کتێبی "ڕۆڵی كوردەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە پێشهاتە سیاسییەكانی ئێران لە (1905-1921ز )"
ناوەندی کەلتوری کۆچ بڵاویکردۆتەوە

كورد نەتەوەیەكی دێرینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. مێژووی نیشتەجێبونی كورد لەسەرخاكی كوردستان مێژوویەكی درێژ ودێرینە، بەڵام لە مێژووی نوێدا كوردستان وەك نیشتیمان و كوردیش وەك نەتەوە چەندان جار دووچاری دابەشكاری بوەتەوە؛ تاوەكو لەئاكامدا ڕۆژهەڵاتی كوردستان خراوەتە سەر قەڵەمڕەوی وڵاتی ئێران و ئێستاشی لەگەڵدابێ هەرلەچوارچێوەی ئەو وڵاتەدایە.
ئێران لە ماوەی نێوان ساڵانی 1905_1921ز چەندین پێشهاتی سیاسی گرنگی بەخۆوە دیوە و بە چەندین وێستگەی سیاسی پڕبایەخدا تێپەڕیوە. لەم ڕوانگەوە دەكرێت ماوەی ناوبراو بە ماوەیەكی تاڕادەیەكی زۆر ئاڵوز و پڕ ڕوداو لەمێژووی نوێی ئێراندا بدرێتە قەڵەم، چونكە چ لەڕووی چەندایەتی و چ لەڕووی چۆنایەتییەوە پێشهات و پەرەسەندنی سیاسی ئێجگار گەورە و زۆر ڕویانداوە. شۆڕشی دەستوری (1905_1911ز)؛( جەنگی یەكەمی جیهانی 1914_1918ز)؛ دواتریش پەیماننامەی 1919ز نێوان بەریتانیا و ئێران؛ بزاڤی جەنگەڵییەكان و كودەتای ساڵی 1921ز ڕەزاخان لەگرنگترین ئەو وێستگەی سیاسیە گرنگانە بون كە ئێران لەو ماوەیەدا پێیاندا تێپەڕیوە. ئەو پەرەسەندنانە بەجۆرێك گەورەبوون كە گۆڕانكاری گەورە و قوڵیان لەسەر ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری وڵاتی ئێران جێهێشتوە. سەرنجی كۆی چین وتوێژەكانی كۆمەڵگا لەلایەك و پێكهاتە نەتەوەیی و ڕەگەزی و ئاینیەكانی ئێران لەلایەكی تر بۆ خۆی ڕاكێشاوە و لەو پێشهاتە سیاسیانەدا بەشدار بوون و پێكەوە ڕۆڵیان گێڕاوە و بەشداریان كردوە لەبەرەوپێشبردنی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوری ئەو وڵاتە. بەمانایەكی تر سەروەریەكانی ئەو مێژوە كۆی چین و توێژو پێكهاتەكان خاوەنین. باج و زیانەكانیشی هەموو چین و توێژەكان بەپێ ئەندازە و قەبارەی خۆیان لەئەستۆیان گرتوە. لێكۆڵینەوە و شرۆڤەكردنی بەشداری چین و توێژ و پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییە جیاوازەكان لە پێشهاتەسیاسیەكاندا بابەتێكی زانستی بایەخدارە. ئەم لێكۆڵینەوە ئامانجی شرۆڤەكردنی بەشداری كوردەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە لەو پێشهاتە سیاسیانە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی بابەتی (ڕۆڵی كورد لە پێشهاتە سیاسیەكانی ئێران لە 1905_1921ز) لەوێوە سەرچاوەی گرتوە كە تائێستا ئەم بابەتە جگە لەچەند ئاماژەیەكی كورت و خێرا و پەرتەوازە لەچوارچێوەی گوتاری كورت و نامیلكە و بەشی جیاجیا لە هەندێ پەرتوك و لێكۆڵینەوە تێپەڕی نەكردوە و نەبوەتە بابەتی سەربەخۆی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی. هەروەها لێكۆڵینەوە لەڕۆڵی كوردەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەماوەی ناوبراودا هەروەكو چۆن گۆشەیەكی تاریك لەمێژووی كورد لەو بەشەی كوردستان ڕوناك دەكاتەوە. بەهەمان شێوە لەپرۆسەی نوسینەوەی مێژووی گشتی كوردستان لەنیوەی یەكەمی سەدەی بیستەمی زاینییدا پشكداری دەكات. هەروەها ئەم لێكۆڵینەوە بە شوێن دۆزینەوەی ئەڵقەیەكی نادیار و نا ڕۆشن لەزنجیرەی ڕووداوە سیاسییەكانی مێژووی كورد لەڕۆژهەڵاتی كوردستان لەو بەروارەدا دەگەڕێت. بەوپێیەی زۆربەی ئەوانەی لە سەر مێژووی كورد لەڕۆژهەڵاتی كوردستانیان نوسیوە بەجۆرێك لەجۆرەكان لە شۆرشی شێخ عوبێدوڵڵاوە بازیان داوە بۆ سمكۆی شكاك بەوەش ئەو ماوەی ئەم لێكۆڵینەوە كردویەتیە ئامانج یان بەجێهێڵراوە یان كەمترین ڕۆشنایی خراوەتەسەر. لێكۆڵینەوە لەم بابەتە جیالەوەی گرنگی مێژووی هەیە لەخستنەڕووی ڕۆڵی كورد لەو پێشهاتە سیاسییانە و ڕونكردنەوەی هەڵوێستی كورد لەبەرامبەر ئەو پیشهاتانەدا. لەڕووی سیاسیشەوە گرنگە، چونكە لەبەر ڕۆشنای ئەو ڕاستیانەی لەچوارچێوەی ئەم لێكۆڵینەوەدا هاتوە تێڕوانین و دونیابینی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی ئەو ماوە لە مێژووی ئێران لەمەڕ پرسی نەتەوەی كورد ڕوون دەبێتەوە. لە هەموو ئەوانەش گرنگتر لە تێگەیشتن و بەئاگابون لە ڕەوشی فۆرمەلەبونی ناسیۆنالیستی كوردی و دۆخی پەرەسەندنی بیری نەتەواویەتی كورد لەوبەشەی كوردستاندا كۆمەكی باش دەكات.
لەپێشەکی کتێبی "ڕۆڵی كوردەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە پێشهاتە سیاسییەكانی ئێران لە (1905-1921ز )." کە ناوەندی کەلتوری کۆچ بڵاویکردۆتەوە
48 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Thursday, November 15, 2018
زیاتر
ڕامانێك له‌ ڕاگه‌یاندنی كوردی
لەشکر قادر ڕەسوڵ
دیسانەوە دژ بە بەرگریی لە بەعس:
وەڵامێکی درێژتر بۆ "حاکم لەتیفەکان"
د.نیاز نەجمەدین
ئازاری بەندیخانە لای قانع‌ و گۆران
درەو مەهدی
فەیسبووک شوێنی دیاره‌ نادیاره‌کان
هه‌رێم عوسمان
ڕووتی لە هونەردا: باشی یان خراپەکاری؟
ئاڕت ڕینیواڵ -برایان یۆدەر
لە ئینگلیزییەوە: ساڤان ئاکۆ
سۆزی بیرکردنەوە
هانا ئارێنت
وەرگێڕانی: د.محەمەد کەمال
سیاسەتەکانی وڕێنەکردن
زاموا محەمەد
پەرلەمانی کوردستان دامەزراوەیەکی دوور لە یاسادانن
حەبیب محمد دەروێش
پێوویستبوونی دەسەڵاتی مەدەنی لە ئیسلامدا
دیدی سوننە بۆ دەوڵەت لە نێوان دیدی شیعەو عەلمانییەتدایە
ڕاشد غەننوشی
وەرگێڕانی: جەمیل عوسمان
عیراق بەرەو كوێ؟
رێبین عومەر
کەمین پۆڵەتیک
پێویستی دروستكردنی لۆبییەكی كاریگەر
خەڵەف غەفور
دروشمی بریقەدار و ئەستەم
هەڵكەوت عەبدوڵا
گرنگی جیۆپۆلەتیكی نەوت بۆ كورد
د. شێركۆ كرمانج
سه‌له‌فییه‌كانی‌ میسر، سیاسه‌ت دەخەنە پێش بانگه‌واز‌ ئایینی‌
كه‌ریم شه‌فه‌ق
سیاسه‌ت و فاڵگرتنه‌وه‌
سمکۆ محەمەد
نابێت قازانجی گەشتیاری بە زیانی ژینگە تەواو بێت
عه‌بدولره‌حمان سدیق
نیولیبڕاڵیزم و دامه‌زراوه‌ی خێزان
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
جۆره‌كانی‌ هزری‌ میدیایی‌
م.كاروان محەمەد
به‌شی‌ راگه‌یاندن – زانكۆی‌ سلیمانی
گرێی مێدیاو دیدێكی مۆدێرن ‌ ‌
دانا ڕه‌ئووف
عەفرین و تێڕوانینێکی مارکسستی!
سامان کەریم
لەبارەی مەحویەکەی “هێمن خۆشناو”ەوە …
عەلی مستەفا
چۆن سەرۆک کۆمار دەتوانێت پارێزگاری پابەندبوون بەدەستورەوە بکات
حبیب محمد دەرویش
وشەی مامۆستا لە چییەوە هاتووە؟
دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
عەفرین پەیامێک بۆ ئەمەریکا…
زیگمار گابریل، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمانی
لە ئەڵمانییەوە:هەڵۆ بەرزنجی
شێرکۆ بێکەس ئیمپراتۆری شیعری هاوچەرخی کوردی
د.لوقمان رەئوف
وەزیروپەرلەمانتاری نادەستوری!!
حەبب محمد دەروێش
ئاخۆ ئه‌کرێت شێعری مودێڕنیش شرۆڤه‌ و شی بکرێته‌وه‌؟
نووسینی : ره‌زا ئولمه‌له‌کی
وه‌رگێڕانی: ره‌ئوف مه‌حموودپوور
بڕیاری (باخ) کە ی پەرلەمان
حەبیب محەمەد دەروێش
“خوێندنەوەیەک بەکەڵک وەرگرتن لەپارادایمی دابرانی ئێروین پانۆفسکی”
شاهۆ حوسینی
یاسا بۆ پەرلەمانی نەخوێندەوار و خوێندەوار
حەبیب محمد دەروێش
چۆن دەبیت بە فەیلەسوف
ئیان راڤێنسۆفت
لە ئینگلیزییەوە: نەبەز سەمەد
کۆتایی جینۆساید،
حەفتا ساڵەی سەربەخۆیی ھیندستان
ئاوارە حسێن
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ‌و کتێبێک لەبارەی مەولەوییەوە بڵاوبوویەوە
گەنج لەنێوان ڕۆشنبیری و گەمەسیاسیەکاندا
هاژە شیخ سالار
بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتی چییه‌؟
حه‌سه‌ن جودی
سەرمایەداری و دوژمنایەتی كردنی كۆمەڵگە
جوتیار كەمانگەر
ئۆجه‌لان و خه‌ونی ده‌رچون له‌ هیگڵ
هیوا موسا
ئەلبێر كامۆ:مرۆڤی یاخی
ریچارد كامبەر
لەفارسیەوە: ئەكرەمی میهرداد
دیاردەی خۆکوشتنن!
پارێزەر: لوقمان مصطفی
کاریگەری تەلەفزێۆن لەسەرگەشەی زمانی منداڵ
د.ڕێدار محەمەد ئەمین
دەوڵەت و کۆمەڵگە شکستخواردوەکان , عێراق و کوردستان بە نمونە
هەورامان عەلی
کورد لەنێوان هزری کۆیلەبوون و دروستکردنی دەوڵەتدا
بەهرە حەمەڕەش
شەنگار سابیر
پەیوەندی نێوان ئیمان و ئەدەب، وەستان لەسەر وەختەکانی تەورات وەک ڕۆمانێکی ناوازە.
هەرای هەڵبژاردنەکانی عێراق
دوور لەسیاسەت، نزیک لە یاسا
حەبیب محمد دەروێش
سیستەم و ڕەوشی ئابوورى لە وڵاتانى جیهانى سێهەم
د.محەمەد ئەمین
کێ دوژمنی خەلکی کوردستانە؟
حاکم شێخ لەتیف
دو قودس و یه‌ك چاره‌نوس
سه‌باح محه‌مه‌د
دوور لەسیاسەت، نزیک لە دادوەری
حەبیب محمد دەروێش
دەربارەی پیناسەی عه‌قڵ
دکتۆر کەمال میراودەلی
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010