لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد دەرگیریی و كاریگەرییەكان
لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل

پرۆسەی ئاشتی تورك ‌و كورد كە لە ئازاری ئەمساڵەوە لەتوركیادا رێوشوێنی بۆ گیراوەتەبەر، هەربۆیە لە ئێستا وەك شۆرشێك دادەنرێت لە سیاسەتە نێوخۆییەكانی توركیادا. ئەوە هیچ لە بایەخی ئەم پرۆسەیە كەمناكاتەوە كە رەوشەكە دەرهاویشتەكانی ئەم نەزمە لە سیاسەتە دەرەكییەكانی توركیادا دەباتبەرەو كاریگەرییەكی دوورمەودا و هێواش لە پرۆسەی سیاسیدا. لەڕاستیدا دۆزی كورد چەندین ساڵە لەتوركیادا كاریگەرترین پرسوجۆیە كە مەزنترین كاریگەریی لەسەر پێوەندییەكانی توركیا هەبووە لەتەك وڵاتانی دراوسێ ‌و تەنانەت لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشدا. موهیتین ئاتمان، شیكەرەوەی هەشت دەیە لە كاریگەرییەكانی كورد لەپێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا گەیشتووەتە ئاكامێك كە دەڵێ‌:" هەر لە سەرەتای دامەزراندنی كۆماری توركیاوە پرسی كورد بەرچاوترین شوێنی لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا داگیركردووە".(1) هاوكات مەسعود ئۆزگان سوورە لەسەر ئەوەی كە لەنەوەدەكاندا پرسی كورد گرفتێكی گەرموگوڕ ‌و مایەی نیگەرانی رامیارییە دەرەكییەكانی توركیا بووە. هاوكات هۆیەك بووە تا ئەولەوییەتی ئاسایشی توركیا لەتەك لایەنە نێونەتەوەییەكان ‌و وڵاتانی دراوسێ‌ تەرخانبكرێت بەو پرسە نەتەوەییە.(2) لەڕاستیدا پرسی كورد دارای گەلێ‌ كاریگەریی بەزەبربووە لەسەر سیاسەتی پێوەندییە دەرەوەییەكانی توركیا. وێنەی توركیا وەك تەنا وڵاتی دێموكراس ‌و موسڵمان لەنێوچەكەدا لە تۆماری مافەكانی مرۆڤدا بە تۆمەتی تاوان دەرهەق بە مافەكانی مرۆڤی كورد هەمیشە لەكەدار و كەموكورتەبووە. ئەوروپایش دۆزی كوردی وەك بیانوویەك هێنابوویە بەرباس ‌و دووپاتیدەكردەوە گەر توركیا پاساوێكی نەبێت بۆ ئەو رەوشە ئەوا لەچوونەنێو یەكیەتی ئەوروپاو بوون بە ئەندامی ئەو یەكێتییە دوورتردەخرێتەوە. هاوكات وڵاتانیتری وەك روسیا و یۆنان ‌و قوبرس لەچەندین بۆنە و هەلی جیاجیادا كارتی كوردیان وەك گەمەیەك بەكارهێناوە تا توركیا لەبەرامبەر پرسی كوردیدا شەرمئاوەر و لاوازبكەن. لە دەرهاویشتەكانی جەنگی ئێراق ئەمریكای 2003 دا ئاڵۆزی ‌و درزكەوتە نێوان پێوەندییەكانی توركیا ئەمریكا، دیسانەوە ئەم ئاڵۆزییەیش بارگاویبوو بە كێشەی كوردەكانەوە. گرنگترین كاریگەریش لەسەر پەیوەندییە دەرەكییەكانی توركیا لەتەك سێ لە دراوسێكانیدا بوو كە ئەوانیش هەریەك لە ئێران ‌و سوریە و ئێراق بوون، هەموو ئەوانەیش دووچاری كێشەی كەمینەی كورد بوونەتەوە لە وڵاتی خۆیانا.
لەڕاستیدا هەموو ئەم هۆكارانەی خوارەوە كێشەی كوردیان وابەستەكردووە بە پرسی پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیاوە: یەكەم: لەڕووی مێژووییەوە كێشەی كورد كاریگەرییەكی دووفاقی لەسەر پەیوەندییەكانی توركیا دروستكردووە لەگەڵ ئێران ‌و سوریا و ئێراق. لەهەندێك ساتەوەختدا دۆزی كورد پاڵنەری گەلێ‌ هاوپەیمانیی بووە لەنێوان ئەو وڵاتانەدا، هەندێككاتیش هۆكاری گەلێك تەنگژەی ناهەموار و توند و كێبەركێی نێوان ئەو وڵاتانە بووە. دووەم: كێشەی كورد بۆ توركیا وەك گرێكوێرەی پەیوەست بە گرفتە نێوخۆیی ‌و هەرێمییەكان نومایانبووە. ئەم گرفتە بەردەوام زلدەبێت، چونكە گرفتەكە لەهەر چوار پارچەی كوردستانی گەورەدا (ئێراق، ئێران، توركیا، سوریا) بە نەزمێكی بەرچاو هەڵتۆقیوە. سێهەم: كاریگەرییەكان ‌و كارلێككردنی نێوان پارچەكانی كوردستان ‌و پێكداچوونی سنووری نێوانیان لەم ساڵانەی دواییدا ئێجگار فراوانبووە، بەجۆرێك توركیا ناچار بەگرتنەبەری ستراتیژێكی نوێ كراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی رەوشە نوێیەكە. چوارەم: هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانییە هەرێمییەكانی توركیا، هۆكارێكن تا توركیا دۆستایەتی وڵاتانی دراوسێ‌ لەدەستبدات ‌و چڵەپوشێكی بەدەستەوەنەبێت بۆ خۆڕزگاركردن لە شەپۆلی ناسیۆنالیزمی كوردیی لەڕێگەی وڵاتانی دراوسێوە.
بەشێوەیەكی گشتی قسەكردن ‌و كاریگەریی دۆزی كورد لەسەر سیاسەتی دەرەكی توركیا لەوشوێنەدا رەنگدەداتەوە كە قۆناغە مێژووییەكە دەرفەتی رەخساندووە بۆ كوردی توركیا و هەڵوێستیان لە رووبەڕووبوونەوەی توركیادا دەرئەنجامەكان دیاریدەكات. لەڕاستیدا تا ساڵانی حەفتاكان كێشەی كورد لەتوركیادا لە دۆخی متبووندا بوو، هەربۆیە كاریگەرییەكی گچكەی لەسەر رامیارییە دەرەكییەكانی توركیا جێهێشتبوو. دوابەدوای ئەو قۆناغە بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ژینگەی دەوروبەرەوە، پرسی كورد زیندووبوویەوە و هاوكات كاردانەوە گونجاوەكان لەسەر رامیاریی دەرێی توركیا رووی لە زیادبوون كرد. لەگەڵ ئەوەیش دۆزی كورد وەك چەكێكی ستراتیژی لەلایەن چەند لایەنێكی هەرێمی ‌و دەرەكییەوە بەكارهات بۆ فشارخستنەسەر رامیارییەكانی توركیا. هاوپەیمانییەتییەكانی توركیا وەك نەخشێكی سەر روویەكی لماویی لەڕابردوودا توركیا دەكرا پشتببەستێت بەو هاوپەیمانی ‌و رێكەوتنە هەماهەنكارییانەی كە لەتەك وڵاتانی هاوسێیدا دەیبەستن. بۆنموونە رێكەوتنی سەعد ئاباد 1937‌و پاكتی بەغداد و رێككەوتنی كێوماڵكردنی گەریلاكانی پەكەكە لەماوەی جەنگی ئێران ئێراقدا لەگەڵ ئێراق لە ساڵی 1988، هەروەها هەماهەنگی شاراوەلی توركیا لەگەڵ سوریا و ئێران لە دەیەی ئەوەڵی دوو هەزاردا، بەڵام مەهزەلەی چارەسەری ئێستەكانێ‌ لە ئەجێندای سیاسەتەكانی توركیا لەگەڵ دراوسێكانیدا لەوەدا خری دەبینێتەوە كە توركیا پشتدەبەستێت بە هاریكاریكردنی كوردانی ئێراق بۆ بەدەستهێنانی كیانێكی كوردیی تا لە گرفتی كورد لەوڵاتەكەیدا قوتاربێت. سەرەرای ئەوەیش ئاڵۆزی ‌و ئاریشەی توركیا لەگەڵ پرسی كورداندا ئێجگار فراوان تەنراوەتەوە و لەگەڵ بەرەی كوردانی سوریا و ئێران ‌و ئێراقدا تێكگیر بووە. هەریەك لەوانەیش لەپەیوەندیدایە لەگەڵ هەرچوار پارچەكەیتردا. ئەدی ئەم گۆڕانە دراماتیكییە چۆن ‌و كەی روودەدا؟ سەرەتا پێوەندییە نێزیكەكانی توركیا و ئێراق دەستیانكرد بە كزبوون ‌و پەژموردەبوون. سەرەتا لە جەنگی كەنداوی 1991دا پێوەندییەكان دایانەكەمیی ‌و توركیا لەگەڵ ئەمریكادا بۆ پرسی شەڕ و شۆرش دانویانپێكەوەنەدەكوڵا و ئەم نەزمە تا ساڵی 2003‌و سەرنگونكردنی سەدام و رژێمەكەی درێژەیكێشا. لەمكاتەدا كۆتایی هەشتا ساڵ لە دەسەڵاتی سونیی عەرەب، توانی گۆڕانێكی قووڵ لە نەخشەی جیۆستراتیژی نێوچەكەدا بهێنێتەگۆڕێ‌. دوابەدوای 2003 توركیا بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی پێوەندییە نێزیكەكانی خۆی لە بەغداوە گواستەوە بۆ هەولێر و حكومەتی هەرێمی كوردستانی وەك هاوپەیمانێكی سەرەكی خۆی لەهەرێمەكەدا نومایانكرد و لەبری ئەوەیش پێوەندییەكانی خۆی لەگەڵ حكومەتی سەردەستی شیعەی عەرەبیدا پێوەندییەكانی دایەكزیی. لەڕاستیدا ئەم گۆڕانە نابەرابەرە دەكرێت بەمجۆرە رونبكرێتەوە. لەڕووی ئایدیۆلۆژییەوە رەگی سوننەچییەتی ‌و شیعەگەرایی لەنێوان دوو وڵاتدا هۆیەكی دیاریی دووركەوتنەوەی دوو وڵاتە لەگەڵ یەكتریی. لەڕووی ئابووریشەوە خواستی نەوتی هەرێمی كوردستان ‌و ئارامی رەوشی ئاسایشی نێوچەكە زیاتر لە عەرەبی عێراق زەمینەی نێزیكی تورك و كوردی رەخساندووە. لەڕووی ستراتیژیشەوە دیارە كە بەغدادسەروەری خۆی لە كوردستان لەدەستداوە و سنووری توركیا و ئێراق لەژێر كۆنترۆڵی هەرێمی كوردستاندایە هەربۆیە مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمدا زامنی رەوشی ئارامی سنوورەكانی توركیایە. لەڕووی سیاسیشەوە توركیا دەخوازێت پێوەندییە بەرەوپێشچووەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا وەك وەسیلەیەك بەكاربهێنێت بۆ هێوركردنەوەی كوردەكانی خۆی، بەتایبەتی ئەمە لەكاتێكدایە كە زۆربەی بارەگاكانی پەكەكە لە سنورەكانی هەرێمی كوردستاندان. هۆكاری دووەم كە توركیایان ناچاركرد گۆڕانی ریشەیی لە نەزمی سیاسەتی دەرەوەیدا بكات، ئەولەوییەتی سوریا بوو. لەماوەكانی هەشتا و نەوەدەكاندا پێوەندییەكانی سوریا و توركیا فرەبەسەختی ژەهراویكرابوون بە دۆزی كوردانەوە. سوریا توانی پەكەكە وەك وەسیلەیەك دژبە توركیا هەڵبسورشێنێت، ئەوەیش بەهۆی كێشە بەردەوامەكانی نێوان دوو وڵاتەوە سەرچاوەیگرتبوو، لەوانە بەرهەمهێنانی بەنداوەكانی سەرچاوە ئاوییەكانی فورات كە لە خاكی توركیادان. هەموو ئەو پرۆژانە بە زیانی سوریا دەشكانەوە. هەربۆیە سوریا بوویە پشتیوان ‌و پەناگەی پەكەكە لە دەستپێكی هەشتاكاندا. هاوكات پەكەكە گڵۆپی سەوزی بۆ توركیا هەڵكرد بەوەی لە خاكی سوریاوە هێرشدەكەنەسەر ئامانجەكانی توركیا. لە كۆتایی نەوەدەكاندا هەرەشەكانی توركیا بۆ بەكارهێنانی هێز دژبە سوریا، سوریای ناچاركرد واز لە رایاری پشتیوانی لە پەكەكە و پەنادانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری پەكەكە بهێنێت. ئیدی لێرەوە سەردەمێكی نوێ‌ لە پێوەندیی نێوان دیمەشق ‌و ئەنكەرە دەستیپێكرد. وەلێ‌ ئاڵۆزییەكانی سوریا كە لە سەرەتای 2011وە دەستیانپێكردووە و هاوكات بڕیاردانی توركیا بۆ سەرەونخونكردنی رژێمی ئەسەد دیسانەوە سندوقی پاندۆرەی بەنیسبەت توركیاوە واڵاكردووەتەوە.
هەربۆیە ئەم رەوشە 4 گرفتی پەیوەندیداری لەخۆیدا گردكردووەتەوە: یەكەم:هەرێمێكی خۆبەڕێوەبەری كوردی لەسوریادا دامەزرێنرا، ئەم هەرێمە تێیدا پارتی یەكێتی دێموكرات باڵادەستە، ئەم پارتە وابەستەیە بە پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە)وە. لەبەرئەوە گریمانەی ئەوەدەكرێت كە بەرەیەكی نوێی كوردیی لە سنوورەكانی باشووری توركیا دژبە توركیا واڵابكرێت. دووەم: پێشكەوتنەكانی كوردستانی سوریا، دارای كاریگەرییەكی خێرابوون لەسەر رەوشی كورد لەتوركیادا. هەربۆیە كوردەكان لەڕێگەی خۆنیشاندان ‌و ناڕەزاییەكانیانەوە لە شارەكانی توركیادا فشاریان لەسەر حكومەتی پارتی دادوگەشە پێدان زیاتركرد. لەگەڵ ئەوەیشدا هێرشەكانی پەكەكە بۆسەر ئامانجەكانی توركیا لەپاش ئەو رووداوانە زیاتر پەرەیانگرت. سێەم: هاوكات گۆڕانكارییەكانی توركیای دوور لە سوریا كاریكرد بۆ كردنەوەی گرفتێكی نوێ‌ ‌و سەرئێشەیەكی جیدی لەنێوان ئێران ‌و توركیا دروستكرد لەسەر پرسی سوریا، جگەلەوەیش كۆتایهێنا بە جەمسەری ئێران، توركیا، سوریا كە بۆ ماوەی دەیەیەك لەسەر خاڵی هاوبەشی بندەستكردنی كورد گردببوونەوە. چوارەم: پێوەندییەكانی ئەنكەرە و بەغایش گورزێكی گورچكبڕیان لەمەڕ پرسی سوریا بەركەوت. لەبەرئەوەی حكومەتی مالیكی لە بەغداد بەپێچەوانەی ئەنكەرەوە پشتیوانی لە رژێمی ئەسەد دەكات. لەئاكامی ئەمەیشدا دەكرێت بوترێت كە بەشێوەیەكی نافەرمی جەمسەرێكی دژە تورك لەنێوان ئێراق ‌و سوریا و ئێراندا بەهۆی رووداوەكانەوە و بەشێوەیەكی خۆكرد درووستبووە.
ئایا توركیا لەهاوپەیمانیدایە لەگەڵ كوردەكان؟ توركیا بەچ جۆرێك هەوڵی چارەسەری ئاڵۆزییەكانی كوردی دا؟ سەرەتا توركیا بەشێوەیەكی دراماتیكی هەوڵی گۆڕینی میتۆدی كاركردنی خۆی دا لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا. توركیا لەبری روانینی بۆ پرسی كورد لەوڵاتەكەیدا وەك گرفتێكی زیندوو، ئاوڕدانەوەی لە هەرێمی كوردستان بە چارەسەرزانی وەك كلیلی چارەسەریی گرفتە نێوخۆییەكانی خۆی. پێشتریش لە ساڵی 2009دا توركیا لە دوو گۆشەنیگاوە كاریكرد بۆ چارەسەری پرسی كورد، هەردوو گۆشەنیگاكانی رامیاری توركیا پەیوەستبوو بە پرسی چارەسەری كێشەی كورد لە نێوخۆی وڵاتەكەیدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەهەمانكاتدا. لەوماوەیەدا وەك دیارە هەنگاوی یەكەمی كرانەوەی توركیا بەسەر پرسی كوردا شكستیهێنا لەپرۆسەكەدا، وەلێ‌ هەنگاوی دووەم توانی شوێنپێی خۆی بگرێت ‌و بەتەوای سەركەوتووبووە لە نیاز و نەرمییەكانیدا. دیسانەوە هەڵای چارەسەركردن ‌و پرۆسەی ئاشتی تورك و كورد لە توركیا كە دەسەڵاتدارانی توركیا وەك هەوڵێكی نوێ‌ لە دەستپێكی 2013دا دەستیان داوەتێ‌، هەوڵێكە بۆ پێكانی نیشانەگەلێك بەتەنها تیرێك. توركیا لە هەوڵی بەهێزكردنی زێدەتری پێوەندییەكانیدایە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا. توركیا گەرەكییەتی كوردی ئێراق بكاتە دەڵاڵی سەرەكی لە چێكردنی پێوەندی ئاشتی نێوان پەكەكە و خۆی، هاوكات لەنیازیدایە هەرێمی كوردستان وەك نێوەندێك سەبارەت بە چارەسەری تەنگژەی كوردی سوریا بەكاربهێنێت. هەرچەند كەوا ئەم هەنگاوەی توركیا بوێرانەیە و هەڵگرتنی لەم رەوشەدا ئەگەری مەترسییەكی بەرچاو لەگەڵخۆیدا دەپێچێت. ئێرانیش پرۆسەی ئاشتی كورد و توركیا وەك هەڕەشەیەكی جیدی بۆسەر بەرژەوەندییەكانی دەبینێت و لە ئەگەری پەڕینەوەی كاریگەرییەكانی دەترسێت بۆسەر كوردەكانی خۆی. هەربۆیە ئێران بەڵێنیداوە گەر پەكەكە هێزەكانی خۆی لە قەڵەمڕەوی توركیا بۆ ناو قووڵایی هەرێمی كوردستان نەكشێنێتەوە، هەروەك ئەو رێككەوتنەی بەئاگاداریی توركیا و پەكەكە و هەرێمی كوردستان روویداوە، ئەوا بەڵێنی هاوكاریی دەدات بە گەریلاكان.(3) هەرچەند پەكەكە رازی بە پێشنیازی ئێرانییەكان نەبوونن وەلێ‌ ئێران لەئێستاشدا كارتگەلێكی دیاریكراوی لەشێوەی بارەگا و بنكەكانی پەكەكە لەدەستدایە كە هەركات بیهەوێت دەكرێت دژبە توركیا بەكاریانبهێنێت. لەبارەی سوریایشەوە پەكەكە دارای پێگەیەكی بەهێزە لە سوریا، ئەویش لەڕێگەی لقەكانی پارتەكەی بەنێوی پارتی یەكێتی دێموكراتی، لەوانە رێكخستنە سەربازییەكانی ‌و یەكەكانی پاراستنی گەلەوە كە لەوێندەر بوونی بەهێزیان لەدەستنەداوە.(4) لەئێستاشدا پەیەدە و یەپەگە توانیویانە 18 شار و شارۆچكە لەسوریادا كۆنترۆڵبكەن بێگومان ئەمەیش لە روانینی توركیادا هەڕەشەیەكی ئێجگار جیدییە. لە رەوشێكی وەهایشدا گەر ئەم گروپە كوردییانەی سوریا دەستنەدەنە چەك دژبە توركیان ئەوە هیچ لەوڕاستیە ناشارێتەوە كە ئەمانە فاكتەرێك دەبن لە ئاییندەی ستراتیژیی توركیادا. هەروەها توركیا هەوڵدەدات گروپە كوردییەكان لەڕێگەی گروپە ئیسلامییەكانی سوریاوە تێكبشكێنێت ‌و لەنێویانبەرێت، بەڵام نەیتوانیوە لەم رێگەیەوە سەركەوتنی ئەوتۆ بەدەستبهێنێت. توركیا لەئێستادا ئەوەی بۆ روونبووەتەوە باشترین رێگە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پەیەدە بریتییەلە بەستنەوەی بە رامیارییەكانی خۆیەوە. ئەوەیش بە ئاماژە بە سەردانی ساڵح موسلیم لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا دەتوانین شیكاریی بابەتی بۆ بكەین. هاوكات رازیبوونی هەرێمی كوردستان بە بوونی پێگە سەربازییەكانی پەكەكە لەنێو قەڵەمڕەویدا، رۆڵی ئەم گەمەیە لەهێوركردنەوەی كوردانی سورییەدا بەڕوونی دەردەكەوێت. لەڕاستیدا بوونی پەكەكە لەكوردستاندا دەكرێت لە ئاییندەیەكی دووردا بكرێنە سوپەرێك لەبەردەم هەر هەوڵێكی لەشكركێشی توركیا بۆ نێوچەكە. لەبەرئەوە هەرچەند پەكەكە بڕیاریشیداوە بە كشانەوەی هێزەكانی لەنێوخۆی توركیادا. ئەوا بەبڕوای چاودێران ئەم پرۆسەی ئاشتەواییەی كورد و تورك پێویستە كوێربكرێتەوە،(5) چونكە بوونی پەكەكە لەدەرەوە كەمترنییە لە هەڕەشەی بوونیان لە ناوخۆی توركیا، چونكە پێویستە شتێك هەیە بۆ توركەكان روونبێت كە مەحاڵە پەكەكە لەئایندەدا هەڵبوەشێتەوە و لەنێوبچێت ‌و هەمیشەیش هەڕەشەیە لەسەر رژێمەكانی توركیا.
روانگە جیاوازەكان سەبارەت بە رێگەچارەكانی پرسی كورد بەنیسبەت توركیاوە پرسی چارەسەری دۆزی كورد لەنێوان دوو جەمسەردا دەخولێتەوە. یەكێك لەو جەمسەرانە وادەبینێت كە چارەسەری پرسی كورد وەك كلیلێك وایە بۆئەوەی توركیا ببێت بە هێزێكی گەورەی هەرێمی لەنێوچەكەدا.(6) هەندێكیش وادەبینن، ئەوە بووژانەوەی پلانی كوردەكان ‌و پەكەكەیە بۆ ئامادەسازی لە بوارەكانی دەستبردن بۆ دەوڵەتداریی ‌و هزریی جوداخوازیی.(7) بەمجۆرە بەهەربارێكدا رەوشەكە بخوێنینەوە جۆرێك لە بەرژەوەندیی كورد لەگۆڕێدا هەیە. لەبەرئەوە ئەگەر لەڕابردوودا توێژەران باسیان لە سەردەمی بەریتانیا و سەردەمیی عەرەبچییەتی كردووە لەناوچەكەدان ئەوا پێویستە لەئێستادا مل بۆ ئەو راستییە بدرێت كە سەردەمی كوردیی لە رۆژهەڵاتی ناویندا رێگایەكی بێگەڕانەوەیە. ••• 1. Muhittin Ataman, “The Kurdish Question and its Impact on Turkey‌s Foreign Policy: From 1923 to 2000,” Journal of South Asian and Middle Eastern Studies, Vol. XXIV, No. 2 (Winter 2001), p. 34.
2. MesutOzcan, “From Distance to Engagement: Turkish Policy Towards the Middle East, Iraq and Iraqi Kurds,” Insight Turkey, Vol. 13, No. 2 (2011), p. 72. 3. Today‌s Zaman, 3 April 2013, http://www.todayszaman.com/newsDetail_getNewsById.action?newsIdد 314042 4.
5. AyselTugluk, a Kurdish member in the Turkish parliament, and co-chair of "Democratic Society Congress" (DTK), an umbrella of Kurdish organizations, had this to say on the future of the PKK: "At least in the next quarter century, the PKK will be around one way or the other, wherever there are Kurds.
6. The Kurdistan Tribune, 25 May 2011, http://kurdistantribune.com/2011/if-turkey-cant-solve-kurdish-problem-she-cant-be-star/ 7. Sunday‌s Zaman, 1 July 2011. سەرچاوەی بەدەستهێنانی ئەم بابەتە بڕوانە پێگەی ئەلەكترۆنی مۆشی دایان:
http://www.dayan.org/sites/default/files/Bengio_Ofra_TA_NOTES_Turkey_and_the_Kurdish_Conundrum_110813.pdf
1361 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌       |     Wednesday, March 2, 2016
زیاتر
سیاسەتی حكومەتەكانی توركیا و
رەوشی گشتی كوردستانی باكوور
عەلی حاجی زەڵمی
دیدار له‌گه‌ڵ دكتۆر حه‌مه‌ نوری عومه‌ر كاكی
مامۆستا له‌ زانكۆی سلێمانی
سازدانی هه‌رێم عوسمان
ژمارەی نوێی گۆڤاری کۆچ بڵاودەبێتەوە
تێڕامانێك له‌ ژیاننامه‌ی نالی
حه‌بیب جاف
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
گرفتی بێقەوارەیی كورد لە سەردەمی عەولەمەدا
سەلام عەبدولكەریم
سیاسەتی خاوەن مەرجەعییەتی دینیی بەبێ دەوڵەتی ئیسلامی
ئایا پارتی دادوگەشەپێدانی توركی دەبێت بە مۆدێلێك بۆ ئیسلامیستەكانی عەرەب؟(1)
نووسینی: ئەحمەد ت. كۆرۆ(2)
وەرگێڕانی: بەرزانی مەلا تەها
بزاڤی ناسیۆناڵیزم و دەوڵەت- نەتەوە
پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان لەنێوان خەون و راستیدا
گفتوگۆ لەگەڵ دكتۆر سەعید شەمس
ئا: هادی محەممەدی
هەڵوێستی توركیا لە فیدراڵیزمی
هەرێمی كوردستانی عێراق
ی. سەرپەرشتیار: وەسمی محەممەد ئەلشمەری
ی. توێژەر: محەممەد حازم حامید
وەرگێڕانی: حەسەن حسێن
دەوڵەتی كوردی.. خەونە وازلێنەهێنراوەكەی كورد
وتووێژ لەگەڵ د.سەردار عەزیز
سازدانی وتوێژ: سەلام عەبدلكەریم
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
ئاستەنگەكانی بەردەم سەربەخۆبوونی هەرێمی كوردستان
هێمن ئیبراهیم
وردەكارییەكانی خەباتی چەكداریی
لە ئەجێندای (پەكەكە)دا
بەشێك لە كتێبی كچە رۆژنامەنووس (ئەلیزا ماركۆس)
وەرگێڕانی: ماجید خەلیل
دەوڵەت، لەنێوان خواست و كاردانەوە
محەمەد مێرگەسۆری
توركیا : چارەسەركردنی كێشەی كورد و
دینامیكە هەرێمییەكان
نووسینی: ئۆمیر تاشـبینار(*)
وەرگێڕانی: مەهاباد قادر
ستراتیجیەتی شێغ عوبەیدوڵڵای نەهری لەدامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆدا
خالید دۆستی
ئیشكالییەتی ئاشتی لە توركیا
هەڤپەیڤین لەگەڵ د. شێركۆ كرمانج
مامۆستای زانكۆ، لە زانكۆی ئۆتارا، مالیزیا
هەڤپەیڤین: هەرێم عوسمان
دەوڵەتی كوردی
حەقیقەتە یان یۆتۆپیا
ن: ئەبرەم شبیرا
و: بیلال ئیسماعیل
لە پەراوێزی پڕۆسەی ئاشتی تورك و كورددا
توركیا و موعەممای پرسی كورد
دەرگیریی و كاریگەرییەكان لە پێوەندییە دەرەكییەكانی توركیادا
نووسینی: ئۆفرا بێنگیۆ(*)
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییە وە: ماجید خەلیل
سەردەمێكی هاتوو بۆ كورد
ئه‌کره‌م مهیرداد
هەنگاوەكانی پێش ئاشتی لە توركیا
حەبیب محەمەد دەروێش
پشكوتنی دەوڵەتی نەتەوەیی هاوچەرخ
به‌رزان مه‌لا ته‌ها
سیاسەتی توركیا بەرانبەر بە باكووری عێراق
گرفت و ئاسۆ ئایندەییەكان
نووسینی د. بیل پارك
وەرگێڕانی: سان بەرزان ئەحمەد
پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان
هادی محه‌مه‌دی
سیاسەتی حكومەتەكانی توركیا و
رەوشی گشتی كوردستانی باكوور
عەلی حاجی زەڵمی
كۆتایی دەوڵەتی شۆرشگێڕەكان
حەبیب محەمەد دەرویش
سیاسەتی كەمالی لە توركیا بەرانبەر بە كورد لە 1918 - 1926
سامان مستەفا رەشید
مژمۆری چاوی شێخ ره‌زا و دیده‌ی رۆشنی مه‌وله‌وی
سونبولی ئایینی كاكه‌یی له‌ نێوان تێڕوانینه‌كانی
شێخ ره‌زا و مه‌وله‌ویدا
همایۆن ساحیب
تەنیایی یان جیایی؟
نووسینی: د. عەلی شـەریعەتی وەرگێڕانی: موسعەب ئەدهەم
چاكشوێن و به‌دشوێنی شێخ ره‌زا
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
عەلی شەریعەتی ..ئەو كەسەی هەموو رۆژێك تیرۆر دەكرێت!
نووسینی: حەبیب محەممەد دەروێش
شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی كێیه‌ ؟
هێمن ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
رۆڵی ( شەریعەتی ) لە خەباتی ئیسلامی
پێشەوتووخوازی لە ئێران 1965 - 1977
نووسینی: وەلید محمود عەبدونناسر
وەرگێڕانی: بـــەرزانی مەلا تـەها
باسوخواسواسێكی شێخ ره‌زا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا
حه‌كیم مه‌لا ساڵح
دكتۆر عەلی شەریعەتی پیاوێك
هێشتاش لە ئاسمانی دنیای رۆشنبیریدا دەدرەوشێتەوە
نووسینی: موسعەب ئەدهەم
شێخ ره‌زا شایه‌تحاڵێكی وریای سه‌رده‌می خۆی
ئه‌مین شوان
نالی
ساكار ئه‌كره‌م حه‌مه‌ ساڵح
هاوكێشه‌كانی ده‌سه‌ڵات
كاتێك شـــــیعر هاوكێشه‌كان لاســــه‌نگده‌كات
شێخ ره‌زای سه‌ركز
شێخ ره‌زا و هێستره‌كه‌ی میر
ع. باخانی
پڕۆژه‌ی نالی،
پڕۆژه‌ی بیرلێكراوه‌ی مه‌ولانا خالید
حه‌بیب محه‌ممه‌د ده‌روێش
جیهانگیری ‌و جیۆئه‌تنیكی ئێران
مامه‌ند رۆژه‌
ئه‌و گرێكوێرانه‌ی له‌ ژیانی نالیدا ناكرێنه‌وه‌
م. عه‌لی
دیموكراسییه‌ت و پرسی مافی كه‌مایه‌تییه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان
جه‌لیل مرادی
په‌یامی نالی
د. سه‌باح به‌رزنجی
چه‌مكی كه‌مایه‌تی و پێناسه‌ی له‌ په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
نووسنی: موه‌فه‌ق محه‌ممه‌د
وه‌رگێڕانی: بلال اسماعیل
مه‌یخانه‌یی دڵ
عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی
كه‌مینه‌كان وه‌ك چه‌مكێكی كۆمه‌ڵناسی
ئه‌رسه‌لان تۆفیق
جارێکیدی لەگەڵ حەزرەتی نالی
حەکیم مەلا ساڵح
بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیانه‌ ده‌رباره‌ی كه‌مایه‌تییه‌كان
سه‌ید محه‌ممه‌د حسێن فه‌زلوڵڵا
و / كارۆ عه‌لی
نالی، لە نیشتمانی مەعریفەوە تا غوربەتی زمان
هەڤپەیڤینێک لەگەڵ رەخنەکار و مامۆستای زانکۆ، عەبدولخالق یەعقووبی
سازدانی: هەرێم عوسمان
كه‌مینه‌ ره‌گه‌زییه‌كان له‌ نیشتمانی عه‌ره‌بدا
نووسینی: نورانی هه‌دیه‌
و. له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌: هێمن مه‌حمود
رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، داعش..
خوێندنەوەییەكی سۆسیۆمێژوویی
ئیبراهیم حاجی زەڵمی
لە سەلەفییەتی دەقەوە بۆ سەلەفییەتی جیهادی
حەبیب محەممەد دەروێش
لە بارەی داعش و بونیادگەرایییەوە
ئایندەی سەلەفیگەری پەڕگیر
ن. سەید سادق حەقیقەت
و. هەڵكەوت هەورامی
رات چییه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كانی ئه‌م سایته‌؟



ژماره   بەرهەمەکانی ناوەندی کەلتووری کۆچ
govari koch| All rights reserved © 2010