۆی ئه‌بینێ ئه‌و وێنه‌یه‌ی ناو ئاوێنه ته‌نها دیمه‌ن و به‌رچاو روكهشهكهنیشان ئه‌دات، سیفه‌ت و هه‌موو ناوه‌ڕۆكی مرۆڤهكهنیشان نادا، بۆیه به‌و وێنه‌یه ناگوترێ ماهیه‌تی ئه‌و مرۆڤه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لهزیهنا ته‌سه‌وڕ ده‌كرێ له‌هه‌رشتێك هه‌موو سیفه‌ت و ماهیه‌تی ئه‌وشته لهزیهنا خه‌زن و ته‌سه‌وڕ ده‌كرێ، بۆیه ماهیه‌تی هه‌م لهزیهناههیه و هه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی زیهنیشاههیه.
(ئیبنوسینای) فه‌یله‌سوف له‌كتێبی (الاشارات) دا ئه‌ڵێ مه‌رج نییه حه‌قیقه‌تێكی دهركپێكراو به‌واقعی له‌ده‌ره‌وه‌ی زیهنیشدا هه‌بێ یان یه‌كێكی كه‌وه‌ك ئهوپهیبهره په‌ی پێبه‌رێ گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وكه‌سه‌ی كهپهی بهحهقیقهتێك ده‌بات و لهزیهنیدا وێنهكێشراو ده‌بێ لای خۆی هه‌موو ماهییه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ، زۆرجار هه‌یه حه‌قیقه‌ت و ماهیه‌تی گریمانی له‌مێشكدا په‌یداده‌بێت وه‌ك ئه‌و ته‌سه‌وره ئه‌ندازه‌یه‌ی له‌مێشكی ئهندازیارێكدا بهرجهستهئهبێ و هێشتا نه‌یخستۆته سه‌ركاغه‌ز یان ئه‌و نه‌خشانه‌ی كه‌ته‌نها لهناوزیهن و مێشكداو وجودیان هه‌یه ئه‌و نه‌خشانه لای بیركه‌ره‌وه‌ی نه‌خشه‌دانه‌ر وجودێكی ته‌واویان هه‌یه، به‌ڵام لهدهرهوهنین و هێشتا نهكهوتونهته ده‌ره‌وه كه‌وابوو عیلم ئه‌وه‌یه كهماهیهتی و حه‌قیقه‌تی شتێك له‌زیهن و مێشكی دهركپێكهر و په‌ی پێبهرهكهدا هه‌یه به‌نیسبه‌ت په‌ی پێبهرهكهوه عیلمه، جبابانهشتوانێ له‌ده‌ره‌وه‌ی زیهنی خۆیدا به‌رجه‌سته‌ی بكا‌و ده‌ریبخات، بۆیه گوتراوه ته‌سه‌وف و عیرفان ته‌نها ئه‌و كه‌سه ئه‌توانێ بیناسێ، بیزانێ كه‌پێی گه‌یشتوه وه‌ك برسێتی و تونێتی وایه‌و پێناسهناكرێ و ناتوانرێ كه‌سی لێ حاڵی بكرێ، زانایانی وه‌ك (فارابی و ئه‌بوعه‌لا و ئیبن سیناو فه‌یله‌سوفانی یۆنانی) ده‌ڵێن عیلم دووجۆره:
1. عیلمی (حصوڵی) واتا ئه‌وه‌ی پهیدادهكرێ و كهسپدهكرێ وه‌ك ئه‌و عیلمانه‌ی كهدهخوێنرێ.
2. عیلمی (حچوری) ئه‌وه‌ی به‌بێ هه‌وڵ و كۆشش هه‌یه.
كه ئه‌مه‌یان زیاتر عارفان و خاوه‌ن دڵان ده‌یسه‌لمێنن و بڕیاری له‌سه‌رده‌ده‌ن وه‌ك عیلمی ئینسان كه‌خۆی ئه‌ناسێ و ئه‌زانێ خۆی هه‌یه، ئه‌م عیلمه‌ی له‌شتێكی تره‌وه وه‌رنه‌گرتووه و له‌زیهنی خۆیان ته‌سه‌وڕی بكا‌و دایبڕێژێته‌وه سهردهرهوهی، چونكه ئه‌گه‌ر به‌هۆی خۆیه‌وه خۆی ناسیبێ و ئهوهدهورو پێكه‌وه‌گرێدان روودهداو قه‌ت كۆتایی نایه‌و ئه‌وه‌ش پوچه‌ڵه، مه‌ولانا له‌هه‌ندێ له‌نامه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م جۆره عیلمه‌ش كردووه وه‌ك شێخ (سه‌هره‌وه‌ردی) (شێخ شه‌هابه‌دین) یش، له‌گه‌ڵ مه‌ولانا یه‌ك راویهك بۆچوونه له‌سه‌ردان نان بهعیلمی (حچوری).
عیلمی حزوری ئه‌و عیلمه‌یه كه‌به‌رامبه‌ر بهعیلمی (حصولی) په‌یداكردن دێ و هه‌میشه له‌مێشك و ده‌رووندا هه‌یه‌و پێویستی به‌گه‌ڕانه‌وه و به‌خۆداهاتنه‌وه‌ی بیركردنه‌وه نییه‌و سه‌ره‌تا لهووردهكاری و بیرتیژی و لێكۆڵینه‌وه فیكریه‌كانی یۆنانیه‌كانه‌وه ده‌ركه‌وت و خرایه ناوباس و لێدوانی زانستانه‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه، پاشان بیرمه‌ندانی ئیسلامی دانیان به‌بوون و راستی ئه‌و عیلمه دانا‌و له‌ناو نوسین و كتێبه‌كانی خۆیانا تۆماریانكرد و له‌سه‌ری رۆیشتن و چه‌ندین به‌ڵگه‌یان هێنایه‌وه له‌سه‌ربوون و راستی ئه‌و عیلمه لهوبیرمهند و فه‌یله‌سوفه ئیسلامیانه‌ی دانیان به‌و عیلمهداناوه (ئهبونصر فارابی و ابو علی سینا) ی فه‌یله‌سوف بوون كه له‌كتێبه‌كانی خۆیانان له‌سه‌ری رۆیشتوون و پاشان پاش ئه‌وان (شێخ شهاب ا‌لدین) ی سرهوهردی ناسراوبه (شێخی ئیشراقی) دانی پیاناو سه‌لماندی كهعیلمی حزوری عیلمێكی گرنگ و پرشنگداره، شێخی سه‌بزه‌واری پشتیوانی لێئهكاو له‌كتێبی (ابرار الحكمه) دا ئه‌ڵێ: عیلمی حزوری عیلمێكه كه‌له‌گه‌ڵ مهعلومهكهدا یه‌كن و خودی عیلهمهكه معلومه كه به‌وه‌ك عیلمی مرۆڤ به‌هزری خۆی و توانای خۆی یا زانستی مرۆڤ به‌رامبه‌ر خۆی، واته ئه‌و عیلمه‌ی كه له‌ته‌نێك و گه‌وهه‌رێكی تره‌وه وه‌رنه‌گیراوه و لهزهندا ره‌سم كرابێ و له‌مێشكدا نیگاربوبێ وه‌ك عیلمی حصولی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی زهندا به‌هۆیه‌كه‌وه هاتۆته ناو زهنهوه، زانایانی عه‌ره‌ب و ئیسلام به‌شێوه‌یه‌كی تر باس له‌و دوو جۆره عیلمه ئه‌كه‌ن ئه‌وان ئه‌ڵێن: عیلمی فعلی و عیلمی انفعلالی كه هه‌مان حوزوری و حوسولی ئه‌گه‌یه‌نێ، ئه‌بو علی ابن سیناو فارابی لهسهرئهوهن كه عیلمی حوزوری ته‌نها عیلمی مرۆڤ به‌خۆی و عیلمی خوای گه‌وره ئه‌گه‌یه‌نێ و ئه‌وانی تر عیلمی حوصولین، جاله‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی عیرفان و ته‌سه‌وف عیلمهو وه‌ك گوتمان به‌شێكی عیلمی مرۆڤیش ئه‌و عیلهمهیه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی زهن به‌هۆیه‌ك لههۆیهكانهوه په‌یدائه‌بێ و له‌ناو زهندا وێنه‌ی ئه‌كێشرێ و وێنه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی مێشك و زهندا هه‌ن.
ئه‌وانه‌ش یان هه‌ست پێكراون یان رون و دیار و به‌ڵگه نه‌ویستن یان ده‌رونین (محسوس و بدیهی ووجدانی) له‌به‌رئه‌وه كه‌له‌ناو زانا‌و خوێنده‌وار و بیرمه‌نده‌كاندا ، پێویسته له‌پێش هه‌موویانه‌وه قسه‌له‌سه‌ر هه‌ستی بینین بكه‌ین و رونی بكه‌ینه‌وه كه‌ئایا ئهوبینینه له‌هه‌موو كهسێكاو له‌هه‌موو كاتێكاو له‌هه‌موو شوێنێكا ئه‌بێته‌هۆی ئه‌و عیلمه‌ی لێك جیای و لێك نه‌چوونی هه‌ڵنه‌گرێ و ته‌سه‌وری ته‌فاوت و به‌هێزی و بێهێزی لێ نه‌كرێ تا ببێته عیلمی جێگیربووی ناو زهن و مێشك‌و گومانی بهسهرانهیاو هه‌رچی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وبوو ئه‌و پوچه‌ڵ و دژه عیلم و نه‌زانینه‌و ئه‌بێ رهتكرێتهوه.
بۆ ئه‌وه ئه‌ڵێن كاتێك مه‌سه‌له‌یه‌ك بابه‌تێك بۆ شتێك ئه‌بێ به‌عیلم كه‌لای هه‌مووكه‌س و له‌هه‌موو كه‌س و له‌هه‌موو كاتێك و هه‌موو شوێنێك وه‌ك یهكبێ و له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێك له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێك و له‌كاتێكه‌وه بۆ كاتێك جیاوازی تیانه‌بێ و لێ په‌یدانه‌بێ ئه‌گه‌ر وابوو جیاوازی تیا بوو ئه‌وا ئه‌كه‌وێته خانه‌ی گومان و پێم وایه وههۆیهكهشی به‌هۆی بێ چه‌ندوچوونی عیلمی ناژمێردرێت، جا ئه‌وه‌ی به‌چاو ئه‌بینرێ و زانایانی كه‌لام و عولومی زاهیری بهزانراوی هۆی هه‌ستی بینینی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن ئه‌وه له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێك و له‌شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر جیاوازی هه‌یه بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌یری ته‌نێك بكه‌ین له‌دوری (3) سێ كیلۆمه‌تر ئه‌بینی ته‌نه‌كه بهبچوكتر دێته به‌رچاو له‌وه‌ی كهلهدوری یه‌ك كیلۆمه‌تر یا كه‌متر له‌یه‌ك كیلۆمه‌تر ئه‌یبینی یان به‌پێی بیردۆزه‌ی یاسایی فیزیایی و ریازی ته‌نێكی بچوك له‌ته‌نیشت ته‌نێكی گه‌وره‌تر له‌خۆی بهبچوكتر بهرچاوئهكهوێ و ئه‌گه‌ر هۆش و بیرنهبێ و ته‌نها بینین حوكم كه‌ربێ ئه‌وه بینین ئه‌ڵێ ئه‌و تهنهبچوكه دورتره له تهنهگهورهكه ئێمه ناڵێین بینین هۆی زانین نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێین نابێته هۆی زانینێك لای هه‌مووكه‌س و هه‌موو كات و شوێنێك بسه‌لمێنرێ به‌ڵێ ئه‌بێته هۆی په‌یدابوونی زانیاری و زانین لای كه‌سی بینه‌ر به‌ڵام ده‌كه‌وێته‌ژێر یاسای رێژه‌ییه‌وه و موتهلهقیاتی عیلمی نه‌گۆڕ وه‌رناگرێ، هه‌روه‌ها بینین نابێته هۆی زانین و ناسینی حه‌قیقه‌تی بینراوه‌كه ئه‌بینین له‌هاوین له‌ده‌شتی گه‌رمیانا تراویلكه و شه‌پۆلی گه‌رما وه‌ك ئاو دێته به‌رچاو ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌زمون و ته‌جروبه‌ی ژیان و شاره‌زایی ده‌شتی گه‌رمیانی نه‌بێ نازانێ كه‌ئه‌وه ئاونییه و له‌تاو تونێتی به‌ره‌و رووی رائهكاو هیچی ده‌ستناكه‌وێ، به‌كورتی له‌به‌رئه‌وه‌ی بینینی راسته‌قینه چه‌ند مه‌رجێكی خۆی هه‌یه‌و به‌رامبه‌ری به‌یه‌كگه‌یشتنی نوری چاو و تیشك و روناكی بینراو مه‌رجێكه له‌مه‌رجه‌كانی بینین و به‌بچوكترین ناگوزین یان ناهه‌مواری و خه‌له‌ل بینینه‌كان جیاوازیان تیاپهیدائهبێ فه‌یله‌سوفان گوتویانه هه‌ستپێكراوی بینین چۆنێتی ههستپێكردنهو هه‌ستی بینینی كه‌سێك نابێته هه‌ستی بینیی كه‌سێكی تر ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی بووه و ره‌نگه‌كانی لێتێكچووه و هه‌موو ره‌نگێك به‌ره‌ش و سپی ئه‌بینێ یان تێكه‌ڵیان ئه‌كات و لێكیان جیاناكاته‌وه و ئه‌ڵێ فڵانه ته‌ن ره‌نگی به‌وجۆره‌یه ئه‌و جۆره رهنگهلای ئه‌و بۆته عیلم نابێت به به‌ڵگه‌ی سه‌لماندان بۆكه‌سێكی كه‌و ناتوانێ به‌وجۆره قه‌ناعه‌ت به‌كه‌سێكی كهبكات، جگه له‌مانه بالهكهسێكدا هه‌موو مه‌رجه‌كانی بینین به‌ته‌واوی بێته‌دی ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌به‌ته‌واوی ئه‌و وێنه‌ی بینراوه لهزهن و مێشكدا وه‌ك خۆی وێنه كێشراوه و وه‌رگیراوه بۆیه گوتویانه كهتهنێك ئه‌بینرێت چاو ئه‌یگوێزێته‌وه بۆ به‌شی هه‌ستی هاوبه‌ش له‌وێوه ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ زهن و مه‌ڵبه‌ندی بیر، له‌وێ وێنه‌یه‌ك جێگیرئهبێ، ئه‌بینین دووكه‌س ره‌نگێك یان شتێك یان میوه‌یه‌ك ئه‌بینن بێئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن لای یه‌كێكیان جوانه‌و لای ئه‌وه‌ی تریان ناشرینه ئه‌مه ئه‌گه‌ر نه‌فس یان بینین مهڵبلهندی جێگیری و وێنه‌كه تاوتوێ نهكاو له‌گه‌ڵ هۆش و حهزودهرونییهكانی ترا سه‌رو سهروشهن و كه‌وی نهكاو بڕیاری خۆیانی لهسهرنهدهن چۆن له‌نێوان دووكه‌سدا جیاوازی تیا په‌یدا ئه‌بێ ئه‌و وه‌رگرتنه ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌سه‌لمێنێ كه‌وێنه‌ی ئه‌وشته موتابیقی راستی خۆی وه‌رنه‌گیراوه له‌گه‌ڵ بوونی ده‌ره‌وه‌ی به‌یه‌كدا، مه‌رج نییه بهموولای نه‌دا بێجگه له‌مانه له‌شساغی و چێژ وه‌رگرتن و هه‌ستپێكردن و په‌ی پێ بردن تێگه‌یشتن و بارودۆخ و وه‌زعی په‌ی پێ بهرهكهو ته‌نانه‌ت په‌روه‌رده و ئاشنایی و راهاتن و رانه‌هاتن و خووپێوهگرتنیش ئه‌بنه‌هۆی جیاوازی له‌نێوان مرۆڤدا له‌رووی ده‌رككردن و ده‌رك نه‌كردنه‌وه، بۆیه ناتوانین راسته‌و راست و دۆخاودۆخ ئه‌و په‌ی پێ‌بردن و دهركپێكردنه روبه‌رو به‌رامبه‌ر راگرین له‌گه‌ڵ واقیع و راسته‌قینه دهروهییهكهدا و ناتوانین بڵێین به‌ڵێ موتابیقی واقیعه.
بۆیه پێشه‌وای گومان كه‌ران (Pyrrhon) پیرهۆن كه گومانی لهههمووشتێك هه‌یه ئه‌ڵێ: له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ستپێكراوی هیچ كه‌سێك وه‌ك هه‌ستپێكراوی ئه‌وی ترنییه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ركی پێئه‌كات وه‌ك ته‌واوی ئه‌وی ترنییه ده‌رككردنی هیچ كه‌سێك وه‌ك ئه‌وی ترنییه گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفی سوفاسگانی یۆنانی پرۆتاگورس (Protagors) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌ی ئێمه به‌هۆی هه‌سته‌وه په‌ی پێ ئه‌به‌ین و ئهیناسێنین و ئه‌یزانین سابت و نه‌گۆڕنییه زانایان ئه‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی پێنج ههستیارهكهوه ده‌ركیان پێئه‌كرێ زیاتر جێی متمانه‌ن له‌وانه‌ی به‌هۆی پێنج هه‌ستیاره ده‌رونی و ناوهوهكانهوه هه‌ستیان پێده‌كرێ، كه‌چی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی هه‌ستیاره زاهیر و دیاره‌كانه‌وه ده‌ركیان پێئه‌كرێ ناتوانین پێیان بڵێین هه‌مووی راسته‌و راست وایه و جێی گومان و لێك جیایی نییه ئه‌مه هه‌ستپێكراوی چاوی كه دێته‌سه‌ر هه‌ستی بیستن یان بۆنكردن ئه‌ویش وایه و بیستراوه‌كه و بۆنكراوهكه هه‌موو ئه‌وه‌نییه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی گوێ و لوت دایه له‌به‌رئه‌وه‌ی بیستن بریتیه لهپاڵهپهستۆیهك كه‌به‌هۆی شه‌پۆلێكه‌وه په‌یدائه‌بێ كهتهنێك ئه‌كه‌وێ و په‌یدای ئه‌كات سه‌ره‌نجام شه‌پۆلێك په‌یدائه‌بێت كه‌به‌ره‌و هه‌وایه‌كی تر نه‌ڕواو تهنهدورهكان لێی وه‌رئه‌گرن وهپاڵهپهستۆكه لێكدان و لێكخشان پهیدائهكاو شه‌پۆل به‌شه‌پۆل ئه‌روا تائه‌گاته گوێی ئه‌ویش له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی بیروهۆش شوێنی لێكۆڵینه‌وه وتێگه‌یشتن تاوتوێ ئه‌كرێ سه‌رچاوه و گه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌زانرێ لێره‌شا لێك جیایی و فره جیاوازی په‌یدائه‌بێت:
یه‌كه‌م: جارێ هه‌رله‌وێ كهئهوبیستراوه به‌چه‌ند قۆناغی ته‌واو گواستنه‌وه‌یا تێئه‌په‌ڕێ و تووشی چه‌ندین كاریگه‌ری ئه‌بێ جۆری پاڵه‌په‌ستۆ و راده‌ی پاڵه‌په‌ستۆكه و پاڵه‌په‌ستۆی شوێنهجیاجیاكان ئه‌یگۆڕێ تائه‌گاته بیستن، ئینجا مه‌رج نییه بیستنهكه وه‌ك خۆی ده‌ریبخات لهبیستنهكهوه بۆ سه‌رچاوه‌ی بیستنهكه راسته‌وراست موتابیق بێت.
دووه‌م: تاوتوێكردنهكهی لهناومێشك و بیر ئه‌وه‌هه‌ر زۆر پڕكێشه‌یه، چونكه ههربیرهو به‌شێوه و جۆرێك لێكی ئه‌ده‌نه‌وه یان سه‌رچاوه‌ی بۆ دائه‌نێ خۆ ئه‌گه‌ر چاو نه‌بێ ئه‌زموون نه‌بێ ئه‌وه ده‌نگی له‌یه‌كدانی دارولێكدانی به‌رد لێك جیانه‌ده‌كرایه‌وه و نه‌ده‌زانرا كامه‌یان به‌رده و كامه‌یان هی داره‌كه‌یه چۆنێتی ده‌رككردنی بۆن (بۆنكردن) یش ههربهوشێوهیهیه كهتهنه وردیله‌كان له‌و سه‌رچاوه‌ی بۆنه‌وه دێنه‌ده‌رێ و تێكه‌ڵی هه‌وا ئه‌بن و به‌هۆی ئه‌و پێگه‌وه نوسان وگرێدانی به‌هۆی ته‌نه وردیلهكانهوه هه‌یه له‌ناو هه‌وا یاتهنه بۆنداره‌كه ئه‌گوازرێته‌وه و بهههوایا په‌خش و بڵاونه‌بێته‌وه تا ئه‌گاته پێشینی بۆن و له‌وێوه بهپاككهرهوهدا تێده‌په‌ڕێ و ئه‌گاته دوگمه‌ی بۆنكردن، بۆنكردنهكه په‌یدائه‌بێ خاوه‌ن ده‌سته‌كه بۆن ئه‌كات (به‌ڵام بۆنه‌كه چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك له‌و گوڵهدایهو ئه‌و گوڵه بۆبۆنی هه‌یه‌و گه‌ردیله ئه‌پرژێنێ ئه‌وه نازانم).
دیاره چێژوههستی به‌پێستیان پێ ئه‌ڵێن هه‌ستی ده‌ستلێدان، واته به‌هه‌ستی چێژكردنی ئه‌زانێ ئه‌وه تاڵه، شیرینه، سوێره، تفته چۆن یان به‌ده‌ستلێدان به‌یه‌كگه‌یشتنی پێستی زیندووعهسهبی زیندوو له‌گه‌ڵ ته‌نێك ئه‌زانی نه‌رمه، یان ره‌قه لووسه یان زبره، گه‌رمه، یان سارده، ئه‌م دووههستهش به‌هێزی و بێهێزیان هه‌یه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی كه‌و په‌یوه‌ستن به‌مه‌رجه‌كانی هه‌ستی خۆیان واته ئه‌بێ كه‌سی چێژكهر ساغ و سه‌لامه‌ت و بێ خه‌له‌لی پێست و ریشهكانیش سڕونهخۆش نه‌بن ئه‌وانیش دهبنههۆو رێره‌و به‌ره‌و مه‌ڵبه‌ندی بیروهۆش له‌وێش لێكدانه‌وه‌ی جیاجیا په‌یداده‌بێ.
كه‌وابوو ده‌ركه‌وت كه‌هیچ كامیان لهههستیارهكان یان هۆدهستهكان راستی گه‌وهه‌رو حه‌قیه‌تی شت ده‌رك پێناكاو ته‌نها روكه‌ش زاهیرهكهی نه‌بێ به‌تایبه‌تی له‌م رۆژگاره‌ی پێشكه‌وتنی تهكنهلۆژیاوهۆكاری په‌ره‌ی زانستی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی داوه‌ته‌ده‌ست كهههستیارهكان ناوهڕۆك و راستی شته‌كان ناپێكن و گه‌لێجار ئه‌وه‌ی ئهیپێكن و ده‌ستی پێئهكهن ده‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی ههستپێكراوهكه نییه و جار هه‌یه رووكهشهكهیهتی و به‌س و له‌راستی یاحهقیقهتی شته‌كه شتێكی تری جیایه، جاهه‌ر له‌ناو كهكانهوه بگره تاگهردیلهی پێكهێنه‌ری مادده به‌ره‌وژورتر بۆتهنه ئاسمانییه‌كان تارهنگه تێكه‌ڵه‌كان، عیلم ده‌ریخست كه‌هه‌موو چۆنێتی یه‌كان (كیفیات) له‌شێوه‌ی تام و رووناكی و بۆن و گه‌رمی و ساردی..... هتد، چه‌ند بزووتن و جوڵهیهكن و چهندچونی یه‌كن له‌به‌شه‌كانی ته‌ن و كاتی بهههستیارهكانمان هه‌ستیان پێ ئه‌كه‌ین هه‌ست به‌به‌شه دهرهوهیهكان ئه‌كه‌ین نه‌ك حه‌قیقه‌تی خۆیان ئه‌مه‌یه فه‌یله‌سوفه‌كانی والێكردووه كه‌بڕوایان وابێ مرۆڤ ته‌نها قه‌واره‌و روكه‌ش ئه‌بینێ و ئه‌بیستێ و ههستپێئهكات نه‌ك ناوك و گه‌وهه‌ری ئه‌و شته، له‌كاتێك دا حه‌قیقه‌تی هه‌مووشتێك بریتیه له (جهوههروعرچ) گهورههر و روكهشهكهی بۆیه نه‌یان توانیوه ئه‌وه‌ی به‌هه‌ستی زاهیری ئه‌زانرێ به‌شێوه‌یه‌كی (مگلقی) متمانه‌ی پێبكه‌ن و بۆ به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر به‌كاری بهێنن، چونكه هه‌ستیاره زاهیری یه‌كان و ده‌ره‌كی و گشتی و ده‌رونی یه‌كان ناگه‌نه ئه‌وه‌ی ده‌ركی ئه‌كه‌ن و به‌رچاوییه، به‌نمونه كاتێك مرۆڤ به‌شه‌وی تاریك له‌دوره‌وه ئاگرێك ئه‌بینێ ئاگره‌كه زۆر به‌گه‌وره و به‌رفراوان دێته‌به‌رچاوی یان ده‌نكه ترێیه‌كی ناو ئاوێك ئه‌بینین ترێكه به‌گه‌وره‌تر له‌خۆی دێته‌به‌رچاو.
له‌راستیشدا ئاگره‌كه و نهدهنكه ترێكه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌نیه وه‌ك وێنه دێته به‌رچاو هۆی گه‌وره‌یی ئاگرهدورهكه ئه‌وه‌یه كه‌تیشكی گڕی ئاگره‌كه هه‌موو گه‌ردیله‌كانی ده‌وری خۆی گرتۆته‌وه‌و گه‌ردیله‌كان روناكیان وه‌رگرتوه له‌ده‌ره‌وه لهئاگرهكه جیاناكرێنه‌وه و ئه‌بنه به‌شێك لهئاگرهكه له‌به‌رچاوی بینه‌ره دوره‌كه كه‌وابوو بینینه‌كه راستی یه‌كه‌ی نیشان نه‌داو نه‌پێكا قلهترێیهكه ئه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی بینین وه‌ها په‌یا ئه‌بێ كه‌تیشك به‌شێوه‌یه‌كی نه‌خشاوی و بازنه‌یی له‌ته‌نه بینراوهكهوه دێته‌ده‌رێ و ئهوتیشكه له‌نوری چاو به‌پێی گه‌وره‌یی و بچوكی تیشكه نه‌خشاو و دهرهاتووهكهیه كه‌پێی ئه‌ڵێن گۆشه‌ی تیشكی ته‌نه‌كه.
جائه‌گه‌ر له‌نێوان بینه‌ر و بینراودا رونی و شه‌فافی و ئه‌ستوری وه‌ك یه‌ك بو ئه‌و خهتهشهفافیهی كه‌له‌سه‌ری ته‌نه‌كه‌وه به‌تیشك دێ و نه‌خشاوه تیشك به‌هه‌ردوو لای نورهكهدا وه‌ك یه‌ك ئه‌ڕواو ئه‌چێته ناوه‌و گه‌وره‌و بچوكی له‌خۆی زیاتر لێ پهیائهبێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لای بینه‌ره‌وه رونی و شه‌فافی باشتر و زیاتر بوو له‌وه‌ی لای ته‌نه‌كه‌وه وه‌ك ئاو هه‌وا كهشهفافی ده‌وری تیشكی ده‌نكه ترێی ناوئاوهكه به‌ئاو ده‌وری دراوه ئاویش له‌هه‌وا ئه‌ستور تر‌و چڕترو پته‌وتره ئه‌بینین گۆشه‌ی سه‌ری نهخشاوهی تیشكی ته‌نه‌كه گه‌وره‌تر دیارئهبێ له‌خۆی، سه‌رئه‌نجام ته‌نه‌كه گهورهدێتهبهرچاو به‌مه‌و به‌وانه‌ی تری هۆی زانست ده‌ركه‌وت، كه‌ته‌نها بۆخۆیان نابنه‌هۆی ئه‌و زانسته‌ی ببێته بنچینه‌یه‌كی جێی متمانه‌و نه‌گۆڕ له‌هه‌مووكات و شوێنێكی ئاوێنه‌ی وێنه ده‌ره‌وی بێ چه‌ندو چون بێ زانستی بهدیهێش كه‌یه‌كێكه لهزانستهكان و له‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی زانست‌دا ناوی هاتووه و زانایانی بیرمه‌ند مشت و مڕو موناقه‌شه‌یان له‌سه‌ركردووه.
بریتی یه له‌وه‌ی كه‌به‌بێ هۆیه‌كی تر ده‌زانرێ واته په‌یوه‌ست نیه به‌زانستی شتێكی تره‌وه تابیزانی و له‌زانستی به‌هه‌ست و له‌وێشه‌وه سه‌رچاوه‌ئه‌گرێ، مرۆڤ كه دێته سه‌ردونیا ده‌رك وپه‌ی پێ‌بردنی نییه، به‌ڵام ورده ورده تاك تاكی شتی بۆ رون ئه‌بێته‌وه و شته‌كان لێك جیائه‌كاته‌وه و ئه‌زانێ ئهمهبهردهو ئه‌وه ناوه‌و ئه‌وه داره‌و ئه‌وه مرۆڤه و ئه‌وه ئاژه‌ڵه‌و ..... هتد، به‌م زانینه ئه‌ڵێن زانینی به‌دیهی واته ده‌لیل و زانینی زانستێكی تری ناوی ئه‌مه‌ش به‌گشتی و سه‌رتاسه‌ری له‌هه‌مواندا وه‌ك یه‌ك نییه واته له‌هه‌موو شوێن كات و لای هه‌مووكه‌س وه‌ك یه‌ك رون و به‌ڵگه نه‌ویست و سه‌لمێنراو نیه نه‌ریت و راهاتن و خو پێوه‌گرتن و عه‌قیده‌و بڕوا هه‌موویان به‌ده‌وری خۆیان كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ری و ده‌وری خۆیان هه‌یه لهبهدیهی بوندا: كه‌سێك كه‌له‌ناو بیروباوهڕێكدا پهروهردهبوبێ و بهوبیرو باوه‌ڕه‌وه گه‌وره بوبێ و له‌گه‌ڵ ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌دا تێكه‌ڵ و مێشك راهاتوبێ دیاره راستی ره‌وای هه‌قی بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی خۆی لابهدیهی و به‌ڵگه نه‌ویسته‌و ئه‌ڵێ ئه‌وه هیچ ده‌لیلی ناوێ و به‌دیهی عه‌قڵی یه‌و توشی ئه‌و نه‌خۆشی یه كوشنده‌ی عه‌قڵه ئه‌بێ كه‌مرۆڤ توشی وشكی وقبوڵنهكردن و لانه‌كردنه‌وه ئه‌كات له‌گۆڕان و سه‌ره‌نجام توشی ده‌مارگیری توندره‌وی و فیكری دڕدۆنگی ئه‌بێ ئه‌وه ئه‌گه‌ر بهكهوتایهته خانه‌ی زانستی به‌دیهی یه‌وه و وابوایه ببوایهتهمایهی زانستی بێ چه‌ند وچوون له‌گشت لا وه‌ك یه‌ك نه‌ده‌بوو خاوه‌نی دووبیروباوهڕی لێك جیا هه‌ردووكیان وایان بزانیایه كه‌راستی و دروستی باوه‌ڕه‌كه‌یان وه‌ك رۆژی نیوه‌ڕۆ دیاره و به‌دیهی یه و پێویست به‌به‌ڵگه‌ی پێسه‌لماندن ناكات.
بۆیه ئه‌بینین فه‌یله‌سوفی ئیسلامی جه‌نابی (فخر الرازی) گومانی هه‌یه له‌زۆربه‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كهبهبهدیهی ناسراون و لای كه‌می له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌لای هه‌موو كه‌س وه‌ك یه‌ك روون نیه لهبهدیهات نین و مه‌سه‌له‌ی پارچه‌یه‌ك له‌گشت بچوكتره‌و هه‌موو له‌چه‌ند دانه‌و پارچه‌یه‌ك پێكهاتووه و یه‌ك و یه‌ك ده‌كاته دوو ئه‌مانه هه‌رچه‌نده به به‌دیهی ئهژمێردێن، به‌ڵام ورده‌كاری چاو و مێشكیشی تیایه.
هه‌ستی ویژدانی یان زانستی ویژادنیش هه‌یه كه بریتی یهلهو هه‌ست و زانین و پێزانینه‌ی له‌ناوه‌وه‌ی زینده‌وه‌ردا هه‌یه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی زینده‌وه‌ردا شوێن و كاریگه‌ری و نیشانه‌ی ده‌رئه‌كه‌وێ وه‌ك ترس و خۆشه‌ویستی و توڕه‌یی و له‌زه‌ت و چێژ‌و ناڕه‌حه‌تی و خه‌م و دڵ ته‌نگی و برسێتی و تێری و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كهلهدهروندا پێی ئه‌زانرێ هه‌ستی پێ ئه‌كرێ و هه‌ستی پێ په‌یدا ئه‌كرێ كه ئاگای ده‌رونی یه‌كێك له‌وانه‌یه یان تاوتوێكردنی زاهیرو به‌رچاومان و یه‌ك خستنه‌وه‌یان و ئه‌نجام لێوه‌رگرتن و كردنیان به‌قیاس و گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌و قیاسه له‌ناو مێشكدا په‌یدابوونی زانستێك كه له‌ده‌ره‌وه نییه‌و خاوه‌ن زانینێكه ناتوانێ وه‌ك خۆی بیگه‌یه‌نێ و دیگهرانی لێ تێگه‌یه‌نێ.
دێینه‌وه سه‌رباسه‌كه‌ی خۆمان:
ئێستا ئه‌ندازه‌یه‌ك زانیمان كه مانای هه‌ستیاری و به‌دیهی و ویژدانی چییه و چۆن ئه‌زانێ ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانرێ كه سه‌ره‌تاكانی زانست ئه‌مانه‌یه‌و به‌هۆی ئه‌مانه‌وه زانستی باو به‌رچاو زاهیری په‌یدائه‌بێ و هه‌موو زانستێكی كه‌سی و به‌ده‌ست هاتووی كردار به‌هۆی ئهمانهوهیهو له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو مرۆڤێكی ته‌واو كه‌موو كوڕی وهه‌ست و هۆشی ژیری ویژادانی هه‌یه‌و دیاره ده‌رك په‌ی بردن هه‌ستی وژیری ویژدانیشی هه‌یه بۆیه به‌م جۆره زانینه‌ی مرۆڤ كه‌له‌و رێیانه‌وه په‌یدائه‌بێ پێی ده‌گوترێ زانینی زه‌روری (العلم الچروری) دیاره مه‌به‌ست له‌عیلمی زه‌روری لێره‌دا ئه‌و عیلمه نیه كه به‌هه‌وڵ و تهقهڵاو كۆشش په‌یدائه‌بێ به‌فێركردن و فێرخوازی په‌یدائه‌بێ چون به‌م جۆره عیلمه ده‌گوترێ عیلمی كه‌سبی و كرده‌یی مه‌به‌ست له‌عیلمی زه‌روری ئه‌و عیلمه‌یه كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سهردونیای مرۆڤه‌وه به‌هۆی هه‌ستیاره به‌رچاو زاهیرهكان وهێزی هه‌ستی ده‌رونی مرۆڤه‌وه په‌ی پێ ئه‌برێ و ده‌ركی پێ ئه‌كرێ و ئه‌زانرێ هه‌رچه‌نده ئه‌مانه سه‌رئه‌نجام ئه‌بنه‌هۆی عیلمی كه‌سیش چۆن ئه‌گه‌ر بینین و گوێ گردتن و قیاسكردن و له‌به‌ریه‌ك را‌گرتن نه‌بێ عیلمیش په‌یدانابێ، مه‌به‌ست عیلمی كه‌سبی یه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی چۆن عیلمی كه‌سبی به‌بێ ئه‌و هۆو و سه‌ره‌تایانه نایه‌ته‌دی و په‌یدانابێ ئاوهاش به‌بێ مشتوماڵكردنی نه‌فس و ده‌رون و پاككردنه‌وه‌ی نه‌فس له‌خشت و خاڵی پیسی هه‌واو هه‌ر خۆویست و هه‌ر رۆیشتن بۆ خۆ به‌گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین په‌رچی به‌رئاوی سافوسازگاری زانستی راسته‌قینه‌ی عیلمی كه‌سبی و راسته‌قینه‌ش نایه‌ته‌دی و په‌یدانابێ له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌فس و هه‌واو حه‌زوو ئاره‌زوو بۆ خۆیان یه‌ك رێ نین و جێگیر‌و ئارام نین و سنوریان نییه و ئه‌ندازه‌یان نییه بۆتێربوون و ئه‌و سه‌ری ویستیان هه‌میشه ههڵپهكهرو په‌لامارده‌رو به‌هه‌رچوار لایه په‌ل هاوهرو پهلهپهلكهرن و له‌تاوا جڵه‌ویان نامێنێ و هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌ویتریان ئه‌دوێنێ و ههڵئهفڕێن و ملی ئه‌ویتر ئه‌خورێن و ئه‌شكێن، ناتوانی به‌روونی و زانستی رون په‌ی به‌ری و بگاته ئه‌و سه‌رێ ناچار به‌تێكه‌ڵی و پێكه‌ڵی و تێكه‌ڵاوی له‌نێوان گومان و یه‌قیندا ئه‌چێته ده‌رێ، بۆیه ئه‌بینین مرۆڤ له‌تاوی هه‌ڵپه‌و گه‌یشتن به‌ئاره‌زوو، جه‌هل و نه‌فامی به‌زانین ئه‌زانێ و چاوی نابینایه له‌ئاستی به‌ڵگه رونهكهیان و باوه‌ڕه گوماناوی و بێ پایه‌ی زانستی خۆی به‌زانینی پێویستی پێویست ئه‌زانێ هه‌رگیز بۆ وه‌سیله‌ی هۆی زانستی دیگه‌ران ناڕه‌وا نییه‌و ئهوخۆ به‌زلزانی و هه‌مووشت بۆ خۆ به‌لاوه په‌سه‌ند ئاوێنه‌ی هه‌ق بینی و زانست وه‌رگری ده‌رون ته‌لخ و لێڵ ئه‌كاو عیلم و زانستی لاپه‌یدا نابێ جا بۆیه ئه‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانین و وردبونهوهببێته پێگه‌یشتن ئه‌بێ مهرجهسهرهكی یه‌كانی خۆیانی تیابێ و هه‌موو مه‌رجه‌كانی تیانه‌بێ نابێته هۆی په‌یدا بونی عیلمی سودمه‌ند و سودبه‌خش ئه‌و عیلمه‌ش ئه‌بێ دوومه‌رجی گرنگی لێبێتهدی: یه‌كه‌م پاڵ بدات به‌به‌ڵگه‌وه و به‌ڵگه پاڵ پشتی بێ، دووه‌م ئه‌و به‌ڵگه‌یه به‌ڵگه‌ی مهسهلهكهبێ واته ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی ئه‌و وایه بێ كه ئه‌م بهڵگهیهیهی بۆ هێنراوه‌ته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی گۆڕان و گۆڕانكاری لهعالهمدا بكه‌ی به‌به‌ڵگه‌ی په‌یدابوون و هێنانه‌كایه‌ی عاله‌م له‌گۆڕان و نوێ بونه‌وه‌دایه هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی ده‌گۆڕێن په‌یدابوون هه‌ر لهئهزهلهوهنهبوون ئه‌م جۆره به‌ڵگانه ئه‌بنه‌هۆی عیلمی عیرفان و ته‌سه‌وفیش له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌و بنه‌مایه دامه‌زراون و كۆڵهكهكهیان عیلمه هه‌رچه‌ند فه‌یله‌سوفه عاریفه هندیه‌كان لهسهرئهوهن كهعیرفان و گه‌یشتن به‌پله‌ی مه‌عریفه‌ت له‌رێی تێگهیاندنهوه به (الهام) بهتێگهیاندنه و پێگه‌یاندن و فێركردنی ده‌سه‌ڵات و هێزی نادیارهوهیهو كاتی كهبیانهوێ بگه‌نه پله وپایه‌ی عیرفان به‌ته‌واوی به‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی بهدهنیانهوه روئهكهنه سه‌رچاوه‌ی مه‌قصودی خۆیان و ساڵه‌های ساڵ درێژه به‌و وه‌رزشه رۆحیه ئه‌ده‌ن و خۆیان له‌هه‌موو شتێكی كهروت و قوت ئه‌كه‌نه‌وه رێگای ریازه‌ت وه‌رزشی رۆحی خۆپاككردنه‌وه لهخڵت و خاشی دونیا پاك ده‌كه‌نه‌وه و پیا (ده‌گرنه بهرئێز) ملی ئه‌و رێگایه‌یان ئه‌گرت و به‌ریان نه‌ده‌دا ده‌چونه كونجی ته‌نهایی و له‌خواستی نه‌فس و ئاره‌زوی زاتی دورو هه‌میشه له‌فیكرو زیكر‌و چاودێری نه‌فس و رۆح لهكهمینهدا بون، به‌ڵام به‌رله‌و وه‌رزشه زۆربه‌ی زۆریان رویان ده‌كرده عیلم و هۆیه‌كانی په‌یداكردنی عیلم و خه‌ریكی عیلمی كه‌سیش ئه‌بون، چون ئه‌یانزانی هیچ كارێكی خوایی به‌بێ عیلم سودی نییه‌و تاعیلم نه‌بێ نازانرێ ئه‌و ریازه‌ت و ئه‌و ئه‌ركه دونیای خۆ دورگرتنه لهرازانهوه و روكهشهكانی دونیا چۆن راسته‌و چۆن ناراسته‌و نادروسته و كامیان هه‌ڵه‌یه‌و كامیان راسته، لهخهڵوهتكێشان و ریازه‌ت كه‌رانی هه‌موو ئاینه‌كاندا هه‌بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی عیلمی نه‌بووه نه‌زانانه تێكه‌وتووه، هه‌مووی به‌فیڕۆداوه، بۆیه حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالید تاعیلمهكانی ته‌واو نه‌كردووه و زۆربهچاكی شاره‌زایی لهعیلمه زاهیریهكاندا پهیدانهكردووه ئه‌و رێگا سه‌خت و پڕماندوبون و موشهقهت و جیهاده گه‌وره‌یه‌ی نه‌فسه‌ی نهگرتوهوه و به‌شوێن پێی خواناسان و عارفان و سۆفیه‌كانی پێش خۆیدا رۆی و له‌سه‌ر رێ و شوێن و نه‌ریتی ئه‌و خواناسه راسته‌قینانه بناغه‌ی رێره‌وی عه‌قیده‌ی و فیكری و كرده‌وه‌ی خۆی داناوه وه‌ك له‌نامه پیرۆزه‌كانیدا هاتوه ئه‌ڵێ و به‌ره‌و بنج و بناوانی تیورو نه‌زه‌ردا هه‌ڵكێشێ هه‌روه‌ك ته‌ركه دونیاكانی پێش‌و له‌ئاینه‌كانی تریشدا.