www.govarikoch.com
گەنج لەنێوان ڕۆشنبیری و گەمەسیاسیەکاندا
هاژە شیخ سالار
گەنج وەک بەھایەکی گرنگی مرۆیی وگرنگتر لە سەرمایەکانی تر لەدونیادا پێگەو بەھای خۆی ھەیە، دەوترێت گەنج وەک ھەویر وایە چۆنت بوێت واو بۆ دەردەچێت ،بەمانایەکی ترتۆ وی گەنج بۆ داھاتوو چۆنی بچێنیت ئەوە دەدرویتەوە، کەواتە گەنج پێویستە پەروەردەیەکی ڕۆشنبیری پێشکەش بکرێت و وچاوەڕێی ئاسۆی ڕوونی لێبکەیت، کەئەمەش یەکێکە لەو ھەنگاوانەی گەنجی سەرکردەی لێ دروست دەکرێت وسەرکردەیەکی لێھاتوو بەرھەم دێنێت، کەواتە دەکرێ بپرسین ,گەنجەسەرکردەکان وبەتواناکانی جیھان پەروەردەی پێشوەختەن یاخود بەسەرکردەیی لەدایک بوون؟.
بێگومان ھەموولەدایک بوونێک سەرکردەیی نیە ،بەڵام دەکرێ ھەموو سەرکردەیەک لە لەدایک بوونیەوە پەروەردەی سەرکردەیی پێبدرێت ، لێرەوە گرنگی پەروەدەی گەنج وسەرکردەی داھاتوومان بۆدەردەکەوێت ، کە گەنج لەکوێی کۆمەڵگادایە وچۆن کۆمەڵگا گرنگی بەم سامانە گرنگەی دەدات، گەنج لەنێو خەونەڕەگاڵەییەکانی وخەیاڵە فراوانەکانی ، بۆیە گەر ئەم خەون وخەیاڵانە ڕۆشنبیریەکی پێنەدرێت ھەرزوو لەگەڵ خەونە فراوانەکانی گەنجێکی ناکامڵ پێدەگات ، گەنج پێویستە بەردەوام بخوێنێتەوە و بەدواداچوونی ڕووداوەکانی ھەبێت وبەئاگابێت لەچواردەورو ئەو تەمەنە پڕ بەھرە وتوانایە بەفیڕۆ نەڕوات ، تەمەنی گەنج لەنێوان (١٥ _٢٥ ساڵیدا بەپێی بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان پەرلەمانی کوردستانیش پەسەندی کردووە)، تەمەنێکە وە ردەگرێت وتوانای وەڵامدانەوەی باشی ھەیە بۆ داھاتوو، لێرەوە بەداخێکی گەنجانەوە دەگەڕێمەوە بۆ پەروەردەی گەنجی خۆمان ودەپرسم، ئایا دەرفەتەکانی خۆ ڕۆشنبیرکردن بۆ گەنج لەم ھەرێمەدا لەبارە؟،کێن ئەوانەی گرنگی بەم سامانەمرۆییە گرنگەدەدەن؟، بابەتەکانی خوێندنەوە وسەرچاوەکان بەپێی ئارەزو و پێویستی گەنجن؟،ئایا بەئاگابوونی گەنج لەڕووداوەکانی ڕۆژانەو چواردەوری بابەتی بەبایەخن بۆگەنج؟.
بەکورتی گەنج لەھەرێمی کوردستان ئەو بەھامرۆییە بەنرخەیە کەھەیە؟.
بێگومانم گەر خوێدنەوەیەکی خێرا و وورد بکەیت بەنێو گەنجان و پارتەسیاسیەکان وناوەندەکانی پەروەردەوفێکردن وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ودانیشتنەکانی نێوپارک و شوێنەگشتیەکان وکافێکانی تایبەت بەگەنجان وبەرنامە میدیاییەکان وھتد... بۆت دەردەکەوێت کەگەنج لەئاست پێویست نیەبۆسەرکردایەتی وگەنجێکی سەرکردەی تەواو سەرکردەییمان نیە(بەشێوەیەکی گشتی), بەبڕوای من بەشێکی پەیوەندی بەوەوە ھەیە کە، گەنج لەنێو گەمەسیاسیەکان ونەبوونی پەروەردەیەکی گەنجانەی زانستیانەو نەھێشتنەوەی کاتی گەنج بەسەرقاڵکردن بەسیاسەتێکی بێخێر و نەبوونی سەرچاوەی زانستی بۆ خۆڕۆشنبیرکردن لە کتێبخانەکان وسایتەکان بەکوردی وەک پێوێویست بوونی کافێ وشوێنەگشتیەکان بەشوێنی خەمەکانی گەنجان لەبری ببێتە شوێنی خوێندنەوە ودایالۆگ بۆگەنج و بوونی ھەواڵە ناخۆشە جەنگیەکان و وکۆچی گەنجان وھەڵگەڕانەوەی گەنج ھەر ڕۆژەو لەلایەن پارتێکی سیاسی و گروپێکی کاتی ونەبوونی دڵسۆزێک بۆ دەست گرتنی گەنج وھتد..... بەشێکن لەھۆکارەکانی کەمی ڕۆشنبیری گەنج لێرە بەبەراورد بەگەنجانی وڵاتانی ناوچەکە وجیھان، لەکاتیکدا جیالەھەر دەوڵەت وگەلێکی دیکە پێویستە گەنجی سەرکردە پێبگەیەنین وئامادەی بکەین بۆداھاتووی نەوەکانی دوای خۆمان، چونکە ئەوەی بۆتەھۆی ھێنانی نەگبەتی و نەھامەتی ئەم گەلەو گەنجانی ئەمڕۆ، نەبوونی عەقڵێکی گەنجانەو سەردەمیانە و سەرکردەییە لەئاستی سەرکردایەتیدا چ حزبی وچ حکومی، گەر پێمان وایە گەنج وسەرکردە دوانەی لێک دانەبڕاون کەواتە دڵسۆزانی گەنج و خەمخۆرانی سەرکردەی ئایندە لەکوێ؟، بفەرموون قۆڵی زانست وپەروەردەی لێ ھەڵمان وگەنجی سەرکردە بخەنە کایە زانستی و ڕۆشنبیریەکان ومەھێڵن چی دی گەنج پەراوێز بخرێت و کۆچ و جێھێشتنی وڵات ببێتە خەون وپلانی گەرنا لێگەڕێن باسەرکردە بەئەزموونە پیرەکان گەنجەکانمان پەروەردەکەن وچاوەڕێی گەنجی سەرکردە مەکەن و لەئێستاو لەئایندەدا تەنھا چاوەڕێی ئەوە بکەن کە لە ڕابردودا بینیومانە.
Tuesday, January 16, 2018
 Print